دیارده‌ی چه‌كداری، تارمایی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام..
2021-09-27 07:40:47
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
داوایه‌كی ره‌وا
ساڵانێكی زۆره نوسه‌ران و روناكبیرانی كورد، له ناوخۆ و تاراوگه‌شه‌وه، داوای كۆتایی هێنان به دیارده‌ی چه‌كداری ده‌كه‌ن. ئه‌م دیارده‌یه، ساڵ به ساڵ، له فۆرم و چوارچێوه‌ی جیاجیادا زه‌ق ده‌بێته‌وه‌و زیانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
راسته دیارده‌كه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه گیرۆده‌ی جه‌نگه‌كانه، چ جه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هێزه نێودهوڵهتییهكانداو چ جه‌نگه ناوخۆییه‌كان، به ئاسانی بنبڕ ناكرێت، به‌تایبه‌تی كه سته‌مكاری، وه‌ك كولتورێكی سیاسیی كارهساتهێن، زۆرجار له‌گه‌ڵ خۆیدا روحی یاخیبوونی چه‌كداری و به‌رپاكردنی شۆڕش و راپه‌ڕین و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌خوڵقێنێ، ئه‌وه‌ش به‌بێ ئامرازه‌كانی توندوتیژی كه زه‌قترینیان هه‌ڵگرتنی چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كدارییه، نایه‌ته‌دی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و دیارده‌یه، بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نی كه لانیكهمی ئیراده‌ی نوێكردنه‌وه‌و به مه‌ده‌نیكردنی Civilization ژیانی گشتیی هه‌بێت، ده‌بێ دیارده‌یه‌كی كاتی و تێپه‌ڕبێت، وابه‌سته‌ی ته‌نها هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی ههڵاوێردو تایبه‌تی بێ، نه‌ك دیارده‌یه‌كی بهرقهرارو به‌رده‌وام.
چه‌ك و مه‌ینه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌قامگیر و ئارام، له‌سایه‌ی ئه‌و جۆره دیاردانه‌دا، نایه‌ته ئاراوه. ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی گروپه چه‌كداره‌كان بكه‌ن و له‌هه‌مانكاتدا چه‌ك له ده‌ستی ته‌نها هێزی سیستماتیكی ده‌وڵه‌تدا بهێڵنه‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیش ته‌نها نیشتمانی و موڵكی گشت بن نه‌ك موڵك و ئامرازی ده‌ستی تاقم و گروپه تایبه‌تییه‌كان، ده‌ریانخستووه كه مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانییه‌كانیان به ئاسانی كۆتاییان نایه‌و درێژه‌یان ده‌بێ و نه‌بڕاوه‌ن. ئه‌و ئه‌زموونانه دهریشیان خستووه كه وڵاته‌كانیان نه وه‌ك سیسته‌م و نه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ش، به ئاسانی نابنه وڵاتێكی دیموكرات. دیموكراسی، له‌م ئاسته‌یدا، هه‌میشه پێویستی به‌وه‌یه كه چه‌كه‌كان بۆ پاراستنی سنوره‌كان بن و زانستیش بۆ پێگه‌یاندنی عه‌قڵه‌كان.
عه‌قڵ له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا، له‌دایكبووی زانست و مه‌عریفه‌و په‌روه‌رده‌و پرۆسه مه‌ده‌نییه‌كانی تری پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆیه دوور‌و نزیك پێویستیی به چه‌ك نییه ته‌نها بۆ به‌رگری نه‌بێت له نیشتمان و سنوری نێوده‌وڵه‌تیی وڵات و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان نه‌بێت. كاتێك چه‌ك، له‌م ئه‌ركه پیرۆزه لایدا، دیارده‌ی چه‌كداری له‌دایك ده‌بێت، واته هه‌ر به ته‌نها ئه‌ركی چه‌كهه‌ڵگرتن ناشێوێت، به‌ڵكو له یه‌ككاتدا كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تیش چه‌كدار ده‌بن و چه‌ك بۆ ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تر به‌كارده‌هێنن. لێره‌وه، ده‌وڵه‌ت، به‌ناوی پاراستنی ئاسایشه‌وه توندوتیژی و سته‌مكاریی نێوخۆیی به‌ڕێوه ده‌بات و، به‌شه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ش به ناوی به‌رگركردن له‌خۆیانه‌وه یاخیبوونی چه‌كداری هه‌ڵده‌بژێرن و په‌نا بۆ چه‌ك ده‌به‌ن، به‌وه‌ش له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا، توندوتیژی ده‌بێته سیمای زاڵی ناو مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و ئه‌زموونانه.
