بەهرە حەمەڕەش لە هەر سەردەم و قۆناغێک، فۆرمی بیرکردنەوە و میتۆدی مامەڵەکردن لە گەڵ ژیان دەگۆڕدرێت. ئەمەش کاریگەری لە سەر شێوەی بیرکردنەوە و داکۆکیکردن لە میکانیزم و چەمکەکانی ژیان دەکات. ئێمە لە چاخێکدا دەژین، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە سەردەمی خێرا لە گەیاندن و زۆربوونی کەناڵەکانی پەیوەندی پێدەڵێن، کە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاریگەری لە سەر نەفەسی بیرکردنەوە و دیالۆگ و یەکتر قبوڵکردن دەکات. هەروەها ئەم کەش و هەوایە، کاریگەری لە سەر وەرگر دەکات. بە پێی تیۆری رۆڵان بارت، خوێنەر دانەری راستەقینەی تێکستە یان بەشێوەکی تر، کە نوسەر تكستێک دەنوسێت بەپێی تێگەیشتنی رۆڵان بارت، نوسەر دەمرێت و وەرگر دەبێتە دانەر و خاوەنی راستەقینەی تێکست. لەم سەردەمەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا، کۆمەڵێك دەرگای جیهانبینی کرایەوە و لەو کەناڵانەدا هەموو روداوەکانی جیهان بە پەلە بڵاودەکرێنەوە. تایبەتمەندییەکان گشتێنراون زۆر کەمبوونەوە. هەندێجار بەریەککەوتن لە گەڵ کلتور و وردەکلتورەکاندا دەکات، کە دواجار کێشەی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە. چۆن هەواڵەکان بە پەلە بڵاودەرکرێنەوە، خوێنەریش دەیەوێ بە پەلە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا زانیاری وەربگرێت. لە کاتێکدا، ئەمە لە سەر حسابی کوالێتی و تەندروستی و دەروندروستییە. زۆربەی کەناڵەکانی پەیوەندی، دەیانەوێ خۆیان لە گەڵ ئەم خێرا وەرگرتن و گەیشتنەی زانیاری بگونجێنن. لە کاتێكدا، زۆربەی جار ئەوە لە سەر حسابی کوالێتی زانیاری و گەیشتنە بە خوێنەر، بەڵام پرسیارێکی جددیش دێتە ئاراوە، کە ئایا ئەم جۆرە لە گەیشتن و زانیاری چی دەخاتە سەر مەعریفە و دنیابینی خوێنەر؟ ئایا خوێنەر تەنیا لە گەل ئەم هەواڵ و زانیارییە کورتانەدا رۆژ بەرێدەکات یان ئامانجێکی لە پاڵە؟ ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ئەدەبیاتی جیهانی بدەینەوە، دەبینین رۆماننوسێکی وەک تۆڵستۆی کاتێک رۆمانی "شەر و ئاشتی ــ Tolstoi/ 1865 ــ 1869" نوسی، پێنج ساڵ خەریکی دۆکیۆمێنت کۆکردنەوە بوو. گرنگی ناوەڕۆکی ئەو رۆمانە وایکرد، کە نوسینی رۆمان ئەوەندە کاتی پێویست بێ کە نزیکەی دووهەزار لاپەڕەیە. دەنگدانەوەیەکی گەورەشی هەبوو و لەسەر ئاستی جیهان خوێنەری هەیە. لە بەرئەوە، لینین تۆلستۆی وەک ئاوێنەی شۆرشی روسیا پێناسە دەکرد. دیسان لێرەوە دەپرسین، ئایا وەرگری ئەو سەردەمە و دوای ئەویش، چۆن تاقەتی هەبووە، کە رۆمانی دوو هەزار لاپەڕەیی لە سەر شەڕی نێوان روسیا و فەرەنسا بخوێنێتەوە؟ زۆربەی ئەو پرسیارانەی، کە لە فەیسبوک بۆم دەنێردرێت ئەوەیە، کە دەڵێن: نوسینەکانت کورت بکەوە، زۆر درێژن. بێگومان لە بەرئەوەیە، کە زۆربەی خوێنەر بە مۆبایل بابەتەکان دەخوێنێتەوە. لەوانەیەش، مرۆڤ وەک دانەر ماف بە وەرگر بدات لە وەها رەوشێکدا، کە بیەوێت نوسینی کورت بخەیتە بەردەستیان، چونکە ئەوان دەیانەوێ بە کەمترین ماوە و ماندووبوون لە ناوەڕۆکی نوسین تێبگەن؟ بەڵام پرسیارێکی تری جددی بۆ نوسەر دێتە ئاراوە، ئایا هەموو مژارەکان(هزری، فەلسەفی، کۆمەڵایەتی، ئابوری...) بە ناوەرۆکی کورت گوزارشتی تەواویان لێدەکرێت؟ چونکە پێموایە، هەمیشە ناونیشان و جۆری بابەت حوکم لە سەر کورتی و درێژی نوسین دەدات، نوسەر کاتێک تێکستێک دەنوسێت، وەکو ئەوە وایە، کە منداڵێک بێنێتە دنیا، دەیەوێ مافی تەواو بە هەموو وردەکارییەکانی ژیانی بدات و لە هەموو روویەکەوە تێری بکات، تا دەگاتە تەمەنی باڵقبوون. کەواتە چۆن دەتوانین زمان و شێوازی نوسین، لە نێوان راپۆرتێکی سیاسی، سەروتاری رۆژنامەوانی، بابەتێکی رۆشنبیری، هزری، فەلسەفی و کۆمەڵایەتی، لێک جیابکەینەوە، کە هەریەکێکیان زمانێکی بۆ نوسین هەیە، دەبێت بەهەمان شێوە وەرگری جۆراوجۆریش هەبێت. فەیسبوک پەنجەرەیەکی راستەوخۆ و بێ سانسۆرە، بە زووترین کات دەگەیتە هەموو وەرگرێک و دوارۆژی جیهان بە گشتی بەرەو ئەوەدەچێت، کە هەموو شتێک ببێت بە ئۆنلاین. ئەگەر ئێستا گۆڤاری هزری، فەلسەفی و کۆمەڵایەتی هەبوایە، کە خوێنەری تایبەتی هەیە، ئەوا بە ئاسانی ئەم بابەتانە لەوێ بڵاو دەکرانەوە، بەڵام رەوشی ئابوری و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، بەرەو تێکستی ئۆنلاین دەچێت. سەرەرای ئەمەش، ئەو نوسینانەی، کە خەڵکی وەکو ئێمە دەینوسێت لە پلان و خەونەکانی نوسەردایە، بەپێی توانا و دەرفەت، ئەمجۆرە نوسینانە لە نێوان دووبەرگدا وەک پەرتوک بخرێتەبەردەستی خوێنەری ئازیز. دەمەوێ ئەوەش بڵێـم، کاتێک نوسەر تێکستێک دەنوسێت، لە وانەیە پێویستی بە خوێندنەوە و تێڕامانی مانگ و ساڵ لە ئاسانترین حاڵەتدا چەندین رۆژ بێت، لە بیرکردنەوە و خوێندنەوە، تا هەست بە تێر و تەسەلی دەکات. ئایا خوێنەری جددی، ناتوانێ یەک کاتژمێر بۆ خوێندنەوەی تەرخان بکات؟ هەروەها دەبێت خوێنەر ئەوەش بزانێت، کە کام نوسەر و تێکستە، شایانی کات پێدان و خۆماندووکردنە، هەروەها کام تێکست زانیارییەکی دیکە، دەخاتە سەر هەگبەی تێگەیشتن و دنیا بینی.
ئەردەڵان عەبدوڵا سیستمی سەرمایەداریی کە ئێستا لە تەواوی جیهاندا بەرقەرارە، مایەی شرۆڤەکردن و لێکۆڵینەوەی هەمەجۆر بووە، من پێشتر کتێبە بەناوبانگەکەی ‹کەپیتاڵ، سەرمایە» ی کارل مارکسم خوێندبۆوە، کە تێیدا شرۆڤەیەکی جوان و گرنگی ئەم سیستمەی کردووە، پاشتریش تێڕوانینی کۆمەڵێک فەیلەسوف و بیرمەندی تری چەپم خوێندەوە لەپێش هەمووشیانەوە لینین، ترۆتسکی، ،بلیخانۆف،کاوتسکیی، گرامشی و کۆمەڵێک بیرمەندی تری چەپ. لە کۆتاییشدا بۆچوونی ئەوانەشم خوێندەوە کە داکۆکی لە سەرمایەدارییی دەکەن لەپێش هەمووشیانەوە فەیلەسوفی ئەمریکی فرانسیس فۆکۆیاما. لەماوەی پێشوودا کتێبی « سەرمایە لە سەدەی بیست و یەک» خوێندەوە کە لە نووسینی بیرمەند و ئابووریناسی فەرەنسی «تۆماس پیکیتی» یە و کاک بیلال ئیسماعیل حەمە لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی. من پێشتر لە رۆژنامەی یونگە ڤێڵتی ئەڵمانیدا نووسینێکم لەبارەی ئەم کتێبەوە خوێندبۆوە، تاڕادەیەکی باش کتێبەکەی ناساندبوو، هەربۆیە دەمویست بە ئەڵمانی دەستم بکەوێت، دواتر ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای جەمال عیرفانەوە کرا بە کوردی، زۆرم پێخۆشبوو، بەتایبەتی کاتێک سەیری وەرگێڕەکەم کرد، کە کاک بیلال کردوویەتی بەکوردی، کە یەکێکە لە وەرگێڕە باشەکان. بەپێی زۆرێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەش بێت، ئەم کتێبە بەیەکێک لە کتێبە باشەکانی هەزارەی دووەم دادەنرێت، کە لەبارەی سیستمی سەرمایەداریییەوە نووسراوە. رۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی، تۆماس پیکیتی بە مارکسی سەدەی 21 وەسفکرد. ئەم کتێبە شرۆڤەیەکی تەواوی پێچەوانەی ئەوانەی پێشووە کە من خوێندوومەتەوە، نووسەر نەخۆی خستۆتە سەنگەری بەرگری لە سەرمایەدارییی، نە لەسەنگەری دوژمندایە، بەڵکە وەکو ئەکادیمییەک هەوڵیداوە، باسی لایەنی باش و خراپی ئەم سیستمە بکات، کە ماوەیەکی زۆرە لە جیهاندا بەرقەرارە. لێرەدا هەوڵدەدەم ناساندنێکی کورت لەبارەی ئەم کتێبەوە بکەم و کەمێک زانیاریی لەبارەی ئەم کتێبەوە بە خوێنەری هێژا بدەم. ناوەڕۆکی کتێبەکە ئەم کتێبە باسی مێژووی سەرهەڵدان و چۆنێتی دروستبوونی سیستمی سەرمایەداریی دەکات لە جیهاندا، بەتایبەتی لە سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیستدا، ئەمەش بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ بەتایبەتی ئامارە حکومییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، کە دوو دەوڵەتن کۆنترین ئاماریی حکومیان هەیە، نووسەریش زۆر سوودی لەم ئامارانە وەرگرتووە. پاشان بەشێوەیەکی زانستییانە باسی بنەماکانی ئەم سیستمە دەکات. هەروەها باسی سەرمایەدارییی و جۆرەکانی، تایبەتمەندی سەرمایەداریی فەرەنسی و ئەڵمانیی و ئەمریکی دەکات، پاشان باسی گرنگی باج، سیستمی دارایی، هەڵئاواسان، کرێی کرێکاران. هەروەها نایەکسانی، هۆکارەکانی و چۆنێتی زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا دەردەخات. دواتر باسی تیۆرییە ئابوورییە گەورەکانی جیهان دەکات بەتایبەتی» ماڵتۆس، دیکینز، مارکس، میلتۆن» زۆری تریش. دواجار نووسەر باس لە چۆنێتی و پێکهاتە گرنگەکانی سەرمایەدارییی لەمڕۆدا دەکات بۆ نموونە گرنگی سەرمایەی خانووبەرە، پشکەکان بۆرسەکان. لەکۆتاییدا باسی تێڕوانینی خۆی دەکات بۆ کێشەکانی سەرمایەدارییی لەمڕۆدا بەتایبەتی کێشەی کەشوهەوا، کۆچ، نایەکسانی لەناو دەوڵەتاندا، رۆڵی خراپی سندوقە سیادییەکانی کە بە « کۆڵۆنیالیزمی نوێ « وەسفیان دەکات. پیکیتی پێشنیازی باجێکی جیهانی دەکات بەسەر سەرمایەداریی، ئەو پێی وایە لە رێگەی ئەم باجە جیهانییەوە دەتوانین کۆتایی بەنایەکسانی جیهانی بهێنین. سەرمایە و سامان سەرمایە و سامان دەبنە دوو تەوەری سەرەکی ئەم کتێبە، هەر لەسەرەتای کتێبەکەوە تاکۆتایی، ئەم دوو بابەتە دەبنە تارماییەکی گەورە بۆ ئەم کتێبە. نووسەر پێی وایە دوو جۆر سەرمایە هەیە، یەکەم : مرۆیی، دووەم: ماتریاڵی. لەرووی مرۆییەوە پێی وایە سەرمایەی مرۆیی بریتییە لە هێزی کارکردن، لێهاتوویی، راهێنان و تواناکان. سەرمایەی نامرۆیی یان ماتریاڵی هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خاوەندرێتی پێوەبکرێت و لە بازاڕدا سەودای پێوە بکرێت لەوانە: « کۆمپانیاکان، ئامێر کەرەستەکان، سەرمایەی دارایی.ل66 لەڕووی جیاوازیی نێوان سەرمایە و سامانیشەوە نووسەر پێیوایە کە سەرمایە شێوازی کەڵەکەبوونی سەرمایە دەگەیەنێت لەلایەن مرۆڤەوە، وەکو « باڵەخانەکان، بیناکان، ئامێرەکان، کەلوپەل و ژێرخانی ئابووریی». لەبەرامبەردا زەویی و درامەتەکانیش ئەوانەی کە بە مرۆڤ بەخشراون و هیچ کات مرۆڤ هیچی نەکردووە لە کەڵەکبوونیدا، دەتوانین بە سامانی دابنێین. دەشڵێت: زەوی رەگەزێکی پێکهێنەری سامانە، بەڵام سەرمایە نییە. ل67 ئەرک و کاری سەرمایە نووسەر پێی وایە سەرمایە لەهەموو شارستانییەتەکاندا دوو کاری گەورەی ئابووریی دەکات: یەکەم: سەرمایە شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکات. بەشێوەیەکی وردتر سەرمایە خزمەتگوزاری بە شوێنی نیشتەجێبوون بەرهەم دەهێنێت، بەهاکەشی بە بەهای کریێ یەکە نیشتەجێبووەکان دەپێورێت. دووەم: کاری بەرهەمهێنانی شمـەک و خزمەتگوزاریەکانی دیکەیە. ئەمەش بریتییە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان کە پێویستی بە زەوی کشتوکاڵی، ئامڕاز، بینا، نووسینگە، ژێرخانی ئابووریی، مافی داهێنان. لەڕووی مێژووییەوە یەکەمین شێوەکانی کەڵەکەبوونی سەرمایە هەر یەکە لە ئامێرو ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان و ئامادەسازی کشتوکاڵی لە خۆدەگرێت « پەرژینکردن،ئاودێریی» هەروەها لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی « ئەشكەوتەکان، چادرەکان» پێش ئەوەی بگۆڕێن بۆ شێوەی زۆر ئاڵۆزتر لەسەردەمی مۆدێرندا».ل 282 سەرمایەداریی لە ئەوروپا و ئەمریکا نووسەر لەم کتێبەیدا پانتایی باشی بۆ مێژووی گەشەسەندن و پێشكەوتنی سەرمایەدارییی لە ئەوروپا و ئەمریکا داناوە بەتایبەتی لە بەریتانیا و فەرەنسا، هەروەها جیاوازیی نێوانیانی دەرخستووە. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە سیستمی سەرمایەداریی لە ئەوروپادا زیاتر پشتی بەستووە بەو سامانە زۆرەی کە لە کۆڵۆنیاکانی دەستیکەوتووە، لەکاتێکدا ئەمریکا زیاتر پشتی بە بوونی زەویوزارێکی فراوان بەستووە، جگە لە دەوڵەمەندی وڵاتەکە، هەروەها بوونی سیستمی کۆیلایەتی کە سوودی زۆری بە سەرمایەدارییی ئەمریکی گەیاندووە. لەم کتێبەدا نووسەر زۆر بەوردی باسی سیستمی کۆیلایەتی و کاریگەرییە ئابوورییەکانی بەسەر ئەمریکاوە دەکات، ئەمەش هەمووی بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ بۆ نموونە لە سەدەی هەژدەدا کاری کۆیلەکان لە %60 داهاتی نەتەوەیییان پێکدەهێنا. لە ساڵی 1860 دا نرخی کۆیلەیەکی نێر 2 هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا کرێی کرێکارانی کێڵگەکان 200 دۆلار بووە لە مانگێکدا. 216ل دواتر نووسەر دەڵێت: لە راستیدا ئەمریکا جێگیرییەکی زیاتریی لە رێژەی سەرمایە / داهات بەخۆوەبینیوە تاوەکو ئەوروپا لەسەدەی بیستەمدا، ئەمەش ئەو دەخاتە روو کە بۆچی ئەمریکییەکان تێڕوانینیان سەبارەت بە سەرمایەدارییی باشتر بووە لە ئەوروپییەکان. ل205 سەرمایەداریی خۆی نوێ دەکاتەوە خاڵێکی سەرنجراكێش و گرنگ بەلای منەوە، کە تۆماس پیکیتی زۆر باش کاری لەسەرکردووەو شرۆڤەی کردووە، مەسەلەی شرۆڤەکردنی سەرمایەداریییە، نووسە پێیوایە کە « سەرمایەداریی بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، سەرمایە سەرەتا بەشێوەیەکی سەرەکی زەویوزار بوو، بەڵام ئەمڕۆ شوێنی نیشتەجێبوون و هەبووە پیشەشازیی و داراییەکان و سەرمایەی مرۆیی جێگەی گرتۆتەوە. لەسەدەی 18 دا کشتوکاڵ هەموو چالاکییەکانی ئابووری بەرهەم دەهێنا. هەربۆیە سەرمایە لە سەردەمی ئێستادا بە بەروارد بە سەرمایە لە سەدەی 18 دا لە هەندێک شتی کەمدا لە یەک دەچن ل156، 157 سەرمایەداریی لەمڕۆدا پاشان نووسەر قسە لەبارەی شێوازی سەرمایەداریی لەئەمڕۆدا دەکات و جیاوازییەکەی دەردەخات، ئەو پیێوایە کە جیاوازییەکی زۆر گەورەشیان نییە. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەوەی تێبینی دەکەین سەرمایە لەمڕۆدا زۆر جیاواز نییە لە رابردوو، تەنها شێوازەکەی گۆڕاوە، لە رابردوودا سەرمایە لەسەر شێوازی زەویزار بووە، بەڵام ئێستا بووە بە پیشەشازیی، دارایی، خانووبەرە، هێشتا نیوەی دانیشتوانی زەوی خاوەنی هیچ شتێک نین، بەڵام ئێستا چینی ناوەڕاست خاوەن موڵک هەن، کە خاوەنی 1/3 سامانی جیهانن، چینی%10 ی دەوڵەمەند خاوەنی 2/3 سامانی جیهانن ، پێشتر خاوەنی%90 ی سامانی جیهان بوون. ل497 خاڵی وەرچەرخانی گەورە لە سیستمی سەرمایەداریی ئەمڕۆ، بەلای نووسەرەوە، هاتنە ناوەوەی چینی ناوەڕاستە، کە وایکردووە کە بەشێک لە سامانی جیهان بۆخۆی بەرێت، هەروەها سەرمایەداریی لەرووی چالاکی ئابوورییشەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتوەو، بەتایبەتی پێشخستن کەرتی پیشەشازیی و های تێک. نووسەر هەوڵیداوە شرۆڤەیەکی ئەکادییمیانە بۆ سیستمی سەرمایەداریی لەمڕۆدا بکات، ئەو پێیوانییە ئەم سیستەمە هەموو کێشەکانی جیهان چارەسەر بکات و مژدەی بەهەشتێکی گەورە بە مرۆڤایەتی نادات هەروەک هەندێک فەیلەسوفی لیبڕاڵ دەیکەن، لەهەمانکاتیشدا زۆر تاریکبین نییە بەم سیستمە و چاوەڕیی نەمانی و لەناوچوونی ناکات، وەکو مارکسییەکان دەیکەن. نووسەر دەڵێت: لەمڕۆدا لە دەیەی دووەمی سەدەی بیست و یەکدا، کە دەبوو نایەکسانییەکانی سامان کۆتایی بهاتایە، بەڵام جارێکی تر نزیک بووەتەوە لە ئاستە بەرزە مێژووییەکانی و بگرە تەنانەت نزیکە ئەو ئاستە مێژوویانەش تێدەپەڕێنێت، ئابووری نوێی جیهان دوو هیوای گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بنەبڕکردنی هەژاریی و یەکسانی لە نایەکسانییە گەورەکاندا، سامانی هەندێک کەس هێندەی سامانی هەموو دەوڵەتان دەبێت» پاشان پرسیار دەکات: ئایا دەکرێت وێنای ئەوە بکەین لە سەدەی بیست و یەکدا، سەرمایەداریی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بەردەوامانە سەردەکەوێت، یان بە سانایی چاوەڕێی قەیرانەکانی داهاتوو یان جەنگی داهاتوو بین ( لە راستیدا ئەمجارەیان جیهانییە؟»ل620 کەمکردنەوەی رۆڵی کرێکار و جوتیار خاڵێکی تر کە نووسەر باسی لێوە دەکات، گۆڕینی بنەمای سیستمی ئابوورییە لە جیهاندا و کەمکردنەوەی رۆڵی هەردوو چینی کرێکار و جوتیاران. ئەمەش بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیاواز لە هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەمریکا، کە هەردووکیان دوو وڵاتی کۆنی سەرمایەدارییین و سەرەتا لێرەوە سەرمایەدارییی و چینی کرێکار و سەرمایەدار دروستبوو. لە فەرەنسا لە ساڵی 1800دا رێژەی%64 ی خەڵكی جووتیار بوون، %22 یان کرێکار پیشەشازی بوون، لە%14 یان لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کاریان کردووە. لە ئەمریکا %68 جووتیار بوون، لە %18 کرێکاری پیشەشازیی بوون%13 یان لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کاریان کردووە. پاش سەد ساڵ لە فەرەنسا جوتیار رێژەکەی کەبۆتەوە بۆ %43 گەرچی چینی کرێکاران بۆ %29. لەبەرامبەردا کەرتی خزمەتگوزاری رێژەکەی بەرزبۆتەوە بۆ%28 . بەڵام ئەم رێژانە بۆ ساڵی 2012 بەتەواوەتی گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، هەردوو چینی کرێکار و جووتیار، رێژەی بەشداربوونیان لە پێكهاتەی ئابووریدا زۆر دابەزیوە،بەتایبەتی چینی جووتیار. لەبەرامبەردا کەرتی خزمەتگوزاری رێژەکە بەرزبۆتەوە. لەم ساڵەدا چینی جووتیار تەنها %3 پێکدەهێنن، گەرچی کرێکاری پیشەشازی%21 بووە، بەڵام ئەوانەی لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کار دەکەن رێژەکەیان بۆ%76 بەرزبۆتەوە. هەرئەمەش وایکردووە کە رۆڵی سیاسیشیان کەمبێتەوە لەناو کۆمەڵگەدا. بەرهەمی جیهانی خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر هەمیشە جەختی لێدەکاتەوە، مەسەلەی بەرهەمی جیهانە، نووسەر بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئامار، ئەو گۆڕانکارییە گەورانەمان پێ پیشان دەدات کەبەسەر وڵاتان و ناوچەکانی بەرهەمهێنانی لە جیهاندا هاتووە. بۆ نموونە لە نێوان ساڵانی نێوان 1900 بۆ 1980 بە رێژەی 70% و%80ی بەرهەمی جیهان لە کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکا بەرهەم هاتووە. تەنها ئەمریکا رێژەی %40 بەرهەمی جیهانی بەرهەم هێناوە. بەڵام پاشان بەتایبەتی لەم سی چل ساڵەی دواییدا، گۆڕانکاریی ریشەیی بەسەر پشکی دەوڵەتان و کیشوەرەکانی تردا هاتووە. بۆ نموونە بۆ ساڵی 2010 ئەوروپا و ئەمریکا تەنها رێژەی%50 بەرهەمی جیهانیان بەرهەم دەهێنن. ئەگەری هەیە کە ئەم رێژەیە ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر بێتەوە بۆ 20-30% ی بەرهەمی جیهان. لەبەرامبەردا رێژەی هیندوستان و چین زۆرتر دەبێت. نایەکسانی یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم کتیبە تەرخانکردنی پانتاییی زۆرە بۆ بابەتی « نایەکسانییە لە جیهاندا» نووسەر لەم کتێبەیدا بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیانە هەوڵیداوە لە بارەی ئەم بابەتەوە بدوێت ئەوەش بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیهانی گرنگ، هەروەها هەوڵیداوە لە رووی جوگرافیا و مێژووەوە جیاواز بێت، نووسەر هاتووە ئاماری 26 دەوڵەتی جیهانی وەرگرتووە، هەروەها ئاماری دوو سەدە زیاتری بەکارهێناوە بەتایبەتی هی فەرەنسا و بەریتانیا. نووسەر پێیوایە دوو جۆرە نایەکسانی هەیە: نایەکسانی لە داهاتی کار، نایەکسانی لە خاوەندارێتی سەرمایە و ئەو داهاتەی لێوەی وەدەستدێت و کارلێکی نێوان ئەو دوو چەمکە. ل 313 لە ناوچەکانی بیابانی ئەفریقا، هیندستان، داهاتی مانگانە 150 بۆ 250 یۆرۆیە، بەڵام ناوچەکانی ئەوروپای خۆرئاوا، ئەفریقای باشوور، ئەمریکا، لە نێوان 2500 بۆ 3000 یۆرۆیە لە مانگێکدا، بەمێشێوەیە داهاتی تاک لەم ناوچانە 10 بۆ 20 جار زیاترە لە وڵاتە هەژارەکان. بەڵام لە چین داهاتی تاک 600 بۆ 800 یۆرۆیە ل 90 نایەکسانیی و شۆڕش خاڵێکی تر کە نووسەر باس لێوە دەکات کە ئەویش پەیوەندی نایەکسانییە بە شۆڕشەوە، نووسەر باس لەوە دەکات چەندە نایەکسانی زۆرتر بێت ئەگەری شۆڕشیش زۆرترە. نووسەر دەڵێت: ئەگەر چینی لەسەدا 10 سەرەوە دەستبگرن بەسەر 90% ی بەرهەمی هەموو ساڵێکدا، لەو رێژەیە چینی یەک لەسەدی سەرەوە 50 لە سەدیان هەبێت هەروەک لە حاڵەتی ساماندا، ئەگەری سەرهەڵدانی شۆڕش زۆرە. ل345 لەمەشدا شۆڕشی فەرەنسی بە نموونە دەهێنێتەوە، لەوکاتەدا بەشێکی زۆری داهاتی فەرەنسا لای نوخبەیەکی ئەرستۆکراتی کەم بووە لەکاتێکدا زۆربەی خەڵكی لە هەژارییدا دەژیان. ئایا سەرمایەدارییی و وەبەرهێنانی بیانی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەژاریی؟ نووسەر دژی ئەوەیە کە سیستمی سەرمایەداریی بتوانێت گۆڕانکاریی ریشەیی لە نەهێشتنی هەژاریی لە دەوڵەتە هەژارەکاندا بکات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەگەر تەماشای تۆمارە مێژووییەکان بکەین، بزواتەکانی سەرمایە وا دەرناکەویت کە میکانیزمی سەرەکی بێت لە لێکنزیکردنەوەی نەتەوە هەژار و دەوڵەمەندەکان. هیچ یەکێک لەو دەوڵەتە ئاسیاییانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا بە ئاڕاستەی نزیک بوونە لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی خۆرئاوا هەنگاویان ناوە، سوودیان نەبینیوە لە وەبەرهێنە مەزنە بیانییەکان، جا کۆریای باشوور یان تایوان یان چین، لەراستیدا هەموو ئەو دەوڵەتانە خۆیان بە شێوەی سەرمایەی فیزیکی و تەنانەت سەرمایەی مرۆییش، تەمویلی وەربەرهێنانە پێویستییەکانیان کردبوو، کە تازەترین توێژینەوەکان بە کلیلی گەشەی درێژخانەی دادەنێن. ل 98 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر دژی داخرانە بەرامبەر بە بازاڕی جیهان و لەگەڵ کرانەوەیە. لەمبارەیەوە دەڵێت: بەشدارییکردن لە ئابووریی جیهاندا لەخودی خۆیدا نێگەتیف نییە، سەروەری بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی کرانەوە و گەشەکردن. دەوڵەتانی ئاسیا ئەوانەی کە لەم دواییانەدا هەوڵیاندا بە دەوڵەتانی دیکە بگەنەوە، بەشێوەیەکی ئاشکرا سوودیان لە کرانەوە وەرگرتووە بەرووی جیهانی دەرەوەدا. لە راستیدا ئەو دەوڵەتانە زیاتر سودیان بینیوە لە بازاڕی کراوەی شمەک و خزمەتگوزارییەکان و مەرجەکانی پەسەندکردنی ئەو بازرگانییەی کە زیاتر لێشاوی ئازادیی سەرمایەی تێدایە، بۆ نموونە چین.ل99 لەبارەی چارەسەریی نایەکسانیی لە جیهاندا پیکیتی دوو رێگەی داناوە: یەکەمیان : بوونی باج. دووەم : بوونی سیستمێکی خوێندنی باش. نووسەر دەڵێت: باشترین رێگە بۆ زیادکردنی کرێکان و کەمکردنەوەی نایەکسانییەکان لە کرێدا، لەماوەیەکی درێژدا بریتییە لە وەبەرهێنان لە پەروەردە و شارەزاییەکان. ل 411 نایەکسانی لە ئەمریکا نووسەر لەبارەی رێژەی نایەکسانی لە وڵاتانی جیهاندا بەتایبەتی وڵاتانی خۆرئاوا و لەپێش هەمووشیانەوە باسی ئەمریکا دەکات. لەمبارەیەوە ئاماری زۆر گرنگی پێشكەش کردووە و ئەو گۆڕانکارییە گەورانە دەخاتەڕوو کە لە ماوەی 100ساڵی پێشوودا بەسەر کۆمەڵگەی ئەمریکاییدا هاتووە. لەو بارەیەشەوە دەڵێت: «لە ساڵی 1910 چینی لە ٪10 خاوەنی نزیکەی ٪80 ی داهات و سامانی نەتەوەیی بوون. هەروەها چینی ٪1 هەرە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا خاوەنی ٪45ی سامانی ئەمریکا بوون». بەڵام لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە گۆڕانکاریی بەسەر ئەم رێژەیەدا دێت. نووسەر دەڵێت: ٪10ی چینی سەرەوەی ئەمریکا لە سەرەوەی هەرەمی داهاتدا بوون لە نێوان ساڵانی 1950 و 1980 دا، تەنها 30 بۆ 35 ٪ داهاتی نەتەوەیییان بەردەکەوت، بەڵام لە پاش ساڵی 1980 نایەکسانی لە داهات لە ئەمریکادا تەقییەوە، ٪10ی ئەو چینە بەشیان لە داهاتی نەتەوەیی بۆ 45 بۆ ٪50 بەرزبۆتەوە. ساڵی 2010 و 2012 بەشیان لە داهاتی نەتەوەیی گەیشتۆتە ٪72 ، پێدەچێت بۆ ساڵی 2030 ئەم رێژەیە بگاتە ٪60 داهاتی نەتەوەیی» ل 386. ئەمەش بەلای نووسەرەوە مەترسییەکی گەوەرەیە بۆ ئەو وڵاتە. ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیهانی، باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان دەکات. لەهەمانکاتیشدا باس لە رێژەی سامانیان دەکات و دەڵێت: «لەساڵی 1987 تەنها 140 ملیاردێر لە جیهاندا هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2013 دا 1400 ملیاردێر واتە 10 ئەوەندە زیادییکردووە. سالی 1987 بۆ 100 ملیۆن کەس تەنها 5 ملیاردێر هەبووە، بەڵام ساڵی 2013 گەیشتۆتە 30 ملیاردێر. ساڵی 1987 ملیاردێرەکانی جیهان خاوەنی ٪0.4 سامانی تایبەتی جیهان بوون، بەڵام ساڵی 2013 خاوەنی ٪1.5 ی سامانی تایبەتی جیهانن». ل 572 داهاتی دەوڵەتە هەژار و دەوڵەمەندەکانی جیهان بابەتێکی گرنگی تر مەسەلەی دەستکەوتی دەوڵەتان و جیاوازیی نێوان داهاتی دەوڵەتە هەژار و دەوڵەمەندەکانە. لە هەمانکاتیشدا نووسەر هەوڵیداوە هۆکاری ئەم جیاوازییە دەربخات کە زیاتر پەیوەندیی بە سیستمی ئیداریی و باجەوە هەیە. نووسەر دەڵێت: « ئەگەر تەماشای داهاتی دەوڵەتە هەژارەکان بکەین لە نێوان ساڵانی 1970 بۆ 1980 حکومەتەکان بە شێوەیەکی گشتی رێژەی ٪10بۆ ٪15 داهاتی نەتەوەیی وەردەگرن، بەڵام دەوڵەتە مامناوەندەکان بەتایبەتی ئەمریکای لاتین و باکووری ئەفریقا و چین حکومەت رێژەی ٪15 بۆ ٪20 داهاتی نەتەوەیی دەستدەکەوێت، بەڵام لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان لە دەیەی حەفتاکاندا 30 بۆ 35 ٪ داهاتی وەرگرتووە، بۆ دەیەی هەشتاکان 35 بۆ 40 ٪ وەرگرتووە». ل 648 گرنگیی یاسای کەمترین کرێ یەکێک لە یاسا گرنگەکانی سیستمی ئابووریی خۆرئاوا «کەمترین کرێی کرێکارە»، ئەم یاسایە لە چەند لایەکەوە سوودی بۆ ئابووریی و چینی کرێکار و هەژار هەیە. لەهەمان کاتیشدا وەکو نووسەریش دەڵێت: «رۆڵی زۆرباشی دەبێت لە کەمکردنەوەی نایەکسانی، کەمترین کرێی فیدراڵی لە ساڵی 1923 دەرچوێنرا، نزیکەی بیست ساڵ پێش ئەوەی لە فەرەنسا هەمان یاسا دەربچێت. گومانی تێدا نییە کەمترین کرێ رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێكهێنان و پێشكەوتنی نایەکسانییەکان لە کرێدا، وەکو چۆن ئەزموونی فەرەنسا و ئەمریکا پیشانی دەدەن» . ل407 دانیشتوان بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسیکردووە مەسەلەی دانیشتوان و پەیوەندیی بە گەشەسەندنی ئابووریی و سامان و نایەکسانییەوە هەیە. نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گەورە، هەوڵیداوە ئەو پەیوەندییە باسبکات کە لە نێوان گەشەی ساڵانەی ئابووریی و گەشەی دیمۆگرافیدا هەیە. نووسەر هەندێک ئاماری گرنگی خستۆتە روو، بۆ نموونە «ساڵی 1700 ژمارەی دانیشتوانی جیهان 600 ملیۆن کەس بووە، ساڵی 2012 دەگاتە 7 ملیار کەس». نووسەر لەوبارەیەوە دەڵێت: «بە درێژایی سێ سەدە ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی جیهان 10 جار زیادییکردووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2300 دا، دەگاتە 70 ملیار کەس». ل 104 نووسەر هەوڵیداوە شرۆڤەیەکی ورد لەبارەی گەشەی دیمۆگرافی بکات و لایەنە باش و خراپەکانی بخاتەڕوو، لەهەمان کاتیشدا چ کاریگەرییەکی هەیە بەسەر ژیانی خەڵک و ئابووریی وڵاتانەوە، ئەمەش یەکەمجار بوو کتێبێک بخوێنمەوە وا بە روونی ئەو پەیوەندییەم بۆ شیبکاتەوە. نووسەر لەهەمان کاتیشدا هەوڵیداوە هەڵسەنگاندێکی زانستییانە بۆ تیۆرییەکی زانای بەریتانی ماڵتۆس بکات کە بە سیستمی ماڵتۆسی ناسراوە. خوێندن بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی دەکات، مەسەلەی خوێندنە. من هەتا ئەم کتێبەم نەخوێندەوە نەمدەزانی چەندە خوێندن رۆڵی لە نەهێشتنی نایەکسانیی و کەمکردنەوەی هەژاریدا هەیە. نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ، ئەم بابەتەی شیکردۆتەوە. لەهەمان کاتیشدا بەهێزبوونی رۆڵی خوێندن لە سەدەی نوێدا دەردەخات. وەکو خۆشی دەڵێت: «هچ گومانی تێدا نییە پەروەردە و تەکنەلۆژیا لە ماوەیەکی درێژدا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن». ل 403 لەبارەی رۆڵی لە نەهێشتنی نایەکسانییەوە نووسەر دەڵێت: «لە سەدەکانی پێشوودا کەسێکی هەژار دەیتوانی تەنها لەرێگەی سامانێکی میراتییەوە بگاتە لووتکە و دەوڵەمەند ببێت، بەڵام ماوەی چەند دەیەیەی پاش جەنگی جیهانی دووەم، سەرمایە بە میرات بە جێماو زۆرێک لە گرنگییەکانی خۆی لە دەستدا و بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا کار و خوێدن بوونە دڵنیاترین رێگە بۆ گەیشتن بە لوتکە» ، ل318 دواتریش دەڵێت: «ئەگەر ئەو منداڵانەی کە سەدەیەک پێش ئێستا تەنها قۆناغی سەرەتاییان تەواوکردووە(کە دەکاتە هەر نەوەیەک لەو سەردەمەدا) لەهەمان قۆناغدا بمانایەتەوە، ئەوکاتە هیچ گومانی تێدا نەبوو کە نایەکسانی لە کارەوە و بەتایبەتیش نایەکسانی لەکرێدا زۆر زیادی دەکرد». ل401 هەمیشە لەهەموو جیهاندا بە باشی باس لە سیستمی ئابووریی و کۆمەڵایەتی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا دەکەین، یەکێک لە هۆکارەکانیش باشبوونی سیستمی پەروەردە و فێرکردنە. هەروەکو نووسەر دەڵێت: «هەموو ئاماژەکان بۆئەوە دەچن کە دەوڵەتە ئەسکەندەناڤییەکان، کە نایەکسانی کرێ لەو دەوڵەتانەدا زیاتر مام ناوەندە لە هەرشوێنێکی دیکە، ئەمەش بە ئەندازەیەکی فراوان دەرئەنجامی ئەو راستیەیە کە سیستمی پەروەردەی دەوڵەتانی ئەسکەندەناڤی تارادەیەک یەکسان و گشتگیرە». ل403 لەلایەکی تروە نووسەر باشیی و خراپی سیستمی پەروەردەی وەکو پێوەرێک بۆ پێشكەوتن و دواکەوتنی دەوڵاتەن داناوەو دەڵێت: «لە هەموو کۆمەڵگە مرۆییەکاندا، تەندروستیی و پەروەردە بەهایەکی خودییان هەیە: توانای جێژوەرگرتن لە چەند ساڵێک تەندروستی باش، وەکو توانای بەدەستهێنانی مەعریفە و رۆشنبیرییە، ئەوەش یەکێکە لە مەبەستە بنەڕەتییەکانی شارستانییەت». ل404 دواجاریش لەبارەی سیستمی پەروەردەوە پێشنیازی نوێ دەخاتە بەردەم جیهان و دەڵێت: «دەبێت سیستەمی پەروەردە و فێرکردن خستنەڕووی جۆری نوێی راهێنان زیادبکات، هەروەها بەرهەمی شارەزاییە نوێیەکان بە شێوەیەکی خێراو بە تەواوی زیاد بکات، سەرەڕای ئەوەش، ئەگەر دەبێت نایەکسانی کەم بکرێتەوە، پێویستە زۆر بە خێرایی خستنەڕووی شارەزایی نوێ زیاد بکرێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەشی خوێندەواریان کەمە». ل401 تەکنۆلۆجیا بابەتێکی گرنگ تر کە نووسەر پانتایی باشی بۆ داناوە مەسەلەی تەکنۆلۆجیایە، نووسەر پێی وایە: «پێشکەوتن بەرەو عەقڵانییەتی ئابووریی و تەکنۆلۆجی پێویستی بە پێشكەوتن نییە بەرەو دیموکراسی، هۆکاری سەرەکی ئەوەش ئاسانە: تەکنۆلۆجیا وەک بازاڕ وایە نە سنووری هەیە و نە ئەخلاق»..ل310 دواتر لەبارەی مەسەلەی مۆڕاڵی مرۆیی و تەکنۆلۆجیاوە قسەی زیاتر دەکات و دەڵێت: «ئەگەر بە راستی کەسێك هیوای ئەوە بێت سیستمێک بدۆزێتەوە کە عەدالەتی کۆمەڵایەتی و عەقڵانییەتی زیاتری تێدا بنیاتنرابێت لەسەر بەرژەوەندیی گشتی، بە هیچ جۆرێک پشت بەستن بە گۆڕانکاریی و ئارەزووە سەرپێیەکانی تەکنۆلۆجیا بەس نییە». ل310 کۆچکردن خاڵێكی گرنگی تر کە نووسەر باسی لێوە دەکات مەسەلەی کۆچکردنە، کە ئێستا بۆتە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خۆرئاوا. نووسەر تێڕوانینێکی تەواو جیاوازی هەیە لە نووسەر و بیرمەندانی تری جیهان و پێیوایە: «کۆچکردن شێوازێکی ئاشتیخوازانەی دابەشکردنەوە و رێکخستنەوەی نایەکەسانی جیهانیی سامانە. لەبری جووڵاندنی سەرمایە، کە هەموو جۆرە ئاستەنگێکی تێدا بەدی دەکرێت، هەندێکجار ئاسانترە، رێگە بدرێت بە کرێکار بڕوات بۆ ئەو جێگەیەی کە مووچەیەکی زیاتری هەیە. باشترین نموونەش ئەمریکایە، سەرەتا لە سێ ملیۆن کەس پەیدابوو، ئەمڕۆ ژمارەی زیاتر لە 300 ملیۆن کەس دەبێت».ل716 گۆڕینی کەشوهەوا بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی لێوەدەکات و بە یەکێکێش لە کێشە گەورەکانی سیستمی سەرمایەداریی و مرۆڤایەتیش دادەنرێت کێشەی گۆڕینی کەشوهەوایە، نووسەر دەڵێت: «گۆڕانی کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتگیرتر، کە دەگونجێت لەم سەدەیەدا ببێتە هۆی لەناوبردنی سەرمایە سروشتییەکانی مرۆڤایەتی، ئەمەش مەترسییەکی دوورمەدوای جیهانییە».ل 757 نووسەر پێیوایە: دەبێت ئەم کیشەیە لە ئاستی جیهاندا چارەسەر بکرێت، ئەویش هاوڕای نووسەری بەریتانیا نیکۆلاس ستیرنە کە داوا دەکات «٪5 ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان خەرجبکرێت وەکو هەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە داهاتوودا» ل 758 شەفافییەت بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر گرنگی پێداوە، مەسەلەی (شەفافییەت)ە. نووسەر پێیوایە شەفافییەت زۆر گرنگە بۆئەوەی ئاگاداری کەڵەکەبوونی سەرمایە بکەین، لەم رێگەیشەوە دەتوانرێت باجی گونجاو دابنرێت بەم شێوەیە نایەکسانی کەمتر دەکرێتەوە، لەهەمانکاتیشدا ئەم پرسە گرنگە بۆ سیستمی دیموکراسی. نووسەر دەڵێت: «بڕوام وایە گرنگە سووربین لەسەرئەوەی کە یەکێک لە پرسە زۆر گەرم و باوەکان لە چەند ساڵی داهاتوودا بریتییە لە پەرەسەندنی شێوازە نوێکانی موڵک و ماڵ و کۆنتڕۆڵکردنی دیموکراسییانەی سەرمایە». ل 760 دواتر دەڵێت: «بەدڵنییایەوە شەفافییەتی ئابووریی و دارایی بۆ مەبەستەکانی باج گرنگن، بەڵام لەبەر چەند هۆکارگەلێکی گشتی زیاتر، ئەمانە بنەڕەتین بۆ حوکمڕانییەکی دیموکراسییانە و بەشدارییکردن تێیدا». ل 761 دەوڵەتی نەتەوە نووسەر لەهەندێک شوێندا دژی دەوڵەتی نەتەوە دەوەستێتەوە لە هەندێک شوێنی تریشدا پشتگیریی دەکات بەتایبەتی لەرووی دانانی سیستمێکی ئیداریی باش و باج وەرگرتنەوە و دەڵێت: «هێشتا دەوڵەت- نەتەوە ئاستە راستەکەیە بۆ نوێکردنەوە و گەشەپێدانی شێوازە نوێیەکانی حوکمڕانیی و خاوەندارێتیی هاوبەشی مامناوەند لە نێوان خاوەندارێتیی گشتیی و تایبەتیدا. ئەمە دەبێتە یەکێك لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی سەدەی داهاتوو. بەڵام تەنها سیاسەتی تەواوکاری هەرێمیی دەتوانێت ببێتە هۆی رێکخستنێکی کاریگەرانەی سەرمایەداریی جیهانی بۆ میرات بەجێماو لە سەدەی بیست و یەکدا». ل761 رۆڵی باج هەتاوەکو ئەم کتێبەم نەخوێندەوە لە کاریگەریی گەورەی باج بەسەر نایەکسانییەوە بۆم دەرنەکەوتبوو، نووسەر زۆر بە باشی باسی گرنگی باج دەکات، لەهەمانکاتیشدا پەیوەندیی نێوان باج و کەمکردنەوەی نایەکسانی دەخاتەڕوو. جگە لەوەش بوونی باج بۆ گەشەسەندنی ئابووری دەستکەوتی حکومەت باس دەکات. نووسەر دەڵێت: «پرۆسەی باج وەرگرتن بابەتێکی تەکنیکی نییە، بەشێوەیەکی تایبەتی بابەتێکی سیاسیی و فەلسەفییە، بێگومان گرنگترین بابەتی سیاسییە، بەبێ باجەکان کۆمەڵگە چارەنووسی هاوبەشی نابێت و کارێکی پێکەوەییش ئەسەتەمە، لە کرۆکی هەموو گۆڕانکارییە گرنگە سیاسییەکاندا شۆڕشێكی دارایی لەئارادایە». ل651 دواتر مەسەلەی باج دەبەستێتەوە بە سەرکەوتوویی و شکستی دەوڵەتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێت: بەڵگە مێژووییەکان ئەوە دەخەنەروو کە تەنها بە ٪10 تا ٪15 ی داهاتی نەتەوەیی لەبڕە وەرگیراوەکانی باجدا، ئەستەمە بۆ دەوڵەتێک زیاتر لە کارە تەقلیدییە سیادییەکانی خۆی بەجێبهێنێت، ئەوەش لەپاش خەرجییەکانی بۆ هێزێکی پۆلیسی گونجا و سیستمێکی دادگەرانە، بڕێكی زۆر نامێنێتەوە بۆئەوەی بدرێت بە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیش». ل 649 پاشان نووسەر دەڵێت: «باجی سەرمایە توندوتیژیی کەمترە و وەڵامێکی کارامەی دەبێت بۆ گرفتێکی بێ کۆتایی سەرمایەی تایبەتیی و دەستکەوتەکەی، هەروەها باجی سەرمایە گونجاوترین وەڵامە بۆ نەهیشتنی نایەکسانی». ل 707 دواتریش دەڵێت: «ئاسانترین رێگە بۆ حکومەتێک بۆئەوەی دووبارە سەربەخۆیی ئابووریی و دارایی بەدەستبهێنێتەوە، بریتییە لە پەنابردن بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایە. ل 711 رەخنە لە مارکس نووسەر لەگەڵ ئەوەی لە زۆر شوێندا ستایشی مارکس دەکات و پشت بە تێڕوانیینەکانی دەبەستێت، بەتایبەتی لەرووی نایەکسانییەوە، بەڵام لە زۆر شوێنێشدا رەخنەی توندی لێدەگرێت. نووسەر دەڵێت: «زۆربەی کات مارکس پشتی بە رێگەیەکی تاڕادەیەک باوەڕ پێنەکراو و ناسیستماتیک بەستووە بەرامبەر بە ئامارە بەردەستەکان، مارکس هەوڵی نەداوە ئەوە بدۆزێتەوە ئایا ئەو چڕی سەرمایەی کە تێبینی کردبوو لە حساباتی هەندێك لە کۆمپانیاکاندا، هەموو ئابووری بەریتانیا دەگرێتەوە، یاخود تەنها چەند کەرتێکی تایبەتی ئابووری دەگرێتەوە، ئەو دەیتوانی ئەو کارەش بکات، ئەوەش لە رێگەی کۆکردنەوەی چەند دەرزەنێک لە چەند حساباتێکی هاوشێوە. هەروەها مارکس لە کتێبی سەرمایەدا بەشێکی زۆری لە کتێبەکەی تەرخانکردووە بۆ مەسەلەی کەڵەکەبوونی سەرمایە، بەڵام هیچ ئاماژەی نەداوە بە ژمارەیەکی زۆر هەوڵ کە دراوە بۆ خەمڵاندنی رەسیدی سەرمایەی بەریتانیا کە لە سەدەی 18و 19 کراون». ل 305 لە شوێنێکی تریشدا دەڵێت: «چارەسەری کێشەی سەرمایە لەلایەن کارل مارکس و سۆشیالیستەکان، لە سەدەی نۆزدەدا پێشنیازکراو بە شێوەیەکی پراکتیکی لە یەکێتی سۆڤێت زۆر رادیکاڵانە جێبەجێکرا، ئەوەش بە هەڵوەشانەوەی خاوەندارێتیی تایبەتیی ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان کە بریتین لە زەویوزار و باڵەخانە، سەرمایەی پیشەشازیی و دارایی و بازرگانی، بەڵام پاشتر کارەساتە مرۆییەکان کە بەهۆی پلانی بە مەرکەزییکردنی ستالینی یەکێتی سۆڤێتەوە، تووشی مرۆڤایەتی بوون، چەوتی ئەم تیۆرییە دەردەخات». ل؛707 کێشەکانی جیهان نووسەر بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنی کێشەکانی نایەکسانیی و کەشوهەوا و کۆچ، داوای باجێکی جیهانی دەکات کە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان و سەرمایەدارە گەورەکانی جیهان بیدەن، لەرێگەی ئەو باجەشەوە کێشە گەورەکانی مرۆڤایەتیی چارەسەر بکرێت. هەرچەندە ئەم پێشنیازەی ئێستای تۆماس پیکیت وەکو خەونێک وایە، بەڵام دەکرێت لەداهاتوودا وەکو رێگە چارەیەکیش سەیر بکرێت. دەرئەنجام راستە نووسەر هەوڵێكی جددیی داوە تاوەکو شرۆڤەیەکی باش بۆ ئەو سیستمە ئابوورییە بکات کە لە ئێستادا لە جیهاندا بەرقەرارە، بەڵام نەشیتوانیوە وەڵامی هەموو پرسیار و کێشەکانی جیهان بداتەوە. راستە نووسەر رەخنەی زۆری لەم سیستمە گرتووە بەڵام هیچ ئەلتەرناتیفێکی بۆ ئەم سیستمە دەرنەخستووە. لەکاتێکدا مارکس هەوڵیداوە ئەلتەرناتیفێک بۆ سیستمی سەرمایەداری بدۆزێتەوە کە ئەویش سیستمی سۆشیالیزمە. لەلایەکی ترەوە نووسەر زیاتر تیشکی خستۆتە سەر خۆرئاوا و کەمتر قسەی لەبارەی سیستمی ئابووریی لە وڵاتانی تری جیهان کردووە. راستە لێرەولەوێ باسی گەشەکردنی چین و ژاپۆن و هیندوستان دەکات، لێ ئەمە هەموو جیهان نییە. ئەم کتێبە دەوڵەمەندتر دەبوو گەر نووسەر هەوڵیبدایە باسێکی سیستمی ئابووریی وڵاتانی جیهانی سێهەمیشی بە چڕتر بکردایە. بەداخەوە تەنها بەشێوەیەکی لاوەکی باسی دەکات و بەگشتی جەختی لەسەر خۆرئاوا کردووە. لەکاتی باسکردنی سندوقە سیادییەکاندا، کەمێک باسی دەوڵەتانی کەنداو دەکات، هەرچەندە ئەو سندوقی سیادی ئەم دەوڵەتانە، بە مەترسی بۆسەر خۆرئاوا وەسفکردووە. هەست دەکەم نووسەر کەمتر زانیاری لەبارەی وڵاتانی جیهانی سێهەمەوە هەبووە، هەربۆیە لە شرۆڤەکانیشیدا زۆرجار سەرکەوتوو نەبووە، بۆ نموونە ئەو لەلایەک دەڵێت وەبەرهێنانی بیانی هیچ رۆڵێکی لە گەشەکردنی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا نییە، لەهەمانکاتیشدا دژی داخران و داخستنی بازاڕی نیشتمانییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە سیستمی سەرمایەداریی و ئەو سیستمە ئابووریەی کە ئەمڕۆ جیهانی بەڕێوەدەبات. دیارە ئەم کتێبە کۆمەڵێک بابەتی زۆری لە خۆگرتووە کە هەموویان مایەی گرنگیی و بایەخپێدانن، لێرەدا من تەنها ویستم ناساندنێکی کورت بۆ ئەم کتێبە بکەم، کە بە یەکێک لە کتێبە باشەکانی هەزارەی دووەم دادەنرێت کە لە بارەی ئابوورییەوە نووسرابێت. لەکۆتاییشدا دەستخۆشی لە کاک بیلال دەکەم بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە گرنگە و هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازم. سەرچاوە: تۆماس پیکیتی، سەرمایە لە سەدەی بیست و یەک، لە ئینگلیزیییەوە: بیلال ئیسماعیل حەمە. چاپی یەکەم. دەزگای چاپ و پەخشی جەمال عیرفان. 2018
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت دار عەمود ،مەدحی تاوەر کتلی ، باسی سەماوەر دۆینە ،تام و بۆی پیتزا خاڵ ، دۆڕانی خوشکەزا خەیار ، دوریی تەماتە ویسکی ، زەمی زەڵاتە چەوری و دووگ ، شکات لەبەز مام ڕێوی ، سیاج بۆ ڕەز ساوەر ، سەردانی پڵاو عەگاڵ ، مەرحەبای کڵاو گۆڵچی ، فیکەی پەنارتی هین ، ئەخباری ئێن ئاڕ تی گرگن ، تەماشای باسکە خەنسا، پێی بڵێی ناسکە مایۆ ، ریکلام بۆ شەرواڵ دەبڵی تەکسی، تاسەو چاڵ بەرخۆلە ، ماچی قەساب ڕووەکی ، تکە و کەباب داعش ، کاندیدی سفور شاجوان خان ، قڕقێنەی توور هیتلەر ، ڕەسمی ستالین قاچاخ، سەیتەرە و کەمین
لهتیف فاتیح فهرهج سهرهتا : ناوچه دابڕێنراوهكان له بهردهم ههڵبژاردنێكی دیكهدان ، ههڵبژاردنی ئهمجاره لهو ناوچانه له ڕووی دهستوریشهوه جۆرێك له لاسهنگی تێدایه ، لانی كهم لهو روانگهیهوه كه ئهو ناوچانه له چوارچێوهی مادهی 140دا تا ئهو كاتهی یهكلادهبنهوه نابێت هیچ لایهك نهحكومهتی عیراقی نه حكومهتی ههرێم تێیدا تاك لایهنه حوكم بكهن ، ئێستا كه رێگری له پێشمهرگه دهكرێت بۆ چوونهوه بۆ كهركوك ئهوه پێشێلكاری دهستوریه ، بهڵام له بهر ئهوهی لایهنی كوردی یان ئهم دۆخهی پێقهبوڵه ، یان بوێری وتنی نیه چاو لهو پرسه دهپۆشێت ، خۆ گهر لایهكیش بۆ بانگهشهی ههڵبژاردن و سواڵی دهنگ قسهیه بكات " قسهی ڕووتهو هیچی تر " له دوای ریفۆاندۆمه شكستخواردوهكهی باشوری كوردستانهوه كوردناوچهیهكی زۆری له دهشتی نهینهواو كهركوك و گهرمهسێر له دهستداوه ، له بری بیركردنهوه له گێڕانهوهی ئهو ناوچانه ، یان لانی كهم گێڕانهوهی زهرهر له نیوهی یهكێتی و پارتی كهوتنه تانه دان له یهكتر و تهخوینی یهكتر ، ئێستا دهنگی كورد لهو ناوچانه به رادهیهكی زۆر پاشهكشهی كردوه، ئهوه جگه له نائومێدیهكی زۆری دهنگدهری كورد . ههڵبژاردن له كهركوك : كهركوك وهك جاری پێشوو 12 بهربژێری بهركهوتوه ، گهرچی به بهراورد به دهۆك یان پارێزگایهكی دیكهی باشوری عیراق ئهو 12 نوێنهره كهمن ، بهڵام ئهوه چهند جارێكه جگه له نوێنهری كۆتای كلدۆئاشور كهركوك 12 نوێنهری دهبێت ، بۆ ئهو 12 كهسهش كهركوك كراوهته سێ بازنهی ههڵبژاردنهوه بهم جۆرهی خوارهوه : بازنهی یهك : باكوری كهركوك و زۆربهی گهڕهكه كورد نشینهكان، دوبز ، ئاڵتون كۆپری ، لهیلان ، ئهم بازنهیه پێنج نوێنهری دهبێت بازنهی دوو: ناوهندی كهركوك سهنتهر ، داقوق ، تازه ، و به شێك له رهشاد ، ئهم بازنهیهش چوار نوێنهری دهبێت . بازنهی سێ : حهویجه ، ریاز ، عهباسیه ، تازهو بهشێك له رهشاد ، ئهم بازنهیه سێ نوێنهری دهبێت . بۆ ئهم سێ بازنهیهی ههڵبژاردن 139 بهربژێر ههیه 106 رهگهزی نێرو 33 رهگهزی مێ ، ههڵبهت ئهمه به سهربهخۆو حزبی و هاوپهیمانهتیهوه . به گوێرهی ئهم دابهسكردنه ههر له سهرهتاوه بازنهی سێ كه سێ كورسی بهركهوتوه ، ههرسێكی بۆ عهرهبه ، بهمهش عهرهب بێ خۆ ماندوكردن سێ كورسیان مسۆگهره ، ئهگهر كهمترین كهسیش بهشداری دهنگدان بكهن ، له بازنهی دوو ململانێكه قورستر دهبێت و بهشداری نهكردن یان بایكۆت دۆخهكه دهگۆڕێت، بازنهی دوو تێكهڵهله عهرهب كورد توركمان ، توركمان لهم بازنهیه زۆرینهیه، لهوانی تر زیاتره ، بۆیه ئهگهر بردنی دوو كورسی ههیه ، ئهمێنێتهوه دوو كورسی تر كه رهنگه ئهم دوو كورسیهش بۆ عهرهب و كورد بن ، ئهگهر دهنگهكانیان پرش و بڵاو نهبێتهوه . له بازنهی یهك كورد چاوی له پێنج كورسیهكهیه ، ئهگهر پێنجیشی بهرێت و له بازنهی دوویش كورسیهك بهرێت ئهوه وهك دهڵێن به مایهی خۆی ههستاوهتهوه . كورد نائومێدو توڕهن : راسته هێشتا لهو ناوچانه سۆزی نهتهوهیی و ئهندێشهی نهتهوهیی و ململانێی نهتهوهیی و مهزههبی كاریگهری خۆی ههیه ، بهڵام كوردی ناوچه دابڕێنراوهكان به گشتی و شهنگال و كهركوك به تایبهتی نائومێدو توڕهترن له دهسهڵاتی كوردی و لایهنه كوردیهكان" به تایبهت پارتی و یهكێتی " ، ئهوهش لهبهر ئهو پشتتێكردن و به جێهێشتنهی كه له 2014له شهنگال و له 2017 لهكهركوك ڕویدا ، ههر وهها یهكێتی گرفتێكی تری ئهو دۆخه ناوخۆیهیهتی كه له دوای 8 تهموزهوه هاتوهته پێش و زۆرێك خهڵكی له چون بۆ دهنگدان سارد كردوهتهوه، بیرمان نهچێت یهكێتی و پارتی له 2003 تا 2017 ئهوهندهی له خهمی پشك و بهش و قۆرخ كردنی زهوی و نهوتا بوون ، ئهوهنده له خهمی ئهوهدا نهبوون چارهسهری كێشهكانی كهركوك بكهن ، ئهمه ناوچه دابڕێنراوهكانی دیكهش ههروایه . دهربارهی ئهنجامهكان و قسههی تر : من لێرهدا باسی ئهگهری دهرچوونی هیچ خۆ پاڵێوێك و شانسی كهس ناكهم ، قسهم له سهر بردنهوهو دۆڕان نیه ، قسهم له سهر ئهوهیه ئایه خهڵك بڕوای به كاری پارلهمانی و نوێنهرایتی كردن ماوه ، یان له بنهڕهتا ئهم شێوازه له چهند ساڵی رابردودا چی له دۆخی خهڵك گۆڕیوه ، واز له دۆخی نوێنهرهكان بێنه، باشه ئهی چی بكرێت ، ئهمه ئهو پرسیارهیه كه له ئێستادا كهمتر وهڵامهكهی پێویستهو ، دهبێت وهڵامهكهی ههڵبگرین بۆ ئهو كاتهی 12 نوێنهرهكهی كهركوك و نوێنهری دیكهی ناوچه دابڕێنراوهكان دهردهچن ، تا بزانین ئاخۆ ئهوان دهتوانن چۆن كێشهكانی ئهم ناوچانه چارهسهر بكهن ، گهرچی ئهمه بۆپێش ههڵبژاردنیش گرنگه ، بهڵام رهنگه له ئێستادا بهشێكی زۆری بچێته خانهی موزایهدهوه .
ئاسۆ عەبدوللەتیف * ئەوەت لە بیربێ ئەها ئەم رۆژانە چەند زەلیلی لە بەردەم دەنگدەرانی هەژار و نەدار تا بە پەیژەکەیاندا سەرکەویتە سەری سەرەوەی هەڕەمەکە. * ئەها، چۆن وەك دارتوو دەیانتەكێنیت و بەرچنەی لێ پڕدەكەیت بۆ مووچە و ئیمتیازەکەت، دەی ئاواش بیری کەرامەت و شکۆی خۆت و نەتەوە و دەنگدەرەکانت بکەرەوە لەو بەغای عروبە و حەشد و مەزهەبگەرایە. * ئەها چۆن قەڕەوڵی تفەنگت میزانە و راوی دەنگەکانیان دەكەیت و تۆڕ دەخەیتە گەردن و ملیان بە دروشمی گەورە و کۆن و ستۆک و وەدینەهاتوو، دەی ئاواش خزمەتی دەنگدەرەکانت بیر نەچێ و ژمارە تەلەفۆنەکەت مەگۆڕە و دروشم و لێدوان و جنێودان بەسیەتی، ئازار و برین و برسێتی و بێمووچەیی چارە ناکات. * ئێستا خۆت بینیوە وەك سمۆرە ئەم دوكان و ئەو دوكان، ئەم کەناڵ و ئەو کەناڵ، ئەم چڵ بۆ ئەو چڵ دەكەیت بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و یەکەمجارتە جلی کوردی بپۆشی، یەکەمجارتە ماڵە هەژار ببینیت، یەکەمجارتە وێنەیان لەگەڵ بگری، یەکەمجارتە ئاڵای کوردستان هەڵکەیت، دەی بۆ یەکەم جاریش راستگۆ و بەکەرامەت بە و دژی قەوارە و هەرێمی دەنگدەرەکانت مەوەستەوە و هەوڵی بەدەستورییکردنی بدە! * ئەها خەڵك چەند سادە و خاكەڕاو خانەخوێ و جوامێرن، كاتێ دەنگت پێ دەدا شەرم دەیگرێ، دە تۆش تۆزێ جوامێربە و وەفای ئەو شەرمەت بیرنەچێ و ویژدانی خۆت و كلیلی ئەم كەرامەتەی خۆت تەسلیمی هیچ کوتلەیەکی فاشیستی دژە کورد مەكە. * كە دەچیتە بەغا شەهامەتی پیاوەتی و ژنێتی خۆت مەگۆرەوە بە هیچ خۆفرۆشییەکی ژێربەژێر و سەفقەیەک بۆ پارە و ئیمتیاز، بیری گرێبەستی لابەلاو كۆكردنەوەی پارە و كڕینی شوقە و کەین و بەین مەكەرەوە، لەسەر سنگ و دەنگت بنووسە بۆ فرۆشتن نییە، بەس کڕیاری یاسا و بڕیاری چارەنووسسازبە بۆ میللەتەکەت. * چانست هەیە ئەمجارە دەنگدەر هیچ دەرفەتێكی دیكهی لەبەردەمدا نییە تۆ نەبیت، بۆیە تۆ كەسێكی ناچارییت بۆدەنگدەر، بۆیە ناچار مەبە لەودیو حەمرینەکەتەوە سەرت بۆ هیچ غەددار و نامەردێك بچەمێنی و شۆڕكەیتەوە. * تۆ دەزانیت هەڵبژاردنی عێراق شانۆگەرییەكی كۆمیدییە بۆ سیستمێك، کە بۆنی فاشیزم و پاکتاوکردن و هۆڤییەتی لێ دێ، تۆی كورد لەناو ئەو هەموو رێویەدا شێری موزایەدەچی و دروستکراو مەبە هیچت پێ ناكرێ، خۆت بە شێر لەقەڵەم مەدە، هەر ئەوەندە رێوییەکی سرک و بەهەڵوێست بە. * دیاری وەرمەگرە لە هیچ کوتلەیەکی پەرلەمانیی دژی نەتەوەکەت تۆ سواڵكەر نیت، بچووكی هیچ عەیب و نەنگی نییە، خۆفرۆش هەمیشە بچووكە بەو بچووكییەی خۆت، بەو گرام و میلیم و سانتیمەترەی خۆتەوە، كیلۆكان هاوسەنگ و تەوازون بكە بەلای نەتەوەكەتدا، مەهێڵە هیچ كەس غەش لە هاونیشتیمانیانت بكات، ئەگەر گرامی بچووك نەبێت، كیلۆ قیمەتی نییە، ئەگەر سانتیم نەبێت بزانە مەتر ئەهمیەتی نییە. * كۆبونەوەی نهێنی لەگەڵ هیچ كەس مەكە، تۆ نوێنەری میللەتێكی بێ دەوڵەتیت، بیر لە ویژدانی خۆت بكەرەوە كە چۆن دەنگت كۆدەكردەوە بە عەمود و دار و شاخ و سەربانا سەردەکەوتی، بیر لە نەخۆشەكانی شێرپەنجەی هیوا و نانی کەلی بكەرەوە، بیر لە پێشمەرگەی برسی و كەم ئەندام بكەرەوە، بیر بكەرەوە دەوڵەمەندی ئامانج نییە کوشتنی بڕوا و ئامانجەکەتە.
رابون مەعروف یەکەم: پارتی لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە. تا لە ململانێی شەستەکان و کۆتایی حەفتاکان دەکرێت بە حیزبی بنەماڵە، زیاتر لە ٣٠ ساڵ دەخایەنێت. دوەم: یەکێتی لە ١٩٧٥ دامەزراوە. تا لە دوای ٢٠٠٠ ەوە یەکێتی بەرەو حیزبی بنەماڵە دەبرێت زیاتر لە ٢٥ ساڵ دەخایەنێت. سێھەم: گۆڕان لە ٢٠٠٩ دامەزراوە، تا لە ٢٠١٧ بزوتنەوەکە دەخرێتە دەستی بنەماڵەوە، کەمتر لە ١٠ ساڵ دەخایەنێت! چوارەم: نەوەی نوێ لە ٢٠١٨ دامەزراوە، لە فەترەی کەمتر لە تەنھا ١ ساڵ دەکرێت بە حیزبی یەك کەس و بنەماڵەکەی! پێنجەم: پرۆسەی بە بنەماڵەییکردنی پارتی سەختر بوە وەك لە بە بنەماڵەییکردنی یەکێتی! ھەروەھا بەبنەماڵەییکردنی گۆڕان و نەوەی نوێ زۆر ئاسانتر بوە وەك لە بەبنەماڵەییکردنی یەکێتی! شەشەم: لە بەبنەماڵەییکردنی پارتی، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد و مام جەلال و ھاوڕێکانیان بەگری دەکەن. لە بەبنەماڵەییکردنی یەکێتی، کاك نەوشیروان و ھاوڕێکانی بەرگری دەکەن! لە بەبنەماڵەییکردنی گۆڕان و نەوەی نوێ، ئێمە و ھاوڕێکانمان بەرگری دەکەین! شەشەم: بەرگریکردن و بەگژاچونەوەی بەبنەماڵەییکردنی حیزبەکان، لە پارتی تا نەوەی نوێ، ھەنگاو بە ھەنگاو لاوازتر دەبێت! پرسیار: لەبەرچی ئەو بەرگریکردنە بێھێز دەبێت؟ ئایا گەنجەکانی سەدەی رابردوی کورد لە لاوانی ئێستا ئازاتر و بوێرتر بون؟ ئایا سەرھەڵدانی بەرژەوەندی و ماڵی دونیا نوخبەی سیاسی ئێستای کردوە بە کۆیلە و ملکەچ؟ پرسیارێکە و بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ توێژینەوە! سەرنج: کەسانێكی زۆر پرسیار لە دیدەگای من، سەبارەت بە حیزبە ئیسلامیەکان، دەکەن! بە کورتی: من دژی بە ئایدیۆلۆجیکردنی ئایین و بەکارھێنانی ئایینی حەنیف و پیرۆزی ئیسلامم بۆ بەرژەوەندی سیاسی! *بەرگری لە شکۆی خۆتان بکەن و کۆیلەتی رەتبکەنەوە!
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت _ پیاوەکە زۆر بێ تاقەتم ، نازانم چی بکەم + کەلعادە ، بە تەلەفون لە گەڵ دایکتدا زەمی دایکم بکەن . ** -ماڵەکەی باوکم تەواو داڕوخاوە، نازانم چی بکەم +تاریکی کە و ناوی بنێ کافتیریا. ** -کەس تاقەتی دەنگدانی نی یە ، نازانم حەل چی یە؟ + ئەمر بکە تەلەفزیۆن بڵێ دەنگدان بۆ سێکس باشە ، بە ڕاکردن دێن . *** -پێویستمان بە مەیدانێکی ئەسپسواری یە، نازانم کوێ باشە؟ + جا ئەوە پرسیاری ئەوێ !! هەورامان. *** -لەو ئەنجومەنە هیچ ئیشمان نی یە، نازانم بە چییەوە خۆم مەشغوڵ بم ؟ +یاری بە گونت بکە. *** -کارو کاسپی نەماوە ، نازانم چی بکەم؟ + وەکو حیزبەکەی هاوپەیمانی ببن بە دوو کوتەوە. *** -ئەو ئەقڵە باشەم هەیە گوێم لێ ناگرن ، نازانم چی بکەم + ئێمە هەموو ساڵێ بامێ جوانەکە ئەکەین بە پەتەوە. *** -زلهێزەکان پشتیان تێ کردووین ، نازانم چی بکەم + محاوەلەیەک لە گەڵ قونسوڵی غەزەدا بکە . *** -عەلی قەراخی و جەماعەتی تاڵیبان کۆبوونەتەوە ، نازانم لە ئەخبارا چۆن باسی بکەم؟ + بڵێ بۆ مەسەلەی کەرکوکە. *** -دارو بەرد بووە بە ئەشیای تورکی ، نازانم چی بکەم + بیل مەم گوێزم .
عەبدولڕەزاق شەریف حەوت ساڵ بەر لە ئێستا و ئەو رۆژەی لە ناو( ی ن ک ) دا، دەستبەرداری کاری سیاسی، رێکخراوەیی بوم، وتم ( یەکێتی بەدەست یەکێتیەکانەوە نیە و وەک بەفری مانگی شوبات ئەتوێتەوە )، ئەم تەعبیرە لە کوردەواریدا بۆ فەوتی حەتمی بەڵام درەنگ و تولانی بەکاردێ . ئێستاش، یەکێتیەکان، چمکێکی حوکمداری روبەری گشتی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری خەڵکیان لەئەستۆیە، مێژوی خۆم و هاوڕێ شەهیدەکانم لەناویاندا، مافم ئەداتێ، تایبەت بە داروپەردوەکەی بنوسم، لە کاتێکدا، خۆیان دەستەپاچە بەدیار مەرگی رێکخراوەکەیانەوە دۆشداماون . ئەبێ بشڵێم : جگە لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی، هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و رێکخراوەییم لەگەڵ هیچ ئەندامێکی ( ینک ) نیە، ( ماڵی شێخ جەنگی )ش، لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوەوە، لە رێگەی (هیوا ) کە هاوڕێی تەلەبایەتی و دواتریش خانەوادەکەیان کە هاوڕێی پێشمەرگایەتیم بون ئەناسم، دوای راپەرینیش، ئەوان ماڵباتی دەسەڵاتداری تاڵەبانی و منیش بابایەک، پشت لەوان و لە پێگە و دەسەڵاتیان دابڕاو . جەمسەرەکانی ئەمڕۆی دەسەڵات لەناو یەکێتیدا، بەموبارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی و رەزامەندی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان گەلەکۆمەیەکی پاک و پوختیان لە لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆک کردوە، ئەویش بەهەر شێوەیەک بێت، ئەوسا و ئێستا، زەمینەی بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ رەخساندون . مەسەلەکانی دەستی ژەهراوی و دەستی گەندەڵی و خراپەکاری میهەنی و نا ئەمینی و ... هتد یان بە راست یان درۆ پێوە لکاندوە، ماکینەی گەورەی ئیعلامی، تەنزیمی، عەسکەری و دبلۆماسیان بەو مەبەستە خستۆتە گەڕ، رەنگە تۆمەتبار یان تاوانباریش بێ ( بەڵام ئەمە کاری دادگا و دەعوەچی و یاسایە )، ئەویش مافی هەیە شکایەت و دەعوای لەسەر هەرکەسێک لەناو یەکێتیدا هەبێت، تۆماری بکات . ئەو بەتەنیا باڵ نەیتوانیوە و ناتوانێ شەڕی بردنەوەی ( ی ن ک ) و تەنانەت مانەوەی خۆی لە ناویاندا، بکات . بۆیە تەنیا سیناریۆی چاوەڕوانکراو لەدوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەر، دورکەوتنەوە و هەڵپەساردنی ئەندامێتیەتی لەناو یەکێتیدا، هاوشانی ئەوەش ئەتوانێ کەرەستە و داروپەردوی وێرانەکەی یەکێتی و هاوپەیمانەکەی بۆ کاری ئایندە کۆبکاتەوە، باشترین رێگەش بۆ ئەمە رێکەوتنێکی کۆنکرێتیە لەگەڵ ماڵی مام جەلال و مەکتەبی سیاسیەکەیان، کە تیایدا، ئازادی کاری سیاسی بۆ خۆی و هاوڕێکانی لە دەرەوەی یەکێتی مسۆگەر بکات، رێکەوتنێکی وەهاش لە ئێستادا و لەگەڵ گەرموگوڕی هەڵبژاردنا، ئاسانترە لە ساردوسڕی کەوتنی دوای هەڵبژاردن .
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت * ئایفون سیانزە لەگەڵ ئایفۆن دوانزەدا هیچ فەرقیێکی نی یە. عەینەن فەرقی خەزعەلی یە لە گەڵ سەرکردە شیعەکانی تردا. *هەندێ کەس کە مرد هەقە بۆی بنووسن بەداخەوە کتوپڕ جێی هێشتین ، بۆ هەندێکی تر بنووسن خۆشبەختانە ئیزرائیل بە شەقبردی. *حوکمداری و خزمەتکردن وەکو ئەوە وایە بەدەم خەیارخواردنەوە هەڕەشەی خۆکوشتن بکەی. *ماجەلان و کورد خڕبوونی دوو شتی موهیمیان ئیسپات کرد ، یەکەمیان عەرز و دووهەمیان تەئریخ . *وەزعەکە وای کردووە هەموو سەفەرێک بەلاتەوە خۆش بێ ، تەنانەت مەقامی سەفەریش. *هاوین ئۆغری کرد، ئیتر وەختێتی حوکمەت سەهۆڵ تەوزیع بکات. *ئەگەر تەحلیلکردنی وەزعەکە مۆبایل بێ ، جنێودان شاحینەکەیەتی. *نازانم چۆن بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە ، ئەوان دایمەی خوا سنگی مریشکەکە دا ئەنێن بۆ مێردەکانیان. *با بچم تۆزێ گوو بکەمە ئەعصابی ـ ئەخبار کە ئەتبینێ دوو دەقەیە دڵت خۆشە- *هەمووی خۆیان فێری درۆکردن ئەکەن ، یەعنی ئەم وڵاتە زەلامێکی ڕاستگۆی پێویست نی یە؟!
د.ئیسماعیل شەمس بەشی سێیەم لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینەدا، وترا کە گریمانەی دژایەتی ڕۆژئاوا لەگەڵ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە میراتی جێماوی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بە هۆی تۆڵەکردنەوەی ئەو شکستەوە بووە کەلەسەردەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە جەنگی خاچدرووشمەکاندا بۆچوونێکی هەڵەیە و گرنگترین ڕێگرێک لە ڕێی پێکهێنانی دەوڵەتێکی لەم جۆرە، لانیکەم لە دووسەد ساڵی کۆتاییدا، ڕووسیا بووە. هەروەها ئەو پرسیارەش خرایە ڕوو کە چ کەسانێک ڕووسیایان وا لێکرد کە ڕێگریی بکات لە بەردەم پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە پاشماوەی زەوییەکانی عوسمانی بکات و پاشان لەڕێگەی ڕەوایەتیدان بە کاری ڕۆژئاواییەکان وایان نیشاندا کە سەڵاحەدین تۆمەتباریی یەکەمی ئەم بابەتەیە؟ ئەم نووسینە وەڵامێکی پوختە بۆ ئەم پرسیارە. بەڵگەنامە بەردەستەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەرگرییکارانی نەتەوایەتیی کوردی لە سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، نەک تەنها دژایەتییەکی سەڵاحەدینیان لە بەرهەمەکانی خۆیاندا نەکردووە، بەڵکو چەندین جار بە پێجەوانەوە ئەویان بە چاکەکار و باشی ناوبردووە. لە بنەڕەتەوە شەپۆلی یەکەمی ناسیۆنالیزمی کوردی، گشتگیر و لەخۆگری تەواوی کۆڵەکە پێکهێنەرەکانی شوناس بووە لەوانەش نەتەوە، زمان، ئاین، جوگرافیا، مێژوو و کولتوور. لە چوارچێوەی ئەم گووتارەدا، سەڵاحەدینیش خاوەنی پێگەیەکی تایبەتی خۆی بووە. ئەم تایبەتمەندیی و پێگەیەی سەڵاحەدین تا سەردەمی شۆڕشی بەلشەفیی ڕووسیا و پاشان شۆڕشی چین و هاتنەنێوەوەی هەژموونی ئاراستەی مارکسیزمی لینینی و ماوییزم بۆ کوردستان درێژەی هەبوو. بە گەڕانەوە بۆ دەقە مێژووییەکان دەردەکەوێت هەرچەند سەڵاحەدین بە هۆکاری ڕۆڵی خۆی لە کۆتاییپێهێنانی دەوڵەتی فاتیمیی شیعەمەزهەب لە میسر و فراوانکردنی مەزهەبی شافیعی هەمیشە جێگەی ڕەخنەلێگرتنی گووتاری مەزهەبی شیعە و ئەڵبەتە بەشێکیش لە سۆفییەکان و ئێزیدییەکان بووە. بەڵام لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی کوردی سوننەمەزهەب دژایەتی و ناکۆکییەکیان لەگەڵیدا نەبووە. لە دەیەی ١٩٣٠ەوە گووتاری چەپی سیکیۆلار وردەوردە لە کوردستاندا هەژموونی پەیدا کرد. هەرچەندە ئەم گووتارە یەک دەست و یەک ڕەنگ نەبووە و لە ناواخنیدا چەندین وردە گووتاری دیکە لە بەرگری لەسەڵاحەدینەوە تا دژایەتی و ناکۆکی لەگەڵیدا بوونی هەبووە، بەڵام دەتوانرێت ئەوە بوترێت کە دژایەتیکردنی ئاین و مێژووی ئیسلامیی کورد بە ناونیشانی دوو کۆڵەکەی شوناسی کوردی یەکەمین جار لەلایەن ئاراستە توندڕەوەکانی گووترای چەپەکانەوە دەرکەوت. بەرگرییکارانی گوتاری چەپ لە یەکێتی سۆڤێت و چین، وا نیشانیان دەدا کە نەتەوایەتی، ڕەگەزێکی کۆنخواز (ڕەجعی) و ئیمپریالیستییە و خۆیان بە بانگەشەکارانی ئینتەرناسیۆنالیزم (نێونەتەوەگەرا) و جیهانێکی بێدەوڵەت و بێ چین نمایش دەکرد. بەشێکی توندڕەوتری لقەکانی ئەم گووتارە، تەنانەت لەگەڵ سۆسیالیزمی نەتەوەیی یاخود سۆسیالیزم لە هەناوی یەک وڵاتیشدا ناکۆک بوون و لەسەر هەڵگرتنی سنوورەکان و برایەتی گەلان جەختییان دەکردەوە. لە هەمان ئەو ڕۆژانەدا ئەوانەی کە مێژوویان خوێندبوویەوە، چاک دەیان زانی کە ڕێبەرانی چین و سۆڤێت، لە بیری یەکسانی و بریاەتی گەلاندا نەبوون و لە بنچینەدا سەرقاڵی بڕینی پەیوەستی و ئەڵقەی پەیوەندی گەلان بە مێژوو و شوناسیی خۆیان بوون؛ بەم ئامانجەوە کە بەشێوەیەکی ئاسانتر ئەو گەلانەیان لەنێو مەزنەدەوڵەتی دایکدا، واتە سۆڤێت و دواتر چیندا جێ بکەنەوە. زۆرێک لە گەنجانی پاک و لەخۆبوردوو و دڵسۆزی کورد و ڕۆژهەڵاتی نێوەراستیش بەهۆی نەریتی ئیستعمار و دەستتێوەردەری ڕۆژئاوا و ڕووسیای قەیسەری و لایەنگرانیان لە نیوجەکەدا و بە ئومیدی ڕزگاربوون لەم دۆخە، کەوتنە ژێر کاریگەریی چەپ و بوونە داکۆکیکاریی سەرسەختی ئەم ئایدۆلۆژیا فراوانخوازە تازەیە. هێزە چەپە وابەستەکان بە سۆڤێت و چینەوە بە ئاراستەی جیاوازەوە لە قەوقاز، ئەنکارا، دیمەشق، بەغدا و تاران پێکهاتن و راکێشانی ئەندامانیان لە چینە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت خوێندکاران و کرێکاران دەست پێکرد. درووشمە سەرەکییەکانی ئەوان، واتە عەدالەت، هەڵگرتنی ستەمی چینایەتی و نەتەوەیی و برایەتی، پێش هەر گروپێک بووە مایەی پێشوازی لەلایەن گرووپە مەحروومە کۆمەڵایەتییەکان و نەتەوەکان و لەسەر ئەم بنەمایەش بەشێکی زۆر لە خوێندکاران و کرێکارانی کورد لە پایتەختەکانی ئەم وڵاتانەوە و شارە گەورەکانی دیکەوە کەوتنە ژێر کاریگەری مەدینەتولفازیڵە (شاری نموونەیی) و بەڵێنپێدراوی چەپەکانەوە. پاش ئەوەش لەسەرخۆ گرووپە چەپە ستالینییەکان و ماوییەکان لەژێر کاریگەری یارانی ئایدۆلۆژیی ناوەندنشینی پایتەختی بە شێوەی نهێنی و نیمچە نهێنی لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان پێکهاتن و یەکەم جار بە ناونیشانی لقی کوردی ئەو حزب و گروپانە و هەندێ جاریش جیابوونەوە، چالاکییە سەربەخۆکانی خۆایان لە کوردستاندا دەست پێکرد. بە چاوخشاندنێک بە دەقەکانی ئەم حزبانە و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانیان کە ئەمڕۆ لە ئەرشیفەکاندا بەردەستن، دەردەکەوێت کە هیچ یەکێک لەوانە لە بەرنامە فێرکارییەکانی خۆیاندا بۆ ڕاهێنانی کادیران و کادیرسازی تەنانەت یەک کتێبی کوردی یان نووسراوێکیان لەلایەن نووسەرانی کوردەوە بەدرێژایی هەزارساڵ پێش لەنیو بەرنامەی خۆیاندا جێنەکردووەتەوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەو سەرچاوانە و تەواوی بڵاڤۆک و بەرنامەکانی ئەوان لە سەرانی ئایدۆلۆژیکی چەپ و بەتایبەت ڕێبەرانی نیشتمانی ئەو گروپانە لە چوار پایتەختی دەوڵەتەکانەوە وەریان گرتوون. ئەم بابەتە بووە هۆکاری درووستبوونی چەندین پارادۆکسی گەورە لە تیۆرەی ئاینی و نەتەوەیی و چەپ و سیکۆلار لە کوردستاندا. دەقی ڕەسەن و دایکیی ئەوان بەدرێژایی هەشتا ساڵی ڕابردووش بە ڕوونی ئەم دژیەکیانە دەردەخات کە ئەمڕۆ بەشێک لە ڕێبەران و نووسەرانی بەویژدانی کورد خۆیان دان بەو ڕاستییەدا دەنێن. یەکێک لەو پارادۆکسانە، وەلاخستنی ئاین و مێژووی ئیسلامیی کورد لە ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی شوناسی کوردی بوو. لەبەرامبەر ئەم کارەدا، دوو ڕەوتی ئاینی و نەتەوایەتی کوردیش کاردانەوەیان نیشاندا یاخود کەوتنە ژێر کاریگەرییەوە و ژینگەی کوردستان بۆ چەندین دەیە بووە گۆڕەپانی ململانێی ئەم سێ گووتارە و لایەنگرانی کوردستانی، ناوەندی، هەرێمایەتی و جیهانییان.
سەهین موفتی لەوەتەی، وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری داهاتوو دەستی پێکردووە، حیزبەکان کەوتوونەتە خۆ، لێرەدا کارم بە لایەنەکانی دی، نییە تەنێ مەبەستمە سرووشتێتی پارتی دیموکراتی کوردستان بخەمەوە بەر دیدەی خوێنەران. پارتی وەک هەر حیزبێکی سیاسی، یا روونتر وەک حیزبێکی حکومڕان، لە لایەن کادیرو ئەندامانی خۆیەوە رووبەڕووی گلەیی و گازاندە بۆتەوەو دەشبێتەوە..! زۆر جار، ئەندامانی پارتی بە شێوەیەک نیگەران دەبن، تا ئاستی ئەوەی لە ریزی حیزبەکەدا نەمێنن، تەواو نیگەران دەبن، دەتۆرێن، بێزار دەبن، رق هەڵدەگرن، بەدڵنیایی هەموو ئەوانەی بەسەریاندا دێت، لەوەیە لە ئەنجامی هەڵەو کردەی بەرپرسێک یا دەستڕۆیشتوویێکی نێو ئەم حیزبەوە سەرچاوە دەگرێت، لێ لەو دەمەی وادەی هەڵبژاردن دێت و رۆژی دەنگدان، دەنگدەر بەرەو سندووقی دەنگدان هەنگاو دەنێت، بیر لە هیچ ئەم نیگەرانیی و تۆراندن و بێزارییەی ناکاتەوە، تەنێ ئەوەی دێتەوە بەرچاو کە پارتی خودان کەسێتییەکی نەتەوەیی و رابەرێتی و شکۆدارێکی وەک ( مەسعود بارزانی )یە. بۆیێ بە بێ دوودڵی جارێکی دی، لەبۆی واژۆ دەکاتەوە، دەنا لەبەر خاتری چاو و برژانگ و روویی سوورو بۆینباخی گرانبەهاو کۆمپانیاو مۆڵ و هوتێل ورێستورانە پێنج ستارییەکانی بەشێک لە بەرپرسانی ئەم حیزبەوه نییە. تا بارزانی مابێت، دەنگدەرە تۆراوو رەنجێندراوەکانی پارتی و دەنگدەری نەتەوەیی دەرەوەی حیزبەکەش، دەنگدەری پارتین، بەتایبەتی ئەو دەنگدەرانەی بەبێ هیچ بەرژەوەندییەک، دڵییان بە ئاوەدانی شەقام و شارەکان خۆشە...!
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت زوڵفەینی بە خەم مار و بە حەلقەن وەکو عەقرەب قەت ڕێگە مەدە ویژدانت میسلی حوکمەت مو عەزەب *** چاوەکەت ئاگر لەسینەی عاشقی مسکین دەکا ئەقڵی سیاسی ئەم کوردەش لە سنعاتی چین دەکا *** جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا ئای چۆن تێ کەوتین لە گەڵ کەرپیاوا *** چاوت لە برۆ یەعنی لە ژێر گاقی نەڤارەت تێ ناگەین لە تورک ئێمە بە صەد ڕەمز و ئیشارەت *** مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرموت گوناحە سەیرمان دەکەی وەک گاجووت *** ساقی وەرە ڕەنگین کە بە پەنجە لەبی ئەقداح بڕاونە نە مەعمەل ما نە مەکتەب ما نە فەللاح *** ئەی شۆخی بێ نیاز و گران ناز وغەمزە سووک فاتیحایەک بۆ شەنگال و بۆ مەخمور و بۆ کەرکوک *** بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام بەئەمری تۆ قنگی کەر دەکرێتە حەمام *** عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم عەینی مەسئولی ئەم عەصرە ڕقمە لە خۆشم *** لە دڵدا ئاتەشی عیشقت بڵێسەی میپلی تەندوورە هەتا بێ بەهرە بێت مەسئول ، جەنابی زیاتر مەغرورە
كاردۆ محەمەد لەرەوشی ئالۆزو لەناو ڕووداوگەلی نەخوازراوەو پڕ کێشەی ناوچەکە، کە لە ناسەقامگیری بەردەوام دایە .لە هەبونی چینیکی سیاسی بێباک و گەندەڵکاردا، لە ژینگەی سیاسی وادا،راستەرێی وتێکۆشان تابڵێی سەختە! سەرەرایی دۆخەکە گۆران؛ کارنامەو هەڵوێستەکانی سەرمایەکی بەهێزن بۆ دەنگی حەق و رەوتی نارازی لەپرۆسەی سیاسیدا.دوای ئەزمونە باش و تالەکان، پاراستنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرخستنی ، بەقەد هێزی خۆی،دەنگی بیستراوی ماف و ئازادی وپرسی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەبیت ،ئەگەر تاقیکردنەوەی گۆران لەقۆناخەکانی دژایەتی گەندەڵی و نادادپەروەری نادیدە نەگرین .بۆ ئەوەی لە بەرنامەی چاکسازی و بەرگریکردنی ئازادی و مافی هاولاتی و ریفۆرم بەردەوام بین .پشتیواننیمان بکەن .خۆتان شاهیدی هەمووهەوڵەکانن، بەوانەی نیازی پاکیاشیان بۆ گۆرانگاری و دژایەتی ستەمکاری هەبوە، نەیانتوانی تەجاوزی گۆران بکەن .کەواتە،با لە م پرۆسە نیشتمانی ودیموکراسیە دا ،دەرفەت بە گۆران بدەین، ئەگەر دەمانەوێ مۆنۆپۆلی ژیانی سیاسی حزبە تقلیدیەکان بەرتەسک بکەینەوە ، غروری روكه شی هێزیان بشكێنین، بەرنامە،نیشتمانیی و نه ته وه ییمان دژ به سییاسه تی حزبایەتی پێشبخەین و سەرخەین .لە راگرتنی هاوسەنگی لەژێرگوشاری هێزە هەرێمیەکاندا لە بەلادانەکەوتن بەلای جەمسەرگیریەکانی ناوچەکە،لە قازانجی بەرژەوەندییەهاوبەش وبالاکانی نەتەوەونیشتمان دا.داکۆکی سه رراستانە لە مافە دەستورییەکانی خه لكی كوردستان لە عیراق دا بکەین ،لەوروانگەوە لە نەخشەی سیاسی ناوهەموو رەوتەکاندا، پشتیوانی و بەشداری ودەنگدان بە کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و خاک و بودجەو ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەیەکانی خەلکی کوردستانە..
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت *موهیمترین ڕەسمی ڕووت ڕانی طەروب بوو. *وامان ئەزانی فایەق داودە و سەڵاح داودەی ڕەحمەتی بران . *خۆشترین خەبەر ئەیانگو مفاوەزاتە. *لە مانگی دەوە دەبوایە بە جزمە و قاپوتەوە بچی بۆ مەکتەب. *شیعر موچڕکی بە لەشدا ئەهێنا *قیرتاوکردن عیلاقەی بە هەڵبژاردنەوە نەبوو. *ڕەئیس عورەفایەک شاری ئەکرد بە ماستی مەیو. *خوشکەزاکەی عەبدولسەلام عارف هیچ پۆستێکی حکومی نەدرابویە. *هەر شوێنکت بڤە ببوایە ، ماچێکی دایکت چاکی ئەکردەوە. *مەعاشخۆرێک ڕەشەخێزانێکی وەکو گوڵ بەخێو ئەکرد. *موراقیبی ئیعاشە ئەهات نانی نانەواخانەکانی ئەکێشا. *قومارچی توخنی سیاسەت نەئەکەوت.
بەهرە حەمەڕەش کاراکتەرێکی سیاسی و سەرکردەیەکی روخۆشە بەوە ناسراوە، کە هەمیشە دیالۆگ و عەقڵ دەکاتە ئەلتەرناتیڤی هێزی رەق، لە کێشە ناوخۆیییەکانیشدا بە هەمان ئەندازە رەفتار لە گەڵ ناوماڵی کورد و پێکهاتەکانی عیراق دەکات. لە سیاسەتی دەرەوەشدا، هەمان دنیابینی و بیرفراوانی لێدەخوێندرێتەوە، لە کات و ساتە زۆر دژوارەکاندا، دەتوانێ بەم دیپلۆماسیەتە گرێ کوێرەکان بکاتەوە. کاتێک خوێندنەوە لە سەر کاراکتەری سیاسی نێچیرڤان بارزانی دەکەین، لە ئێستا و رابردوودا هەڵگری کۆمەڵێک پڕۆژە و ئەجێندا و دنیابینی جیاوازە. ئەوەی لە سەر ئەرزی واقیع بە مەحاڵ دەبینرێت، ئەو دەتوانێ بیکاتە واقیع، بۆیە دەتوانین وەکو باڵیۆزی سیاسەتی کوردی لێی بڕوانین وەکچۆن باڵیۆزی هونەر و نیازپاکی و ئاشتی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە. دوای کەوتنی سەدام/ ٢٠٠٣، کورد بە سەنگێکی زۆرەوە بەشداری لە حکومەتی بەغدا کرد، پۆستی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و کۆمەڵێک پۆستی دیکەی سیادی لە ناو حکومەتی بەغدا، وەرگرت. لە سەر ئەم بنەمایە، کۆمەڵێك کورد بوونە باڵیۆز لە وڵاتان و دەوڵەتانی زلهێز قونسوڵخانەیان هێنایە هەولێر. تا ئەم ساڵانەی دوایی، کە لە کاتی سەردانی سەرکردەکانی کورد لە وڵاتانی دەرەوە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازییان لێدەکرێت. دەتوانین هەموو ئەم هەنگاوانە، وەکو هێزی نەرمی سیاسەتی کوردی/ دیپلۆماسیەت لە قەڵەم بدەین. لە پەیمانی سایکس بیکۆ (سیڤر/ ١٩٢٠ و لۆزان/ ١٩٢٣)، بە مقەستی فەرەنسی و بەریتانییەکان کوردستان پارچەپارچە کرا، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ جێگای دڵخۆشییە، کە هەردوو وڵات ئاوڕی جددی لە کێشەی کورد دەدەنەوە لە کاتێکدا زۆر قسە و باس و پڕوپاگەندە هەیە، بە تایبەت دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنفغانستان، کە لە وانەیە هەمان تراژیدیا لە کوردستان دووبارە بێتەوە. لە ساتەوەختی ئەم دڵەڕاوکێ و پڕوپاگەندەی هەیە، کە رەنگە بەشێکی ئەم مەترسییە جددی بێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی گرنگی نا، کە لەم دۆخە دژوارەدا جورئەت و دنیابینی دیپلۆماسی پێویستە، ئەم هەنگاوانەی نێچیرڤان بارزانی هەر لە هاتنی ماکرۆن بۆ لوتکەی بەغداو سەردانی تایبەت بۆ موسڵ لە نێوان هەژدە پارێزگای عێراق و باسکردن لەوەی، کە چۆن "دەروازەی ئۆڤاکۆ/ عیراق" بکرێتە ئەلتەرناتیڤێک بۆ "دەروازەی ئیبراهیم خەلیل/ کوردستان"، بەرهەمی ئەم عەقڵە دیپلۆماسییەیە، کە پێویستە کورد بە بایەخەوە لێی بڕوانێت و ئەوانەی، کە خەمی نەتەوەیی و قوربانیدانی نەتەوەییان هەیە، هاوکاری بەردەوامی و سەرکەوتنی ئەم عەقڵیەتە بن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، کاراکتەرێکی خاوەن ئەزمون و کاریزما و دیپلۆماسی بەهێزە، کە دەتوانی بە رۆحیەتی دیالۆگ مامەڵەی سیاسی بکات، سەردانی ئەو بۆ بەریتانیا و چۆنێتی پێشوازی لێکردنی، لێهاتوویی دیپلۆماسیەتی ئەو پیشان دەدات، هاوکات وەڵامێکە بۆ ئەو پڕوپاگەندانەی، کە دەڵین قەوارەی هەرێم لە بەردەم ناوچوونە! بەر لە هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و بەریتانیا، کۆبوونەوەی هاوبەشی لە گەڵ هەموو پارتە سیاسییەکان ئەنجامدا، لە کاتێکدا تەشەنوجاتی سیاسی و تای هەڵبژاردن لە ئارادایە و هەموان دەیانەوێ جۆرێک لە نواندن بۆ رای گشتی بکەن. ئەو توانی لە سەر مێزی گفتوگۆ کۆیان بکاتەوە و لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، هەوڵێکی جددی و بەرپرسیارانەی ئەم قۆناغە دەدات. لێرەدادەردەکەوێت کە کام لە پارتە سیاسییەکان لە ئاستی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە مێژووییەدان، لە کاتێکدا ئەم کاراکتەرەسیاسییە، پردێکی سیاسی بەهێز لە ناوخۆ و دەرەوە بنیات دەنێت. هەروەها کام لە دەزگا راگەیاندنەکان، پیشەیی و زانستییانە، کاریان کرد و کامیان نەیانتوانی بابەتی بن، لە روماڵکردن و خستنەرووی گرنگی و بایەخی ئەم جوڵانە دیپلۆماسییانەی سەرۆکی هەرێم، ئەوەش جێی رەخنەیە، کە هیچ لە کەناڵەکان مێزگرد و بەرنامەی بابەتییان بۆ ترافیکی سیاسی نەبوو، کە پێویستبوو چاودێرانی سیاسی و کەسانی شارەزا بۆ شیکردنەوەی بانگ بکەن و بۆ خەڵک روونبکرێتەوە.