هێمن خۆشناو: سیاسه‌تی دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) به‌سه‌ر شاره‌وانیه كوردیه‌كان له باكووری كوردستان كه ده‌سه‌ڵاتی جووت پارتی له توركیادا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) و پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په)، هانای بۆ ده‌به‌ن، ته‌نیا به شاره‌وانی (جۆله‌مێرگ) سنووردار نابێت، پێده‌چێت ئه‌م سیاسه‌ته زۆر له‌وه فراوانتر بێت كه ده‌یبینین. له رۆژی (31 ئایاری 2024) به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا (قه‌یووم) له‌سه‌ر شاره‌وانی شاری (جۆله‌مێرگ) دانرا، بیانووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌م بڕیاره‌یدا تۆمار كردنی سكاڵایه‌كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی له ساڵی 2014 له دژی (محه‌مه‌د سادق ئاكش) سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوبراو بووه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نج و مشتومڕه، ئه‌م دادوه‌ره‌ی له ساڵی 2014 له‌سه‌ر سادق ئاكش به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر سكاڵای تۆمار كردووه، له ئێستادا به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له (بزوتنه‌وه‌ی گوله‌ن) له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا داواكراوه. ئه‌و وێنه‌یه‌ی له هه‌مووان دیاره و هه‌موو كه‌س له‌سه‌ری هاوڕایه ئه‌وه‌یه: سه‌پاندنی (قه‌یووم) به‌سه‌ر شاره‌وانیه كوردیه‌كان، لێككه‌وته‌ی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته له نێوان (ئاكپارتی) و (مه‌هه‌په) یه. بڕیاری په‌نا بردنه‌وه به‌ر سیاسه‌تی (قه‌یووم) ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان (عه‌لی یه‌رلیقایا) وه‌زیری ناوخۆی توركیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی (مه‌هه‌په) یه له به‌رواری (28 ئایاری 2024) دا، تیایدا هه‌ردوولا له باره‌ی (قه‌یووم) و ناكۆكیه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیكه سازشیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد. به‌هۆی كه‌یسی كوشتنی (سینان ئاته‌ش) كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك بوو له (30 كانوونی دووه‌می 2022) ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پارته‌كه‌ی به قۆناخێكی سه‌خت تێپه‌ڕده‌بێت، چونكه ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه له‌ناو رای گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه سه‌ره‌داوی تاوانه‌كه به به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی نزیك له (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) و (سوله‌یمان سۆیلو) وه‌زیری پێشووی ناوخۆی توركیا ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌وه‌ی دیار ده‌بێت، (عه‌لی یه‌رلیقایا) وه‌زیری ناوخۆی توركیا چۆته ژێر باڵی (مه‌هه‌په) به‌ڵێنی به سه‌رۆكی ئه‌م پارته داوه، له كه‌یسی (سینان ئاته‌ش) نه‌رمی بنوێنێت و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر سیاسه‌تی كوریدا بچێت و هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ لاوازكردنی كورد و له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی. ئه‌وه‌ی له (جۆله‌مێرگ) رووده‌دات، سیاسه‌تی فره ره‌هه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیایه بۆ لاوازكردن و له‌ناوبردنی سیاسه‌تی كوردی. بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانی (جۆله‌مێرگ) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌م وڵاته دراوه، كه ئه‌مه ره‌هه‌ندی ستراتیژی به مه‌سه‌له‌كه ده‌به‌خێت. ماوه‌یه‌كی درێژه توركیا دژ به (په،كه،كه) له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان كردووه. ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌م شێوه له سێ ناوه‌ندی (به‌غدا – هه‌ولێر – سلێمانی) داوای هاوكاری كردووه. به‌ڵام هێشتا ئه‌م سێ لایه‌نه له‌باره‌ی سنووری ئۆپه‌راسیۆن و فراوانبوونی رێكنه‌كه‌وتوون، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دواخستنی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه. له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا له (31 ئاداری 2024) ده‌سه‌ڵاتی توركیا ویستی به فرتوفێڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی (وان) له پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، به‌ڵام به ناڕه‌زایبوونی خه‌ڵكی كورد و كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی گه‌لی كۆمار (جه‌هه‌په) ئه‌و پڵانه سه‌رینه‌گرت. له‌لایه‌كی دیكه، له ئێستادا دانانی (قه‌یووم) له‌سه‌ر شاره‌وانی (جۆله‌مێرگ)، په‌یوه‌سته به به‌رنامه و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ كورد له‌ناو توركیا و له پارچه‌كانی دیكه كوردستانیشدا. ده‌ستپێكردن به پڕۆسه‌ی دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) له جۆله‌مێرگ، زیاتر په‌یوه‌ندی به بچووكی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه، كه له‌وانه‌یه پڕۆڤه‌ی ده‌وڵه‌ت بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كاردانه‌وه‌ی كورد بزانێت. به دوور نابیندرێـت له دوای (جۆله‌مێرگ) (قه‌یووم) له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له شاره‌وانیه‌كانی (ماردین، وان، ئاگری، جه‌یلان پنار و دیاربه‌كر) دابنرێت و جارێكی دیكه ئیرداه‌ی ده‌نگده‌ری كورد زه‌وت بكرێته‌وه. له ئێستادا له‌ناو رای گشتی باوه‌ڕیه‌ك دروستبووه، كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری بۆ پڕۆسه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت جێگای سه‌رۆك شاره‌وانیه كوردیه‌كان ده‌گرنه‌وه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستیشه به پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانه له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا، كه بڕیاره له 11 حوزه‌یرانی 2024 بكرێت. نه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نه له ئاستی ناوچه‌ییدا جگه له توركیا هیچ وڵاتێكی دیكه دژ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه. توركیا پێیوایه ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌نیا بریتی نابێت له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان، به‌ڵكو له رووی چۆنایه‌تیه‌وه سروشتی ریفڕاندۆم وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆی وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌بینێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌نقه‌ره ده‌خوازێت له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و له ناو توركیا ئه‌م په‌یامه بداته نوێنه‌ره سیاسیه‌كانی كورد: ئه‌گه‌ر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، من له‌ناو توركیادا (قه‌یووم) له‌سه‌ر شاره‌وانیه كوردیه‌كان داده‌نێم. به‌م شێوه‌یه ده‌خوازێت پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی په‌كبخات. ده‌سه‌ڵاتی (ئاكه‌په - مه‌هه‌په) سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی ئابووری، بۆ شكاندنی ئیراده‌ی سیاسی كورد هه‌موو رێگایه‌ك به شه‌ڕیشه‌وه تاقیده‌كاته‌وه. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كورد به ڕوونی دیاره و ده‌بیندرێت. (هاوپه‌یمانی كۆمار) كه ئه‌م دوو پارته‌ی سه‌ره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌موو دینامیكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له ناوچه كورد نشینه‌كان له‌ده‌ستداوه. سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌ناو (ئاكه‌په) به‌ره‌و سفر بوونه‌وه ده‌چن له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورد سه‌نگیان نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌نیا له شاره كوردیه‌كان هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه، ره‌نگه (ده‌مپارتی) به زۆرینه‌ی ره‌ها سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، ده‌وڵه‌ت به‌م راستیه ده‌زانێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه، (ئاكه‌په) زۆرینه‌ی ئه‌م شاره‌وانیه كوردانه له ده‌ستده‌دات كه له 31 ئاداری 2024 به‌ده‌ستی هێناوه. نموونه‌ی به‌رچاو بۆ ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو له شارۆچكه‌ی (حیلوان). له هه‌ڵبژاردنی 31 ئادار (ده‌مپارتی) به جیاوازی 500 ده‌نگ ئه‌م شاره‌وانیه‌ی برده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تانه‌ی (ئاكه‌په) له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بڕیاری دووباره ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دایه‌وه. رۆژی یه‌كشه‌ممه (2 حوزه‌یرانی 2024) هه‌ڵبژاردن دووباره له‌م شارۆچكه‌یه ئه‌نجام درایه‌وه، ئه‌مجاره (ده‌مپارتی) به جیاوازی سێ هه‌زار و 500 ده‌نگ دووباره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنایه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵكی ناوچه‌كه له كاردانه‌وه نه‌كه‌وت و دژ به ده‌سه‌ڵات ده‌نگی دا. دۆخی (مه‌هه‌په) ش له‌ناوچه كوردیه‌كاندا له‌و په‌ڕی خراپی دایه، ده‌نگی ئه‌م پارته له‌ناوچه كوردیه‌كان 2-3٪ تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌وه‌ش ره‌نگه ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و سه‌ربازانه بێت كه له‌ناوچه‌كه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێ كه ده‌وڵه‌ت له رووی ده‌روونی و سیاسیه‌وه سه‌نگی خۆی له‌ناو كورد له‌ده‌ستداوه. بۆیه تێكشكاندنی كورد له رێگای دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زۆر زه‌حمه‌ت بووه. ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌شه‌وه كاری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات زه‌حمه‌تتر ده‌كات، هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی كورد و نوێنه‌رانی كورده له توركیا و باكووری كوردستان، كه مكوڕن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاشتی و یاسایی، به واتایه‌كی دیكه سیاسه‌تی كوردی خۆی له دووباره كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵه‌كانی ساڵانی رابردوو ده‌پارێزێت، له جیاتی سیاسه‌تی شه‌ڕ سیاسه‌تی ئاشتی به بنه‌ما ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی به روونی دیاره، هێشتا ده‌سه‌ڵاتی (ئاكه‌په) به شێوه‌یه‌كی راست ئه‌و تابڵۆ سیاسیه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له 31 ئادار دروست بووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگی، ترس و تۆقاندن، ده‌نگده‌ری كورد دژ به سیاسه‌تی دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) ده‌نگی دا. مكوڕبوونی (ئاكه‌په) له‌سه‌ر سیاسه‌تی (قه‌یووم) ئه‌م پارته تووشی شكستی گه‌وره‌تر و ستراتیژی ده‌كات. به‌رده‌وامی سیاسه‌تی كوردی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دیموكراتیانه دژ به (قه‌یووم) و دیزاینكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان به ره‌نگ و سیاسه‌تی دیموكراتی، پێگه‌ی كورد به‌هێزتر ده‌كات. ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته ره‌نگه ده‌وڵه‌ت ناچار بكات تا له (جۆله‌مێرگ) هه‌نگاو بۆ دواوه بنێت و رێگر بێت تا ده‌سه‌ڵاتی (ئاكه‌په) (مه‌هه‌په) واز له سیاسه‌تی (قه‌یووم) بێنن و (قه‌یووم) له‌سه‌ر شاره‌وانیه‌كانی دیكه دانه‌نرێت.
درەو: ڕاپۆرتی تۆڕی (نیریج - NIRIJ) ئامادەکردنی؛ حەنان سالم دەیەو نیوێک زیاترە، هەزاران دانیشتووی قەزای دەربەندیخان کە بە دەریاچە و بەنداوەکەی ناسراوە، بەدەست کێشەی پیسبوونی ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵەکانیان دەناڵینن، کە سەرچاوە فەرمی و لێکۆڵینەوە زانستییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە ئاوەکەیان بۆ بەکارهێنان ناشێت و مەترسییە بۆ سەر تەندروستیان، لەکاتێکدا دەیان بەڵێنی حکومەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان و بەهەڵمکردن شکستیان هێناوەو سێ کۆمپانیا کاریانکرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتوون، هیچ بەدیلێک لەبەردەستدا نییە بۆ ڕزگارکردنی دانیشتووانی شارەکە تا دەستیان بە ئاوی پاک بگات. هەموو بەیانیەک پێش ئەوەی بچێتەسەر کارەکەی وەک مامۆستای فیزیای قوتابخانەی ناوەندی، فەرهاد عەبدوڵڵای تەمەن (48 ساڵ) چەند دەبەیەکی پلاستیکی گەورەی بەتاڵ لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا دادەنێت، بە ئۆتۆمبێلەکەی دوو کیلۆمەتر دەڕوات بۆ شوێنی بیرێکی ئیرتیوازی لە سنوری قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەوەی پڕیان بکات لە ئاو و بیهێنێتەوە بۆ خێزانەکەی. یەکەم دەبەی لە ژێر بەلوعەی ئاوی تانکییەکی سپی گەورەدا دادەنێت کە دەکەوێتە تەنیشت بیرەکەوە، دەڵێت ئەوە کارەی دەیکات ساڵانێکە پێی ڕاهاتووە، پەنجەکانی بەرز دەکاتەوە: "چوار ساڵ تێپەڕیوەو من لەم بیرە ئاو دەهێنم، کە موحسن لەسەر حیسابی خۆی هەڵیکەندووە، پێشتر لە بیرێکی دوورتر ئاوم دەهێنا، ماوەیەکیش ئاوم لە کانییەکی باکووری قەزاکە دەهێنا". مامۆستا فەرهاد دەڵێت: لە ساڵی (٢٠٠٨)ەوە ئەو ئاوەی لە ڕێگەی تۆڕی ئاوی گشتییەوە دەگاتە ماڵەکانمان پیس بووە و بە تەواوی ناشایستەیە بۆ خواردنی مرۆڤ، لەو کاتەوە من و زۆرێک لە دراوسێکان و خزم و ناسیاوەکانم لە شارۆچکەکە و قەزاکە بەگشتی ئاویان لە بیر و کانیاوەکانەوە هێناوە، ئەوانەشی دۆخی داراییان باش بێت ئاوی کانزایی و بوتڵ لە بازاڕە دەکڕن". دوای دڵنیابوون لەوەی کە دەبە بیست لیترەکە پڕ دەبێت هەڵیدەگرێت، دەڵێت: “بەکارهێنانی تەواو سەلامەت نییە بۆ خواردنەوە، بەڵام زۆر باشترە لەو ئاوەی کە لە ڕێگەی بۆرییەوە دەگاتە ماڵەکەمان". دەستکی دەبەکە دەگرێت و هێواش هێواش دەیباتە سەر سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی لە نیوەی ڕێگاکەدا دەوستێت و بە وریاییەوە دەیخاتە سەر زەوی، و دوای بەرزکردنەوەی قۆڵەکانی دەڵێت: "لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەشداری زۆرێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانم کردووە لە شاری دەربەندیخان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پیسبوونی ئاو، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە درێژخایەنەکەمان". دەستەکانی دادەگرێت و بە دەنگێکی نزمەوە دەپرسێت و لە هەمان کاتدا سەری بادەدات: "پێشبینی بکە چی ڕوویدا؟ چاوەڕێی وەڵام ناکاتەوە جارێکی دیکە دەبە ئاوەکە هەڵدەگرێت و دەچێتە لای ئۆتۆمبێلەکە لە کاتێکدا دەنگی بەرز دەبێتەوە لە وەڵامدا: "هیچ، هیچ، بێگومان هەر جارێک بەڵێنمان پێدەدەن ئەنجامەکەی سفرە". دەیان ساڵە دانیشتووانی قەزای دەربەندیخان کە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار کەسە، پشتیان بە ئاوی دەریاچەیەک بەستووە کە هەمان ناوی قەزاکەی هەڵگرتووە و دەکەوێتە دیوی ڕۆژهەڵاتییەوە، بەستراوە بە دوو ڕووباری: سیروان، کە لە ئێرانەوە دادەبەزێت، و ڕووبارێکی ناوخۆیی بە ناوی تانجەرۆ. بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەگەڵ کەمی ئاوی دەریاچەکە لە ئەنجامی ئەو وشکەساڵیەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، هەروەها لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاوی ئێران و هەندێکجاریش بڕینی ئاوی ڕووباری سیروان. سلێمان محەمەد قائمقامی قەزاکە دەڵێت، گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاوی باران لەم وەرزەی دواییدا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاوی دەریاچەکە و زیادبوونی چڕیی پیسکەرەکانی ناوی، و بەمجۆرە " وێستگەی چارەسەرکردنەکە توانای پاککردنەوەی ئاوی نەماوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بیگەیەنێتە ماڵ و شوێنی کارکردنی هاوڵاتیان بۆ خواردنەوە”. ئاماژە بەوەش دەکات، هەمان شت لەگەڵ ئەو دوو ڕووبارەدا ڕوویدا کە ئاو بۆ دەریاچەکە دابین دەکەن؛ "ئاوی سیروان کەم دەبێتەوە تا دەگات بە دەریاچەکە دوای تێکەڵبوون لەگەڵ ئاوە پیسەکەی تانگرۆ بەهۆی چالاکیی مرۆیی و کارگەکانی سلێمانی کە پاشماوەکانیان فڕێدەدەنە ناو ڕووبارەکەوە بەبێ هیچ چارەسەرێکی ژینگەیی، بەمەش دۆخەکە لە دەریاچەکەدا خراپتر دەبێت". قائیمقامی شارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە (20%)ی دانیشتوانی قەزاکە پشت بەو ئاوە دەبەستن کە دەگاتە دەستیان، بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە ئەوان ناچارن ئاوی پیس بەکاربهێنن، ئەوان ئەمە دەزانن ، بەڵام بژاردەی تریان نییە: "هەموو کەس ناتوانێت ئاو لە بیرەوە بگوازێتەوە بۆ ماڵەکانیان یان ئاو لە بازاڕ بکڕێ". بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئاو کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نووسەری ئەم بەدواداچوونەدا کردووە، هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نادرێت، بە تایبەت دوای ئەو شەپۆلەی ئاوی بارانبارینی زۆر ناوازە کە لەم وەرزەدا باریوە، بەهۆیەوە دەریاچەی بەنداوی دەربەندیخان پڕ بووە، هەروەها بەپێی خەمڵاندنە فەرمییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیار سێجا مەتر لە مانگی ئازاری ساڵی 2024، بەو پێیەی پێشبینی دەکەن بە خێرایی کەم ببێتەوە، وەک لە وەرزەکانی دوای ساڵی 2019 ڕوویدا، لە ئەنجامی زیادبوونی ئاوی دەردانی بەنداوەکە و لاوازی ئەو بڕە کە لە ڕووباری سیروانەوە دێت. هاوکات هاوڕان لەسەر ئەوەی سەرەڕای بڕێکی زۆری ئاوی گلدراوە، بەڵام چڕیی پیسکەرەکانی ناو بەنداوەکە، هێشتا زۆرە، ئاماژەش بەوە دەکەن، کە ڕووباری تانجەڕۆ دەڕژێتە ناو دەریاچەکە بە تەواوی پیسە بەهۆی ئەو پاشەڕۆیەی فڕێدراونەتە سەر کەناراوەکانی، وەک پیسکەرەکانی ڕۆن و چەورییەکانی وەرشەی پیشەسازی، پاشماوەی پاڵاوگە سەرەتاییەکانی سووتەمەنی، و پیسکەرەکانی کارگە و شارەوانییەکان، هەروەها ئاوی پیس. وادەکەن ئاوی دەریاچەک بە پیسی بمێنێتەوە. کێشەیەکی کۆن دوابەدوای زیادبوونی گوشاری جەماوەری بۆ سەر حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە دوای ساڵی (٢٠٠٨)، وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی ئاوی دەربەندیخان بە هەوڵدان بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرچاوەکانی پیسبوون، بەڵام "نەیتوانی هیچ شتێک بکەن، لیژنەکانی دواتریش کە پێکهێنران هەمان دەرئەنجامی کاری لیژنەی پێشتریان هەبوو، بەجۆرێک پیسبوونەکە هەر ماوە، لەگەڵ ئەو هەموو مەترسییەی کە لەسەر ژیانی دانیشتوانی شارەکە دروستی دەکات" بە گوتەی هاوکار قادر، چالاکوانی ژینگە. تەنها شتێک کە دەسەڵاتداران دەیتوانی بیکەن هۆشداری بدەن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوە. فەرمانگەی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی (8ی تشرینی یەکەمی 2008)، داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان کرد، هاووڵاتییانی دەربەندیخان ئاگادار بکاتەوە لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی پێیان دەگات بۆ خواردنەوە ناشێت بەهۆی پیسبوونییەوە. ئەو نوسراوانەی کە لە هەمان ئەو ساڵەدا لەنێو ئۆرگانە فەرمییە پەیوەندیدارەکاندا بڵاوکراونەتەوە، داوایان کردووە کە ئامۆژگاری دانیشتووانی قەزاکە بکرێت کە پەنا بۆ سەرچاوەی ئاوی بەدیل ببەن، وەک بیرە ئیرتیوازییەکان و ئاوی کانیاو، یان ئاوی دەریاچەکە گەرم بکەن تا پلەی کوڵان، تا کێشەی پیسبوون چارەسەر دەکرێت، ئاماژەش بەوە دەکەن کە حکومەت بەدوای جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکدایە بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی پاک بۆ دانیشتوانی ناوچەکە. ئەو کێشەیە بە درێژایی مانگەکانی ساڵی دواتر بەردەوام بوو، بەپێی ئەوەی لە نوسراوێکی فەرمیدا کە لە وەزارەتی کاروباری تەندروستییەوە بۆ فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی لە مانگی ئابی 2009 دا نێردراوە، کە تیایدا ئاگاداری کردۆتەوە لە ئەنجامی "باش نەبوون"ی پشکنینی (مایکرۆبایۆلۆجی) کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا ئەنجامدرا لەسەر ئەو ئاوەی کە بڕیار بوو بۆ چارەسەرکردنی دەریاچەی دەربەندیخان ڕێگەی وێستگەی پاککەرەوەی کارپێکردنی کۆنەوە ئەنجامدرابێت. لە نوسراوەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە کە ئاوەکە شیاو نییە بۆ خواردنەوە، هەروەها داوای سەپاندنی چاودێری زیاتر و ئەنجامدانی پشکنینی ڕۆژانە، و پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لەگەڵ شارەوانییەکان بۆ ئەنجامدانی سەردان بۆ ئەو شوێنانەی کە کلۆریان بۆ ئاوەکە زیاد دەکرێت، لە نزیکەوە پێداچونەوەی خۆیان بکەن، و هەر کەموکوڕییەک کە ڕوویدا ڕاستی بکەنەوە. شکستی کارەکانی پاککردنەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی گونجاو بۆ بەکارهێنان، پێویستی بەپەلەی بۆ پڕۆژەیەکی نوێ بە تەکنەلۆجیای مۆدێرن ئاشکرا کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە مانگی تشرینی یەکەمی 2009 نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی پێشکەوتووی پاککردنەوەی ئاو کە لەلایەن کۆمپانیای (Ukfilter)ی بەریتانی جێبەجێ دەکرێت بە تێچووی سێ ملیۆن دۆلار، کە ئاوەکە لە دەریاچەی دەربەندیخان وەردەگرێت. بڕیار بوو کۆمپانیاکە تەنها لە ماوەی هەشت مانگدا کارەکانی تەواو بکات، بۆ ئەوەی دانیشتووانی قەزاکە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٠ ئاوی پاکیان پێبگات. بەڵام ئەمە هەرگیز بەدی نەهات بەهۆی دواکەوتنی پڕۆژەکەوە. بە گوتەی یەکێک لە کارمەندانی پڕۆژەکە کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ناکۆکی لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و کۆمپانیای جێبەجێکار ڕوویداوە، ئەمەش ڕێگر بووە لە تەواوبوونی پرۆژەکە، لەگەڵ ئەوەی کێشەکە زیاتر بووە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی ئاو و زیادبوونی ڕێژەی ئاستی پیسکەرەکانی ناوی. ئەو کارمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2010 بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەنجامی نوێی شیکاری ئاوەکانی ئاشکرا کرد کە جیاواز بوو لە پێشوو، بەو پێیەی دەریخست ئەو ئاوەی لە ڕێگەی تۆڕی ئاوی گشتییەوە دەگەیەنرێتە هاووڵاتیان سەلامەتە بۆ خواردنەوە. "ڕەنگە بەم درۆیە هەوڵیان دابێت توڕەیی هاووڵاتیان هەڵبمژن". ئەو فەرمانبەرە ئاماژە بەوە دەکات، نوسینگەی ڕاوێژکاری زانستی لە زانکۆی سلێمانی بۆچوونێکی جیاوازی هەبووە لە ئەنجامی شیکارییەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاو لەو ماوەیەدا، بەو پێیەی ئەنجامی شیکارییەکی بۆ پارێزگای سلێمانی ناردووە کە لەلایەن کارمەندانی نوسینگەی ڕاوێژکارییەوە لەسەر ئەو ئاوە ئەنجامدراوە، دەریدەخات کە "مس، کرۆم و کادمیۆم"ی تێدایە، کە لە پاشماوەی کارگە پیشەسازییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە. نوسینگەی ڕاوێژکاری زانستی ڕایگەیاند، جگە لەوەی ئەم ئاوە نەگونجاوە بۆ خواردنی مرۆڤ، دەبێتە هۆی مردنی بەشێک لە زیندەوەرانی نێو ئاوەکەش، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی مەترسیدار لە کوالێتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ڕوویداوە. نوسینگەکە پێشنیاری بۆ ئیدارەی پارێزگای سلێمانی کردووە کە وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاوی هاوشێوەی ئەو وێستگەیەی کە لە پارێزگاکانی باشووردا کاری پێدەکرێت، "کە تەنها لە ماوەی شەش مانگدا دەتوانرێت دابمەزرێت و کاریپێبکرێت، و ڕێگری لە دزەکردنی پیسکەرەکان لە ئاوی تانجەڕۆ و سیروان بکرێت کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانن" بە وتەی ئەو کارمەندە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "بەم ئەنجامانە و لەژێر فشاری ناڕەزایەتی جەماوەر و سکاڵا دووبارەبووەکاندا، ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ناچار بوون لیژنەیەک بۆ خێراکردنی تەواوکردنی وێستگەی پاککردنەوە پێکبهێنێت ئەمە لە ساڵی ٢٠١٠ بوو، بەڵام لەسەر زەمین هیچ شتێک بەدەست نەهات بەهۆی نەبوونی بودجە". دەشڵێت: "گرفتەکە بەردەوام بوو، تا پێش دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لە هەولێر، گواستنەوەی پرۆژەکە بۆ کۆمپانیای (ئۆهیتان)ی تورکی". کە کۆمپانیایە کە بەشداربوو لە تەواوکردنی زۆرێک لە پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسان بەڵێنیان دا کە پڕۆژەکە بە زووترین کات تەواو دەبێت، بەمەش دەیان هەزار دانیشتوو لە مەترسی تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار ڕزگاریان دەبێت لە گەڕانی ڕۆژانە بۆ ئاوی گونجاو تا بەکاریبهێنن. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2013، لەژێر فشاری ناڕەزایەتیییەکی نوێ‌دا، پارێزگاری سلێمانی بڕیار درا ئاوی خواردنەوەی سەلامەت بۆ هاوڵاتیانی دەربەندیخان بە بەکارهێنانی 30 تانکەر کە ڕۆژانە دەیگوازنەوە بۆ قەزاکە تا تەواوبوونی پرۆژەی وێستگەی نوێی پاککردنەوە، بەڵام ئەم هەوڵەش درێژەی نەکێشا. بە وتەی هاوکار قادری چالاکوان. زیاتر لەوەش دەڵێت: لە سەرەتای ساڵی 2014دا پێش سەرهەڵدانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی نەینەوا و سەڵاحەدین و بەشێکی کەرکوک، چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان زیادی کرد و هەمووان سەرقاڵی ئەو مەترسیانە بوون کە لەسەر ناوچەکە دروستی کردبوو، بۆیە هەموو شتێک وەستا!". هاکار دووپاتی دەکاتەوە کە کۆمپانیا تورکییەکە لەو کاتەدا بەردەوام بوو لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و زیادبوونی مەترسییەکان نەیتوانی کارەکانی تەواو بکات پێش ئەوەی ڕێژەی تەواوکردنی بگاتە 50% دەستی لە کارەکانی هەڵگرت... ئێستاش دوای 10 ساڵ ئەوەی لەو پڕۆژەیە دروستبووکرابوو لەناوچوو، دەبێت هەموو شتێک دەستپێبکاتەوە، ڕەنگە لە سفرەوە. کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی باشووری کوردستان و بەشێک لە کەرکوک و دیالە لەلایەن داعشەوەو شەڕی ڕزگارکردنیان لێی، تەنیا هۆکار نەبوون بۆ پەکخستنی جێبەجێکردنی پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان، بەڵکو قەیرانی ئابووریش بوو کە هەرێم دوای ساڵی ٢٠١٤ لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر بازاڕی جیهانی و بڕینی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی کاریگەری ناکۆکی لەسەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت لە کێڵگەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی دیکەی هۆکارەکان بوون. دواین بەڵێن درابێت لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 بوو، کاتێک حکومەتی خۆجێی لە سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی نوێ، کە ئەمە سێیەم کۆمپانیابوو لە ماوەی 12 ساڵدا پرۆژەکەی پێبدرێت، ئەمجارە ڕاستەوخۆ لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، (قوباد تاڵەبانی)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە گوژەمی (10 ملیۆن) دۆلار کە پارەکەی لە "لە فرۆشتنی خانووبەرەی میرییەوە بەدەست هێنراوە"، بە وتەی هاکار قادر، دەڵێت: "بەڵێنەکە هەرگیز جێبەجێ نەکرا". ماددە شێرپەنجەییەکان ڕێبواران لە دەریاچەی دەربەندیخان دەتوانن بۆنێکی ناخۆش هەست پێ بکەن، هەمان شت بۆ دەریاچەی دیوانەش دەگونجێت کە بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی قەزای دەربەندیخان بەکاردەهێنرێت، بەو پێیەی دەرچەی ئاوەڕۆی تێکەڵ دەبێت. بەگوێرەی دوو لێکۆڵینەوە کە لە ساڵی 2022 لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراون، ئاوی دەریاچەی بەنداوی دەربەندیخان مادەی شێرپەنجەیی تێدایە، هەروەها ئاستی ترش لە ئاوی بەنداوەکەدا زۆرە، ئەمە جگە لەوەی ڕێژەی تاڵبوون زۆر زیاترە لەو ئاستەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دیارییکردووە ڕێکخراو. ئاستی ئەلەمنیۆم وا دەکات ئاوەکە نەگونجێت بۆ خواردنەوە یان ئاودێریکردنی بەروبوومەکان. ئەو دوو توێژینەوەیە هۆکاری پیسبوونەکە دەگەڕێننەوە بۆ پاشماوەی ناوچە پیشەسازییەکانی نزیک قەزاکە، گەیشتوون ئەو ئەنجامەی کە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان تەنها بۆ ئاودێریکردنی جۆرە تایبەتەکانی ڕووەک گونجاوە، هەروەها بۆ مەبەستی پیشەسازیی تایبەت، لە کاتێکدا بۆ خواردنەوە گونجاو نییە بەبێ پرۆسەی پرۆسێسکردنی بەرز. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەریاچەکە "پێویستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی ستراتیژی هەیە، لەگەڵ بەڕێوەبردنی درێژخایەن لەپێناو پاراستنی کوالێتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، بەو پێیەی یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە ئاوییە ناوخۆییەکان بۆ دانیشتوانی ناوچەکە". حەمزە ڕەمەزان شارەزای ستراتیژی ئاو، دەرەنجامەکانی ئەو دوو توێژینەوەیە پشتڕاست دەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، پڕۆژەکانی پاککردنەوەی ئاو بە دیزاینی کۆن و تەنانەت هەندێکیان کە بڕیارە جێبەجێ بکرێن، تواناییان ڕێژەیی دەبێت لەگەڵ قەبارەی پیسبوونی ئاو لە بەنداو و دەریاچەکانی عێراق بەهۆی کەمیی ئاوەوە لە ساڵانی ڕابردوودا. ئەو دەڵێت: "پاککردنەوەی کلاسیکی کوالیتی ئاو وەک پێویست ناگۆڕێت، دەبێت ڕوو لە پرۆژەی پاککردنەوەی سیرامیک یان شێوازی مۆدێرنتر بکەین کە ڕێگری لە دزەکردنی کانزا قورسە شێرپەنجەییەکانی وەک کرۆمیۆم و کادمیۆم بۆ ناو ئاوی ماڵان بکەن". تێبینی؛ ئەم لێکۆڵینەوەیە بە سەرپەرشتی تۆڕی "NERIJ" لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕۆژنامەگەریی ژینگەیی کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینتەرنیوزەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەنجامدراوە، لەم لینکەوە تەواوی لێکۆلێنەوەکە بەزمانی عەرەبی بەردەستە؛ https://shorturl.at/onbE0
درەو: 🔻 بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ؛ 🔹 تێکڕای بەرهەمی گشتی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ماوەی چارەکی یەکەمی (2024)دا (36 هەزار و 763)بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. لە کاتێکدایە لە چارەکی یەکەمی (2023)دا بەرهەمی کێڵگەکە (35 هەزار و 31)بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، واتا ئاستی بەرهەم (هەزار و 732) بەرمیل نەوتی رۆژانە، بە رێژەی (5%) زیادی کردووە. 🔹 هەموو فرۆشتنێکی نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکە لە ماوەی چارەکی یەکەمی (2024)دا بۆ بازاڕی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بووەو هەر بەرمیلێکیش بە (40.52) دۆلار فرۆشراوە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان (83) دۆلار بووە. هاوکات لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)دا نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکە بە (66.28) دۆلار فرۆشرابوو، بەم پێیەش هەر بەرمیلێک نەوت بە رێژەی (39%) نرخەکەی لەدەستداوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو. 🔹 داهاتی کۆمپانیای (HKN Energy) بۆ چارەکی یەکەمی 2024 بەڕێژەی (35.1%) کەمیکردووە بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی 2023. کۆمپانیای (HKN)ی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی سه‌رسه‌نگ کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)ەوە، ڕوبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتر دووجایە، دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەی نەوتی جیاوازدا کە بریتین لە ناوچەی (سوارە توکەو ڕۆژهەڵاتی سوارە توکە)، هەر یەکێک لەو دوو ناوچەیە سێ کۆگای نەوتی سەربەخۆی تێدایە. پشكی (62%)ی کێڵگە نەوتییەکە كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی کاری تێدا دەکات، (18%)ی پشکەکانی کێڵگەکە کۆمپانیای) شاماران)ی کەنەدی لە کانوونی دووەمی 2021 ەوە لە (تۆتاڵ)ی فەرەنسی کریوەتەوە، بەم شێوەیەش شاماران لە هەردوو کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ بووە خاوەن پشک. پشكی (20%)ی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستان. کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لە ساڵی 2007 لەلایەن (ڕۆس پیرۆت جونیۆر) دامەزراوە، کۆمپانیایەکی تایبەتی وزەی سەربەخۆیە و کاری گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری داڵاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایەو لقی لە هەردوو شاری تەکساس و هەولێر هەیە. دەرەنجامی کارەکانی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنرجی لە چارەکی یەکەمی (2024) لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بەپێی نوێترین ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی لە (29ی ئایاری 2024) بۆ (چارەکی یەکەمی 2024) خستوویەتیەڕوو؛ 1. تێکڕای بەرهەمی گشتی کێڵگەی نەوت سەرسەنگ لە ماوەی چارەکی یەکەمی (2024)دا (36 هەزار و 763) بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە. ئەمە لە کاتێکدایە بەرهەمی نەوتی کێڵگەی ناوبراو لە چارەکی یەکەمی (2023)دا (35 هەزار و 31) بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، بەم پێیەش تێکڕای ئاستی بەرهەمهێنان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار (هەزار و 732) بەرمیل نەوتی رۆژانە بە رێژەی (4.9%) زیادی کردووە. هەر بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکە هەموو فرۆشتنێکی نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکە لە ماوەی چارەکی یەکەمی (2024)دا بۆ بازاڕی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بووەو هەر بەرمیلێکیش بە (40.52) دۆلار فرۆشراوە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان (83) دۆلار بووە. واتا هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە کەمتر لە نیوەی نرخ و بە رێژەی (51%) و (42.5) دۆلار کەمتر فرۆشراوە. هاوکات لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)دا نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکە بە (66.28) دۆلار فرۆشرابوو، بەم پێیەش هەر بەرمیلێک نەوت رێژەی (39%) نرخەکەی لەدەستداوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو. 2. بەهۆی فشاری لە داخستنی بۆریی نەوتی کوردستان-جەیهانی تورکی، کە لە کۆتایی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا دروستبووە، داهاتی کۆمپانیای (HKN Energy) بۆ چارەکی یەکەمی 2024 بەڕێژەی (35.1%) کەمیکردووە بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی 2023. ئەو دابەزینەش ڕەنگدانەوەی زیادبوونی (4.9%) بەرهەمهێنان و دابەزینی (38.9%) نرخی نەوتە لە (66.28) دۆلارەوە لە چارەکی یەکەمی 2023 بۆ (40.52) دۆلار لە چارەکی یەکەمی 2024. 3. هەر بە گوێرە ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە، کۆمپانیای (HKN Energy) بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت لە بازاڕی ناوخۆدا. ئەگەر بارودۆخی ئێستا بەردەوام بێت، ئامانجیان بەرهەمهێنانی نزیکەی (30 هەزار) بۆ (40 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە لە ماوەی ساڵی 2024دا. پوختەی دەرەنجامی کارەکانی کۆمپانیای (HKN) لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ سەرچاوە؛ - ڕاپۆرتی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی، بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2024. - HKN ENERGY; Q1 2024 – Management Update, May 29, 2023 https://shorturl.at/UvLqe
(درەو): كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت، قسه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هه‌مواری گرێبهستهكانهوه ره‌تده‌كاته‌وه. پێگەی (Argus)ی تایبەت بە وزە له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) قسەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتدەكاتەوە كە وتویه‌تی "كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئامادەنین گرێبەستەكانیان هەمواربكەنەوە. ئەپیكۆر ئاماژە بە بەیاننامەكەی هەفتەی رابردوی دەكات كە تیادا هاتووە، كۆمپانیاكانی ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گۆڕانكاریكردن لە گرێبەستەكانی ئێستا، بەرمەرجی رازیبونی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكان لەسەری. ئارگۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەغداد پێشنیازێكی مامناوەندی خستوه‌ته‌ڕوو، كە لەڕێی هەمواری بودجەی فیدراڵییەوە بتوانێت پارەی كۆمپانیا نەوتییەكان بدات كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لەبەرامبەر گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا جیهانییەكان، لەبارەی تێچوی دەرهێنانی نەوتی بەرهەمهێنراو لە كوردستان. سایته‌كه نوسیویه‌تی: لێدوانەكان دەریدەخەن، تائێستا ناكۆكییەكان گەورەن لەنێوان هەردوولا لەبارەی چارەسەركردنی ئەو پرسە. هاوكات داواكەی ئەم دواییەی وەزیری نەوتی عێراقیش بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەڵ هاوتاكەی لە هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن و خێراكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، كێشەكان هێورتر دەكاتەوە. "حكومەتی عێراق روبەڕوی دۆخێكی قورس بووەتەوە، لەبارەی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی پابەندییەكانی، لەچوارچێوەی رێژەی دیاریكراوی هەناردەی نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە".
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ڕۆژانە ئامێرە جەنگییەکەی ئیسرائیل لە غەزەدا ھەر شتێک بخوازێت وێرانیبکات، وێراندەکات، رۆژ نییە دەیەھا و سەدەھا مرۆڤی بێگوناھ و بێ‌تاوان، ڕاستەوخۆ پەلامار نەدرێن و بە شێوەیەکی بەربەریانە ژیانیان لێ نەسێندرێتەوە. ڕۆژ نییە ماڵ بەسەر دانیشتوانە گیرخواردوەکەی ناو غەزەدا خاپور نەکرێت، لەم شارە و بۆ ئەو شار و لەم کەمپەوە بۆ ئەو کەمپی ئاخنراو بە کەسانی بێدەرەتان ڕاونەنرێن و بڕستیان لەبەر نەبڕێت. دۆخەکە بە ئاستێک گەیشتوە ئەوەی ئیسرائیل ئەنجامیئەدات جگە لە ناونانی بە تاوانی جەنگ، ھەوڵی ھۆشیارانەی لەناوبردنی میلەتێک، برسیکردن و کوشتنێکی سیستماتیکی، نەکرێت ھیچ ناوێکی تری لێبنرێت. ئەم جەنگە توانای دڵڕەقیی و ڕووبەری ڕق و ھەوڵی بێنرخکردنی ژیانی مرۆڤەکانی لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە چڵەپۆپە گەیاندوە. دۆخەکە بە ئاستێک گەیشتوە فەلەستینییەکان تادێت زیاتر و زیاتر بکوژرێن و ڕۆژانەش ئیسرائیلیەکان زیاتر و زیاتر مرۆڤبوونی خۆیان لەدەستبدەن. ئیسرائیلیەکان بە کوشتن ژیان لە فەلەستینییەکان دەسێننەوە و فەلەستینیەکانیش لە ڕێگای بەناھەق کوژرانیانەوە دڵۆپێک مرۆڤایەتی لەناو دەوڵەت و کۆمەڵگای ئیسرائیلی‌دا ناھێڵنەوە. ئەوەی دەبینین ھەم سەندنەوەی ژیانە لە ھەندێک لە مرۆڤەکان و ھەم سەندنەوەی مرڤبوونە لە بکوژەکان. لە غەزەدا ئێمە لەبەردەم پرۆسەیەکی بەرفراوانی لەئینسانخستنی ئینسانداین. بەڵام غەزە تەنھا دۆخێکی نائینسانيی ناوچەکە نییە. تورکیاش لەشکرێکی گەورەی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆکردۆتەوە و بەردەوامیش باس لە پەلاماردانی ئەو بەشەی کوردستان دەکات. پەلاماری ئەو بەشەی کوردستانیش بێپێشینە نییە. سوپاکەی ئەردۆغون ساڵی ١٩١٨ پەلاماری عەفرینی دا و ھەموو ئەو تاوانانەی سوپایەکی دڕندە بتوانێت ئەنجامیبدات، لەو شارەدا ئەنجامیدا. سوپای تورکیا لە سوپای ئیسرائیل دڕندەتر و تاوانبارتربێت، کەمتر نییە. ئەوەی رێگای لەم سوپایە گرتوە نەھێڵێت ھەمان ئەو تاوانانە ئەنجامبدات کە ئیسرائیل لە ئێستادا لە غەزە، ئەنجامیئەدات، ڕێگریەکانی ئەمریکا و وڵاتە رۆژئاواییەکانی ترە. ئەوانن ناھێڵن تورکیا سنوورەکان ببەزێنێت و کارەساتی گەورە و خوێناوی ئەنجامبدات. لە جیھانی ئەمرۆدا زیاد لە بەشێکی بەرچاوی مرۆڤایەتیی توانای بەرگریکردنیان لە خۆیان نییە و قابیلی لەناوبردن و تێکشکاندنن. ھێزی دڕندەی واش دروستبوون توانای پیادەکردنی ھەمووجۆرە وێرانکاریی و دڕندەییەکن. ھانا ئارێنت، ژنە فەیلەسوفیی جولەکە، لە خوێندنەوەیدا بۆ ئەزموونی مامەڵەکردنی نازیەت بۆ جولەکە و ھەوڵدانی لەناوبردنی سەرتاسەریان، بەو دەرەنجامە دەگات کە لە جیھاندا کۆمەڵە مرۆڤێک ھەن ئاسانتر قابیلی تێک‌شکاندن لەوانیتر، ئاسانتر لەناودەبرێن، تەنھاتر و بێمافترن لە کەسانیتر، بە تایبەتی لە ئاستی کۆیی و دەستەجەمعیدا. ئەم ژنە فەیلەسوفە بە تایبەتی باس لەو مرۆڤانەدەکات کە وەک کەمینە و گروپی لاواز و پەراوێزیی دێنە جیھانەوە. ئەو کەمینانەی ناتوانن بەرگریی لە خۆیان و لە مافەکانیان بکەن، لە پێش ھەمووانیشەوە، مافە ھەرە سەرەتایی و بنەڕەتییەکەی مرۆڤ: مافی ژیان. ئارێنت لە پێناسەکردنی ئەم کەمینانەشدا ھێما بۆ کەسانی ”کۆچبەر“ و ”پەناھەندە“ و ”نەخواستراو“ و ”نەفرەتلێکراو“یش دەکات. ئەمانەش ئەو جۆرەن لە مرۆڤ کە ژیانیان لە ژێر رەحمەت و ویستیی ئەو زۆرینانەدان کە لەگەڵیاندا دەژین. ئارێنت ئاکاری سەرەکیی ئەم کەمینانە بەوەوە گرێئەدات کە زۆربەی جار ”مرۆڤی بێدەوڵەت“ن، ئەو کەمینانەن کە لە دونیای ئەمڕۆدا، دونیای باڵادەستیی دەوڵەتی نەتەوە، بێدەوڵەتن. ئەو چوارچێوە سیاسییە سەروەر و قبووڵکراوەیان نییە کە میلەتان لەناویدا دەژین و پەیوەندییەکانیان بە خۆیان و بە دەرەوەی خۆیانەوە لەناویدا ڕێکدەخەن. ئارێنت پێیوایە رێکخستنی جیھانە لەسەر بنەمای دەوڵەت، کەسانێکی زۆری بێدەوڵەتی دروستکردوە کە وەک مرۆڤی لاواز و پەراوێزیی بە جیھاندا بڵاوبوونەتەوە. ئارێنت پێیوایە ئەم جۆرە تایبەتانە لە مرۆڤ کەسانێکن دەکرێتلە دونیای ئەمرۆدا ”ئیستیھلاک“ بکرێن و فرێبدرێنە دەرەوەی ئەو سنوورە سیاسییانەوە کە جیھانی لەسەر بونیادنراوە. ئەمانە ئەو کەسانەن سەرزەمینێکیان نییە تیایدا خودبوونی خۆیانی وەک مرۆڤ دروستبکەن و مرۆڤبوونیان، بپارێزن. ئەمانە کەسانێکن دەشێت بە ھەر شتێکی دیکە بگۆڕدرێنەوە کە سیستمە بەھێزەکان بیانەوێت، تا ئەو شوێنەی ڕاویانبنێنن و بیانگوازنەوە و لە دوا دەرنجامیشدا بەتەواوی بیانسڕنەوە. لە ئێستادا خەڵکی غەزە نموونەیەکی زیندووی ئەو جۆرە تایبەتەی مرۆڤن کە نەک تەنھا کەمینە و غەوارە و بێپەنان، نەک تەنھاش مرۆڤگەلێکن لە دەرەوەی دەوڵەت و ھەرجۆرە سەروەرییەکی سیاسیدان، بەڵکو کەسانێکن ھێز دەتوانێت شاربەدەریان بکات و بۆ ھەر شوێنێکشییان بنرێت کە ڕازیبێت بیانگرێتەخۆی. ھەموو دانیشتوانی غەزە لە ژێر زەبری سوپای ئیسرائیل‌دا بوون بە مرۆڤی زیادە، بە دانیشتوانێکی بێ‌ماف، کەسانێک مامەڵەی ئاژەڵیشیان پێ رەوانابینرێت. کوردەکانی ڕۆژئاوا، بە تایبەتی دانیشتوانەکەی شاری عەفرین، لە سەردەمی پەلاماردانەکەی سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨‌دا بۆسەر شارەکە، لە ھەمان دۆخی دانیشتوانەکەی ئەمڕۆکەی غەزەدا بوون. دوای ئەوەی سوپاکەی ئەردۆغان شارەکەی داگیرکرد دانیشتوانە کورد و ناموسوڵمانەکانی شارەکە، خرانە پێگەی ئەو مرۆڤە پەراوێزیی و نەفرەتلێکراوانەوە کە ھانا ئارێنت باسیان دەکات. ھەمووان گۆڕان بۆ کەسانی ناپێویست، کەسانێک سوپا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا، دەیانتوانیی بەوشێوەیەی دەیانەوێت ئیستیھلاکیان بکەن و چوۆنیان بوێت وا مامەڵەیان بکەن. ھەم لە دۆخی غەزە و ھەم لە دۆخی رۆژئاوادا، وەک ئارێنت دەڵێت، ئێمە ئەو جۆرە لە کەمینە دەبینین کە ناھێڵن خێمەیەکی سیاسیی تایبەت بەخۆیان، لە پاڵ کۆی خێمە سیاسییەکانی تری جیھاندا، ھەبێت،. خێمەیەک بیانکات بە کەسانێک خاوەنی ئەو لانیکەمە لە سەروەریی کە نەکرێت پەلاماربدرێن و لەناوببرێن. ئەم جۆرە تایبەتە لە مرۆڤ، لە دونیای ئەمڕۆدا، ئەو بەشەی مرۆڤایەتین کە ژیانیان لەبەردەم ڕەحمەتی کەسانیتر و ھێزی لە خۆیان بەھێزتردایە. کەسانێکن ھیچ ھێزێکی جیھانیش خۆی ناکات بە خاوەن و ھاوڕێ و ھاوچارەنووسیان، بە تەنھایش لەبەردەمی سوپا مۆدێرنە دڕندەکان و توانا گەورەکانی لە کوشتن و لەناوبردندا، بەجێھێڵراون. ئەمانە میلەتی بێدەوڵەت و گروپی ئەتنی ژێردەستە و پێکھاتەی دینیی ھەڕەشەلێکراو و گروپی کولتوریی پەراوێزخراون. کورد و فەلەستینییەکان دوو نموونەی بەرچاوی ئەزموونی ژیانی ئەم جۆرە مرۆڤەن، کە لە زیاد لە بەشێکی جیھاندا ھەن و دەژین. ئەمەش ئەزمونی بە کەمینەکردنێکی گەمارۆدراوە بە ھەموو تەکنیکەکانی لەناوبردن و ستراتیژەکانی بێ‌ماف و بێ‌نرخ و بێپەناکردن. ئەوەی ئەمڕۆ لە غەزەدا ڕووئەدات و ئەوەیش کە دەشێت سبەینێ، بۆ جاری چەندھەم، لەم یان لەو بەشی کوردستاندا ڕووبدات، بە تایبەتی لە رۆژئاوادا، لە یەک سەرچاوەوە ھەڵدەقوڵێت: گیرخواردنی میلەتێک لە شێوەی کەمینەدا، بەدەست ھێزێکی دڕندەی بارکراو بە رقێکی گەورە و تەیار بە تەکنۆلۆژیای کوشتن و وێرانکردن. لەناو جیھانێکیشدا کە دەشێت تەنانەت ئامادەنەبێت سەیری ئەنجامدانی تاوانە گەورەکانیش بکات،چجای رێ لە ڕوودانیان بگرێت.
