چه‌مچه‌ماڵ
2021-09-27 13:56:50
له‌تیف قاتیح فه‌ره‌ج
ده‌مێكه له خه‌م و خه‌یاڵی ئه‌وه‌دام كتێبێكی تایبه‌ت له سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ بنووسم ، نیازم بوو له مه‌ودای 1950 تا 2000 بگرمه به‌ر كڵیشه‌كه‌شم دانا ، به‌ڵام نه‌په‌رژاوم ، له نامیلكه‌ی هه‌موومان له ئه‌نفالدا بووین، هه‌ندێك باسی ئه‌و شاره‌و جوانیه‌كانیم كردووه ، هیوادارم به‌و زوانه چاپی دووه‌می بكه‌مه‌وه ، خۆشبه‌ختانه هه‌ریه‌ك له دكتۆر فه‌رهاد عه‌بدولعه‌زیز ، سه‌روه‌رئه‌حمه‌د كه‌ریم به‌گ ، خوا لێخۆش‌بوو سه‌ید هاشم به‌رزنجی ، هه‌روه‌ها كه‌سانی تریش كتێبیان له‌سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ نووسیوه ، خوالێخۆشبوو كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وندیش له كتێبه‌كه‌یدا كه‌م و زۆر هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر كردووه،چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێكه له شاره قه‌شه‌نگ و دێرین و بێنازه‌كانی باشوری كوردستان .
یه‌كێك له جوانیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ میواندۆستی و داڵده‌دان و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵكه ، ئه‌وه جگه له گیانی لێبورده‌یی و هاوكاری له نێو دانیشتوانه‌كه‌دا ، له هه‌شتاكاندا به‌شێكی زۆر له جاشه‌كانیشی باش بوون ، بیرمه یه‌ك دوو پۆلیسی عه‌ره‌ب له شه‌هید فاخیری برامیان دابوو ، شه‌هید فاخیر ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ده‌فرۆشت له گه‌ڵ پۆلیسه‌كان بووبووه شه‌ڕیان كاتێ هه‌ندێ جاشی ناسیاو بینیبوویان سه‌ری شكاوه ، چووبوونه گیان پۆلیسه‌كان و مارهه‌نجنیان كردبوون ، له هه‌شتاكاندا تیپێكی شانۆیی زۆر باش و هه‌مه‌كار ، كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری گه‌نج و دڵسۆز به یه‌كتر ، خه‌ڵكێكی عه‌شایه‌ری به ته‌نگه‌وه هاتوی یه‌ك ، هه‌روه‌ها ده‌یان پێشمه‌رگه‌و كادیر‌و رێكخستنی ئازای هه‌بوو ، ئه‌و كاته وه‌ك ئێستا پارتی و یه‌كێتی و دژایه‌تی نه‌بوو ، ده‌یان جار من كه خۆم به چه‌پ ده‌زانی بێئه‌وه‌ی شاره‌زای چه‌پ بوون و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بم ، له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ری شوكر چایچی كه پارتی بوو گفت‌و گۆی ورد‌و برایانه‌مان ده‌كرد هه‌ردوكیش یه‌كترمان باش ده‌ناسی و ئه‌و له به‌ر باوكیشم كه ئه‌و سه‌رده‌مه دڵسۆزی پارتی و ماندویه‌كی ئه‌و حزبه بوو خۆشی ده‌ویستم .
چه‌مچه‌ماڵ ئاكارێكی به‌رزی تیا بوو پوره گوڵه " گوڵه سوتاو " دایكی هه‌ردوو شه‌هید سۆران و گۆران له چه‌مچه‌ماڵ جاش و باش له خه‌میدا بوون، ئێمه چه‌ند ساڵێك دراوسێی بووین ده‌مانزانی خه‌ڵك چه‌ند بۆی به سوێن ، شاگردی خوا لێخۆشبوووه‌ستا عه‌زیزی ساڵنسه چی بووم شیعرێكم له سه‌ر خراپی جاشه‌كان نووسیبوو ، یه‌كێ له‌وان كه زانیتی دوو جاری پێمخوێنده‌وه زۆری له به‌ر دڵان بوو ، له‌م رۆژانه‌دا ئه‌و یاده‌ی گێڕایه‌وه ، له‌مشاره‌دا فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند ، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ، محه‌مه‌د سابیر مه‌حمود ، محه‌مه‌د نوری تۆفیق ومامۆستا حه‌مه ڕه‌شید و زۆری تر خزمه‌تی ژانره‌كانی ئه‌ده‌بیان كردوه‌و ناوی دیار‌و دره‌وشاوه بوون ، هونه‌رمه‌ندانی زۆر هه‌مه‌كارو جوان ، شۆڕشگێڕانی وه‌ك نازمی حه‌مه‌ی سلێمان ، نامیق حه‌مه شكور " پێشڕه‌و " رزگاری حاجی جه‌لال ، سه‌ید برایم ، حاجی هه‌ڵمه‌ت و ئه‌حمه‌د بچكۆل و زۆری تر له سیماجوانه‌كانی خه‌بات و به‌خودان بون .
له ساڵی 1988 چه‌مچه‌ماڵ ته‌نیا شوێن بوو به گژ به عسا چوه‌وه ، ئێمه له چه‌مچه‌ماڵ " ئه‌حمه‌د عه‌زیز ، عه‌بدولره‌حمان سدیق ، یاسین محێدین و موحسینی برای ، من " هه‌روه‌ها سه‌دانی دیكه ، له شۆڕشیش هه‌روه‌سا ، یه‌كه‌مین خۆپیشاندانمان بۆ رزگار كردنی ئه‌نفالكراوان ده‌ستپێكرد و شاره‌كه به كۆپته‌ر بۆردومان كرا‌و چه‌ندین كه‌س شه‌هید و بریندار بوون یه‌كێك له شه‌هیده‌كان " فه‌یمه فه‌تاح حه‌سه‌ن "بوو هه‌روه‌ها سه‌ید مه‌ولود و محه‌مه‌د تایر لاله‌و خه‌ڵكانی دیكه بریندار بوون ، له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شێك له جاشه‌كانیش به گژ حكومه‌تا چوونه‌وه ،مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت له باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه له كتێبی" بازنه‌كانی ململانێ و ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد " دا ده‌ڵێت " له ناو ئه‌و نه‌هامه‌تی و زوڵم و زۆرداری و جینۆسایدی سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌دا ، گه‌لێ كاری ئازایه‌نه‌ش كراوه،هه‌م له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ، هه‌م له لایه‌ن هه‌ندێ جاشه‌وه ،كه بوونه هۆی رزگار كردنی ژیانی زۆر خه‌ڵك ، به‌ڵام هیچ كارێك له گه‌ڵ ئه‌و دژه كرداره‌ی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌راورد ناكرێت ،كاتێك كه چه‌مچه‌ماڵیه‌كان ده‌یانبینی هاووڵاتیه‌كان ئاوا به شاحینه به ناو شه‌قامه‌كاندا ده‌گوێزرێنه‌وه، موجازه‌فه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به ژیانی خۆیان كرد ،كه له هه‌ندێ حاڵه‌تا تیاچوونیش ده‌گرێته‌وه ،ئه‌وان به سه‌رهه‌ڵدانێكی خۆرسكی بێچه‌ك هه‌ستان "
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا ته‌نانه‌ت مناڵه بچوكه‌كانیش به‌ردیان نابووه گیرفانیان و هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد " هه‌ڵبه‌ت قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان رۆڵیان زۆر بوو ، مامۆستا مه‌حمود زیاتر له‌و باره‌یه‌وه باس ده‌كات .
چه‌مچه‌ماڵیه‌كان گه‌رچی توشی سه‌دان گێرمه‌و كێشه بوونه، به‌ڵام له نێو یه‌كدا خه‌ڵكی چاك و به ئه‌مه‌كن و له هه‌ركوێ بن له خه‌می یه‌كتردان ، كاری پاشقول له یه‌كدان و ناشرینكردنی یه‌كتر و بێبایه‌خكردنی یه‌كتر له ئاكاری چه‌مچه‌ماڵیه باش و دێرینه‌كانه‌وه دوره‌و له كاتی خۆیدا له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی ترمان ده‌بێت ،هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئێستاش چه‌مچه‌ماڵ ده‌یان نوسه‌ر ، وه‌رگێڕ و هونه‌رمه‌ند و وه‌زرشوان و پیاوی چاكی هه‌یه نمونه‌ی سیروان ره‌حیم ، به‌كر شوانی ، محه‌مه‌د كوردۆو زۆری دیكه كه له كاتی خۆیدا باس ده‌كرێن .
له‌باره‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه قسه زۆره بۆ وتن ، بۆ ئێستا ئه‌وه‌نده به‌سه .