Draw Media

كونسوڵی گشتی ئەمریكا سەردانی (درەو)ی كرد

كونسوڵی گشتی ئەمریكا سەردانی (درەو)ی كرد

2022-03-03 13:30:33


(درەو):
رۆبەرت پاڵەدینۆ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان سەردانی ئۆفسی (درەو)ی كرد لە سلێمانی.
ئەم سەردانە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی رۆژنامەگەری و  ئازادی رادەربڕین لە ھەرێمی كوردستان و ئاشنا بوون بە كاروبەرنامەكانی (درەو)و پاڵپشتی رێكخراوی (NED ) بۆ (درەو) هەروەها ئەو ئاڵنگاریانەی دێنە ڕێی ڕۆژنامەنوسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن.
كونسوڵ لە لێدوانێكیدا بۆ (درەو) وتی: ڕۆژنامەگەری سەربەخۆ گرنگە بۆ دێموكراسی و ئەوەش بەڕاستی ئەوەیە كە ئێمە ئاواتەخوازین بۆ هەرێمی كوردستان كە دێموكراسییەكی بەهێزی هەبێت. بۆیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ. دوبارە شانازییە بۆ من كە ئەمڕۆ لێرە بوم.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand