🔻پزیشكێك: بەهۆی نەبونی ئامێری چڕەوە نەخۆشەكان گیان لەدەستدەدەن 🔻پزیشكێك: ئەگەر چاودێرو ئامێری چڕ هەبوایە لە 10كەس كە بە كۆرۆنا مردوون دوانیان دەمردن هەشتیان نەدەمردن. 🔻سلێمانی لە ئاستی عێراقدا لە پلەی یەكەمدایە بۆ مردن بە كۆرۆنا درەو: بە پێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویان دەكاتەوە، پارێزگای سلێمانی بەبەردەوامی لە پلەی یەكەمدایە بۆ مردن بە كۆرۆنا و بە وتەی پزیشكانی پسپۆڕی بوارەكە زۆری ژمارەی مردن بە كۆرۆنا بۆ نەبوونی ئامێری چڕو چاودێری وورد دەگەڕێتەوە. د. داهات حەوێزی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی بە رووداوی رایگەیاند: زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە سلێمانی گیان لەدەست دەدەن بەهۆی نەبوونی ئامێری چاودێری چڕەوە گیان لەدەست دەدەن كە لە هەموو سلێمانیدا تەنها 10 ئامێر هەیە ئەگەر چاودێرو ئامێری وورد هەبوایە لەو 10 كەسە لەوانەیە 2 نەخۆشیان بمردنایە نەخۆشێك تەمەنی تەنها 28 ساڵ بووەو هیچ نەخۆشیەكی تری نەبووە لەبەر ئەوەی جێگەی نەبووە لە چاودێری وورد گیانی لەدەستداوە لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی نەخۆشمان هەبووە تەمەنی 35 ساڵ بووە لەبەر ئەوەی نەمانتوانیوە بینێرین بۆ چاودێری وورد گیانی لەدەستداوە بەپێی ئاماری 19/10/2020ی بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی لە كۆی چوار نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لەناو شاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەیان ( شەهید هێمن ، شەهید تاهیر عەلی والی) هیچ ئامێرێكی هەناسەدان و چاودێری چڕ و ئامێری CPAP تیا نیە لە كۆی 10 نەخۆشی كە بەكۆرۆنا مردوون 9 یان لەو دوو نەخۆشخانەیەن بە پێی ئاماری پێنج رۆژی رابردووی كۆرۆنا كە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردووەتەوە لەسەر ئاستی عێراق پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە، بە جۆرێك: رۆژی 15/10/2020 ژمارەی مردوان (10) كەس . رۆژی 16/10/2020 ژمارەی مردوان (10) كەس . رۆژی 17/10/2020 ژمارەی مردوان (17) كەس . رۆژی 18/10/2020 ژمارەی مردوان (15) كەس . رۆژی 19/10/2020 ژمارەی مردوان (16) كەس .
راپۆرت: محەمەد رەئوف- فازل حەمەڕەفعەت جگە لە (شێخ باز)، ناوی دوو كەسی تر لەسەر مێزی گفتوگۆیە بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان وەربگرن، مەسرور بارزانی كەوتوەتە نێوان فشاری عێراقو هەڕەشەی توركیاوە، ئەمریكاش داوا دەكات هەرێم كەسێكی شارەزای بواری (غاز) بكات بە وەزیری سامانە سروشتییەكان، یەكێتیش لەسەر پۆستی جێگری وەزیری نەوت لە عێراق كەوتوەتە ناو كێشمەكێشمێكی نوێ، عیزەت سابیر چوەتە بەغداد بۆ ئەوەی پۆستەكە وەربگرێت، لەم راپۆرتەدا زانیاری زیاتر لەبارەی چارەنوسی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمو پۆستی جێگری وەزیری نەوتی عێراق بڵاودەكەینەوە. پۆستە بەتاڵەكەی حكومەت زیاتر لە ساڵێكو سێ مانگە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەكە هێشتا پۆستێكی وزاری گرنگی لەناو كابینەكەی پڕنەكردوەتەوە كە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانە. رۆژی (5)ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستاندا لەبارەی ئەوەی بۆچی تائێستا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانی پڕنەكردوەتەوە، وتی:" خۆم حەزم دەكرد لە وردەكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاگادار بم، بۆیە پۆستەكەم پڕنەكردوەتەوە". مەسرور بارزانی باسی لەوەكرد، بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت كە جێگەی متمانەبێت بۆ ئەوەی دۆسیەكە بەڕێوەببات، پێشنیازی دوو كەسی كردووە بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان وەربگرن. مەسرور بارزانی لەبەردەم پەرلەماندا ناوی ئەو دوو كەسەی ئاشكرانەكرد كە پێشنیازی بۆ كردوون پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان وەربگرن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) هەندێك كێشمەكێشی نوێ لەبارەی چۆنیەتی پڕكردنەوەی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دروستبووە. لەبارەی چارەنوسی وەزارەتەكەوە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستانو حكومەتی هەرێمەوە دەست (درەو) كەوتوون، ئێستا كاندیدەكانی پارتیو مەسرور بارزانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان بریتین لە دوو كەس: • كاندیدی یەكەم: شێخ باز ئەم پیاوە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (كار)ە، كۆمپانیاكەی خاوەنی رێژەی 40%ی بۆری هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانە، سەرباری ئەمە كێڵگەی "خورمەڵە" كە گەورەترین كێڵگەی نەوتی هەرێمە لای كۆمپانیاكەی شێخە، گروپێك لە بەرپرسانی پارتی پاڵپشتی لە شێخ باز دەكەن بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان وەربگرێت، لەدوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە، مەسرور بارزانی چەندجارێك شێخ بازی بردە ناو كۆبونەوەكانی حكومەتو چەندجارێكیش لەگەڵ وەفدی هەرێم ناردی بۆ بەغداد، ئەمە وا لێكدرایەوە مەسرور بارزانی دەیەوێت شێخ باز بكات بە وەزیری سامانە سروشتییەكان، بەڵام لەراستیدا هێشتا بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە نەدراوە. • كاندیدی دووەم: كەمال ئەتروشی ئێستا لەناو پارتیدا ناوی كەسێكی تر بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان هاتوەتە پێشەوە، كە ئەوەش پیاوێكە بەناوی (كەمال ئەتروشی)، زانیاری زۆر لەبارەی كەمال ئەتروشی لەبەردەستی (درەو)دا نیە، تەنیا ئەوە نەبێت دەوترێت (پێشتر راوێژكاری كۆمپانیایەكی كوەیتی بواری نەوت بووە). ئاشتی هەورامی لە مەترسیدایە ! پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2005وە دروستكراوە، لەوكاتەوە تاوەكو مانگی تەموزی ساڵی رابردوو كە دەكاتە (14 ساڵ) ئەم وەزارەتە تەنیا لەلایەن پیاوێكەوە بەڕێوەدەبرا بەناوی (ئاشتی هەورامی). مەسرور بارزانی لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا لە پۆستی سەرۆكی حكومەت، هەورامی لە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان دورخستەوە، بەڵام بەتەواوەتی دەستی لەناو دۆسیەی نەوتی هەرێمدا نەبڕی، مەسرور بارزانی بۆ یەكەمجار لە مێژووی حكومەتی هەرێمدا، پۆستێكی نوێی بەناوی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت لە دەرەوەی یاسا كارپێكراوەكان داتاشی، ئاشتی هەورامی كرد بە یاریدەدەری خۆی بۆ كاروباری وزەو سامانە سروشتییەكان. ئاشتی كە پێشتر بینای نەبوو، دۆسیەی سامانە سروشتییەكان لە جەنتاكەیدا هەڵگرتبوو، دوای دورخستنەوەی لە پۆستەكەی، وەزارەتەكەی بردە ناو بینایەك لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) بیناكە دەكەوێتە تەنیشت باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەناوچەیەك لە پشت كۆشكی (باكینگهام)، ئاشتی لەم بینایەدا ژمارەیەك فەرمانبەری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانو راوێژكاری بیانی لەگەڵدایەو هێشتا دۆسیەی نەوت بەڕێوەدەبات، لەمەشدا دەسەڵاتی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت وەرگرتووە، ئەوەش بەپێی فەرمانێك كە رۆژی 24ی تەموزی 2019 مەسرور بارزانی بە نهێنیو بە زمانی ئینگلیزی بۆی دەركردووە. (لێرە كلیك بكە بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو نوسراوە) سەرباری ئەوەی مەسرور بارزانی دەسەڵاتی وەزیری سامانە سروشتییەكانی بەخشی بە ئاشتی هەورامی، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بەمدواییە مەسرور بارزانی بەتەواوی پاشەكشێی لە ئاشتی هەورامی كردووە، بەتایبەتیش دوای ئەو سكاڵا نوێیەی كە لەلایەن كۆمپانیای (دایناستی پترلیۆم) لە دادگای لەندەن لەسەری تۆماركراوەو ئەنجامەكانی بڕیاری دادگاكە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، رەنگە بە قورسی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم بشكێتەوە. بەمدواییە ئاشتی هەورامی روبەڕووی دۆسیەیەكی تری یاسایی بوەتەوە، (درەو) زانیویەتی هەفتەی رابردوو، دادگای ساختەكارییە قورسەكان لە لەندەن كە بە "Serious fraud office" ناسراوە، ئاشتی هەورامی بانگهێشتكردووە، تۆمەتباری كردووە بەوەی لە پرۆسەی ساختەكاری گەورە تێوەگلاوە. ئەوانەی شارەزای كاروباری ئەم دادگایەن دەڵێن:" لە بەریتانیا هەر كەسێك كاری بكەوێتە ناو ئەم دادگایە، رزگاربوونی زەحمەتە، چونكە ئەم دادگایە زۆر بەهێزەو تەنانەت بەبێ نوسراوی دادوەر دەتوانێت پشكنین بۆ ماڵی هەر كەسێك بكات كە گومانی لەسەری هەبێت". ساڵی رابردوو، ئەم دادگایە سزای قورسی بەسەر دوو كەسدا سەپاند، بەپێی ئەوەی سەرچاوە ئاگادارەكان بە (درەو)یان راگەیاندووە، ئەگەر تۆمەتەكان لەسەر ئاشتی هەورامی ساغ ببێتەوە، دادگاكە سزای (25 ساڵ) زیندانی بەسەردا دەسەپێنێت، لەمە مەترسیدارتر ئەوەیە كەسانی تر لە دۆسیەكانی ئاشتی هەورامیدا تێوەبگلێن. هەڕەشەكەی ئەردۆغان ! بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لەناو حكومەت دەست (درەو) كەوتوون، بەمدواییە مەسرور بارزانی توركەكانی بینیوە، پێی وتوون:" عێراق فشار دەخاتە سەرمان بۆ ئەوەی نەوتەكەی رادەست بكەین"، لەوەڵامی ئەم قسەیەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا زۆر توڕە بووەو هەڕەشەی كردووە پەلاماری كوردستان بدات ئەگەر نەوتەكەی رادەستی عێراق بكات. لەدوای هەڕەشەكەی ئەردۆغانەوە، مەسرور بارزانی پەنای بۆ ئەمریكییەكان بردووەو بەتەلەفۆن لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریكا قسەی كردووەو ئاگاداری كردووە لە بارودۆخی هەرێم لەنێوان فشاری عێراقو هەڕەشەكانی توركیادا. وەزیری وزەی ئەمریكا چەند پێشنیازێكی داوە بە مەسرور بارزانی، كە دیارترینیان ئەمانە بوون: • بەزوترین كات پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان پڕبكاتەوە، كەسێك لە پۆستەكەدا دابنێت كە شارەزای بواری (غاز) بێت، ئەمریكییەكان دەیانەوێت لەدوای قەیرانی كۆرۆناوە ستراتیژیەتی خۆیان لە نەوتەوە بگۆڕن بۆ غاز. • ئەمریكییەكان داوایان لە مەسرور بارزانی كردووە یەكێتی نیشتمانی بەشدار بكات لە بڕیارەكانی تایبەت بە نەوتو غازی هەرێمی كوردستان، رەنگە ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەبێت لە عێراق سێ زۆنی (غاز) هەیە، یەكێك لەو زۆنانە لە سنوری یەكێتیدایە، دوانەكەی تر یەكێكیان لە ناوچەی سوننەو ئەوی تر لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی شیعەكاندایە، ئەمریكییەكان چاویان لە غازەكەی سنوری یەكێتییە. ئامانج رەحیم كاندیدە هاوشێوەی كابینەكانی پێشووی حكومەت، پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لای پارتی دیموكراتی كوردستانە. ئەگەر دۆخەكە بەوشێوەیە بڕواتو پارتی كەسێكی شارەزای بواری غازی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە دەست نەكەوێت، یاخود پابەند بێت بە داواكارییەكەی ئەمریكاوە، پێدەچێت كەسێكی یەكێتی دڵخوازی پارتی بۆ پۆستەكە كاندید بكات. سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی لەبارەی ئەم بابەتەوە بە (درەو)ی راگەیاند، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران كە سەربە یەكێتییە، وەكو كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان ناوی دەهێنرێت. ئامانج رەحیم نزیكەی (10 ساڵ)ە سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانە، یەكێك لەو كەسانەیە كە زۆرترین كات لە پۆستەكەی لەناو ئەنجومەنی وەزیران ماوەتەوە، ئامانج لەوانەیە ناچێتە ناو كێشمەكێشە سیاسییەكانەوە، هەم دڵی یەكێتیو هەم دڵی پارتیشی راگرتووە، بۆیە دور نیە دواجار بازەكە لەسەر شانی بنیشێتەوە، بەتایبەتیش لەكاتێكدا وردبینترین كەسی ناو ئەنجومەنی وەزیرانەو ئاگاداری وردەكاری دۆسیەكانی نەوتو غازە. یەكێتیو پۆستەكەی بەغداد پۆستێكی تری بواری وزە هەیە كە هاوشێوەی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كێشەی تێدایە، ئەم پۆستە پشكی یەكێتییە لە حكومەتی عێراقدا. چەند رۆژێكە مشتومڕ لەسەر پڕكردنەوەی پۆستی جێگری وەزیری نەوتی عێراق لەناو یەكێتی نیشتمانی گەرمە، ئەمە یەكێكە لەو پۆستانەی كە لەدوای روخانی سەددامەوە لای یەكێتی بووە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو) كە لە چەند سەرچاوەیەكی باڵاوە لەناو یەكێتی دەستی كەوتووە، چەند كەسێك خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە كاندید كردووە، یەكێك لەوانە (عیزت سابیر) پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتییە لە پەرلەمانی كوردستان كە لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیدا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا. عیزت سابیر كاندیدی قوباد تاڵەبانیو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، (درەو) زانیویەتی، عیزەت چووەتە بەغدادو چاوپێكەوتنی تایبەت بە وەرگرتنی پۆستەكەی كردووە، عیزەت سابیر بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری ئابوریدا هەیە. لەپاڵ ئەمەدا (پەروین بابەكر) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی یەكێكە لە كاندیدەكان بۆ پۆستی جێگری وەزیری نەوتی عێراق، پەروین پێشتر لە بواری نەوتی تایبەت بە كۆمپانیای (نۆكان)ی یەكێتی كاریكردووە، ماوەیەكیش وەزیر بووە لە حكومەتەكەی سلێمانی یەكێتیدا. پۆستی جێگری وەزیری نەوتی لە عێراق پێشتر لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یەكێتییەوە پڕدەكرایەوە، رۆژی (17)ی ئەم مانگە كۆسرەت رەسوڵ كە ئێستا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتییە، نوسراوێكی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانیو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی كردو داوای لێكردن سنورێك بۆ قاچاخچێتی دەروازە سنورییەكان دابنێن، ئەگەر نا ئەو دەسەڵاتەكانی خۆی بەكاردەهێنێت. هەندێك لە یەكێتییەكان، ئەو نامەیەی كۆسرەت رەسوڵ بۆ هاوسەرۆكەكان وەكو كارتێكی فشار لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستی جێگری وەزیری نەوتی عێراق لێدەدەنەوە، پێیانوایە كۆسرەت رەسوڵ بەو پەیامە دەیەوێت ئاگاداریان بكاتەوە ئەو پۆستی جێگری وەزیری نەوتی عێراق پشكی ئەوەو دەبێت خۆی كاندیدەكەی دیاری بكات.
درەو: لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆی (928 ملیار) دیناری قەرزی سەرمایەداران و بازرگانان تا ئێستا ( ملیارێك و 100 ملیۆن) دینار گەڕێنراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی سێ مانگی حكومەت تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كراوە، حكومەت (928 ملیارو 763 ملیۆن) دیناری لای سەرمایەداران و بازرگاكانانە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا حكومەت تەنها ( ملیارێك و 100 ملیۆن ) دیناری لە سەرمایەداران وەرگرتووەتەوە. قەرزە بازرگانییەكان بە پێی راپۆرتی سێ مانگی چاكسازی: ١ -بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان وەزارەتی دارایی و ئابووری تاپۆی سەرجەم ماڵ و موڵكی ڕەهنكراوی ئاڕاستەی فەرمانگەی جێبەجێكردن لە وەزارەتی داد كردووە بە مەبەستی فرۆشتنەوەی موڵكەكانیان بە پێی یاسای )وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكان( ژمارە (٥٦)ی ساڵی ١٩٧٧. ٢ -كۆی گشتی قەرزە حكومییەكان لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر و دهۆك و سلێمانی) بڕی )١٦٥،٨١٢،٧٦٣،٩٢ )نۆ سەد و بیست و هەشت ملیار و حەوت سەد و شەست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و دوانزە هەزار و سەد و شەست و پێنج دینارە، و لەم بڕەیە تەنها )٠٠٠،٥٠٠،١٠٠،١) یەك ملیار و سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار لە ڕێگەی بانكە بازرگانییەكان وەرگیراوەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە لە ڕێكەوتی ١/٧/٢٠٢٠ تاكو -:٢٠٢٠/٩/٣٠ - بانكی گۆیژە (٥٦٠٠٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار. - بانكی كۆیە (٧٣٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار. - بانكی سلێمانی/١( ١٩٥٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار. - بانكی عەنكاوە (١٥٣٠٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار. - بانكی زاگرۆس (٨٢٨٠٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار. - بانكی نیشتمان (٣٦٧٠٠٠٠٠ )ملیۆن دینار. سكرتاریەتی لیژنەی بااڵی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی 1٥ ٣ -وەزارەتی داد فەرمانگەی جێبەجێكردنی دادی نوێی لە پارێزگای هەولێر دامەزراندووە تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرزە حكومییەكان كە بە بەیانی ژمارە (١ )ساڵی ٢٠٢٠
درەو: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كۆمپانیایانە دادەخات كە لە خاڵە سنورییەكان بە ناوی جیاوازەوە پارە وەردەگرن. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم هەفتەیەدا بڕیاری داخستنی كۆمپانیاكانی خاڵە سنوریەكان دەردەكات، بە جۆرێك ئەو كۆمپانیایانەی نایاسایین دایان دەخات و هەندێك لە كۆمپانیاكانیش كارەكانی بە حكومەت دەستپێرێت و ئەو كۆمپانیایانەش كە پێویستن دەیانهێڵێتەوە. كۆمپانیاكانی خاڵە سنورییەكان. لە دەرەوەی هەموو پرۆسەیەكی یاسایی لە پێدانی مۆڵەت و بوونی پێوسیت، لەسەرجەم خاڵە سنورییەكان، چەندین كۆمپانیا سەرقاڵی وەرگرتنی پارەن بە ناوی جیاوازەوە، بەشێك لەو كۆمپانیایانە پێویست نین و تەنیا بۆ كۆكردنەوەی پارەیە، بەشێكی دیكەی ئەركی دەوڵەتەو دراوە بە كۆمپانیاكان. عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا ووردەكاری كۆمپانیاكانی خاڵە سنورییەكانی خستۆتە روو: • ئیرباهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران 1 -راگەیاندنی گومرگی، بۆ كۆمپانیای كۆریدۆر، كاغەزێكی ئاساییەو پێشرت حكومەت دەیكرد و هیچ گرفتێكی نەبوو لە مانگی 9ی 2019ەوە دراوە بەم كۆمپانیایەو بۆهەر كاغەزێك 15 هەزار دینار وەردەگرێت. 2 -كۆمپانیای ستار، بۆ دڵنیایی ئیجباری لە ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران دراوە تەنیا 10 %بۆحكومەتە.. 3 -مەنفێست25 دالر، لە ئیرباهیم خەلیل بۆ جبل نهزە لە حاجی ئۆمەران بۆ اشراقات العوادە . 4 -سكانەر، 50 دالر وەردەگریێت بۆ كۆمپانیای هانداون 80 %بۆ كۆمپانیاو 20 %بۆ حكومەت. 5 -تەعقیم بۆ 10 دۆالر لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەردەگریێت، 85 %بۆ كۆمپانیاو 15 %بۆ حكومەت. 6 -پشكنینی خۆراك و كااڵ، هەردوو دەروازەكە لەگەڵ كۆمپانیای نیوستاندەر كردوویانە، بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكی شەحن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكی نەوێت 150 هەزار دیناری لێوەردگریێت، تەنیا سەرەتاكانی بۆ مۆردەكرێت. بۆ هەر پشكنینێكی فیزیایی و كیمیای و بایلۆجی بەجیا پارە وەردەگریێت. 7 -كۆمپانیای سەربەخۆ كە وەزارەتی ناوخۆ لە 13/1/2019 رێگای پێداوە، بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەكی كاتی بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت. 8 -لە حاجی ئۆمەران چەند رێگایەكی تر هەیە بۆ وەرگرتنی پارە لە ئیرباهیم خەلیل نیە، كۆمپانیای شەو ڕۆژ بۆ هەر حاڵەتێك 25 دۆلار وەردەگرێت بەناوی كۆمپانیای گەشتیاری و ئەركی دیار نیە. 9 -كۆمپانیایەك بەناوی سبكەبار لە هەر ئۆتۆمبیلێكی ترانزێت 50 دۆلار وەردەگرێت، 70 %بۆ كۆمپانیا 30 %بۆ حكومەت. 10 -لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران كۆمپانیای شەو رۆژ، بەناوی نۆژەنكردنەوەی كۆمەڵگاكەوە 25 دۆالر لە هەر بارهەڵگرێك وەردەگریێت ( ئێرانی و عێراقی)، زیاتر لە چەند مانگێكە بەردەوامە، پرۆسەكە دراوە بە كۆمپانیایەك و هیچ كارێكی نەكردووە. جگە لە وەرگرتنی پارە بەناوی گەراجانە. 11 -لە ئیبراهیم خەلیل هەندێك كار هەیە لە هیچ خالێكی سنوری دیكە نیە، كۆمپانیای ئەنتەرتیك لەسنوری ئیربایهم خەلیل بۆ چێككردنەوەی كالا بزاندرێت هاوتایە لەگەڵ كارگە بنەڕەتییەك، بۆ هەر بەراوردێك 700 بۆ2000 دۆالر وەردەگرێت، ئەگەر رۆژانە 500 بەراورد بكات، داهاتەكەی 9 ملیۆن دۆالرە، پاش ئەم بەراوردەش هەمان كۆمپانیا سی پارەی دیكە بەناوی پشكنینی فیزیایی و كیمیاوی و بایۆلۆجی وەردەگرێت!!! داهاتی ئەمیش مانگانە نزیكەی 3 ملیۆن دۆلارە؟ 12 – گۆڕپانی (بەتون كوردستان) لە ئیرباهیم خەلیل، رۆژانە نزیكەی 1800 ئۆتۆمبیل لەم گۆڕپانە پشكینینی بۆ دەكرێت و بە ئیجباری 55 دۆالر وەردەگریێت و بڕێكی زۆر گازویلیان پێدەفرۆشرێت. 13-رۆژانە ژمارەیەكی زۆر ئۆمتبیلی نەفەر هەڵگر تێدەپەڕن و بۆ هەر یەكێك 25 دۆالر وەردەگرن، رۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتە. 14 -ئەمە جگە لەوەی پێشرت چەندین كااڵ بەناوی سوریاوە داخڵدەكرێت وەك ترانزێت 20 %گومرگ دەدەن، بەاڵم نەڕۆشتون بۆ سوریا. • باشماخ و پەرویزخان 1 -بەناوی مەنەفێستەوە بۆ (نقل الربی) بەبێ ئەجنامدانی هیچ كارێك چەند كۆمپانیایەك پارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبیلەكان وەردەگرن، بۆ منونە : كۆمپانیای (اشراقات العواد) كە مەنەفێستی (نقل الربی) بڕێت و تائێستا نازاندرێت گرێبەستی لەگەڵ كێدا هەیە، بۆ هەر وەسڵێكی مەنەفێست 25 دۆالر وەردەگرێت، هیچ نوسینەگەیەكی لە خاكی ئێراندا نیەو تەنیا پارە وەردەگرێت. 2-چەند كۆمپانیایەكی دیكەی نەوتی مەنەفێست دروستدەكەن بۆ تانكەری نەوت و هەر مەنەفێستێك كە كاغەزێكەو مۆرێكی لێدەدەن 25 دۆالر وەردەگرن، لەكاتێكدا حكومەت خۆی دەتوانێت ئەم كارە بكات و هیچ ئەرك و تێچونێكی نیە. 3--دڵنیایی ئیجباری، دراوەتە كۆمپانیای دڵنیا، لە 5 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دینار لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەر دەگریێ، دڵنیای نابێت بە ناچاری بێت و بۆ 24 كاتژمێر بێت و كەس قەرەبوو نەكرێتەوە. 4 -كۆمپانیایەكی ئێرانی بۆ هەر بارهەڵگرێك دێتە هەرێمی كوردستان بڕی 50 دۆلار وەردەگرێت بەناوی ترانزێت، بەرپرسانی خاڵە سنورییەكانیش نازاننی ئەم پارەیە بۆچی وەردەگریێت. 5-كۆمپانیای ئەستێرەكان و ئامسانی كوردستان، بڕی 5هەزار دینار لە هەر هاولاتیەكی ئێرانی وەردەگریێت بەناوی (خرب وصول) كارێكی تەواو نایاساییەو هیچ خزمەگوزارییەك پێشكەش ناكات 6 -بەفەرمانی ئەجنومەنی وەزیران، راگەیاندنی گومرگی دراوەتە كۆمپانیای رۆژان، بۆ هەر راگەیاندنێك بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرن لە 10/9/2019 ەوە كەوتووەتەكار، لەكاتێكدا پێشرت حكومەت خۆی بێ بەرامبەر و بەشێوەی ئەلیكرتۆنی ئەم راگەیاندنەی دەكرد. 7-كۆمپانیا سەربەخۆ، بۆ دروستكردنی هەر تابلۆیەكی كاتی بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت، هەمان كۆمپانیا بەپێی گرێبەستێك بۆ هەرتابلۆیەكی هەمیشەیی 50 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەوەی جێگای سەرجنە 27 ملیار دیناری پێشەكی پێدراوە! 8 -كوالێتی بامشاخ بەناوی رەزگەو و پەروێزخان لۆكس ئەجانسی، بۆ ئەو كالایانەی دێنە هەرێمی كوردستان. بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكی شەحن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕی 100 هەزار دینار وەردەگریێت. هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكی نەوێت 150 هەزار دیناری لێوەردگریێت، تەنیا سەرەتاكانی بۆ مۆردەكرێت. بۆ هەر پشكنینێكی فیزیایی و كیمیای و بایلۆجی بەجیا پارە وەردەگریێت. تێبینی: بەپێی بەدواداچون لە رابردوودا هەندێك لەم كۆمپانیانە كەمتەرخەمی زۆریان كردووەو ئاسانكاریانكردووە بۆ هاتنە ژورەوەی كااڵی خراپ بەشێكیشیان ئامێری پێویستیان نیە بۆ پشكننی.. 12 -كۆمپانیای دڵنیای 5 هەزار لە هاواڵتی وەردەگرێت بەناوی دڵنیای و هیچ گرێبەستێكی نیە. 13 –وەرگرتنی سێ هەزار دینار بەناوی رێكخستنی ریزی ئۆتۆمبیل. 14 -لەم كابینەدا ڕێپێدان كراوە بۆ دوو كۆمپانیا لە بامشاخ و پەروێزخان بەناوی تەعقیمەوە لە هەر ئۆتۆمبیلێك 10 دۆالر وەبەرگریێت بۆ هەر هاتن و چونێك.
(درەو): هەر كەسێك "بێڕێزی" بە هێما نیشتمانییەكان بكات (7 ساڵ) ساڵ زیندانی دەكرێت، هێما نیشتمانییەكان بریتین لە (ئاڵای كوردستان، سرودی نیشتمانی، پێشمەرگە، رابەرە مێژووییەكان)، ئەم پرۆژەیاسایەكە كە فراكسیۆنی پارتی دەیەوێت لە پەرلەمان پەسەند بكرێت. حەوت ساڵ زیندانی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازی پرۆژەیاسایەكی بەناوی "پێشنیازی یاسای هێما نیشتمانیو نەتەوەییەكان لە هەرێمی كوردستان- عێراق" ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان كرد. بەپێی ماددەی سێیەمی ئەم پرۆژەیاسایە" هەر هاوڵاتییەك بە گوتار یان كردار بێڕێزیو سوكایەتی بە هێما نیشتمانیو نەتەوەییەكان بكات، بەپێی حوكمەكانی ماددەی (226)ی یاسای سزادانی عێراقی، سزا دەدرێت". ماددەی (226)ی یاسا سزادانی عێراق دەڵێ:" هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامیو دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمیو نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی". واتا ئەگەر پرۆژە یاساكەی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەكو خۆی پەسەند بكرێت، سزای ئەو كەسانەی كە "بێڕێزی" بە هێما نیشتمانییەكان دەكەن، (7 ساڵ) زیندانی دەبێت. هێما نیشتمانییەكان چین ؟ وا لێكدەدرێتەوە لە بنەڕەتەوە هێنانی پرۆژەیاسایەكی لەمجۆرە لەلایەن پارتییەوە، بۆ تەقدیسكردنی (مستەفا بارزانی) رێبەرو دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، بەڵام بەپێی پرۆژە یاساكە هێما نیشتمانییەكانی بریتین لەم شتانە: • ئاڵا • سرودی نیشتمانی • پێشمەرگە • رابەرە مێژووییو رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان
راپۆرتی: ڕێـكخـراوی توێژینەوەو گـەشـەپێـدان (RDO) لە ماوەی دوو ساڵی كاركردنی پەرلەماندا لیستەكانی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی كەمی بەڵێنەكانیان جێبەجێكردووە، بەپێی راپۆرتی رێكخراوی توێژینەوەو گەشەپێدان لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا، لیستی پارتی تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێكردووە. یەكێتی (5) بەڵێن، گۆڕان تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێكردوو، نەوەی نوێ هیچ بەڵێنێكیان جێبەجێ نەكردووە. كۆمەڵی ئیسلامی تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێكردووە. یەكگرتووی ئیسلامی تەنیا (1) بەڵێنی جێبەجێكردووە. ڕێـكخـراوی توێژینەوەو گـەشـەپێـدان (RDO) هەڵسانگاندنی دوو ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان (1/10/2018 ــ 30/9/2020) كردووە، بە گوێرەی راپۆرتەكە، لەماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا، پەرلەمانی كوردستان (48) دانیشتنی كردووە، بەتەواو بوونی دوو ساڵ لەتەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، تەنیا (9) یاسا پەسند كراوە. (2) یاسا لەساڵی یەكەم، (7) یاسا لەساڵی دووەم. راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتە روو لەماوەی دوو ساڵدا پەرلەمانی كوردستان (22) بڕیاری دەركردووە، ساڵی یەكەم (11) بڕیاری دەركردووەو ساڵی دووەمیش (11) بڕیار. (17) بڕیار بۆ ڕێكخستنی كاروباری خۆی و دانانی لێژنەكان و متمانەدان بەئەندامی تازە لەجێگای ئەوانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو، دەقی راپۆرتەكەی ڕێـكخـراوی توێژینەوەو گـەشـەپێـدان (RDO) پێشەكی لەڕۆژی (30/9/2018) هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان. دوای پەسندكردنی ئەنجامەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی كوردستان، لەڕۆژی (6/11/2018) دا، یەكەم دانیشتنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو. ئێمە ڕاپۆرتی یەكەممان تایبەت بوو بەچاودێریكردنی (1) ساڵ لەتەمەنی پەرلەمانی كوردستاندا، ڕاپۆرتی دووەمیشمان تایبەتە بەچاودێریكردنی ساڵی دووەمی پەرلەمانی كوردستان. لەڕاپۆرتی ساڵی دووەمدا، لەپاڵ چاودێری دانیشتنەكانی پەرلەمان، چاودێری ڕێژەی جێبەجێكردنی بەڵێنی هەڵبژاردنی شەش لیستی پەرلەمانمان كردووە كە بریتین لە (پارتی دیموكراتی كوردستان (45) كورسی، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (21) كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان (12) كورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ (8) كورسی، كۆمەڵی ئیسلامیی لەكوردستان (7) كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (5) كورسی). دانشیتنەكانی پەرلەمانی كوردستان - دانیشتنی ژمارە (4) ی خوولی پاییزەی پەرلەمانی كوردستان لەڕۆژی (15\10\2019) تایبەت بوو بەخستنە ڕووی دیدو ڕوانگەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان. - دانیشتنی ژمارە(5) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (23\10\2019) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە لەدوو خاڵ پێكهاتبون: خاڵی یەكەم تایبەت بوو بەخوێندنەوەی یەكەم بۆ پێنچ پێشنیازە یاساو، یەك پێشنیازە بڕیار. خاڵی دووەمیش تایبەت بوو بەخوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای (بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەسنووری شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (6) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (30\10\2019) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لەدوو خاڵ، خاڵی یەكەم بریتی بوو لەخوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پێشنیازی یاسایی بەم شێوەیەی خوارەوە: یەكەم، پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان ــ عێراقدا). دووەم، پێشنیازی یاسای (ڕیكلامی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراقدا). خاڵی دووەم و كۆتایی ئەم دانیشتنەی پەرلەمان، بریتی بوو لەدەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای (بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەسنوری شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان ــ عێراق) دا. دوای دەنگدان، یاساكە بەزۆرینەی دەنگ پەسەند كرا. - دانیشتنی ژمارە (7) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (13\11\2019) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە پێكهاتبوو لەدوو خاڵ، خاڵی یەكەم بریتی بوو لەخوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پێشنیازە یاساییانەی خوارەوە: یەكەم، (پێشنیازی یاسای بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). دووەم، پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). سێیەم، پێشنیازی یاسای بیمەی كشتوكاڵی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). چوارەم، پێشنیازە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستان). خاڵی دووەمیش بریتی بوو لەدانان و ئاڵوگۆڕكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لەلێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و، پێكهێنانی (4) لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان. خاڵی سێیەم و كۆتاییش، بریتی بوو لەخستنەڕووی بیرۆكەی هەندێك لەپەرلەمانتاران. - دانیشتنی ژمارە(8) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (4\12\2019) بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا بەرنامەی كار لەچوار خاڵی سەرەكی پێكهاتبوو: خاڵی یەكەم بریتی بوو لەخستنەڕوو و دەنگدان لەسەر پێداچوونەوەی چەند ماددەو بڕگەیەك لەیاسای ژمارە(3) ی ساڵی (2019) كە یاسای (بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەركراوە لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) بوو، بەبڕیاری ژمارە(4) ی ساڵی (2019) سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و، لەسەر داوای وەزارەتی گەشتوگوزار گەڕێندرابۆوە بۆ پەرلەمان. خاڵی دووەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ەرلەمان نێردرابوو. خاڵی سێیەم، بریتی بوو لەخستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتارێك لەبارەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی جینۆساید. خاڵی چوارەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ڕیكلامی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (9) ی ئاسایی خوولی پاییزە لەڕۆژی (10\12\2019) بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لە (3) خاڵ، بەم شێوەیەی خوارەوە: خاڵی یەكەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای (ڕیكلامی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). خاڵی دووەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژانی بۆنە فەرمییەكانی نەتەوەی توركمان). خاڵی سێیەم، بریتی بوو لەقسەكردن و تاوتوێكردنی پرسی كێشەی كارەبای نیشتیمانی و سووتەمەنی لەوەرزی زستاندا. - دانیشتنی ژمارە (10) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (16\12\2019) بەئامادەبوونی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان بەڕێوەچوو. كارنامەی دانیشتنەكە بریتی بوو لە (3) خاڵ: خاڵی یەكەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (چاكسازی لەخانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازەكانیتر). خاڵی دووم، بریتی بوو لەدەنگدان بۆ پڕۆژە یاسای (ڕیكلامی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) و، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند كرا. خاڵی سێیەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای (ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (11) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (18\12\2019) بەڕێوەچوو. ئەم دانیشتنە تایبەت بوو بەخوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای (ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (12) ی خوولی پاییزە لەڕٍۆژی (24\12\2019) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە لەچوار خاڵ پێكهاتبوو. خاڵی یەكەم، بریتی بوو لەخوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژانی بۆنە فەرمییەكانی نەتەوەی توركمان). خاڵی دووەم، بریتی بوو لەدرێژ كردنەوەی خوولی پاییزەی ساڵی یەكەم لەخوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. خاڵی سێیەم، بریتی بوو لەدەست لەكاركێشانەوەو گۆڕینی دوو ئەندام پەرلەمان لەلێژنەكاندا. خاڵی چوارەم، بریتی بوو لەخستنەڕووی بیرۆكەی ئەندامێكی پەرلەمان سەبارەت بەسیاسەتی بەگەڕخستنی داهاتەكان لەهەرێمی كوردستاندا. - دانیشتنی ژمارە (13) ی خوولی پاییزە لەساڵی دووەم لەڕۆژی (12\1\2020) بەرێوەچوو. بەرنامەی كار تایبەت بوو بە: یەكەم، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای (مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان) لەهەرێمی كوردستان و، بەزۆرینەی دەنگ پەسند كرا. دووەم، تایبەت بوو بەدەنگدان بەپێشنیازە بڕیاری (ڕۆژانی بۆنە فەرمییەكانی نەتەوەی توركمان)، ئەم یاسایەش بەزۆرینەی دەنگ پەسند كرا. سێیەم، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای (چاكسازی لەخانەنشینی مووچەو دەرماڵەو بەخشینی ئیمتیازەكانیتر). لەم دانیشتنەدا وەزیری دارایی، وەزیری ناوەخۆ، وەزیری پێشمەرگە، وەزیری شەهیدان، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە بوون. - دانیشتنی ژمارە (14) ی خوولی پاییزە لەساڵی دووەم لەڕۆژی (13\1\2020) بەرێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە تایبەت بوو بە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای (چاكسازی لەخانەنشینی مووچەو دەرماڵەو بەخشینی ئیمتیازەكانیتر). - دانیشتنی ژماری (15) ی خوولی پاییزە لەساڵی دووەم لەڕۆژی (16\1\2020) بەرێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە تایبەت بوو بەدەنگدان بەپڕۆژە یاسای (چاكسازی لەخانەنشینی مووچەو دەرماڵەو بەخشینی ئیمتیازەكانیتر)، بەكۆی دەنگ پەسند كرا. - دانیشتنی ژمارە (16) ی خوولی پاییزە لەساڵی دووەم لەڕۆژی (23\1\2020) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە بوو: یەكەم، ئامادەبوونی شاندی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خستنەڕووی ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەبارەی كێشەی بودجەی ساڵی (2020) و كێشەی هەناردەكردنی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێم لەلای بەغدا. دووەم، خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عوبید عوسمان) پەیوەست بەدامەزراندنی (سەنتەری ڕاوێژكاریی بۆماوەیی نیشتیمانی)، بەهۆی زۆر بوونی رێژەی منداڵی ناكام و نەخۆشییە بۆ ماوەییەكان. - دانیشتنی ژمارە (17) ی خوولی پاییزە لەساڵی دووەم لەڕۆژی (30\1\2020) بەڕێوەچوو. بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتی بوو لەخستنەڕوو و گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلای حكومەتی عێراق. هەروەها ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی خوولی پاییزە لەخوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. - دانیشتنی ژمارە (1) خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (1/3/2020) بوو، دوای ڕێكارە پرۆتۆكۆلییەكان، (د. ڕێواز فایق) سەرۆكی پەرلەمان، وتاری دەست پێكردنەوەی خوولی كۆبوونەوەكانی بەهارەی پەرلەمانی خوێندەوە، بڕگەیەكی تری بەرنامەی كاریش بریتی بوو لەخوێندنەوەی دووەمی پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغ بردنی نەوت و لێ دەرهێنراوەكانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (2) ی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (4/3/2020) بەڕێوە چوو، لەم كۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر یاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغ بردنی نەوت و لێ دەرهێنراوەكانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) دراو بەزۆرینەی دەنگ پەسند كرا. - دانیشتنی ژمارە (3) ی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (6/5/2020) بەڕێوە چوو، بەرنامەی كار بریتی بوو لەگفتوگۆكردن لەبارەی پلانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەمامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی پەتای (كۆڕۆنا) لەسەر خوێندنی ساڵی (2019 ــ 2020). - دانیشتنی ژمارە (4) ی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (7/5/2020) بەبێ ئامادەبوونی (د. ڕێواز فایق) سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوە چوو، وەكو ناڕەزایەتییەك بەرانبەر بە بەرنامەی كاری پەرلەمان كە بریتی بوو لەهەوڵی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، هەروەها فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شیوعی و هەندێك پەرلەمانتاری تر، دانیشتنەكە بایكۆت كرا، بۆیە ئەم كۆبوونەوەیە لەلایەن (هێمن هەورامی) جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە بەڕێوە چوو. ئەو پەرلەمانتارانەی نوایان خرابووە ڕوو بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی بریتی بوون لە: (1) ئومێد عەبدولڕەحمان خۆشناو، لەسەر داوای سەرۆكایەتی (دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك/ گەرمیان/ دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار). (2) عەلی حەمە ساڵح لەسەر داوای سەرۆكایەتی (دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی)، هەروەها لەسەر داوای نووسراوی سەرۆكایەتی (دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر). (3) شیرین ئەمین، لەسەر داوای سەرۆكایەتی (دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی). (4) سۆران عومەر، لەسەر داوای سەرۆكایەتی (دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی)، هەروەها لەسەر داوای سەرۆكایەتی (دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر/ دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر). دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگ لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر ئومێد خۆشناوو عەلی حەمە ساڵح و شیرین ئەمین نەدرا، بەدەنگی (57) پەرلەمانتار، پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا. - دانیشتنی ژمارە (5) ی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (29/6/2020) بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بڕیاردرا بەدرێژكردنەوەی كۆبوونەوەكانی خوولی بەهارەی پەرلەمان بۆ ماوەی یەك مانگ لە (1/7/2020 ــ 1/8/2020). - دانیشتنی ژمارە (6) ی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (29/6/2020) بەئامادەبوونی چەند وەزیرێك بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا چەند پێشنیازە یاسایەك خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كرا وەكو (لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان)، بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق)، (ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). هەروەها ڕاپۆرتی چەند لێژنەیەكیش خوێندرایەوە. یەكێك لەبڕگەكانی بەرنامەی كاریش بریتی بوو لەدەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر لەپەرلەمانی كوردستان، لەكۆی (89) ئەندامی ئامادەبوو، بە (55) دەنگ دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند كرا. - دانیشتنی ژمارە (7) ی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (28/7/2020) بەئامادەبوونی چەند وەزیرێك لەبارەی ڕاپۆرتی لێژنەكانی پەرلەمان بەڕێوە چوو. - دانیشتنی ژمارە (1) ی كردنەوەی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (2/9/2020) بەڕێوە چوو. دوای جێبەجێكردنی ڕێكارە پرۆتۆكۆلییەكان، بەرنامەی كار دەستی پێكردو بریتی بوو لەخوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (2) ی كردنەوەی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (3/9/2020) بەڕێوە چوو. دوای ڕێكارە پرۆتۆكۆلییەكان، گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازە یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) بەردەوام بوو. - دانیشتنی ژمارە (3) ی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (3/9/2020) بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا ئەندامێكی تازە لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی بەناوی عومەر عەبدولله لەجێگای سۆران عومەر كاندید كرابوو، دوای ئەوەی ئەندامێتی پەسند كرا، سوێندی یاسایی خوارد. لەم دانیشتنەشدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازە یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) بەردەوام بوو، دواتر دەنگی لەسەر درا. بەشێكی تری بەرنامەی كار، بریتی بوو لەگفتوگۆ لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی (2020) ی تایبەت بە (بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) كرا، چونكە ئەم یاسایە بەبڕیاری ژمارە (4) لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە گێڕدرابۆوە بۆ پەرلەمانی كوردستان. دوای گفتوگۆ، هەمواركردنەكە پەسند كرا. - دانیشتنی ژمارە (4) ی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (9/9/2020) بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان) كرا. لەم دانیشتنەدا پەرلەمانتار د. كازم فاروق سەرۆك فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەڕێگای خاڵی نیزامەوە پەرلەمانی ئاگاداركردەوە كە لەلایەن دوو پەرلەمانتارەوە هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە. سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا لێژنەیەك لەحەوت پەرلەمانتار لەفراكسیۆنە جیاوازەكان دروست بكات بۆ لێكۆڵینەوە لەم تۆمەتە. ئەندامەكان بریتی بوون لە: ئیسماعیل عەلی تەها سەرۆكی لێژنەی لێكۆڵینەوە، بژار كۆچەر، لوقمان محەممەد، ڕۆمیۆ هەكاری، ڕزگار محەممەد، ڕووپاك ئەحمەد، هیمداد سەباح وەكو ئەندامانی لێژنە. ئەم پێشنیارە بەدەنگی (79) پەرلەمانتار پەسند كراو لێژنەی لێكۆڵینەوە پێكهات. - دانیشتنی ژمارە (5) ی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (15/9/2020) بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) دراو یاساكە بە (70) دەنگ پەسند كرا. هەر لەم دانیشتنەدا پەرلەمان درێژەی بەگفتوگۆدا لەبارەی پڕۆژە یاسای (لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). - دانیشتنی ژمارە (6) ی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (16/9/2020) بەڕێوە چوو. ئەم دانیشتنە كە داخراو بوو، تایبەت بوو بەخوێندنەوەو گفتوگۆكردن لەبارەی ڕاپۆرتی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەبارەی ڕەوشی چاكسازییەكانی گەوران و ژنان و منداڵان لەهەرێمی كوردستان. - دانیشتنی ژمارە (7) ی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (29/9/2020) بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا پەرلەمان بە (71) دەنگ، پڕۆژە یاسای (لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) پەسند كرد. خوێندنەوەیەك بۆ كارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی دووەمیدا. 1) پەسندكردنی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2019) تایبەت بە (بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەسنووری شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان ــ عێراق). 2) پەسندكردنی یاسای ژمارە (4) ی ساڵی (2019) تایبەت بە (ڕیكلامی بازرگانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق). 3) پەسندكردنی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی (2020) تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق. ئەم یاسایە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان گێڕدرایەوە بۆ پەرلەمان و هەمواركرایەوە. 4) پەسندكردنی یاسای ژمارە (2) ی ساڵی (2020) تایبەت بەچاكسازی لەمووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق. 5) پەسندكردنی یاسای ژمارە (3) تایبەت بەڕێگریكردن لەبەقاچاغ بردنی نەوت و گاز و لێدەرهێنراوەكانی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق. 6) پەسندكردنی یاسای ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق. 7) پەسندكردنی یاسای لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق. ئەو بڕیارانەی لەماوەی ساڵی دووەم (1/10/2019 ــ 30/9/2020) دەرچوون. 1) بڕیاری ژمارە (12) ی ساڵی (2019) بۆ هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە لەدانیشتنی ڕۆژی (29/9/2019) دەنگی لەسەر دراوە. 2) بڕیاری ژمارە (15) ی ساڵی (2019) بۆ درێژكردنەوەی یەك مانگ لەخوولی پاییزەی پەرلەمان لە (31/12/2019) بۆ (31/1/2020). 3) بڕیاری ژمارە (16) ی ساڵی (2019) قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی دوو پەرلەمانتار لەلێژنەكانیان و گواستنەوەیان بۆ سەر لێژنەی تر. 4) بڕیاری ژمارە (1) ی ساڵی (2020) لەبارەی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق. 5) بڕیاری ژمارە (2) ی ساڵی (2020) لەبارەی قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارێك بوو لەلێژنەكەی. 6) بڕیاری ژمارە (3) ی ساڵی (2020) لەبارەی قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارێك بوو لەلێژنەكەی. 7) بڕیاری ژمارە (4) ی ساڵی (2020) لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر. 8) بڕیاری ژمارە (5) ی ساڵی (2020) لەبارەی چۆنیەتی پێشكەشكردنی پێشنیازە یاساو بڕیار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە. 9) بڕیاری ژمارە (6) ی ساڵی (2020) لەبارەی كۆتایی هێنان بەخوولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. 10) بڕیاری ژمارە (7) ی ساڵی (2020) لەبارەی قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی سۆران عومەر لەپەرلەمانی كوردستان. 11) بڕیاری ژمارە (8) ی ساڵی (2020) لەبارەی پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەبارەی هەڕەشەكردن لەپەرلەمانتار د. كازم فاروق. پەرلەمانی كوردستان لەساڵی دووەمیدا (1/10/2019 ــ 30/9/2020). 1) لەماوەی نێوان (1/10/2019) هەتا وەكو (30/9/2020) كە دەكاتە ماوەی یەك ساڵی تەواو، پەرلەمانی كوردستان تەنیا (31) كۆبوونەوەی كردووە، (17) كۆبوونەوە لەوەرزی پاییزەی ساڵی یەكەم بووە، (7) كۆبوونەوە لەوەرزی بەهارەی ساڵی دووەم بووە، (7) كۆبوونەوە لەوەرزی پاییزی ساڵی دووەم بووە. 2) لەماوەی یەك ساڵ و لە (31) كۆبوونەوەدا، پەرلەمانی كوردستان تەنیا (7) یاسای پەسندكردووە. 3) لەماوەی ساڵی دووەمیدا، پەرلەمانی كوردستان (11) بڕیاری دەركردووە. (1) بڕیاری بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بووە. (1) بڕیار بۆ درێژكردنەوەی خوول بووە. (5) بڕیار بۆ ڕێكخستنی كاروباری ناوخۆی بووە. (1) بڕیاری لەبارەی دەستنیشانكردنی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان بووە لەهەرێمی كوردستان. (1) بڕیار بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی بوو لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر. (1) بڕیار لەبارەی قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بوو لەپەرلەمانی كوردستان. (1) بڕیاریش بۆ پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لەبارەی هەڕەشەكردن لەپەرلەمانتار د. كازم فاروق. 4) لەساڵی دووەمیدا، پەرلەمان (2) یاسای پەسندكردووە كە لەلایەن سەرۆكی هەرێم ڕەتكراونەتەوەو گەڕێنراونەتەوە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی هەموار بكرێنەوە، یاساكان بریتی بوون لە: یاسای (بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەسنووری شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان) كە لەدانیشتنی ژمارە (6) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (30\10\2019) دەنگی لەسەر درابوو، لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبڕیاری ژمارە(4) ی ساڵی (2019) گەڕێندرابۆوە بۆ پەرلەمانی كوردستان، بۆیە دوای هەمواركردنەوەی ئەو بڕگانەی سەرۆكی هەرێم داوایكردبوو، لەدانیشتنی ژمارە (8) ی خوولی پاییزە لەڕۆژی (4\12\2019) دەنگی لەسەردراو پەسندكرا. هەروەها یاسای ژمارە (1) ی ساڵی (2020) ی تایبەت بە (بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق) كە لەدانیشتنی ژمارە (3) ی خوولی پاییزەی ساڵی دووەم لەڕۆژی (3/9/2020) لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندكرا بوو، بەبڕیاری ژمارە (4) لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان گێڕدرایەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان و هەمواركرایەوە. هەڵسەنگاندنیك بۆ بەڵێنەكانی شەش لیستی ناو پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بەڵێنی لیستەكانی پەرلەمان كوردستان، بۆ ساڵی یەكەم تەنیا چوار لیستی گەورەی ناو پەرلەمانی دەگرتەوە، كە بریتی بوون لەپارتی دیموكراتی كوردستان (45) كورسی، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (21) كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان (12) كورسی، نەوەی نوێ (8) كورسی ــ هەر چەندە كۆمەڵێك كێشەی ناوخۆییان هەیەو هەندێك لەئەندامانیان بانگەشەی جیابوونەوە لەم فراكسیۆنە دەكەن. لەساڵی دووەمدا، جگە لەم چوار لیستە، ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ هەر دوو لیستی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی لەكوردستان (7) كورسی و، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوەنی (5) كورسیش دەكەین. لێرە لەخوارەوە، ڕێژەو ڕادەی جێبەجێكردنی بەڵێنی لیستەكان لەماوەی ساڵی دووەمی پەرلەمان، دەخەینە ڕوو. دواتر كۆی گشتی ڕادەی جێەجێكردنی بەڵێنەكان لەماوەی هەر دوو ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەم شەش لیستە دەخەینە ڕوو. یەكەم: لیستی ژمارە (183) ی پارتی دیموكراتی كوردستان. بەرنامەی لیستی پارتی لە (10) بەش پێكهاتووەو لەكۆی گشتیدا بریتییە لە (60) بەڵێن، هەر بەشێك دابەش دەبێتە سەر چەندین تەوەرو سێكتەری جیاواز، بەجۆرێك بەرنامەكە ئەوەندە فراوانە، ئەوەندە بەڵێنی هەڵبژاردنی تێدایە، هەندێكیان جێبەجێكردنیان ئەستەمەو، هەندێكی تریشیان هیچ پێوەندی بەپەرلەمانی كوردستانەوە نییە. بەشی یەكەمی بەرنامەی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (10) بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت. بەشی دووەم (11) بەڵێنی تێدایە، بەشی سێیەمیش (8) بەڵێن، بەشی چوارم (3) بەڵێن، بەشی پێنجەم (4) بەڵێن، بەشی شەشەم (5) بەڵێن، بەشی حەوتەم (5) بەڵێن، بەشی هەشتەم (6) بەڵێن، بەشی نۆییەم (4) بەڵێن و بەشی دەیەم (4) بەڵێن لەخۆ دەگرێت. كۆی بەڵێنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دەنگدەرانی، بریتییە لە (60) بەڵێنی هەڵبژاردن كە پێویست دەكات لەماوەی چوار ساڵی خوولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا جێبەجیێان بكات. بەشێك لەم بەڵێنانە بەشێكن لەكاری حكومەت، وەكو دەزانین جیاوازی هەیە لەنێوان بەڵێنەكانی هەڵبژاردن كە لیستەكان بەدەنگدەری خۆیانی دەدەن، لەگەڵ بەرنامەی كاری حكومەت كە لەلایەن هاوپەیمانی حكومییەوە پێشكەش بەپەرلەمانی كوردستان كراوە. بۆ نموونە، بەشێك لەبەڵێنەكانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بریتییە لەمانەی خوارەوە: - "جێبەجێكردنی مادەی (140) ی دەستوورو پێداگیری لەسەر گەڕاندنەوەی هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دیاریكردنی سنووری كوردستان و كۆتاییهێنان بەدواخستن و خۆدزینەوە لەجێبەجێكردنی". - "ڕێكخستنی نوێنەرایەتی و پەیوەندییەكان و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدرالی لەچوارچێوەی دەستووردا". - "كاركردن بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوارەكان بەگشتی و باشتركردنی باروگوزەرانیان. هاوكات هەوڵدان و هاوكاری لەگەڵ حكومەتی فیدرالی بۆ دابینكردنی سەقامگیریی لەناوچەكانیان بەمەبەستی گەڕانەوەیەكی شەرافەتمەندانەو سەربەرزانەو ژیانێكی ئاسوودە". ئەم سێ خاڵە نموونەی زۆر بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەو بەڵێنانەی لیستی (183) ی پارتی بەدەنگدەرانی خۆیانیانداوە، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت و پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو لەپەرلەمانیش جێبەجێ ناكرێن. جگە لەم تێبینییانە لەبارەی بەڵێنەكان، لەساڵی دووەمی كاری خۆیاندا، لیستی پارتی تەنیا دوو (2) بەڵێنیان جێبەجێكردووە كە بریتین لەمانەوەی خوارەوە: 1) (سیستەمی مووچەو خانەنیشینی و هەموو جۆرە ئیمتیازاتێكی ماددی لەسەر بنەمایەكی شەفاف دابڕێژرێنەوە كە عەدالەتی كۆمەڵایەتی بەدیبێنێ). ئەم بەڵێنە لەنێو یاسای چاكسازیدا جێبەجێكراوە. 2) (داكۆكیكردن لەمافە سیاسی و كارگێڕی و كولتوورییەكانی توركمان و كلدان سریان ئاشوورو ئەرمەن، هەروەها مافی كوردانی ئێزدی و فەیلی و، كاركردن بۆ دەستەبەركردنیان). بەشێك لەم بەڵێنە كە تایبەتە بەتوركمان، لەنێو بڕیاری دەستنیشانكردنی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان جێبەجێكراوە. دووەم: لیستی ژمارە (105) ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان. یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان (183) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوەو كارنامەكە لە (5) بەش پێكهاتووە، هەر بەشێك دابەش دەبێتە سەر چەندین مادەو سێكتەری جیاواز، بەرنامەكە ئەوەندە فراوانەو ئەوەندە بەڵێنی هەڵبژاردنی تێدایە، هەندێكیان جێبەجێكردنیان ئەستەمەو، هەندێكی تریشیان هیچ پێوەندی بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەڵێنەكانی یەكێتی لەپێشەكییەكی (9) خاڵی پێكدێت، ئینجا بەشی یەكەم (17) بەڵێن، بەشی دووەم (9) بەڵێن، بەشی سێیەم (33) بەڵێن، بەشی چوارەم (80) بەڵێن، بەشی پێنجەم (35) بەڵێن، لەخۆ دەگرێت. وەكو سەرجەم لیستەكانی تریش، بەشێك لەبەڵێنەكانی یەكێتی نیشتیمانی، جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، یا تەنانەت بەحكومەتیش هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان. بۆ نموونە: ــ كاركردن بۆ دیاریكردنی سنووری باشووری كوردستان، بەجێبەجێكردنی مادەی (140) ی دەستووری عێراقی فیدرال. ــ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان. ــ دەسپێكردنەوەی بڕیاری پێدانی سولفەی عەقار. ئەم سێ خاڵە، نموونەیەكی بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە. جگە لەم تێبینییانە لەبارەی بەڵێنەكان، دەبینین لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەساڵی دووەمی كاری پەرلەماندا تەنیا (4) بەڵێنی جێبەجێكردووە، ئەمەش لەمیانەی پەسندكردنی دوو یاسادا، بەم شێوەیەی خوارەوە: 1) بەڵێنی ژمارە (4) لەنێو بەڵێنەكانی تایبەت بەكەرتی دارایی و بانكی كە جەخت لەوە دەكاتەوە (ڕێكخستن و یەكخستنەوەی مووچەو كەمكردنەوەی جیاوازی مووچەی نێوان پلە باڵاكان و فەرمانبەران). ئەم بەڵێنە لەنێو یاسای چاكسازیدا جێبەجێكراوە. 2) بەڵێنی ژمارە (5) لەنێو بەڵێنەكانی تایبەت بەكەرتی دارایی و بانكی كە جەخت لەوە دەكاتەوە (پشتیوانیكردن لەهەر پڕۆژەیەكی چاكسازی كە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت). ئەم بەڵێنەش لەنێو یاسای چاكسازیدا جێبەجێكراوە. 3) بەڵێنی ژمارە (3) لەنێو بەڵێنەكانی تایبەت بەكەرتی تەندروستی كە جەخت لەوە دەكاتەوە (كاركردن بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی مافی نەخۆش). ئەم بەڵێنە لەنێو یاسای پاراستنی مافی نەخۆشدا جێبەجێكراوە. 4) بەڵێنی ژمارە (1) لەنێو بەڵێنەكانی تایبەت بەخانەنشینان كە جەخت دەكاتەوە لەسەر (هەمواركردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینی پلە تایبەتەكان و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكان، بۆ كەمكردنەوەی جیاوازی مووچەی نێوانیان لەگەڵ فەرمانبەران). ئەم بەڵێنە لەنێو یاسای چاكسازیدا جێبەجێكراوە. سێیەم: لیستی ژمارە (148) ی بزووتنەوەی گۆڕان. بەرنامەی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە (4) تەوەر پێكهاتووەو لەكۆی گشتیدا (228) بەڵێن لەخۆ دەگرێت، هەر تەوەرێك دابەش دەبێتە سەر كۆمەڵێك بەش و سێكتەری جیاواز، بەجۆرێك بەرنامەكە ئەوەندە فراوانە، ئەوەندە بەڵێنی هەڵبژاردنی تێدایە، هەندێكیان جێبەجێكردنیان ئەستەمەو، هەندێكی تریشیان هیچ پێوەندی بەكاری پەرلەمانی كوردستانەوە نییە. لەتەوەری یەكەمدا (33) بەڵێنی هەڵبژاردنی بەدەنگدەرانی خۆیداوەو، لەتەوەری دووەمیشدا (72) بەڵێن هەیەو، لەتەوەری سێیەمیشدا (56) بەڵێن دراوەو لەتەوەری چوارەمیشدا (67) بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت. بەم شێوەیە كۆی گشتی بەڵێنەكانی لیستی (148) ی بزوتنەوەی گۆڕان، دەگاتە (228) بەڵێن، بەزۆرترین بەڵێنی هەڵبژاردنی نێو چوار لیستە سەرەكییەكەی پەرلەمان دادەنرێت. بەڵێنەكانی هەڵبژاردنی لیستی بزوتنەوەی گۆڕانیش هەر وەكو بەڵێنەكانی لیستی پارتی و یەكێتی، بەشێكی زۆری ئەم بەڵێنانە، یا پێوەندییان بەپەرلەمانی كوردستانەوە نییە، بەو مانایەی بەڵێن نین بۆ دانانی یاسایەكی پەرلەمانی، یا دەركردنی بڕیارێكی پەرلەمانی، بەڵكو بەشێكن لەكاری حكومەت. بۆ نموونە، بەشێك لەبەڵێنەكانی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بریتییە لەمانەی خوارەوە: - "پێداگیری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی ناوچە دابڕاوەكان بەپێی ستراتیژییەكی نیشتیمانی و بەپشتبەستن بەدەستوورو بەڵگەنامەو ڕاستییە مێژوویی و جوگرافییەكان، بەتایبەت پرسی كەركوك و چارەسەركردنی بەگوێرەی مادەی (140) ی دەستووری عێراق". - "دامەزراندنی دەستەیەك بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانەی بەنایاسایی براونەتە دەرەوەی هەرێم". - "لەماوەی یەك مانگدا خاوەندارێتی هەردوو پاڵاوگەی بازییان و كەڵەكە بدرێتەوە بەحكومەتی هەرێم". - "سپاردنی پرسی پەسندكردنی بودجە بەپەرلەمان ...". ئەم چوار خاڵە، نموونەی زۆر بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و جێبەجێ نەكردنیان، چونكە بەشێكیان پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییەو بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پرسی بودجەش تا ئێستا دوای دوو ساڵ لەهەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەگەرچی وەزیری دارایی گۆڕانیشە، بەڵام نەهاتۆتە پەرلەمان. بۆیە بەشێكی زۆر لەو بەڵێنانەی لیستی (148) ی بزوتنەوەی گۆڕان داویانەتە دەنگدەرانیان، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت و پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵێنەكانی لیستی گۆڕان لەهەندێك خاڵدا، نزیكن لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بن، چونكە جەخت دەكەنە سەر داڕشتنی یاسای تازە، یا هەمواركردنەوەی هەندێك یاسای پێشتر، ئەوەش بنەمای سەرەكی كاری پەرلەمانییە. جگە لەم تێبینییانە لەبارەی بەڵێنەكان، لەساڵی دووەمدا لیستی گۆڕان تەنیا (2) بەڵێنی خۆیان جێبەجێكردووە كە بریتین لە: 1) (هەڵوەشاندنەوەی یان هەمواركردنی هەموو ئەو یاساو ڕێنمایی و بڕیارە تایبەتانەی پەیوەندیدارن بەسیستەمی مووچە، خانەنشینی و ئیمتیازی بەرپرس و وەزیرو پەرلەمانتاران، بەجۆرێك دادپەروەری كۆمەڵایەتی تێدا فەراهەم بێت). بەشێك لەم بەڵێنە لەنێو یاسای چاكسازیدا جێبەجێكراوە. 2) (چارەسەركردنی قەیرانی بیرۆكراتی و پلەبەندیی لەنێوەندە تەندروستییەكاندا، بەجۆرێك كەشێكی دادپەروەرانە لەناو نەخۆشخانەكان لەنێكوان پزیشك و بەرپرس، پزیشك و كارمەند، كادیری تەندروستی و نەخۆشدا بێتە ئاراوە). بەشێك لەم بەڵێنە لەنێو یاسای ماف و ئەركی نەخۆش جێبەجێكراوە. چوارەم: لیستی ژمارە (134) ی نەوەی نوێ. نەوەی نوێ (50) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوە، وەكو سەرجەم لیستەكانی تریش، بەشێكی زۆری بەڵێنەكانی جووڵانەوەی نەوی نوێ، جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، هەندێك لەم بەڵێنانە بەحكومەتیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان. لەكاتێكدا جووڵانەوەی نەوەی نوێ خۆی بەئۆپۆزسیۆن دەزانێت و بەشداریش نییە لەحكومەت تاوەكو ئیشیان لەسەر بكات، بۆ نموونە: ــ ڕەخساندنی سەدو پەنجا (150,000) هەزار هەلی كاری نوێ. ــ دروستكردنی سەد هەزار (100,000) یەكەی نیشتەجێبوون. ــ دروستكردنی (20) بەنداو لەهەرێمی كوردستان. ــ دروستكردنی 20 نەخۆشخانەی 200 قەڕەوێڵەیی. ــ دروستكردنی سێ پاڵاوگەی نوێ لەهەرێمی كوردستان. ــ دامەزراندنی سێ بانكی ئەهلی گەورە لەهەرێمی كوردستان. ــ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بۆ 10 ئەوەندە. ئەم خاڵانەمان تەنیا وەكو نموونەیەك لەنێو بەڵێنەكانی لیستی نەوەی نوێ دەرهێناوە، ئەگینا بەڵێنی لەم شێوەیەی زۆری تێدایە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەگشتی لیستی نەوەی نوێ لەماوەی ساڵی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، هیچ یەكێك لەم (50) بەڵێنەی جێبەجێ نەكردووە كە بەدەنگدەرانی خۆی داوە. پێنجەم: لیستی ژمارە (194) ی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان. كۆمەڵی ئیسلامی بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی دابەشكردۆتە سەر (7) تەوەر، هەر تەوەرێك كۆمەڵێك بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشكراوە: سیاسی (9) بەڵێن، یاسایی (7) بەڵێن، ئابووری و خۆشگوزەرانی (13) بەڵێن، ئایینی (7) بەڵێن، پەروەردەو فێركردن (11) بەڵێن، كۆمەڵایەتی (11) بەڵێن، شەفافییەت و دادگەری (11) بەڵێن. وەكو سەرجەم لیستەكانی تریش، بەشێك لەبەڵێنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، یا تەنانەت بەحكومەتیش هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان، لەكاتێكدا كۆمەڵی ئیسلامی خۆی بەئۆپۆزسیۆن دادەنێت و بەشداریش نییە لەحكومەت، بۆ نموونە: - ڕێگریكردن لەتاڵانفرۆشی نەوتی خاوو بەرهەمەكانی و دەرهێنانی لەدەستی كەس و حزب. - پەرەپێدان و پاراستنی بەها باڵاكانی كۆمەڵگە، لەڕێگەی دامەزراوە پەروەردەییەكانی وەكو خێزان، میدیا، مزگەوت، قوتابخانەو ڕێكخراوو یانەكانەوە، هەروەها گرنگیدان بەو هۆكارو شێوازانەی دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لەچەسپاندن و پەرەپێدانی ئاكارو ڕەوشتی ئیسلامی. - كردنەوەی شوێنی تایبەت بەنوێژكردن لەفەرمانگەو شوێنە گشتییەكان. ئەم سێ خاڵەمان تەنیا وەكو نموونەیەك لەنێو بەڵێنەكانی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی دەرهێناوە، ئەگینا بەڵێنی لەم شێوەیەی زۆری تێدایە، نموونەیەكی بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەشێكی زۆری بەڵێنەكانی لیستی كۆمەڵ، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت، نەوەكو پەرلەمان. بەگشتی كۆمەڵی ئیسلامیی (69) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوە، لەماوەی یەك ساڵی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا تەنیا (2) بەڵێنی خۆی جێبەجێ كردووە: 1) (كردنەوەی شوێنی تایبەت بەچارەسەری ئالوودەبووان بەمادە هۆشبەرەكان و سەر لەنوێ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگە). كە بەژمارە (10) لەنێو بەڵینە كۆمەڵایەتییەكاندا هاتووە. 2) نیوەی ئەم بەڵێنەیان جێبەجێكراوە (بەركاركردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق و بەرزكردنەوەی كەمترین مووچەی خانەنشینی و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی نا یاسایی سەربازی و مەدەنی) كە بەژمارە (8) لەنێو بەڵێنەكانی تایبەت بەشەفافییەت و دادگەریدا ئاماژەی بۆ كراوە. لیستی كۆمەڵ نەیتوانیوە نیوەی یەكەمی ئەم بەڵێنە جێبەجێ بكات، بەڵام نیوەی دووەمی لەنێو یاسای چاكسازیدا چەسپێنراوە. شەشەم: لیستی ژمارە (119) ی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان. یەكگرتووی ئیسلامی بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی دابەشكردۆتە سەر (11) تەوەرو (127) بەڵێنی بەدەنگدەرانی داوە. هەر تەوەرێك كۆمەڵێك بەڵێنی هەڵبژاردن لەخۆ دەگرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشكراوە: حوكمڕانی ڕەشید (7) بەڵێن، دژایەتیكردنی گەندەڵی (6) بەڵێن، پێگەی هەرێمی كوردستان (9) بەڵێن، گەشەپێدانی ئابووری (37) بەڵێن، خزمەتگوزارییە گشتییەكان (19) بەڵێن، ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی (8) بەڵێن، ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش (9) بەڵێن، چاودێری كۆمەڵایەتی (9) بەڵێن، ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان (5) بەڵێن، ڕۆڵ و پێگەی گەنجان (8) بەڵێن، پاراستنی ژینگە (5) بەڵێن. بەشێك لەبەڵێنەكانی یەكگرتووی ئیسلامیش هەر وەكو حزبەكانی تر جگە لەوەی بەڵێنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نین، بەرنامەو كاری ڕۆژانەو ئاسایی حكومەتن، یا پرۆگرامی حكومەتن و دەبێت حكومەت جێبەجێیان بكات، یا تەنانەت بەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ ناكرێن، نەوەكو پەرلەمان، بۆ نموونە: - دامەزراندنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەنێوان گەلی كوردستان و گەلانی دراوسێ و ناوچەكە، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی نێوانمان و دۆزینەوەی فۆڕمی نوێی پێكەوە ژیان لەسەر بنەمای ڕێزو بەرژەوەندی هاوبەش. - چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و گێڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی مادەی (140) ی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا. - دروستكردنی ژمارەیەك بەنداوی گەورەو بچووك. - گەیاندنی گازی سروشتی بەماڵان و شوێنە گشتییەكان. - دروستكردنی یاریگاو كۆمەڵگەی وەرزشی. ئەم پێنج خاڵەمان تەنیا وەكو نموونەیەك لەنێو بەڵێنەكانی لیستی یەكگرتووی ئیسلامیمان دەرهێناوە، ئەگینا بەڵێنی لەم شێوەیەی زۆری تێدایە، ئەمانە نموونەیەكی بچووكن لەبارەی گشتگیری بەڵێنەكان و ئەستەمی جێبەجێكردنیان لەنێو هۆڵی پەرلەماندا، چونكە پێوەندییان بەكاری پەرلەمانییەوە نییە. بەشێكی زۆری بەڵێنەكانی لیستی یەكگرتوو، بەشێكن لەكارنامەی حكومەت، نەوەكو پەرلەمان، لەكاتێكدا یەكگرتوو خۆی بەئۆپۆزسیۆن دەزانێت و بەشدار نییە لەحكومەت و ناتوانێت جێبەجێیان بكات. بەشێك لەبەڵێنەكانیش، بەڵێنی پەرلەمانین و دەكرێت لەپەرلەماندا كاریان لەسەر بكرێت و جێبەجێ بكرێن، ئێمەش چاودێری ڕادەو ڕێژەی جێبەجێكردنیان دەكەین. لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كە (127) بەڵێنی بەدەنگدەرانی خۆیداوە، لەماوەی ساڵی ڕابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، تەنیا یەك (1) بەڵێنی جێبەجێ كردووە كە بریتی بوو لە: 1) (پێداچوونەوە بەسیستەمی مووچە بەجۆرێك دادپەروەری دەستەبەر بكات لەنێوان مووچەی پلە باڵاكان و مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی). ئەم بەڵێنە لەناو یاسای چاكسازیدا جێبەجێكراوە. هەڵسانگاندنی دوو ساڵی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان (1/10/2018 ــ 30/9/2020). ــ لەماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا، پەرلەمانی كوردستان (48) دانیشتنی كردووە. ــ بەتەواو بوونی دوو ساڵ لەتەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، تەنیا (9) یاسا پەسند كراوە. (2) یاسا لەساڵی یەكەم، (7) یاسا لەساڵی دووەم. ــ لەكۆی (9) یاسای پەسندكراودا، سەرۆكی هەرێم (2) یاسای گێڕاوەتەوە بۆ پەرلەمان تاوەكو هەموار بكرێنەوە. ــ لەماوەی دوو ساڵدا پەرلەمانی كوردستان (22) بڕیاری دەركردووە، ساڵی یەكەم (11) بڕیاری دەركردووەو ساڵی دووەمیش (11) بڕیار. (17) بڕیار بۆ ڕێكخستنی كاروباری خۆی و دانانی لێژنەكان و متمانەدان بەئەندامی تازە لەجێگای ئەوانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو، هەڵبژاردنی سەرۆكی تازەی پەرلەمان لەجێگای سەرۆكی پێشوو، درێژكردنەوەی خوول، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، ناوزەدكردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و متمانەپێدانی بوون. (1) بڕیاری تایبەت بوو بەدەستنیشانكردنی ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەكان. (1) بڕیاری لەبارەی دەستنیشانكردنی بۆنە فەرمییەكانی پێكهاتەی توركمان بووە لەهەرێمی كوردستان. (1) بڕیار بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی بوو لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر. (1) بڕیار لەبارەی قبووڵكردنی دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بوو لەپەرلەمانی كوردستان. (1) بڕیاریش بۆ پێكهێنانی لێژنەیەك بوو بۆ بەدواداچوون لەبارەی هەڕەشەكردن لەپەرلەمانتار د. كازم فاروق. ــ سەبارەت بە بەڵێنی لیستەكان لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا، بەم شێوەیە بوو: پارتی تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێكردووە. یەكێتی تەنیا (5) بەڵێنی جێبەجێكردووە. گۆڕان تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێكردووە. نەوەی نوێ هیچ بەڵێنێكیان جێبەجێ نەكردووە. كۆمەڵی ئیسلامی تەنیا (2) بەڵێنی جێبەجێكردووە. یەكگرتووی ئیسلامی تەنیا (1) بەڵێنی جێبەجێكردووە. كۆتایی لەبارەی ڕێكخراوی توێژینەوەو گەشەپێدانەوە (RDO) ڕێكخراوێكی ناوخۆیی سەربەخۆی نا حكومییە، ئیش لەسەر توێژینەوەو گەشەپێدان لەهەرێمی كوردستان دەكات و، لەساڵی (2011) دامەزراوەو، تا ئێستا ئەم چالاكییانەی خوارەوەی ئەنجامداوە: - ڕاپرسی لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی د. بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوینی ساڵی (2011). - ڕاپرسی دووەم لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی د. بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەتای ساڵی (2012). - پڕۆژەی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسانی گەنج لەشاری هەولێر بۆ ماوەی یەك هەفتە، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی (گەیاندن) و هاوكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەساڵی (2012). - پڕۆژەی تواناسازی سەركردەی گەنجی ژنان بەهاوكاری ڕێكخراوی (گەیاندن) لەشاری هەولێر ساڵی (2012). - چاودێریكردنی پڕۆژە بڕیاری (1) ی ساڵی (2012) كە ناسراوە بەبڕیاری (17) خاڵی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی (2012 ــ 2013)، بەهاوكاری ڕێكخراوی (NED) ی ئەمریكی. - پڕۆژەی چاودێركردنی بەڵێنی لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ساڵی (2013). - جێبەجێكردنی پڕۆژەی لێكۆڵینەوەو گەشەپێدانی كچانی تەمەن (12 ــ 16) ساڵ، بەهاوبەشی (ICDW) و بەپاڵپشتی فەرمانگەی ڕێكخراوەكان لەكوردستان لەساڵی (2013 ــ 2014). - جێبەجێكردنی تواناسازی كچانی ئێزیدی لەبواری فۆتۆگرافی لەكەمپی خانكێی شاری دهۆك، بەپاڵپشتی (UNICEF) و حكومەتی ئیتالی لەساڵی (2015). - بەشداریكردن وەكو چاودێری نێودەوڵەتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی لەوڵاتی تونس ساڵی (2015). - جێبەجێكردنی پڕۆژەی تواناسازی میدیایی كچانی ئێزیدی و دۆكیۆمێنتكردنی پڕۆژەی بونیادنانی ئاشتی لەنەینەوا بەهاوكاری (UNDP) و (UPP) لەساڵی (2016). - جێبەجێكردنی (3) وۆركشۆپ و (5) پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ كچانی ئێزیدی لەزانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی و فەرەنساو لەئیتالیا، بەهاوكاری (UNICEF) لەساڵی (2016 ــ 2017) دا. - جێبەجێكردنی وۆركشۆپ و ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی دەرهاویشتە ساسییەكانی ڕیفراندۆم لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشهات و دەرفەت و ئاستەنگەكان و، ناردنی بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لەهاوینی ساڵی (2017) لەشاری سلێمانی، بەهاوكاری ڕێكخراوی (PAO). - جێبەجێكردنی وۆركشۆپ و ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی دەرهاویشتە ئابوورییەكانی ڕیفراندۆم لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشهات و دەرفەت و ئاستەنگەكان و، ناردنی بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لەهاوینی ساڵی (2017) لەشاری سلێمانی، بەهاوكاری ڕێكخراوی (PAO). - بەشداریكردن لەچاودێریكردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان ساڵی (2017)، لەچوارچێوەی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان. - بەشداریكردن لەچاودێریكردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهەرێمی كوردستاندا لە (12/5/2018) دا، لەچوارچێوەی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان. - بەشداریكردن لەچاودێریكردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەهەرێمی كوردستاندا لە (30/9/2018) دا، لەچوارچێوەی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان. - نووسینی لێكۆڵینەوەیەك بەزمانی عەرەبی بۆ (تۆڕی هاوپەیمانی كەمینەكان لەعێراقدا) لەبارەی ئایینی زەردەشتی لەساڵی (2018). - ئەنجامدانی ڕاپرسییەك لە (29) چاكسازی لە (11) شاری عێراق و، نووسینی لێكۆڵینەوەیەك بەزمانی عەرەبی بۆ (تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەكان لەعێراق)، لەبارەی گەڕانەوە بۆ سەر تاوان لەعێراقدا لەساڵی (2018). - ئامادەكردنی ڕاپرسی و لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی دەرهاویشتە ساسییەكانی بەشداری نەكردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانداو، ناردنی بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لەساڵی (2019)، بەهاوكاری ڕێكخراوی (PAO). - ئەنجامدانی ڕاپرسییەك لەنێو چاكسازییەكان و، نووسینی لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی ئالوودە بوون بەمادەی هۆشبەر لەهەرێمی كوردستان و چاپكردنی وەكو كتێبێك لەساڵی (2019)، بەهاوكاری ڕێكخراوی (PAO). - چاودێریكردنی ڕادەی جێبەجێكردنی بەڵێنی لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی (2019). - چاودێریكردنی ڕادەی جێبەجێكردنی بەڵێنی لیستە براوەكانی هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی (2020).
(درەو): شەڕی پارتیو یەكێتی لەبارەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیو شەڕە قسەی پەرلەمانتارانەوە گەیشتە ئاستەكانی سەرەوەی حزب، دوای قسەكانی مەسرور بارزانیو بارەگانی بارزانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەندراوی بڵاوكردەوەو هێرشی توندی كردەسەر پارتی، ئەمە لەكاتێكدایە بەمدواییە هەردوو حزب لەسەر ئەوە رێككەوتن هێرشی میدیایی بۆسەر یەكتر رابگرن. دەقی راگەیەندراوەكە: ڕاگەیەنراوی ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی ڕووداوەكانی (16)ی ئۆكتۆبەردا لە ساڵیادی ١٦ی ئۆكتۆبەردا، سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدە قارەمانەكانی پارێزگاریكردن لە كەركوك و خاكی كوردستان دادەنەوێنین، كە بە گیانی خۆیان داستانێكی بەرزی بەرگرییان تۆمار كردو نەیانهێشت چەواشەكارانی مێژوو، لە هەوڵی زڕاندنی ناو و خەبات و رێبازی پیرۆزیاندا، خەونی نەزۆك بەدی بێنن. ١٦ی ئۆكتۆبەر، دەرئەنجامی زنجیرەیەك پێشبینی هەڵەو بڕیاری نەخەمڵیووی سیاسی و ستراتیجی بوو، كە لە ریفراندۆمدا فۆرمەلە كرا و، ئەنجامەكەی بە كارەسات بۆ دۆزی رەوای گەلەكەمان، و پاشەكشێ لە دەسكەوتە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و، دوو بەرەكی، ئاژاوە و دۆڕاندنێكی گشتیی ناوخۆیی بەدوای خۆیدا هێنا. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بەرچاوەڕونییەوە لێكەوتەو مەترسییەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی نەخەمڵیووی لەمجۆرەی لە كوردستانی عێراق، لە كات و ساتێكی ناوەختدا، دەبینی و رای گشتی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانیشی لە ئەنجامدانی هەڵەیەكی لەوجۆرە هۆشیار كردەوە. بەڵام هەندێك كەس و لایەن بێ گوێدانە ئاكامەكانی هەنگاوی لەم چەشنە، گوێیان لە ئامۆژگاریی دڵسۆزان، وڵاتانی زلهێزو ئیقلیمی و پەیامی ئاشكرای نێردە دیپلۆماسییەكان نەگرت، بە تەنها ملیان نا، نیوەی خاكی كوردستان و تەواوی دەسكەوتەكانی گەلی كوردیان بردە سەر هەڵدێرانێكی سەخت، و ئەگەر وریایی فەرماندە مەیدانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نەبووایە، كەركوك بەرەو وێرانی، و خەڵكی كەركوك بەرەو سەرگردانییەكی هەمیشەیی دەبران. فەرماندەیی هێزەكانی ٧٠ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بڕیاری لەناكاو و دروستی روبەڕونەبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی عێراق، توانی ئەو بۆشاییە كوشندەیە پڕ بكاتەوە كە لەریزی پێشمەرگەی هێزە هاوپەیمانەكانی یەكێتی دا لە كەركوك و ناوچەی كێشە لەسەر روویاندابوو. هێزەكانی تر، كە یەكێتی نەبوون، بەبێ ئاگاداركردنەوەی یەكێتی لە پاشەكشێ و چۆڵكردنی هێڵی بەرگری، سەنگەرەكانیان چۆڵ كرد، هێزەكانی ٧٠ و سەركردەكانی یەكێتی و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان بە تەنها لەبەردەم لەشكری نابەرابەری هێزی هێرشبەردا بەجێهێشت. یەكێتی بە بڕیارێكی لەخۆبوردوانە، رەفتاری لەگەڵ ئەم هەڵوێستە ناجوامێرانەیە كرد، قوربانیی بە دەسكەوتەكانی خۆی دا، تا دەسكەوتە گشتییەكانی خەڵكی كوردستان، ئاوەدانیی شاری كەركوك و ژیانی كەركوكییەكان بپارێزێت و رێگە نەدات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێرلەخۆنەدیوو، ببێتە گۆڕەپانی شەڕێكی نەخوازراو. شەڕێك كە تا ئەمڕۆش، نە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئەو كاتی هەرێم، نە پەرلەمانی كوردستان، و نەهیچ دامودەزگایەكی تری هەرێمی كوردستان، بەرامبەر سوپای عێراق بڕیاری بەرپاكردنی نەدا. بۆیە ئەمڕۆ گوتاری چەواشەكارانی مێژوو هەر چۆن بن، هەمیشەیی نین، و كاریگەری لە ورەی كەسوكاری سەربەرزی قوربانیانی یەكێتی لە ١٦ی ئۆكتۆبەر ناكەن. رۆژێك مێژوو ئەم دوو هەڵوێستە جیاوازەی سەركردایەتی ریفراندۆم و، بەرگریی پێشمەرگەكانی یەكێتی لە خاكی كوردستان، هەڵاوێرد دەكاو بە دادپەروەرییەوە دەنووسێتەوە. ئەوكات رۆحی شەهیدەكانمان ئاسودە دەبن و دادگای ویژدانی گەل، بڕیاری یەكلاكەرەوەی خۆی دەدات. - دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ١٦ی ئۆكتۆبەر و سەرجەم شەهیدانی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان. - سەرشۆڕی بۆ چەواشەكاران و ئەوانەش، كە هەموو مێژوویان خۆچەماندنەوە بووە. راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠
(درەو میدیا): سێ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، پارتی روداوەكە بە خیانەت ناودەبات و یەكێتیش بە روداوێكی نەخوازراو و شەڕی روبەرووبونەوە، لەم راپۆرتەدا راستی ئەو روداوانە خراوتەوە روو كە یەكێتی و پارتی هێندەی یەك خاكی ناوچەی جێنفوزیان لە دەستداوە، لە سنوری دەسەڵاتی یەكێتی ( 11,800 ) كم2 خاك لەدەستدراوەو لە ناوچەی جێنفوزی پارتی ( 15,400 ) كم2 خاك لەدەستدراوە. 16ی ئۆكتۆبەر رۆژی 6/7/2017 لیژنەی باڵای ریفراندۆم كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی دەكرد، بڕیاریدا رۆژ 25/9/2017 ریفراندۆم بەڕێوەبچێت بۆ بڕیاردان لەسەر سەربەخۆیی و جیابونەوەی هەرێمی كوردستان لە عێراق، پەرلەمانی كوردستان كە ئەوكات ماوەی دوو ساڵ بوو پەكخرابوو، دەستی بەكاركردەوە و لە دانیشتنێكدا بڕیاری ریفراندۆمی پەسەندكرد. جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، لایەنە سیاسییە سەرەكییەكانی تر هەمویان بەشداربون لە لیژنەی باڵای ریفراندۆم. سەرباری ناڕەزایەتی و كێشمەكێشی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆیی و فشارەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەمریكاو توركیاو ئێران، لەو وادەیەی كە دیاریكرابوو، ریفراندۆم بەڕێوەچوو. 21 رۆژ دوای بەڕێوەچونی ریفراندۆم، حكومەتی عێراق كە تازە لە كۆتایی شەڕی دژ بە "داعش" نزیكدەبوەوە، بەشێوەیەكی كرداری ئاڕاستەی شەڕی گۆڕی بەرەو ئەو ناوچانەی كە لەدوای ساڵی 2003 و كەوتنی سەددامەوە كەوتبونە ژێر كۆنترۆڵی كورد. كۆكردنەوەی هێز.. سەرەتای روداوەكان حكومەتی عێراق كە خۆی لە بنەڕەتەوە بە بیانوو بوو لە دەسەڵاتی كورد بەسەر ناوچە جێناكۆكەكان، لەدوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بەهانەی شەڕی لەدژی كورد دەستكەوت، ئەوەشی زیاتر پاڵی بە سوپای عێراقەوە نا هێرش بكات، بەڕێوەچونی ریفراندۆم بوو لەو ناوچانە. سوپای عێراق هەڵمەتی سەربازی بۆسەر "داعش" لە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای كەركوك دواخست بۆ دوای شەڕی موسڵ، ئەمە پەیامێكی روون بوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەر لە ریفراندۆم كە سوپای عێراق جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك، بەڵام ئاستی هەڕەشەكە بە هەند وەرنەگیرا. سوپای عێراق بەبیانوی شەڕی حەویجەوە هێزێكی زۆری لە سنوری كەركوك كۆكردەوە، بەر لە شەڕی حەویجە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كەركوكی كرد، دەسەڵاتدارانی عێراق وایان نیشان دەدات كە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەگە هێرش دەكەنەسەر "داعش" لە حەویجە، بەمشێوەیە سوپای عێراق هێزی خۆی لە سنورەكە جێگیركرد وەكو ئامادەكارییەك بۆ گەڕانەوە بۆ ناو كەركوك. بەوشێوەیەی بڕیاری لێدرابوو، سوپای عێراق هێرشی كردەسەر "داعش" لە حەویجە و سنورەكەی كۆنترۆڵكرد، هێزی پێشمەرگە بەهیچ جۆرێك بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا نەكرد، دوای حەویجە، سوپای عێراق بەتەواوەتی دەستی كرایەوە بۆ روبەڕووبونەوەی پێشمەرگە. حكومەتی عێراق كە سەرەتا داوای دەكرد پێشمەرگە تەنیا ئەو ناوچانە رادەست بكاتەوە كە لە شەڕی دژ بە رێكخراوی "داعش" لە ساڵی 2014 وە دەستی بەسەردا گرتوون، بەڵام ئێستا كە شەڕ كۆتایهاتووە، دەیەوێت دەسەڵاتی كورد بگەڕێنێتەوە بۆ سنوری هەرێمی كوردستان بەر لە روخانی رژێمی سەددام لە ساڵی 2003دا. قایمكردنی سەنگەرەكان سوپای عێراق لە نزیك هێزەكانی پێشمەرگە دەستیكرد بە لێدانی سەنگەر، هێزەكانی فیرقەی نۆی تانك و پۆلیسی فیدراڵی و فیرقەی ئاڵتونی و حەشدی شەعبی لەناوچەكەدا كۆبونەوەو ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی قورسیان لەگەڵ خۆیاندا هێنا، لە رۆژی 14ی ئۆكتۆبەرەوە دەستیان بە جموجوڵ كرد. هەڕەشەی هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆسەر پێشمەرگە لە سنوری كەركوك گەیشتە خاڵی سفر، هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەستیان بە مەترسیداری دۆخەكە كردبوو، دەرگای گفتوگۆیان لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبی كردەوە بەمەبەستی رێگریكردن لە رودانی شەڕ، سەركردەكانی حەشد دەستپێشخەرییان بۆ گفتوگۆ قبوڵكرد، شەڕ لەبەردەرگای پێشمەرگەدا بوو، سەركردەكانی حەشد دووجار مۆڵەتیان بە فەرماندەكانی پێشمەرگەدا و هێرشیان دەستپێنەكرد، جاری یەكەم ماوەی (48) كاتژمێر و جاری دووەم ماوەی (24) كاتژمێر، بەڵام گفتوگۆكان هیچ شتێكیان لێ سەوز نەبوو. رۆژی 15ی ئۆكتۆبەر، پەرەسەندنێكی خێرا رویدا، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ (حاجی ئیقبال پور) و (ئەبو عەممار) كە دەوترێت دوو فەرماندەی سەربازی ئێرانین، سەردانی بارەگای میحوەری (4)ی كەركوكی هێزی پێشمەرگەیان كرد، دوای كۆبونەوەكە، وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەرەكە ئاشكرایكرد، ئیڤبال پور و ئەبو عیماد پێیانوتون، بەخۆشی بێت یان ناخۆشی دەبێت پێشمەرگە ئەم شوێنانە رادەستی هێزە عێراقییەكان بكات: • سەربازگە كۆنەكانی كەركوك • بیرە نەوتەكان • جادە حەولییەكەی كەركوك تاوەكو گوندی كەڵوڕ لەنێوان ناحییەی پردێ و شاری كەركوك، كە شەقامی سەرەكی كەركوك- هەولێر كۆنترۆڵ دەكات پێشمەرگە بەم پێشنیازانە قایل نەبوو، ئیقباڵ پور و ئەبو عیماد كە دڵنیابوون، پێشمەرگە ئامادە نییە ئەو ناوچانە رادەستبكات، بە وەستا رەسوڵی فەرماندەی میحوەری (4)یان رایگەیاند: • لەم ساتەوە چاوەڕوانی ئەوە بكەن هێرشی دەستپێدەكات • تاكە هۆكارێك كە هێرشەكەمان رابگرێت، ئەوەیە چاوەڕوانی كۆبونەوەی دوكان دەكەین، ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كور بڕیاریدا لەچوارچێوەی دەستوردا كێشەكانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بكات، هێرش ناكرێت كۆبونەوەكەی دوكان رۆژی 15ی ئۆكتۆبەر لە قەزای دوكان كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو، مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی دەكرد، لە لایەنی یەكێتی، كۆسرەت رەسوڵو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو مەلا بەختیار بەشداربون، پاشان بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی دەچێتە ناو كۆبونەوەكەوەو دەڵێت" دەبێت لێكتێگەیشتن لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەین، ناچارین ئەو لێكتێگەیشتنە بكەین"، مەسعود بارزانی بە بەرپرسانی یەكێتی دەڵێت" هیچ رێككەوتنێك لەئارادایە؟"، كۆسرەت رەسوڵو مەلا بەختیار دەڵێن" نەخێر، چونكە هێز لای ئێمەیەو ئەگەر رێككەوتنێك هەبێت، دەبێت ئێمە ئاگاداربین"، ئەمە وا دەكات بارزانی زۆر گوێ بۆ قسەكانی بافڵ تاڵەبانی شل نەكات. راگەیەندراوی كۆتایی كۆبونەوەی دوكان هیچ شتێكی تێدا نەبوو كە وەڵامدەرەوە بێت بۆ راگرتنی هەڕەشەكانی (ئیقبال پور و ئەبو عیماد)، بەدیاریكراویش راگەیاندنی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكات. رێككەوتنی یەكێتی و حكومەتی عێراق لە رۆژانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر، كاتێك ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی توندبونەوە لەبارەی هۆكارەكانی لەدەستدانی كەركوك و لەلایەكی تر پارتی هێرشی راگەیاندنی توندی دەكردەسەر هەندێك لەسەركردەكانی یەكێتی و تۆمەتباری دەكردن بە "خیانەت"، بافڵ تاڵەبانی دەقی رێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و حكومەتی عێراقی بڵاوكردەوە، كە بەپێی قسەی خۆی، لە رۆژی 14ی ئۆكتۆبەردا لەلایەن (38) كەس لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتییەوە ئیمزای لەسەر كراوە. دەقی رێككەوتنەكەی یەكێتی و حكومەتی عێراق بۆ رێگرتن لە روودانی شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە سنوری كەركوك، ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت: • سەركردایەتی سەربازی هاوبەش لەسنوری كەركوك پێكبهێنرێت، نوێنەری هێزەكانی ئەمریكاو پێشمەرگەو سوپای عێراقی تێدا بێت. ئەركی سەرەكی بریتییە لە دابینكردنی ئاساییشو ئارامی لەو ناوچانەو بارەگاكەشی لە سەربازگەی كەیوانی شاری كەركوك دەبێت. • هیچ هێزێكی سەربازی نەهێنرێتە ناو شاری كەركوك. • كێشەو ناكۆكییەكانی تر لەنێوان حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵ لەڕێگەی دیالۆگ لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بكرێت. • نەتەوە یەكگرتووەكانو ئەمریكا هاوكارو پشتیوان بن بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە. رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر، مەسعود حەیدەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانیو هادی عامری فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی رێككەوتنیان كردووە بۆ گەڕانەوەی هێزە عێراقییەكان بۆ ناوچە دابڕاوەكان. بەپێی قسەی مەسعود حەیدەر، ئەو رێككەوتنەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری، بەسەرپەرەشتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێوەندگیری قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كراوە. ئەو پەرلەمانتارە كوردە، ئەوكات ئاماژەی بەوەكردووە، خاڵەكانی ئەو رێككەوتنە لە بیرۆكەیەكی فەرەنسییەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بۆ دوو ئیدارە یان دوو هەرێم، بۆ ئەوەی بەوتەی ئەو، كورد بیر لە مافی چارەی خۆنوسین نەكاتەوە لە ئایندەی نزیكدا. ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنە بەپێی ئەوەی مەسعود حەیدەر لەوكاتەدا بڵاویكردەوە، ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت: • گەڕانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەكانو كشانەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەبێ شەڕ. • تەسلیمكردنی 17 یەكەی ئیداری (قەزاو ناحیەو ناوەندی كركوك) بە دەسەڵاتی ئیتحادی كە لەدوای ساڵی 2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی ئەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەكرێت، ئەوا عێراق داوای 11 یەكەی ئیداری تریش دەكات كە پاش 2003 هەرێم ئیدارەی ئەدات. كۆی گشتی دەبێتە 28 یەكەی ئیداری. • ناوەندی كەركوك ئیدارەی هاوبەش دەبێت، 15 گەڕەكی كوردی لەلایەن كوردەوە ئیدارە ئەدرێتو 25 گەڕەكی تری پێكهاتەكانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەنو ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت. • جێگا ستراتیژییەكانی كەركوك لەلایەن حكومەتی ئیتحادی بەڕێوەدەبرێت، سەربازگەی كەیوانو فڕۆكەخانەو بیرە نەوتەكانی كەركوك. • كردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتی نێودەوڵەتیدا. • پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانیو كەركوك لەلایەن حكومەتی ئیتحادییەوە. • پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سلێمانی بەپێی لیستی ئامادەكراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی. • دروستكردنی هەرێمی هەلەبجە- سلێمانی- كركوك. • تەشكیلكردنی حكومەتێك بۆ ئەم هەرێمە نوێیە. بارزانی لە هەڵوێستی وڵاتان تێنەگەیشت! پێش ئەوەی بافڵ تاڵەبانی هەواڵی رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقی پێبدات، بارزانی چەندین هەواڵی تری سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی لەبارەی ریفراندۆمەوە بیست، بەڵام گوێی بەهیچ یەكێك لەو هەڵوێستانە نەدا. ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنساو یەكێتی ئەوروپاو توركیا و ئێران بەفەرمی دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆم راگەیاند، روسیا هەڵوێستی روون نەبوو، ئیسرائیل تاكە وڵات بوو بەفەرمی پشتیوانی ریفراندۆمی كرد، بارزانی پشتی لە هۆشداریدانی ئەو وڵاتانە كرد لەبارەی سازدانی ریفراندۆم، بۆیە لە 16ی ئۆكتۆبەردا، جیهان بێدەنگ بوون لە هێرشی سوپای عێراق بۆسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر. 16ی ئۆكتۆبەر چی رویدا؟ كاتێك هەوڵە سیاسییەكان بۆ چارەسەر نەگەیشتە ئەنجام و كۆبونەوەی دوكان هیچ وەڵامێكە قایلكەری نەدایەوە كە هێرشی سوپای عێراق رابگرێت، شەوی 15 لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر كاتژمێر (9:30) خولەك هێزە عێراقییەكان دەستیان بە جموجوڵ كرد بە ئاڕاستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنوری كەركوك. بەپێی ئەو زانیارییانەی كە (درەو میدیا) بۆ نوسینی ئەم راپۆرتە كۆیكردوەتەوە، بڕیاربووە سوپای عێراق كاتژمێر (1)ی شەو هێرش بكات، بەڵام كاتێك بینیویەتی هێزەكانی پێشمەرگە پاشەكشێ دەكەن، هەرزوو هێرشەكەی دەستپێكردووە. كشانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ خەڵك چاوەڕواننەكراو بوو، چونكە ئەوكات وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری باشوری هێزی پێشمەرگەی كەركوك كە سەربە یەكێتییە لێدوانێكی داو وتی:" تەمەننا ئەكەین بێن ئەوەندەیان پێ دەڵێن با بێن.. حەشدی شەعبی دوژمنمانن"، هاوكات كەمال كەركوكی فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە كە سەربە پارتییە رایگەیاند:" ئەگەر بێن دەرسێكیان پێدەدەین قەت لەبیریان نەچێتەوە". دوای ئەم قسانە، هێزەكانی (70) كە سەربە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوون، پاشەكشێیان كرد، هێزەكانی (80)ش كە سەربە پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بە هەمان شێوە كشانەوە، دیمەنی كشانەوەی پێشمەرگە هەرزوو میدیاكانی جیهانی داگیركرد، خەڵێكی زۆری كورد كەركوكیان بەرەو شارەكانی هەرێمی كوردستان جێهێشت، لە شارەكانی هەرێم خەڵك بە خەمبارییەوە پێشوازییان لە هەواڵی شكانی هێزی پێشمەرگە كرد، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك كە سەربە یەكێتی بوو، شارەكەی جێهێشت و رووی لە هەولێر كردو لەوكاتەوە تائێستا هەر لە هەولێرە، هەندێك دەڵێن بووە بە پارتی، بەڵام خۆی ئەو قسانە رەتددەكاتەوە. بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی دابەشبوون بەسەر دوو بۆچوندا، بەرەیەك كشانەوەی پێشمەرگەی وەكو "خیانەت" ناودەبرد، بەرەكەی تر دەیانوت" كشانەوەكە تەكتیكییە و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق نابەرامبەرەو كورد لەو شەڕەدا زیانی گەورەی بەردەكەوت ئەگەر پاشەكشێ نەكات"، لەنێوان ئەم دوو بەرەیەدا، هەندێك لەسەركردەكانی تری یەكێتی باسیان لەوەدەكرد، پێشمەرگە بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق كشاوەتەوە، ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری كە سەربە یەكێتییە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر لەناو شاری كەركوك دەركەوت و داوای لە خەڵك كرد بگەڕێنەوە، لەرۆژانی دواتردا زیاتر ناوی ئاراس شێخ جەنگی لە میدیاكانی كوردستانەوە درەوشایەوە، پارتییەكان وەكو "خیانەتكار" ناویان دەبرد، هەندێك لە یەكێتییەكانیش بەرگرییان لێدەكرد. ئاراس شێخ جەنگی ئەوكات رایگەیاند، ئەوان بەو هەنگاوەیان كەركوكیان لە كارەسات رزگاركردووە، چونكە گرتنی كەركوك لەلایەن هێزە عێراقییەكان لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نێودەوڵەتیدا بووەو توركیا و ئێران و تەنانەت ئەمریكاش پشتیوانی ئەوەیان كردووە دۆخی كەركوك بگەڕێندرێتەوە بۆ پێش ساڵی 2003. هەر ئەو رۆژانە بوو كە ئاراسی شێخ جەنگی هێرشی توندی دەكردەسەر بنەماڵەی بارزانی تۆمەتباری دەكردن بەوەی هۆكاری ئەو روداوانە بوون كە بەسەر كەركوكدا هاتووە و ئەوان نەوتی كەركوكیان دزیوە. ئاراس شێخ جەنگی بەرگری لە گەڕانەوەی هێزە عێراقییەكان دەكرد بۆ كەركوك و دەیوت، ئەگەر حكومەتی ناوەند بگەڕێتەوە بۆ كەركوك خەڵك بارودۆخیان باشتر دەبێت، چونكە لە حكومەتی ناوەنددا یاسا سەروەرە، ئەمەش باشترە لەوەی لە كەركوك یەكێتی و پارتی دوو هێزی ئاسایشیان هەبێت، ئەو هەر لەو رۆژانەدا باسی لەوەدەكرد، لەماوەی 24 كاتژمێردا پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك دادەنرێت و پارێزگار كورد دەبێت و كەسێكی یەكێتی دەبێت، بەڵام تائێستا پارێزگارێكی عەرەب بە وەكالەت كاروباری كەركوك بەڕێوەدەبات، چەند رۆژێكە هاوكات لەگەڵ نزیكبونەوەی یادی 16ی ئۆكتۆبەر، یەكێتی هەوڵی ددەستپێكردووە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار. رۆژی 12/12/2017 ئاراسی شێخ جەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی:" ئامادەم بچمە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و هەموو راستی رووداوەكان وەكو خۆی لەبەردەم ئەندام پەرلەمان و راگەیەندكاران بۆ هەموو هاوڵاتیان روون بكەمەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی ئەوەی نایەوێت خەڵك راستییەكان بزانن، رێگری دروستدەكەن". رۆڵی نەوت لە 16ی ئۆكتۆبەردا كۆنترۆڵكردنی هەردوو بیرە نەوتی (ئاڤاناو بای حەسەن) لەلایەن پارتییەوە لەدوای هاتنی "داعش" بۆ ناوچەكە و كشانەوەی هێزەكانی عێراق، دەمێك بوو یەكێتی نیگەران كردبوو، پارتی لەو دوو بیرەوە رۆژانە زیاتر لە (260 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد، وەكو باسدەكرێت یەكێك لە هۆكارەكانی رێككەوتنی یەكێتی لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی كەركوكەوە پەیوەندی بەو بیرە نەوتانەوە هەبووە. بەشێكی تری هۆكاری روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە پارتی كە دەستی بەسەر نەوتی ئەو دوو بیرەی كەركوكدا گرتووە، رێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی كردووە، لە حاڵێكدا حكومەتی عێراق رێككەوتنی لەبارەی نەوتەوە لەگەڵ كۆمپانیای (بریتش پترلیۆم)ی بەریتانی هەبووە، لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر، كۆمپانیا بەریتانییەكە رێككەونی لەگەڵ راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت كردو هەرزوو رێككەوتنەكەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش بە ئاگاداری باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق. كورد نیوەی خاكەكەی لەدەستدا! ئەوە لە كەركوكو بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم رویدا، تەنها روداوێكی ئاساییو كۆنترۆڵكردنی چەند ناوچەیەك نەبوو لەلایەن حەشدی شەعبیو هێزە عێراقییەكانەوە، بەڵكو لەدەستدانی بەشێكی زۆری خاكی كوردستان بوو بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، كە لەماوەی سێ ساڵی پێشتردا بەخوێنی (هەزارو 700) پێشمەرگەو برینداربوونی زیاتر لە (12 هەزار) پێشمەرگەی تر لە شەڕی دژ بە "داعش"دا بەدی هاتبوو. ئەوەی لەماوەی (5 كاتژمێر)دا لە كەركوكو بەشێك لەناوچە كوردستانییەكانی تر دەرەوەی هەرێم روویدا لەدەستدانی زیاتر لە (12 هەزار) كیلۆمەتر دووجا خاك بوو، بەو پێیەی پارێزگای كەركوك بەتەواوی لەگەڵ قەزای دوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدینو ناحیەكانی جەلەولاو قەرەتەپەو جەبارە لە پارێزگای دیالە بەتەواوەتی كەوتنە دەست حەشددی شەعبی و هێزە عێراقییەكان. سەرباری ئەوەی هەردوكیان یەكتری بە "خیانەتكردن" تۆمەتبار دەكەن، بەڵام بە تەماشاكردنی نەخشەی ئەو زەوییانەی كە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە رادەستی سوپای عێراق كراون، دەردەكەوێت هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم بەرپرسیارن لەو شكستە مێژوییە. یەكێتی و پارتی كەمیان زیاتریان لەدەستداوە؟ لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لە سنوری ناوچەی دەسەڵاتی یەكێتی (11 هەزارو 800) كیلۆمەتر دوجار خاكی هەرێمی كوردستان كەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەكانەوە، لە سنوری دەسەڵاتی پارتیش (15 هەزارو 400) كیلۆمەتر خاك رادەستكراوە، سەرباری ئەوەی پارتی یەكێتی تۆمەتبار دەكات بە "خیانەتكردن"، بەڵام ئەو روبەرەی كە خۆی لەو رۆژانەدا چۆڵیكردووە بۆ هێزە عێراقییەكان، لە روبەرەكەی یەكێتی زیاترە. روبەڕی گشتی خاكی ناوچە جێناكۆكەكان (44 هەزارو 330) كیلۆمەتر دوجایە، ئەم روبەرە رێژەی 51.4ی كۆی گشتی خاكی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت. لەو روداوانەدا، یەكێتی نیشتمانی دەسەڵاتی لەم ناوچانە لەدەستدا: • كەركوك • داقوق • خورماتوو • دوبز • خانەقین • جەلەولا • قەرەتەپە • پردێ لەو روداوانەدا، پارتی دیموكراتی كوردستان دەسەڵاتی لەم ناوچانە لەدەستدا: • رۆژئاوای كەركوك • مەخمور • گوێر • شەنگال • سنونێ • زوممار • رەبیعە • بەعشیقە
درەو: فاخر شێخ تەیب بهڕێوهبهری جێبهجێكاری كۆمپانیای قهیوان رایدەگەیەنێت هەموو ئەو هەواڵانە رەت دەكەینەوە كە هەندێك میدیای عەرەبی و ناوخۆی لەسەر كۆمپانیاكەمان بڵاویان درۆتەوەو سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەین بهڕێوهبهری جێبهجێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قهیوان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ھهندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کۆمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە، ئێمه سهرلهبهری ئهو ههواڵانه ڕهتدهكهینهوهو داوای یاساییش لەسەرئەو کەناڵەو هەمو ئەو وێبسایت وکەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆماردەکەین". راشیگهیاند" ئێمه كۆمپانیایهكی گهورهین بهدڵنیاییهوه ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا بهوشێوهیه دهیانهوێت زیان به كۆمپانیاكهمان بگهیهنن". وتیشی" هەموو ئهو دۆسیهیانەی کە گوایە لهسەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت، لە کاتی خۆیدا بە دواداچونی بۆکراوە و بێبەریبونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێندراوە وەک لە هاوپەچدا دەیانخەینەڕوو، وە ئەوهەواڵە سهرلهبهری ناڕاست و چهواشهكارییه و دوای مەئیوس بوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم ههڵمهتەیان بردۆته نێو میدیاوه". بهڕێوهبهری جێبهجێكاری گروپی قهیوان جهختدهكاتهوه لهوهی، سهرجهم بهڵگهنامه یاساییهكانیان بۆ مامهڵهی نهوت ئاماده و بهردهسته، ملمان لهمو باریكتره ئهگهر ههركارێكی نایاسایمان كردبێت، دوپاتیشی دەکاتەوە کە ئهوان سكاڵای یاسایی لهسهر ئهو لایهنانه تۆماردهكهن كه بهبێ بهڵگه ناوی كۆمپانیاكهیان دهزڕێنن. کەناڵی (العربیە)ی سعودیە، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ژمارەیەک بەڵگەنامەی لەسەر کۆمپانیای "قەیوان" راپۆرتەکە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند دیکۆمێنتێکەوە کۆمپانیاکە تۆمەتبار دەکات بە قاچاخچێتی نەوت.
(درەو): كۆمپانیایەكی فەرەنسی سكاڵا لەسەر سیروان بارزانیو دەستەی پەیوەندییەكانو راگەیاندنی عێراق دەكاتو داوای (400 ملیۆن) دۆلار لە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم دەكات. كۆمپانیای "ئۆرانج"ی فەرەنسی لەبارەی پشەكانی لە كۆمپانیای "كۆڕەك تیلیكۆم"، دەستیكردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەدژی دەستەی پەیوەندییەكانو راگەیاندنی عێراق. بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی "فاینەنشاڵ تایمز"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، كۆمپانیای "ئۆرانج" كە بەشێكی پشكەكانی موڵكی حكومەتی فەرەنسایە، دوای چەندین مانگ هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی پشكەكانی لە كۆمپانیای "كۆڕەك تیلیكۆم"، دواجار لەم هەفتەیەدا پەنای بردووە بۆ سەنتەری نێودەوڵەتی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە داراییەكان، كە بەشێكە لە بانكی نێودەوڵەتی. كۆمپانیا فەرەنسییەكە باس لەوەدەكات، دەست گیراوە بەسەر بڕی زیاتر لە (400 ملیۆن) دۆلاری پشكەكانیدا لە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم، دەیەوێت كۆڕەك ئەم پارانەی بۆ بگەڕێنێتەوە. چیرۆكی كێشەی پشكەكانی كۆڕەك بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ساڵی رابردوو سایتی (بلۆمبێرگ) بڵاویكردەوە، سیروان بارزانی برازای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رێژەی 75%ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان كڕیوەتەوە. كڕینەوەی پشكەكانی كۆڕەك لەلایەن سیروان بارزانییەوە دوای ئەوەهات دەستەی پەیوەندییەكانو راگەیاندنی عێراق بە فەرمانێكی كارگێڕیی، كۆمپانیای "ئۆرانج"ی فەرەنسی لە پشكدارێتی كۆمپانیای "كۆڕەك" كردە دەرەوەو پشكەكانی گواستوەتەوە بۆسەر سێ وەبەرهێنی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان كە یەكێكیان (سیروان بارزانی) بوو. ساڵی 2011 كۆمپانیای "ئۆرانج"ی فەرەنسی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای "ئەجیلیتی" كوەیتی رێژەی 44%ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەكی كڕی. بە سەندنەوەی پشكی كۆمپانیا فەرەنسییەكە، رێژەی 75%ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆڕەك بە تەنیا بوو بە موڵكی سیروان بارزانی. هەردوو كۆمپانیای "ئۆرانج"و "ئەجیلیتی" لەڕێگەی وەبەرهێنانی بڕی (810 ملیۆن) دۆلارەوە، پشكیان لە كۆمپانیای كۆڕەك كڕی، بەڵام دەستەی پەیوەندییەكانو راگەیاندنی عێراق ساڵی 2014 رایگەیاند، ئەو گرێبەستە بۆ كڕینی پشكەكەی كۆڕەك هەڵوەشاوەتەوە، چونكە كۆمپانیا فەرەنسیو كوەیتییەكە پابەند نەبوون بە بەڵێنەكانیان بۆ دروستكردنی تونێلو دانانی تۆڕەكان. وتەبێژی كۆمپانیا فەرەنسییەكە رایگەیاند:" پشكی ئۆرانجو ئەجیلیتی بەشێوەیەكی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوەو ئۆرانج بەردەوام دەبێت لەسەر گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ وەرگرتنی قەرەبوو". لەلایەكی ترەوە كۆمپانیای ئەجیلیتی دەڵێ" بەردەوامە لەسەر رێوشوێنە یاساییەكان لە دوبەیو نیویۆركو سەنتەری نێودەوڵەتی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە داراییەكان، بۆ گێڕانەوەی پشكەكەی لە كۆمپانیا عێراقییەكە". لەبەرامبەردا سیروان بارزانی كە یەكێك لە بەهێزترین پیاوانی خاوەنی كار لە عێراق بەرگری لە بڕیارەكەی دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق دەكاتو دەڵێ" دادگاكانی عێراق پیشتوانی بڕیارەكەیان كردووەو بەهۆی بڕیارەكەی دەستەی پەیوەندییەكانەوە شانم داوەتەبەر مامەڵەكردن لەگەڵ قەرزەكانی كۆڕەك". لینكی راپۆرتەكەی رۆژنامەی "فاینەنشاڵ تایمز"ی بەریتانی https://www.ft.com/content/5e510882-7827-4023-bd8f-52ac71a8c7af
(درەو): وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت کەناڵی (العربیە)ی سعودیە، ژمارەیەک بەڵگەنامەی لەسەر کۆمپانیای "قەیوان" بڵاوکردەوە، کە کۆمپانیایەکی سنوری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. راپۆرتەکە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند دیکۆمێنتێکەوە کۆمپانیاکە تۆمەتبار دەکات بە قاچاخچێتی نەوت. پوختەی راپۆرتەکە ماوەی (٩ ساڵ)ە بەهۆی قاچاخچێتی و یاریکردن بە گرێبەستە حکومییەکانی نەوت و بڕی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، عێراق ملیاران دۆلاری لەدەستچووەو وڵات بێبەش بووە لە داهاتی ئەو گرێبەستە فەرمییانەی کە لەنێوان کۆمپانیا عێراقییەکان و لایەنە نزیکەکانی ئێراندا کراون. (العربیە) بەڵگەنامەی فەرمی دەستکەوتووە کە ئاشکرایدەکات (٣) کۆمپانیای عێراقی بۆ گواستنەوەی نەوت، کە خاوەندارێتییان بۆ یەک خێزان دەگەڕێتەوەو موڵکی کۆمەڵێک بران، سەرپێچی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکانیان کردووەو گرێبەستەکانی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانیان قۆرخکردووە، ئەمەش بەپێی دانپێدانانی دەستەی نەزاهەی عێراق. ئەم کارە وایکرد محەمەد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە دێسەمبەی ٢٠١٩دا فەرمانیدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی کاتیی بۆ لێکۆڵینەوە لە گرێبەستی پرۆژە نەوتییەکان و گرێبەستی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و گرێبەستی کۆمپانیای سۆمۆ لە ساڵی ٢٠١٥وە تا کۆتایی ٢٠١٩. چیرۆکی ئەم کۆمپانیایانە نوێ نین، ریشەیان دەگڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١، کاتێک دەزگای دژە تیرۆر نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق کردو دەریخست کۆمپانیای "قەیوان" کە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بوار گواستنەوەی نەوتەو خاوەنەکەی (سەعد تەیب)ە، لە ساڵی ٢٠١١وە تێوەگلاوە لە قاچاخچتی نەوت و موشتەقاتەکانی لەڕێگەی تانکەرەوە لەناوچەی"قادر کەرەم"ی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران. ئەمەش دوای یاریکردن بە نوسراوە فەرمییەکانی تایبەت بە بارەکانیی، پرۆسەی بەقاچاخبردنەکە لەڕێگەی هەردوو دەروازەی (باشماخ)و (پەروێزخان)ەوە بووە بۆ بەندەر (عەباس)و بەندەر (ئیمام) لە ئێران لەڕێگەی تانکەری خەڵکەوە. زانیاری پشتڕاستکراوە لە سەرچاوە عێراقییەکانی بواری نەوتەوە هەیە ئاماژە بەوەدەکات، شێوازی قاچاخچێتییەکە، کە نوسراوی لایەنە حکومییەکان لە عێراق باسیان لێوەکردووە، لەڕێگەی تێکەڵکردنی بڕێک لە نەوتی بەقاچاخبراوی ئێران و نەوتی عێراقەوە کراوەو لەڕیگەی کۆمپانیای "قەیوان"و ئەو کۆمپانیایانەوە رەوانە دەرەوە کراوە کە روپۆشکراون بەوەی کۆمپانیای عێراقین و گرێبەستی فەرمییان هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی هاوکێشەیە بەمشێوەیەی لێ بێت" ١٠٪ی نەوتی عێراق و ٩٠٪ی نەوتی ئێران". ئەم ئاگادارکردنەوەیە، توڕەیی لایەنی فەرمی عێراقی لێکەوتەوە.. ساڵی ٢٠١٢ بڕیاردرا بە راگرتنی کۆمپانیای "قەیوان" لە کارکردن و خرایە لیستی رەشەوە. بەڵام (العربیە) بەڵگەنامەی فەرمی دەستکەوتووە "کە بە نهێنی و تایبەت ناوبراوە"و لە وەزارەتی نەوتی عێراق- نوسینگەی زانیاریی و مۆڵەتە ئەمنییەکانەوە لە ١٨ی سێپتێمبەری ٢٠١٦ ئاڕاستەی کۆمپانیای سۆمۆ کراوە، تێیدا داوا کراوە رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر لەبەرامبەر کۆمپانیای "قەیوان"و پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکە یەکلابکرێتەوەو نوسیویەتی" دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئاگاداریکردوین لاری نیە لە مامەڵەکردن لەبارەی کۆمپانیای ناوبراو، تا ئەوکاتەی چاودێری بابەتەکە دەکەن"، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت کۆمپانیاکە بەردەوام بووە لەسەر کارە بازرگانییەکانی. سوپرایزەکە لە ١٢ی ئەپرێڵی ٢٠١٧د بوو، کاتێک نوسینگەی مۆڵەتە ئەمنییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی کۆمپانیای "قەیوان"ی کردەوە بۆئەوەی جارێکی تر دەست بەکاربکاتەوە لەسەردەمی سامر غەزبان وەزیری پێشووی نەوتی عێراق لە حکومەتەکەی عادل عەبدولممەهدیدا، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیاکە بە نوسراو بەڵێنیدا چیتر نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بەبێ رەزامەندی وەزارەتی نەوت نەگوازێتەوە. جیاوازییەکە لێرەد ئەوەیە، ئەم رووداوە هاوکات لەگەڵ گۆڕینی تیمی کۆمپانیای وەبازاڕخستی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رویداوە، کە دکتۆر فلاح عامری بەڕێوەبەری سۆمۆ لە ئەرکەکەی دورخرایەوەو دکتۆر عەلا یاسریی خراوەتە شوێنەکەی و بە فەرمانی یاسریی ١٤ کارمەندی سۆمۆ گواستراونەتەوە، ئەمەش لە ١٢ی سێپتێمبەری ٢٠١٩دا رویداوە، واتا دوای پێنج مانگ لە دەستپێکردنەوەی چالاکیی بازرگانیس کۆمپانیای "قەیوان" بەشێوەیەکی فەرمی و ئاشکرا، ئەمە نیشانەی سەرسوڕمان لەسەر هۆکاری گۆڕینی تیمی سۆمۆ دروست دەکات. ساختەکاریی و یاریکردن بە بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە بەپێی تایبەتمەندی وەبازاڕخستنی عێراق نین، لەم سنورەدا رانەوەستا، ساڵی ٢٠١٩ وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوێکی ناردو هۆشداریدا بە کۆمپانیای "قەیوان" بەوەی زیادەڕۆیی کردووە لە بڕی هەناردەکراوی غازی شلدا، هانیدا بۆ ئەوی یاریکردن بە بڕی هەناردەکراو رابگرێت. (العربیە) بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە دەریدەخات وەزارەتی نەوت لە مارسی ٢٠١٩دا بەبڕی (٣٣ ملیۆن) دۆلار سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای "قەیوان"دا سەپاندووە، ئەمەش بەهۆی یاریکردنی بە تایبەتمەنی وەبازاڕخستنی نەوتەوە. وەکو هەوڵێک بۆ خۆدزینەوە، کۆمپانیای تر دەرکەوت کە کەڤەری کۆمپانیای "قەیوان" بوون، لەوانە کۆمپانیای "شعاع الگاقە" کە سەلاح رەمەزان حەسەن بەڕێوەی دەبرد (٥٠٪ی پشکەکانی کۆمپانیاکەی هەبوو) هەروەها کۆمپانیای "أرچ المشكاە" کە حەیدەر سەعدون خاوەندارێتی دەکرد (١٠٠٪ی پشەکەکانی)، ئەم کۆمپانیایانە دەستیانگرت بەسەر هەموو گرێبەستەکانی کۆمپانیای سۆمۆداو لە بەرژەوەندی کۆمپانیای "قەیوان" قۆرخیان کرد، ئەمەش لەڕێگەی بەشداریکردن بە چەندین ناوی جۆراوجۆر لەو کەمکردنەوانەی کە کۆمپانیاکانی بواری فرۆشتنی نەوت دەیانکرد بۆ فرۆشتنی بەرهەمی زیادەی نەوتیی لە پاڵاوگەکان. نوسینگەی پشکنەری گشتی لە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ٢٠١٩/٤/٢٥دا ئەم بابەتەی ئاشکراکرد. بابەتەک لێرەدا رانەوەستا، دەستەی نەزاهەی عێراق- فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە رۆژی ٨ی سێپتێمبەری ٢٠٢٠دا بڕیاریدا لێکۆڵینەوە بکات لەبارەی ئەوەی "کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشتنی بەرهەمی نەفتای لە ئەمبارەکانی حەدیسەو کەرکوک داوا بە کۆمپانیاکانی شعاع الگاقەو أرچ المشكاە و قەیوان و ئەم کۆمپانیایانەش خاوەندارێتییان بۆ یەک خێزان دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵێک بران، ئەمەش پێچەوانەی رێنمایی پێدانی گرێبەستە حکومییەکانە. ئەوەی جێگەی پێکەنین و گریانیشە لەم دۆسیەیەدا، قەبارەی دژبەیەکیی نێوان قسەو کردارە، (العربیە) بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە رۆژی ١٧ی ئایاری رابردوو لە لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق دەرچووەو سەرپێچی گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوتی رەش و سکاڵاکان لەدژی کۆمپانیای سۆمۆ نیشان دەدات سەبارەت بە زیادکردنەکانی بواری بەرهەمە نەوتییەکان و ناڕەزایەتی لیژنەکە لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی زیادکردنەکە بەرێژەی ٥٠٪ بۆ کۆمپانیای "شعاع الگاقە"ی کەڤەری کۆمپانیای قەیوانە، ئەمەش بووەتە هۆی بەهەدەردانی پارەیەکی زۆری سامان گشتیی، بەپێی ئەمەش بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ رەوانەی لێکۆڵینەوە کراوە. سەرباری ئەمە، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا ناڕەزایەتی لە لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراقەوە هاتووە سەبارەت بە گرێبەستی پاڵاوتنی نەوتی خاو لەلایەن کۆمپانیای "قەیوان"ەوە، باسلەوەکراوە پرۆسەی پاڵاوتنەکە بووە بە قازانج بۆ پاڵاوگەکان و زیان بۆ وەزارەتی نەوت و بەهەدەردانی سامانی گشتیی، داواکراوە پێدانی نەوت بە پاڵاوگەکەی قەیوان رابگیرێت و هاوسەنگی بۆ گرێبەستەکە بگەڕێندرێتەوە. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە گرێبەستی پاڵاوتنی نەوتی خاو لەگەڵ کۆمپانیای "قەیوان" کە خاوەنی پاڵاوگەی بازیانە لە سلێمانی، بۆ ماوەی شەش مانگ نوێکراوەتەوەو دەکرێت جارێکی تریش نوێ بکرێتەوە، ئەمەش بۆ پاڵاوتنی ٣٨ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێکدا، بەمەش سەری ناڕەزایەتی لیژنەی وزەی پەرلەمان کێشرا بەدیواردا. (العربیە) چەندینجار هەوڵیدا لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی پەرلامانتاری یەکێتی و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی قسە بکات لەبارەی پرۆسەی قاچاخچێتییەوە، بەڵام کەس وەڵامی نەدایەوە. دوای هەموو ئەمانە، ئەو پرسیارەی کە خۆی دووبارە دەکاتەوە ئەوەیە، کێ پاڵپشتی کۆمپانیای "قەیوان" دەکات کە سەرباری ناڕەزایەتی و نوسراوە فەرمییەکان، بەردەوامە لەسەر کارکردن و گرێبەستەکانیی و کۆمپانیا عێراقییەکانی تر لە رکابەرێتی دوردەخاتەوە ؟
(درەو): ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئەمڕۆ چووە پەرلەمانی كوردستانو لەبارەی چارەنوسی پێنج موچەی موچەخۆران كە كەوتووەتە لای حكومەتی هەرێم قسەی بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان كرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند كەسێك لە بەشداربوانی كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەستیكەوتووە، ئاوات شێخ جەناب وتویەتی: • پێنج موچەی موچەخۆران كە كەوتوەتە لای حكومەت، سێ موچەی دەخرێتە سەر موچە پاشەكەوتكراوەكانی كابینەی پێشوو، دوو موچەشی دەبێت بە قەرز لەسەر حكومەتی بەغداد. • ئەم بڕیارە لەبارەی چارەنوسی پێنج موچەكەوە، بڕیاری كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانەو تەنانەت یەك كەسیش دژی نەبووە، واتا نوێنەرانی پارتیو یەكێتیو گۆڕان لە حكومەت پێكەوە بڕیارەكەیان داوە. • ئەو دوو موچەیەی كە لەسەردەمی كابینەی ئێستادا نەدراوە، رێككەوتن هەیە بەغداد بگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم، هەركاتێك بەغداد پارەكەی خەرج كرد، حكومەتی هەرێم ئەو دوو موچەیە بە فەرمانبەران دەداتەوە. • هاتنی (320 ملیار) دینارەكەی بەغداد لە مانگی داهاتوودا كۆتایی نایەتو بەردەوام دەبێت. • لیستی موچەی مانگانەمان بۆیە راستكردوەتەوە، بۆئەوەی لەمەودا مانگانە هاوكات لەگەڵ حكومەتی عێراقدا موچە دابەش بكەین.
ئامادەكردنی: ئەنوەر كەریم حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم ساڵدا تەنها چوار موچەی داوە بە لێبڕینی 21%، لە مانگی ماییسی ئەمساڵیشەوە قەرزەكانی حكومەت نزیكەی ( ملیارێك) دۆلار زیادیكردووە. لێدوانەکانی حکومەتی هەرێم ناڕاستە بەرامبەر بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ئەڵێت تەنها 2 مووچە قەرزارین ، وە تەنها لە مسا ڵدا (5)مووچە لە دواوەیە . موچەی مانگی کانونی دوهەم لە لە 19 /3 دا دەستیکردوە بەدابەشکردن . وە موچەی مانگی شوبات لە 4/ 5 دا دەستیکردوە بەدابەشکردن ، وە موچەی مانگی ئازار لە29/6 دا دەستیکردوە بەدابەشکردن بەلێبرێنی لە 21% وە موچەی مانگی نیسان لە 20/ 8 دا دەستیکردوە بەدابەشکردن بەلێبڕینی 21% لەبەر ئەوە هەر لەساڵی 2020 دا حکومەت 4 مووچەی فەرمانبەران قەرزارە. قەرزەکانی حکومەتی هەرێم لە ماوەی 4مانگدا بەبڕی (916 ) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیادیکردوە بە ووتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 6/10 لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە قەرزاکانی حکومەتی هەرێم گەیشتۆتە =28.476.675.039 ملیار دۆلاری ئەمریکی . لە کاتیکدا کە قەرزاکانی لە مانگی مایسدا گەیشتبوە 27.549.958 ملیار دۆلاری ئەمریکی . ئەوەی جێگای سەرنجە حکومەتی هەرێم شایستە دارایەکانی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوتی داوە لە دوای مانگی مایسەوە بۆ مانگەکانی دوای ، بۆیە قەرزاکانی جێگای تێڕمانە ،. ئەمەش بەڵگەکانە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان شایستە دارایەکانی کۆممپانیا بیانیەکنی داوە ، کۆمپانیای گەڵف کییستۆن پێترۆڵیۆم . کە لە کێڵگەکانی شێخان وە بەرهینان دەکات بە پێی هەواڵی 5533Q ; وەزاراتی سامانە سروشتیەکان لە رۆژی 19-6-2020 دا بڕی (2.7) ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپپانیاکە تێچووی شایستە دارایەکانی بۆ مانگی مایس ، لە ڕۆژی 28-7-2020 بە پێی هەواڵی 2173U. وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بڕی( 9.6 )ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکە وەک شایستە دارایەکانی بۆ مانگی حوزەیران داوە . بەپێی هەواڵی 6536X لە رۆژی 1-9-2020 حکومەتی هەرێم بڕی (10) ملیۆن دۆلاری داوا بە کۆمپانیاکە وەک شایستە دارایەکانی مانگی تەموز. بە پێیی هەوالی 1680A; لە رۆژی 25-9 -2020 حکومەتی هەریم بڕی (12.5) ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکە وەک شایستە دارایەکانی بۆ مانگی ئاب ، کۆپمپانیای گینێل ئینێرجی وDNA بۆ کێڵگەکانی تاوگی و فیشخابور . بە پێی هەواڵ . لە گروپی EQS لە 28-7 -2020 حکومەتی هەرێم بڕی ( 30.2) ملیۆن دۆلاری داوە بە گینێل و DNA بۆ شایستە دارایەکانی تاوگێ و فیشاخابور بۆ مانگی حوزەیران . بە پێی هەواڵی . گروپی EQS. لە ڕۆژی 1-9 -2020 دا بڕی(4.7) ملیۆن دۆلار دراوە بە گینێڵ وە ک شایستە دارایەکانی کیڵگەی تەق تەق وە بڕی 35.8 ملیۆن دۆلار بۆ کیڵگەکانی تاوگی و فیشخابور دراوە بە گینێل و DNA بۆ شایسیتە دارایەکانی مانگی تەموز، بە پێی هەواڵ لە لایەن گروپی EQS. لە رۆژی 25- 9 -2020 دا حکومەتی هەرێم بڕی 4.7 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیای گینێل بۆ شایستە دارایەکانی لە کیڵگەکانی تەق تەق . . وە حکومەتی هەرێم بڕی 33.8 ملیۆن دۆلاری داوە بە گینێڵ و DNA بۆ شایستە دارایەکانی لە کێلگەکانی تاوگی و فیشخابور . کۆمپانیای Shamaran. . لە کیڵگەکانی ئەتروش وە بەرهینان دەکات لە ڕۆژی 4-9-2020 وەزارەتی سامەنە سروشتیەکان بڕی (21.4 )ملیۆن دۆلاری داوە بۆ شایستە دارایەکانی مانگی تەموز لە رۆژی 28-9 -2020 دا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی 20 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیەکە بۆ شایستە دارایەکانی مانگی ئاب . وە هەروەها شایستە دارایەکانی مانگەکانی پێشووی وەرگرتوە . کۆمپانیای کار گروپ ئەم کۆمپانیایە زۆرتین بڕی نەوتی هەرێم دەردەهێنێت کە بڕەکەی 170 هەزار بەرمیل / رۆژێکدا لە کێڵگەکانی خورمەڵە، بەهۆی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە پشکەکانی لە بۆرسەی هیچ ووڵاتێکدا بازرگانی پێوەناکرێت . بۆیە ناتوانرێت شایستە دارایەکانی بدۆزینەوە ، لەبەر نەبوونی شەفافیەت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە، بڕی شایستە دارایەکانی کۆمپانیای کار گروپ لە بەیانامەدا بڵاوناکرێتەوە . لەبەر ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان شایستە دارایەکانی کۆمپانیا بیانیەکانی داوە ، گومانی تیانیە کە شایستە دارایەکانی کۆمپانیای کار گروپیشی بەهەمانشیوە داوە. ئە گەر شایستە دارایەکانی کۆمپانیاکان درابێت و وە موچەش ئاوا داوادەکەوێت و نادرێت و لێدەبڕریت بۆ یە قەرزاکانی حکومەت جێگای سەرسوڕمانە بۆ زیادکردنی .
(درەو): ئەمڕۆ ئەندامێكی دادگای فدراڵی عێراق بەناوی دادوەر (عەبود ساڵح تەمیمی) كۆچی دوایی كرد. بەمردنی دادوەر عەبدود تەمیمی، جارێكی تر كێشەی نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی عێراق كەوتەوە بەر باسو خواست. بەگوێرەی دەستور، دادگای فیدراڵی عێراق تاكە لایەنە تەماشای تانەكانی هەڵبژاردن دەكاتو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات، لەكاتێكدا بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، ئێستا دادگای فیدراڵی لەناو كێشەیەكی یاسایدایە. دادگای فیداڵی كە لەڕووی ئیدارییەوە سەربە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییە، لە (9) دادوەر پێكدەهات، بەمدواییە یەكێك لە دادوەرەكان خانەنشین بوو، بەهۆی ئەوەی میكانیزمێكی دیاریكراو لەبەردەستدا نەبوو، تائێستا نازانرێت شوێنی ئەو دادوەرە خانەنشینە چۆن پڕبكرێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی یاسای دادگاكە، نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی بە ئامادەبوونی سەرۆكو (8) ئەندامی دادگاكە پێكدێتو بەبێ ئامادەبوونی كەسێكیان دانیشتنو كۆبونەوەكانیان بە نادروست ئەژماردەكرێتو هەر بڕیارێك لەو كۆبونەوانەدا دەربچێت لایەنی جێبەجێكار پابەند ناكات بە جێبەجێكردنیەوە. پێشتر دادگای فیدراڵی كە یەكێك لە ئەندامە سەرەكییەكانی خانەنشین دەكرد، شوێنەكەی بە ناوی كەسێك لە لیستی یەدەگەكان پڕدەكردەوە، بەڵام دەركەوت دواین لیستی ناوی كاندیدە یەدەگەكان بەهۆی زۆری تەمەنیانەوە هەمویان رەوانەی خانەنشینیی كراونو ناتوانرێت كەسیان بگەڕێندرێتەوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورسییەی دادگاكە كە چۆڵ بووە، لێرەوە گرفت لە نیسابی یاسایی دادگای باڵای فیدراڵیدا دروست بووە، بۆئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، دەبێت پەرلەمانی عێراق ئەم كێشەیە چارەسەر بكات. هەندێك داوا دەكەن پەرلەمان یاسایەكی نوێ بۆ دادگای فیدراڵی دەربكات، بەڵام تاریق حەرب پسپۆڕی یاسایی دەڵێ:" لەبری ئەوەی چاوەڕێی یاسای نوێی دادگاكە بكرێت كە پەسەندكردنی پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران واتای (220) پەرلەمانتار هەیە، یاسای ژمارەی (30)ی ساڵی 2005ی دادگای فیدراڵی هێشتا بەركارە، دەتوانرێت بە زۆرینەی ساددە ماددەی سێی ئەو یاسایە هەموار بكرێتو ئەوكاتە دەتوانرێت شوێنە بەتاڵەكە پڕبكرێتەوەو كۆتایی بە كێشەی نیسابی دادگای فیدراڵی بهێنرێت". مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمدواییە رایگەیاند، بەبێ چارەسەركردنی كێشەی نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵی، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ناكرێت.
راپۆرت: محەمەد رەئوف- فازل حەمەڕەفعەت مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵەكانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی كۆتایی بەقەیرانی دارایی بهێنێت، ئەم كارەی بۆ نەكرا، ئێستا بەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێك دەیەوێت لانی كەم هەندێك لە دیمەنی قەیرانەكە بگۆڕێت، هەفتەی داهاتوو حكومەت موچەیەكی تر دابەشدەكات، مەسرور بارزانی دەیەوێت موچەی پێنج مانگی موچەخۆران كە كەوتووەتەسەر شانی حكومەت پاكتاو بكات، لەم راپۆرتەدا (درەو) وردەكاری زیاتر دەخاتەڕوو. موچەیەكی تر حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی موچەیەكی تر لەسەردەمی قەیرانی داراییو كۆرۆنادا. ئەو موچەیەی كە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی بكات، تائێستا یەكلانەبوەتەوە موچەی مانگی چەندە، ئەگەر بەپێی خشتە كۆنەكە موچە دابەشبكرێت ئەوا دەبێت بە موچەی مانگی (نیسان) واتا مانگی (4)ی 2020، خۆ ئەگەر وەكو ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت باسی دەكات، خشتەی دابەشكردنی موچە راستبكرێتەوە، موچەكە دەبێت بە موچەی مانگی (ئەیلول)، واتا مانگی رابردوو. هەرچۆنێك بێت ئەمڕۆ (53) رۆژ تێپەڕی بەسەر وەرگرتنی موچەی مانگی ئازاری رابردوودا، كە وەزارەتی تەندروستی وەكو یەكەمین وەزارەت لە رۆژی 17ی ئابی رابردوودا وەریگرتووە، لە هەموو حاڵەكاتدا حكومەت بۆ ئەمجارەش بە دوو مانگ یەك موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكات. بۆ ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم دواكەوتنی وادەی دابەشكردنی موچەی خستە ئەستۆی حكومەتی عێراقەوە، بەوپێیەی لە عێراقیش بۆ ئەم مانگە بەهۆی نەمانی نەختینەی دارایی لە بانكی ناوەندیی، كێشە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دروستبووە، حكومەتی عێراق ماوەی دوو هەفتە دابەشكردنی موچەی دواخست. پێشتر كە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دابەشكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەرانی دەدا، پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لیستی موچەی وەزارەتەكاندا لە ریزبەندی سێیەمدا بوو، واتە سێیەمین لایەن بوو كە موچەكەی بۆ دەخرایە سەر حساب بانكیی، بەڵام بەپێی لیستی ئەم مانگە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆتایی لیستی وەزارەتەكانی عێراقدایە، هەرچەندە دەوترێت حكومەتی هەرێم فشاری كردووە وادەی خەرجكردنی پارەكەی بۆ پێش بخرێت. ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بە خەرجكردنی موچەی وەزارەتەكان، بڕیارە خەرجكردنی پارە رۆژی هەینیو شەممەش رانەوەستێتو رۆژی دووشەممە كۆتایی بێت، بەم پێیەبێت لە هەموو حاڵەكاندا رۆژی یەكشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (320 ملیار) دینارەكەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتەسەر ژمارە حسابی حكومەتی هەرێمی كوردستان. چارەنوسی موچە فەوتاوەكان ! مەسرور بارزانی كە یەكەمینجارە خۆی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا تاقیدەكاتەوە، رۆژی 10ی تەموزی 2019 حكومەتەكەی متمانەی لە پەرلەمانی كوردستان وەرگرتووە، واتا نزیكەی ساڵێكو سێ مانگە دەستبەكاربووە، لەم ماوەیەدا بەپێی قسەی مەسرور بارزانی، حكومەتەكەی (12) موچەی دابەشكردووە. بەڵام ئێستا كە مانگی (10)ی ساڵی 2020ە، حكومەتی مەسرور بارزانی ئەگەر بەپێی خشتە كۆنەكە موچە دابەشبكات، دەبێت موچەی مانگی (4)ی 2020 بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكات، واتا كابینەی مەسرور بارزانی لە دابەشكردنی موچەدا (6) مانگ لەدوای هەموو جیهانەوەیە، ئەم كێشەیە چۆن چارەسەر دەكرێت ؟ چارەنوسی موچە فەوتاوەكان چی بەسەردێت ؟ رۆژی 5ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم چووە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، لەوێ لەبارەی چارەنوسی موچە فەوتاوەكانەوە وتی:" ئێمە لەم حكومەتەدا موچە پاشەكەوت ناكەین، بەڵام قەرزی حكومەتی پێشووتریش وەرناگرین". مەسرور بارزانی لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا لە پۆستی سەرۆكی حكومەت، هێڵێكی گەورەی كێشا لەنێوان خۆیو نێچیرڤان بارزانی ئامۆزایدا، كە لە (17 ساڵ)ی رابردوودا پۆستی سەرۆكی حكومەتی بەدەستەوە بووە، مەسرور هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە ئەنجومەنی وەزیرانو حكومەتەكەی لە دۆستو كەسە نزیكەكانی نێچیرڤان پاككردەوە، ئێستاش دەیەوێت شانی كابینەكەی لەو قەرزو كێشانە بتەكێنێت كە لە كابینە یەك لەدوای یەكەكانی نێچیرڤانی ئامۆزایەوە بۆی ماوەتەوە، ئەمە بەدیوە سیاسییەكەیدا جۆرێكیشە لە خۆ بێبەریكردنی پارتی لە 17 ساڵی حوكمڕانی نێچیرڤان بارزانی. بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لەناو پارتی دەست (درەو) كەوتوون، مەسرور بارزانی پێشنیازی كردووە بۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، بەمزوانە خشتەی مانگانەی دابەشكردنی موچە رێكبخاتەوەو بۆ رایگشتی بڵاوبكاتەوە، رێكخستنەوەكە بەمشیوەیە دەبێت: • موچەی سێ مانگی كابینەی نێچیرڤان بارزانی كە بە میرات بۆ كابینەی ئێستا بەجێماوە، بكرێت بە پاشەكەوتو بخرێتەسەر موچە پاشەكەوتكراوەكانی كابینەی نێچیرڤان بارزانی، بەمە كابینەی مەسرور بارزانی رزگاری دەبێتو سێ مانگ موچەی بۆ دەگەڕێتەوە. • كابینەی نۆ موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی نەداوە، هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی (9) دابەشبكرێت، ئیتر تەنیا موچەی دوو مانگی ئەمساڵ لای حكومەتی مەسرور بارزانی دەمێنێتەوە، بۆ ئەمە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی رایبگەیەنێت موچەی ئەو دوو مانگە بۆیە دابەشنەكراوە بەغداد پارەی نەناردووە، ئەمە قەرزە لەسەر بەغداد نەك حكومەتی هەرێم، ئەگەر حكومەتی بەغداد پارەكەی نارد، حكومەتی هەرێم دابەشی دەكات بەسەر فەرمانبەراندا. • بەم دوو رێگایە مەسرور بارزانی دەیەوێت كەمێك خۆی لەژێر باری فشاری شەقام لەبارەی موچە دەرباز بكاتو لەبەردەم رایگشتیدا دیمەنەكە بەوشێوەیە بگۆڕێت كە حكومەتی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دابەش دەكات. لەبارەی موچەی ئەم مانگەوە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەبەردەستدان، بۆ ئەو موچەی كە بڕیارە حكومەتی هەرێم هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بكات، وەزارەتی دارایی بڕی (413 ملیار) دینار داهاتی لەبەردەستدایە، ئەم پارەیە لەگەڵ (320 ملیار)ەكەی بەغدادەوە دەبێت بە (733 ملیار) دینار. خەرجی موچەی موچەخۆران لە هەرێمی كوردستان بەبێ دەستكاریكردن مانگانە (895 ملیار) دینارە، ئەو پارەیەی ئێستا لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدایە رێژەی 18%ی كورتهێنانی هەیە بۆ پڕكردنەوەی خەرجی موچە، حكومەت ئەم كورتهێنانە بە لێبڕینی 18%ی خەرجی موچەی هەر وەزارەتێك پڕدەكاتەوە، وەزارەتەكانیش كەمكردنەوەكە دەگوازنەوە بۆسەر موچەی فەرمانبەران. بەگوێرەی ئەوەی ئێستا بۆ موچە لەبەردەستدایە، داهاتەكانی حكومەتی هەرێم بەبەراورد بە مانگی ئابی رابردوو كە موچەی مانگی نیسانی تێدا دابەشكراوە، گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، پێدەچێت حكومەت بیەوێت ئەو داهاتانەی كە بۆ خەرجی موچە تەرخانیكردوون تا ئەوكاتەی دۆخەكە بەرەو باشبوون دەڕوات، بەمشێوەیە جێگیر بكات: • داهاتی نەوت: 270 ملیار دینار • داهاتی ناوخۆ: 120 ملیار دینار • یارمەتی دارایی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی كوردستان: 20 ملیار دینار • پارەكەی بەغداد: 320 ملیار دینار چارەنوسی 320 ملیار دینارەكە رۆژی 15ی ئابی رابردوو، دوای چەند مانگێك هاتوچوونی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رێككەوتنێكی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد لەبارەی بودجەو داهاتەكانەوە. بەپێی ئەم رێككەوتنە، كازمی قایل بوو بەوەی تا ئەوكاتەی بودجەی ساڵی 2020 لە پەرلەمانی عێراق پەسەند دەكرێت، وەكو بودجەی بەكاربردن، بۆ سێ مانگ (ئاب- ئەیلول- شترینی یەكەم) مانگانە بڕی (320 ملیار) دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت. حكومەتی كازمی بۆ مانگی ئاب بڕی (320 ملیار) دینارەكەی بۆ هەرێم نارد، هەفتەی داهاتووش هەمان بڕی پارە بۆ مانگی ئایلول دەنێرێت، ئەگەر یاسای بودجەی ساڵی 2020 لە پەرلەمانی عێراق پەسەند نەكرێت، تا كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی كازمی یەك جاری تر بڕی (320 ملیار) دینار بۆ هەرێم دەنێرێت. بەمدواییە حكومەتی كازمی لەژێر فشاری پەرلەمانی عێراقدا پرۆژە بودجەی 2020ی رەوانەی پەرلەمان كرد، بەڵام پرۆژەكە بەگشتیی كۆپییەكی یاسای بودجەی 2019ی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی بوو كە وەرگرتنی بڕێك قەرزی نوێی بۆ زیادكرابوو، كوتلەكانی پەرلەمان پرۆژەكەیان رەتكردەوەو داوای بودجەو خەرجی راستەقینەی ئەمساڵی حكومەتی عەبدولمەهدی+ كازمییان كرد، بەوهۆیەوە كازمی پرۆژەكەی لە پەرلەمان كێشایەوە. ئێستا كە حكومەتی هەرێم پێویستی بەوەیە بودجەی 2020ی عێراق پەسەندبكرێتو بتوانێت بەهۆیەوە بۆ دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵ بەشێوەیەكی فەرمی (320 ملیار) دیناری تری مانگانە زامن بكات، لە بەغداد كێشە بۆ بودجەكە دروستبووە، كازمی لەم كاتەدا كە حكومەت توشی قەیرانی دارایی بوەتەوە، ئەولەویەتی كارەكانی ئەوەیە پەرلەمان بە یاسایەكی نوێ دەرگای لەسەر وەرگرتنی بڕێك قەرزی نوێ بۆ بكاتەوە، بۆیە كاتێك نەیتوانی لەڕێگەی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ەوە زامنی وەرگرتنی قەرز بكات، پرۆژەكەی كێشایەوەو دواتر بەشێوەیەكی سەربەخۆو بە نوسراوێك داوای لە پەرلەمان كرد رێگەی بدات قەرزی نوێ بكات، بەم بارودۆخەوە پێشبینی ناكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەیاسای بودجەی 2020 پەسەندبكرێت، ئەمەش وادەكات حكومەتی هەرێم جارێكی تر لەگەڵ كازمی تێهەڵچێتەوە لەسەر (320 ملیار) دینارەكە. حكومەتی مەسرور بارزانی لەكاتێكدا پلانی هەیە بۆ ئەوەی موچەی مانگانەی موچەخۆران رێكبخاتەوە، ئەگەر كێشەی بۆ (320 ملیار) دینارەكەی بەغداد دروست ببێت، جارێكی تر دەكەوێتەوە ناو كێشەی موچەو مانگانە ناتوانێت لەكاتێكی دیاریكراودا موچە بدات. قسەوباس هەیە مەسرور بارزانی دەیەوێت مانگانە بەپێی ئەو داهاتانەی لەبەردەستدا (30 رۆژجارێك) موچە بدرێت، ئیتر رێژەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هەرچەنێك بێت، بەڵام ئەگەر كێشە بۆ (320 ملیار)ەكەی بەغداد دروست ببێت، رەنگە تا كۆتایی ئەمساڵ جگە لەو موچەیەی كە هەفتەی داهاتوو دابەشدەكرێت، كابینەی مەسرور بارزانی تەنیا یەك موچەی تر بە لێبڕینەوە بە موچەخۆران بدات، واتا جارێكی تر پەنا دەباتەوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی دابەشكردنی موچە لە مانگێكەوە بۆ دوو مانگ جارێك.