مانگی رابردوو هەرێم بەرمیلێك نەوتی بە (85) دۆلار فرۆشتووە
2022-03-02 07:14:27
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
مانگی شوباتی رابردوو حكومەتی هەرێم (11 ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشووە بەرمیلی بە (85 ) دۆلار، كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی شوباتدا ( ترلیۆنێك و 400) ملیار دیناربووە، كە (589 ملیار) دیناری بۆ حكومەت ماوەتەوە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و هاوپەیمانان دەكاتە (784) ملیار دینار.
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی شوبات = (164 ملیار) دینارە (تەنیا بۆ خەرزینەی حكومەت چونكە داهاتی ناوخۆ مانگانە زیاتر لە 350 ملیار دینارە)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینارە
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = هیچ بڕه پارهیهک نههاتووه
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی (2022)دا بڕی (11 ملیۆن و 404 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە كە رۆژانە بۆ 28 رۆژی مانگی شوبات دەكاتە ( 407 هەزارو 285) بەرمیل.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی شوبات (96.85) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (84.85) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (11 ملیۆن و 404 هەزار) بەرمیل X (84.85) دۆلار = (967 ملیۆن و 629 هەزار و 400) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (967 ملیۆن و 629 هەزار و 400) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 403 ملیار و 62 ملیۆن و 630 هەزار) دینار.
• بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (967 ملیۆن و 629 هەزار و 400) دۆلار X (58%) = (561 ملیۆن و 225 هەزارو 52) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (561 ملیۆن و 225 هەزارو 52) دۆلار X ((1450 دینار = ( 813ملیار و 776 ملیۆن و 325 هەزار و 400) دینار خەرجی نەوتە.
- (967 ملیۆن و 629 هەزار و 400) دۆلار X (42%) = (406 ملیۆن و 404 هەزارو 384) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (406 ملیۆن و 404 هەزارو 384) دۆلار X (1450) دینار= (589 ملیار و 286 ملیۆن و 304 هەزار و 600) دینار.
کۆی داهات لە مانگی شوبات 2022 (دینار)
• (589 ملیار و 286 ملیۆن و 304 هەزار و 600) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (784 ملیار و 786 ملیۆن و 304 هەزار و 600) دینار