ئه‌زموونه‌كانی ناوچه‌كه
له‌و بواره‌دا، هه‌ر له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌ی خۆمان ئه‌زموونی ئه‌فغانستان نموونه هه‌ره تراژیدی و زهقهكهیه كه تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش خوێنی لێ ده‌چۆڕێ، نزیكتر له‌و، هه‌ریه‌كه له وڵاتانی سۆماڵ و یه‌مه‌ن_ه، له‌نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1990یش، ئه‌زموونی خوێناویی لوبنانمان هه‌یه، له‌ویش به‌رچاوتر دۆخی دۆزه‌خییانه‌ی 10 ساڵی رابردووی سوریایه، له پهناشماندا عێراق خۆیه‌تی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به تایبه‌ت له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.
ناكرێ هیچ یه‌كێ له‌و ئه‌زموونه گڕگرتووانه كه‌مترین په‌ندیان لێ وه‌رنه‌گیرێ و دیارده‌ی چه‌كداری به‌رده‌وام بێت، وه‌همه وڵات و هه‌رێمی ئارامت بوێ و هێشتا چه‌ندین گروپ به‌ناوی پارتی سیاسییه‌وه، یان كاراكته‌ری ناو پارته‌كان، یان ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ك خیڵ و هۆزه‌كان، چه‌كداربن و توانای كۆكردنه‌وه‌ی گروپی چه‌كدارییان هه‌بێ و له‌گه‌ڵ هه‌ر ناكۆكی و گرژییهكدا سه‌رله‌به‌ری دانیشتوان بخه‌نه دۆخێك له دڵه‌ڕاوكێ و ترس و نادڵنیایی له سه‌رو ماڵی خۆیان. ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارییه عهشائیرییانهی ئه‌م دواییانه‌ی چه‌ند شار‌و ناوچه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان و ساڵانی پێشتریش، روونترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و توندوتیژی و ده‌ره‌نجامه ترسناكه‌كانیان، هه‌تا رۆژگاری ئه‌مڕۆش ئاماده‌بوونیان هه‌یه‌و وه‌ك تارمایی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری، ماونه‌ته‌وه‌و كۆنترۆڵ نه‌كراون.
مۆڵه‌تدراو و بێ مۆڵه‌ت !
بڕیاری تایبه‌ت به نه‌هێشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له هه‌رێمدا، بڕیارێكی دروسته، به‌ڵام نازانرێ تا چه‌ند جێبه‌جێ ده‌كرێت، ورده‌كاری و رێكاری و دهرهنجهكانی پرۆسه‌كه‌ش روون نین، له‌وه پێویست‌تر ئه‌وه‌یه كه بڕیارێكی وه‌ها گشتگیربێ و سه‌رله‌به‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان بگرێته‌وه، پرسیار ئه‌وه بێ: ئاخۆ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتنیان هه‌یه، چی؟، ئایا هه‌ر هه‌موو سه‌ربه ده‌زگای ئه‌منی و به‌رگریی نیشتمانین؟ ئایا بیانووی مۆڵه‌ت پێدانیان بیانووی بابه‌تی و ره‌وایه؟ پشت به یاسایه‌كی دیاریكراوی وڵات و بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌به‌ستێت؟ یان لانیكه‌م گره‌نتی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و چه‌كه مۆڵهتدراوانه به خراپی به‌كارناهێنرێن؟ له‌وه‌ش گرنگتر، ئایا هه‌ڵگرانیان به باشی دیسپلین و یاسا‌و رێساكانی چه‌كهه‌ڵگرتن، ده‌زانن؟.
بێگومان ئه‌وانه ته‌نها كۆمه‌ڵێك پرسیارن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی بیركردنه‌وه له‌هه‌ر رێكارییهكی ده‌وڵه‌تی كه جدی بێ و مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی سیمای مه‌ده‌نی بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌و شاره‌كانمان، ئامانجی بێت سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان پارێزراو بن و له ترس و دڵهڕاكێی شه‌ڕانگێزیی تاك و گروپه چه‌كداره زۆر‌و زهوهندهكاندا نه‌بن كه زۆربه‌یان له په‌نای حزب و بهرپرسهكانیدا، یان خێڵ و عهشیرهكاندا قه‌ڵه‌و و گه‌وره كراون!.
باره‌گای چه‌كدار
له‌لایه‌كی تر، رێكارێكی تری پێویست كه گرنگه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا بگیرێته‌به‌ر، دوورخستنه‌وه‌ی باره‌گای پارت و رێكخراوه سیاسییهكانمانه له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی شاره‌كانمان. ئه‌و باره‌گایانه، زۆربه‌یان پاسه‌وان و چه‌كداریان هه‌یه، به ئه‌زموونیش ده‌ركه‌وتووه كه له‌گه‌ڵ شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ده‌گاته به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی خه‌ڵكی ناڕازیی هه‌رێمدا، ده‌ستبه‌جێ زۆربه‌یان ده‌بنه شوێن و ناوچه‌ی گرژ و نائارام بۆ دانیشتوانی مه‌ده‌نیی شاره‌كان.
له 30 ساڵی رابردوودا به سه‌دان هاووڵاتی له‌و ئه‌زموونه كارهساتبارانهدا، یان به گولله‌ی وێڵ، یان به ده‌ستڕێژی ئهنقهسدی باره‌گا حزبییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه. چه‌ندان خێزان به‌هۆی ترس و بێزارییان له‌و باره‌گایانه خانووه‌كانیان فرۆشتووه یان به‌كرێیان داوه. واته له هه‌موو دۆخێك‌دا هاووڵاتیانی ئێمه، له‌م جیهانه خێرا‌و گۆڕاوه‌دا كه سه‌ده‌ی 21هو سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و جیهانی گڵۆبالیزه‌یشن و كرانه‌وه‌یه به رووی شارستانییه‌ته‌كاندا، هێشتا به‌شمه‌ینه‌ت و قوربانیی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی دواكه‌توو و نا مه‌ده‌نییانه‌ن كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگاكانی هه‌رێمه رۆژێك زووتر كۆنترۆڵیان بكه‌ن.
پاشان ئه‌و باره‌گا حزییانه ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیش دوور ناخرێنه‌وه، ئه‌وا پێویسته بوونیان به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنومایی تونده‌وه ببه‌سترێته‌وه، یان لانیكه‌م، له‌ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان و له شوێنه گشتییه‌كاندا نه‌بن كه زۆرجار سیمایه‌كی ناشیرینی میلیتاریزه‌كردن دروست ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له هه‌لومه‌رجی گرژی و ناكۆكی و ململانێكاندا، ئه‌مه جگه له ره‌تڵی ماشێنی چه‌كداری تایبه‌ت به پاسه‌وانانی زۆرێك له به‌رپرسان كه هه‌ندێجار یاساكانی هاتوچۆش ره‌چاو ناكه‌ن.
له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، ئه‌وه‌یه كه، كه‌سانی چه‌كدار، وه‌ك به‌رپرسانی هه‌رێم خۆیان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، به هیچ مافێك و له هیچ دۆخێك‌دا له ناكۆكییه سیاسی و حزبییه‌كاندا نهگلێنرێن، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سانی چه‌كدار سه‌ربه دام و ده‌زگا نیشتمانی و ده‌وڵه‌تییه‌كان بن و ئه‌ركیان پاراستنی سه‌روماڵی گشتی بێت، ئه‌وا ئه‌مه یاساشكێنییهو له كه‌مترین تێوه‌گلاندا ناسنامه‌و سه‌رڕاستیی(مصداقیە) خۆیان له‌بارده‌به‌ن.