گفتوگۆی درەو لەگەڵ كونسوڵی گشتی چین
.jpg)
2025-02-25 19:00:00
گفتوگۆی درەو
"چین و كاریگەرییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستاندا "
بۆ (لیۆ جیۆن)، کۆنسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ لە ئۆفیسی (دامەزراوەی میدیایی درەو) گفتوگۆكرا لەسەر (سیاسەتی چین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستاندا)
لە گفتوگۆكەدا كونسوڵی گشتی چین باسی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی دەرەوەی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد بەتایبەت پرسی (گۆڕانكارییەكانی غەزەو لوبنان و سوریا) لەگەڵ پەیوەندیی نێوان چین و هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەت پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان چین و هەرێمی كوردستان
چەند بابەتێك جێگای پرس و گفتوگۆی ئامادەبووان بوو:
- لە گفتوگۆكەدا پرسی روانینی چین بۆپرسی كورد كرا كە هەرێمی كوردستان لە كوێی ئەجیندای چین دایە،
- بابەتی چینی ئەمڕۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانی داپۆشیوە، لەسەر چی بنەمایەك و كوالێتیەك بابەتە چینیەكان بەرهەمدەهێندرێن هاوردەدەكرێن.
- چین وەك وڵاتێكی گەورەو كاریگەری جیهان، خاوەن پێگەیەكی گەورەی ئابوری و سیاسیە، چی رۆڵێك دەگێڕێت لە گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتێ ناوەڕاستدا
- رۆڵی چین لە ئێستادا زیاتر لە بواری ئابوری و كلتوری و تەكنەلۆجیدا خۆی دەبینێت ، لە ئێستادا بەرەو رۆڵگێڕانی سیاسی هەنگاوی ناوە
