دھامی شەهید سمکۆ لە مێژووی گەلانی دونیا، ساڵ و ڕۆژ گەلێک ھەن وەک ساڵ و ڕۆژی خیانەت تۆمار کراون، لە لایەن بکەرانیەوەشی تەفسیر و لێکدانەوەی جیا جیا بۆ خیانەت کراوە و ڕەوایەتی دراوەتێ، ئەوەی وەک خیانەتێکی گەورە داندراوە، ئەوەیە کە ھاوکاری دوژمنی نیشتیمان و نەتەوەکەت بکەیت خاکی وڵاتەکەت داگیر بکات، یان ڕەوایەتی بە داگیرکاری نیشتمانەکەت بدەیت و لات ئاسایی بێت. لە مێژووی بزاڤی نەتەوەیی گەلی کوردستان چ لە مێژووی کۆن و چ لە مێژووی نوێ، ڕووداو گەلێک ھەن کە لە بیر و زاران ناچنەوە، هەندێک لەو ڕووداوانەی کاتەکانیان دیارە، لەگەڵ ھاتنەوەی ساڵوەگەڕیان، لە لایەن ھێزە نەیارەکانیان بە یەکتر دەوترێتەوە، بەندە بە پێی خوێندنەوە بۆ مێژوو هەندێ ڕووداوم وەک نموونە هێناوە: یەک: لەشکر کێشیەکانی عوسمانی و سەفەوی بە ھاوکاری میرنیشینە کوردیەکان، کە بوونە ڕووخانی زۆرێک لەو میرنیشینانە. دوو: ھاوکاریکردنی ھەندێک عەشیرەت لە ڕۆژ ھەڵاتی کوردستان بۆ کەوتنی قەڵای دمدم. سێ: فەتواکەی مەلای خەتێ. چوار: ئەو سەرۆک ھۆزانەی بوونە ھاوکاری ئینگلیزەکان و دژی مەلیکی کوردستان شێخ مەحموود جەنگان. پێنج: کەوتنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد بە ھاوکاری ھەندێک بنەماڵە و سەرۆک عەشیرەتی کورد. شەش: چوونی باڵی مەکتەبی سیاسی کە دواترا ناونرا (جەلالی) لە ساڵانی (1964-1966) بۆ لای حکومەتی عێڕاق دوای بێ ئومێد بوونیان و ڕاونانیان لە لایان باڵی مەلایەوە (بارزانی). حەوت: ڕاگەیاندنی ھەرەس پێھێنانی شۆڕشی ئەیلول لە لایەن بارزانی باوکەوە. هەشت: تەسلیمکردنەوەی سلێمانی موعینی و چەندین تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕژێمی ئێران. هەشت: شەڕکردنی حیزبی دیموکرات و پەکەکە لە لایەن بارزانی کوڕەوە. نۆ: ھێنانی بەعس لە 31-ی ئابی 1996 شکاندنی شکۆی پەڕلەمان و شۆکبوونی دونیای ڕۆژ ئاوا بەم ئەکتە سیاسیەی بارزانی کوڕ! دە: ھێنانی ھێزی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان لە لایەن پارتیەوە. یازدە: تەسلیمکردنی شەنگال بە داعش لە لایەن پارتیەوە. دوانزدە: ڕێگریکردن و سنوور داخستنی باشوور بە ڕووی ڕۆژ ئاوای کوردستان لە لایەن پارتیەوە. سێزدە: قبوڵکردنی ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پاسداران لە لایەن یەکێتی نیشتیمنی کوردستان، لە ڕووداوەکانی شەڕی ناوەخۆی ساڵانی نەوەدەکان. چواردە: تۆمەتبارکردنی بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لایەن نەیارانی یەکێتی، بە ڕادەستکردنی کەرکووک لە ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، بێ ئەوەی ئاماژە بە لێکەوتەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکەن! هەروەها دەیان ڕووداویتر. لە لایەکیترەوە ھیچ گەرەنتیەکیش نیە کە ئەم ڕووداوانە بە شێوازێکیتر دووبارە نەبنەوە، بۆیە وەک پێشنیارێک ھاوشێوەی ھەندێک وڵاتی پێشکەوتووی دونیا، وا چاکە پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان بێ ڕەچاوکردنی لایەنی سیاسی و لایەنگری حیزبیانە، بە هەست کردن بە گەڕانەوەی شکۆ بۆ نیشتیمان، یاسایەک دابنێ تاوەکو چەمکی خیانەت ڕوون بکاتەوە و ئەو کارانەی بە خیانەتی نیشتیمانی دادەندرێت بچەسپێنێت و سزای بۆ بکەرانی دابنێت، بەمەش کۆتایی بەو جەدەلە بیزەنتیانە بھێنێت کە ھیچ ئەنجامێکی نیە، چونکە ئەو کەس و لایەنانەی ئەم کارانە دەکەن دەیان پاساو بۆ ڕەفتارەکانیان دەھێننەوە، تاوەکو کەسیش لە ڕوانگەی خۆیەوە و بۆ مەرامی سیاسی ئەوانیتر تۆمەتبار نەکات بە خیانەت!
پەیكار عوسمان - جاران هەر یەك ٣١ی ئابمان هەبوو، ئەوەی کە خیانەتەو ناپارتییەکان باسیان ئەکرد. ئێستا ٣١ی ئابێکی تریشمان هەیە، ئەوەی کە شانازییەو پارتییەکان خۆیان باسی ئەکەن. یەعنی دوای بیست و ئەوەندە ساڵ، ئێمە لەبری ئەوەی شتەکە بەرینە ناو هۆشیاری و سفری بکەینەوە لە ئەخلاقماندا، زیادمانکردوەو کردومانە بە دووان! ئەم دوانێتییەی ٣١ی ئابیش، یەعنی شتەکە هێشتا هەر لەناو شەڕدایەو نەمانبردۆتە ناو بیرکردنەوە، ئەمەش یەعنی ئێمە هێشتا هەر لە هەمان ئەخلاقی ٣١ی ئابداین، چونکە تەنیا عەقڵیەتێکی تر، ئەتوانێ ئەخلاقێکی ترمان بداتێ! - ٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەرو جینۆسایدی شەنگال و شەڕی خەندەق و بەکاولدانی سوری ئامەد، تەنانەت نیوەی بەرپرسیارێتی هەڵەبجەو ئەنفالیش، ئەمانە دەسەودیاری حیزبی چەکدارەو لەڕاستیدا هیچ شتێك نیە جورئەتی ئەوە بدا بە ئینسان، کە ئەو جەریمەو حەماقەتانە بکات، جگە لە مەنتقی هێزو شەرعیەتی شۆڕشگێڕی! ئەوەی کە هێزت هەیە، ئیتر وائەزانیت گرنگترین شتت هەیەو شتەکانی تری وەکو عەقڵ و ئەخلاق لە خوار ئەوەوەن، بۆیە کاری وا ناعەقڵانی و نائەخلاقیت لەدەست ئەقەومێ! ئەوەشی کە شەرعیەتی شۆڕشگێڕیت هەیە، ئیتر کارە نائەخلاقی و ناعەقڵانییەکەت، ئەسڵەن شانازییەو شۆڕشە، چونکە تۆی شۆڕشگێڕ کردوتە! - بەمجۆرە لە هەڵەوە ئەکەوینە ناو تەقدیسی هەڵەو هەڵەش تا هەڵەبێ و خۆیبێ ئاساییە، چونکە تا ئێرا ئیمکانی ڕاستکردنەوەو پەندوەرگرتن و دووبارەنەکردنەوەی هەیەو ئەتوانین بیکەین بە مەعریفەو هۆشیارییەکی ترو ئەخلاقێکی تری لێبەرهەم بهێنین. بەڵام کە هەڵە ئەبێ بە شتێکی ترو بە هەڵەی موقەدەس و بە سلوکێکی شۆڕشگێرانە، ئیتر لە ڕابردوویەکی تێپەڕەوە ئەبێتە ڕانەبردوویەکی بەردەوام و ئێمەش ئەبینە کرێکارو کارگەی بەرهەمهێناوەی! - ئا لێرەوەیە کە ئێمە هەر خەریکی پیاهەڵدانی چەکین ئەگەرچی هەڵەشبێ، چونکە شت کە تەقدیسی وەرگرت، ئیتر ئەبێتە بەڵگەنویست و ئەکەوێتە دەرەوەی پرسیارو هەڵەشبێ تۆ نازانیت کە هەڵەیە. ئا لێرەوەیە کە ئەگەر توخنی چەکی شۆڕشگێڕان بکەویت، یەکسەر بە چەکی تەخوین لێتئەدرێ و پاشەکشێت پێئەکرێ، چونکە موقەدەس توانای بەرگریکردن لەخۆی هەیەو خۆی حەرەسی خۆیەتی، کاتێکیش ئەم موقەدسە ئەکەوێتە ناو زیهنی تۆوە، ئیتر تۆ ئەبیتە حەرەسەکە! - ئێمەی باشور بۆچی لە تاڵانییەوە دەستمان پێکرد؟ وەڵامەکەی ئەوەیە چونکە لە چەکەوە دەستمان پێکرد نەك لە عەقڵەوە! ئاخر هۆشیاریی بە کەڵکی خەباتی چەکداریی نایەو خەباتی چەکداریی دۆخێکی سایکۆلۆژی و حەماسی ئەوێ. ئیتر بە درێژایی ئەو چەن ساڵەی شۆڕشیش، ئێمە لەبری ئینسانێکی هۆشیاری ئەخلاقیی، ئینسانێکی دەرون شێواوی شەڕانیمان دروستکردوە، بۆیە یەکەم کار کە ئەیکا سوتاندن و تاڵانییە. - بۆچی ڕوژئاوا بە ئیمکانیەتێکی کەمەوە خۆی ڕائەگرێ و بۆچی باشوور بە ئیمکانیەتێکی زۆرەوە خەریکە هەرەس ئەهێنێ؟ چونکە باشور لە چەکەوە دەستی پێکردو ڕوژئاوا لە پەروەردەو ئامادەکردنی کۆمەڵگاوە. خۆ لە ڕوژئاوا شۆڕشێکی چەکداریمان نیە بەرامبەر بە دیمەشق و لەکاتی کشانەوەی ئەسەددا پێشمەرگە لە شاخەوە دابەزیبێتە ناو شار. بەڵکو پەروەردەو ڕێکخستن و ئامادەکردنێکی کۆمەڵگامان هەیە لەناو خودی شاردا! ئیتر لەبری تاڵانی و سوتاندنیش، دامودەزگاکان ئەپارێزرێن و ئەخلاقێکی ترو سیستەمێکی تر دەستپێئەکات، لەکاتێکا لە ئەزمونی چەکدا، تۆ هەر ئەبیتەوەو بەویترو بە هەمان ئەخلاقەوە داگیرکاری دووەم دەستپێئەکاتەوە. - دەی خۆ ئەکرا باشوریش (لە سەرەتاوە تاکو ٩١) لەبری ئەو هەموو شەڕو هەڵەبجەو ئەنفال و قوڕبەسەرییە، تەنیا ئەزمونی هۆشیاری و ئامادەکردنی کۆمەڵگابێت، نەك ئەزمونی شەڕو چەکی پەتی! ئیتر لە ساتی یەکەمی ڕاپەڕینیشدا هۆشیاری و ئەخلاق ئامادەبێ و قسەی خۆی بکات، نەکئەوەی چەتەیەك لە شاخەوە دابەزێ و چەتەیەكیش لەماڵەوە بێتە دەرێ! ئەکرا شۆڕشەکە خولقێنەری کەشی هۆشیاریبووایە نەك کەشی حەماسی و ڕقاوی و توڵەسەندنەوە، کە ئەمە پێشئەوەی هیچ لە دوژمن بکات، عەقڵی خۆمان ئەکوژێت! لەڕاستیدا چەك وەکو جۆلانە، لەنێوان کەشی حەماسەت و هەستی مەزڵومیەتدا ئەوگێڕێ. تاوێك شێر بە گوێ ئەگریت و تاوێك شین و شەپۆڕو کڕوزانەوە. ئەم دوو هەستە داگیرتئەکاو لەناو ئەم دووانەشدا بیرناکرێتەوە، ئیتر ئەکەویتە غیابی عەقڵ و دەرەوەی بیرکردنەوە! - ڕوژئاوا چونکە بەردەوام لەبەردەم هێرش و لەناو شەڕدابووە، ڕۆژێك داعش ڕۆژێك نوسرە ڕۆژێك تورکیا.. ئیتر وا دیارە کە ئەزمومنی چەکبێت، بەڵام وانیەو لە سەرەتادا ئەزمونی پەروەردەو ڕیکخستنی کۆمەڵگایە نەك ئەزمونی چەك. هەر ئەمەشە وایکردوە کە بەو هەموو ناڕەحەتییەو بە هەڵەو کەموکوڕییەکانیشەوە، هێشتا ڕاوەستێ و بوونێکی ماناداری هەبێت. - بەپێچەوانەشەوە شۆڕشی باشور چونکە تەنیا ئەزمونی چەکی پەتییە، نەك هەر لە شار، بەڵکو تەنانەت پێشترو لە شاخیش، نەیتوانیوە بوونێکی ئەخلاقیی هەبێ و لە سەرەتاوە تاکو ئێستا، هەر هێزو چەك قسە ئەکاو هێشتا عەقڵ قسەی نەکردوە! هەر ئەمەشی کە پەکەکە خۆی لە ڕۆژئاوا خولقاندویەتی، باش لێ ی تێناگاو لەباکور پێچەوانەکەی ئەکاو ئەو کارەشی کە لەسەر هۆشیاری و ئامادەکردنی کۆمەڵگا ئەیکات، لەڕێگەی چەك و کوشتنی دوو جەندرمەوە تێکی ئەداتەوە! - لەڕاستیدا ئێمە پێویستمان بە کۆنگرەو پەیمانێکی نەتەوەییە، کە لە دوو پارچە ئازادەکە، میلیشیا نەهێڵێ و بیکات بە دوو هێزی دەوڵەتیی ناحیزبی. لە دوو پارچە نائازادەکەش کۆتایی بە خەباتی چەکداریی بهێنێ. چونکە خاڵی لاوازی ئەمیان میلیشیایەو خاڵی لاوازی ئەویان خەباتی چەکدارییە. لە هەردو خاڵەکەشەوە هەر دوژمن سودمەندەو دێتە ژوورەوە! - یەعنی من دژی چەك نیم بەشیوەیەکی خەیاڵی و مەسیحانە، تەنیا دژی ئەو چەکەم کە ناپێویست و زەرەرە. ئەو چەکەی کە پێویست و قازانجە، سوپای نیشتمانی و دامەزراوەی سەربازیی پیشەییە لە باشورو ڕۆژئاوا. ئەو چەکەشی کە ناپێویستەو هەر مەکینەی بە کوشتدانی ئینسانی خۆمان و بەکاولدانی ماڵی خۆمانە، شۆڕشی چەکداریی باکورو ڕۆژهەڵاتە. - واز لە دیوە موقەدەسە عەقڵکوژەکەی چەك بێنە، هەر لە ڕووی سەربازیشەوە سەیریکەیت، شۆڕشی چەکداری هی سەدەی بیست و سەردەمی چەکی تەقلیدییە، لە سەدەی بیستویەك و سەردەمی چەکی زیرەكدا، شەڕی پارتیزانی مانایەکی نەماوە، چونکە پارتیزانی ئەوەیە کە تۆ ڕاوکەریت و دوژمن نێچیرە، بەڵام لەسایەی تەکنەلۆجیاوە، ئێستا دوژمن ڕاوکەرەو پارتیزانەکەی ئێمە نێچیرەکەیە! - لە ناونیشانەکەی سەرەوەدا ئەمەوێ بڵێم، ٣١ی ئابەکان ٣١ی چەکن و هی ئەوەیە کە ئێمە نەمانتوانیوە چەك بخەینە ژێر پرسیارەوە. هەتا لە دەرەوەی پرسیاریشدابێت، ئێمە هەر لەوێدا ئەبین. ئێمە لە قۆناغی عەقڵی هێزداین و ئەمەی هەیە ئەزمونی عەقڵی هێزە. ئەبێ "عەقڵی هێز" بگۆڕین بە "هێزی عەقڵ"، ئینجا قۆناغی شەڕی ناوخۆو ٣١ی ئابمان تێپەڕاندوە. هێزی عەقڵیش ئەوەیە کە خودی "هێز" خەتی سور نەبێ و لە دەرەوەی عەقڵدا نەبێت، بەڵکو بیهێنە ناو عەقڵ و ژێر پرسیارەوەو عەقل سەروەری هێزبێت، نەكئەوەی هێز سەروەری عەقڵبێت.
د. سەردار عەزیز جیمی کارتەر لەوە نەئەچوو وەهابێت. پیاوێکی مۆرمۆنی ئاینی، هەموو کەس چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرد کە بایەخ بە خودا و عیسا و مافی مرۆڤ و بەها باڵاکان بدات. ئەو وەها دائەنرا کە تەنها سەرۆکە پاش ودرۆ ولسن کە لە ڕوی خوداناسییەوە، تیولۆجیی، شارەزابێت. هەموومان وڵسن و چواردە خاڵەکەی دەزانین.، سەرەتای بە ئاگابونەوەی کوردە بە ئەمریکا، ڕەنگە ئەمەش هۆکاری ئەو ئایدیالیزمە بێت کە لە کرۆکی پەیوەندییەکەدا بونی هەیە. ئەم باوەرەی کارتەر وەهای لێکرد کە وەک کەسێک دەرکەوێت کە بیەوێت دژایەتی ڕژێمە سەرکوتکەرەکان بکات لە جێگاکانی تر. هەندێک بە ئایدیالیست و لاواز لە قەڵەمی ئەدەن، بە بڕەودانی بە خیتابی مافی مرۆڤ، شای ئێرانی لاوازکرد و نەیارەکانی بەهێزکرد و پاشان شۆرشی ئێرانی ڕویدا، کە بوە شکستێکی گەورە بۆی. بەڵام کارتەر بە دۆکترنەکەی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٨٠ لە وتاری بۆ گەلی ئەمریکا کە بە state of the Union ناسراوە، کارتەر ووتی: با هەڵوێستمان ئەوپەڕی ڕون بێت: هەر هەوڵێک لە لایەن هەر هێزێکی دەرەکییەوە، بۆ دەست بە سەراگرتنی نەوتی کەنداوی فارسی لە لایەن ئەمریکاوە وەها دادەنرێت کە هێرشە بۆ سەر بەرژەوەندییە سەرەکیەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بۆیە هەر هەوڵێکی وەها لە لایەن ئەمریکاوە دژایەتی دەکرێت، تەنانەت ئەگەر پێویست بە بەکارهێنانی چەکیش بکات. ئەو ڕۆژگارە سۆڤیەت و ئێران مەترسی بوون. ئەمریکاش بۆ دابینکردنی وزە و ئاسایشی وزەی خۆی و هاوپەیمانانی پشتی بە نەوتی کەنداو دەبەست. بەڵام ئەمڕۆ دونیا وەها نیە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥ بڕی خواستی زیادبونی نەوت لە ئەمریکا و ئەوروپا تەنها ٢٠٠ هەزار بەرمیل بوە لە ڕۆژێکدا. بەڵام بە پێچەوانەوە، خواست لە سەر نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زیاتر لە پەنجاجار لەو بڕە زیاترە، بە پێی ئینستیتویەتی بەیکەر. لە گەڵ ئەمەدا ئەمریکا خۆی بوە بە بەرهەمهێنی نەوت. بەم پێیە ئێمە سێ خەسڵەتی سەرەکی گۆڕانکاریمان هەیە: یەکەم، خواستی کەم لە سەر نەوت، دووەم، گۆڕان بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبوەوە، سێیەم، گۆڕینی جۆری ئابوری، لە گەڵ پەرەسەندنی ئاگایی ژینگەیی. ئەمانە هەموو پێکەوە وەها دەکات کە چیدی ئەمریکا و ئەوروپا لە ڕوانگەی ئاسایشییەوە خەمی دابینکردنی نەوتیان نەبێت. کەواتە سیاسەتی ئاسایشی وزە، کە هەمیشە بەشێک بوە لە ئاسایشی نیشتمانی، گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. بەڵام ئایا لە سیاسەتی دەرەوەی نوێدا ئەمریکا چۆن نەوت بەکاردەهێنێت؟ وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، کاتێک نەوت بۆ ڕۆژئاوا گرنگی نامێنێت و بۆ ڕۆژهەڵات گرنگی زیاد دەکات، لە هەمانکاتدا سیستەمی جیهانی بەرەو ئەوە دەچێت کە ببێتە چەند جەمسەریی و کێبڕکێ دروست بێت لە نێوان ئەم جەمسەرانەدا، ئەوا نەوت دەبێت بە ئامرازێکی کێبڕکێ. خوێندنەوەی چۆنێتی بەرجەستەبونی ئەم ئامرازی کێبڕکێیە، بۆ کورد گرنگە. دوو ڕوداو لەم روانگەیەوە هەڵدەسەنگێنم، یەکەم، گرێبەستی نەوتی کۆمپانیای Delta Crescent Energy لە گەڵ پەیەدەدا. دووەم هەوڵی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە گەڵ عێراقدا. سیتفن کینزەر لە ستونەکەی خۆی لە ڕۆژنامەی بۆستن گلۆب ستونێکی لە ژێر ناونیشانی ئەوە نوسی کە نەوت ڕەنگە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێڵیتەوە. بۆ ئەوانەی چاودێرن، ستیفن کەسێکی ناسراوە، بە شارەزایی دەربارەی ناوچەکە، بە تایبەتی ئێران و ئەمریکا و عێراق، چ وەک پەیامنێری نیویورک تایمز، چ وەک لێکۆڵەرێک و نوسەرێک. ئەو خاوەنی چەندین کتێبی گرنگە لە سەر ناوچەکە. ستیفن بڕوای وەهایە کۆمپانیای دەلتا کرێسێنت بە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە. خاوەنەکانی کەسانێکن کە پاشخانی سەربازییان هەیە، زیاتر لە پاشخانی نەوتی. بە دیدی ئەو ئامانجی ئەم کۆمپانیایە و گرێبەستەکەی ئەوەیە کە بەهانەیەک بۆ ئەمریکا و خەڵکی ئەمریکا دروست بکرێت هەتا سوپای ئەمریکی لەو ناوچەیە بمێنێتەوە چونکە بە دیدی ڕیالیستەکان، ئەمریکا هیچ بەرژەوەندییەکی نیە لە سوریا و پێویست ناکات لەوێ بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر کۆمپانیای ئەمریکی لەوێ هەبێت ئەوا بەرژەوەندی بۆ ئەمریکا دروست دەبێت و ئەمریکا دەبێت سوپاکەی لەوێ بهێڵێتەوە. ئەمە لە هەمانکاتدا پاشەکشێیە لە سیاسەتی گۆڕینی ڕژێم و دیموکراسیکردنی سوریا و ئەو هەوڵانە. بەڵام خاڵێکی تری گرنگ لێرەدا و شایانی ئاماژە پێدانە. لە دیدارێکیدا لە گەڵ ئەتلانتیک کاونسڵدا، جاک سولیڤان، کە ئەگەری هەیە ببێتە وەزیری دەرەوە ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەکان بباتەوە، دەڵێت سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی بایدندا لە ماڵەوە دەست پێدەکات. وەها دیارە ئەو وەرچەرخانەی کە لە سەردەمی ترامپدا رویدا، بە ئاسانی ناگۆڕێت. بەم ئەم دیدە نوێیە، دەبێت هەمو هەوڵێکی ئەمریکا لە دەرەوە بە سود و قازانجی ناوەوە بێت، یان هیچ نەبێت لە ڕوی دارایی و مرۆییەوە لە سەر ئەمریکا نەکەوێت. پرسی پەیوەندی ئەمریکا لە گەڵ کورددا لە سوریا لە چەند ڕویەکەوە لەم ڕوانگەیەوەیە. یەکەم، ئەمریکا کاریگەری زۆری هەیە و تەنها ٨ سەربازی کوژراوە. دووەم، تێچونی کەمە. سێیەم، بە بونی کۆمپانیای نەوت، هەم سەرچاوەی دارایی بۆ کورد پەیدا دەکەن و پێویست ناکات بیانژێنن، هەروەها بەهانە بۆ ئەمریکا دابین دەکەن کە بۆچی سوپایان لەوێیە. هەموو ئەمانە بۆ ئەوەی ئەمریکا سیاسەتی تر بکات لە میانەی ململانێی و هاوسەنگی هێز و بەرژەوەندی لە ناوچەکە. ئەگەر سوریا بۆ ئەمریکا جێگای ململانێی ئێران و ڕوسیا و هەتا ئاستێک تورکیایە. ئەوا عێراق سەرزەمینی ململانێی ئێران و چینە. وەک لە گرێبەستە نوێکاندا دەیبینین هەوڵێک هەیە بۆ بوژانەوەی غازی عێراق ، ئەم هەوڵە بۆ پێدانی توانای سەربەخۆبونی عێراقە لە ئێران. لە هەمانکاتدا کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەیانەوێت بێنەوە ناو کایەی نەوتی عێراقی، هەرچەندە ئەمە ئاسان نیە، چونکە دژایەتی و بیروکراتیەت و نەبونی ئاسایش ڕێگرە لە هاتنەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان. بەڵام هەمووی پێکەوە ئەوەمان پێدەڵێت کە وزە لە لایە ئەمریکییەکان بوەتە ئامرازێکی ململانێ نەک سەرچاوەیەکی سەرەکی ئابوری و ژیاریان. لە هەشتاکانی کارتەرەوە، بگرە لە پەنجاکانی موسەدەقەوە نەوت داڕێژەری سیاسەتی ناوچەکەیە، نەوت چۆن بەردەوام بێت و بە نرخێکی گونجاو. ئەم سەردەمە کۆتایی هاتوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر کۆتایی دێت. ئێستا نەوت تەنها ئامرازێکە بۆ ئیدارەدانی ململانێکانی ناوچەکە.
رێبوار کەریم وەلی پێش کۆنگرەی چواریش، بۆ ماوەیەکی درێژ، چەند جەمسەرێکی نفوز و بڕیار لەناو یەکێتیدا، ھەبوون. کۆنگرە توانی ھەمووی لەناو ماڵباتی تاڵەبانی و برایم ئەحمەددا و، لە چوارچێوەی فۆرمولی ھاوسەرۆکیدا، کۆبکاتەوە. لێرەوە ئیشی کۆنگرە تەواو بوو. * یەکێتی بەڕواڵەت نوێ بۆوە و كڕۆکەکەشی بە حیسابی خۆیان، گۆڕینی رێڕەوی یەکێتی بوو لە پاشکۆیەتییەوە بۆ شەراکەت و تەنانەت ململانێی سەخت لەگەڵ پارتیدا. ئەوە بەو رێک -کەوتنەی کە بۆ پێکھێنانی حکومەتیش کردیان، تەنھا وەک شیعار مایەوە. * ئەوەی پارتی گرەوی لەسەر کرد و نەچووە بنباری داننان بە سەرکردایەتیی نوێ، تا راددەیەک ھاتە دی. ئێستا ھەردوو ھاوسەرۆک بە دوو ئاراستەی جیا کاردەکەن، یەکیان رووی لە ھەولێر و ئەوەی دیکەشیان سلێمانی. پارتی مەیلی حوکمڕانیی یەکێتی و بەتایبەتیش کوڕانی تاڵەبانی وەك كارتێکی سەرکەوتوو بکار ھێنا. "تەفرەقە بکە و حکوم بکە"! * ئەرچی لاھور شێخ جەنگی کۆنتڕۆڵی سەرکردایەتیی یەکێتی و قائیدەی حزبەکەی کردووە، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی دەڕێسرێت لە ھەولێر دەبێتەوە خوری! ئەوەش مانای وایە سیستەمی ھاوسەرۆکی زۆر بڕ ناکات. * یەکێتیی نوێ مەبەستی بوو کە سیاسەت و بڕیارەکانی یەکێتی بباتەوە سلێمانی و، ھەرلەوێشەوە گوشار لەپارتی بکات. ھەنگاوەکان بەئاراستەی لامەرکەزییەت و تەنانەت بەھەرێمکردنی سلێمانی و، ئینجا کشانەوە لە حکومەتیش، ئەو کارتانە بوون کە بەشێکی یەکێتی لەدژی بەشێکی پارتی بەکاریان ھێنا. سەریان نەگرت؛ کوڕانی تاڵەبانی و ماڵباتی برایم ئەحمەد دەزانن دوورکەوتنەوەیان لە ھەولێر و پارتی وا دەکات لە سلێمانی بە ئاسانی قووت بدرێن. * مەسەلەی یەکێتی ئێستا پتر لەوەی گرفت بێت لەگەڵ جۆری حوکمڕانیی پارتی لە ھەولێر، بریتییە لەبەکارھێنانی پارتی لە ململانێی ناوخۆیی. ئاست و جۆری بەرخوردیان لەگەڵ پارتیدایە کە وایکردووە سەرسەختترین نەیارەکانی پارتی لەناو بنەماڵەی برایم ئەحمەد لەوە تێگەیشتوون کە لاوازبوونی پارتی لەسەر حیسابی نەمانی ئەوان دەبێت. * ھاوکێشەی نوێ وایکردووە کە تا ئێستا ھیچیەک لە میکانیزمەکانی فشاری سەرکردایەتیی نوێ لە پەرلەمان و دەرەوە پەرلەمان سەرنەگرن. ئەوە بۆ پارتی و بەتایبەتیش بۆ بزووتنەوەی گۆڕانیش بەخێر شکاوەتەوە. چونکە گۆڕان لەو تەوژمە نوێیە دەترسا و پێیوابوو لە سلێمانی لە قاڵب دەدرێ، بەڵام ئێستا دەرچەی ھەیە و خۆی بە قیتارەکە ھەڵواسیوە. * پوختەی کەلام. درێژەکێشانی وەزعی ناوخۆی یەکێتی، سیحری کۆنگرەکەیانی بەتاڵ کردۆتەوە. ئەوەی ئێستا دابەشکردنی رۆڵ نییە، بگرە فەشەلی سیستەمی ھاوسەرۆکییە. کورد گوتەنی نیشانەی نەكوڵانی دوو سەرە لە مەنجەڵێکدا.
هادی حەمە رەشید ١ کورت و بەبێ پێشەکی، بەڵێ کۆمپانیای هەیە، بەڵام لەسەر تەرز و ڕێبازی یەکێتیی و پارتیی کە دنیایان قووت داوە و هێشتا ئەڵێن تەحەددا ئەکەین ئەگەر هیچ کۆمپانیایەکمان هەبێت، ئێ ڕاستە ئەوانیش بەناویترەوە کۆمپانیایان هەیە! یان وەك شاسوار چەند جارێك ڕایگەیاند کە ئێن ئاڕ تی و نالیای فرۆشتووە و ئەو تەنیا سیاسەت ئەکات، دەی وابوو؟! یان ڕاستترە بڵێین؛ حیزب چییە تا کۆمپانیای هەبێت؟! ئێستا ناشیرینترین ناو، ناوی حیزبە، حیزب لەکۆتا قۆناغی گرگنبوون(تقزوم)ـدایە، حیزب هیچ کارە و خاوەنی ڕاستەقینەی حیزب هەمەکارەیە، حیزب موچەخۆری بنەماڵەیەکە، بنەماڵەکە بۆ خۆیان دەوڵەتی قوڵن، دەزگا و دامەزراوەی بەرفراوانیان هەیە، ڕێکخراوی خێرخوازییان هەیە و لەپارەی دزراوی خەڵك و بۆ زیاتر بچووککردنەوەی خەڵك و منەتکردن بەسەریاندا سەدەقە و زەکاتیان پێئەدەن، خەڵات ئەبەخشن بە فیگەری سەرکەوتوو، خول ئەکەنەوە و خەڵك ئەنێرنە دەرەوە! گرووپی کۆمپانیایان هەیە و وەك تۆڕێکی ئاڵۆز ململانێی ئەوانیتر ئەکەن بۆ هەرچی زۆرتر کۆنترۆڵ کردنی بازاڕ و کۆمەڵگا، دەیان سایت و هەزاران پەیجیان هەیە، تەلەفزیۆن و تۆڕی میدیاییان هەیە بۆ ماکیاج کردنیان، لە تەنیشتی ئەمانەشەوە حیزبێکیان وەك داهۆڵ داناوە تا خەڵکی تفی تێکەن! بزووتنەوەی گۆڕان هیچی نەماوە تا کۆمپانیای هەبێت، بەڵکو گۆڕانیش لقێکە لە #کۆمپانیای_وشە هەموو مومتەلەکاتێکی ئەو بزووتنەوەیە موڵکی کوڕانی کاك نەوشیروانە، ئەوانەی کە ئێستا لەو گردەن بۆ خۆیان شەو و ڕۆژیان خستەسەر یەك تا ئەمەیان کرد بە ڕاستیی، ئیتر چۆن لە ڕوویان هەڵدێت کە تەحەددای خەڵك ئەکەن لەو بارەیەوە؟! ئەوان توانای کڕینی بەندێکی ئەی فۆڕیان نییە بۆ ژوور و دامەزراوەیەکی گۆڕان تا لە لای کوڕەکانەوە خەرج نەکرێت، ئێ بەڵێ کوڕەکان گرووپی کۆمپانیایان هەیە و وەك کۆمپانیاکانی ماڵی بارزانیی و تاڵەبانیی و کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵەح قوتی خەڵك ئەدزن! ٢ لەدوای چوونە ماڵەوەی چەند سەرکردەیەکی دامەزرێنەری گۆڕان و نەزیفی وازهێنانی هەڵسوڕاوان بە دوایدا، لەگەڵ کۆمەڵێك لە دڵسۆزان هەوڵێکی چڕمان دەستپێکرد بۆ ڕاگرتنی ئەو هەرەسە، فشارێکی توندمان لە بەڕێزان کاك قادری حاجی عەلی و کاك عوسمانی حاجی مەحمود و کاك سەلاح ڕەشید و کاك عەبدوڵڵای کوێخا موبارەك و د.موخەممەد عەلی و هاوڕێیانیتر کرد(چونکە هێشتا هاوڕێیانی پڕۆگۆڕان دانەبڕابوون و کاك عەبدوڵڵای مەلا نوری و کۆمەڵێك دۆستیتریش لە گردەکە مابوون) داواکاریی و ڕەخنەی سەنتراڵی ئەوان بریتیی بوو لە دوورخستنەوەی گۆڕان لە سێبەری بنەماڵە و سەربەخۆکردنی. ئەمان بەخاڵ گلەییەکانی خۆیانیان بۆ ڕیز ئەکردین، کە ئەچووینە لای سەرانی گۆڕان بێ منەتییەکی بێئەندازەیان نیشان ئەدا، تەنانەت بەشێك لەم بۆینباخ لەملانە کە ئێستا خۆیان شین و مۆر کردووەتەوە و گوایە لە «سیاسەتی گۆڕان ناڕازین!!!» بە ئێمەیان ئەووت: لێگەڕێن گۆڕان پێنج کورسی بێنێت و یەك بیرکردنەوەی هەبێت، باشترە لە بیست و چوار کورسیی پەرتەوازە! یەکێك لە ئەندامانی خانە زۆر بە دڵنیاییەوە پێی وتم: ئەم برادەرانە توانای ململانێیان نییە، پشوو کورتن لە سیاسەتدا، خۆ من ئەزانم ئێمە هەر بەوەی کە مەکۆی سەرەکییمان لەم گردەیە و گردەکەش تاپۆی کوڕەکانە، خۆبەخۆ ئێمە لەژێر باری ئەوانداین و کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانمان هەیە، بەڵام ئێمە وەك خەڵکیتر هەناسەسوار و پشووکورت نین و بچینەوە بۆ ماڵەوە، یەك مانگ دوای چوونمان بۆ حکومەت بەڵێن بێت بچم داوای دابینکردنی دە دۆنم زەوی لە (کاك مەسرور) بکەم و ئەم گردە جێئەهێڵین بۆ خاوەنەکانی! منیش سەردانی کاك قادرم کردەوە، وتم: تکایە ئێوە بگەڕێنەوە و کارەکانتان بکەن، ئەو بەڕێزانە وا ئەڵێن. ئەویش وتی: زۆر باشە مەسرور بارزانیی توانای بەخشینی زەوی سلێمانیی نییە بەم بەڕێزانە، بەڵام هەر ئێستا تەلەفۆنەکەت دەربێنە و بەناوی منەوە بەو بەڕێزە بڵێ پێویست ناکات چاوەڕێی ئایندەیەکی نادیار بکەن، من ئامادەم دە دۆنم زەوییان بۆ دابین بکەم لە باشترین شوێندا، بەڵێن بێت خەڵکی دڵسۆزیش بدۆزمەوە تا خەرجی دروستکردنی بینا و دامەزراوەکانیش لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام دڵنیابن ئەو برادەرانە بۆ خۆیان میوانن و هیچیان لە دەست نایەت! منیش وتم: تەلەفۆن بۆ کەس ناکەم، بەڵام مانگێك دوای تەشکیل کردنی کابینەی نۆیەم درەنگ نییە و چاوەڕوانی ئەو بەڵێنە بۆمان ئاستەم نییە! کابینەکە دامەزرێنرا و زۆربەی ئەو بەڕێزانە دەستیان کرد بە شان شانێن بۆ وەرگرتنی پۆست، نەك بزووتنەوەکەیان لە سێبەر و ڕەهینەی خاوەنی گردەکە دەرنەهێنا، بگرە بۆ ئۆکەی و پەسەندکردنی وەرگرتنی پۆست لە حکومەتدا پێویستیان بە شان تەکاندنیشیان هەبوو! بەڵێ گۆڕان هیچ نییە تا کۆمپانیای هەبێت، بەڵکو کرێچیی و نانخۆری کۆمپانیایەکن کە قووتی خەڵك ئەدزێت، لە حکومەتێکیشدان کە خراپترین دەسەڵاتی سەر زەوی حەسوودیتان پێنابات! ئێوە موچەخۆری کۆمپانیان، نەك خاوەن!
عەبدولڕەزاق شەریف هەمو ساڵێکی خوداو جارێک، جارێک و لە تابلۆی رۆژ و مانگی جودایا، جودایی مەرگی پیاوە جوانەکانی نیشتیمان، نیشتیمانی یادگارییە جوانەکانمان بیرئەخەنەوە، بیرمان ئەخەنەوە بە شکۆی خودا خۆیەوە بدوێین،چونکە گفتە جوانەکانمان لاڵە پەترۆیە، بیرمان ئەخەنەوە سەدای دەنگەکانی هەق بژنەوین، چونکە دەنگە جوانەکان کەڕ و کپ و تەپە، بیرمان ئەخەنەوە ئەفسونی وشەی ماف و بەرگری، چونکە نوسین قەڵەمسز کراوە، هەنگاوەکانی هەتاوی هیوامان بیرئەخەنەوە، چونکە پەلوپۆی خەبات پەیزەنکراوە... شیعر و سرود، گۆرانی و مۆسیقا، هونەر و شەیدایی، تەمەن و متمانە، راستی و راستگۆیی، هاوڕێ و هاوئاهەنگی، باوەڕ و بڕوابەخۆبون، ورە و شکۆ، تفەنگ و پێشمەرگە و شەهیدبون... هەمو ئەوانەمان بیرئەخەنەوە کە لەم سەردەمی فەنابونەدا، فەنا بون، بیرمان ئەخەنەوە چونکە بە شنەی یادێک ئاهێ بە ژیان و ویژدانمانا دێتەوە . ئازاد هەورامی لە یەک چرکەدا، هەمو ئەوانەمان بیرئەخاتەوە، هاوکات دو چیرۆکی تایبەتی بیری من خستەوە . یەکەمیان : یەکەمین دیدار و ناسینم، خۆم و دو هاوڕێ لە زیندانەکەی یاخسەمەرەوە ( چکلێتە نامەیەکی )٭ مەلا بەختیارمان بۆ کاک ئازاد لە گوندی هەڵەدن بردبو، دوای خۆ پێناساندن ، نامەکەی خوێندەوە . - جارێکیتر نامەیان پێدان بە ئامانەتی بزانن و نەیکەنەوە . سەیری یەکتریمانکرد و پێمان سەیر بو چۆن زانی ئێمە کردومانەتەوە و خوێندومانەتەوە، ئاخر ئێمە سێ کەس و سێ سەعات رێگە لە چۆخماخەوە بۆ یاخسەمەر و هەڵەدن هاتبوین، لەسەر کانی و ئاوێک لاماندا و کردمانەوە و خوێندمانەوە و لە دوکانە بچکۆلەکەی هەڵەدن تێپێکی ئاویمان کڕی و وەک خۆی گرێماندایەوە، بەڵام دیاربو پەرلەیەکیتر لە نێوانیاندا، هەبو ئێمە پێمان نەزانیبو، بۆیە داوای لێبوردنمانکرد و وانەیەکی گەورەی ئامانەت و متمانەی فێر کردین . ( گەر تەمەن دەرفەت بدا ناوەرۆکی نامەکە لە دەرفەتێکیتردا باس ئەکەم ) . ئەویتر چیرۆکی یەکەم بەدوای خۆیدا هێنای : سەرداری سەعید سۆفی لە چالاکیەکی ناو شاری هەولێردا، تەنیا بو ، هەڵەیەکی رێکخراوەیی و پێشمەرگانەی کردبو، تا گەڕانەوەی بۆ مقەڕی مەڵبەند لە دۆڵی سماقوڵی ، لە رێگە ویژدانی هێندە ئازاری دابو، بێ پرس و لێپرسینەوەی کەس، چوبوە ناو زیندانەکەی مەڵبەند و خۆی زیندانی کردبو، کە پێی دەزانن و هۆکاری ئەو رەفتارەی لێ دەپرسن، دەڵێت : لە کارێکی نهێنیدا هەڵەیەکی نهێنیم کردوە، ناشکرێ باسی بکەم، بۆیە بە دەستی خۆم سزای خۆم ئەدەم، لێگەڕێن با ماوەی زیندانییەکەم تەواو بکەم . ئەمە نمونەی پێشمەرگەکانی بیری ئازاد هەورامی بون، نەک ... ئەوانەی کە هەمو کورد تەمەنای فەوتیان ئەکات. ٭ شێرکۆ بێکەس بۆ یەکەمجار چکلێتە نامەی بۆ ئەو نوسراوانە بەکارهێنا کە لە ناو هێزی پێشمەرگەدا ، ئاڵوگۆڕی پێدەکرا
نەزیر عەلی ئۆپهراسیۆنا (لهپێ پلنگ) یا وهلاتێ تركیا بۆ سهر ههفتهنین ل سنوورێ قهزا زاخۆ ل پارێزگهها دهۆك، د رۆژا 76-ێ دا بهردهوامه، پشتی 36 سالان ژ ئۆپهراسیۆنێن بهردهوام، لهشكهرێ تركیا ب كۆراتییا نێزیكی 40 كیلومهتران و درێژیا 50 كیلومهتران ژ گوندێ نزدۆر- دهشتهتهخ، دهڤهر داگیركرییه، بهرامبهرژی بۆ جارا ئێكێیه گهریلایێن پارتیا كاركهرێن كوردستانێ، ب تهكتیك و پلانهكا نوو یا شهڕێ پارتیزانی بهرسڤا لهشكهرێن تركیا ددهن. دهڤهرێن لهشكهرێ تركیا ل ههفتهنین كۆنترۆل كرین لهشكهرێ تركیا 10 گرنگترین چیا و بلنداهیێن دهڤهرا ههفتهنین كۆنترۆلكرینه و خالێن لهشكهری لسهر دامهزراندینه، ئهوژی: - چیایێ خامتیر، سێ خالێن لهشكهری، دوو خال لهشكهرێ تركیا، خالهك جاش(قۆرۆجی). - شهرانشا سهری، ئێك خال. - گرێ داواتییان، ئێك خال. - گوندێ ئهڤلههـ، ئێك خال. - گوندێ پیربلا، ئێك خال. - گوندێ بانكا سهری، دوو خال. - ناڤبهرا گوندێن كهشان و ههفتهنین، ئێك خال. - نیزیك گوندێ دهشتهتهخ، ئێك خالا لهشكهرێ تركیا. چۆ جادده ناچنه وان خالان یێن تركیا تازه ل ههفتهنین دامهزراندین، ههلیكۆپتهرێن تركیا ژ بالهفڕگهها لهشكهری یا (گرۆملی) ل باژاركێ سلۆپیا ههڤسنوور دگهل زاخۆ، لهشكهران ڤهدگۆهێزن وان خالان، پێدڤیێن لهشكهری ژی ب وان ههلیكۆپتهران د دهمێ 15 خۆلهكان دا دگههینن. ئهگهر خوندهڤان ڤێ پرسیارێ بكهت؛ ئهرێ لهشكهرێ تركیا چاوان شییا د 76 رۆژان دا ڤان ههموو دهڤهران داگیربكهت و گهلهك خالێن لهشكهری دامهزرینیت؟ بۆ ڤێ پرسێ ههمان زهلالكرنا راپۆرتێن بهری نووكه دێ كهمه بهرسڤ كو ئهڤ ئۆپهراسیۆنا تركیا زێدهتر ژ سالهكێ یه ب چڕی دهستپێكربوو، دهمێ نێزیكبوونا كۆنترۆلكرنا ههفتهنین، ئانكو بهری 76 رۆژان، وهزارهتا بهرهڤانیا تركیا ناڤ و ئهنجامێن ئۆپراسیۆنێ ب زهقی خستنه ناڤ راگههاندنێ. هاریكارێن تركیا بۆ شهڕێ ههفتهنین - ئهمریكا: جهنهرال كینیس ماكینزی، فهرماندهیێ ناڤهندیێ هێزێن ئهمریكا، لدۆر ئۆپهراسیۆنا تركیا بۆ سهر باشوورێ كوردستانێ گۆتبوو:"ئهو ئاگههداری وێ ئۆپهراسیۆنێ نه"واته ئهمریكا گلۆپا كهسك بۆ لهشكهركێشییا تركیا ههلكرییه. - كوردێن باكوور: جاش ئانكۆ (قۆرۆجی) ژ عهشیرهتێن (گۆیی - ژیركی) ژ دهستپێكا ئۆپهراسیۆنێ هاریكارییا لهشكهرێ تركیا دكهن. جهعفهر بهنهك، ئهندامێ پارتیا داد و گهشهپێدان (ئاكهپه) ئێك ژ سهرۆك جاش و بازرگانێن دیارێن دهڤهرا قلابان و پارێزگهها شهرنهخ- ه ل باكورێ كوردستانێ، نووكه گرێبهستهك دگهل لهشكهرێ تركیا ئیمزاكرییه و مهكینهیێن كۆمپانیێن وی رێیێن لهشكهرێن تركیا بۆ ههفتهنین ڤهدكهن بتایبهت ئهو رێییا بهرهڤ چیایێ خامتیر دهێت. - ئیراق: ههوالگیریا ئیراقێ و تركیا ههماههنگیهكا بهردهوام ههیه، زێرهڤانێن سنووری یێن ئیراقێ بێ رازیبوونا میتا تركیا نهشێن یهك مهتر لڤینان ل دهڤهرێن ههفتهنین بكهن، لسهر بڕیارا تركیا زێرهڤانێن سنووری یێن ئیراقێ جاددهیێن بانك بۆ شهرانش و شهرانش بۆ دهشتهتهخ و زرێزه بۆ شیلان و شلین و كهشان گرتینه، ئانكو دوورپێچ دانایه سهر ههفتهنین. دهربارهی ئهو لڤینێن ڤێ داویێ زێرهڤانیێن سنووری یێن ئیراقێ كرین، ئهوان دوو خال ل رۆژئاڤایێ بانكا ژێری و باشوورێ مهنینێ ب ئاگههداری و رازیبوونا پهكهكێ دامهزراند و نێزیكی 200 زێرهڤانێن خوه ل ههموو خالان زێدهكرن. - كوردێن باشوور: تیمهكا 12 كهسی یا تایبهت ب ههلگرتنا تهقهمهنییان ژ كوردێن باشوور، ل پێشییا لهشكهرێن تركیا ههموو رێ و ئهو گر و سهرێن چیا ژ بۆمبهیان پاقژكرینه یێن نووكه لهشكهرێن تركیا لێنه. دگهل هاتنا لهشكهرێن تركیا بۆ ههفتهنین، دهزگههێن ئهمنی و ئیداری یێن حكومهتا ههرێما كوردستانێ، وهلاتیێن دهركار و باتووفا و بێگۆڤان ئاگههداركرینه كو نابیت قهستا گوندێن دهڤهرا ههفتهنین بكهن. ئهڤهژی ئهگهرهكه كو پهكهكه نهشێت ب سانههی پێدڤیێن خوه بۆ ههفتهنین ژ خارن و ڤهخوارنان پهیدابكهت، دههمان دهمدا ههر لڤینهكا ل دهڤهرا ههفتهنین ههبیت تركیا بێ دوودلی هێرش بكهت سهر، ئیدارا پارێزگهها دهۆك ژی رێ نهدایه وهلاتین زاخۆ و دهۆك كو خوهنیشاندان و نهرازیبوونان دژی وێ هێرشا تركیا ئهنجامدهن و رایا گشتی و ئێكهتییا ئهوروپا و كۆنگرێسێ ئهمریكا ئاگههداركهن. هێزا ڤهشارتی: ئهو كوردن یێن ل دهۆك و زاخۆ و باتووفا و دهركار و بێگۆڤان، بهردهوام زانیاریان لسهر جهـ و لڤینێن پهكهكێ دهنه میتا تركیا، 8 كهس ل باتووفا، 6 كهس ل بێگۆڤا، 8 كهس ل دهركار، راستهوخوه زانیاریان دگههینه میتا تركیا، 18 كهسێن دی یێن گرێدای میتا تركیا زانیارییان دگههینن سهربازگهها گرێبی یا لهشكهرێ تركیا. پهكهكه و ههفتهنین زێدهتر ژ سالهكێ، پهكهكێ ب ههموو شیان و تهكتیك و پلانێن خوه یێن شهڕێ پارتیزانی بهرڤانی ژ ههفتهنین دكر، لێ ژ بهر بهردهوامی و مهزنییا ئۆپهراسیۆنا تركیا و چاڤدێرییا 24 دهمژمێری یا بالهفڕێن تركیا لسهر ههفتهنین، ژ مارهكا گهریلان خوه ژ شهڕێ رووبهروو دۆركرن و بۆ سێ دهڤهرێن دی یێن پارێزگهها دهۆك خوه ڤهكێشان، نووكه، گهریلان بۆ جارا ئێكێ تهكتیكهك نوو یا هێرشبرنێ ل ههفتهنین بكاردهینن، ژ بهر ئیتیك و باوهرییا رۆژنامهڤانی نهشێم وێ تهكتیكا گهریلان ئاشكهرابكهم، لێ ژمارهكا گهریلان ل ههفتهنین بهردهوام ژ دهڤهرهكێ بۆ دهڤهرهكا دی جهێن خوه دگۆههڕن و هێرش دكهن سهر وان خالێن نوو یێن لهشكهرێ تركیا دامهزراندین. راگههاندن و ههفتهنین ژبهر نهبوونا ئازادیا رۆژنامهڤانی ل ههرێما كوردستانێ ب گشتی و دهۆك بتایبهتی، نهبوونا دهزگههـ و رۆژنامهنڤیسێن پرۆفیشنال، راستی و ئهنجامێن ئۆپهراسیۆنا تركیا بۆ سهر ههفتهنین ناهێنه ئاشكهراكرن و خواندهڤانێ كورد و بیانی كێمترین زانیاری لسهر ههفتهنین ههنه. چهند دهزگههێن راگههاندنا كوردی ژ لایێ میتا تركیا هاتینه ئاگههداركرن كو د راپۆرت و مژارێن گرێدای هێرشێن تركیا دا بۆ سهر (باكورێ ئیراقێ) ههفتهنین، "نهبێژن هێرشا تركیا ژبهر بههانهیا ههبوونا پهكهكێ یه بهلكو ژبهر ههبوونا پهكهكێ یه". ههفتهنین و كارڤهدانێن جیهانی ئهمریكا: واشنتۆن پشتهڤانییا ئۆپهراسیۆنێ دكهت و داخواز دكهت ههماههنگی د ناڤبهرا ئهنقهره و بهغدا و ههولێر بهردهوامبیت. فهرهنسا: دوو جاران كۆنسلخانا فهرهنسا ب رێیا دوو تیمێن تایبهت، دووڤچۆنا هێرشا تركیا لسهر ههفتهنین كرییه، فهرهنسا ب رێیا وهزیرێ دهرڤه و بهرهڤانیێ دژایهتیا خوه بۆ ئۆپهراسیۆنا تركیا راگههاندییه. مسر: وهزارهتا درهڤه یا مسرێ ب فهرمی پشتهڤانیا خوه بۆ سهروهریا ئیراقێ راگههاندیه و دژی لهشكهركێشییا تركیایه. گۆههڕتنێن تازه ل ههفتهنین ڤێ پرسیارێ درووست دكهن ئهرێ پهكهكه دێ شێت ل ههفتهنین مینیت؟ مانا پهكهكێ ل ههفتهنین گهلهك زهحمهته، ژبهر ڤان ئهگهران: - ههموو گوندێن دهڤهرا ههفتهنین هاتینه چۆلكرن و پهكهكه وهك جاران نهشێت پێدڤیێن رۆژانه بخوه پهیدابكهن. - ههموو جاددهیێن دچن نێزیك ههفتهنین هاتینه گرتن. - پهكهكه نێزیكی 40 كیلومهتران ژ سنوورێ باكوور دووركهڤتیه. - هاریكاریێن لۆجستی ژ باكوور و دهڤهرێن دهۆك گهلهك ب زهحمهت دێ گههن ههفتهنین. - ئێدی ههفتهنین د ناڤبهرا ههرێمێن مهتینان و گاره و نێرهو رێكان ل دهۆك و چیایێن جودی و گابار ل باكوورێ كوردستانێ نابیته دهڤهرا ترانزێت.
یەحیا بەرزنجی پەیوەندی کوردو ئەمریکا بە چەندین دۆخدا گوزەر بووە، من دەمەوێ لە ئێستای ئەو پەیوەندییە بدوێم، وەک لەوەی هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی رابردوو، کە تژییە بە بەسەرهاتو بابەتی سەرنج راکێش، شایستەی لەسەر وەستانە. ناولێنانی ئەو پەیوەندییە وەک خۆی زۆر گرنگە، من ناتوانم وەک دەمی هەرسیاسییەکی کورد دەکەیتەوە کە دەڵێن هاوپەیمانی ئەمریکاین، ناوی ئەوەی لێ بنێم. کورد هاوبەشی ئەمریکایە واتە پارتنەرە، نەوەکو هاوپەیمانێکی ستراتیژی، رەنگە هەندێک جار لە زاری هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەم وشەیە وەکو هاوسۆزی دەرببڕن، هاوپەیمانە کوردەکانمان، بەڵام ئەوە سیاسەتی ئیدارەکە نییە. لەدووای دەست تێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە عێڕاق و ئەفغانستان سیاسەتێکی باو رای شەقام وسیاسەتی ئەم وڵاتەی داگیر کردووە، نە ناردنی سەربازەکانی و بەکارهێنانی هێزی ناوچەیی بۆ رووبەڕووبونەوەکان، ئەوەش بەڕوونی دیار بوو لە سەروەختی شەری داعش لە عێراق و سوریاش. لە سوریا، کۆی شەڕی داعشی بە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، لە عێراقیش، سەرەڕای هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەکانیشی بەکارهێنا، لەسەر زەمین رووبەرووی داعش وەستانەوە. لەو شەرە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەپشگیری لۆجستیی و ناردنی راویژکارو مەشق پێکەر و پشتگیری ئاسمانی بەشداربون، ئەڵبەتە کۆی پرۆسەکەش وێڕای قوربانی دانی گیانی زۆر لە ریزی هێزە شەرکەرەکان، بە کۆتایی هاتنی سەربازی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریاو عێڕاق کۆتایی هات. ئێستا دۆخێکی لەبار لەبەردەم هەرێمی کوردستان و کوردانی رۆژئاواشدا لە ئارادایە، بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، بەتایبەتی لەئاکامی ریفراندۆمەکەی ساڵی 2017 پەیوەندی نێوان ئەمریکاو هەرێمی کوردستانی بە ئاقارێکی خراپدا چووە. پشت تێکردنێکی روونی ئەمریکا دیاربوو بە رێگە دان بە هێرش کردنە سەر پێگەی هەرێمەکەو خستنەوەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان کە بەدەست کوردەوەبوون بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغداد. هەروەها لە سوریاش، کشانەوەی لەپڕی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیاو هێرشیان بۆ ئەوناوچانەی لە ژێر قەڵەم رەوی شەرواناندا بوو، تاڕادەیەک پەیوەندی نێوان پەیەدەو ئەمریکای بە تەواوەتی بەرەو ساردی و بێمتمانە برد. هەرچەندە ئەو هەڵویستە تاک لایەنانەی ئیدارەی ترامپ، گۆمی رەخنەی لە ئەمریکادا شڵەقاند، تەنانەت لەشەقامی ئەمریکاش بۆنی پشت تێکردن لە دۆستەکانت و خیانەت ناوزەدیان دەکرد و رای سیاسیش لە ئەنجومەنی نوێنەران هاوتای رای شەقام بوو . بە گشتی فرسەتێکی دی لەو دوو جێگایە لە ئارادایە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پەیوەندییە کە ماهییەتو گرنگی خۆی هەیە، بۆ کورد دۆخەکە چاوەروانی راوکەرە، ژینگە سیاسییەکەش لەبارە، بەرژەوەندی ئەمریکا ئەوە دەخوازێت، ئیدی روو نییە پاراستنی بەرژەوەندی و سیاسەتەکانیان لە ئایندەدا بەرەو کوێی تر لەنگەر بگرێت. بەگشتی دوا بەدوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێڕاق دەنگە ئەرێکانی دژ بەدەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێڕاق بەرزبۆوەو بنبیڕ نەکردنی هێرشە ساروخێکانی میلیشیاکان بۆ سەر دامەزراوە ئەمریکییەکان لە بەغداد، بیرکردنەوەیەکی لەسیاسەتی سەربازی ئەمریکادا زاڵ کرد، جێ نەهێشتنی عێڕاق بۆ ئێران، هەروەها پاراستنی کارمەندەکانیشیان، بەلام چۆن و لە کوێ؟ بەپێی زۆرێک لە زانیارییەکان رەنگە هەرێمی کوردستان بەدیلەکە بێت، بەڵام بەو نێوماڵە شپرزەیە، کورد دەتوانێت گەمەکەرێکی سیاسی باش بێت ! هەرچەندە هێشتا ئەمریکا بێ ئومێدنەبووە لە یەک خستنەوەی هێزەکانی حەفتاو هەشتای پارتی و یەكێتی، وا ساڵانێکە لە هەوڵدایە، تەنانەت هێشتا بیست هەزار پێشمەرگە، ئەمریکا موچەیان بۆ دابین دەکات و مەشقو راهێنانیان بەردەوامە. کەوابوو ئەمریکا رژدە لەسەر بوونی هێزێکی تۆکمە کە وەلای بۆ حیزب نەبێت و بۆ ئەوان بێت. ئێستا سەرکردەی سیاسی بەگشتی ئەوەی پێویستیان پێیەتی بەهای مەعنەویییە، واتە نیشان دانی جێدەستی سیاسی لە دۆزی کورددا، وەک لە دەسکەوتی ماددی کە لەچەندین ساتی گرنگدا لەگەڵ ئەمریکا، دەسکەوتی مادی و چەکو پێداویستی سەربازی، خەیاڵ بەر بووە. هەرێمی کوردستان لەبەر دەم ئەوەدایە، گەورەترین پێگەی ئەمریکا لەوێ بچەسپێت، هاوشێوەی بنکەکانیان لە ئیسرائیلو سعودییەو ئیمارات. ئەگەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی نوی کە تارادەیەکی زۆر هاوئاوازی ئەمریکایە، رای ئەمریکا نەگۆڕێت، بەوەی کە سیاسەتەکانی دوورە لە سەنگەرەکانی ئێرانەوە و پابەند دەبێت بە نەهێشتنی ئەو هێرشانەی جارجارە دەکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق. ئەوا کایەکە لەبەرژەوەندی کورددایە. لە دنیادا سیاسەت گریمانەیە، ئەوەش گریمانەیەکە کورد دەبێت ئامادە بێت بۆ قۆستنەوەی، کە زۆر جار رویداوە هەر گریمانەیەو بووەتە واقعیکی بەرجەستەکراو. لە رۆژئاواش راگەیاندنی یەکەم گرێبەستی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەن لیندسی گراهان سیناتۆری سەر بەکۆمارییەکان و نزیک لە سەرۆک ترامپ لە ئەنجومەنی نوێنەران و لەبەردەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکاوە، خۆبەخۆی خۆی ئاشتکردنەوەیەکی لایەنی بەرامبەرەو دەست گرتنە بەسەر وزەی ناوچەکەو دوور خستنەوەی ئێران و روسیایە لەوبوارە، هەروەها مانەوەو بەهێزبوونی پێگەی ئەمریکایە لە خۆرهەڵاتی فورات، بەشێوەیەکیش تارادەیەک دەتوانین بڵێین دانپێدانانێکی شاراوەی سیاسییە بە ئیدارەی خۆسەری، هەرچەندە هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەستەڵەکێکە زەحمەتە بە هەڵاوی ئەو پەیوەندییەی نێوان پەیەدەو ئەمریکا بتوێتەوە، وێڕای ئەوەش ئەمریکا لە هەوڵەکانی نەوەستاوە بە دوور خستنەوەی پەیەدە لە پەکەکە و دروستکردنی رێکەوتنێک لە نێوان شەڕکەرەکانی دوێنێ و دۆستەکانی ئەورۆی سەرخوانی نەوت. کورد نەگبەت نییەو کەم فرسەتیش نەبووە، کەسیش خیانەتی لێ نەکردووەو پشتیشی تێ نەکردووە، هەموو قۆناغێک سەرکردەی سیاسی خۆی دەوێت، دەشتوانێت راوچی بەرژەوەندییەکان بێت یان هەموو نەتەوەکە بکاتە نێچییر.
عەدنان تاڵەبانی رەنگە هیچ كاتێك بەراورد بەم رۆژانە گومان لەسەر جوڵانەوەی سیاسی و چەكداری كورد كە خۆیان بە شۆڕشی میللەتێك ناوی دەبەن دروست نەبووبێت, حكومڕانێتی هەرێم كە درێژكراوەی دەسەڵاتی شاخ و هەمان عەقڵیەتی شاخە و وەك خۆشیان دەیانوت ئەوان بەشەرعیەتی شاخ حكوم دەكەن, دوای نزیكەی 30 ساڵ خەڵك كە شكستی حكومدارێتی شارییان دەبینێت گومانی گەورەی لادروستبووە كردەوەو رەفتارەكانیشان لە شاخ پەیوەندی بەشۆڕشەوە هەبووبێ!, پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئامانجیان بووبێ مێژووی شاخیان وەكو شۆڕش بنوسرێتەوە لانیكەم ئەبوو درێژەیان بە ناكۆكییەكانی خۆیان و كردەوەو رەفتارە دزێوەكانی شاخیان لە شار نەدایە. لەم سەردەمەشدا هەر نوسین و كتێبێك بەچاوێكی رەخنەگرانە مێژووی هێزە سیاسییەكان لە شاخ بگێڕێتەوە, رەنگە پڕخوێنەرترین بن, بەتایبەت ئەگەر نوسەرەكە خۆی یەكێك بێت لە كارەكتەرەكانی ناو ئەو مێژووە. هەفتەی رابردوو بۆ كڕینی چەند كتێبێك لەناو بازاڕ چومە كتێبخانەی سلێمانی یەكێك لەوانە كتێبی (مێژوویەك لە لولەی تفەنگەوە – رۆژگارە سەختەكانی شاخ 1979 - 1991) بوو, وتیان نەماوە بڕۆ بۆ كتێخانەی غەزەلنوس ئەگەر لەوێش نەمابوو هەفتەی داهاتوو رەنگە لامان دەستبكەوێت ئەوكاتە سەرمان لێبدەرەوە, چومە كتێبخانەی غەزەلنوس لەناو هەزاران كتیبدا ئەم كتێبەش دانرابوو, كتێبەكەم هەڵگرت و سەیری ناوی نوسەرەكەیم كرد بۆ یەكەمجاربوو ناوەكەی بەرچاوم بكەوێت, ئەو كەسەی لە كتێبخانەكە بوو تەمەنی هەبوو دوای كەمێك گفتووگۆ تێگەیشتم خوێنەرێكی باشەو ئاستی سیاسی و رۆشنبیریشی بەرزە, هەندێك پرسیارم سەبارەت بە باكگراوەندی رۆشنبیری و مێژووی نوسەری كتێبەكە لێیكرد, دیاربوو كتێبەكەی خوێندبووەوە هەندێك زانیاری پێدام, هەر لەوكاتەدا دوو كەسی تر خۆیان كرد بە كتێبخانەكەدا یەكێكیان گەنجێكی باڵابەرزی ئەسمەر بوو داوای هەمان كتێبی كرد (مێژوویەك لە لولەی تفەنگەوە) و پارەكەی داناو وتی: "بە ژیانم كتێبم نەخوێندوەتەوە ئەمە یەكەم كتێبە بیخوێنمەوە". رەنگە هەر ئەو گومانە زۆرانەی خەڵك لەسەر "شۆڕشی كوردی" هۆكاری ئەوەبێت گەنجێك كە ناخوێنێتەوە بەڵام خوێندنەوەی ئەو كتێبە بە پێویست بزانیبێت!. هاوكات هۆكارێكی تری ئەوەی وایكردووە كتێبەكە سەرنجی زۆری بخرێتەسەر ئەوەیە باس لە كوشتنی ئەو كەسانە دەكات كە لەناو "شۆڕش"دا بوون و دواتر لەلایەن شۆِشەوە بڕیاری كوشتنیان دراوە. دیارە كتێبەكە نزیكەی دوو مانگە بڵاوكراوەتەوە, ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ كتێبەكەو ئاستی رۆشنبیری نوسەرەكەو زانیارییەكان و مێژووی رووداوەكان بكرێت پڕە لە هەڵەو كەموو كوڕی, بەڵام ئەوەی من مەبەستمە سەرنجی بخەمەسەر ئەوەیە نوسەر هەر ئەڵێی ئەم كتێبەی بۆ ئەوە نوسیوە هەرچی تاوانی "شۆڕش"ەكەیە بیخاتە ئەستۆی نەوشیروان مستەفا, تا لە شوێنێكدا لە ناونیشانێكدا نوسیوێتی " تاوانەكانی نێو كۆمەڵە لە ژیانی خەباتی سیاسی نەوشیروان مستەفادا", پێش كۆچی دوایی كاك نەوشیروان تارادەیەك بەنهێنی و لەپەناو پاساردا هەوڵدەدرا تاوانبار بكرێت, بەڵام دوای مردنی نەیارەكانی شاخی لە هەمولایەكەوە سەریان دەرهێناوەو هەوڵدەدەن هەموو هەڵەكانی یەكێتی لەسەردەمی شاخ بخەنە سەر نەوشیروان مستەفا, راستە نەوشیروان مستەفا سكرتێری كۆمەڵە و لە زۆربەی كاتدا كەسی دووەمی یەكێتی بووە, بەڵام دەسەڵاتی موتڵەق لای مام جەلال بووە, تا رادەیەكی زۆریش لە شاخدا پرنسیپی حزبی باشتر جێبەجێكراوەو مەكتەبی سیاسی بڕیاردەر و زۆربەی بڕیارەكان بە زۆرینەو كەمینە یەكلایی كراوەنەتەوە, بەڵام بۆچی ئەم نوسەرە هەرچی تاونی یەكێتی هەبووە لە شاخ دەیخاتە ئەستۆی نەوشیروان مستەفا ئەگەر بە فیتی كۆنە قین نەبێت؟!. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانە حەقە هاوڕێ نزیكەكانی كاك نەوشیروان ئەوانەی لە كۆمەڵەوە لەگەڵیدا و لەناو رووداوەكاندا بوون وەڵامیان هەبێت و ئەو مێژوانە راست بكەنەوە, بەڵام ئەوەی مێژووی هێزە سیاسییەكانی شاخ بخوێنێتەوە حەقیقەتی زۆری بۆ دەردەكەوێت, ئەگەر لە كارەساتی هەكارییەوە دەستپێبكەین بێویژدانیەكی گەورەیە هەموو هێزە سیاسییەكان وەكو یەك سەیر بكرێت, دواتریش چاوەڕوانی ئەوە بكەین لە دوای ئەو رووداوەوە قیاداتی ئەو كاتەی یەكێتی بە گوڵ وەڵامی پارتی و قیادە موەقەتەو ئەو هێزانە بداتەوە كە هاوپەیمانی و رێكەوتنیان لەگەڵ پارتیدا دەكرد. ئەگەر بەراوردی نێوان خەباتی سیاسی نەوشیروان مستەفا و هاوڕێكانی لەشاردا بكەین ئەو كات تاڕادەیەكی زۆر دەتوانین تێگەیشتنمان هەبێت كە كێ بۆ چاكەی گشتی سیاسەتی كردووە؟, جگە لەوەی كێ چی وت و كێ چی دەڵێت كەمترین بەڵگەی رووداوەكانی شاخ لە بەردەستن بەڵام لە زەمەنی شاردا بەڵگە زۆرن و ئەگەر گەمژەیی و خۆگێلكردنی لێدەركەین و بەچاوی حزبی داوەری نەكەین دەتوانین بڕیاری دروست بدەین, لە دوای راپەڕین ژمارەیەكی زۆری هاوخەباتەكانی كاك نەوشیروان خەریكی راو روت و پایەداركردنی دەسەڵاتی كەسی خۆیان بوون و چاوییان لەوەبوو چۆن دەسەڵات قۆرخبكەن, بەڵام بەڵگەكان لە بەردەستن لەو كاتەدا كاك نەوشیروان ئەم حیزب و ئەو حیزب ئەكات و هەوڵی دروستكردنی لۆبی ئەدات بۆ ئەوەی لەشاردا دەسەڵاتێك دابمەزرێنن بێ بەریبێت لە كارەكتەرەكانی شاخ و بتوانن نمونەیەكی باشی حكومڕانی بكەن, دواتریش هەوڵەكانی بۆ ریفۆرم لەناو یەكێتی و بۆ دواجاریش دروستكردنی هێزێكی سیاسی بێچەك بە هاوبەشی هاوڕێكانی بۆ گۆڕانكاری حەقیقەتی مێژوویین كەئەم سیاسییە چەند لە خەمی خەڵكدا بووە, باشە ئەوە كێبوو رێگری كرد لەوەی ئەم هەوڵانەی بەئاكام نەگەن, هەر هاوسەنگەرەكانی دوێنێی نەبوون بەهاوبەشی نەیارە تەقلیدیەكانیان!, ئێستا پرسیاری جدی ئەوەیە گومان لەمێژووی سیاسی كێ بكەین و كێ تاوانبار بكەین, نەوشیروان مستەفا یاخود ئەوانەی لە شاخەوە بۆ شار خەریكی پیلان و دوبەرەكین و وتار و قسەكانیشان جگە لە قسەی پوچ هیچی لای خەڵك جێكەوت نابێت؟!. نوسەر ئەم كتێبە وەك خۆی دەڵێت مێژوو دەگێڕێتەوە بەڵام زۆربەی ئەو رووداوانەی باسی دەكات رۆژ و مانگی مێژووەكەیان نەنوسراوە جگە لەو رووداوانەی لەسەرچاوەی ترەوە وەریگرتووە, ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نوسەر پەرتوكی یاداشتی نەبووەو ئێستا دانیشتووە چی بە خەیاڵیدا هاتووە نوسیوێتی, سەرباری ئەوەش نوسەر رەخنەی قوڵی لەحكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم هەیە, كەچی سەیر لەوەدایە تا ئێستاش شانازی بە ئەندامبون و بەردەوامبوونی لەناو یەكێتی دەكات!, وەك ئەوەی یەكێتی شەریكی دەسەڵات نەبێت و لە نیوەی هەرێمی كوردستانیشدا دەسەڵاتی موتڵەقی نەبێت!, بەرونی ئاراستەی نوسەر دیارە سەربەچی باڵێكی ناو یەكێتیەو لەبەرچی كێ تاوانبار دەكات و لەپێناوی چیدا ئەو كەسانەش دەكاتە پاڵەوان كە هەمیشە مایەی ئاژەوەو دووبەرەكی بوون, ئەم شێوازە لەنوسین گومان لەسەر خودی نوسەرەكە دروست دەكات بەوەی ئاخۆ لەخەمی گێڕانەوەی مێژوودا بووە یان هەوڵی هەڵواسینی كۆی ناشرینی و توندوتیژییەكانی قۆناغێك بە كەسێكدا؟.
فوئاد سدیق هەرێمی كوردستان، هەر بە تەنیا گرفتی ئابووری بۆ دروست نەكراوە،بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی خودی كۆمەڵگای كوردیش لە قەیراندایە، ئێستاش كۆمەڵگا خۆی دەرهاوێشتەی ئەم دۆخەیە، چونكە ئەو كاتانەی لە ساڵانی ٢٠٧ تا ٢٠١٣ كە بە رووكەش هیچ قەیرانێكی ئابووریش لەئارادا نەبوو، بەڵام ئەم كۆمەڵگایە لە ناوەوە بەتەواوی خۆی خۆی دەخواردەوەو چەندین قەیرانی جیا جیا پەكیخستبوو. ناچینە سەر دوێنێ، قسەیەك لەسەر ئەمڕۆ دەكەین. كوردستان كۆمەڵێك گرفتی تێئاڵاوە، ئەو گرفتانە، بەدوژمنایەتیكردنی یەكتری، زیاتر ئاڵۆزتر دەبن و رێگایەك بۆ قورتاربوون لەو تەنگانەیە ناهێلێتەوە، بەڵكو تەنیا بە هاوكاریكردنی یەكتری، دەتوانرێ بەسەر گرفتەكاندا زاڵ بین،بەشێوەیەك هەم حكومەتی هەرێم جوانتر بێت، هەم كۆمەڵگاش ئاسوودەتر بێت . ئێستا هەرێمی كوردستان، دۆخێكی تایبەت بە خۆی هەیە، نە لە رووی شوناسەوە، سەقامگیری و روونیی پێوە دیارە، نە لەرووی سەروەرییەوە وەك دەوڵەتانی دەوروبەرە، نە كۆمەڵگاكەشی ئاستی هوشیارییەكەی ئەوەندە بەرزە، بتوانێ برینی ئەم نیشتمان و گەلە تیمار بكات، كەواتە ئێمە لە دۆخێكی زۆر ئاڵۆزداین،بۆیە پێویستیمان بە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئەقڵی سیاسی و سیستەمی سیاسییە، ئەم داڕشتنەوەی ئەقڵییەتە سیاسی و سیستەمییە، لەسەر بنەمای تیۆرەكانی رەفتاری كۆمەڵایەتی بونیاد دەنرێتەوە، كە لە ئێستادا خودی رەفتارە كۆمەڵایەتییەكان، ئاستەنگن بۆ بەرەوپێشچوونی سیستەمی سیاسی. تێنەگەیشتنی نوخبەی ئەم هەرێمە، بەتایبەتیش نوخبەی رۆشنبیریی، بۆ ئەوە ناچن كە سیاسەت بۆ مرۆڤەكانەو، ئەوە مرۆڤیشە پەیڕەوی لێدەكات، كەواتە سیاسەتیش رەنگدانەوەی %١٠٠ ی ژینگە كۆمەڵایەتییەكەمانە، هەر لەبەر ئەوەشە، سیاسەتی رۆژهەڵاتی جیاوازە لەگەڵ سیاسەتی رۆژئاوایی، سیاسەتی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، تەواو جیاوازە لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆكاری بنچینەییش ئەوەیە رەفتارو ئاكاری مرۆڤ بە ژینگەی كۆمەڵایەتییەكانییەوە، بەستراوەتەوە. جەهلی ئۆپۆزیسیۆن(ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنمان هەبێت!) یان پسپۆرێكی سیاسی(ئەگەر پسپۆرمان هەبێت!) لەوەدایە، بیەوێت سیستەمی سیاسی لە وڵاتێكی دواكەوتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێك وەكوو سیاسەتی وڵاتێكی ئەسكەندەناڤی یان ئەمریكی یان سەنگافوری بگونجێنێ، ئەمە وەك ئەوە وایە، بتەوێ مەكینەی ئۆتۆمبێلێكی لادە یان بەرازیلی بخەیتە سەر ئۆتۆمبێلێكی جاگوار، یان مرسیدیس.یان كەرەستەی كۆمپیۆتەرێكی ساڵانی ٢٠٠٠ بتەوێ بخەیتە سەر نوێترین كۆمپیوتەری ٢٠٢٠ . ئەم ئەقڵیەتە سەر ناكەوێ ، ئەنجامەكەی هەر تێكشكاندن و ماڵوێرانی بەدوادا دێت و هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی نابێت.چونكە ژینگە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەریی خۆیان لە هەموو كات و سەردەمێكدا هەر هەبووەو هەیە. لێرەوە دەبێت لەوە تێبگەین، هەموو ئەو دەنگانەی داوای رووخاندن و هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم دەكەن، ئایا هیچ بەدیلێكی تەندروستی ئەوتۆیان پێیە كە ئاییندەیەكی خۆشگوزەرانمان بۆ مسۆگەر بكات؟، ئەم پرسیارە زۆر جەوهەرییە، ئایا كەرەستەی بونیادنانەوە لەبەردەستن؟ ژینگەی كۆمەڵایەتیمان تەندروستە؟ ، نوخبەی رۆشنبیری و سیاسیی و ئابووریمان نەشێواوە؟ ئەی كێن ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دەكەن و، دەشتوانن خۆشگوزەرانیمان بۆ مسۆگەرو فەراهەم بكەن؟! چ گرەنتییەك هەیە نامانخەنەوە ژێر پۆستاڵی حەشدی ناشەعبی، كە لە جەیشی ناشەعبییەكەی سەدام، زۆر زۆر مەترسیدارترو تۆقێنەرترن. چ گرەنتییەك هەیە، ئاژاوەو فەوزایەكی گەورە باڵ بەسەر ئەم هەرێمە ناكێشێت و كەس لە گیانی خۆیشی دڵنیا نابێت. ئێستا كاتی ئەوە هاتووە، بە ئەقڵێكی ساردو دڵێكی گەرمەوە، باس لە برینەكانی نیشتمان و نەتەوە بكەین و، هەوڵبدەین بە باشترین رێگا، چارەسەری ئەم دۆخە بكەین. واتا هەوڵەكانمان بۆ ئەوە نەبێت كە زیانی زیاترمان پێبگات، بەڵكو بۆئەوە بێت باشترین دەرمان بخەینە سەر برینەكانمان، تا زووتر چاكبینەوە. ئەو گرووپەی ئەمڕۆ لە كوردستان خۆپیشاندان دەكات و داوای رووخاندنی حكومەت دەكات، ئەم گرووپە لە خەڵكە زۆر هەژارو بێدەرامەتەكە نییە،ئەم گرووپەی بەرانبەر ئەو بارودۆخە سیاسییەی كوردستان وەستاونەتەوەو، خەڵكیش بەرەو توندوتیژی دەبات، زیاتر چینی ناوەڕاستە، چینی ناوەڕاست كاتێك هەست بەوە دەكات خەریكە پێگەكەی بەرانبەر بە گرووپ و چینەكانی تر لاواز بووە، یان لەدەستیدەدات، هەروەك ئەلیكس دوتۆكفیل دەیگوت: ئەوەی شۆڕشی فەرەنسای هەڵگیرساند، جووتیارانی هەژاری خۆ جێیی نەبوون،بەڵكو چینی ناوەڕاست بوون كاتێ دەیانبینی چەندین ساڵە دۆخی ئابووری و سیاسی وڵات بەرەو لاوازی مل دەنێ،ئیتر شۆڕشیان دروستكرد.. خەڵكی هەژارو نەدار لە بواری سیاسییەوە، هەرگیز رێكخراو نین، ئەوان بەردەوام سەرقاڵی نوقمێك نانن بۆ منداڵەكانیان و راكە راكەیانە بۆ پەیداكردنی نزمترین بژێوی ژیانی رۆژانەیان. ئەو ئاستی وشیارییەشیان نییە بتوانن خۆیان رێكبخەن، كەسێكیشیان لەناودا نییە تا بتوانێت رابەرایەتیان بكات. كەواتە ئەوانەی دروشمە زەقەكانی دژ بە حكومەت بەرزدەكەنەوە، ئەوكەسانەن هەست بە لەدەستدانی بەرژەوەندییەكانیان دەكەن، نەك ئەو كەسانە بن كە نانی سبەینێیان نەبێت. ئەگەر بە وردی سەیری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین، دەبینین ئەوەندەی ئینتیماو دڵسۆزی بۆ ئایین و مەزهەب و دەمارگرژی نەتەوەیی هەیە، نیو ئەوەندە لە خەمی بەدامەزراوەكردن و دادپەروەری و ...هتد نین، بۆیە دڵسۆزی بۆ نیشتمان لەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە زۆر كاڵبۆتەوە.باشترین نموونە كە لەمبارەیەوە لە ئێستادا زۆر زەقن ، یەمەن و لیبیایە. ئەم دوو وڵاتە كەوتوونەتە نێو گۆمی خوێنەوەو، هیچ ئاسۆیەكیشیان لێ دیار نییە، فەرموو توركیاو روسیاو ئەمریكاو ئێران وئیمارات و سعودیەو چەندین وڵاتانی دیكە، لەسەر خاكی لیبیاو یەمەن شەڕە قۆچانێیانە، زەرەرمەندی یەكەمیش خاك و گەلی ئەم دوو وڵاتەن، كە لە ئێستادا دۆخی ئابووری و پەروەردەیی و تەندروستی و،،هتد لەوپەڕی خراپیدایە، ئەمە لەكاتێكدا ئەم دوو وڵاتە خاوەنی سەروەری خۆیان و قەوارەی سیاسی خۆیانن، ئەی چی بۆ هەرێمی كوردستان بڵێین، كە هێشتا شۆڤینییەتی عەرەب بە هەمان ئەقڵیەتی بەعس چاوی بڕیوەتە ئەم هەرێمەو دەیەوێ داگیرمان بكاتەوە، وەك چۆن بینیمان كەركوكیان داگیر كردەوە. نوخبەی رۆشنبیری پێویستی بە یەكبوون هەیە، چونكە هێشتا ئەم نوخبەیەش گرفتی زۆری هەیەو نەیتوانیوە نە حكومەت نە میللەت بە رێگای باشترو باشتردا ئاراستە بكات، بۆیە پێش هەموو شتێك ئەم نوخبەیە پێویستی بە لەیەكتێگەیشتنێكی روون هەیە، ئەم لەیەكتێگەیشتنە ببێتە هەوێنی جدییەت لە هەوڵ و كارەكانیدا، كە هۆكاری بنچینەیەیی و سەرەكی بێت بۆئەوەی حكومەتی هەرێم بەردەوام خۆی ئەپدێت بكاتەوە، نەك قسە لەسەر رووخاندنی بكەین، چونكە دەبێت ئەوە بزانین خۆ ئەپدێد كردنەوە، كارێكی وەها سووك و سانا نییە،لەگەڵ خۆ ئەپدێد كردنەوەدا، كۆمەڵێك بابەتی نوێ دێنە ئاراوە، تۆ سەیركە لەناو هەموو فەیلەسووفەكاندا، تەنیا نیچە لە خۆ ئەپدێد كردنەوەدا، پێشڕەوە، چونكە توانی هەموو بەهاكانی رابردووی هەزاران ساڵە سەرەوژێر بكات و سەرلەنوێش دایڕشتەوە. بەڵام نیچەش كاتێ لەبەرانبەر خودای كریستیانەكان وەستایەوە، لەشوێنیدا، خودای زەردەشتییەكانی پیرۆزتر كرد!!. ئەم نموونەیەم بۆیە هێنایەوە، ئێمە نابێ بەدوای بەدیلێكی نادیاردا بكەوین، ناشبێت بۆ دواوە هەڵبێین، بەڵكو لەكاتی چەقبەستندا، پێویستمان بە هەنگاونانی جدی بەرەو پێشەوە هەیە، ئاخر ئەم میللەتە بەدبەختە لەوەتەی هەیە ماران گەزتی كراوەو دەكرێ، نوخبەی رۆشنبیری دەگەوجێندرێ، رووداوەكانی لەم هەرێمە روودەدەن، زۆر خەمناك و ترسناك و هەستیارن، چونكە كارەكتەرو هەڵسوڕاوی رووداوەكان، وشیار نین،بەدرۆی شاخدار، خەڵك فریودەدەن، لەئەنجامی رق لێبوونەوەو هەڵچوونێكدا، هەموو دۆخەكە تێكدەدەن. رووداوی لەمجۆرە تەواو بڤەیە،لەبەرئەوەشە ئێستا ئۆپۆزیسیۆنێكی حەقیقی بوونی نییە، چونكە چی متمانەو چی ئیرادە هەبوو، بەقوربانی كورسی كراوەو دەكرێ.ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، هەمیشە لەناخی مرۆڤدا، گورگێكی هار خۆی شاردۆتەوە، وەك تۆماس هۆبز نزیكەی (٤٥٠) ساڵ پێش ئێستا وتوویەتی: مرۆڤ گورگی مرۆڤە. كاتێك ئێمە دەتوانین بۆ یەكتری گورگ نەبین، ئەگەر وشیار بووبینەوەو هەمیشە سەرمان گەرم نەبێت، كاتێك مرۆڤ سەری گەرم دەبێت، ناتوانێ بە باشی بیربكاتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە هەمیشە یاساكانی ئاسمان و زەوی پێكناكۆكن،ئەو گورگە هەموو هەوڵەكانی بۆ پێشێلكردنی یاساكانە بە ئاسمان و زەوییەوە. چونكە هەموو كەسێك كۆمەڵێك خواست و هیواو ئارەزووی تایبەت بە خۆی هەیە،بەڵام بەهۆی ئەو ژینگەو ئەو كولتوورەی هەیەتی و بەهۆی ئەقڵییەتی زاڵی كۆمەڵگاوە، بەناچاری دەیشارێتەوە،لە هەر دەرفەتێكدا ئاسۆیەك دەربكەوێت، هەموو ئەو خواست و هیواو ئارەزووە پەنگخواردووەی تا بۆی بكرێ جێبەجێدەكات و نایشارێتەوە،تۆ سەیری رۆبسپێرRobespierre بكە، لە سەرەتای شۆڕشی فەرەنسا چ رۆڵێكی گەورەی بینی، كەچی دواتر چۆن بوو بە جەللاد و لە شۆڕش هەڵگەڕایەوەو پاشەكشێی پێ كرد ، بەڵام ئەنجامەكەی ئەوەبوو رۆبسپێر سەری لە جەستەی جیا كرایەوەو، شۆڕشیش رێگای خۆی وەرگرتەوە. خەڵكی كوردستان رێك ئەو ترسەی هەیە، ئەوانەی شەوان لە تیڤییەكاندا، خۆیان كردووە بە فریشتە، نموونەیەكی بچووكی رۆبسپێرن، میللەتی كوردیش ئەوەندە خیانەتی لێكراوەو ئەوەندە درۆی شاخداری لەگەڵ كراوە، بۆیە كورد وتەنی ماران گەزتی لە خشكەی گوریس دەترسێ. ئاخر پێویستە خەڵكی كوردستان هەمیشە ئەوەی لەبەرچاو بێت، كە هیچ هێزێكی ئیسلامی بە میانڕەوو توندڕەوەكانیانەوە، ناتوانن خواستەكانی خەڵك بەرجەستە بكەن و، هەرگیز لە ئاستی داخوازییەكانی خەڵكدا نابن، مومارەسەكردنی ژیان لە تیۆرەوە بۆ پراكتیك زۆر جیاوازە. ناشكرێ هەر تەوژم و گرووپێك سەریهەڵداو بە دروشمی رووخاندنی حكومەت و لەولایشەوە بە بەهەشتكردنی ژیانی خەڵك هاتە قسە، كۆمەڵگا پێشوازی لێ بكات، چونكە كۆمەڵگای كوردی لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا تاڵاوی پڕ لە درۆی زۆر چەشتووە. كارل پۆپەر دەڵێت: هەر حیزب و گرووپێك هات وتی دەمانەوێ ئەم كۆمەڵە خەڵكە بنێرینە دۆزەخ، بۆئەوەی ئەم كۆمەڵە خەڵكە بچنە بەهەشتەوە، ئەوا دڵنیابن، ئەم حیزب و گرووپانە دیكتاتۆری ملهوڕن و ناتوانن ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ خەڵك دابین بكەن. هەندێك لەوانەی بانگەشە بۆ رووخاندنی حكومەتی هەرێم دەكەن، دەیناسم كە پێشتر وەزیر بووە لەو حكومەتەو ئەوكات نوقەی لێوە نەدەهات، یان هەندێكی تر دەناسم كە فایلی رەشیان لەسەردەمی بەعسیبوونیاندا هەبووە، ئێستا داوای رووخاندنی حكومەت دەكەن!، ئەمە كارەساتە قەدەری میللەتێك بخەینە ژێر دەستی رەشی ئەوجۆرە كەسانە، ناكرێ موجازەفە بە چارەنووسی میللەتێك بكەین، بەهۆی چەند قسەیەكی گەرمی كۆنە بەعسییەك یان كۆنە وەزیرێك، تا پێیان كرا، خواردیان و بردیان، ئێستاش خۆیانمان لێ بكەن بە شۆڕشگێر و ، لەسەر حسابی خوێنی خەڵك و چارەنووسی نەتەوەیەك ،بچنەوە سەر سفرە رازاوەكەی جاران!.لەكوێی جیهان موجازەفە بە چارەنووسی گەل دەكرێ، جگە لە وڵاتانی دواكەوتوو، بۆنموونە یەمەن و لیبیا، فەرموو لەناو گۆمی خوێندان. لەبەر ئەو ترسەیە دەڵێم، ئێمە پێویستیمان بە ئەقڵێكی ئایندەیی هەیە، دوور لە میزاج و بەرژەوەندی تەسك و دوور لە ئەقلیەتی كۆیلایەتی و دوور لە تێڕوانینی نەخوێندەوارانە. ئەمجۆرە تێڕوانین و ئەقڵیەتەش هێشتا چەكەرەی نەكردووە، پێویستە كاری لەسەر بكەین، بۆئەوەی ئایندەی نیشتمان و نەتەوەكەمان روونتر بێت. بەرای من هەر كاتێ ئەم روانین و ئەقڵیەتە چەكەرەی كردو رەگی داكوتا، دەتوانین هەنگاوی گەورە بە ئاراستەی باشبوون بهاوێین، دوور لەو دروشمە ناشۆڕشگێڕانەو زۆر عاتیفییانە. نە دەوڵەتداری، نە سیستەمی سیاسی، بە دروشم و عاتیفە بەڕێوە ناچێت، هەنگاوی كردەیی دەوێت، كە سەرچاوەی ئەو هەنگاوە كردەییە، ئەقڵانییەت و ئەقڵی ئایندەییە. هەر بیركردنەوەیەك، رەفتارەكەی،رەفتارێكی مەعریفییانە(مەبەستم لە مەعریفە ئەپستمۆلۆجیا نییە، بەڵكو تێگەیشتنێكی زانستیانەو واقیعبینانەو ئاییندەخوازییە) نەبوو، كەواتە رووبەڕووی هەڵدێرمان دەكاتەوە. ئێمەش نامانەوێ رووبەڕووی هەڵدێر ببینەوە. چەرچڵ راستی گوت كاتێ وتی: ئیمپراتۆریای ئایندە، بریتییە لە ئیمپراتۆریای ئەقڵ. چونكە كە ئەقڵانییەت لە گەشەدابوو،وردە وردە ئەو بەرنامەیە جێگای خۆی قایم دەكات، كە كاری بۆ دەكرێ. بەبێ ئەقڵانییەت هەموو شتێك مایە پووچ دەمینێتەوە.حكومەتی هەرێم بەرنامەیەكی فراوانی چاكسازی خستە روو، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناو لەگەڵیدا قەیرانی ئابووری رووی تێكرد، ئەو بەرنامەیە جێبەجێ نەكرا، پێویستە هەموومان كارلەسەر ئەوە بكەین، ئەو بەرنامەیە جێبەجێبكرێ، بە جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیە، هەنگاوی باش دەچینە پێشەوە، ئەو كێشانەی رۆژانەو شەوانە لە تیڤییەكاندا باسیان لێوە دەكرێ، لەناو بەرنامەكەی چاكسازیدا، چارەسەر دەكرێن، كەواتە بۆچی كارێك بكەین، كە ببێتە هۆی چەقبەستنی چاكسازییەكە. ئاخر دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت، هەمیشە قەیرانە گەورەكان ئەنجامی زیانبەخشیان لێ دەكەوێتەوە، كە زۆرجار چاوەڕواننەكراون . ئێمە بە حساب ٣٠ ساڵە لە هەرێمێك دەژین كە خۆی ئیدارەی خۆی كردووە، بەڵام هێشتا خاوەنی شوناسێكیی نیشتمانی نین، ئاخر شوناسی نیشتمانی كاتێك دروستدەبێت، كە بیروباوەڕێكی هاوبەش لە لایەن خەڵكەوە پەیدا دەبێت و دان بە شەرعیەتی سیستەمی سیاسی وڵاتدا دەنرێت. جا گرنگ نییە سیستەمەكە دیموكراسی بێت یان لیبرالی یان .......هتد. لە هەر وڵاتێكدا هاووڵاتی دڵی بە سیستەمی حوكمڕانی خۆش نەبێت و شانازی پێوە نەكات، ناتشتوانێ هەموو تواناكانی خۆی بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت بخاتە كارەوە.ئەمە راستییەو دەشبێت دانی پێدا بنێین. شوناسی نیشتمانی هۆكاری یەكەمە بۆ متمانەكردن بەیەكتری، هاوكات رێگا بۆ پێشكەوتنی ئابووریش خۆشدەكات. ئێستا ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە چەمچەماڵ و هەڵەبجەو شوێنەكانی تر بەڕێوە دەچن، زۆر ئاڵۆزو شێواون، نە بەرنامەیەكی تازەو نیشتمانییان هەڵگرتووە، نە خاوەنیان هەیە، وەك بڵێی سەركردایەتیان بكات، نە هیچ ئەلتەرناتیڤێكیشیان هەیە، ئا لێرەدایە وشیاری كۆمەڵگە كە زۆر پێویستە، بەداخەوە، ئەو نوخبە سەقەتەی كوردیش كە ناوی لێنراوە نوخبە، رێژەیەكی یەكجار زۆریان ئاستی وشیارییان زۆر نزمە...بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی وشیاریی و مەعریفە رۆڵی خۆیان بینیوە، كە چۆن سوود لە هەڵەكانی خۆی وەربگرێت و جارێكی دیكە رێكیبخاتەوەو كەمترین هەڵەی تێدا رووبداتەوە، بۆ قورتار بوون لەم قەیرانەی تێیكەوتووین، پێویستی بە ئەقڵی گەورەو بیركردنەوەی جوان و جوانتر هەیە نەك هەڕەشەكردن و خۆ گیفكردنەوە لە یەكتری ..ئێستا لەنێو ئەو قەیرانانەدا، خەریكە دەنگە ناڕازییەكە خۆی بۆ جۆرێك لە ئاژاوەگێڕی دەگوازێتەوە، تێكدان زۆر زۆر ئاسانترە لە بونیادنانەوە، ئەوە لیبیاو یەمەن چۆن گیریان خواردووەو لەدەستیان دەرچوو.. ئێستا حزبە سیاسییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا زۆر كۆن بوونە، بەڵام نە حزبی نوێ دروست بووە بۆ لادانی ئەو دوو حزبەی (كۆماری و دیموكراتەكان) لە ئەمریكاو(كارو پارێزگاكان)یش لە بەریتانیا، نە بارەگاكانیشیان دەسووتێنرێن، بەڵكو خەڵك داوای خۆشگوزەرانی دەكات و رەخنەی بونیادنەرانە لە حكومەت دەگرێت.. فۆكۆیاما دەڵێت: گەورەترین گۆڕانكاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،هاتنی ترامپ بوو بۆ سەرۆكایەتی، دەڵێت، تاكە بەدبەختی ئەو وڵاتە سەركردەیەكی بێ توانا لە لووتكەی دەسەڵاتە كە زۆر پەرتەوازەكارە لە مێژووی تازەی وڵات، كاتێ ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕووی تێكرد، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی حوكمی نەگۆڕی، بەڵكو لەگەڵ ئەو دەوڵەتەی كە خۆی سەرۆكایەتیدەكرد لە حاڵەتی شەڕدا بوو ، بە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕق و كینە فەرمانڕەوایی كرد، لەجیاتی یەكێتیی نیشتمانی، قەیرانەكەی قۆستەوە بۆ شەڕكردن و زیادكردنی پەرتەوازەیی كۆمەڵایەتی، لاوازیی ئەدای ئەمریكی لە كاتی پەتاكە هۆكاری زۆرە، بەڵام گرنگترینیان ئەوەیە سەركردەیەكی نیشتمانی شكستی هێنا لە سەركردایەتیكردندا. فۆكۆیاما لەوە دوورتر دەڕواو پێشبینی ئەوە دەكات كە ئەگەر ویلایەتی دووەم لە نۆڤەمبەری 2020 درایەوە بە هەمان سەرۆك، ئەوا دەرفەتەكانی گەڕانەوەی دیموكراسی یان سیستەمی نێودەوڵەتیی لیبرالی كەمتر دەبنەوە، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەر چۆن بن، ئەوا دیاردەی جەمسەربەندیی توند هەر بۆ ولایەتە یەكگرتووەكان دەمێنێتەوە. ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەمیانی پەتاكە زەحمەت دەبێت، هەندێ هاندەر هەن بۆ زیانلێكەوتووانی تووڕە بۆ تانە لێدان لە شەرعییەتی هەڵبژاردنەكان، هەتا ئەگەر دیموكراتییەكان سەربكەون و كۆنتڕۆڵی كۆشكی سپی و هەردوو ئەنجومەنی كۆنگرسیان كرد، ئەوا دەوڵەت بە نیوەچڵی وەردەگرن، داخوازییەكانی كار بەدەست دێنن، بەڵام لەگەڵ كۆمەڵێك قەرز و بەرگرییەكی توند لە نەیارە سەرسەختەكاندا دەبن. ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم، كەلتووری لێبوردەیی بۆ پێكەوەژیانی نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەكان چەند گرنگە، نەبوونیشی هێندە زیاتر بۆ پاكتاوی رەگەزی گرووپەكان بەدەستی یەكتری ترسناكە. ئێمە لە كوردستان سەرەڕای هەموو ئەو زەحمەتیانەی كە لە رابردوودا بەناویدا رەتبووین، بەڵام كولتوورێكمان بۆ پێكەوە ژیان هەیە، با چیتر ئەو كولتوورە بریندار نەكەین و نەیشێوێنین،ئەو پێكەوە ژیانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە،هێشتا لە عێراقیش رەنگینەداوەتەوە، چونكە عێراق بۆتە دەوڵەتێكی تائیفی مەزهەبگەرایی. وڵاتانی دیموكراتی و بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی كەهێشتا دیموكراتی نەگەیشتۆتە ئاستی كامڵبوون، هەموو كات هەستدەكرێت لەنێوان حزبە سیاسییەكان و هاووڵاتیان جۆرێك لە بۆشایی یان جاری واش هەیە بێمتمانەیی دروستدەبێت و درزی تێدەكەوێت، هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو وڵاتانەی لە دەسپێكی پرۆسەی دیموكراتیدان، ئەركی حزب گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەڵام نە حزبەكان راشكاوانە تەسلیمی ئەو گۆڕانكاریانە دەبن، نە هاووڵاتیانیش قۆناخی ئێستا لەقۆناخی پێشتر جیادەكەنەوە، تۆ سەیر كە، یەک لەسەر سێی وڵاتان لە ئێستادا رژێمێکی سەرکوتکاری و خۆسەپێن بەڕێوەیان دەبەن و زۆرێک لە دیموکراسییەکان بوونەتە نێچیری پۆپۆلیزم. ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیکات بەرامبەر پشێلکاری مافەکانی مرۆڤ- وەک سەرکوتکردنی راگەیاندنی ئازادی و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی، چەوساندنەوەی کەمینە ئاینی و ئیتنییەکان، دڵڕەقی پۆلیس و کوشتنی بە ئامانجگیراو- تەنھا دەربڕینی نیگەرانییە. لە کاتێکدا جەنگ و ھەژاری و خۆسەپێنی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر بڵاو دەبنەوە. ئازادی و یەكسانی دوو پێوەری تەواو جیاوازن و تەنانەت دژ بە یەكیشن، كاتێك دەتەوێ بواری یەكسانی فراوانتر بكەی، بواری ئازادی بچووكتر دەبێتەوە، پێچەوانەكەشی هەر راستە، كاتێك ئازادی فەراهەم دەكرێ، یەكسانی باوی نامینێ. ھێشتا ئێمە رێگایەکی دورودرێژمان لە پێشە، ھەرچەندە ھەنگاوی گەورە ھەڵگیراون بۆ چارەسەرکردنی جیاکارییەکانی پەیوەست بە لایەنی جێندەر و ئیتنییەوە. پەیامەکە روونە: ھزری ئێمە چەقبەستو نییە. بە پێچەوانەوە، دووبارەھەڵسانگدنەوە بۆ بەھاکان رواڵەتێکی جێگیری پەرەسەندنی مرۆییە. لە ئێستادا پێویستییەکی زۆرمان بەم دووبارە ھەڵسگاندنەوەیە ھەیە بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی نوێ بۆ ھاوکاری جیھانی دابرێژین لەسەر بناغەی بنەماکانی پەیوەست بە کەرامەتی مرۆیی، یەکسانی، فرەیی و ھاوکاری. سەرکەوتنی ئەم سیستەمە بەندە بەوەی چاوپۆشی نەکرێت لە تاکڕەوی و ،دیالۆگ جێی ململانێی جیوپۆلەتیکی بگرێتەوە. لەوەش زیاتر، دەبێت دووبارە و بە شێوەیەکی ریشەیی بیر لە چەمکی ئاسایش بکرێتەوە. ھەروەھا دەبێت ھەنگاونان بۆ بنیاتنانی متمانە و چارەسەرکردنی کێشە ھاوبەشەکانی ( وەک ھێرشی ئەلیکترۆنی) جێی پشتبەستن بە چەکی ئەتۆمی و نمایشکردنی ھێزی سەربازی بگرێتەوە.
مەحمو رەزا ئەمین ئاوڕدانەوەیەک بۆ دواوە: پێویست ئەکا ئاوڕێک لەو زەمان و زەمینە بدەینەوە کە بزوتنەوەی گۆڕانی تیا لە دایک بو. بۆ دیاریکردنی هەلومەرجی ئەو کاتە، پشت بە ژمارەیەک وتاری کاک نەوشیروان ئەبەستم، کە داینەمۆی دروستکردنی بزوتنەوەی گۆڕان بو: "... لە کوردستان هەر سێ دەسەڵاتی: تەشریعی، تەنفیزی و قەزائی دامەزراون... بەڵام هەر سێکیان لە لایەن حیزبەوە دروست کراون و حیزب ئاراستەیان ئەکا و بە پێی فەرمان و رێنمایی و ئامۆژگاریی حیزب و لەو چوارچێوە سنوردارەدا ئەجوڵێن کە حیزب بۆی دیاری کردون.... یەکێ لە گەورەترین هەڵەکانی حیزبەکانی کوردستان، لە کاتی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی کوردیدا، لە دوای راپەڕین، تێکەڵاوکردنی دەسەڵاتی حیزب و حکومەت بو. ئەو هەڵەیەی کۆمەڵی کوردی دوچاری دەردی گران کرد، لە سەرو هەمویانەوە شەڕی ناوخۆ، میدیای دەسبەسەر، بێدادیی کۆمەڵایەتی و گەندەڵیی جۆراوجۆر"(١) "... سودمەندانی گەندەڵی، زۆرجار کە باسی گیروگرفتەکان ئەکەن بۆ ئەوەی رەهەندی سیاسی، کارگێڕی، دارایی، کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی گەندەڵی بشارنەوە، قەیرانی چەند پاڵوی ئێستای کوردستان لە مەسەلەی پارەوپول و دەوڵەمەن بونی چەند کەسێکا پچوک ئەکەنەوە. "... راستە پێکەوەنانی ناقانونی پارەوپول بەشێکە لە قەیرانی گەندەڵی، بەڵام گەندەڵی.. وەکو گانگرین چۆتە جەستەی حیزب و حکومەتەوە، لە هەمو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵەکەمانا رەنگی داوەتەوە.. "... پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مێژوی کوردا بە وەرچەرخانێکی سیاسیی گرنگ دا ئەنرێ. بەڵام لە هەمان کاتدا تەجروبەیەکە رەنگە تایبەت بێ بە کورد خۆی و لە وڵاتانی تری دنیادا نمونەی نە بێ. یەکەمین وەزارەت کە پێک هات سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی رێککەوتن: "... وەزیرەکان خۆیان دایان بنێن، بێ پرسی سەرۆکی وەزیران، بێ دەنگدانی ئازادی پارلەمان. "... ئەنجومەنی وەزیران کە ئەبێ بەرزترین دەسەڵاتی تەنفیزیی وڵات بێ، بۆتە بەڕێوەبەری وەزارەتەکانیان. لە سەرو ئەوانەوە حیزب دەسەڵاتی تەنفیزیی راستەقینەیە لە کوردستان: حیزب وەکیلی وەزیر و خەبیر و موستەشار دا ئەنێ حیزب بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دا ئەنێ حیزب قایمقام و مودیر ناحیە و سەرۆکی شارەوانی دا ئەنێ حیزب کارمەندی گەورە و بچوک دا ئەنێ بە واتەیەکی تر: دەسەڵاتی حیزب لە سەرو دەسەڵاتی تەنفیزییەوەیە... "... ئەرکی یەکەمی پارلەمان، باوەڕ بەخشین و باوەڕ سەندنەوەیە لە سەروەزیران و وەزیرەکان. بەڵام سەرکردایەتی هەردو حیزب بە کردەوە ئەم مافەیان لە پارلەمان سەندەوە. ئەوانەیان بە وەزیر سەپاند کە خۆیان ئەیان ویست، بێ ئەوەی رێ بدەن بە پارلەمان هیچ کەسێکیان رەت بکاتەوە... "... یەکێتی و پارتی داوودەزگای قەزایییشیان خستە ژێر دەسەڵاتی حیزبەوە: حیزب وەزیری عەدل دا ئەنێ حیزب ئەندامانی مەحکەمەی تەمیز دا ئەنێ حیزب ئەندامانی مەجلیسی قەزا دا ئەنێ حیزب حاکم دا ئەنێ حیزب مدعی عام و نائیبی مدعی عام دا ئەنێ حیزب کاتبی عەدل دا ئەنێ حیزب بەشی زۆری کارمەندانی گەورە و پچوکی داوودەزگای قەزایی دا ئەنێ "... سەرکردایەتی کورد، ئەویش بە لاسایی کردنەوەی بەعس، لە سەر حسابی پشتگوێخستنی پێوەری زانستی و ئاکادیمی، هەوڵی دا زانکۆ بکاتە مەڵبەندی حیزبایەتی: حیزب بۆ مەبەستی سیاسی، زانکۆی نوێ، کۆلیجی نوێ، پەیمانگای نوێ ئەکاتەوە. بێ ئەوەی گوێ بداتە دابینکردنی پێویستییەکانی جێبەجێکردنی حیزب سەرۆکی زانکۆ، راگری کۆلیج، سەرۆکی بەش، تەنانەت کارمەند و فەرمانبەرەکانی دا ئەنێ حیزب لە رێگەی رێکخستنی حیزبی و لە رێگەی رێکخراوەکانی قوتابیان و خوێندکارانەوە، دەس ئەخاتە ناو کاروباری زانکۆوە حیزب دەوری سەرەکی هەیە لە دیاریکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵای ماجستێر و دکتۆرا دا حیزب پێڕەوی پێوەری کارگێڕی و زانستی و قانونی ناکا لە دابەشکردنی کار و زەوی و پێشخستن و سەفەری دەرەوەدا، بە سەر مامۆستا و کارمەندەکانی دا.."(٢) "لە پاش ١٦ ساڵ حوکمڕانی، گوێ لە هەر هاووڵاتییەکی کوردستانی بگری، بە دەنگی بەرز و بە ئاشکرا ناڕەزایی دەر ئەبڕێ: ناڕەزایی دەر ئەبڕێ لە سەر کەمی خزمەتگوزاری ناڕەزایی دەر ئە بڕێ لە سەر خراپیی "ئەدائی" دائیرەکانی حکومەت ناڕەزایی دەر ئە بڕێ لە سەر جیاوازیکردن لە نێوان کابرایەکی حیزبی و کابرایەکی ناحیزبی و لە نێوان حیزبییەک و حیزبییەکی تردا ناڕەزایی دەر ئە بڕێ لە سەر بێعەدالەتی ناڕەزایی دەر ئە بڕێ لە سەر هەڵسوکەوتی کاربەدەستانی باڵا. ئەم ناڕەزایییە لە ناو هەمو توێژەکانی کۆمەڵدا لە هەمو بوارەکانی ژیاندا ئەبیسترێ و بە شێوەی جۆراوجۆر دەر ئە بڕدرێ. "... رۆژ بە رۆژ گلە و گازندە، سکاڵا، بێزاری، ناڕەزایی، توڕەیی، رەخنە، ئاهونزولە، تەنانەت جنێو و دوعای شەڕ، زیاد ئەکا، کۆ ئەبێتەوە و کەڵەکە ئەبێ و ئەبێتە دیاردەی گشتی و خوی کۆمەڵایەتی. سەرەڕای گەورەبونی بەردەوامی ئەم دەرکەوتە مەترسیدارە، دەسەڵاتدارانی وڵات، نە ئەبیستن و نە ئەبینن، نە هیچ هەنگاوێکی جدی ئەنێن بۆ چارەسەرکردنی"(٣) بزوتنەوەی گۆڕان زادە و لەدایکبوی ئەو هەلومەرجە سەختەی ئەو زەمانە بو. بەڵام ئێستا و دوای تێپەڕینی ١٢- ١٣ ساڵ بە سەر رەخنەکانی کاک نەوشیروانا، هەلومەرج لەسەر هەمو ئاستەکانی: سیاسی و ئابوری و کارگێڕی و کۆمەڵایەتی؛ تەشریعی و تەنفیزی و قەزایی؛ خزمەتگوزاریی جۆراجۆر و گەندەڵی و نادادی و زوڵم و ستەم و ژیان و بژێویی خەڵک، زۆر لەو زەمانە قوڵتر و گەورەتر و مەترسیدارترن. ئێستا ئێمە لە ئاستانەی فەشەلی یەکجارەکی دەسەڵات و حوکمڕانیی چەتەکانی کوردایەتی داین. کەچی تازە بە تازە سەرۆکارانی بزوتنەوەی گۆڕان لاف لێ ئەدەن کە "چونەتە ناو حوکمەت بۆ ئەوەی چاکی بکەن". ئەو لافەی کە هەرگیز نایەتە دی. سیاسەتی نەوتیی بزوتنەوەی گۆڕان: بزوتنەوەی گۆڕان ئەبو سیاسەتێکی نەوتیی رۆشنی هەبوایە. بەندە، ساڵی ٢٠١٠، لە کۆبونەوەیەکی فراوانی هەڵسوڕاوانی گۆڕانا لە گردەکە، پێشنیارم کرد سیاسەتێکی نەوتیی تایبەت بە (وزە)مان هەبێ. هەروەها داوام کرد لیژنەیەکی تایبەتی