سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

وەزارەتی نەوتی عێراق: سێ‌ شەممە لە بەغداد ئامادەبن

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئازار 2025

وەزارەتی نەوتی عێراق: سێ‌ شەممە لە بەغداد ئامادەبن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 

وەزارەتی نەوتی عراق بۆ لێكتێگەیشتن لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكان، كۆمپانیا نەوتییەكانی كەرتی نەوتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كوردستانی بانگهێشتی بەغداد كرد.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و کۆمپانیا بیانییە نێودەوڵەتییەکانی كرد كە لەژێر چەتری (APICOR)دان و گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی هەرێم، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 3/4/2025 لە بەغداد ئامادەبن، بەمەبەستی "گفتوگۆکردن و لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بەو گرێبەستانەی كراون، بۆ ئەنجامدانی لێکتێگەیشتن و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بە باشترین شێوازی جیهانی، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی بكات". 
لێدوانەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت، دوێنێ‌ كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان "ئەپیكور" رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند: وەكو ئەوەی چەندین جار رونمانكردوەتەوە، كۆمپانیاكانی ئەندامی ئەپیكور ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەگەر هاتوو رێككەوتنی فەرمی كرا بۆ گەرەنتیكردنی پێدانی پارەی هەناردەی پێشوو و ئایندەی نەوت، بەوجۆرەی كە هاوتایە لەگەڵ مەرجە یاسایی و بازرگانییەكانی گرێبەستەكانی ئێستاماندا، تائێستا هیچ رێككەوتنێك لەبارەی مەرجە یاسایی و بارزگانییەكانی گرێبەستەكانمان نییە، بۆیە كۆمپانیاكانی ئەپیكور هیچ رێككەوتنێكیان نییە بۆ ئەوەی ئەمرۆ هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 45 خولەک

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە