نەخشەی نوێی رۆژئاوای كوردستان
2026-02-01 17:32:28
راپۆرتی درەو:
لە ئێستادا سەرجەم خاكی كوردستانی ناوچەی كۆبانی و حەسەكەو قامیشلۆ لەژێر دەستەی خۆسەردایە، جگە لە عەفرین و سەرێ كانی و گرێ كە سپی پێنج ساڵ پێش ئێستا داگیركران، كۆی خاكی ژێردەستی هەسەدەو خۆسەر نزیكەی (20) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە لەكۆی ( 33) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە، لە ئێستادا (7) كێڵگەی نەوتی و غازی و (1500) بیری نەوت (25) بیری غاز لەژێر دەستی خۆسەرداماوە، بەڵام زۆرینەی گوندەكانی سنوری خاكی كوردستانی رۆژئاوا تەعریب كراون، لە كۆی (1717) گوندی ناوچەكە زیاتر لە (1000) گوندی عەرەبنشینە، كەمتر لە (700) گوندی كوردنشین ماوە، لەكۆی زیاتر لە (4) ملیۆن و ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوا، زیاتر لە (2 ملیۆن و 500 هەزار) كەسی لەژێر دەسەڵاتی خۆسەرە، لە حەسەكەو كۆبانی و نزیكەی (ملیۆن و 500 هەزار) كەسی لەژێر دەستی گروپەكانی سەربە توركیا و حكومەتی سوریایە لە عەفرین و شێخ مەقسود و سەرێكانی و گرێ سپی، كە پێشتر ئەو ناوچانە داگیركرابوون.
شەڕی 15 رۆژی نێوان هێزەكانی هەسەدەو سوپا و گروپە چەكدارییەكانی سوریا نەخشەی دەسەڵاتدارێتی لە سوریا گۆڕی بە جۆرێك هەسەدە تەواوی دەسەڵاتی لەناوچە عەرەب نشینەكانی لەدەستداو لە ئێستادا دەسەڵاتدارێتی لە بەشێك لە ناوچە كوردییەكان ماوەو ئەو رووبەرەی لەبەردەستیدایە نزیكەی (20) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشەیە.
خاكی سوریا بە گشتی (185 هەزارو 180) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لەو ژمارەیە تا پێش رووداوەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە:
- ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا: 69.3%
- ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە: 27،8%
- ناوچەی دروز: 2.8%
- جۆلان: 0.1%
پێش دەستپێكردنی شەڕی (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) لە 6ی كانونی دووەمی 2026ەوە كۆی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە (51،961) كیلۆمەتر چوارگۆشەبوو بەسەر پارێزگاكانی (حەسەكە، دێرزور، رەقە، حەلەب)دا دابەش بوون:
- حەسەكە: كۆی رووبەری (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشە
- رەقە: كۆی رووبەری 19،616 كیلۆمەتر چوار كۆشەیە.
- حەلەب: كۆی رووبەری 18،500 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە.
- دێرزور:كۆی روبەری 33،060 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە.
یەكەم: پارێزگای حەسەكە
كۆی رووبەری پارێزگای حەسەكە (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بەڵام بەشێكی بە نزیكەی (3) هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشە لەژێر دەسەڵاتی گروپەكانی سەربە توركیا لە باكوریەوە، كەواتا نزیكەی (17،000) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، كە گرنگترین شاری ناوەندی حەسەكەو قامیشلۆو دێریك و عامودایە.
دووەم: پارێزگای رەقە:
كۆی روبەری پارێزگای رەقە (19،616) كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، سەنتەری پارێزگای رەقەو تەبقە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی هەسەدە بوون، واتا لە كۆی (19،616) كیلۆمەتر چوار گۆشەیە نزیكەی (11 هەزار 700) كیلۆمەتر چوار گۆشەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوو، لەو رێژەیە ئێستا هەموو ئەو پارێزگا عەرەبیەی لەدەستداوە.
سێیەم: پارێزگای دێرەزوور
كۆی رووبەری پارێزگای دێرزور: 33،060 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، لەو ژمارەیە نزیكەی (14،527) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە بە سەنتەری پارێزگاكەشەوە، بەڵام لە ئێستادا تەواوی ئەو پارێزگا عەرەبنشینەی لەدەستداوە، زۆرینەی كێڵگە نەوتیی و غازییەكان لەم پارێزگایەن.
چوارەم: پارێزگای حەلەب
كۆی رووبەری پارێزگای حەلەب ( 18،500 )كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، كە كۆبانی و ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەبوون بە دێر حافر و مەسكەنەو هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، بە نزیكەی نزیكەی (5،400) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە ، بەڵام لە ئێستادا دێر حافر و مەسكەنەو شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی لەدەستدا (پێشتریش عەفرین لەدەستدرابوو) ئێستا نزیكەی (3،250) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماوە، شاری كۆبانی و ناحیەكانی سەربە پارێزگای حەلەبە.
واتا كۆی گشتی ئەو روبەرەی لە ئێستادا بەدەستی خۆسەرەوەیە زیاتر لە (20،250) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
رۆژئاوای كوردستان.
ئێستا خاكی كوردستان لە رۆژئاوا پارچە پارچە بووە، بەجۆرێك لەدوای بێبەشبوونی رەگەزنامە بە هاوڵاتیانی كورد لە ساڵی 1962 و پرۆسەی تەعریب زۆرینەی گوندەكانی رۆژئاوای كوردستانی گرتەوە، تا ئێستاش زۆرینەی گوندەكان عەرەبنشینن.
روبەری خاكی رۆژئاوای كوردستان كە بەپێی توێژینەوەیەكی ( عیماد عەبدولحوسێن جاف) زیاتر لە ( 33،150) كیلۆمەترەو درێژیەكەی لە روباری دیجلەوە درێژ دەبێتەوە هەتا عەفرین و (822) كیلۆمەتر درێژە
بەپێی ئاماری 2023 ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان (4 ملیۆن و 518 هەزارو 166) كەس بووە، لەو ژمارەیە، (2 ملیۆن و 297 هەزارو 879)ی نێر و (2 ملیۆن و 220 هەزارو 287) ی مێیە.
رۆژئاوای كوردستان لە رووی ئیدارییەوە بەسەر پارێزگاكانی حەسەكەو حەلەب و رەقەدا دابەشبووە:
تەواوی قەزاكانی رۆژئاوای كوردستان بەمشێوەیەیە:
- قەزای عەفرین ، لە 20/1/2018 لەلایەن توركیا و گروپەكانییەوە داگیركرا
ناحیەكانی عەفرین: (عەفرین ، بولبول، جندیرس، راجو، شیران، شێخ حەدید، مەعبەتلی)
- قەزای سەری کانی لە ساڵی 2019 لەلایەن توركیا و گروپەكانی لایەنگری داگیركرا ( دیربێسی، سەری کانی)
- قەزای گێرێ سپی لە ساڵی 2019 لەلایەن توركیا و گروپەكانی لایەنگری داگیركرا
( سوسک، گرێ بۆزەنە)
- قەزای کۆبانی لە ئێستادا لە دەستی خۆسەردایە
( کۆبانی، جلبیە، سیرین، تەحتانی)
- قەزای قامیشلۆ لە دەستی خۆسەردایە
( عاموودێ، قامیشلۆ، تێربێسپی)
- قەزای دێریک لەدەستی خۆسەردایە
( دێریکا ھەمکۆ، عەین دیوەر، چلاخە، تێل کۆچەر، تەپکێ)
قەزای حەسیچە لەژێر دەستی خۆسەردایە
ناوچە ررگاركراوو داگیركراوەكان
یەكەم/ ناوچە رزگاركراوەكان:
- ناوەندی حەسەكە، قامیشلۆ، كۆبانی، جلبیە، سیرین، تەحتانی، دێریك، دێریکا ھەمکۆ، عەین دیوەر، چلاخە، تێل کۆچەر، تەپکێ ، عامودا، ترپە سپی، تەل تەمر.
دووەم/ ناوچە داگیركراوەكان كەلە ساڵی (2019) لەلایەن گروپەكانی توركیاوە داگیركراوەن
- عەفرین و تەواوی ناوچەكانی،( عەفرین ، بولبول، جندیرس، راجو، شیران، شێخ حەدید، مەعبەتلی) گرێ سپی، سەرێ كانی، گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە.
ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان
بەپێی ئامارێكی ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان (4 ملیۆن و 518 هەزارو 166) بەم شێوەیە دابەش بوون:
- عەفرین: 900 هەزار بۆ 1 ملیۆن كەس
- شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: 500 هەزار كەس
- كۆبانی: 600 هەزار كەس
- گرێ سپی و سەرێكانی: 500 هەزار كەس
- حەسەكەو قامیشلۆ: ملیۆن و 800 هەزار كەس
- ناوچەكانی تر: 800 هەزار كەس
لەكۆی گشتی ئەو ناوچانەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی خۆسەردایە زیاتر لە (2ملیۆن و 500 هەزار) كەس دەبێت، بە كۆبانی و حەسەكەو قامیشلۆوە.
پارێزگای حەسەكە:
شاری حەسەكە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبنشینە، بەشی زۆری شارەكە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریادابوو، بەڵام لەگەل هاتنی ئەحمەد شەرع ئەو گەڕەكانەی كە لەژێردەسەڵاتی بەشار ئەسەدبوون كەوتنە ژوور دەستی هەسەدەو تا ئێستاش لەژێر دەستیدایە.
كۆی رووبەری پارێزگای حەسەكە (23،334) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكە نزیكەی (1 ملیۆن و 800 هەزار) كەسە.
لەرووی ئیدارییەوە دابەشبووە بەسەر شارەكانی:
- ناوەندی شاری حەسەكە، قامیشلۆ، سەرێ كانی
- ناحیەكانی: دێریك، عامودا، رمێلان، دەرباسپی، سەرێ كانی، چەلاغا، تەلبەڕاك، شەدادی، عەین دیوەر، تەلكوچەر، تەلتەمر، هۆڵ ، خانیكێ، تەلحەمیس، عریشە.
- شاری حەسەكە، زۆرینەی دانیشتوانەكەی لە پێكهاتەی عەرەبن.
- زۆربەی ناحیەكانی سەربە حەسەكە عەرەب نشینن، هەندێكیان بەتەواوی عەرەب نشینن، وەك شەدادی و هۆل، عریشەو تەلبەراك.
بۆ نمونە: لە پارێزگای حەسەكە (1717) گوندی سەربە پارێزگای حەسەكە
- نزیكەی (1000) گوندی عەرەب نشینە (هی پرۆسەی تەعریبە)، بەشێكی زۆری لەناو خاكی كوردستانە
- نزیكەی (700) گوندی كوردییە
- 15 گوندی تێكەڵی كوردی عەرەبیە
- 2 گوندی مەسحیە
لە ناوچەی (دێریك) ئەم ناوچەیە بەتەواوی خاكی كوردستانە:
- 120 گوندی عەرەبیە
- 115 گوندی كوردیە
- 16 گوندی ئاشوریە
- 14 گوندی تێكەڵە كوردی و عەرەبی
- 1 گوندی سریانیە
لە قامیشلۆ كە بەتەواوی خاكی كوردستانە و گوندەكانی تەعریبكراوەو (549) گوند لە خۆ دەگرێت:
- 286 گوندی عەرەب نشینە لە خاكی كوردستاندایە
- 244 گوندی كوردیە
- 6 گوندی سریانیە
- 9 گوند تێكەڵە كوردی عەرەبی
- 3 گوندی تێكەڵە عەرەبی سریانی
- 1 گوندی تێكەڵە (سریانی كوردی)
لە كۆبانی كە تەواو خاكی كوردستانە (365) گوند لە خۆ دەگرێت.
- 314 گوندی كورد نشینە
- 35 گوندی عەرەب نشینە
- 16 گوندی تێكەڵە عەرەبی و كوردی
لەناوچەی حەسەكە كە (595) گوند لەخۆ دەگرێت
- 501 گوندی عەرەب نشینە
- 57 گوندی كورد نشینە
- 28 گوندی ئاشوریە
- 9 گوند تێكەڵە كوردی و عەرەبی
-
لەناوچەی تەل كۆچەك (رەبیعە) كۆی گشتی (113) گوندەو زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبنشینە تەنیا (3) گوندی كوردنشینە.
- لە ناحیەی هۆل (98) گوندی لێیە یەك گوندی كوردی نیە.
- لە ناحیەی شەدادی (140) گوندی لێیەی هیچی كوردی نیە.
- لەناحیەی تەل بەراك (245) گوندی لێیە تەنیا (16) گوندی كوردیە.
- ناحیەی عریشە (83) گوندی لێیە هەمووی عەرەبیە
- ناحیەی مركەدە (81) گوندی لێیە هەمووی عەرەبیە.
لەم شەڕەدا واتا لە 6ی كانونی دووەمی 2026 ئەو ناوچە عەرەب نشینانەی كە هەسەدە لێی كشایەوە لە (پارێزگای رەقە، پارێزگای دێرەزوور، شارۆچكەكانی، دێر حافر، مەسكەنە، تەبقە، عەین عیسا و چەندین شاروشارۆچكە)ی لەدەستدا، كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەب نشینن.
- پارێزگای رەقە: (11 هەزار 700) كلم لەژێر دەست بوو بەتەواوی كشایەوە، تەواوی ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە كە هەموویان عەرەب بوون چوونە پاڵ سوپای سوریا.
- پارێزگای دێرزور: (14 هەزار 527) كلم لەژێر دەستی هەسەدە بوو، بەتەواوی كشایەوە، لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە كە بەتەواوی چوونە پاڵ سوپای سوریا.
- پارێزگای حەلەب: (5،400) كیلۆمەتری لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدە بووە،بەتەواوی هەسەدە كشایەوەو كەوتە ژێر سوپای سوریا.
دووەم: عەفرین
قەزای عەفرین كە سەربە پارێزگای حەلەبە، دەكەوێتە رۆژئاوای رۆژئاوای كوردستانەوەو ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی (ملیۆنێك) كەسە، لە (366) گوند و (7) نحیە پێكهاتووە: (عەفرین ، بولبول، جندیرس، راجو، شیران، شێخ حەدید، مەعبەتلی) كۆی روبەری ناوچەی عەفرین (3،850)كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
سێیەم كۆبانی:
سەربە پارێزگای حەلەبەو كۆی روبەرەكەی (3068) كیلۆمەتر چوارگۆشە، پێكهاتووە لە (440) گوند لە ناوچەكەدایە لەگەڵ (3) ناحیە ( کۆبانی، جلبیە، سیرین، تەحتانی) ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی (500) هەزار كەسە.
- كۆی گشتی خاكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە: (51،961) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بوو پێشتر ئێستا تەنیا خاكی ناوچە كوردییەكانی لەژێر دەستدایە
- كۆی گشتی ئەوەی لەژێر دەستی ماوە: (20،250) كیلۆمەتری چوار گۆشەیە.
واتا ئەوەی لەدەستیداوە هەمووی ناوچەی عەرەبی بووەو هێز و خاك و خەڵكی عەرەبی بووە لەدەستی داوە لەم شەڕەدا هیچ ناوچەیەكی كوردی لەدەست نەداوە ، واتا لە ئێستادا تەواوی ناوچە كوردییەكانی رۆژئاوا لە دەستی خۆسەردایە.
لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی كێڵگەی نەوتی لە دێرەزوور و رەقە لەدەستدا كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدابوون، بەڵام ژمارەیەكی زۆری كێڵگەو بیری نەوتی لەژێر دەستی هەسەدەدایە.
كێڵگە نەوتییەكان
كێڵگە نەوتییەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە كە نزیكەی (1500) بیری نەوت و (25) بیری غاز:
- كێڵگەی نەوتی رومێلان
- كێڵگەی نەوتی علیان
- كێڵگەی نەوتی سویدیە
- كێڵگەی كراتشۆك
- كێڵگەی غازی رمێلان
- كێڵگەی نەوتی مەعشوق
- كێڵگەی نەوتی ترپە سپی
یەكەم: كێڵگەی نەوتی سویدیە
رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی (116) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، (685) بیری نەوتی تێدایە، بەشێكی كار دەكات و بەشێكی كارناكات.
یەدەگی نەوتەكەی (8) ملیار بەرمیل نەوتە.
دووەم: كێڵگەی نەوتی رمیلان
ئەم كێڵگەیە (460) بیری نەوت لە خۆ دەگرێت ، یەدەگی نەوتەكەی (1.3) ملیار بەرمیلە، توانای بەرهەمهێنانی (90) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە.
سێیەم: كێڵگەی غازی رمێلان توانای بەرهەمهێنانی (2) ملیۆن مەتر سێجا غازی هەیە كە بۆ غازی وێستگەكانی كارەبا و غازی ماڵانی پڕ دەكردەوە، وێیستگەی غازی سویدیە، پشت بە غازی رمیلان دەبەستێت گەورەترین وێستگەی غازی ناوچەكەیە
چوارەم كێڵگەی نەوتی كراتشۆك
ئەم كێڵگەیە لە (450) بیر پێكهاتووە نزیكەی (200) بیری كاردەكات، یەدەگی نەوتەكەی نزیكەی (1) ملیار بەرمیل نەوتە، توانای بەرهەمهێنانی غازەكەی (200 – 300) هەزار مەتر سێجایە لە رۆژێكدا، توانای بەرهەمهێنانی (45) هەزار بەرمیل نەوتە. سەرەرای نەوت، غازی پاشكۆی نەوتەكەی رۆژانە (250- 300) هەزار مەتر سێجایە.
پێنجەم: كێڵگەی نەوتی یوسفیە
ئەم كێڵگەیە توانای بەرهەمهێنانی (25) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیەو لە (22) بیری نەوت پێكهاتووە.


