685 هەزار دیناری مانگانە بۆ خێزان خوار هێڵی هەژارییە

2025-02-27 09:37:16
(درەو):
ئەنجامەکانی روپێوی ئابوری و کۆمەڵایەتی خێزان لە هەرێمی کوردستان ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ دەریدەخات ئەو خێزانانە مانگانە ٦٨٥٠٠٠ دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێڵی هەژاریی.
ئه‌م رووپێوه له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم) به هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی (بانكی نێودەوڵەتیی) ئه‌نجامدرا لە لە ۱٥ـ ۷ـ ۲‌۰۲۳ دەستیپێکردو لە ۱٥ـ ۷ــ ۲۰۲٤ کۆتایی پێهات. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی رووپێوه‌كه زانینی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و چه‌ندین بواری جۆراو جۆر له‌رێگای پرسیارنامه‌یه‌ك کە پێکهاتووە له ۲٥ به‌ش کە بابەتەکانی (تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كانی خێزان، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنی جه‌سته، كار‌و بێكاری، ئاسایشی خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجی تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه، دادپه‌روه‌ری و...) له‌خۆوه ده‌گرێت.
گرنگترین نیشاندەرەکانی ئەم رووپێوە هەژمارکردنی هێڵ و رێژەی هەژاریی، خەرجی و داهاتی تاک و خێزانە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە:
هه‌ژاریی
هێڵی هه‌ژاریی هه‌ژماركراو ١٣٧,٠٠٠ دینار بۆ هه‌ر تاكێك له مانگێك بۆ ساڵی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان قەبارەی خێزان پێکهاتووە لە ٥ کەس، واتە ئەو خێزانانە مانگانە ٦٨٥٠٠٠ دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێڵی هەژاریی.
