ئەمەش هەیە و ئەوەش هەیە
2021-09-26 05:22:57
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
*هارڤارد و زانکۆی چەرموو.
*فایزەر و ڤاکسینە چینییەکە.
*جۆلیانا جولی و حەنان فەتلاوی.
*پیتزای ئیتاڵی و کەلانەی سەرعەرەبانە.
*سیمۆن دی بۆڤوار و خاتوو مروارییەکەی کۆمەڵ.
*ئایفۆن دوانزە و نۆکیای سی و سێ دە.
*شۆڕشی پیشەسازی و مەنتیقە صەناعییەکە.
*میترۆی پاریس و ڕێکخراوی میترۆ.
*مایۆکلینیک و تەوارییەکەی سەیدسادق.
*پێشمەرگەی شاخ و حیمایەی باخ.
*ئیمپایەرەکەی هەولێر و گەڕەکی مەلا داود.
*عەلی وەردی و عەلی کەڵەک.
*ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و سیناتۆری نیویۆرک.
*دۆڵی سیلیکۆن و گوپی سیلیکۆن.
*ژووری نووستن و ژووری بازرگانی.
*فامیلی مۆڵ و دارەسووتاوکە.
*هەواری بومدیان و هەواری شار.
*حافزی شیرازی و حافزی مزگەوتی گەورە.
*مادەی صەد و چل و مادەی هۆشبەر
*شەریکەی سیمینس و سانەوی صەناعە