(دره‌و): سبه‌ینێ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت و راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 ته‌واوده‌كات، رۆژی دوو شه‌ممه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات، له‌م خشتانه‌دا، خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجییه سیادییه‌كان ده‌رهێنراوه‌و خراوه‌ته ناو خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمه‌وه، ئه‌مه گرفتی دروستكردووه. لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی راپۆرتی تایبه‌ت به خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024. لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌توان عه‌توانی كۆبووه‌وه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بۆ دانانی جێ په‌نجه‌ی كۆتایی بوو له‌سه‌ر راپۆرتی خشته‌كانی بودجه. عه‌توان عه‌توانی ده‌ڵێ: لیژنه‌ی دارایی سوره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی به‌مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا. بڕیاره رۆژی دوو شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 بدات، به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌و راپۆرته‌ی كه لیژنه‌كه ده‌یخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان، ته‌نیا له خشته‌كانی بودجه‌دا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو روانگه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌ش سه‌باره‌ت به رێڕه‌وی دارایی وڵات له‌مساڵ و ساڵانی ئاینده ده‌خاته‌ڕوو، تایبه‌ت به به مه‌ترسییه‌كانی زیادبوونی خه‌رجی به‌كاربردن له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان. به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌ی كه حكومه‌تی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2024 به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: • كۆی گشتی خەرجی هەرێم: (20 ترلیۆن و 910 ملیار‌و 463 ملیۆن و 950هەزار) دیناره، لەم بڕە: - خەرجی موچەی فەرمانبەران: (9 ترلیۆن و 556 ملیار‌و 348 ملیۆن) دینارە - موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی: (2 ترلیۆن و 20 ملیار‌و 173 ملیۆن) دینارە - كۆی گشتی بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم: ( 11 ترلیۆن و 576 ملیار‌و 521 ملیۆن) دینارە - مانگانە دەكاتە: ( 964 ملیار‌و 710 ملیۆن) دینار - كۆی بودجەی بەكاربردن: ( 14 تریلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 ) دینار - بڕی قەرز: ( یەك ملیار و 116 ملیۆن ) دینار - خەرجیی وەبەرهێنان: ( 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار) دیناره، له‌م بڕه (2 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناری بۆ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێمه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێ ئه‌م پاره‌یه به هه‌رێم نادرێت، چونكه هه‌نارده‌ی نه‌وت راوه‌ستاوه. وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه بڵاوكرده‌وه، كه له خشته‌كانی بودجه‌دا بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، رایگه‌یاند، خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه مه‌رجداره به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی كورد لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ: لەکۆی تەرخانکراوی بودجەی وەبەرهێنان بۆ عێراق کە زیاتر لە ٥٥ تریلیۆن دینارە بڕی 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، لە کاتێکدا لەو بڕە 2 تریلیۆن و 700 ملیار دیناری تایبەتە بە تێچووی دەرهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و لە بنەڕەتدا خەرجی بەگەڕخستنەو سیادییە، و نابێت لەسەر پشکی هەرێم و خەرجی وەبەرهێنان ئەژماربکرێت. نه‌رمین مه‌عروف باسله‌وه ده‌كات، ئەم شێوازە لە ئەژمارکردنی ئەو خەرجییانە بوه‌تە هۆکاری گەورە نیشاندانی پشکی هەرێم و مایەی گازندەکردنی پارێزگاکانی تری عێراق دژی هەرێم .
راپۆرتی: درەو 🔹 ئەمڕۆ (31/5/2024) سەرژمێریی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو (14) رۆژ دەخایەنێت. 🔹 سەرژمێرییە ئەزموونیییەکە لە (86) ناوچەی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت و (764) توێژەر و كارمەندی وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی دەكەن، ئامادەکاری دەکرێت بۆ سەرژمێریی گشتی، کە بڕیار وایە لە (20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024) لە عێراقدا بەڕێوە بچێت. 🔹 بەگوێرەی خشتەکانی بودجەی ساڵی (2024)، حکومەتی عێراق، بڕی (300 ملیار) دیناری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان تەرخانکردووە، کە (38 ملیار) دیناری پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت. 🔻 بە بۆچونی توێژەران؛ 🔹 ئەنجامدانی سەرژمێریی ناکۆکی مێژوویی لەسەر مافی حوکمڕانی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان لە دەرەنجامەکانی سڵ بکەنەوە. 🔹 هەندێک لە هۆزەکانی عێراق بە گونجاوترین دەرفەتی دەزانن کە قەبارەی دانیشتوانی خۆیان لە چوارچێوەی پارێزگا یان قەزاکەیاندا پیشان بدەن. 🔹 هەندێ هۆزی تریش وەک نیشانەیەکی نەخوازراو بۆ نەمانی کاریگەری خۆیان سەیری سەرژمێری دەکەن، پێیان وایە دەبێتە هۆی نیشاندانی لاوازی و کەمینەیی ئەوان. 🔹 دابەشکردنی بودجەی نێوان پارێزگاکاندا بەندە بە ژمارەی دانیشتووانەکانیانەوە. بۆیە سەرژمێری دەبێت هۆی سەرهەڵدانی ژینگەیەکی لەباری ململانێ ی نێوان ئەو پارێزگایانەی کە هەوڵدەدەن پشکی دارایی خۆیان زیاد بکەن. 🔹 سەرژمێری دانیشتوان پەیوەستە بە دیاریکردنی سروشتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، بەتایبەتی سەبارەت بە دیاریکردنی کورسی پەرلەمان، کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕێگری‌کردن لە سەرژمێری لەلایەن هەندێک کەمینە کاریگەر و پارێزگا کەم دانیشتووانەکانەوە. سەرەتا (27) ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی 1997، عێراق دوایین سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ئەنجامدا. سەرەڕای ئەوەی لەو سەرژمێرییەدا چەندین گرفت لە ئارادابوو کە پرۆسەکە بەسەرکەتوو لە قەڵەم نەدرێت، لە سەروو هەمووشیانەوە ئەنجام نەدانی ئەو سەرژمێرییەبوو لە (3) پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و پرۆسەکە تەنها (15) پارێزگاکەی عێراقی لەخۆگرتبوو. ئەمەش وایکرد بەشێک لە توێژەران دان بە ئەنجامەکانیدا نەنێن و هێشتا داتاکانی سەرژمێری پێش خۆی کە (10) ساڵ بوو ئەنجام درابوو، بەڵام هەموو پارێزگاکانی عێراقی لەخۆگرتبوو بە گونجاوتر دەزانرا. بەڵام دوای تێپەڕبوونی چارەکە سەدەیەک بەسەر ئەو سەرژمێرییە ناتەواوەشدا، سەرەڕای بایەخە گرنگەکەی ئەو پرۆسەیە، هێشتا نەتوانراوە سەرژمێرییەکی گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت، چونکە سەرژمێریی گشتی تەنها پەیوەندی بە ژماردنی دانیشتوانەوە نییە، بەڵکو وردترین وردەکارییەکانی پێکهاتەی دیمۆگرافی وڵاتەکە دیاری دەکات، کە دواتر حکومەتەکان پشتی پێدەبەستن بۆ بنیاتنانی پلانەکانیان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و بازرگانی ... هتد. بۆیە دەبینین حکومەتەکانی عێراق بەناچاری بۆ داڕشتنی پلانەکانیان پشتیان بە ئاماری کۆن یان نافەرمی بەستووە، دەرەنجامیش هەڵەی گەورە و ناهاوسەنگی و نادادی کۆمەڵایەتی و ناعەدالەتی جوگرافی لە پلانەکانیان کەوتووەتەوەو دەکەوێتەوە، زیاتر لە گەیشتن بە ئەنجامە خوازراوەکان. هەر ئەم هۆکارانەشە پاڵ بەوەوە دەنێت و ناوێیەتی بەرپرسانی عێراق لە ئایندەی نزیکدا سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ (31/5/2024) سەرژمێریی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو (14 رۆژ) دەخایەنێت سەرژمێرییە ئەزموونیییەکە لە 86 ناوچەی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت و (764) توێژەر و كارمەندی وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی چۆنیەتی ئەنجامدانی پڕۆسەكە دەكەن، ئامادەکاری دەکرێت بۆ سەرژمێریی گشتی، کە بڕیار وایە لە (20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024) لە عێراقدا بەڕێوە بچێت. بەگوێرەی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024، حکومەتی عێراق، بڕی (300 ملیار) دیناری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان تەرخانکردووە، کە (38 ملیار) دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت. مێژووی سەرژمێری لە عێراق بەپێی توێژینەوەیەکی (سەعد موحسین)، بەناوی "سەرژمێرییە ئەنجامدراوەکانی دانیشتوان لە عێراق"، لە ناوچەی نێوان دوو رووبار (میزۆپۆتامیا) کە لە ئێستادا بە عێراق ناودەبرێت لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە "سەرژمێری دانیشتووان"یان ئەنجام داوە. لەو سەردەمەدا سەرژمێرییەکان بۆ مەبەستی ئابووری و سەربازی ئەنجام دراوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی گەنجان بە تایبەتیش لە ڕەگەزی نێر، کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە یان ژمارەی ئەو بازرگان و خێزانە دەوڵەمەندانەی کە باج دەدەن. لە سەردەمی شازادە کۆدیا، کە فەرمانڕەوایی میرنشینی "لەگش"ی سۆمەری لە ساڵی (2144 پێش زایین تا 2124 پێش زایین)کردووە، سەرژمێری بۆ دانیشتوانی میرنشینەکەی ئەنجامداوە، کە بە خەمڵاندن ژمارەیان نزیکەی (450 هەزار) کەس بووە. لە عێراقی هاوچەرخدا، لە ساڵی (1927)، حکومەتی ئەو کات هەوڵیدا یەکەم سەرژمێری دانیشتوان دوای دامەزراندنی دەسەڵاتی پاشایەتی لە عێراق ئەنجام بدات، بەڵام هەڵەو کەم و کورتی زۆر هاوشانی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە بوو، ئەمەش وایکرد بەغدا ئەنجامەکانی هەڵبوەشێنێتەوە. لە ساڵی (1934) سەرژمێرییەکی تر بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو دانیشتووانەی کە توانای بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن و جەنگدا هەیە ئەنجامدرا. ئەم سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتووانی عێراقی بە زیاتر لە (3 ملیۆن و 200 هەزار) کەس دیاری کرد. سەرەڕای سادەیی داتاکانی، بەڵام وەک ئاماژەیەک بۆ دەوڵەت لە پلان و بەرنامە حکومییەکانیدا مایەوە، تا سەرژمێرییەکی دیکە لە ساڵی (1947) ئەنجامدرا، کە تێیدا ژمارەی عێراقییەکان گەیشتە (4 ملیۆن و 826 هەزار) کەس. ئەمجارە یەکەم هەوڵی عێراقە بۆ سەرژمێریکردنی دانیشتوان بە بەکارهێنانی ئامرازە تەکنیکییە مۆدێرنەکان، بە بەراورد بەو ئامێرانەی لەو کاتەدا لەبەردەستدا بوون، کە هانی بەغدای دا بۆ ئەوەی سیاسەتێک بگرێتەبەر، هەر دە ساڵ جارێک سەرژمێری دانیشتوان ڕێکبخات. ئەو سەرژمێرییانەش لەو کات بەدواوە رێکخرا، بریتی بوون لە؛ سەرژمێری ساڵی (1957) کە تێیدا ژمارەی دانیشتوان گەیشتە (6 ملیۆن و 300 هەزار) کەس، 1965 (لە بری ساڵی 1967)، سەرژمێریەکانی ساڵانی (1977)و (1987) و (1997) ڕێکخرا، کە دوایین جار بوو سەرژمێری تێدا ئەنجامدرا. مەترسییەکانی پەکخستنی سەرژمێری بەبێ داتابەیسێکی بەهێز، "وڵات بە چاوی داخراوەوە بە ڕێگایەکی تاریک‌دا دەڕوات" ئەمەش وتە و تێڕوانینی "سەمیر خزەیەر هادی" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێرییە لە عێراق. موحسین حەسەن، لە لێکۆڵینەوەکەیدا بە ناونیشانی "بەربەستەکانی بەردەم سەرژمێری دانیشتووان و کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر ئایندەی گەشەپێدان لە عێراق"، ئاماژەی بەوە داوە، خۆبەدوورگرتن لە جێبەجێکردنی سەرژمێری دانیشتوان بەو مانایەیە کە پێوەرەکانی ئاماری لە عێراقدا دەچنە ناو کایەی پێشبینیکردنەوە، ئەمەش ئەنجامەکەی دەرکەوتووە کە شکستی زۆربەی پلانەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی لێکەوتووەتەوە، چونکە لەسەر بنەمای داتای خەمڵێنراوی جێی متمانە نییە. لە سایەی ئەنجامنەدانی سەرژمێری، عێراق شکستی خواردووە لەوەی قەبارەی گەشەی دانیشتوان بە وردی دیاری بکات، کە ئەمەش بووە بە ڕێگر لە سیاساتی کەمکردنەوەی خێرایی گەشەی دانیشتوان و سەریکێشاوە بۆ سەرهەڵدانی زیادڕەوییەکانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و زیادبوونی بەکاربردن و سەرهەڵدانی بێکاریی بەرفراوان. (لە بارەی خێرایی گەشەی دانیشتوانەوە بڕوانە خشتەکە). گەشەی دانیشتوانی عێراق (2015 - 2030) هەروەها دەوڵەت کورتی هێناوە لەوەی بتوانێت ئاماری باوەڕپێکراوی لەبەردەست بێت، تا یارمەتی بدات لە دروستکردن و دەرکردنی بڕیارەکان، بۆ داڕشتنی پلانی سەرکەوتوو، کە هاوسەنگی لە نێوان قەبارەی دانیشتوان و دابەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و تەندروستی، خزمەتگوزارییە گشتییەکان بکات، ئەمەش زیانی جیددی بە هەموو لایەنەکانی گەشەپێدان لە عێراقدا بەجێهێشتووە. هۆکارەکانی دواخستنی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق یەکەم؛ ئەمن، ئابوری و کۆرۆنا وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دە ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، بۆیە بڕیار بوو لە ساڵی 2007 ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە بۆ ساڵی 2009 دواخرا، دواتر بۆ ماوەی (10) ساڵ بە یەکجار دواخرا، لە ساڵی (2019) دووبارە دواخرا. پێی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانی عێراق، ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێرییەکەی ساڵی (2019) دەستیپێکرد، ئومێدیان وابوو کە لە ساڵی (2020)دا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا دواخرا، چونکە مەحاڵ بوو ڕێکخەران و ڕاسپێردراوان کە ژمارەیان (150 هەزار) توێژەری مەیدانی بوو بتوانن سەردانی ماڵەکان بکەن لەو بارودۆخەدا، بۆیە ناچار بوون کە وەزارەتی پلاندانان پڕۆژەکە دوابخات. لە ساڵی 2022 بەغدا نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ دووبارە ئەنجامدانی سەرژمێری، ئەوەش بەهۆی ئەو بودجە زۆرەی کە مەکتەبی ناوەندی ئامار پێویستی بوو، ڕووی نەدا، کە بڕەکەی (120 ملیۆن) دۆلار بوو، حکومەتی عێراقیش لەو کاتەدا نەیتوانی دابینی بکات. مەهدی ئەلعەلاق، ڕاوێژکاری باڵای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی حکومەتی نوێ و پەسەندکردنی بودجەی نوێ، تەرخانکردنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتی دابینکراوە. محەممەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە مانگی شوباتی 2023، لە میانەی سەرۆکایەتیکردنی کۆبونەوە ئەنجومەنی باڵای دانیشتوانی عێراق، ڕایگەیاند، هەموو توانایەکی پێویست بۆ تەواوکردنی سەرژمێری لە کاتی خۆیدا دابین دەکرێت. سودانی جەختی لەوەش کردەوە کە حکومەتەکەی پشت بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەبەستێت لە دانانی سیاسەتەکانی و جێبەجێکردنی بەرنامە ئابوورییەکانی، هەروەها ئامادەکردنی پلانی داهاتوو کە هاوکارە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا. هاوکات لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ سەرژمێری گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق خراوەتە گەڕ، عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی (ئایاری 2024)دا سەرژمێری ئەزموونی ئەنجامدەدەن _هەر بەو جۆرەش لە ئێستادا دەست پێکردووە_ و پرۆسەکەش بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی لە چەند ناوچەیەکدا ئەنجامدەدرێت کە سەرژمێری گشتی دەیانگرێتەوە. وا بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی (2024) کۆی پرۆسەکە لە عێراقد بە فەرمی بەڕێوەبچێت. دووەم؛ ناکۆکی و ململانێی سیاسی موحسین حەسەن، لە لێکۆڵینەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان پەیوەستە بە دیاریکردنی سروشتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، بەتایبەتی سەبارەت بە دیاریکردنی کورسی پەرلەمان و دیاریکردنی پشکی هەر پارێزگارێک لەو کورسیانە بەپێی دەستوور، کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕێگری‌کردن لە سەرژمێری لەلایەن هەندێک کەمینە کاریگەر و پارێزگا کەم دانیشتووانەکانەوە. بە مەبەستی پاراستنی نوێنەرایەتی پەرلەمانی خۆی لەسەر بنەمای پێوەرە خەمڵێنراوەکان. هەروەها ئەنجامدانی سەرژمێری ناکۆکی مێژوویی لەسەر مافی حوکمڕانی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان لە دەرەنجامەکانی سڵ بکەنەوە. لە مادەی 140ی دەستووری عێراقدا هاتووە، سەرژمێرییەکی وردی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجام بدرێت و دواتر ڕیفراندۆم لەسەر خواستی دانیشتووانیان بۆ پەیوەستبوون بە هەرێمی کوردستان یان مانەوە لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدرێت. هەروەها ئەنجامی سەرژمێرییەکە پێویستی بە گۆڕانکاری لە بودجەی گشتیدا دەبێت. هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا بەرامبەر بەڕێژەی دانیشتوانەکەی وەردەگرێت، پرسێک کە ناکۆکی هەمیشەیی لە نێوان هەردوولا دروست کردووە، دوای ئەوەی بەغدا بڕیاری دا پشکی هەرێم بۆ 12.6% کەم بکاتەوە لەبری 17%، سەرەڕای ناڕەزایەتی کورد لەو بارەیەوە، بەهۆکارەکەی جیاوازیە لە دیاریکردنی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لە نێوان دوو لایەن. هەروەها دابەشکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی لە نێوان پارێزگاکاندا بەندە بە ژمارەی دانیشتووانەکانیانەوە. بۆیە سەرژمێری دانیشتووان پاڵنەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانی ژینگەیەکی لەباری ململانێ ی نێوان ئەو پارێزگایانەی کە هەوڵدەدەن پشکی دارایی خۆیان زیاد بکەن. بە بڕوای ئەو توێژەرە (حەسەن)، بیرۆکەی ئەنجامدانی سەرژمێری خۆی هێشتا بابەتی ناکۆکی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقییە. کورد بە دەرفەتی دەزانێت کە هێزی ڕەگەزی کورد پیشان بدات بەوی زۆرینەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندایە و لە ڕێگەیەوە ئامانجیان لکاندنی ناوچە جێناکۆکەکانە بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن لە مەلەفی چارەی خۆنووسین، لە کاتێکدا هەندێک لە هۆزەکانی عێراق بە گونجاوترین دەرفەتی دەزانن کە قەبارەی دانیشتوانی خۆیان لە چوارچێوەی پارێزگا یان قەزاکەیاندا پیشان بدەن، لە کاتێکدا هۆزەکانی تریش وەک نیشانەیەکی نەخوازراو بۆ نەمانی کاریگەری خۆیان سەیری سەرژمێری دەکەن، پێیان وایە دەبێتە هۆی نیشاندانی لاوازی و کەمینەیی خۆیان. سەرەڕای ئەم کەشوهەوای گرژییە، ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری بەردەوامە لە کاتێکدا حکومەت دڵنیایی دەدات لە پێویستی جێبەجێکردنی لە کاتی خۆیدا. پرسیاری سەرەتا و کۆتایی ئەوەیە؛ ئایا ئەمجارە سەرژمێری لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت؟، یان دووبارە دوادەخرێتەوە؟ سەرچاوەکان وزارة التخطیط (جهاز المرکزي للإحصاء)، المٶشرات السکانیة، تقديرات سكان العراق للفترة (2015-2030)؛ https://shorturl.at/eQ32p الحرة (ارفع صوتك - بغداد)، لماذا عجز العراق عن إجراء تعداد سكاني منذ ربع قرن؟، 23 فبراير 2023؛ https://shorturl.at/h0t9x العالم الجديد، هل ينجح التعداد السكاني في 2024؟.. التخطيط تكشف عن التفاصيل، 27 تشرين الثاني 2023، (تقاریر)؛ https://shorturl.at/zxrwL
سان ساراڤان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا وەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٥ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی تای خوێنبەربەربوون گیانیان لە لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٥٠ کەسیش تووشی نەخۆشییەکە بوون. ئەم کارەساتە هەندێکیان لە پارێزگاکانی خواروی عێراق بوون و هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەبوو لەم پشکە ، پارێزگاکانی زیقاربوون، میسان موسەنا، واسیت ، دیوانیە، بەغداد، کەرکوک ، بەسرە ، نەجەف، نەینەوا ، بابل و کەربەلا و هەولێری گرتۆتەوە. لە ئێستادا و لەم چەند رۆژەی رابردوودا بەر هەواڵی بڵاو بوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکەوین و دەبیستین کە چەند کەسێک لە شاری کەرکووک بوونەتە قوربانی و ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتریشی هەیە. لێرەدا وا بەباش ئەزانم کە چەند زانیارییەک بخەمە بەر دیدی خوێنەران تا زیاتر بەرچاو ڕوونی زیاتری هەبێت لە نەخۆشییەکە و بزانێت کە گۆڕانی ژینگەیی چەند کاریگەری هەیە لە بڵاوبوونەوەی وەم نەخۆشیانە، هەروەها خۆپارزیش چۆن بکات. زۆنۆتیک ئەو زاراوەیە کە باس لەنەخۆشییەک دەکات کەدەتوانێت لە ئاژەڵ و بوونەوەرە نابڕبڕەییەکانەوە باز بدات بۆ مرۆڤ، کە بەزۆنەتتیک یان زۆنەسیس دەناسرێت. پاڵنەرەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ: فراوانبوونی ژمارەی دانیشتووان و خراپتربوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا فشاری زیاتر دەخاتەسەر زەوی، چونکە دارستانبڕین، شارنشینی، چڕبوونەوەی کشتوکاڵ و دەرهێنانی سەرچاوەکان دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنن بۆ گواستنەوەی ماددە نەخۆشخوازەکان لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ. نەهێشتنی دارستانەکان و ناوچە سروشتییەکان و فراوانبوونی شوێنی نیشتەجێبوون لەڕێی گۆڕینیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی دەستکرد، ئەگەری سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ئاژەڵییەکان زیاتر دەکات. کاتێک مرۆڤەکان دەستوەردان لەئیکۆسیستەمی جۆراوجۆردا دەکەن، ڤایرۆسە خەوتووەکان لەخانەخوێ سروشتیەکانیان لادەبەن و دەرفەتیان پێدەدەن دەست بەسەر خانەخوێیەکی نوێ‌دا بگرن - مرۆڤ. ئاژەڵە کێوییەکان و هەندێك لەقرتێنەوکان و جۆرێك لەشەمشەمەکوێرە میوەخۆرەکان و مێشولەکان دەبن بەهەڵگر، کاریگەری لەسەر خۆیان نابێت بەڵکو دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ. هەندێك نموونەی نەخۆشیە زونۆتیکیەکان: کۆڤید-١٩، تای خوێنبەربوونی قرم - کۆنگۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا و نەخۆشی ڤایرۆسی ماربورگ، تای لاسا ڤایرۆسی، نەخۆشی هەناسەدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MERS)، سارس ، ڤایرۆسی نیپاو نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان تای دۆڵی ریفت، زیکا. تای خۆێنبەربوون تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی (VHF) کۆمەڵێک نەخۆشییە کە بەهۆی چەند ئەندامێکی سەر بەیەک خێزانی ڤایرۆسەوە دروستدەبێت زاراوەی «تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی» ئاماژەیە بۆ حاڵەتێک کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لەسیستەمی ئەندامەکانی جەستە دەبێت و زیان بەکۆی سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و توانای کارکردنی جەستە لەسەر خۆی کەمدەکاتەوە. نیشانەکانی ئەم جۆرە حاڵەتە دەتوانن جیاواز بن بەڵام زۆرجار بریتین لەخوێنبەربوون یان خوێنتێزان. هەندێک لە VHFەکان دەبنەهۆی نەخۆشییەکی تاڕادەیەک سووک، لەکاتێکدا هەندێکی تر دەتوانن ببنەهۆی نەخۆشییەکی توند‌و مەترسی لەسەر ژیان. زۆربەی VHFەکان هیچ چارەسەرو ڤاکسینێکی ناسراویان نییە. تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی (VHF) لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ، خواردن، خواردنەوە، یان ژینگەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤەکان و دەتوانێت لەسروشتدا بەکتریا، ڤایرۆسی، یان مشەخۆر بێت. هەروەها بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ش بڵاودەبیتەوە وەك بەکارهێنانی کەلوپەل و کەرەسە ی بەرکەوتوانەوە. بەهۆی بەرکەوتنی نزیکمان لگەڵ ئاژەڵان لەکشتوکاڵدا، مەترسییەکی گەورەی تەندروستی گشتییە لەسەرانسەری جیهاندا. VHF چەند خێزانێکی ڤایرۆسەوی هەیەو هەریەکێکیکان لەچەند ناوچەیەکی جیهاندا زیاتر کارایەو بڵاودەبێتەوە، بەپێی ئەو تایبەتمەندیانە پۆلێنکراون و ناویان لێنراوە، وەك ئەم خشتەیەی خوارەوە: هەرچەندە VHF بەهۆی چەند خێزانێکی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت، بەڵام ئەم ڤایرۆسانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە: •ئەوان ڤایرۆسی RNAن، واتە ئەو ڤایرۆسانەی کەترشی ڕیبۆنۆکلیک (RNA)یان وەک مادەی بۆماوەیی خۆیان هەیە. ئەم ڤایرۆسانە باوترین هۆکارن بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی لەمرۆڤەکاندا چونکە ڤایرۆسەکانی RNA بەتێپەڕبوونی کات بەڕێژەیەکی بەرز دەگۆڕدرێن. •بەچینێکی چەوری پرۆتین لەدەرەوەیدا داپۆشراون، ئەمەش وا دەکات کەئاسانتر ئەم ڤایرۆسانە بەشێوازی فیزیایی (گەرمی، تیشکی خۆر، تیشکی گاما) و کیمیایی (بلیچ، پاککەرەوە، توێنەر) لەناوببرێت.. تای خۆێنبەربوونی ڤایرۆسیی قرم -کۆنگۆ چییە ؟ ئەو جۆرەی کەزۆر کارایە لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراق جۆری تای خۆێنبەربوونی ڤایرۆسیی قرم -کۆنگۆیە کە بەهۆی تووشبوون بەڤایرۆسێکی ( Nairovirusلە خێزانی Bunyaviridae) کە لەڕێی گەنەوە دروست دەبێت و بڵاو دەبێتەوە. ئەم نەخۆشییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤ لەقرم تایبەتمەند کرا و ناوی تای خوێنبەربوونی قرمی لێ‌نرا. پاشان دواتر لەساڵی ١٩٦٩ وەک هۆکاری نەخۆشی لەکۆنگۆ ناسێندرا، بەم شێوەیە ناوی ئێستای نەخۆشییەکەی لێکەوتەوە. تای خوێنبەربوونی قرم-کۆنگۆ لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، بەتایبەتی لەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، لەسەرانسەری دەریای ناوەڕاست، لەباکووری رۆژئاوای چین، ناوەڕاستی ئاسیا، باشووری ئەوروپا، ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری هیندستان دەبینرێت. رەگەزی ڤایرۆسی نایرۆ دوو سەرچاوەی نەخۆشین کەتووشی مرۆڤ دەبن: گروپی تای خوێنبەربوونی قرم-کۆنگۆ (CCHFV)و ڤایرۆسی هەزارا لەخۆدەگرێت و هەروەها گروپی نەخۆشی مەڕەکانی نایرۆبی کە (NSDV) و دوگبێ ڤایرۆس (نایجیریا). بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسەرانسەری ئاسیای ناوەڕاست و ئەفریقاو NSDV لەبەشێک لە ەفریقادا بڵاوبووەتەوە. هەردووکیان لەلایەن ئاژەڵە ماڵییەکانەوە وەک مەڕو بزن و رەشەوڵاخ لەژینگەدا دەپارێزرێن، مرۆڤەکان یان لەڕێگەی گەستنی گەنە تووشبووەوە یان بەکوتان لەسەربڕینی ئاژەڵە تووشبووەکانەوە تووشی ڤایرۆسەکە دەبن. کەواتە لەڕێگەی پێوەدانی گەنەی جۆری هیالۆممەی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. ئاژەڵە ماڵیەکان لەخولی گواستنەوەدا وەک خانەخوێ یان خەزێنەی گەشەی ڤایرۆس خزمەت دەکەن. گەنەکان ڤایرۆسەکە لەژینگەدا دەپارێزن و دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بەتووشبووی بمێننەوەو بەگواستنەوە لەڕێگەی هێلکەدانەوە نەوەکانیان تووش بکەن. نایرۆڤایرۆسەکان جینۆمێکی زۆر گەورەتریان هەیە لەئەندامانی رەگەزەکانی تر، بەپلەی یەکەم لەبەرئەوەی بەشی L دوو هێندە گەورەترە لەڕەگەزەکانی تری ڤایرۆسە ئاژەڵییەکان هێماو نیشانەکان نیشانە سەرەتاییەکان، ماندووێتی، لاوازی گشتی، تا یان بەرزبوونەوەی گەرمی لەش، هێڵنج، رشانەوە، سکچوون، ئازاری جومگەو ماسولکەو ئێسك نیشانە مەترسیدارەکان خوێن بەربوون لەژێر پێست و لەئەندامەکانی ناوەوەو دەموچاو و گوێ.، تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار.، وڕێنە، کۆما. لەکارکەوتنی گورچیلە.، لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسەدان.، لەکارکەوتنی جگەر. چەندە کوشندەیە؟ لەگەڵ گەشەکردنی نەخۆشییەکە، رەنگە پەڵەی گەورەی خۆێنتێزان و خوێنبەربوونی توندی لووت و خوێنبەربوونی کۆنترۆڵنەکراو لەشوێنی دەرزی لێدان ببینرێت، کە لەنزیکەی چوارەمین رۆژی نەخۆشییەکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. ڕێژەی مردن لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون بەپێی سەرچاوەی رێکخراوی تەندروستی جێهانی WHO لە ١٠٪ بۆ ٤٠٪ دایە، بەڵام رێکخراوی سی دی سی CDC دەڵێت رێژەی مردن بەم نەخۆشییە لە ٩٪ بۆ ٥٠٪یە. ئەوەی شایانی باسە ئەم نەخۆشییە ڤاکسینی نییە. رێكارەكانی خۆپارێزی و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون: - قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمییه‌كان، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ڕێگاكان و كۆڵانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه بکرێت. پشكنینی پێش سه‌ربڕین و پشكنینی دوای سه‌ربڕین ئەنجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له‌ته‌ندروستی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان. -راوکردکردنی ئاژەڵی کێوی قەدەغە بکرێت چونکە ئەشێت هۆکار بن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. -هاوردەکردنی ئاژەڵان لەو شوێنانەی کە پەتاکەی تێدا بڵاوبووەتەوە. -تێگەیشتن و شرۆڤەکردنی گۆرانکارییەکانی کەشوهەواو دروستکردنی ئەو هۆشیارییە لەناو خەڵکدا. -فراوانبوونی ناوچەی نیشتەجێ بەبێ پلان لەسەر ناوچە کێویەکان و کشتوکاڵیەکان بەووردی لێکۆڵینەوەی لەسەربکرێت چونکە دەبێتە رەوکردنی گیاندارە کێوییەکان بەرەو ناوچەی نیشتەجێ، کە بەشێکیان هەڵگری نەخۆشییەکانن
درەو: ئەمڕۆ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی كەركوك لە شاری بەغداد و بەسەر پەرشتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ناكۆكی و دەنگەدەنگ لە نێوان نوێنەرانی پارتی و یەكێتی درووست بووەو یەكێتی پێی وایە پارتی بە پاڵپشتی توركیا لەگەڵ بەرەی توركمانی و خەمیس خەنجەر رێككەوتووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندا لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك، لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان (خالید شوانی) وەزیری دادی عێراق و لە پارتی دیموكراتی كوردستان (رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆ‌و (شاخەوان عەبدوڵ)ا جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداربوون. لە بەرەی توركمانی (حەسەن تۆران) سەرۆكی بەرەكەو (ئەرشەد ساڵحی) سەرۆكی كوتلەی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق، لە لایەنە عەرەبییەكانیش (خەمیس خەنجەر)ی سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەو چەند كەسێكی تر بەشداربوون لە كۆبوونەوەكەدا. سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە (درەو)ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا ناكۆكی و دەنگەدەنگ لە نێوان خالید شوانی نوێنەری یەكێتی و رێبەر ئەحمەد نوێنەری پارتی درووست بووە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەوەی پێشنیازێك خرایە روو بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی لە كەركوك لە نێوان كورد و توركمان و عەرەبی سونە، بە جۆرێك پێشنیازەكە بۆ پارێزگار بەم شێوەیە بووە: • حەوت مانگی یەكەم بۆ كوردێكی بێلایەن بێت • ساڵێك بۆ توركمان بێت • 2 ساڵ بۆ عەرەبی سونە بێت. كاتێك ئەم پێشنیازە خراوەتە روو لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، رێبەر ئەحمەد نوێنەری پارتی لە كۆبوونەوەكە پشتیوانی لەو پێشنیازە كردووەو رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، بەڵام خالید شوانی نوێنەری یەكێتی وتویەتی ئێمە بەو رێككەوتنە رازی نین و یەكێتی دەنگی زۆرینەیە، وتویەتی پارتی مافی ئەوەی نیە بەناوی كوردەوە مافی كورد هەرازن فرۆش بكات و ئەجێندای وڵاتێك لە كەركوك جێبەجێبكات، نوێنەرانی پارتی وتوویانە ئێمە عەرەبێكی باشمان پێ باشترە لە كوردێكی خراپ، بەم شێوەیە رێككەوتنەكە هەڵوەشاوەتەوە چونكە تەنیا (7) كورسی بووەو نەیانتوانیوە نیساب تەواو بكەن، بۆیە كۆبوونەوەكە لەسەر بەردەوامی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن رێككەوتوون. راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی ئاشكرایكردووە، لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك، لەچوارچێوەی ئیئتیلافێكدا بەناوی (ئیئتیلافی ئیدارەی كەركوك) كۆبوونەتەوە، ئەمە هەمان ناوی ئیئتیلافی حوكمڕانی عێراقە (ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت)، تەنیا لەبری دەوڵەت، ناوی كەركوك دانراوە. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، هەوڵ و گفتوگۆكان لەبارەی ئامادەكردنی وەرەقەی سیاسی نێوان پێكهاتەكانی پارێزگاكە خراوەتەڕوو، لەگەڵ میكانیزمەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك، "بەگوێرەی یاسا‌و بەبێ پەراوێزخستنی هیچ پێكهاتەیەك"، چونكە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دۆخێكی تایبەتی بە كەركوك داوەو دەڵێ لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی ئەم پارێزگایەدا دەبێت هەموو پێكهاتەكان بەشدار بن. لە كۆبوونەوەكەدا، بنەماكانی وەرەقەی سیاسی نێوان لایەنە براوەكان پەسەندكراوە، بەڵام هەندێك تێبینی لەسەر هەبووەو پێداچوونەوەی بۆكراوە، هەروەها رێككەوتن كراوە لەسەر سازدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەماوەیەكدا كە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، ئەمەش لەپێناو دەستپێكردنی رێوشوێنە دەستورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و پەسەندكردنی كرۆكی وەرەقەی رێككەوتنە سیاسییەكە.
(دره‌و): لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كه‌ركوك رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان و سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی وهرهقهكهو پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه براوه‌كان هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كه‌ركوكی كرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، كه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. دوای زیاتر له پێنج مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه‌ركوك تاكه پارێزگایه كه به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كۆنهبووهتهوهو حكومه‌تی خۆجێیش دروست نه‌كراوه. راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سودانی ئاشكرایكردووه، لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له‌چوارچێوه‌ی ئیئتیلافێكدا به‌ناوی (ئیئتیلافی ئیداره‌ی كه‌ركوك) كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌مان ناوی ئیئتیلافی حوكمڕانی عێراقه (ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت)، ته‌نیا له‌بری ده‌وڵه‌ت، ناوی كه‌ركوك دانراوه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌وڵ و گفتوگۆكان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگاكه خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، "به‌گوێره‌ی یاسا‌و به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ پێكهاته‌یه‌ك"، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دۆخێكی تایبه‌تی به كه‌ركوك داوه‌و ده‌ڵێ له پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌م پارێزگایه‌دا ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شدار بن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بنه‌ماكانی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه براوه‌كان په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام هه‌ندێك تێبینی له‌سه‌ر هه‌بووه‌و پێداچوونه‌وه‌ی بۆكراوه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر سازدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ماوه‌یه‌كدا كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌ستپێكردنی رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی و په‌سه‌ندكردنی كرۆكی وه‌ره‌قه‌ی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیراندا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان (خالید شوانی) وه‌زیری دادی عێراق و له پارتی دیموكراتی كوردستان (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ناوخۆ‌و (شاخه‌وان عه‌بدوڵ)ا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداربوون. له به‌ره‌ی توركمانی (حه‌سه‌ن تۆران) سه‌رۆكی بهرهكهو (ئه‌رشه‌د ساڵحی) سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق، له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش (خه‌میس خه‌نجه‌ر)ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا. كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له رۆژی 24ی شوباتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێك له لایه‌نه براوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك دروست بكرێت و سودانی سه‌رۆكایه‌تیی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروست ده‌كرێت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سودانی ماوه‌ی 7 رۆژ مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رۆژی 3ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 كورسی پێكدێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی كه‌ركوكی دابه‌شكرد: • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، ئه‌م حزبه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری له‌ده‌ستداوه، زیاد له جارێك هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار شكستی هێناوه‌و ئه‌مجاره‌ش گره‌وێكی گه‌وره‌تری له‌به‌رده‌مدایه) • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
(دره‌و): دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راده‌سپێرێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیاكان بكات سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی توركیاوه، نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمن. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی هه‌بوو، به‌گوێره‌ی قسه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌ت، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردراوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەشداریی لە کۆبوونەوەی نێوان کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بکات. ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی بانگهێشت كرد بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له به‌غداد، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی گەیشتن بە رێككەوتن و دهستپپێكردنهوهی هەناردەكردنی نەوتی هه‌رێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوه، بەگوێرەی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا چەسپێنراوە. هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه، له رۆژی 25ی ئازاری 2023وه راوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستدا. له ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نیشانداوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق مه‌رجی هه‌یه‌و به‌بێ راده‌ستكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌پێی یاساكانی عێراق، ئاماده نییه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر جۆره ده‌ستكاریكردنێكی گرێبه‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه. له‌پاڵ كێشه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان، نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گرفتێكی تری نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئاسته‌نگی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دروستكردووه، یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بڕی 8 هه‌زار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك داوای زیاتر له 20 دۆلار ده‌كات، ئه‌مه له‌پاڵ بڕی 6 دۆلاری تر بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێم. به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشكی هه‌رێم له بودجه بدات، ده‌بێت هه‌رێم نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2024، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه ده‌بێت هه‌رێم ئه‌مساڵ راده‌ستی كۆمپانیا به بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)ی بكات، رۆژانه 329 هه‌زار به‌رمیله.
(دره‌و): بۆ جاری سێیه‌م، سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه، زیاتر له پێنج مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه‌و حكومه‌تی خۆجێی دروست نه‌كراوه، پارتی و یه‌كێتیی ناكۆكن، به‌گشتیش پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ناكۆكن. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی كه‌ركوك كۆبووه‌وه. ئه‌مه سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان. له یه‌كێتیی خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق و له پارتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ‌و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداربوون. له به‌ره‌ی توركمانی حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی بهرهكهو ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق، له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش خه‌میس خه‌نجه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا. پێنج مانگ زیاتره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق به‌ڕێوه‌چووه، كه‌ركوك تاكه پارێزگایه كه هێشتا حكومه‌تی خۆجێی دروست نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه براوه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان. به‌هۆی ئه‌م ناكۆكییانه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستوه‌ردانی كرد‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان. كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له رۆژی 24ی شوباتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێك له لایه‌نه براوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك دروست بكرێت و سودانی سه‌رۆكایه‌تیی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروست ده‌كرێت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سودانی ماوه‌ی 7 رۆژ مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رۆژی 3ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن. تاوه‌كو دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میش، بۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك به‌مشێوه‌یه بوو: • پێكهاته‌ی توركمان، كه (به‌ره‌ی توركمانی)ی به (2) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی داهاتوو (به‌نۆره) به‌ده‌ست سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بێت، واتا (16) مانگ لای كورد‌و (16) مانگ بۆ توركمان و (16) مانگ لای عه‌ره‌ب. • پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌مان پێشنیازی به‌ره‌ی توركمانی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه، عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگا به (نۆره) بێت، دوو ساڵ لای كورد به‌دیاریكراوی لای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بێت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، دوو ساڵه‌كه‌ی تر پۆسته‌كه به‌ده‌ست پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌نێوان توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ش بكرێت. • پێشنیازی كورد (به‌دیاریكراوی یه‌كێتیی) ئه‌وه‌یه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتیی بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به پارتی و پێكهاته‌ی توركمان، پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، پارتی به فه‌رمی به یه‌كێتیی راگه‌یاندووه، ده‌بێت پارێزگار له پشكی كورد بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 كورسی پێكدێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی كه‌ركوكی دابه‌شكرد: • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، ئه‌م حزبه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری له‌ده‌ستداوه، زیاد له جارێك هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار شكستی هێناوه‌و ئه‌مجاره‌ش گره‌وێكی گه‌وره‌تری له‌به‌رده‌مدایه) • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) مرۆڤی ئیماندار شێوازێکە لە مرۆڤ کە باوەرێکی تایبەت بە خوداکەیەوە گرێیئەدات. ئیمانی دینیش، وەک ھەر جۆرەئیمانێکی دیکە، پەیوەنییەکی ناوەکیی تایبەتە لە نێوان کەسی ئیماندار و ئەو خودایەدا کە رووی تێئەکات و ئیمانیپێیەتی. ئەم ئیمانەش، مەبەستم ئیمانی مرۆڤە بە خودا، پەیوەندیی بە ھیچ ئیجماعێکەوە نییە، نە ئیجماعی نەوە کۆنەکان و نە ئیجماعی ئەوانەی لە ئێستادا بەناوی دین و دیندارییەوە قسەدەکەن. ئیمانی تاکەکەس، ئیمانی ناوەکیی ئازادیی ئەو کەسەیە، شتێکە دەکەوێتە ئەودیوی باوەڕی زۆرینە یان بێباوەریی کەمینەوە. بابەتێکە پەیوەندییەکی پتەو و ھەمەلایەنی بۆ خودی ئیماندارەکەوە ھەیە، جگە لە خۆیشی، ھیچ کەسێکی دیکە خاوەن و ھەڵگر و پیادەکەری ئەو ئیمانە ناوەکیی و ئازادە نییە. بەم مانایە کەسی ئیماندار ئیمانەکەی لەناوەوەی خۆیدا دروستدەکات و ھەر لەوێشدا دەیپارێزێت و بەھێزیدەکات. بەمەشی ئاکاری سەرەکیی خۆی وەک کەسێکی ئیماندار دادەرێژێت، ئیمان دەبێتە تەکنیکی سەرەکیی خودسازیی و خۆدروستکردنی ئەو کەسە. ئیمان دۆخی ناوەکیی تاکەکەسێکە کە ھەر خۆی دەزانێت لە کوێوە دەستپێدەکات و لە کوێدا دەوەستێت. ئیمانی تاکەکەسیی ھەر دیندارێک، بابەتی ھیچ جۆرە گفتوگۆ و راگۆڕکێیەکی گشتیی نییە. شتێک نییە ھیچ کەس و ھێز و لایەنەێک بتوانێت تەئمیمی بکات. لە دونیای ئێمەدا، بە تایبەتی لەم چەند دەیەی دواییدا، پەیوەندیی ئیماندار بە خوداکەیەوە لەوە کەوتوە پەیوەندییەکی ناوەکیی و تاکەکەسیی ئازادبێت، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ”دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی“ و ”سیاسیی“ ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی لەشکرێک لە چاوساغی دینیی و بازاڕی ھەقیقەتفرۆشانی دین. دەیان و سەدان بانگخواز دروستبوون، کە زۆرینەی ھەرەزۆریان پێیانوایە، یان لانیکەم خۆیان وا نمایشدەکەن، کە گوایە کلیلەکانی ئیمان و لەوێشەوە کلیلەکانی بەھەشتیان پێیە. نەک تەنھا دەزانن خودا چ بڕیارێک ئەدات و چۆنی ئەدات. بەڵکو سڵ لەوەش ناکەنەوە لەپشتی میکرۆفۆنی پێگەکانیان لە سۆشیال میدیادا، لە باتی خودا بڕیاربدەن و خەڵکان بۆ بەھەشت یان جەھەنەم، بنێرن. ئەوەی ئەم بانگخوازە تازانە ئەنجامیئەدەن سەندنەوەی ئیمانە لە ئیماندارن و خۆکردن بە چاوساغ و خواجە و ئاراستەکەری ئەو ئیمانە. قۆرخکردنی ئیمانە وەک موڵکیەتی تایبەت بە خۆیان وەک نوخبەیەک لە چاوساغی دینیی. ئەمەش مانای گۆڕینی ئیمان بە ”شت“ێک کە بکرێت لە دەرەوەڕا سەیریبکرێت و بڕیار لەسەر باشیی و خراپیی، ھەڵەبوون یان ھەڵەنەبوونی، بدرێت. وەکچۆن دوکاندارێک دەتوانێت مارکەی جیاوازیی کۆمپیوتەر و تەلەفیزیۆنەکان لەیەکتری جیابکاتەوە و بفرۆشێت، ئەوانیش بەھەمانشێوە ئەتوانن مارکەی جیاوازیی ئیمان لەیەکتری جیابکەنەوە و مارکە باشەکەیان بە کەسانی ئیماندار بفرۆشن. لەم دوو دەیەی دواییدا بزاوتی دینیی لە وڵاتی ئێمەدا دروستبووە کە دین لە کێشەکانی دونیای ئەمڕۆکە و لە دۆخی مرۆڤی ئەم سەردەمە دادەبڕن. دینداریی دەگەرێننەوە ناو ئەو چوارچێوانەی سەدان ساڵ لەمەوبەر دروستکراون. بە زمان و عەقڵیەت و خەیاڵێکیش باس لە دین دەکەن و لە دینداریی تێدەگەن، کەسەر بەو رۆژگارە کۆن و تێپەڕانەیە. لەڕاستیدا ھیچ شتێکی ئەو ڕوانیانە سەر بەم سەردەم و رۆژگارە نییە، تەنھا لەوەدا نەبێت کە بازارێکی گەورەیان بۆ دین دروستکردوە و ھەرلایەنێک کاڵا دنییەکەی خۆی لەو بازاڕەدا دەفرۆشێت. ئیمان لێرەدا سەر بە تاکەکەس و دونیا رۆحیی و دەروەنییە ناوەکییەکەی نییە، بەڵکو کاڵایەکە چاوساغێکی دینیی پێمانی دەفرۆشێت. ئەوەی پێماندەڵێت ئیمانی راستەقینە چییە، خودی ئیماندرەکە خۆی نییە کە زۆرجار تەنانەت زمانە ئینسناییە تایبەتەکەی خۆیشی ناتوانێت ئیمانداربوونەکەی بەرجەستەبکات. ئەوەی دەستنیشانی ماھیەت و جەوھەری ئیمان دەکات، چاوساغێکی دینیە، زۆرجار لەبەردەم میکرۆفۆن و کامێراکاندا، بە ئیماندارن دەڵێت ئیمانی ڕاستەقینە چییە. باس لەو کتێبە کۆنانە دەکات کە سەدان ساڵ لەمەوبەر و لە جیھانێکدا تەواو جیاوازدا بۆ مرۆڤێک نووسراون سەر بەم سەردەم و ڕۆژگارە نییە. ئیمانی راستەقینە و ئازاد ئەو ئیمانەیە کە لەو چوارچێوە کۆنانەی دێتەدەرەوە و دەچێتە ناو ئەو ئاسۆیانەوە کە عەقڵ لە دونیای ئەمڕۆدا بۆ ڕوانین و تێگەیشتن دروستیکردون. ئیمانێکە لە دەرەوەی ئیجماع و پابەست بە ھێزی ناوەکیی و ئەزموونی رۆحیی تاکەکەس خۆیەوە. گەڕاندنەوەی کەسی ئیماندار بۆ عەقڵی خۆی و وێناکردنی پەیوەندییەکانی بە خوداکەیەوە وەک پەیوەندییەکی شەخسیی، ئەو ئاسۆ گەورەیە کە عەقڵ لە دونیای ئەمڕۆدا بۆ مرۆڤی ئیمانداری کردۆتەوە. بەڵام کردنەوەی ئەم ئاسۆیە لەگەڵ خواست و ویست و حەز و تەماحی بانگخواز و چاوساغە دنییەکانی ئەمڕۆکەدا ناگونجێت. بە شەخسییکردنی ئیمان، بەر لە ھەمووشتێک، مانای تەڵاقدان و بێئیشکردنی ئەو لەشکرە گەورەیە لە چاوساغانی دینە کە دروستبوون و بەناو لەشی کۆمەڵگاکەدا بڵاوبوونەتەوە. سەندنەوەی دەسەڵاتی دینییە لەو کەسانەی خۆیان بە نوێنەری دین و نوێنەری خودا دەزانن. ڕزگارکردنی خودی دین خۆشیەتی لە عەقڵ و تێگەیشتن و تەماحی چاوساغ و خواجە دینییەکان. کە زۆربەیان خاوەنی کەمترین زانیارین دەربارەی مرۆڤ و دونیای ئەمڕۆ، ئینجا دەربارەی ئەو ئاسۆ تازانەی کە مەعریفە و زانست لە دونیای ئەمڕۆدا بۆمرۆڤەکانیان کردۆتەوە، چ مرۆڤی ئیماندار و چ مرۆڤی بێئیمان. ئیشی سەرەکیی ئەو لەشکرە لە بانگخواز و چاوساغی دینیی، ئەوەیە نەھێڵن ئیمانداران خۆیان ئەزموونی ئیمانداریی خۆیان بکەن، خۆیان ئیمان بکەن بە ماڵ و ژینگە و نیشتیمانی خۆیان. لەم رێگەیشەوە بتوانن خۆیان لە نامۆبوون و غەریبکەوتنیان لە خۆیان، لەناو ئیمانێکدا بدۆزنەوە کە بووە بە نیشتیمان و ماڵێکی شەخسیی و ناوەکیی تایبەت بەخۆیان. گۆڕینی ئیمان بۆ ماڵ و نیشتیمانێکی شەخسیی و ناوەکیی کارێکە مرۆڤی ئیماندار دەتوانێت خۆی ئەنجامیبدات. ئیشی سەرەکیی چاوساغانی دین بریتییە لەرێگرتن لەوەی ئیمان ببێت بەو ماڵ و نیشتیمانە ناوەکیی و شەخسییە، تا ئەوشوێنەی بتوانێت ببێت بە ئەزموونێکی ئیستاتیکیی لەناو بوونی ئەو کەسانەدا، کە دەخوازن وەک ئیماندار لە جیھاندا بژین. ھیچ شتێک ھێندەی ئیمانی ئیماندار دیاردەیەکی شەخسیی و ناوەکیی و تاکەکەسیی نییە. ئەرکی یەکەمی ئیماندار خۆیشی ئەوەیە ئیمانەکەی لە دەرەوەی ھەر دەسەڵاتێکی دەرەکیدا نیشتەجێبکات. ئیمان پێویستە بدرێتەوە دەستی کەسە ئیماندارەکان خۆیان و لەدەستی ئەو لەشکرە لە چاوساغی دینیی و بانگخوازان دەربھێنرێن. نەھێڵدرێت ئەمانە ماھیەتی ئیمان، یاساکانی، شێوەکانی، جۆری پیادەکردنی، دەستنیشانبکەن. بە کورتییەکەی، پەیوەندی ئیماندار بە خوداکەیەوە پەیوەندییەکی تاکەسییە، ناوەکییە، ڕۆحانییە، دەرونییە، کە نابێت ھیچ کەسێک بە ھیچ جۆرێک مافی ئەوە بەخۆیبدات دەستبخاتە ناوییەوە، چاودێریی یان دیسپلینی، بکات. ئەو لەشکرە لە بانگخواز و چاوساغی کە دروستبوون خۆیان بەرێوەبەر و پارێزەری ھەقیقەتی ئیمان، نمایشدەکەن. بەمەش ھەم قۆرخی ماناکانی ئیمان و ھەم قۆرخی تێگەیشتنی ئیمانداران بۆ خودا و بۆئیمانەکەیان، دەکەن. ئەمەش تەنھا رێگرتن لە دروستبوونی ئیمانێکی ناوەکیی و ئازاد نییە، بەڵکو رێگرتنیشە لە دروستبوون کەسێک بتوانێت سەربەخۆ و ئازادبێت و پێویستی بەوان نەمێنێت. کەسێک خۆی عەقڵ و ھەستەکانی خۆی بەکاربھێنێت، نەک ئەوەی بیانداتە دەستی ئەو چاوساغانە بۆی بەکاربھێنن. ئەوەی لێرەدا کاردەکات ئەو شتەیە کە فوکۆ ناوی ”سیاسەتی ھەقیقەت“ی لێدەنێت، سیاسەتێک تیایدا لەشکرێک چاوساغ ھەقیقەتێک سەبارەت بە ئیمان دروستدەکەن، نەک لەپێناوی ئیمان خۆیدا، بەڵکو بە ئومێد و تەماحی باڵادەستبوون و ھەیمەنەکردن.
سان ساراڤان گۆڕانی كەشوهەوا ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاری درێژخایەن لە پلەی گەرمی و شێوازی كەشوهەوادا. دەکرێت ئەم جۆرە گۆڕانكاریانە سروشتی بن؛ بەهۆی گۆڕانكاری لە چالاكییەكانی خۆر یان تەقینەوەی گڕكانە گەورەكان. بەڵام لە دوای ساڵانی ١٨٠٠ەوە چالاكییەكانی مرۆڤ، بزوێنەری سەرەكی گۆڕانی كەشوهەوا بووە، بە پلەی یەكەم بەهۆی سووتاندنی سووتەمەنی بەردینی وەك خەڵوز و نەوت و گاز. هەروەها "سوڕەكانی بایۆجیۆكیمیایی بە شێوەیەكی سەرەكی ئاماژەن بۆ جوڵەی ماددە خۆراكیەكان و توخمەكانی تر لە نێوان هۆكارە بایۆتیك(زیندەییەكان) و نابایۆتیكەكاندا(نازیندەەیەكاندا).“ زاراوەی بایۆجیۆكیمیایی لە “بایۆ” بە واتای بایۆسفێر كە ئەمەش بەرهەگەوا و هایدرۆسفێری زەوی دەگرێتەوە كە زیندەوەران تیدا دەژین، و زاراوەی “جیۆ” بە واتای پێكهاتە جیۆلۆجیەكان ، لە كۆتاییدا “كیمیایی” خولی پێكھاتە، تایبەتمەندی، ئاوێتەبوون و گۆڕانی توخمەكانە. دەرئەنجامی هەموو ئەو چالاكییانەی كە مرۆڤ لە بەكارهێنان و بەگەڕخستنی ئەو ووزەو سەرچاوانەی وەك سووتەمەنی كەپشتی پێ دەبەستێت بۆ گوزەران ئێستای ژیانی رۆژانە بۆتە هۆكاری دەردانی گازی گەرمەخانەیی (گرینهاوز گاز). ئەو گازانەی كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی سوومەنی بەردین دەردەچن سەرەكیترینیان برییتە لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، میتان و ئۆكسیدی نایترۆجین. كە ئەمانە بوونەتە هۆكاری گەرمبوونی گۆی زەوی. بەڵام جگە لە سەرچاوەكانی سووتەمەنی، چالاكی تری مرۆڤ زۆرن كە بوونەتە هۆی بەرهەمهێنانی گازە گەرمە خانەییەكان. لەم ووتارەدا تیشك دەخەینە سەر كاریگەری چالاكیەكی تری مرۆڤ ئەویش بەرهەمهێنانی مادە بایۆجیۆكیماییەكان، بۆ نموونو وەك پەینی نایترۆجینی. لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی، گەر بەراوردێك بكەین لە ژمارەی دانیشتوان لە سالی ١٩٠٠ دا تەنها یەك ملیار و شەش ملیۆن كەس بوونیان هەبووە بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەم ژمارەیە گەشتۆتە هەشت ملیار و سەدو دە ملیۆن كەس بەواتا ئەم رێژەیە زۆر زیادی كردووە. لەبەر ئەم هۆكارەیە خواستەكان لەسەر خۆرا ك و بەرهەمهێنانی خواردن لە زیادبووندان. دەولەتە زلهێزەكانیش لە پێشبڕكێدان بۆ بەرهەمێنانی زۆرترین خۆراك لە زووترین كاتدا. بەدەسهێنانی خۆراك سەرەكیترین پێداویستی مرۆڤە کە لەڕێی بەروبوومی كشتوكاڵیەوە دەستی دەكەوێت ،كشتوكاڵیش پێویستی بنەرەتی بە پەیین و هەموو ئەو مادە بەهێزكەرانەیە كە بەرهەمێكی بە پیت و بڕێكی زیاتر بەرهەم بهێنێت لە خێراترین كاتیش‌دا، بۆیە مرۆڤ هەمیشە پەنا دەباتە بەر بەكارهێنانی پەینەكان جا ئەگەر پەیینە ئاژەڵییە سروشتییەكان بێت وەك میز و پاشەڕۆی ئاژەڵ(تەپاڵە، ریقنە و پشقل) یان دروستكراوەكان بێت وەك پەیینی كیمایی .. پەیینی نایترۆجینی یەكێكە لە باوترین پەیینەكان كە لەم سەردەمەدا بەكاردەهێنرێت، لەساڵی ١٩٠٩ -١٩١٣ لە لایەن دوو زانای ئەڵمانی دۆزرایەوە . پێكهاتەكانی نایترۆجین ماددەیەكی خۆراكی سەرەكییە كە ڕووەكەكان پێویستیانە بۆ گەشەكردن، ئەم پەیینە هەرزانترین و باوترینە لە هەموو جۆرەكانی تر. نایترۆجین توخمێكی زۆرە لە بەرگەهەوای زەویدا، ئاسمان شین دەكات، بناغەی پڕۆتینەكانی ناو جەستەمان پێكدەهێنێت و یارمەتی بەپیتكردنی خاك دەدات، ئاسایشی خۆراك پشت بە پەیینی نایترۆجین دەبەستێت. زۆرێك لە پرۆسەكانی گۆڕانكاری خۆراك لە ڕووەك و ئاژەڵەكاندا پشت بە نایترۆجین دەبەستن. ڕەنگە بەرچاوترینیان ڕۆڵی نایترۆجین بێت لە دروستكردنی ترشە ئەمینییەكان، كە بنەماكانی بنیاتنانی پڕۆتین پێكدەهێنن. پەیینی نایترۆجین: لە كالیسیۆم، سەلفات ئەمۆنیۆم، نیتراتی سۆدیۆم، یوریا و هتد پێكدێت، ئەم پەیینە نایترۆجینیە كاریگەری لەسەر گەشەی بەرهەم هەیە لە زۆر ڕووەوە. هاندەری گەشەكردنی گەڵاكانە، ڕەنگێكی سەوز بە گەڵاكان دەبەخشێت. لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەشدا، هۆكاری بەرهەمهێنانی گرێیە لە تۆوەكاندا و دەبێتە هۆی تەڕوبڕی و ناسكی لە ڕووەكەكاندا. بەڵام ئەگەر بە ڕێژەیەكی زۆر نایترۆجین بەكاربهێنرێت لەوانەیە زیان بە بەرهەمەكە بگەیەنئت چونكە ڕەنگە بەرگری لاواز بكات بەرامبەر بە نەخۆشیە كشتوكاڵییەكان و لە كوالیتی بەرهەمەكە دابەزێنێت. نزیكەی دوو لەسەر سێی دەرهاویشتەكان و كاریگەرییە نەرێنیەكانی پەیین بۆ ژینگەو تەندروستی مرۆڤ دوای بڵاوبوونەوەی لەسەر زەوی كشتوكاڵی ڕوودەدات، كاتێكیش نایترۆجین لە شێوە چالاكەكەیدا، وەك لە پەییندا، بەر خاك دەكەوێت، كارلێكی میكرۆبی ڕوودەدات كە ئەوەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئۆكسیدی نایترۆجین، وەك ئاماژەمان پێدا گازێكی ژەهراوییە، لە ناوخاكدا كاریگەری راستەخۆ دەكاتە سەر زیندەوەرە جۆراجۆرەكان(بایۆدایڤێرستی). بە هەمان شێوە تێكەڵ بە ڕووەك و ئاو و هەوا دەبێتەوە. چۆن پەینی نایترۆجینی گازی گەرمەخانەیاكان دەرێژێت لەسوڕێكدا؟ مەترسییە گەورەكە لە بڵاوبوونەوەی گازی ئۆكسیدی نایترۆجین لە بەرهەمهێنانی گازی گەرمەخانەیین كە نزیكەی لە ٥٪ ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی پێكدەهێنێت. مەترسییەكانی ئۆكسیدی نایترۆجین بۆ سەر ژینگەو گۆڕانی ژینگەیی: - ئۆكسیدی نایترۆجین ٣٠٠ هێندەی لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەهێزترە بۆ گەرمكردنی بەرگەهەوا. - ئۆكسیدی ناترۆز بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ لە بەرگەهەوادا بە چالاكی دەمێنێتەوە. - زۆرجار بەهۆی وەشاندنی پەیین كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە گەشە كردنی قەوزە لە دەریاچە و ڕێڕەوی ئاوەیەكاندا، ئەم قەوزانەش بەبەردەوامی گازی گەرمخانەیی دەردەكەن و دەچیتە ئاو و هەواوە. - پاشەڕۆی نایترۆجین قورسایی لەسەر ئابووری دروست دەكات. بەپێی ڕاپۆرتی ٢٠١٨-٢٠١٩ ی بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەكان بۆ ژینگە ساڵانە نایترۆجین لە نێوان ٣٤٠ ملیار بۆ ٣،٤ تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی تێچووی ئابووری جیهانی دەبات كاتێك كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئیكۆسیستەمەكان ڕەچاو دەكرێت. لە بەرهەمهێنانی پەیینی نایترۆجینیشدا وولاتەكانی وەك ڕوسیا، چین، ئەمەریكا، هندستان، كەنەدا ، میسر، توركیا، سعودییە، قەتەر، پاكستان و ئێران لە پێشەوەی دروستكردنی ئەم بەرهەمهێنانەن. بەهەمان شێوە، لە بەكارهێنانی پەینی ئاژەڵیدا پرسێكی دیكە ڕووبەڕومان دەبتەوە ئەویش كە بڵاوبوونەوەی ئەمۆنیای كشتوكاڵییە. هەرچەندە خۆی ئامۆنیا گازێكی گەرمخانەیی نییە، بەڵام كاتێك دەچێتە هەوا، وەك بنەمایەك كاردەكات بۆ دەردانی ئۆكسیدی نایترۆجین كە گازێكی گەرمخانەیی بەهێزە. بەڵام ئەم ڕێژەیە زۆر كەمترە بەبەراورد بە پەینی نایترۆجینی. نایترۆجین پڕۆتینەكانی ناو جەستەمان پێكدەهێنێت و یارمەتی بەپیتكردنی خاك دەدات: جگە لەوەی نایترۆجین و کارلێکەکانی دەبنە هۆکاری دەردانی گازی گەرمەخانەیی بەڵام نایترۆجین بناغەی پڕۆتینەكانی ناو جەستەمان پێكدەهێنێت و یارمەتی بەپیتكردنی خاك دەدات، هەروەها ئاسایشی خۆراك پشت بە پەینی نایترۆجین دەبەستێت. سەلامەتی خۆراك تەنها دابینکردن و پڕکردنەوەی کەلێنی خۆراك نییە بەڵکو دابین کردنی خۆراکە لە روی کواڵێتی و پێداویستی و نرخیشەوە. پرسیارگەلی دانیشتوانی ناوچەکەمان هەمیشە ئەوەیە ئەم هەموو نەخۆشی و پەتایانە بۆتەشەنەی کردووە بەم ڕێژە گەورەیە؟ وەلامەکەی دەکرێت راستەخۆ پەیوەندی هەبێت بە ئاسایشی خۆراك و رێژەی ئەو هەموو نایترۆجین و کارلێکەکانی بێت لە و خۆراکانەی کە لەبەردەستن. ئەمە جگە لە گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا ودەردانی گازە گەرمەخانەییەکان بەهۆی سووتەمەنییە بەردیینیەکانەوە(گاز، نەوت و خەلووز). زیانە ڕاستەخۆکانی نایترۆجین و زێدەڕۆییکردنی لە بەکارهێنانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ: ڕۆژانە مرۆڤ پێویستی بە ڕیژەی ٤٠ بۆ ٧٠ گرام لە پرۆتین هەیە، ( ناتیرۆجین پكهاتەی سەرەكی پرۆتینە)، ئەم بڕەش بەپێی ڕەگەز و تەمەن و قەبارە دەگۆڕیت. لە زیانەکانی نایترۆجین جگە لەردانی گازی نایترۆجین و كاریگەری بۆ كەش و هەوا دەردانی گازی گەرمەخانەیی، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی نایترۆجین لە خۆراكدا و لەو خۆراکانای كە ڕێژەیەكی زۆر نیترەیتی تیدایە ( ١ نایترۆجین +٣ ئۆكسجین NO3) دەببێتە هۆی كێشە تەندرەوستییەكانی مرۆڤ وەك كێشەی غودەی دەرەقی، جۆری جیاوازی شێرپەنجە ، كێشەی دەماریی (لە كاتی گەشەكردنی كۆرپەلە) و نەخۆشی شەكرە. هەروەها یوریمیا دروست دەكات، كە بریتییە لە بەرزبوونەوەی ئاستی یوریا و پاشماوە نایترۆجینییەكانی تر لە خوێندا كە دەبێتە هۆكاری ژەهراویبوونی جەستە. پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە ئایا ئێمە لە هەرێمی كوردستان و عێراق چۆن راستەوخۆ بەر كارییگەریەكانی بەكارهێنانی پەینی نایترۆجینی ئەكەوین؟ لە ئامارێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٢ کراوە زەوییە کشتوکاڵیەکانی عێراق تەنها ٩٤.٢٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی پێکدەهێنا کە ئەمەش نزیکەی٢١.٧ ٪ ی کۆی ڕووبەری زەوی عێراقە. ئەم ڕێژەیە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لەم چەند ساڵەی دووایدا بێگومان کەمیکردووە، بە هۆی گۆڕان و خراپی کەش و هەواو و کەمئاوی و کۆچکردن و جەنگەکان و بە بیابانبوون و فراوانبونی شوێنی نیشتەجێبوون لە زۆرینەوەی ناوچەکانی عێراقدا. لە بەر بەزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانیش لە عێراقدا و ئاستی پێداویستیەکانیش زیادی کرددوە، بۆیە هەمیشە خواست لەسەر بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی خۆراك بە ڕادەیەک زۆر بووە کە بەهیچ کام لە بەرهەم هێنان و هاوردەکردن سارێژی خواستەکان ناکات، گەر رۆژێك مەرزە سنووریوکان دابخرێت یەکسەر کاریگەری گەورە و کەلێن دروست دەکات. وەك لە بەشی سەرەوە ئاماژەم پێدا پەنا بردنە بەر پەیینی نایترۆجینی بۆ زیادکردنی بەرهەم ڕێگەیەکی خێرا‌و چارسەرێکی هەنووکەییە بۆ جوتیاران. بۆ بەرهەممهێنانی کشتوکاڵیش، ڕێژەی بەکارهێنانی پەیینی نایترۆجینی پێویست لە بەرهەمێکەوە بۆ بەرهەمێکی تر دەگۆڕێت بەتایبەت بۆ كشتوکاڵ، بۆ نموونە ، سەوزەکان هەر مەتر دووجایەك لە(٢٠ -١٠٠) گرام پێویستی بە پەینی نایترۆجینی هەبێت و هەندێک داری گەورەش پێویستی بە ١ کیلۆ گرام پەیین هەبێت بۆ هەر مەتر دووجایەك. وەك ووتمان لەبەر خێرای گەشە و هەرزانی نرخی پەیینی نایترۆجینی جووتیاران پشت بە پەیینی نایترۆجینی دەبەستن. لە عیراقیشدا دوو کارگەی بەرهەم هێنانی پەیینی نایترۆجینیمان هەیە لە بێجی و لە بەسرە کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانن، رۆژانە ١٧٥٠ تەن لە بێجی و ٢٢٥٠ تەن لە بەسرە پەیینی نایترۆجینی بەرهەم دەهینرێت. رێژەی بەرهەمهێنانی پەینی نایترۆجینی بەبەردەوامی لە زیاد بووندایە لە عێراقدا کە تەنها بۆ ناوچەی خوارووی عێراقە بەکار دەهێنرێت. هەرچی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕکراوان لە پەیینی نایترۆجینی(پاودەر و شل)ی ئێرانی و ئوردنی، سعودیی و ئەڵمانی. گەر بەرداوردێك بکەین لە نێوان بەرهەمێنان و هاوردەکردنی پەینی نایترۆجینی و پێوانەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆمان دەردەکەێت کە زێدەڕۆیی زۆر هەیە لە بەکارهێنانی پەینی نایترۆجینی لە ناوچەکەدا بە هۆی نائاگایی و کەم هۆشیاری بەکاربەرانی پەینی نایترۆجینی و زۆرجاریش خواستی دەستکەوتنی سەرمایە بەشێوەیەکی زۆر و خێراوە و نەبوونی سیاستەتێکی ڕوونی ئاسایشی خۆراک لەلایەن بڕیاربەدەستانەوە. سەرەڕای ئەو ڕیژەیەی لە بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی پەیینی نایترۆجینی بازاڕەكانی ئێمە پڕن لە خۆراكی جۆراوجۆری ئەو وڵاتەنەی کە پێشەنگن لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنان و زیادەڕۆیکردنی پەیینی نایترۆجینی وەك خۆراکی بەرهەمهێنراوی ئێرانی و تووركی و میسری و هندستانی و پاكستانی و گەلێک شوێنی تر، کە لەبەر کوالیتی خۆراکەکان نرخەکانیشیان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تردا هەرزانترە. گرفتەکە لە کوێدایە؟ ١- ئەو پەیین و مادە بەپیتکەرانەی کە لە سنوورەکانەوە دێن پشکنینی جۆرییان بۆ ناکرێت. نازانرێیت رێژە کیمیاییەکانی چەندن و پێکهاتەکانی چۆن و بە چ رێژەیەک ئاوێتە کراون. ٢- لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵدا پشکنینی جۆریی بۆ ناکڕیت زۆر کات جوتیارەکان راستەوخۆ دەینرێنە خوارووی عێراق، ئەگەر چی هۆبەی کۆنترۆڵی جۆری هەیە لە کاتی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان لە سەنتەرەکانی فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا(عەلوە)، کاربەدەستانی ئەم هۆبەیە دەڵێن "ڕێکارەکانمان بە ووردی دەگرینە بەر" بەڵام دوا بەدوای بەدواداچوونم و چاوپێکەوتن لە گەڵ بریکارەکانی ئەم سەنتەرانە دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە" پشکنینەکان لە ڕووی فیزیکی و کیمیایی ومایکرۆبایلۆجییەوە ناگیرێتە بەر ، تەنها ڕۆتینە ". ٣- لە دەروازە و مەرزە سنوورییەکانیش کاتێك کە خواردن هاوردە دەکریت ئەگەر چی هۆبەی پشکنین هەیە و ئامێرەکانیش هەن بەڵام لە ئێستادا ئەو مادانەی کە پشکنینیان بپێدەکرێت فەراهەم نییە بۆیە ئەو خۆراکانەی کە دێن تەنها لە ڕووی فیزیکی و شێوەوە پشکنینی بۆ دەکرێت و لایەنی کیمیایی و مایکرۆبایلۆجی فەرامۆشە لە م پرۆسەیەیە. بە گشتی زانیاری و هۆشیاری لەسەر بەکارهێنانی پەینی نایترۆجینی و دەرئەنجامە تەندروستی و ژینەگەییەکانی کەمە لە نێوان خەڵک وجوتیاران و بڕیار بەدەستاندا. میدیاش کەلێنکی گەورەی تێدایە لە شرۆڤە کردن و شیکارکردنی گۆڕانە ژینگەییەکان و خستنەرووی بابەتاکان بە شێوەیەکی زانستی.
درەو: یەكێتی و پارتی بەبێ بەرچاو روونی و گرنتیكردنی پۆستە باڵاكان ئەستەمە بچنە هەڵبژاردنەوە، پارتی گرنتی دەوێت كە مەسرور بارزانی بەبێ سەرئێشە سەرۆكایەتی كابینەی دەیەم وەربگرێت، یەكێتیش دەیەوێت پۆستێكی باڵا لەبەرامبەر مەسرور بارزانی، بۆ قوباد تاڵەبانی مسۆگەربكات، رەنگە دواجار نێچیرڤان بارزانی بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار، پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ قوباد تاڵەبانی جێبهێڵێت، چەند رۆژی داهاتوو وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی ئەیلول یان ئۆكتۆبەری داهاتوو بێت، ململانێ و ناكۆكیەكانی نێوان ئەو دوو هێزە بۆ دیاریكردنی نەخشەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەكانە، باس لە چەند سیناریۆیەك دەكرێت.... دوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، وێنەكە زیاتر رونبووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات، وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكات، بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە، بۆ جاری پێنجەم مەرسومێك دەربكات بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن كە چاوەڕوان دەركێت لە نێوان (15/9 بۆ 15/10) دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان . ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكێتی و بۆ پارتیش زۆرترین ناكۆكی و گفتوگۆی نێوانیان و ململانێ و كێبەركێی لەسەر درووست بوو، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین گفتوگۆ و كۆبوونەوەو ناكۆكی نێوانیان لەسەر یاسای هەڵبژاردن وشێوازی هەڵبژاردنەكان بوو، دواتریش هەردوولا كێشەكانیان بردە بەغداد بۆ یەكلاكردنەوە، سەرئەنجام : • سكاڵاكەی یەكێتی لە دادگای فیدراڵی، هەرێمی كوردستانی كردە چوار بازنەی هەڵبژاردن، كۆتاكانی هەڵوەشاندەوە، كورسیەكانی پەرلەمانی بە 100 كورسی جێگیركرد، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیشی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. • ئەنجامی سكاڵاكەی پارتی لە رێگەی مەسرور بارزانیەوە، هەڵبژاردنی دواخست، پێنج كورسی كۆتای گەڕاندەوە، پەنجەمۆر و تۆماری دەنگدەرانی جارێكی تر نوێكردەوە. لە دووساڵی رابردوودا یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردن نەبوو، هەموو هەوڵێكی بە ئاراستەی دواخستن و نەكردنی هەڵبژاردن بوو، لەدوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و هەڵبژاردنی كەركوكیشەوە، پارتی ئامادەی هەڵبژاردن نەبوو نەیویست بەم بارودۆخ و بەم شێوازەی ئێستا هەیە هەڵبژاردن بكرێت، هەموو ئەم ناكۆكیانەی نێوان ئەم دوو هێزە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە تا لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و نەخشەی دوای هەڵبژاردن رێككنەكەوتوون و هەریەكەیان دەیانەوێت ئەچێنداو پلانی خۆی بۆ دوای هەڵبژاردن مسۆگەر بكات ئینجا بچێتە هەڵبژاردنەوە. نەخشەی دوای هەڵبژاردن هێشتا وادەی هەڵبژاردنی نوێ دیاری نەكراوە، ئەنجامی هەڵبژاردن دیار نیە، بەڵام ئامانجی سەرەكی ململانێكانی یەكێتی و پارتی هێندەی پەیوەندی بە دوای هەڵبژاردنەوە هەیە هێندە پەیوەندی بە ئێستای پرۆسەكەوە نیە، پارتی دەیەوێت بەرچاوی روون بێت نەخشەی حوكمڕانی هەرێم لە دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت، یەكێتی دەیەوێت چیدیكە تەنیا جێگرایەتی دەسەڵاتی جێبەجێكردن نەبێت و یەكێك لە پۆستە باڵاكانی هەرێم لای یەكێتی بێت. (درەو) قسەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی كرد بۆ سیناریۆكانی دوای هەڵبژاردن یاخود یەكێتی و پارتی دەیانەوێت نەخشەی دوای هەڵبژاردن چۆن بێت و پۆستەكان چۆن دابەشبكرێن؟. بەرپرسانی یەكێتی كە (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون دەڵێن، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی راستكردنەوەی هاوسەنگییە لە نێوان پارتی و یەكێتی، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن، هەر لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەموو بەو ئاراستەیەن كە پشكی یەكێتی هاوشێوەی پارتی بێت و سەنگی یەكێتی نزیك بكەنەوە لە پارتی، بە نمونەی ( دابەشكردنی كورسیی كۆتاكان لە نێوان زۆنی سەوز 2 كورسی و زۆنی زەرد 3 كورسی، دابەشكردنی هەرێم بۆ چوار بازنە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە كۆمسیۆنێك كە سەرۆكەكەی یەكێتیە)، هەموو ئەمانە ئاماژەن بەوەی ئەو بڕیارانە لە قازانجی یەكێتی و لە بەرژەوەندی ئەو بۆچوونەیە كە دەیەوێت هاوسەنگی درووست ببێتەوە. بەڵام بەرپرسانی پارتی كە (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون دەڵێن، د‌رك بەوە دەكرێت كە دیزاینێكی ئامادەكراو هەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی یەكێتی بێت، بەڵام هەوڵی پارتی بەو ئاراستەیەیە نەیەڵێت ئەو نەخشەو دیزاینە ئامادەكراوە سەربگرێت، توانراویشە بەشێك لە دیزایینەكە هەڵبوەشێندرێتەوە بەتایبەت كە پارتی نەیهیشێت هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران بكرێت و تا سێ مانگی تریش خوا دەزانێت چی روودادەدات، بۆیە پارتی بە بێ بەرچاو روونی و بەبێ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی لێوە دیار بێت ناچێتە هەڵبژاردنەوە، ئێستا بەشێك لە داواكانی پارتی جێبەجێكراون، پارتی چاوەڕێی دیاریكردنی وادەی نوێ دەكات و بەشدار دەبێت. سیناریۆكان بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) گفتوگۆكانی ناوخۆی یەكێتی بە ئاراستەی ئەوەیە كە نایەوێت وەك رابردوو پۆستە باڵاكانی هەرێم بۆ پارتی جێبهێڵێت، دەیەوێت پۆستێكی سیادی لە هەرێم لای یەكێتی بێت ( سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكومەت)، پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەیەوێت بەرچاوی روون بێت و گرنتی ئەوەی هەبێت كە مەسرور بارزانی بە بێ سەرئێشە كابینەی دەیەم وەردەگرێت. لە ئێستادا بۆ دوای هەڵبژاردن گفتوگۆ لەسەر دوو سیناریۆ دەكرێت: سیناریۆی یەكەم: یەكێتی و پارتی بە بێ رێككەوتنی پێشوەختە لەسەر دابەشكردنی پۆستە باڵاكان دەچنە هەڵبژاردنەوە، دواتر پارتی هاوشێوەی خولەكانی پێشوو دەستبە دانووستان دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەگەر یەكێتی بە ئاسانی هاتە ناو دانوستانی حكومەتەوە ئەوا یەكێتی و پارتی پێكەوە پۆستەكان دابەشدەكەن و حكومەت پێكدەهێنن، ئەگەر نەهات ئەوا پارتی تموحی وەزارەتی زۆر دەخاتە بەردەم چەند حزبێكی تر و شەریكیان دەكات بۆ ئەوەی (50+1) پێكبهێنێت و حكومەت پێكدەهێنێت شوێنی وەزارەت و پۆستەكان بۆ یەكێتی دیاری دەكات و دواتر یەكێتی بە ناچاری دەچێتە حكومەتەوە ( وەك ئەوەی لە خولی پێشوو روویدا، یەكێتی سەرەتا نەچووە ناو حكومەت، پارتی بە ژمارەیەك وەزیر تموحی خستە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان و پۆست و كورسیەكانی وەزارەتی بۆ یەكێتی جێهێشت، دواتر یەكێتی بە ناچاری چووە حكومەتەوە). سیناریۆی دووەم: پارتی و یەكێتی جۆرێك لە لێكتێگەیشتن یاخود رێككەوتنی پێشوەخت دەكەن لەسەر ئاییندەی حوكمڕانی هەرێم و دابەشكاری لە پۆستەكانی هەرێم، ئێستا یەكێتی تموحی زیاترەو دەیەوێت پۆستە باڵاكانی هەرێم لەگەڵ پارتی بەش بكات. پۆستەكانی (سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری). پارتی دیموكراتی كوردستان سورە لەسەر ئەوەی مەسرور بارزانی پۆستی سەرۆكی كابینەی دەیەم وەربگرێت و خولێكی تر سەرۆكی حكومەت بێت، یەكێتی هەستی بە سوربوونی پارتی كردووەو دەیەوێت بەم بیانووە پۆستێكی باڵا لە پارتی وەربگرێت كە ئەویش پۆستی سەرۆكی هەرێمە بۆ قوباد تاڵەبانی، چونكە ئەستەمە جارێكی تر قوباد تاڵەبانی جێگری مەسرور بارزانی قبوڵ بكات، چاوەڕوان دەكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی زیاتر یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی حكومەت بكات. لە حاڵەتی پێدانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە قوباد تاڵەبانی، دەبێت پۆستێكی دیكە بدرێتە نێچیرڤان بارزانی، كە ئەویش یان پۆستی سەرۆككۆماری عێراقە كە بەشێك سەردان و جموجوڵەكانی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەو نیەتە دەبیینن كە ئامادەكارییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بۆ داهاتوو، یاخود راییەكی تر هەیە لەناو پارتی نێچیرڤان بارزانی دەكرێتە سەرۆكی پارتی و مەسعود بارزانی دەكرێتە مەرجەعی پارتی و لە بارەگای بارزانی دەبێت. ئەو پۆستانەی كە پارتی و یەكێتی وەك پۆستی باڵا سەیری دەكەن و لەنێوان خۆیان ئاڵوگۆڕی پێدەكەن: • سەرۆكی هەرێم • سەرۆكی حكومەت • سەرۆكی پەرلەمان • سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری • جێگرانی سەرۆكی هەرێم • جێگری سەرۆكی حكومەت • جێگر‌و سكرتێری سەرۆكی پەرلەمان • سەرۆككۆماری عێراق • جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دابەشكاری پۆستەكان: • سەرۆكی حكومەت بۆ مەسرور بارزانی • سەرۆكی هەرێم بۆ قوباد تاڵەبانی • سەرۆككۆمار بۆ نێچیرڤان بارزانی • سەرۆكی پەرلەمان ئەگەر لای یەكێتی بێت ( شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سالار مەحمود، لوقمان وەردی) • جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەگەر لای یەكێتی بێت ( لوقمان وەردی، سالار مەحمود) ئەگەر سەرۆكی هەرێم بۆ قوباد تاڵەبانی بێت سەرۆكی پەرلەمان یان جێگری سەرۆكی پەرلەمان بۆ پشكی هەولێریەكانی یەكێتی دەبێت. . رەنگە لە ئێستادا لێكدانەوەكان و بۆچوونەكان بەو شێوەیەبن، بەڵام رەنگە گۆڕانكاری و رووداوەكانی داهاتوو بەشێك لە سیناریۆكان بگۆڕێت، چونكە تەنیا ئەنجامی هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر دابەشكاری پۆستەكان نابێت، بەڵكو وڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەت ئێران و توركیا و ئەمریكاش كاریگەریان لەسەر دیاریكردن و دەستنیشانكردنی كارەكتەرەكان دەبێت بۆ پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.