ئەم هەفتەیە رێككەوتنی بەڕێوەبەردنی حكومڕانی واژۆ دەكەن
.jpg)
2025-03-01 10:48:21
درەو:
بڕیارە دوای دیدارەكەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی رێككەوتنی بەڕێوەبردنی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان واژۆ بكەن.
چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی لە پیرمام كۆببنەوە، تایبەت بە هەنگاوەكانی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواتر لەم هەفتەیەدا وەفدی دانوستانكاری نێوان هەردوولا رێككەوتنی حوكمڕانی واژۆ بكەن.
رێككەوتنی حوكمڕانی كە لەلایەن تیمی هاوبەشی تەكنیكی پارتی و یەكێتیەوە ئامادەكراوە زیاتر لە (50) خاڵ لەخۆدەگرێت و پێكدێت لە (9) تەوەرو لە (16) لاپەڕەدا كۆكراوەتەوە.
چۆنیەتی بەڕێوەبردنی (حكومەت- پەرلەمان- پەیوەندییەكان- دارایی- پەیوەندی لەگەڵ بەغداد- پێشمەرگە- وزە- دەسەڵاتی دادوەریی) باسكراوە، ئەمە وەكو بنەمای كاركردنی داهاتووی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دادەنرێت و لەسەر ئەو بنەمایە یەكێتی و پارتی حكومەت پێكدەهێنن، لەدوای واژۆكردنی ئەو رێككەوتنە ئیتر وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان گفتوگۆ دەكەن بەشێوەی دوو ستونی یاخود خاڵ بۆ هەر وەزارەت و پۆستێك.
جگە لە پۆستی وەزارەت و پلە تایبەتەكان چوار پۆستی سەرۆكایەتی هەیە:
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە پارتی سورە لەسەر وەرگرتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی
- پۆستی سەرۆكی حكومەت كە پارتی سوورە لەسەر وەرگرتنی بۆ مەسرور بارزانی
- پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ەگەری هەیە بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت
- پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە لە ئێستادا لای پارتی دیموكراتی كوردستانە.
- پۆستی جێگری سەرۆكی سەرۆكی هەرێم
- پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت
- پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان
-