بۆ دیراسەکردن و پێشنیارکردنی سیاسەتێکی نەوتیی تایبەت بە بزوتنەوەی گۆڕان، پێک بهێنرێ. کۆبونەوەکە بڕیاری دروستکردنی لیژنەکەی دا و ئەرکی دروستکردن و سەرپەرشتیکردنیشی خستە ئەستۆم. ئەو کاتە هێشتا ژورەکان دروست نە کرا بون. لیژنەکە دروست کرا و لەماوەی چەن مانگێکا، چەن کۆبونەوەیەکی لەگەڵ چەن شارەزایەکی بواری نەوتا ئەنجام دا. راپۆرتێکی ٢٠ لاپەڕەیی نوسرا و درا بە سەرکردایەتی ئەو دەمی گۆڕان. راپۆرتەکە زیاتر لە ٢٠ خەتەر و خەلەلی سیاسەتی نەوتیی هەرێمی دیاری کرد بو. بۆ هەر خەلەل و خەتەرێک پێشنیاری چارەسەری کرد بو. داواشی کرد بو، بزوتنەوەی گۆڕان هەمو توانای بخاتە گەڕ بۆ رێگەگرتن لە ئیمزاکردنی گرێبەستی تری نەوتی و کاریش بکا بۆ هەموارکردنەوەی هەمو ئەو گرێبەستانەی وەزارەتەکەی ئاشتی هەورامی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانا ئیمزای کرد بون. مەخابن ئەو راپۆرتە ئیشی لەسەر نە کرا. بەڵام کاک نەوشیروان ٣ ساڵ پێشی ئەو راپۆرتە، لە وتاری (کێشەی نەوت: لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم دا) هەنێ بیروڕای خۆی دەر بڕیوە، بۆ تێگەیشتن لە رەئی ئەو، وەکو بەدیلی رەئی گۆڕان، چەن پەرەگرافێکی را ئەگوێزم بۆ ئێرە: "... گرێبەستەکانی ئیمزا کراون و قانونی نەوت و غازی کوردستان هەرچی بەند و باوێکی بە دواوە بێ و هەرچی تانەیەکی لێ بدرێ و هەرچی قسە و باسێکیان لە سەر بکرێ، هێشتا بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دا ئەنرێ لە بواری کەڵک وەرگرتن لە سامانی سروشتیی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریدا و لە بواری دابینکردنی پێویستییە ژیانییەکانی خەڵکی کوردستاندا، بە تایبەتی سوتەمەنی و کارەبا... "... بەڵام گەورەترین مەترسی لە سەر ئەم گرێبەستانە ئەوەیە لە تاریکیدا، لە ژوری داخراودا، بێ ئاگاداریی خەڵکی کوردستان، تەنانەت بێ ئاگاداری شارەزا و پسپۆڕی ئەم بوارە، ئەنجام ئەدرێن... "... بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لەم ململانێیەدا لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا بەهێز بێ، ئەبێ پشت ئەستور بێ بە پشتیوانیی خەڵک. بۆ ئەوەی پشتیوانیی خەڵک بە دەس بهێنێ، ئەبێ لە هەمو هەنگاوەکانیدا لە رۆشناییدا بە ئاشکرا کار بکا"(٤) کاک نەوشیروان کاتێک ئەم وتارەی نوسیوە کە هێشتا دۆسێی نەوتی هەرێم و گرێبەستەکانی، لە سەرەتای سەرەتادا بون و هیچ ئاسەوارێکی خراپیان لێ دەر نە کەوت بو. لەگەڵ ئەوەشا خوێنەر ئەگەر بچیتەوە سەر ئەسڵی وتارەکەی، ئەبینێ کە لەو وتارەدا چەن خەلەل و خەتەری گرێبەستەکانی نەوتی دیاری کردوە، وەکو: گرێبەستەکان لە تاریکی و ژوری داخراوا ئیمزا کراون نەبونەتە هۆی دابینکردنی سوتەمەنی و کارەبا بۆ هاووڵاتیان ژێرخانی ئابوریی وڵاتیان وێران کردوە نە زانراوە لایەنی گفتوگۆکەری کوردی کێ بوە! نە زانراوە کۆمپانیا بیانیەکان کێ بون! نە زانراوە گفتوگۆکان لەسەر چی بون! نە زانراوە سەرمایەی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی، کێ دابینی کردوە و مەرجەکانی چی بون و دوایی ئەم سەرمایەیە چۆن وەر ئەگیرێتەوە! نە زانراوە داهات و قازانجی نەوت چۆن دابەش ئەکرێ و پشکی کۆمپانیاکان و خەڵکی ناوچەکە و هی حوکمەتی هەرێم و حوکمەتی بەغا چەنە! بەڵام ساڵانێک دواتر کە، وردە وردە خەتەر و خەلەلەکانی سیاسەتی نەوتیی هەرێم دەر کەوتن، زۆر جار لە کۆڕ و دەمەتەقێکانیا کە دۆسێی نەوت ئەهاتە ناو باس، ئەی وت: "ئاشتی هەورامی باش هەمومانی خەڵەتاند". کاندیدی نوێی پارتی بۆ وەزارەتی سامانەسروشتییەکان و هەڵوێستی پارلەمانتارانی گۆڕان! پاش تێپەڕبونی ١٣ ساڵ بەسەر نوسینی ئەو وتارە و دەربڕینی ئەو هەمو گومانەدا، دۆسێی نەوت ئێستا لەوکاتە زۆر تاریکتر و ناشەفافتر و گەندەڵتر و خەتەرترە و تەواو پێچەوانەی روئیای تەڵخاویی بزوتنەوەی گۆڕانیشە. بەردەوامیش لە خراپەوە هەنگاو ئەنێ بۆ خراپتر. . زەرەرمەندی یەکەم لە هەمو ئەو خەلەل و گومانانە، خاک و خەڵکی کوردستان و سودمەندی یەکەمیش خێزانە ئۆلیگارشییەکانن کە، توانیویانە بە داهاتی ناڕۆشنی نەوت قوڵتر رەگی خۆیان داکوتن و دەوڵەمەنتر بن و ژمارەی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانیش لەوکاتە زۆر زیاتر و دڕتر بکەن. هەرچەن سیاسەتی نەوتیی هەرێم بە رێژەی نزیک لە ١٠٠% لە لایەن بنەماڵەی بەرزانییەوە داڕێژراوە و سودمەندی گەورە ئەوانن لە داهاتی نەوت، بەڵام یەکێتیی نیشتمانی بە پلەی یەک و حیزبەکانی تریش بە پلەی جیاجیا، بەشدارن لە شکستی سیاسەتی نەوتیی هەرێم "ئابوریی سەربەخۆ" دا. یەکێتی لەبەر ئەوەی وەکو پارتی، رێکخستنێکی پانوپۆڕ و هێزی میلیشیایی هەیە و پشکی داهاتی نەوتی بەرکەوتوە و چەپەڵی و دەسپیسی لە سامانی نەوت و غازا کردوە و بۆ رێگەگرتن لە سیاسەتی هەڵەی نەوت، هیچ کاردانەوەیەکی نەبوە، لایەنەکانی تریش لەبەر ئەوەی تا ئێستا وا رەفتار لەگەڵ دۆسێی نەوت و وەزارەتی سامانەسروشتییەکان ئەکەن، وەکو ئەوەی موڵکی صرفی بنەماڵەی بەرزانی بن و ئەوان ئازادن، بە خێری خۆیان چەنێ لە داهاتەکەی ئەدەنەوە بە خەڵک!. ئەوەی سەیر و مایەی سەرسوڕمانە، ئەوەیە کە لەم کابینە نوێیەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە فیگەرێکی بنەماڵەی بەرزانییە و لە شکستی سیاسەتی نەوتیی هەرێما پشکی هەیە، بە ناقانونی پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی بردوە بۆ خۆی (سەیری ئەم وتارەم بکە: https://www.awene.com/article?no=12174&auther=1432)، بێ ئەوەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، کە بەشداری حوکمەتن، بچوکترین ئیعتراز لە سەر ئەم قانونشکێنییە دەر بڕن. سەرەڕای شکستی سیاسەتی نەوتیی بنەماڵەی بەرزانی و رسوابونی هەرێم لە سایەی ئەم سیاسەتەدا، ئێستا پارتی شێخ بازی خاوەنی کۆمپانیای کار و خاوەنی پاڵاوگەی نەوتی کەڵەک و خاوەنی نزیک لە نیوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی، کاندید کردوە ببێ بە وەزیری سامانەسروشتییەکان. بە مەرجێ پارتییش وەکو حیزب، لە زەرەرمەندەکانی سیاسەتی نەوتە، چونکە ناوی زڕاوە و، لە دۆسێی گەندەڵیی نەوت و غازدا باجی دەسکەوتەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بەرزانی ئەدا. ئەمە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هەر وایە. ئەم کاندیدە، ئەگەر لە پارلەمان تێپەڕێ و ببێ بە وەزیر، چەندین خەتەری گەورە بۆ هەرێمی کوردستان دروست ئەکا، لەوانە: یەکەم: پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لە سیاسەتی نەوتیی هەرێما بە یەکجاری شکستیان هێناوە. بۆیە نابێ رێگە بدرێ ئەم وەزارەتە وەرگرنەوە. پێویستە باجی شکستەکە بدەن. دوەم: ئەم کاندیدە یەکێکە لە موستەفیدە گەورەکانی گەندەڵیی دۆسێی نەوت و غاز. لە سایەی ئەم گەندەڵییەدا، لە هیچەوە بوە بە خاوەنی ملیاران دۆلار، کە نازانرێ چۆنی پەیا کردون. سێیەم: ئەگەر شێخ باز ببێ بە وەزیر، شتێ دروست ئەبێ کە پێی ئەوترێ (تچارب المصالح). بە مانا: شێخ باز لە نێوان بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی خۆی و وەلینیعمەتەکانیا لە لایەک و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لە لایەکی ترەوە، بەرژەوەندی خۆی و وەلینیعمەتەکانی هەڵەبژێرێ و لە ئاشتی هەورامی خراپترمان پێ نەکا، هەرگیز ناتوانێ لەو باشتر بکا. چونکە، ئەگەر ئاشتی هەورامی بە ملیۆنان دۆلار قازانجی لە گەندەڵیی نەوت و غاز کرد بێ، قازانجی شێخ باز بە ملیاران دۆلارە. چوارەم: گەورەترین و خەتەرترین سەرچاوەی گەندەڵی ئەم وەزارەتەیە. هەتا ئەم وەزارەتە لەدەستی بنەماڵەی بەرزانی و دەسوپێوەنەکانیا بێ، چاکسازیکردن بێجگە لە ئیدیعایەکی پڕوپوچ هیچ شتێکی کە نیە. لەبەر ئەو هۆیانەی سەرەوە، نابێ پارلەمانتارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ بدەن بە شێخ باز ببێ بە وەزیر. نەک هەر شێخ باز، بەڵکو ئەرکی سەرشانی پارلەمانتارەکانی گۆڕانە کە دەنگ بە هیچ کاندیدێکی پارتی نە دەن ببێ بە وەزیری سامانەسروشتییەکان. چونکە سیاسەتی نەوتیی بنەماڵەی بەرزانی شکستی یەکجارەکی هێناوە و هەر کاندیدێکی تریان ببێ بە وەزیری ئەم وەزارەتە، لەسەر هەمان رێچکە ئەڕوا کە، ئەنجامەکەی دەوڵەمەنترکردنی ئەندامانی بنەماڵە سیاسییەکان و وێرانترکردنی ئابوری و ژینگەی کوردستانە. لە لایەکی ترەوە، دەنگدان بە هەر کاندیدێکی پارتی، پارلەمانتار دوچاری "الحنپ بالیمین" ئەکا. چونکە سوێندی بە خوای گەورە خواردوە کە: "پارێزگاریی یەکێتیی گەل و خاکی کوردستانی عیراق و بەرژەوەندییە باڵاکانی بکا". ئەگەر پارتی، دوای ئەو هەمو گەندەڵییە لە دۆسێی نەوت و ئەو هەمو شکستە لە سیاسەتی نەوتیدا بەسەر هەرێمی کوردستانیا هێناوە، جارێکی کە ئەم وەزارەتە وەر بگرێتەوە، ئەوا گەورەترین زەربە بەر "بەرژەوەندیی خاک و خەڵکی کوردستان" ئەکەوێ کە، پارلەمانتار سوێندی خواردوە بی پارێزێ. جیا لە پارلەمانتاری فراکسیۆنەکانی تر، پارلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەردەم خوا و خەڵکی کوردستان و دەنگدەرانی بزوتنەوەکەشا بەرپرسیار ئەبن. چونکە بەشێکی کاریگەر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، چاکسازیی بنەڕەتی بوە لە دۆسێی نەوت و غازا: بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستی ١٤٨ی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ی پارلەمانی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی "لە سەر ئاستی سامانی سروشتی" ١٥ خاڵی ژماردوە، لێرەدا چەن خاڵێکی بیری پارلەمانتارەکانی گۆڕان ئەخەمەوە: "١. مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتیی سەرزەوی و ژێر زەوی، وەک موڵکی هەمو هاووڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی. وەک لە مادەی ١١١ی دەستوری عیراقدا هاتوە. "٢. کاراکردنی رۆڵی چاودێری و لێپرسینەوەی پارلەمان لە سیاسەتی نەوت و غاز و سامانی سروشتی... هتد. "٧. لە ماوەی یەک مانگدا خاوەندارێتی هەردو پاڵاوگەی بازیان و کەڵەک بدرێتەوە بە حکومەتی هەرێم... هتد. "٩. دەزگای چاودێریی دارایی لێکۆڵینەوە لە کۆی داهاتی نەوت و غازی سروشتی و داهاتی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوخۆ بکا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوا، لە بڕی بەرهەمهاتو تا نرخی فرۆشتن و داشکاندنەکان و پارەی بەدەسهاتو لەگەڵ چۆنێتی بەکارهێنانی پارەکەی". "١٤. هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئەو گرێبەستانەی تایبەتن بە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لە لایەن کۆمپانیای بەرپرسە حیزبییەکان و سپاردنی ئەم ئەرکە بە پۆلیسی نەوت و غاز. "١٥. هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێم لە رێی دامەزراوە فیدراڵییە تایبەتمەندەکانی عیراقەوە، بە بەشداری نوێنەری هەرێمی کوردستان، بە پێی مادەکانی ١١١ و ١١٢ی دەستوری عیراق، لە ژێر چاودێری پارلەمانی کوردستان و دامەزراوە چاودێرییەکانی هەرێم و عیراقدا". کەواتە، ئەگەر هەر پارلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ بە هەر کاندیدێکی پارتی بدا ببێ بە وەزیری سامانەسروشتییەکان، خیانەت لە دەنگدەرەکانی ئەکا. پارلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەتوانن تەنیا کاتێک دەنگ بە وەزیری ئەم وەزارەتە بدەن کە، کەسێکی پرۆفیشناڵی بێلایەنی نەزیهـ و دