دەبنێ ئاخ
2021-09-27 06:53:35
د. شێركۆ عهبدوڵڵا- رۆژانه تایبهت له (درهو) دهینوسێت
*ئەڵێن هەرشتێک پارەی تیا بێ موحتەرەمە ؛ جزدان ، جانتا ، گیرفان ، حیزبایەتی ، سێکس .
*ئەمساڵ ئەوانەی موعەدەلیان صەدە لە ژمارەی تەلەبەکان زۆرترن .
*دڵخۆشی لەم وڵاتەدا بوونی نی یە ، ئەڵێی بەشی جوانکارییە لەکۆلیجی پۆلیس .
*کاندید زۆر موهیمە ، بێ ئەوەی پێکەنینی بێ ئەڵێ ژیانتان باش ئەکەم .
*بەپێی هاوکێشەکەی گالیلۆ درێژترین مەسافە دووریی نێوان زمان و دڵە.
*ئەهلی دەوڵەتی کوردی ئەو کاتەی میستەر بینم بیر دەخەنەوە کە هەتا ئاوڕ ئەداتەوە دەبابەیەک قەمەرەکەی پان و پلیشکردۆتەوە.
*لەو بەڕێوەبەری گەشت و گوزارە ئەچم کە ئەودیوی هەرێمی نەدیوە.
*دیسان مەکتەب هاتەوە بۆ ئەوەی هەر خولە ناخولەیەک بیکەن بە پشوو.
*بۆچی ماڵیان هاتۆتە سلێمانی ؟ چونکە عەرەبە.
*دەسەڵات خۆی لێی نازانێ و توڕەش ئەبێ ئەڵێ دەبنێ ئاخ .