Draw Media

خۆی….. بەڵام

خۆی….. بەڵام

2021-09-24 21:30:40


د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا- رۆژانه‌ تایبه‌ت له‌ (دره‌و) ده‌ینوسێت

*سەروپێ خۆی باشە، بەڵام نەعوزوبیللا لە کۆلیسترۆڵەکەی.
*دیموکراسی خۆی لەسەر سەرمان ، بەڵام لەعنەت لە فرت و فێڵەکانی.
*شۆڕش خۆی جوانە ، بەڵام پیاوەکانی ناشیرینن.
*شەکرە خۆی بە هەر صورەت، بەڵام پارێزەکەی زۆر ئیزعاجە.
*پاییز خۆی خراپ نی یە ،بەڵام ئەو هەموو شاعیرە بێ تامیان کردووە.
*سەنگەر خۆی مایەی شانازی یە ، بەڵام گواستنەوەکەی قەباحەتە.
*دەرنەچوون خۆی ئیعتیادی یە ، بەڵام تەعلیقەکان دڵی پیاو ئەتەقێنن.
*ستراتیج خۆی موهیمە ، بەڵام تەکتیکەکان سووکی ئەکەن .
*دکتۆرا خۆی زەرورە، بەڵام ئەو زۆری و بۆری یە پێویست ناکات.
*کەشناسی خۆی زۆر ڕاستە، بەڵام حەیفێکم پێشبینییەکانی غەڵەتن .
*پەڕلەمانتاریی خۆی ئاسانە، بەڵام عەرەبییەکەی موشکیلەیە.
*هەولێر داڵدەی ئەنفالچی نەداوە ، بەڵام کاکەمین نەجار وا تەصەور ئەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand