پیرۆزه یادی راپه‌ڕین.. به‌ڵام !!
.jpg)
2025-03-05 14:07:36
لە یادی راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستاندا مەلا بەختیار دەڵێن: له راپه‌ڕیندا، بۆچی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دانه‌ڕێژرابوو، هه‌تا راپه‌ڕین دوچاری شكست نه‌كرێ و كۆڕه‌وه سامناكه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان روونه‌دات؟
- ئه‌ی دوای كۆڕه‌وه‌كه، بۆچی رێگه درا، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به چه‌پ و راستیانه‌وه، سه‌راپای كوردستان تاڵان بكه‌ن؟ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر تاڵانی، سزا نه‌درا!
* پیرۆزه یادی راپه‌ڕین.. به‌ڵام !!
مه‌لا به‌ختیار
(5)ی ئازار، یادی راپه‌ڕینه و، رانیه و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش، به‌شانازییه‌وه، سه‌ربڵندیی مێژوویی (ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین)یان، به‌ئازایه‌تی و خوێنی شه‌هیده‌كانیان، له‌مێژووی نوێماندا نه‌خشاند. پیرۆز بێت ئه‌م یاده وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌ی مێژوومان، كه بۆ یه‌كه‌مینجار بوو، دوای راپه‌ڕینی (6)ی ئه‌یلولی 1930، ئاكامی شكستی بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كانی بارزان و شێخ مه‌حمود، یه‌كه‌مینجار شار-سلێمانی كرایه چه‌قی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری. دوای 61 ساڵ، كه دیسان بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ناوچه‌ی بارزان و شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌رله‌نوێ شۆڕش، به‌رپا كرانه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئامانجی ستراتیژی به‌دی بێنن؛ دوای داگیركردنی كوه‌یت 1990، هه‌لومه‌رجی (جیهانی-ئیقلیمی) گۆڕدرا و فاشسته‌كانی عێراق، تێكشاند. ئیتر ته‌می نائومێدی دوای ئه‌نفال و كیمیاباران، ورده ورده ره‌ویه‌وه، گه‌رچی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانیش هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، به‌ڵام ویژدانی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان، له‌ناخه‌وه هه‌ر جۆشی ده‌خوارد. راپه‌ڕین و ره‌هه‌نده‌كانیشی ده‌ریانخست، نه‌بوونی هێزێكی چه‌پی ریالیستی و دیموكراسی، چ زیانێكی كوشنده‌ی به ره‌وتی روداوه‌كان گه‌یاندووه.
ده‌بوایه شارێك، دوای فاشیه‌تی ئه‌نفاله‌كان و كیمیاباران، ببێته پێشه‌نگی ویژدانی ئازادی ژیله‌مۆئاسای بۆ هه‌ڵكه‌وتی كڵپه ده‌گه‌ڕا. ئه‌م شه‌ره‌فه مێژووییه، به‌شانازییه‌وه به‌ر رانیه و ده‌وربه‌ری كه‌وت؛ كه به‌خوێنی رۆڵه‌كانیان، دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی فاشیه‌كان دا. هه‌ر ئه‌مه‌شه مێژوو نازناوی (ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین)ی پێ به‌خشین.
بێگومان دڵۆپێك خوێنی شه‌هید، له هه‌ر كات و قۆناغێكدا، له‌پێناوی رزگاری و ئازادی رژابێت، ئێستا له‌ناو دڵماندا، وه‌كو گوڵاڵه‌سوره‌ی خه‌بات، رواوون؛ به‌ڵام شه‌هیدانی راپه‌ڕین، سورخه‌ڵاتی سه‌ره‌تای مێژوویه‌كی نوێن، كه خوێنی رژاوی ئازادیخوازییان، وه‌رچه‌رخانێكی ئابوری، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و كولتوری سیاسی نوێی خوڵقاند.
ئه‌م شه‌هیدانه و تێكڕای شه‌هیدانی كوردستان، گۆڕی دیار و نادیاریان، له كۆشك و ته‌لاری به تاڵانیی دروستكراوی گه‌نده‌ڵه‌كان، شكۆمه‌ندتره. نامانه‌وێ له‌م یاده جوانه‌دا، قه‌تماغه‌ی به‌سوێی 34 ساڵی دوای راپه‌ڕین هه‌ڵبده‌ینه‌وه، كه هاوشانی گه‌لێ ده‌ستكه‌وتی به‌رچاو، لێوانلێویشه له شه‌رمه‌زاریی، گه‌نده‌ڵی، نادادپه‌روه‌ری، لاوازی دیموكراسی، ترس و بیم سه‌پاندن. نمونه‌ی زۆر ناهێنینه‌وه، به‌ڵام ناكرێ ئاماژه به تایتڵی روداوه‌كانیش نه‌درێ:
- له راپه‌ڕیندا، بۆچی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دانه‌ڕێژرابوو، هه‌تا راپه‌ڕین دوچاری شكست نه‌كرێ و كۆڕه‌وه سامناكه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان روونه‌دات؟
- ئه‌ی دوای كۆڕه‌وه‌كه، بۆچی رێگه درا، هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به چه‌پ و راستیانه‌وه، سه‌راپای كوردستان تاڵان بكه‌ن؟ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر تاڵانی، سزا نه‌درا!
- دوای سه‌پاندنی هێڵی (36) و ناوچه‌ی ئارام و ده‌سته‌به‌ری بڕیاری (688)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی جیهان، كارێكی باش كرا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌مه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام شه‌ڕی ناوخۆ، له‌پێناوی چی؟
به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه، كه‌مترین ده‌رسیان لێوه‌رگیراوه. بۆیه هه‌تا هه‌نوكه‌ش، هه‌ڵه به هه‌ڵه ده‌سپێردرێ و هێشتا هه‌رێم یه‌ك پارچه نییه؛ هێزی پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خراوه؛ داهاتی كوردستان كونترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم نییه؛ یاسا سه‌روه‌ر نییه، سه‌ره‌ڕاش، ده‌شپرسین: ئه‌رێ خێره له‌م ساڵڕۆژه‌ی (5)ی ئازاردا، به‌رپرسی هیچ حزبێك و كاربه‌ده‌ستی باڵای هیچ وه‌زاره‌تێك، له‌خۆیان رانه‌په‌رموو تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین دابنێن؟
