درەو: دیمەنەكانی كۆتایی ژیانی حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان, وەزیری دەرەوەی ئێران, كارەستاوی بوو, كە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی, سەرۆك كۆماری ئێران لەو فرۆكەیەدا بوو, لەوناچەیەكی شاخاوی خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی كەوتەخوارەوە. كاتێك عەبدوللاهیان دیارترین كاندیدبوو بۆ جێگرتنەوەی محەمەد جەواد زەریف, لە وەزارەتی دەرەوە, نامۆ نەبوو بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی, بەتایبەت ئەو كە چەندین پۆستی هەبووە پێشتر لەو وەزارەتە, پەیوەیست بە كاروباری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی. عەبدوللاهیان تەمەن (60)ساڵ, سەربە رەوتی موحافزكارەكانی ئێران بوو, ئەوەش وایكرد متمانەی عەلی خامنەیی, رابەڕی باڵای ئێران و سوپای پاسدران بەدەستبهێت لەو بەرپرسیارێتیانەی پێی سپێردراوە. لە ساتەوەختی بەشداریكردنی لە جەنگی ئێران عێراق, دواتریش چوونە ناوەوەی بواری دیپلۆماسی, عەبدوللاهیان بەوە ناسرابوو كە رێبازی جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی, كاریگەرییەكی زۆری هەبووە لەسەری و, بەردەوام پشتیوانی رەهای "بەرەی بەرهەڵستكاران"ی كردووە, كە خۆیان لەو گروپە چەكدارانە دەبیننەوە هاوپەیمانی ئێرانن لە ناوچەكە, بەجۆرێك هەندێك بە "سولەیمانی دیپلۆماسیەت" ناویان هێناوە, وەك ئاماژە بە رۆیشتنی بەشوێنپێی ئەودا. حسێن ئەمیر عەبدوللاهیان, لە ساڵی (1964) لە خانەوادەیەكی هەژار لە شاری دامگهان, كە (340) كلم لە خۆرهەڵاتی تارانی پایتەختەوە دووورە, لە دایك بووە, تەمەنی شەش ساڵان بووە كە باوكی كۆچی دوایی كردووە, خانەوادەكەی لەپێناو گەڕان بەدوای ژیانێكی باشتردا هاتوونەتە تاران, لە یەكێك لە هەژارترین گەڕەكانی شارەكە لە باشوری فرۆكەخانەی میهرئابادی نێودەوڵەتی, نیشتەجێبوون. لەباسی ئاستی هەژاری و ئەو نەهامەتیەی كە بەمنداڵی تیایدا ژیاوە, عەبدوللاهیان وتویەتی:"لەباشور بووم" ئەوە دەستەواژەیەكی تایبەتە بۆ ئەو خێزانانەی لە دەوروبەری ناوچەی هەژارنشینەكانی باشوری تاران بەكاردەهێنرێت, كە وەك لە یەكێك لە چاوپێكەوتنەكانیدا باسیكردووە, لەناوچەكەیان هیچ نەخۆشخانەیەك تەنانەت نۆرینگەیەكی بچوكیشی لێنەبووە. عەبدوللاهیان, لە جەنگی ئێران عێراق لەنێوان ساڵانی (1980_1988) وەك خۆبەخش چووەتە ریزەكانی سوپای وڵاتەكەی. لەساڵی (1991), بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان بەدەستهێناوە, دواتر ماستەرو دكتۆرای لە هەمان پسپۆڕی لە زانكۆی تاران بەدەستهێناوە, دواتر چووتە بواری دیپلۆماسی و, لەساڵی (1997)دا, بە بریكاری باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق دامەزرێنراوە. بەگوێرەی راپۆرتێكی "فۆرین پۆڵەسی" ئەمریكی, دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئێران لە ساڵی (2021) یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی ئێران, عەبدوللاهیانی بە "قاسم سولەیمانیەكی تری بواری دیپلۆماسیەت"ناوبردووە, ئەوەش بەهۆی پشتیوانی توندی لە بەرەی بەرهەڵستكاران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست, كە كۆمەڵێك گروپی چەكداری ئاینی لە خۆدەگرێت, لە نمونەی, حزبوڵای لوبنان و حەشدی شەعبی لە عێراق و حوسیەكانی یەمەن و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و كۆمەڵێگ گروپی تر. بەگوێرەی گۆڤاری ئەمریكیەكە, عەبدوللاهیان بەجۆرێك كاریگەر بوووە بە سولیمانی, جارێكیان خۆی بە "سەربازی سولەیمانی" وەسفكردووە, وتویەتی: ئەو هەركات بچێتە هەر دەوڵەتێك وەك نێردەی دیپلۆماسی و دانوستكار, سەرەتا راوێژ بە قاسم سولەیمانی دەكات بۆ بەدەستهێنانی رێنمایی پێویست, ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو لەسەرەتای ژیانیەوە, بەشێوەیەكی توندوتۆڵ كاری لەگەڵ سولەیمانی كردووە, لە دانوستانە راستەوخۆكانی ساڵی (2007)یشدا لەگەڵ ئەمریكیەكان, یەكێك بووە لە تیمەكەی ئێران, كە لەژێر سەرپەرشتی سولەیمانیدا دانوستانیان لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا كردووە. لەدوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران, عەبدوللاهیان بەڕوونی رایگەیاندووە, دەیەوێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستكەوتەكانی بەرەی بەرهەڵستكاران برەو پێبدات و شانازی دەكات بە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانیان. عەبدوللاهیان پێیوابوو, هەڵسوكەوتەكانی قاسم سولەیمانی, لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاسایشی بۆ ئێران و ناوچەكە فەراهەمكردووە, هەمیشە وتویەتی: رەزامەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە دانوستانكردن لەگەڵ ئێران, بەشێوەیەكی بنەڕەتی پەیوەندی هەبووە بە تواناكانی ئێران و هەژموونی لەناوچەكە. گۆڤارە ئەمریكیەكە, لەبارەی هەڵوێستی عەبدوللاهیان سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی دەڵێت: ئەو بڕوای وابوو"دیپلۆماسیەت تەنها لە زمانی هێز تێدەگات". بۆ ئەوەی ئەمریكا سزاكان لەسەر ئێران هەڵبگرێت, پێویستە تاران هەژموونی خۆی بەهێزبكات لەڕێی پێشخستنی پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی, هاوكات پشتیوانی ئەو یاسایەشی كردووە كە بەشێوەیەكی دیار پابەندبوونە ئەتۆمیەكانی ئێرانی كەمكردەوە, گەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیشی بۆ دامەزراوەكانی, كۆت و بەندكرد. سەرچاوە: پێگەی الشرق
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لەم ھەفتەیەدا دوو رووداو ھاتنەپێشەوە کە پەیوەندییەکی ناوەکیی بەھێز و ھەمەلایەنیان بە دیاردەی رقلێبوونەوە ھەیە، دوو رووداو لە دوو شوێنی جیاواز و لە لایەن دوو لایەنی جیاوازەوە. یەکەمیان ڕووداوی دادگایکردنی ھەندێک لە نوێنەرە سیاسییەکانی مەسەلەی کورد بوو لە تورکیادا، دادگایکردنی دەمیرداش و ئەحمەد تورک و ھاوڕێکانیان و سەپاندنی سزایەکەی نائینسانیی و ستەمگەرانەی ھێجگار قورس. دووھەمیان مانشێتی سەرەکیی ڕۆژنامەی خەبات بوو لە ھەولێر کە لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکەدا دەنووسێت ” ”لە سنووری سلێمانی پەکەکە ھێزی چەکدار دروست دەکات و دەیانێرێتە قەندیل و ڕۆژئاوا“. ئەوەی ئەم دوو رووداوە بەیەکەوە گرێئەدات، جگە لە ڕەھەندە سیاسییەکان، ڕەھەندێکی سایکۆلۆژیی ترسناکە کە رق بنەماکەیەتی. رقی بەشێکی بەرچاوی ھێزە سیاسییەکانی ناو تورکیا لە کورد لە رووداوی یەکەمیاندا و رقی بەشێک لە کورد بەرامبەر بە کورد خۆی لە ڕووداوەکەی ھەولێردا. یەکەمیان ڕقی دەوڵەت و بەشێکی کۆمەڵگای تورکیی بەرامبەر بە کورد بەرجەستدەکات، دووھەمیان رقی بەشێکی کورد بەرامبەر بە کورد خۆی. یەکەمیان شوناسی یەکێک لە ناحەز و دوژمنە سەرەکیی و گەورەکانی مەسەلەی کورد و خەڵکی کوردستان بەرجەستدەکات. دووھەمیان تەماھیکردنێکی تەواوەتی لەگەڵ ئەو ھێزە ناحەز و دوژمنکارە، نیشانئەدات. لەیەکەمیاندا رق لە کورد لە تورکیادا چەند تێکۆشەر و خەباتگێرێکی مەدەنی کورد بە دەیان ساڵ زیندانیی ناھەق و نایاسایی مەحکومدەکات. لە دووھەمیاندا رقی ھێزێک لە ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ژیانی دانیشتوانی شارێک لە شارە ھەرە گەورەکانی ھەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر ھەڕەشەی زیاتر و مەترسیی گەورەوە. لە تورکیادا بنەمای تاوانباریکردنەکە شارۆچکەیەکی کوردییە بەناوی ”کوبانی“یەوە، لە دووھەمیاندا شارێکی گەورەی کوردستانە بەناوی ”سلێمانی“یەوە. یەکەمیان دیاردەی ”ئەویترنەفرەتیی“، واتە رق لە کەسانی لەخود نەچوو ئامادەیە، لە دووھەمیان دیاردەی ”خودنەفرەتیی“، واتە رقبوونەوە لە خود خۆی. یەکەمیان ناحەز و دوژمنێکی سیاسیی بکەرەکەیەتی، دووھەمیان ھێزێکی کوردیی کە بەھەمان عەقڵیەت و خەیاڵ و سایکۆلۆژیای ئەو ھێزە ناحەزەوە سیاسەت بەرامبەر بە خودی کورد خۆی، ئەنجامئەدا. ھەواڵی ئەو ئازارە گەورەیەی لە باکورەوە ھات، ھەموومانی جارێکی‌تر بردەوە ناو حیکایەت و سەردیاتی چەوساندنەوە و غەدر و تاوانکاری بەرامبەر بە مرۆڤی ئێمە وەک کورد و پێشێلکردنێکی بەرچاو و شەقاوانەی مافە ھەرەسەرەتاییەکانی مرۆڤ. بێگومان لە رێگای سیستمێکی سیاسیی ستەمگەر و دەسەڵاتگەر و تاوانبارەوە. ئەو ئازارەی لە زیندانیکردنی ناھەقی دەمیرداش و ئەحمەد تورک و ھاوڕێکانیانەوە ھات، لە ھەولێردا، نەک دەنگ و سەداکەیمان نەبیست، بەڵکو رۆژنامەی خەبات، رۆژنامەی پارت و بنەماڵە حوکمڕان و باڵادەستەکەی ناو سیاسەتی کوردیی، بە ھەمان زمانی دەوڵەتە ستەمگەر و تاوانبارەکەی تورکیا دوا، زمانێک لە چل ساڵی رابردوودا ئەم دەوڵەتە کوردی لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا، پێتاوانبار دەکەن. ئەوەی ڕۆژنامەی خەبات بڵاویکردۆتەوە، تەنھا ھەواڵێک نییە کە دەشێت ڕاست یان ناڕاست بێت، مەسەلەکەش پەیوەندیی بە ”سبقی سەحافییەوە“ نییە، ئەوەی ئەو ڕۆژنامەیە ئەنجامیئەدات، قسەکردنە بە زمانی یەکێک لە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکانی دۆزی کورد و خەڵکی کوردستان لە ھەمووو جیھاندا، مەبەستم دەوڵەتی تورکیایە، بە تایبەتی باڵە ھەرەڕاستڕەو و دینیی و سەربازییەکە ئەو دەوڵەتەیە. بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە، لە مانا ھەرە سادەکەیەدا، رەوایەتی بەخشینە بە سەرجەمی ھەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و ھێزە ڕاسترەوەکانی ئەو وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان بەگشتیی و لە ناوچەی سلێمانی بەتایبەتیی. ھەرەشەیەک کە دەشێت وێرانکاریی شارێک و دانیشتوانەکەی لێبکەوێتەوە و کارەساتێک لە قەبارەی کارەستای ئەنفالدا دروستبکات. لە ماوەی ڕابردوودا سەرە گەورەکانی دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی بەردەوام سلێمانی وەک شوێنێک دەناسێنن کە پارتی کرێکارانی کوردستان لەناویدا حوکمڕانە و وەک جێگایەک نمایشیدەکەن کە دژ بە دەوڵەت و نەتەوەی تورکە. رۆژێک وەزیری بەرگریی تورکیا و ڕۆژی دواتر وەزیری دەرەوە ی ئەو وڵاتە و رۆژێکی تریش خودی سوڵتانە موسڵمانەنەکی تورکیا، ئەردۆغان خۆی ئەو تۆمەتانە بڵاودەکەنەوە و ھەڕەشەی مامەڵەکردنی ناوچەکە وەک بەرەیەک لە بەرەکانی جەنگ، دەکەن. ڕۆژنامەی خەبات، بە ھەمان زمانی حوکمڕانانی تورکیا، ئەم تاوانبارکردنە پشتڕاستدەکاتەوە و بەھانەیەکی گەورە ئەداتە دەستیان بۆئەوەی ھەرەشەکانیان بە ئاسانیی جێبەجێبکەن. قسەکردنی ھێزێکی سیاسیی کوردیی لەسەر خودی کورد خۆی، بە ھەمان زمان و لۆژیکی سیاسیی ناحەزانی کوردستان، تەنھا بەشێک لە ململانێی سیاسیی پاسۆلۆژیانەی نێوان ھێزە سیاسییەکانی کوردستان نییە. تەنھا تەماھیکردنێکی تەواویش لەگەڵ ئەو ھێزە ناحەزانەدا نییە، تەنھا گوێڕایەڵییەکی ھەرزان و نابەرپرسیاریش نییە بۆ پاراستنی ھەندێک پێگەی دەسەڵات لە بەرامبەر ھێزە کوردستانیەکانی تردا، بەڵکو دەربڕی ئەو دیاردە ترسناکەیە کە من چەندساڵێک لەمەوبەر لە چەند نووسینێکدا ناوی دیاردەی ”خودنەفرەتیی“ م لێنا. خودنەفرەتیی وەک جۆرێک لە سایکۆلۆژیای سیاسیی کە ڕق لە خود دروست و ئاراستەیدەکات. مانشێتەکەی ڕۆژنامەی خەبات بەرجەستەکردنێکی ڕۆژانە و بەرچاویی ئەم دۆخی خودنەفرەتییەیە. بەرجەستەکردنی سیاسەتێکە رق لە کورد خۆی ئاراستەی دەکات و نەفرەتکردن لە کوردبوون خۆیشی جەوھەر و ناوەرۆکەکەی، دەستنیشاندەکات. ئەوەی وا دەکات ڕۆژنامەی سەرەکیی پارتێکی سیاسیی حوکمڕان لە ھەرێمدا بە زمانی ھێزە راسیستییە دژەکوردەکانی تورکیا بدوێت، خودنەفرتییە و ھیچیتر. وەکچۆن تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای دەزگاکانی دەوڵەتی تورکییەوە خەڵکی کوردستان زەلیلبکات، بەھەمانشێوە ڕۆژنامەی خەباتیش بەم کارەی ھەمان کار، لانیکەم بەرامبەر بە شارێک لە شارەکانی کوردستان، ئەنجامبدات. بە بۆچونی من چەمکی خودنەفرەتی چەمکی ھەرەسەرەکیی و بنەرەتیی لێکدانەوە و شیکردنەوەی سیاسەتی کوردییە لە دونیای دوای ڕاپەڕیندای. شوناسی سیاسیی ئێمە لەمڕۆدا شوناسێکە لەسەر ڕق لەیەکتری و رقبوونەوە لە خود خۆی، بونیادنراوە. لە ڕاستیدا خودنەفرەتیی تەنھا لەناو شوناسی سیاسیی ئێمەدا ئامادەنییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ژێرخانی سەرەکیی شوناسی ھێزەکان لە دونیای ئێمەدا، لەوانەش شوناسی دینیی و کولتوریی ئێمە، لەپاڵ شوناسە سیاسییەکەدا. بەبێ تازەکردنەوەی پەیوەندیی خۆمان بە خۆمانەوە، بەبێ ناشتنی سایکۆلۆژیا و عەقڵیەت و خەیاڵی بیمار و نەخۆشی خودنەفرەتیی، زەحمەتە بتوانین لە ھیچ بوارێکی ژیانی گشتیی و پێکەوەییماندا شتێکی مانادار ئەنجامبدەین. حوکمڕانانی ھەرێم جگە لەوەی فەشەلێکی ھەمەلایەنەیان ھێناوە لەوەدا بتوانن شوناسێک بەناوی ”ئێمە“یەکی سیاسیی دەستەجەمعییەوە بەرھەمبھێنن، ھاوکات چەندان ”من“ی سیاسیی و دینیی و کولتوریی نارسیستی بیماریان بەرھەمھێناوە، کە ھەر ”من“ێک لەسەر رق و نەفرەتکردن لە ”من“ەکانی تر دەژیی و دەخوازێت لەسەر حیسابی ھەریەکێک لەوانە، بئاوسێت. ئەم ئاوسانی خودە سیاسییە، ئەوەی لە ھەرێمدا ھەیە و باڵادەستە، جۆرێکی تایبەتە لە دەسەڵاتداریی. تەواو ناکۆک و دژ بە سیاسەتی دروستکردنی خودێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەرپرسیار، کە بتوانێت لە دەرەوەی رق و فۆرمە جیاوازەکانی خودنەفرەتییدا، مامەڵەی خۆی و مامەڵەی میلەتەکەی بکات.
(دره‌و): وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێ تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست نه‌كردووه‌و، كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق هیچ بڕه نه‌وتێكی له هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه سه‌خته حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی پشكی هه‌رێم. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العراقیه) رایگه‌یاند، پابه‌ندی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ی نه‌وته‌ی كه ده‌بێت راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وت "سۆمۆ"ی بكات بۆ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌بێت راده‌ستی بكات بۆ ساڵی رابردوو بڕی 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بووه، به‌ڵام بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ 375 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه‌و 46 هه‌زار به‌رمیلی بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی و به‌كارخستنی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم ده‌ڕوات، واتا ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه 329 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای "سۆمۆ" بكرێت وه‌كو كۆمپانیای رێگه‌پێدراوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو. "زۆر به‌داخه‌وه تائێستا نه‌مانتوانیوه هیچ بڕه نه‌وتێك له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین، چونكه هه‌موو ئه‌و كێڵگانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا بۆ كراوه، كۆمپانیا بیانییه‌كانیش داوای پشكی خۆیان ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئێمه به‌پێی یاسای بودجه، نه‌وتی خاو به نرخێك به‌رهه‌مده‌هێنین كه له 8 هه‌زار دینار زیاتر نییه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه داوا ده‌كرێت ده‌گاته زیاتر له 20 دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت و 6 دۆلار بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێمدا" وه‌زیری نه‌وتی عێراق واده‌ڵێ. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی:" ئێمه داوامان له برایان له هه‌رێمی كوردستان كردووه گرێبه‌سته نهوتییهكانمان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه بكرێن و بگونجێندرێن له‌گه‌ڵ پێوه‌ره كارپێكراوه‌كان له وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه‌مان راده‌ست نه‌كراوه". له‌باره‌ی ناكۆكی هه‌ولێرو به‌غداد له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه، وه‌زیر باسی له‌وه كرد" ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه روبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراقی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌وتی خاوی هه‌رێم راده‌ست و هه‌نارده نه‌كرێت، سه‌خته حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی پشكی هه‌رێم، هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌ی داوای پشكی خۆی ده‌كات، با پشكی ئێمه‌ش بدات". سه‌باره‌ت به راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه بوو، كه حوكمیدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عێراق له‌بری ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌كرد، پێناسێك هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆرییه‌وه، به‌ڵام لایه‌نی توركی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا كرد به سێ هێنده زیاتری ئه‌و بڕه، بۆیه بڕیاری ناوبژیوانی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بوو، به‌وپێیه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو، به‌كارهێنانی بۆری عێراق- توركیا رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیایه‌و گرێبه‌ست له‌نێوان حكومه‌تی توركیا‌و حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه، بابه‌ته‌كه زۆر روون و ساكاره بۆیه دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه، قه‌ره‌بووه‌كه‌ش بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی كه حكومه‌تی توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوه‌وه له‌رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه ده‌ستیكه‌وتووه، بۆیه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راوه‌ستا".
درەو: رۆژی (15ی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 🔹 تا مانگی ئازاری ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (31 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار بووە. نزیک لە (27 ترلیۆن و 689 ملیار) دیناری بە رێژەی (89%) داهاتی نەوت و نزیکەی (3 ترلیۆن و 534 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) داهاتی نانەوتی بووە. 🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار) دینار بووە، کە (92.4%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (7.6%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. 🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (19.2%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (6 ترلیۆن 145 ملیار و 710 ملیۆن) دینار و داهات سەرڕێژی کردووە. 🔹 زیاتر لە (2 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (127 ملیار و 507 ملیۆن) دینار‌و سەرۆکایەتی کۆمار نزیکەی (13 ملیار و 115 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (2 ترلیۆن و 82 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە. داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2024)دا رۆژی (15ی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) لە (15ی ئایاری 2024) بڵاوی کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (31 ترلیۆن و 222 ملیار و 752 ملیۆن و 598 هەزار و 882) دینار، بەجۆرێک بڕی (27 ترلیۆن و 688 ملیار و 820 ملیۆن و 558 هەزار و 326) دیناری بەڕێژەی (89%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (3 ترلیۆن و 553 ملیار و 932 ملیۆن و 40 هەزار و 556) دیناری بەڕێژەی (11%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو و سێی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار و 41 ملیۆن و 907 هەزار و 204) دینار، بەجۆرێک بڕی (23 ترلیۆن و 179 ملیار و 518 ملیۆن و 26 هەزار و 292) دیناری بەڕێژەی (92.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 897 ملیار و 523 ملیۆن و 880 هەزار و 912) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). خشتەی ژمارە (2) سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (ترلیۆنێک و 897 ملیار و 523 ملیۆن و 880 هەزار و 912) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (22 ملیار و 815 ملیۆن و 673 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1.2%) بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (218 ملیار و 945 ملیۆن و 420 هەزار و 940) دیناری بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (355 ملیار و 36 ملیۆن و 493 هەزار و 254) دیناری بە ڕێژەی (18.7%) بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 187 ملیار و 649 ملیۆن و 269 هەزار و 287) دیناری بە ڕێژەی (62.6%) بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (113 ملیار و 77 ملیۆن و 24 هەزار و 429) دیناری بۆ بە ڕێژەی (6%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). خشتەی ژمارە (3) چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار و 41 ملیۆن و 907 هەزار و 204) دینار. لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (31 ترلیۆن و 222 ملیار و 752 ملیۆن و 598 هەزار و 882) دینار. واتە بڕی (6 ترلیۆن و 145 ملیار و 710 ملیۆن و 691 هەزار و 678) دیناری بەڕێژەی (19.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). خشتەی ژمارە (4) پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 223 ملیار و 141 ملیۆن و 201 هەزار و 944) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (127 ملیار و 507 ملیۆن و 364 هەزار و 871) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (87 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (13 ملیار و 114 ملیۆن و 702 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 82 ملیار و 519 ملیۆن و 134 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 885 ملیار و 630 ملیۆن و 25 هەزار و 659) دیناری بە ڕێژەی (91%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (196 ملیار و 889 ملیۆن و 109 هەزار و 180) دیناری بە ڕێژەی (9%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)). خشتەی ژمارە (5) سەرچاوەکان؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
(دره‌و): جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە گه‌یشته هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بینی، پێكه‌وه سه‌ردانی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی وزه‌یان كرد، كه یه‌كێكیان كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه) بووه كه سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی 40%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه. حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاشنا بێت به ژێرخانی وزه له هه‌رێمی كوردستان و ئەمریکا "پاڵپشت و هەماهەنگ دەبێت لەبەرەوپێشبردنی کەرتی وزە بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە بواری (وزەی پاک و نوێبووەوە). له‌پاڵ ئه‌مه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كراوه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت. كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و هه‌شت كۆمپانیای بیانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت، به‌ر له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ واشنتۆن، نامه‌یه‌كیان بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسی و داوایان لێ‌كرد فشار بخاته‌سه‌ر عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كه له 25ی ئازاری 2023وه به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه راوه‌ستاوه. به‌پێی قسه‌ی گروپی ئه‌پیكور، تێكڕای سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمدا بڕی (10 ملیار) دۆلاره، له‌م رێژه‌یه بڕی (300 ملیۆن) دۆلاری سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مریكایه. وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوێی بۆ داواكاری ئه‌مریكا نه‌گرت، له واشنتۆنه‌وه نوسراوی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پێشوو داوای لێ‌كرد گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌پێی یاساكانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كان راده‌ست بكات، ئیتر لێره‌دا هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌مریكاش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت شكستی هێنا. به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان زیاتر له نه‌وت، چاویان له‌سه‌ر غازی هه‌رێمی كوردستانه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له ئه‌مریكایه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانی له ئه‌مریكا پرسی غازه، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی عێراق كه (كۆرمۆر)ه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتیدایه، به‌ڵام ئێران دژی هه‌رجۆره ههناردهكردنێكی غازی كوردستانه، ئێران خۆی غاز به عێراق و توركیا ده‌فرۆشێت و نایه‌وێت به‌دیلی بۆ دروست ببێت، بۆیه هه‌رجارێك باسی هه‌نارده‌ی غاز ده‌كرێت، كێڵگه‌ی كۆرمۆر روبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه.
(دره‌و): دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دایه‌وه، ده‌ڵێ: وه‌رگرتنی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پسپۆڕی ئێمه‌دایه به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93/یه‌كه‌م)ی ده‌ستور. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه ته‌ماشای ئه‌و سكاڵایه ده‌كات كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماریكردووه. دادگا له رونكردنهوهكهیدا ده‌ڵێ: ته‌ماشاكردنی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی خۆمان و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوری عێراقه كه ده‌ڵێ:" ئه‌م بابه‌تانه له تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدراڵین: چاودێریكردنی ده‌ستوریبوونی یاسا‌و سیسته‌مه كارپێكراوه‌كان". دادگای فیدراڵی هه‌رچه‌نده ناوی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌هێناوه، به‌ڵام رونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌م كاته‌دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، چونكه ئه‌م ده‌سته‌یه ئه‌مڕۆ له بڕیارێكدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاری رۆژی 7ی مانگی دادگای فیدراڵییه‌وه، وای لێكدایه‌وه له وه‌رگرتنی سكاڵای مه‌سرور بارزانیدا، دادگای فیدراڵی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌زاندووه. ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان. رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی، كاركردنی به بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماركردنی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان راگرت، ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه‌و مه‌سرور بارزانی تانه‌ی لێداوه، به‌وهۆیه‌وه دادگای فیدراڵی به فه‌رمانێكی سالاریی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن راگرت تا ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه. ئێستا به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتییه‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر دوو بڕیاری "بنبڕ"ی دژ به‌یه‌كه‌وه، بڕیاری 7ی مانگی دادگای فیدراڵی كه ناچاری ده‌كات رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت تا سكاڵای مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه، بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی كه پابه‌ندی ده‌كات به‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكاته‌وه‌و داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم بكات واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات. ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناكۆكی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق دروستكردووه. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه، راپۆرتی (دره‌و) به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه بكه‌ره‌وه: هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌نێوان دوو بڕیاری "بنبڕ"دا
راپۆرت: دره‌و ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن خه‌ریكه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق توشی دابه‌شبوون ده‌كات، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ كه‌وته به‌رده‌م دوو بڕیاری (بنبڕ)ی دژبه‌یه‌كه‌وه، یه‌كه‌میان بڕیاری دادگای فیدراڵییه بۆ راگرتنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان، ئه‌وی تر بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ناكۆكی قوڵ له‌نێوان فایه‌ق زه‌یدان و حاكم جاسم ده‌بینرێت، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. یه‌كێتیی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌كات به گژی دادگای فیدراڵیدا! رۆژی 6ی ئه‌م مانگه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، سكاڵایه‌كی له دادگای فیدراڵی عێراق تۆماركرد، له سكاڵاكه‌یدا داوای له دادگای فیدراڵی كرد فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان تا ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كلاده‌بێته‌وه. دادگای فیدراڵی رۆژێك دواتر‌و له 7ی ئه‌م مانگه‌دا به فه‌رمانێكی سالاریی كاركردنی به بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 راگرت، سیسته‌مێك كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه‌و مه‌سرور بارزانی تانه‌ی لێداوه، راگرتنی كاركردن به‌م بڕگه‌یه تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی چاره‌نوسی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، وایكرد كۆمسیۆن هه‌مان رۆژ بڕیارێك بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو بڕیار بوو رۆژی 10ی ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كورستان ده‌ستپێبكات و كۆمسیۆن ده‌ست به چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان بكات، مه‌سرور بارزانی له‌رێگه‌ی ئه‌م سكاڵایه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی توانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دوابخات، هه‌ڵبژاردنێك كه بڕیاربوو رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیی كه پێشتر‌و له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه كاری خۆی كرد‌و یاسای هه‌ڵبژاردنی به‌وشێوه‌یه گۆڕی كه دڵخوازی خۆی بوو، به بڕیاری سالارییهكهی دادگای فیدراڵی نیگه‌ران بوو، بۆیه رێگایه‌كی یاسایی نوێی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا دۆزییه‌وه، چونكه به‌پێی ده‌ستور بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تانه‌یان لێ نادرێت. یه‌كێتیی له‌رێگه‌ی (رزگار حاجی حه‌مه) به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌یه‌وه، له ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ راگرتنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن جوڵاند. ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه، ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ده‌ركرد كه (رزگار حاجی حه‌مه) تۆماریكردبوو. ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌بڕیاره‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كات: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی له بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به بڕیاری رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نه‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له‌به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش بكرێت نه‌ك له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، به‌ڵام دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی قبوڵكردووه، به‌وپێیه‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستور دادگا ده‌توانێت هه‌ر سكاڵایه‌ك وه‌ربگرێت كه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوریبوونی یاسا‌و سیسته‌مه كارپێكراوه‌كان تۆماركرابن، مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر سیسته‌می هه‌ڵبژاردن كردووه. • سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 29/2/2024 ده‌رچووه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندیكردووه، لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند له‌م سیسته‌مه (مه‌به‌ستی پارتی و مه‌سرور بارزانییه كه سكاڵای كردووه) ده‌بوو به‌پێی یاسای كۆمسیۆن له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن تانه بده‌ن، واتا ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه‌و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی بنه‌مای یاسایی تێدا نییه. • مادده‌ی (10/ دووه‌م) له یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (31)ی ساڵی 2019و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌م بابه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی دادگای باڵای فیدراڵییه، به‌وپێیه‌ی تانه له ده‌ستوریبوونی ئه‌م دوو یاسایه نه‌دراوه. • تانه‌دان له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی دادگای فیدراڵییه، چونكه مادده‌ی (23)ی یهیڕهوی ناوخۆی دادگای فیدراڵی ده‌ڵێت:" به‌ر له كه‌متر له شه‌ش مانگ له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، هیچ تانه‌یه‌ك له ده‌ستوریبوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و ده‌قانه‌ی كه له یاساكه‌دا هاتوون وه‌رناگیریت)، له‌مه‌شدا ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌یه‌وێت سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ڕووی یاساییه‌وه بێ به‌ها بكات. • تانه‌دان له سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی تێپه‌ڕاندنی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ده‌رچووه هیچ پابه‌ندییه‌كی یاسایی له‌سه‌ر دروست ناكرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نابێت ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له بڕیاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن پشت به بڕیاری ناوبراوی دادگای فیدراڵی ببه‌ستێت. • له‌كۆتایی بڕیاره‌كه‌یدا، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان. • كۆمسیۆن داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات تا سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له دادگای یه‌كلاده‌بێته‌وه. كۆمسیۆن له‌نێوان دوو بڕیاری بنبڕدا ! ده‌ره‌نجامی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن هیچ له بڕیاره‌كه‌ی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای فیدراڵی ناگۆڕێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی دواكه‌وتووه، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌وتوه‌ته به‌رده‌م دوو بڕیاری (بنبڕ)ه‌وه، یه‌كێكیان بۆ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و ئه‌وه‌ی تر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی. ئه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌رووی یاساییه‌وه، ئاماژیه بۆ بوونی ناكۆكی قوڵ له‌نێوان فایه‌ق زه‌یدانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و دادوه‌ر جاسم عومێری سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی. ئه‌مه له‌كاتێكدا رووده‌دات كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی 7ی ته‌موز واده‌ی یاسایی به‌سه‌ر ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ته‌نیا له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا، په‌رله‌مانی عێراق شه‌ش مانگی تر ته‌مه‌نی بۆ درێژبكاته‌وه. بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سرور بارزانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی، فه‌رمانێكی سالاری ده‌ركرد له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، دادگای فیدراڵی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرت. بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه به ژماره (7) له 2024دا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه ده‌ڵێ: * په‌رله‌مانی كوردستان له (100) كورسی پێكدێت كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م بازنانه‌ی هه‌ڵبژاردندا:- - پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی - پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی - پارێزگای دهۆك: 25 كورسی - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی دادگا جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌ی له سیسته‌مه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرتووه تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌نوسی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلا ده‌بێته‌وه. مه‌سرور بارزانی كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام دادگای فیدراڵی به‌وه ناوده‌برد كه "دادگایه‌كی ناده‌ستورییه"، هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناچاریكرد په‌نا بۆ دادگاكه ببات و ئه‌مجاره دادگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیاری ده‌ركرد. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له چی كردووه ؟ 6ی ئه‌م مانگه، مه‌سرور بارزانی له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكرد. له‌م سكاڵایه‌دا مه‌سرور بارزانی داوای له دادگای فیدراڵی كرد فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. • له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت. • دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه. • مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات. مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردنی دواخست له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوای له دادگای فیدراڵی عێراق كرد: * حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. * تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دادگای فیدراڵی فه‌رمانی سالاریی بۆ راگرتنی ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یڕه‌وی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دهركردو كاركردنی به مادده‌كه راگرت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه. له‌حاڵی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئیتر ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاریكردنی بڕیاره‌كانی 21ی شوباتی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه نامێنێت، بڕیارێك كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له (یه‌ك بازنه‌یی)ه‌وه گۆڕیوه بۆ (فره بازنه‌یی)و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانی له سكاڵاكه‌یدا داوای ته‌رخانكردنی كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی كردووه له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسی په‌رله‌ماندا، پێشبینی ده‌كرێت دادگا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسای كارپێكراوی عێراقدا كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوێ رێكبخاته‌وه‌و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌شیان بكات. چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه! هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه. دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی. لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە. به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد. به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی پهسهندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نه‌بوو، ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی ئامۆزای ده‌كات له دادگای فیدراڵی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی مه‌رسومی پێنجه‌م و دیاریكردنی رۆژێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن كه پێشبینی ده‌كرێت له نێوان مانگی 9 بۆ 10ی ئه‌مساڵدا بێت. ده‌قی بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان
درەو: 🔻 کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم (GKP)ی بەریتانی، بەرهەم و داهاتی گشتی بۆ ساڵی (2024)، ڕایگەیاند؛ 🔹 فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی نەوتی خاوی شێخان بە تێکڕا لە (1/1/2024 – 11/5/2024) نزیکەی (37 هەزار)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. 🔹 لە مانگی ئازاردا نزیکەی (44 هەزار و 100) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا بەهۆی پشووی جەژنەوە ئاستی فرۆش دابەزیوە بۆ نزیکەی (38 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە مانگی ئایاردایشدا (ئێستا) بە تێکڕا نزیکەی (48 هەزار 300) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت. 🔹 نرخی بەرمیلێک لەم دواییانەدا لە (25) دۆلارەوە بۆ (27) دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆیی. 🔹 داهاتی کۆمپانیای (GKP) ڕووی لە باشتربوون کردووەو تا (10ی ئایاری 2024) گەیشتووە (98 ملیۆن) دۆلار. بەرهەم داهاتی کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم) لە کێڵگەی نەوتی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی لە (13/5/2024) ڕایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی نەوتی خاوی شێخان بە تێکڕا لە (1/1/2024 – 11/5/2024) نزیکەی (37 هەزار)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئازاردا نزیکەی (44 هەزار و 100) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا بەهۆی پشووی جەژنەوە ئاستی فرۆش دابەزیوە بۆ نزیکەی (38 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە مانگی ئایاردایشدا (ئێستا) بە تێکڕا نزیکەی (48 هەزار 300) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لەم دواییانەدا لە (25) دۆلارەوە بۆ (27) دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆیی. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە داهاتی کۆمپانیای (GKP) ڕووی لە باشتربوون کردووەو تا (10ی ئایاری 2024) داهاتەکەی گەیشتووە (98 ملیۆن) دۆلار. کێڵگەی نەوتی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی شێخان دەکات، کێڵگەکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆک، قه‌زای شێخان ده‌گرێته‌وه بە (60) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە، ڕووبه‌ری کێڵگەکە نزیکەی (283) کیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیاکە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە و 80%ی پشکی کارکردنی لە چوارچێوەی گرێبەستی شێخان هەیە. گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنانی کێڵگەی شێخان لە ساڵی 2007 لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەخشراوە، ساڵی (2009) لە یەکەم بیر لە کێڵگەدا بەناوی (SH-1) دۆزرایەوە، بۆ یەکەم جاریش تەمموزی ساڵی (2013) کێڵگەکە گەیشتە قۆناغی بەرهەمهێنان. لەو کاتەوە، زیاتر لە (100 ملیۆن) بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە. بەجۆرێک کۆی گشتی تێکڕای بەرهەمهێنان لە ساڵی (2013)دا بریتی بووە لە (هەزار و 361) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، کێڵگەکە بەردەوام لە گەشەسەندندا بووە تا ساڵی (2021) تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە گەیشتووە بە (43 هەزار و 440) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. کێڵگەکە (18) بیری تێدایە بەرهەمەکانیان دەگوزارێنەوە بۆ دوو وێزگەی عەمبارکردنی نەوتی کێڵگەو لەوێوە بە بۆری نەوتی کوردستان دەگوزارێتەوە، بەم جۆرەی لە خشتەکەدا هاتووە؛ بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی شێخان هەروەها (بڕوانە نەخشەکە) کە ژمارەی بیر‌و کارەکانی کۆمپانیای وەبەرهێنەر دەردەخات. کێگەی نەوتی شێخان
(دره‌و): وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتیی كردووه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی ئاڵ‌وگۆڕكردن و گواستنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم بووه له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا، له‌گه‌ڵ پرسی راده‌ستكردنی داهاته‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی فیدراڵ. محه‌مه‌د ته‌یم وه‌زیری پلاندانان كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پێداچوونه‌وه‌ی خشته‌كانی بودجه‌ی گشتی عێراقی كرد بۆ ساڵی 2024. وه‌زیری نه‌وت، وه‌زیری كاره‌با، (به‌نگین رێكانی) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له پشكی پارتی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداربوون له كۆبونه‌وه‌كه‌دا. له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه وه‌فدێك كه پێكهاتوون له ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوون، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی "ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ میكانیزمی راده‌ستكردنی ئه‌و داهاتانه به حكومه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای ئیداره‌ی دارایی و یاسای بودجه‌ی گشتی". له ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له زیادكردنی داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كورتهێنان كراوه له بودجه‌ی گشتیدا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ده‌قی یاسایی و داخڵكردنی فرۆشی كاره‌باو نه‌وت له ناوخۆ وه‌كو داهات له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا. په‌رله‌مانی عێراق وه‌رزی یاسادانانی خۆی درێژكردوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یه‌وێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدات پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كردوویانه. یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق (2023-2025-2025) له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023وه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، مادده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كران، یاسای بودجه پشكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عێراق دیاریكردووه، ئه‌مه وایكرد له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ركاربوونی یاسای بودجه‌دا پشكی هه‌رێم زۆر پاشه‌كشێ بكات، به‌تایبه‌تیش كه خه‌رجی گشتی له‌و مانگانه‌ی سه‌ره‌تادا له‌ئاستێكی نزمدا بوو. ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد سه‌ریكێشا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی پشكی هه‌رێم له‌رێگه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌وه.
درەو: رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی, راپۆرتێكی لەبارەی ئاماری هەوڵەكانی خۆكوشتن و خۆسوتاندنی ژنان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووە, كە لەلایەن (Tom Parry _ Simon Townsley,) بەشێوەیەكی مەیدانی لە شاری سلێمانی ئامادەكراوە. 🔹هەوڵەكانی خۆكوشتن لەڕێی خۆسوتاندونەوە, لەنێو ژنانی هەرێمی كوردستانی عێراق بەرزبووەتەوە, چەندان ژن ئەم كردەوە تۆقێنەرە تراژیدیە, بە تاكە رێگا دەزانن بۆ هەڵهاتن لە توندوتیژی ناو ماڵەكان. 🔹نیگار مارف, سەرۆكی بەشی پەرستاران لە نەخۆشخانەی سوتاوی لە سلێمانی دەڵێت: حاڵەتێكی زۆر روومان تێدەكات كە لەسەرییەوە تا قاچی سوتاوە, خانەوادەكان لە ترسی شەرمەزاربوون دەڵێن, روداوەكە لەكاتی خواردن ئامادەكرندا روویداوە. 🔹رۆژنامە نوسەكانی تەلەگراف بە درێژایی نزیكەی یەك هەفتە لە سلێمانی ماونەتەوەو بەدواداچونیان كردووە, بۆیان دەركەوتووە, نەهامەتی یەك لەو ژنانەی كە بەمدواییە خۆی سوتاندووە, پرسێكی ئاساییەو لەگەڵی راهاتوون. 🔹لەماوەی ئەو هەفتەیەدا, سێ حاڵەتی سوتانی مامناوەند گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكە, بەوتەی پەرستارەكان, زۆرینەی ئەو حاڵەتانە تەنها چەند كاتژمێرێك دوای روداوەكە دەژین. 🔹رۆژنامەكە دەڵێت: خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن, لەدوای ساڵی (1991) كە كوردەكان دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان بەدەستهێناوە, هەوڵەكانی خۆكوشتن بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی (11) هەزار ژن, سەرەڕای نەبوونی داتای باوەڕپێكراو, چونكە هەندێك لە قوربانیەكان نەبراوەنەتە نەخۆشخانە. 🔹دیاردەكە بەشێوەیەكی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی زۆرتربووە, كە خاوەنی یەكەیەكی سوتای پسپۆڕ‌و تەنهایە لەسەر ئاستی عێراق. 🔹زۆرێك لە حاڵەتەكان بەهۆی توندتیژی ناو خێزانەكانەوە روودەدەن, بەتایبەت كە شوێنێك نیە ژنان هانای بۆبەرن و داوای هاوكاری لێبكەن. رۆژنامەكە دەڵێت: لەم كۆمەڵگە محافزكارەدا, توندوتیژییەكان لەپشتی دەرگا داخراوەكانەوە دەمێننەوە, ژنان لە تەمەنێكی كەمدا بەشودەدرێن , بەزۆری لەناوچە شاخاوییە چۆڵەكان, كە تەنها بڕێكی كەم لە خوێندەواری و چاودێری تەندروستی بەدەستدەهێنن. 🔹بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان, ژنان روبەڕووی هەڵكشانی زیاتری توندتیژی دەبنەوە لەناو ماڵەكان, بەجۆرێك تێكڕای توندیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی لەنێوان ساڵانی (2020_2021) بە رێژەی (125%) بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە زیاتر لە (22) هەزار حاڵەت. 🔹لە ساڵی (2012)ش, لە لێكۆڵینەوەیەكی گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ پزیشكیی دەرونی هاتووە: زیاتر لە یەك لەسەرسێی ئەو ژنانەی بەشداری راپرسیان كردووە كە ژمارەیان (54) ژن بووە, لەمیانی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە سلێمانی قسەیان لەگەڵ كراوە, وتویانە: كێشە خێزانیەكان و كێشەكانی ژیانی هاوسەری هۆكار بوون. 🔹داتاكانی نەخۆشخانەی سلێمانی ئاشكرایان كردووە: لەساڵی (2007)وە, نزیكەی (4935) ژن بەهۆی سوتاویەوە داخڵی نەخۆشخانەكە كراون, یەك لەسەر سێیان بەهۆی برینەكانیانەوە گیان لەدەستداوە, كە تەمەنی (88%) لەنێوان (15بۆ45) ساڵان بووە.
درەو: 🔹 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددە هۆشبەرەکان (UNDOC)، لە هەرێمی کوردستان تا ساڵی (2003) هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنان و بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکانی تێدا نەبووە. 🔹 بەپێی ئاماری دەزگا ئەمنییەکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) کە پێشکەش بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددە هۆشبەرەکانیان کردووە، لە ماوەی ساڵانی (2019 – 2023)، بەردەوام قەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕووی لە هەڵکشانە، بەجۆرێک؛ کۆی ماددەکانی (حەشیش، تریاک، هیرۆین، کریستاڵ، کیپتاگۆن)ی دەستبەسەرداگیراو لە ساڵی (2019) تەنها (206) کگم بووە، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (2 تەن و 708 کگم). 🔹 ئێستا هەرێمی کوردستان جگە لە بەکاربەر و بەرهەمهێن، بووە بە ڕێڕەوەی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر و لە سەر نەخشەی جیهانی وەک ڕێڕەوێکی مەترسیدار ئاماژەی بۆ دەکرێت. ماددەی هۆشبەر چییە؟ و جۆرەکانی کامانەن لە هەرێمی کوردستان ماددەی هۆشبەر وەرگێڕدراوی وشەی "Narcotic"ی ئیغریقییە و بە واتای "بێهۆشکردن" یان "لەهۆشخۆچوون" دێت، ئەمەش واتای ئەوەیە هۆشی مرۆڤ دەبرێت و لە حاڵەتی سروشتی خۆی دادەبڕن، لە دەرئەنجامدا دەبێتە هۆی ئالوودەبوون و ژەهراویبوونی کۆئەندامی دەمار. ماددە هۆشبەرەكان لە ڕێگەی (دەم، دەرزی و کوتان، بۆن‌کردن، کێشان و هەڵمژین، خستنەژێر زمان و کۆم) بەکار دەهێنرێن. جۆرەکانی دەشێت سروشتی بن، لە شێوەی گەڵا و گوڵ و ڕەگی دار، یان نیمچە دەستکرد بن و لە جۆرە سروشتییەکانەوە وەربگیرێن، یان لە تاقیگەدا بە شێوەی حەپ و دەرزی ئامادە دەکرێن، کە بریتین لە (تلیاک، مۆرفین، کۆدایین، هیرۆیین، حەشیش، کراک، شیشە، پیسیدین، میسادۆن، بێنزۆدیازپین، ئەمفیتامینەکان، کۆکاین، ئیفیدرین، بەنگ، فینسیکیدین، هایدرۆکلۆریک، داتورە، کوکا، خات یان فات، کراتم، ناس، متادون، پاپاورین، پتادین). بەردەوام جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوو لە زیادبوونن، بە دەیان شێوەی جیاواز، بە تێکەڵکردن و گۆڕانیان لە تاقیگەدا لە ڕووی چەندایتییەوە لە زیادبووندان. لە ساڵی (2012)دا (260) جۆری ماددەی هۆشبەر هەبووە، ئەم ڕێژەیە لە (2018)دا بۆ (483) جۆر زیادی کردووە. ئەگەر زۆر بەوردی هەموو جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دیاری بکەین، ئەوا جۆرەکانی لە ئێستادا هەزاریش تێپەڕ دەکەن. لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارترین جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان بەربڵاون، لە باوترین و مەترسیدارترینیان ماددەی هۆشبەری "کریستاڵ"ە، بە زمانی بازاڕی "شیشە"ی پێ دەگوترێت، ئەم ماددەیە ڕاستەوخۆ لە ماوەی سێ خولەکدا کاریگەرییەکەی دەگات بە مێشک، بە میکرۆبی پووکانەوەی خانەکانی مێشک ناسراوە. ئەم جۆرە ماددانەش لە هەرێمی کوردستان هەن: تریاک، هێرۆیین، کریستاڵ، ماریگوانا، بەنگ، جامایکا، حەشیش. بە شێوەیەکی گشتی و بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان 17 جۆری باوی ماددەی هۆشبەر هەیە. قاچاغچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان عێراق بە زیاتر لە (3 هەزار و 637) کیلۆمەتر سنوری وشکانی لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی (ئێران، ئەردەن، کوەیت، سعودییە، سوریا و تورکیا) هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت ماددە هۆشبەرەکان (UNDOC) کە لە مانگی (کانونی دووەمی 2024) بڵاوی کردووەتەوە، جگە لەوەی ئەم وڵاتە پێگەیەکی ستراتیجی هەیە، وەک ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گرێدانی باشوری رۆژئاوای ئاسیا‌و نیمچە دورگەی عەرەبی و ئەوروپا پێکەوە، وایکردووە ئەم ناوچەیە تەنها وەک پردێکی بارزگانی (نێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەران)نەمێنێتەوە، بەڵکو خۆی بووە بە ناوچەی بەرهەمهێن و هەناردەکار و تەنانەت بەکاربەریش، بوونی ڕێژەی بێ شوماری ماددە هۆشبەرەکانیش گەواهی ئەو ڕاستییەن. ئەگەر چی تا ئێستا داتای متمانەپێکراو و ئاماری ورد لە بەردەست نین، تایبەت بەقەبارەی بەرهەمهێنان و ڕێگاکانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و هەێمی کوردستان، هەندێک لە بەرپرسە عێراقییەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن کە شەڕی داعش سەرنجی هەوڵەکانی دژ ماددە هۆشبەرەکان دوور خستووەتەوە. بەڵام بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، دۆخی عێراق و هەرێم کوردستان شاهیدی بڵابوونەوەی بڕێکی گەورەی ماددە هۆشبەرەکانە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دوایدا، وەک ئەوەی لە چارتی ژمارە (1)دا ئەو ڕاستییە سەلمێندراوە. چارتی ژمارە (1) سەرەڕای ئەوانەش ڕاپۆرتی دەزگا تایبەتمەندەکان لە ساڵی 2023 ئاماژە بە هەوڵەکانی بەرهەمهێنانی ماددەی (کیپتاگۆن) لە عێراق و بە تایبەتیش پارێزگای موسەننا دەدەن. ڕێڕەوە ناوخۆییەکانی قاچاغچێتی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق و گواستنەوەیان بۆ دەرەوە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان (UNDOC) ئاماژە بە سێ ڕێڕەوی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکات لە عێراق و ڕێڕەوەکانیش ڕەهەندێکی مێژوویی جیوسیاسییان هەیە، کە بریتن لە ڕێڕەوەکانی (باکوری عێراق، ناوەڕاست و باشور) سنورەکانی عێراق بە ئێران و تورکیا و سوریا و سعودییە دەبەستنەوە، لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو ڕێڕەوەی دەکەوێتەوە هەرێمی کوردستانەوە. وەک لە (نەخشەی ژمارە (1))دا هاتووە. نەخشەی ژمارە (1) هەرێمی کوردستان وەک (بەرهەمێهن، بەکاربەر و ڕێڕەوی گواستنەوە)ی ماددە هۆشبەرەکان بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (1990- 2023) ، هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنان و بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکانی تێدا نەبووە، بەڵام لە ئێستادا لە هەرێمێکی بەکارهێنەرەوە بووەتە وێستگەیەکی ترانزێت و تەنانەت بەرهەمهێنیش، ئامار و داتاكانی پەیوەست بە بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە هەڵكشانی بەردەوام دان. وەک لە (نەخشەی ژمارە (2))دا ڕێڕەوەکە نیشان دراوە، بە لایەنی کەمەوە لە ساڵی (2017)ەوە، ئەم ڕێگایە وەک جێگرەوەیەکی پارێزراوتر لە ڕێڕەوی نێوان ئێران و تورکیا، خۆشبووە بۆ ئەو قاچاغچییانەی ماددەی هۆشبەر دەگوازنەوە، گەورەترین و فراوانترین ئەو ماددانەشی لەم ڕێڕەوەوە بازرگانی پێوە دەکرێت جۆری (کریستاڵ)ە کە ناوە زانیستییەکەی (Methamphetamine)ە، ئەمەش پاڵپشت بەو ئامارانەی لە ساڵی (2022) تۆمار کراون، کە کریستاڵ و هیرۆین حەبی کیپتاگۆن زۆرترین ئەو ماددانەن کە دەستیان بەسەردا گیراوە. بە گوێرەی زانیاری بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و سلێمانی، گومان وایە تاقیگەی نهێنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە دەوروبەری شارەکانی نزیک سنور‌و ناوچە شاخاوییەکان هەبێت، جگە لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک و دوزخورماتووە. هاوکات لە (4/5/2024) سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ئەوەی بڵاوکردەوە، ڤیدیۆی دەستەبەسەرداگرتنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مادەهۆشبەرەکانی وەک (تریاک و کریستاڵ) لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە. هەرچۆنێک بێت ئێستا هەرێمی کوردستان کەوتووتە سەر ئەو نەخشە جیهانییەی کە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرەکانی لێوە دەگوازرێتەوە، بەو مانایەی کە تەنها هاوردەکار و بەکاربەر و بەرهەم هێن نییە بەڵکو گوێزرەوەشە لەم بارەیەوە بڕوانە (نەخشەی ژمارە (3)). لەبارەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیشەوە رۆژنامەنوس (دڵشاد ئەنوەر) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک لە ژێر ناونیشانی (شەڕێکی قورس!) لە بەشێکی وتارێکیدا نوسیویەتی؛ لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێک هۆشداریم دەدا لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەرو تەقینەوەی دۆخەکە، خەڵکانێک نەک بەهەندییان وەرنەدەگرت، ڕەنگە گاڵتەشیان هاتبێت، وا ئێستا شەڕەکە بەر دەرگای ماڵ بە ماڵی گرت، دەی من ئێستا پێتان دەڵێم: 1. دەیان دۆسیە لای دەزگا ئەمنییەکانە، ئالودەبوو کچ و ژنی خۆی ناچار کردووە بە لەشفرۆشی، تا پارەی دەست بکەوێت و مادە بکڕێت. گەر وەزعەکەش وا بڕوات سجن پڕ دەبێت، ئالودە بوو ناگیرێ، چونکە زیندان دەرەقەتی دۆخەکە نایە. 2. دەیان عائیلە هەن خۆم ئەیانناسم، هەشیانە تەلەفۆن دەکەن، ئالودەبوویان تێکەوتووە، ڕۆژ تا ئێوارە لێیان دەدات، شەویش نا‌وێرن بخەون ئەترسن بیانکوژێ. 3. سەدان و بگرە هەزاران حاڵەتی هەڵوەشاندوەی خێزان هەیە. 4. گەر لە ماڵەکەتدا دە توشبووی سەرەتان هەیەو ئالودەبوویەکی تێدا نییە، سوپاسی خودا بکە، چونکە توشبووی سەرەتان بە ئازاری خۆی دەتلێتەوەو خەفەتەکەی بۆ تۆیە، بەڵام ئالودە بوو ناهێڵێ بخەوی، ماڵت تێکدەدات، ئەترسی دەقەیەک بخەوی، ڕەنگە بتکوژێ. 5. عائیلە هەیە خۆی زۆر بە محافزکارو دینی دەزانیت، ئالوودەی بووی تێکەوتووە، ژیانی تێکچووە. ئەگەر گوزەرێکی خێرا بە پەڕەی تایبەتی " بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان"ی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بکەین، ئەوا بەشێک لەو ڕاستییە ترسناکەمان بۆ بەدیاردەکەوێت لە بارەی دەستەبەسەردا گرتنی بڕو قەربارە و جۆری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە چی ئاستێکی مەترسیداردایە. (چارتی ژمارە (2)) قەبارەی ئەو بڕە لە ماددە هۆشبەرەکان نیشان دەدات لە سەر ئاستی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) لە ساڵانی (2019 - 2023). چارتی ژمارە (2) سەرچاوەکان - مکتب اللامم المتحدة المعني بالمخدرات والجریمة، دینامیکیات ته‌ریب المخدرات عبر العراق، کانون الثاني/ینایر 2024. - هاوکار ڕەفیق ڕەحمان، هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە، گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە (10) تشرینی دووەمی 2021، ساڵی دووەم، لاپەڕە 46-65. - سۆران عومەر سەعید، عێراق دەست بەسەر مەترسیدارترین کارگەی بەرهەمهێنانی تلیاک و کریستاڵ دا دەگرێت لەسنوری سلێمانی!!، پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، 4/5/2024. - دڵشاد ئەنوەر، شەڕێکی قورس!، پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، 12/5/2024.
به‌شی یه‌كه‌م/ بودجه‌ی سێ ساڵی، یان فێڵی سێ ڕه‌هه‌ندی؟ جیهانگیر گوڵپی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له دوا مانگه‌كانی ساڵی 2022وه‌وه تاكو حوزه‌یرانی 2023 خۆیان و ڕاگه‌یاندنه‌كان و هاووڵاتیانیان به‌ته‌واوی سه‌رقاڵ كرد به ئاماده‌كردنی یاسایه‌كی بودجه‌ی سێ ساڵی بۆ( 2023 و 2024 و 2025)، له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی2023 یاساكه پهسهنكرا و بڵاو كرایه‌وه، پاشتریش ڕێنماییی بۆ ده‌رچو و كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌ڵام چۆن یاسایه‌ك؟ ناونیشانه‌كه‌ی بۆ سێ ساڵ، ناواخنه‌كه‌ی ته‌نها بۆ یه‌ك ساڵ، مۆڵه‌ت و ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنه‌كه‌یشی بۆ كه‌متر له شه‌ش مانگ!! كاتێك یاساكه به‌و جۆره په‌سه‌ندكرا من وتم ئه‌مه بودجه‌ی سێ ساڵی نیه به‌ڵكو وه‌ك لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌وتی ئه‌و جۆره بازاڕگهریهیه كه ده‌ڵێ یه‌ك دانه بكڕه و دوو دانه به دیاری وه‌ربگره، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌یشدا ئابوریناسێكی ناسراوی عێراقی له‌كۆمێنتێكدا به‌ڕسته‌یه‌ك وه‌سفێكی جوانتری كرد‌و، وتی ئه‌مه بودجه‌ی سێ ساڵی نیه به ڵكو فێڵی سێ ڕه‌هه‌ندییه. ناونیشانی یاساكه بودجه‌ی سێ ساڵیه بۆ (2023و2024و2025) كه‌چی ناواخنه‌كه‌ی هیچ شتێكی تێدا نیه ده‌رباره‌ی خه‌مڵاندن و ته‌رخانكردن و مۆڵه‌تپێدان بۆ بڕ و ژماره‌كانی داهات و خه‌رجی و كورتهێنان و قه‌رزكردن بۆ ساڵانی 2024 و 2025. له‌كاتێكدا خه‌مڵاندن و ته‌رخانكردن و مۆڵه‌ت پێدان بۆ ئه‌و بوارانه پایه و پرۆسه هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بودجه‌ن و، هه‌ر كارێك به‌بێ ئه‌وانه هه‌ر ناوێكی لێبنرێت هه‌رگیز ناتوانێت هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ته‌كانی یاسای بودجه بێت. هه‌ر بۆیه له واقیعدا عێراق یاسای بودجه‌ی 2024 و 2025ی نیه به‌ڵكو ته‌نها ناونیشانی یاسایه‌كی له‌وجۆره‌ی هه‌یه به‌بی ناوه‌رۆك. سه‌ره‌نجامی ئه‌وه، له‌پاش كۆتایی ساڵی 2023وه حكومه‌تی عێراق كه‌وتوه‌ته دۆخێكی سه‌یره‌وه، به‌ناو یاسای بودجه‌ی( 2024 و 2025)یشی هه‌یه، واته پێویستی به‌وه نیه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌رجكردن له‌سه‌ر ڕێسای یه‌ك له‌سه‌ر دوازده و كارێكی له‌و جۆره پاساوی نیه، كه‌چی یاساكه‌یش نه سنور و بڕی خه‌مڵێنراو و ته‌رخانكراوه‌كانی ئه‌و دوو ساڵه‌ی تێدایه و نه مۆڵه‌تی جێبهجێكردنهكهیان، ئه‌مه‌یش دۆخێكی ته‌واو ناته‌ندروست و سه‌یره، وه‌ك ئه‌وه وایه حكومه‌ت له‌ڕوی بنه‌مای یاسایی خه‌رج كردنه‌وه هه‌م له قه‌لیش بوبێت و هه‌م له كۆتریش. نزیكه‌ی پێنج مانگه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وترێ به‌هۆی نه‌بونی تهرخانكراوهكانهوه گرفت بۆ خه‌رجیی پرۆژه‌كان و چه‌ند بوارێك دروست بوه‌ته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌یشی خه‌رج كراوه نازانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و به‌چ یاسا و ڕێسایه‌كه. به‌ڵێ ئێستا عێراق له‌ڕوی بنه‌مای یاسایی و ڕێساكانی دارایی گشتی و بودجه‌وه له دۆخێكی ته‌واو نامۆ و ئاڵۆزدایه، كه‌چی ئه‌مه به‌لای كاربهدهستهكانیهوه زۆر ئاساییه و وه‌ك ده‌ڵێن نه بای دێ و نه باران، نزیكه‌ی پێنج مانگی ساڵی نوێ تێپه‌ڕیوه كه‌چی زۆر به خاترجه‌می و كاوهخۆییهوه ئه‌ڵێن خه‌ریكی ههمواركردنهوهین! باشه كه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2024 نه‌بێ و ته‌نها ناونیشانێك بونی هه‌بێ، ئیتر چی هه‌موار ئه‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌ڵێن چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خشته نوێیه‌كانی 2024ین تاكو له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێن، ته‌نها خشته‌كان!! ئه‌ڵێن ده‌قی ماده و بڕگه‌كانی یاسای بودجه نه‌گۆڕن و ته‌نها خشته‌كان ده‌گۆڕرێن!! ئێ باشه یاسای بودجه خۆی چیه جگه له‌وه‌ی كه گه‌ڵاڵه‌ی ده‌قه یاساییه‌كانه به‌پێی خشته و ژماره‌كانی داهات و خه‌رجیی خه‌مڵێنراو و، پێدانی مۆڵه‌تی خه‌رجكردن و قه‌رزكردن به‌بڕی دیاریكراو بۆ مه‌به‌ست و لایه‌نی دیاریكراو بۆكاتێكی دیاریكراو؟ هه‌ندێكیش ڕاڤه‌ی ئه‌و ناونیشانه سێ ساڵیه به‌وه ده‌كه‌ن گوایه مه‌به‌ست له‌وه‌یه خه‌رجكردن له سه‌ر بودجه‌ی 2023 به‌رده‌وام بێت تاكو خشته‌كانی 2024 په‌سه‌ند ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی له هیچ ده‌قێكی یاساكه‌دا نه‌هاتوه، له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌ماو ڕێسایه‌كی بودجه و ژمێریاری حكومیشدا ناگونجێ و هیچ ڕاستیه‌كی تێدا نیه. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مو بۆ عێراق هه‌ر ئاسایین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كری كێشه‌كه به چاره‌سه‌ری سه‌قه‌ت و به پینه‌وپه‌ڕۆ به‌ڕێ بكرێت و ناوی هه‌مواری لێ بنرێت. له به‌شه‌كانی داهاتوی ئه‌م نوسینه‌دا سه‌رنجی زیاتر و وردتر ده‌خه‌ینه ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و چه‌ندین بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیاری تری تایبه‌ت به هه‌رێمیش.
راپۆرت: دره‌و كۆمپانیای (كار) كه كۆمپانیایه‌كی كوردییه‌و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له هه‌ولێره، تاكه كۆمپانیای ناوخۆییه كه ركابه‌رێتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كانی عێراق، ئه‌م كۆمپانیایه كه ده‌ستێكی به‌هێزی له‌ناو كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمدا هه‌یه، تائێستا سێ گرێبه‌ستی عێراقی بردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌مێكدا كه چاره‌نوسی بۆری نه‌وتی كوردستان كه 40%ی پشكه‌كانی بۆ كۆمپانیای كار ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه كه‌وتوه‌ته ناو تونێلێكی نادیاره‌وه، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. كار كێڵگه‌كانی عێراق وه‌رده‌گرێت له پاشكۆی گه‌ڕی پێنجه‌می مۆڵه‌تپێدان بۆ به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراق و گه‌ڕی شه‌شه‌مدا، كۆمپانیای (كار) كه كۆمپانیایه‌كی كوردییه كێڵگه‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌رچوو. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆمپانیای كار گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنانی له ناوچه‌ی (خهلیسییه) بۆ ده‌رچووه، ئه‌م كێڵگه‌یه ده‌كه‌وێته سنوری هه‌ردوو پارێزگای نهینهواو ئه‌نبار له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا. روبه‌ری كێڵگه‌كه نزیكه‌ی 8167 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و ته‌نیا یه‌ك بیری تێدا هه‌ڵكه‌ندراوه‌و غازی تێدایه. كۆمپانیای كار هه‌ر له گه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی مۆڵهتپێدانهكانی عێراقدا تائێستا دوو كێڵگه‌ی تری بۆ ده‌رچووه كه یه‌كه‌میان كێڵگه‌ی (دیمه)یه له سنوری پارێزگای میسان و ئه‌وی تر كێڵگه‌ی (ساسان و عه‌لان)ی نه‌وت و غازییه له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا. له گه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی مۆڵهتێپدانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا، كۆمپانیا (كار) تاكه كۆمپانیای ناوخۆییه كه ركابه‌رێتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی كێڵگه نه‌وتیی و غازییه‌كانی عێراق. كۆمپانیا كار وه‌كو ئه‌وه‌ی له كاركردن له هه‌رێمی كوردستان بێئومێدبووبێت، به‌مدواییه زیاتر رووی له عێراق كردووه، مانگی رابردوو كاتێك محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی واشنتۆنی كرد، 18 یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كه‌رتی حكومی و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزا كرد، چوار له‌و گرێبه‌ستانه كۆمپانیای (كار) كردی كه له سه‌ردانه‌كه‌دا هاوڕێیه‌تی سودانی ده‌كرد. له‌باره‌ی كۆمپانیای كاره‌وه كۆمپانیای كار یاخود (كار گروپ) كۆمپانیایه‌كه كه ساڵی 1999 دامه‌زراوه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێره‌و لقی له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق هه‌روه‌ها له توركیا‌و له ئوردن‌و ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئه‌مریكا هه‌یه. (شێخ باز كه‌ریم به‌رزنجی) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌م كۆمپانیایه، شێخ سه‌ره‌تا لە بواری بیناسازی‌و نۆژەنكردنەوەی بینای خوێندنگەكاندا كاریكردووە، ماوەیەكیش كاری بۆ ئاژانسی فریاگوزاری سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، به‌ڵام هەندێك سەرچاوە مێژووی دروستبوونی كۆمپانیاكەی بۆ ساڵی 1992 دەگێڕنەوە. روخانی رژێمی سەددام حسێن لە ساڵی 2003دا دەرفەتی ئەوە بۆ شێخ باز دەڕەخسێنێت سەرمایەكەی گەورە بكات، ئەوەش لەڕێگەی كاركردنی لەگەڵ ئەمریكییەكان لە بواری ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا، لە یەكێك لەو بەڵگەنامە نهێنیانەیانەی ئەمریكا كە سایتی (ویكلیلیكس) بڵاویكردنەوە، ناوی شێخ باز هاتبوو، ئەو لەگەڵ ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)و كاری كردووە، پشتی بە شەراكەت لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی توركی بەستووە لە بواری بیناسازیدا، دواتر رووی لە كەرتی نەوت كردووە. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ یەكێك لە میدیا خۆرئاواییەكان، شێخ باز لەبارەی چیرۆكی كۆمپانیای كارەوە لە دەڵێ:" تاوەكو ساڵی 2003 بەتەواوەتی حكومەت خۆی كەرتی نەوتی بەڕێوەدەبرد، بەڵام دوای 2003 ستراتیژیەتێكی نوێ هاتوەتە ئاراوە، ئەوەش بەشداریپێكردنی كەرتی تایبەتە، لە كۆمپانیای كار گروپ دەستمانكرد بە كۆكردنەوەی تیم، بڕیارماندا بەشداری لە كەرتی نەوتدا بكەین، بەشداریمان لە كەمكردنەوەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراقدا كرد، كەمكردنەوەكەمان بردەوە، بووین بە یەكەمین كۆمپانیای عێراقی كە گرێبەستی كێڵگەیەكی نەوت وەربگرێت، كە ئەوەش گرێبەستی كێڵگەی خورمەڵە بوو لە ساڵی 2004دا". واتە وەكو خۆی دانی پێدادەنێت شێخ باز لە ساڵی 2004وە لە كەرتی نەوتدا دەستی بەكاركردن كردووە، بەڵام هەندێك زانیاری تر هەن باسلەوە دەكەن، كاركردنی شێخ باز لە كەرتی نەوت بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە، ئەوكات ئەو لەگەڵ خێزانەكەیدا لە بەغداد ژیاون، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، لەدوای رووداوەكانی (31ی ئابی 1996) شێخ باز بووە بە نێوەندگیر لەنێوان حكومەتی عێراق‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر لەو زەمەنەدا كە فرۆشتنی نەوت لە عێراق قەدەغەكرابوو، شێخ باز نەوتی هەندێك كێڵگەی عێراقی بە تانكەر گواستەوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و لە ئیبراهیم خەلیلەوە رەوانەی توركیای كردووە، ئه‌م نزیكایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستانی پارتی وایكردووه به‌رده‌وام ناوی كۆمپانیای (كار) ده‌به‌سترێته‌وه به ئابوری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه. كۆمپانیای (كار گروپ) كە شێخ باز سەرۆكایەتی دەكات ئێستا جڵەوی ئەو بۆرییانەی بەدەستەوەیە كە نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی دەرەوە دەكەن، رێژەی 40%ی خاوەندارێتی بۆرییەكان بۆ كار گروپ دەگەڕێتەوەو (60%)ی بۆرییەكەش كۆمپانیای (رۆسنەفت)ی روسی خاوەندارێتی دەكات، ئەمە بەو بەشەی بۆرییەكەیە كە دەكەوێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، راكێشانی ئەو بۆرییە دەستی شێخ بازی لە كەرتی نەوتی هەرێمدا بە تەواوەتی درێژكرد، به‌ڵام له‌دوای راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له 25ی ئازاری 2023دا، چاره‌نوسی ئه‌م بۆرییه كه‌وتوه‌ته ناو تونێلێكی نادیاره‌وه، به‌تایبه‌تیش كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهان. بەپێی راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت) كە وردبینی لە فرۆش‌و داهاتی نەوتی هەرێمدا دەكات، تا نیوەی یەكەمی ساڵی (2021) حكومەتی هەرێمی كوردستان (76 ملیۆن و 869 هەزارو 888) بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتووەو كۆی بەهاكەی (4 ملیار و 108 ملیۆن و 404 هەزار و 110) دۆلار بووە، بڕی (454 ملیۆن و 413 هەزارو 772) دۆلار بەڕێژەی (11.1%)ی داهاتی گشتی نەوت بۆ كرێی گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە خەرج كردووە، بەم پێیەش رێژەی 40%ی خەرجی گواستەوەی نەوتی هەرێم بۆ كۆمپانیاكەی شێخ باز بووەو تەنیا لەو ماوەیەدا (واتە شەش مانگی یەكەمی 2021) شێخ باز بڕی (181 ملیۆن) دۆلاری وەرگرتووە. تا به‌ر له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بەتێكڕا شێخ باز تەنیا لە كرێی بۆریدا، رۆژانە (ملیۆنێك) دۆلار‌و مانگانە (30 ملیۆن) دۆلار‌و ساڵانە (360 ملیۆن) دۆلاری دەستدەكەوێت. سەرباری ئەمە، كۆمپانیاكەی شێخ باز كێڵگەی (خورمەڵە)ی بەدەستەوەیە كە رۆژانە (175 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنا، نەوتی ئەم كێڵگەیە تا به‌ر له راوه‌ستانی هه‌نارده رێژەی 40%ی تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی پێكدەهێنا. كێڵگەی خورمەڵە دەكەوێتە ناوچەی "جێناكۆك"ی نێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی فیدراڵی عێراق، بەڵام لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمدایە. ساڵی 2014 چەكدارانی داعش لە سنوری كەركوك بڵاوبونەوە، هێزەكانی سوپای عێراق لەبەردەم "داعش"دا توشی داڕمان هاتنو لە سنورەكە كشانەوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان شەڕی كرد‌و كۆنترۆڵی سنورەكەی گرتەدەست، ئەمە دەرفەتێكی زێڕێنی بە كۆمپانیاكەی شێخ باز بەخشی، كۆمپانیای (كار گروپ) لەچوارچێوەی رێككەوتنێك لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانو بە پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان چووە كەركوك‌و دەستیگرت بەسەر هەردوو كێڵگەی نەوتی (هاڤانا)و (بای حەسەن)، نەوتی كەركوكی لەرێگەی بۆری هەرێمی كوردستان هەناردەی بەندەری جەیهان لە توركیا دەكرد، ئەوكات لەڕێگەی بۆرییەكەوە رۆژانە نزیكەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتی كەركوك لە هەرێمەوە رەوانەی توركیا دەكراو دەفرۆشرا. لەدوای رووداوەكانی (16ی ئۆكتۆبەری 2017) كە هێزی پێشمەرگە لە كەركوك كشایەوەو هێزە عێراقییەكان گەڕانەوە، كۆمپانیای كار كۆنترۆڵی كیڵگەكانی (هاڤا)و (بای حەسەن) لەدەست دەرچوو، بەڵام ئەمە بەتەواوەتی دەستی كۆمپانیاكەی لە نەوتی كەركوك نەبڕی، چونكه دواتر لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق‌و كۆمپانیای كاردا: • رۆژانە (100 هەزار) بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە رەوانەی پاڵاوگەی نەوتی (كەڵەك)ی سەربە كۆمپانیای (كار) دەكرا، كار نەوتەكە لەو پاڵاوگەیە دەپاڵێوێت، بەرهەمەكەشی دەنارد بۆ موسڵ‌و ناوچەكانی دەوروبەری، بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێك، كۆمپانیاكە نزیكەی (10 دۆلار) وەردەگرت، واتا داهاتی پاڵاوتنی ئەو نەوتە مانگانە (30 ملیۆن) دۆلار بووه. • تا به‌ر له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، رۆژانە (90 هەزار) بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە لەڕێگەی بۆرییەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرا، كە داهاتەكەی بۆ كۆمپانیا بەبازاڕكردنی نیشتمانی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بوو، بەڵام كرێی گواستنەوە ئەم نەوتە (واتا كرێی بۆرییەكە) بەهەمان شێوە بۆ كۆمپانیای (كار) بوو، كە بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی (10 دۆلار) بوو، واتا داهاتەكەی مانگانە دەگهیشته (27 ملیۆن) دۆلار. شێخ باز دەرچووی كۆلیژی تەكنیكییە‌و هیچ بڕوانامەیەكی تایبەتی لەبواری نەوتدا نییە. ئەوانەی لە نزیكەوە دەیناسن، دەڵێن كەسێكی بەخشندەیەو لەو سامانەی كە كۆیكردوەتەوە خێری زۆر دەكات‌و هاوكاری هەژاران دەكات، پێشتر وەكو دۆستێكی نزیكی نێچیرڤان بارزانی ناوی دەهێنرا، بەڵام دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لە مەسرور بارزانی نزیك بووەوە، پێشتر لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە بە گەندەڵی تۆمەتبار دەكرا. رۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2019، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو وەفدەدا كۆبووەوە كە بەنوێنەرایەتی هەرێم لەبارەی نەوت‌و بودجەوە لەگەڵ بەغداد گفتوگۆیان دەكرد، لەم كۆبونەوەیەدا كەسێكی غەریب بینرا، ئەو كەسە (شێخ باز) سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كۆمپانیای (كار گروپ) بوو، بەشداربوونی شێخ باز لە كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەتو وەفدی هەرێم، هەرزوو بوو بە هەواڵی میدیاكانی ناوخۆ، ئەوكات پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان پڕنەكرابووەوە، لەناو وەفدی دانوستانكاری هەرێمدا شوێنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەتاڵ بوو، بۆیە دەركەوتنی شێخ باز لە كۆبونەوەكەدا وا لێكدرایەوە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە شوێنی ئاشتی هەورامی وەردەگرێت. هەر سەردەمە بووە كە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی كە سەربە گۆڕان وتی:" خۆزگە ئێمە چەند كەسێكی وەك شێخ بازمان لەو ئاست‌و توانایەدا هەبوایە" ئەمە لە وەسفەكەی ساڵی 2016ی فازل میرانی بۆ ئاشتی هەورامی دەچوو كە وتی:" وەزیری نەوتی ئێمە یەكێك لە هەرە وەزیرە زیرەكەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". شەوی 13ی ئازاری 2022 ئێران هەولێری موشەكباران كرد، كاتێك رۆژبووەوە، دەركەوت، كۆشكەكەی (شێخ باز) بوەتە ئامانجی هێرشەكە، ئێران ئه‌وكات راگه‌یاند، ئەو شوێنەی موشەكباران كراوە، بارەگای دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد" بووە. ئەم رووداوە ناوی (شێخ باز) خستەسەر روپەڕی میدیا جیهانییەكان. دواتر ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لە زاری چەند بەرپرسێكی عێراق، ئەمریكی، توركییەوە بڵاویكرده‌وه، ڤێلاكەی شێخ باز لە هەولێر كە بوو بە ئامانجی هێرشی موشەكی ئێران، كۆبونەوەی تێدا كراوە لەبارەی ناردنی غازی كوردستان بۆ توركیا‌و ئەوروپا، بەرپرسانی ئیسرائیلی‌و ئەمریكیی بەشداربوون لەو كۆبونەوانەدا. كۆمپانیای كار‌و غازی كوردستان ئازاری 2022 كۆمپانیای كار بە فەرمی دەستبەكاربوو بۆ غازی كێڵگه‌ی (كۆرمۆر) له‌سنوری سلێمانی لەرێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ توركیا، ئه‌وكات یەكێتیی نیشتمانی كه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌یه به توندی دژی ئه‌م هه‌وڵه وه‌ستایه‌وه‌و رێگری كرد كۆمپانیای كار پرۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. كێڵگه‌ی كۆرمۆر تاكه سه‌رچاوه‌ی غازی ماڵان و وێستگه‌كانی كاره‌بایه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر كۆمپانیای كار غازی ئه‌م كێڵگه‌ی وه‌ربگرتایه، له‌دوای نه‌وت، كۆنترۆڵی غازی كوردستانیشی ده‌كرد. ئه‌وكات كه كۆمپانیای كار هەوڵیدا دەستبەكار بێت، بۆری دروستبكات بۆ هەناردەی غازی ناوچەی سلێمانی بەرەو توركیا، حكومەتی هەرێم لە رێگەی (ئەنجومەنی ئاسایش)ی هەرێمەوە نوسراوی ئاڕاستەی یەكە ئیداری و ئەمنییەكانی سلێمانی كرد بۆ كارئاسانی، بەڵام بەرپرسانی یەكێتی ئەم كارەی كۆمپانیای كار گروپیان راگرت. ئه‌وكات گرێبه‌ستێك هه‌بوو بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی غازی كوردستان بۆ توركیا، ئەركی راكێشانی بۆری غازی هەرێمی كوردستان سپێردرا بوو بە كۆمپانیای (كار گروپ)، بۆیه كاتێك موشه‌كی ئێران ماڵه‌كه‌ی شێخ بازی له هه‌ولێر كرده ئامانج هەر زوو وا لێكدرایەوە موشەكەكان بەمەست لێی لێدان بوو لە پرۆژەی غازی هەرێم بۆ توركیا و بازاڕی جیهان، به‌ڵام شێخ باز وتی:" غازی هەرێم تەنیا بەشی ناوخۆیی دەكات و بەشی هەناردەكردن ناكات". رێگریەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ هەناردەكردنی غازی ژێر دەسەڵاتەكەی تەنیا پەیوەست نه‌بوو بەوەی كە نایەوێت غازیش هاوشێوەی نەوت رادەستی پارتی و توركیا بكات، بەڵكو دۆسیه‌كه ئه‌وكات و ئێستاش رەهەندێكی عێراقی و هەرێمایەتی هەیەو ئێران و روسیا رازی نین غازی هەرێم لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا ببێتە جێگرەوەی غازی ئێران و روسیا. له‌كاتێكدا ئێستا بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له ئه‌مریكایه‌و یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانی له واشنتۆن پرسی هه‌نارده‌كردنی غازی كۆرمۆره، دوێنێ شه‌و جارێكی تر درۆنێك له‌سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر بینرا، ئه‌وش دوای ئه‌و هێرشه درۆنییه دێت كه به‌مدواییه (4) كارمه‌ندی كێڵگه‌كه‌ی كوشت، ئه‌وه جاری نۆیه‌م بوو هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌كه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه تائێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه هه‌ڵناگرێت. له‌ئێستادا هه‌رم ئهمریكاو هه‌م توركیاش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن غازی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێت، ئێران كه خۆی غاز به عێراق و توركیا ده‌فرۆشێت دژی ئه‌وه‌یه غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر جگه له دابینكردنی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر به‌كاربهێنرێت.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ئەدەبیاتێکی گەورە و بەرفراوان لەسەر چییەتی ”سیاسەت“ و ”کردەی سیاسیی“ ھەیە، بەشێکی گرنگیی فیکری ئینسانیی، لە یۆنانی سەردەمی ئەفلاتونەوە بۆ ئەمڕۆی دونیای بەجیھانیبوو، تەرخانە بۆ قسەکردن لەسەر سیاسەت وەک یەکێک لە چالاکییە ئینسانییە ھەرە گرنگ و بنەڕەتییەکان. شارستانیەتێک نادۆزینەوە باسکردن لە سیاسەت و چۆنیەتی رێکخستنی کاری سیاسیی، کۆڵەکەیەکی سەرەکیی ئەو شارستانیەتە نەبووبێت. بە بۆچونی من مرۆڤ دەتوانێت لە خوێندنەوەی ئەو ئەدەبیاتە گەورەیە سێ ئەرکی سەرەکیی بۆ سیاسەت وەک چالاکییەکی تایبەت، دەستنیشانبکات. یەکەمیان، ئەرکێکی عەقڵانییە. لێرەدا مەسەلەی سەرەکیی لە سیاسەتدا بریتییە لە چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنێکی عەقڵانییانەی ھەڵچون و داچون و کاردانەوە سۆزکردە ناعەقڵانییەکان. لە سەردەمی ئەفلاتونەوە سیاسەت وەک چالاکییەک ناسێنراوە بە کەسانێک ئەنجامنابدرێت کە توانای زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنی ھەڵچون و داچوونە دەرونییەکانی خۆیان نەبێت، لەسەر بنەمای رق و بوغز و توڕەیی، یان بەپێی حەز و ئارەزوە شەخسییەکانی، بڕیاربدات. بەم مانایە سیاسەت بەر لە ھەمووشتێک ئەرکێکی عەقڵانیی ڕووتە، دابڕاو لە ھەڵچون و داچوونی دەرونیی ئەوانەی بڕیارە سیاسییەکانیان بەدەستە. ئەرکی دووھەمی سیاسەت ئەرکێکی کۆمەڵایتییە. لێرەدا سیاسەت وەک چالاکیی ئەنجامدان و رێکخستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت کە بێئەوە زەحمەتە بتوانین قسە لە بوونی پێکەوەیی و ھاوبەشی مرۆڤەکان بەیەکەوە، بکەین. سیاسەت لێرەدا ئەرکی رێکخستن و ئیدارەدانی ژیانی ھاوبەشی خەڵکەکان بەیەکەوە رێکدەخات و وایانلێدەکات وەک پێکھاتێکی ھاوبەش و لەیەکنزیک بژین. ئەم ئەرکەیە وادەکات دەستەواژەی ھەرەسەرەکیی و ھەرەبنەرەتیی ناو سیاسەت وەک چالاکییەکی ئینسانیی، بریتیبێت لە ”ژیانی گشتیی“ و ”پێکەوەیی“ مرۆڤەکان لەگەڵیەکتریدا و رێکخستن و ”ئیدارەدانی ئەم ژیانە گشتییە“. سێھەمین ئەرکی سیاسەت ئەرکێکی ئەخلاقییانەیە. کە خۆی لە دابینکردنی ئاشتیی و ئاسایشی مەدەنیی و کۆمەڵایەتیدا دەبینێتەوە. ئەم ئەرکە ئەخلاقییە، بە پلەی یەکەم لەوەدا بەرجەستەیە، رێبگرێت لەوەی کەسەکان ببن بە ناحەز و دوژمنی یەکتر و دۆخی جەنگ و پێکدادان و ملشکاندنی ئەم بەشی کۆمەڵگا بۆ ئەویتریان، دروستببێت. دوۆخێک وا بکات کۆمەڵگا بەردەوام لەسەر رۆخ و قەراخی ھەڕەشەکردن و پێکداداندا بژیی و بەمەش ھەمووان لەناو دۆخی دڵەڕاوکێیەکی پڕوکێنەر و بەردەوامدا، بژین. ئەگەر ئەم سێ ئەرکە لە ئەرکە ھەرە سەرەکییەکانی سیاسەت بن و نەتوانین بەبێ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانە قسە لە سیاسەت بکەین، ئەوا لە پەیوەندیدا بە کۆمەڵگای ئێمەوە، دەکرێت زۆر بە ئاسانی ئەنجامبیرییەکی سادە بکەین و بڵێن: کۆمەڵگای ئێمە و کایە سیاسییەکەی ناوی لە قۆناغی بەر لە دروستبوونی سیاسەتدا دەژیی. ئەوەی بەناوی سیاسەتەوە ھەیە و کاردەکات، شتێکە لە دەرەوەی سیاسەتدا، یان تەواو دژ و ناکۆک بە سیاسەت. سیاسەت لە دونیای ئێمەدا لە غیابێکی کوشندە و ھەمەلایەنەی ھەر سێ ئەرکە عەقڵانیی و کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقییەکەی سیاسەتدا دەژیی. لەباتی ئەمانە بڕێکی زۆر لە ناعەقڵانیەت و ئەنانیەت و ململانێ و پلانی نائەخلاقییانە ئامادەیە. بەبۆچوونی من تێگەیشتن لە سیاسەت لەپاڵ ئەو سێ ئەرکەدا کە باسمکرد پێویستی بە پاشخانێکی فیکریی و مەعریفیی ھەیە، کە ھەم سیاسەت وەک چالاکیی و ھەم سیاسییەکان وەک بکەری کۆمەڵایەتیی لێیدابڕاون و نیانە. لەبەرئەوەیش کە داوەرییکردنی واقیع و ئەنجامدانی هەڵوێستە سیاسییەکان دەرەنجامی دیدگایەکی فیکریی نین، لە پشتیانەوە جیهانبینییەک کارناکات، بینینێکی ستراتیژییانەش ئامادەنییە کە ڕەگوڕیشەکانی لەناو لانی هەرەکەمی بیرکردنەوەی زانستیدابیت، بۆیە هەم هەڵوێست گۆڕین و هەم گۆڕینی داوەریکردنەکان بۆ پێچەوانەکانین بە ئاسانی رووئەدەن. بۆ نموونە، لە ھەرێمەکەی ئێمەدا ڕۆژیک مالیکی دوژمنە، رۆژی دواتر دۆستە، ئەمرۆ عیراق داگیرکەرە، سبەینێ بەشێکە لە خۆمان، ئەمڕۆ ئێران و جاش سیغەکانی ناحەزن، رۆژی دواتر ھەموومان دەکەن بە ئێرانی. ئەمە با واز لە باسکردنی پەیوەندیی ھێزە سیاسییەکان لە ناوخۆی ھەرێمدا لەگەڵیەکتریدا بھێنین، کە رۆژێک خائین و نیشتیمانفرۆش و ڕۆژێکی‌تر ھاوخەبات و شۆڕشگێڕ و دۆستی ستراتیژیی یەکترن. دیدگایەکی لینینی کلاسیکی هەیە کە دەڵێت ”بەبێ تیورەیەکی شۆرشگێرانە جوڵانەوەی شڕشگێرانە بوونی نابێت“. جەوھەری ئەم تیوریە ئەوەیە بۆ ئەوەی کاری باش و پێویست بکەیت پێویستت بە تیورەیەکی باش هەیە. ئەوەی سیاسەتی کوردی بە بەردەوامی نیشانیئەدات، غیابی تەواوەتیی و سەرتاسەریی هەر تیورە و تێزێکی فیکریی و مەعریفییە بتوانێت ئەم سیاسەتە لە دووشت رزگاربکات. یەکەم: لە سایکۆلۆژیای نارسیستیی و شێواوی نوخبە حوکمڕان و کەسە سەرەکییەکانی ناو ئەو نوخبە حوکمڕانە. سایکۆلۆژیایەک ئەو خورافەت و ئەفسانەیەی تیاداچاندوون کە جگە لە خۆیان کەس قابیلی حوکمڕانیکردنی وڵاتەکە نەبێت، ھاوکات خۆیان وەک بوونەوەری پیرۆز و ئەوانیتر وەک ڕەعیەتێکی بێ‌نرخ و بێ‌ماف و دەست لەسەرسنگ ببینن و مامەڵەبکەن. دووهەم، رزگارکردنی سیاسەت لە مەترسیی سوڕانەوەیەکی بەردەوام بە دەوری قازانج و دەسکەوت و مەسڵەحەتی چەند خێزان و بنەماڵەیکی سیاسی‌دا. ئەنجامدانی ئەم دوو ئەرکە ڕێگری ژمارە یەکە لەبەردەم وێناکردنی سیاسەتدا چالاکییەک ھەڵگری ئەو سێ ئەرکە سەرەکییەی باسمکردن. یەکێک لە کێشە گەورەکانی ھەرێم ئەوەیە عەقڵیەتێکی سیاسیی تیایدا سەروەر و سەپێنراوە، کە توانای دەسکاریکردنی خۆی نییە. ئەسڵەن ھۆکارێک نادۆزێتەوە بۆئەوەی دەسکاری خۆی بکات و پێیوایە کە لەوان باشتر و کارامەتر لە وڵاتەکەدا بوونی نییە. گەر ئەوانیش نەمان ئەوا مناڵەکانیان شوێنەکانیان دەگرنەوە. ئەم غەقڵیەتە سیاسییە عەقڵیەتێک نییە بتوانێت کار لەسەر خۆی بکات و ھەڵە و نووقسانییەکانی خۆی ببینێت، بکەر و ھەڵگر و مەرجەعەکانی بگۆڕێت، پێشداوەریی و بەڵگەنەویستەکانی بپشکنێت، تواناکانی لە دەرککردن و ناسینی واقیعدا گەشەپێبدات. ئەوەی ئەم عەقڵیەتە دەیزانێت و ئەنجامیداوە خۆمارەکردنی تەواویەتیی لە ھێز، لە ھێزی سەربازیی و ئەمنیی، لە میلیشیای تایبەت، کە ئەرکی سەرەکییان کورتکراوەتەوە بۆ بەگژاچوونەوە و سەرکوتکردنی ھەر ناڕەزاییەتییەکی ناوەکیی. ھەموو ئەمانەش وایانکردوە سیاسەت لەباتی ئەوەی چالاکییەک بێت ئەو سێ ئەرکە سەرەکییەی سەرەوە پیادەبکات، گۆڕاوە بۆ ڕووبەرێک پڕ لە توندوتیژیی، لە ململانێی وێرانکەر، پێکدادانی رۆژانەی ھەندێکجار ئامادە و ھەندێکجیار تەئجیلکراو، فوکردن بە ھەست و ھەڵچونی رۆژانەی دوژمنکارانەدا، گەشەدان بە زمانێک کە دوژمنایەتی لە پیت و وشە و ڕێزمانەکەی دەبارێت، ھاتوھاوار و شکۆی نارسیستییانەی درۆزنانە. بە کورتییەکەی، غیابێکی ترسناکی بیرکردنەوە و دیدگای دوورخایەن و پلانی ستراتیژیی، لە دەرەوەی ھەڵچون و داچونی دەرونیی و ھات و ھاوار و قیژەقیژی ناو میدیا کۆنترۆڵ و ئاراستەکراوەکان. مەسەلەی ژمارە یەک لە سیاسەتی ئەمڕۆکەی ھەرێمەکەدا، بە تایبەتی لای ھێزە حوکمڕانەکانی ھەرێم، کە بە کردەوە چەند خێزان و بنەماڵەیەکی دیاریکراون، مەسەلەی مانەوەی خۆیانە لەو پێگانەدا کە ھەیانە. مانەوە لەو پێگانەدا بەھەر نرخێک بووە، تا ئاستی گاڵتەکردن بە ھەموو ئەو شتانەش کە خۆیان دروستیان کردوە، لەوانەش گاڵتەکردن بە پەرلەمان و ھەڵبژاردن و جێبەجێنەکردنی ئەو لانی کەمە لە ئەرکیش، کە بکرێت شتێک لە ڕەوایەتییەکی درۆزنانەیان پێببەخشێت. ئەم نوخبە بنەماڵەییە حوکمڕانە مانەوەی ھەرێمەکەیان وەک ھەرێم گۆڕیوە بۆ مانەوەی خۆیان وەک حوکمڕان، مانەوەیەک بەبێ مەسەلەیەک، بەبێ نرخێک، بەبێ بەھایەک، بەبێ ئامانجێکی دەستەجەمعی. مانەوە لە پێناوی مانەوەدا، مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان وەک حوکمڕان. مانەوەیەکی ڕووت. مانەوەی خۆیان وەک سەرەتا و کۆتایی ھەموو شتێک، وەک تاقە غایەت و ئامانجێک. ئەوەی لەم دۆخەدا، بەر لە ھەمووشتێک، لە دەستئەدرێت و لەدەستدراوە، ئەرکە عەقڵانیی و ئەخلاقییەکەی سیاسەت و جێگرتنەوەیەتی بە حەز و ویست و زەوق و خواستی تایبەتی خێزانە حوکمڕانەکان. ئەم مۆدێلەش لە حوکمڕان ناتوانێت کۆمەڵگا وەک رەعیەتێکی سەرلەقێن نەبینێت. بۆیە چۆن بخوازێت و چۆن لە قازانجیدابێت وا بڕیارئەدات. پەکخستنی ھەڵبژاردنەکان نیشانەیەکی بەرچاوی ئەم بە ڕەعیەتزانینەی ھەمووانە.