Draw Media

BP بەرهەمهێنانی نەوت لە كەركوك بۆ 450 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكاتەوە

BP بەرهەمهێنانی نەوت لە كەركوك بۆ 450 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكاتەوە

2025-02-26 14:45:15


(درەو):
دوای ئیمزاكردنی (رێككەوتن)، چەند رۆژی ئایندە حكومەتی عێراق (گرێبەست)ی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت لە كەركوك لەگەڵ كۆمپانیای (BP) ئیمزا دەكات، وەزیری نەوت دەڵێ"بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە كەركوك بۆ 450 هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە".
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لە چەند رۆژی ئایندەدا گرێبەستی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت لە باكور، لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترلیۆم (BP)ی بەریتانی ئیمزا دەكرێت. 
حەیان عەبدولغەنی كە هاوكات جێگری سەرۆك وەزیرانیشە بۆ كارەباری وزە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو رێككەوتنەی كە دوێنێ لەگەڵ كۆمپانیای (BP) ئیمزاكراوە، رێككەوتن بووە لەسەر مەرجەكانی گرێبەست كە دەخرێتە ناو ئەو گرێبەستەی بڕیارە لە رۆژانی ئایندەدا ئیمزا بكرێت. 
بەپێی قسەی وەزیر، ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكە بۆ پەرەپێدانی هەر چوار كێڵگەی )بای حەسەن- كەركوك بە هەردوو قوبەی (باباگوڕگوڕو ئاڤانا)- جمبور- خەباز) لە كەركوك، دەستكەوت دەبیت بۆ حكومەتی عێراق و پەرەپێدانی ئەو كێڵگانەی كۆمپانیای نەوتی باكور سودی گەورەی دەبێت، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانەداا بۆ 450 هەزار بەرمیل لە رۆژیكدا بەرزدەكاتەوە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەرهەمهێنان لەم ئاستەدا بەگوێرەی ماوەی گرێبەستەكە، ئەمە جگە لە گەرەنتیكردنی وەبەرهێنان و نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی غاز بۆ بەرهەمهێنانی لانی كەمی 400 مەقمەق غاز. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand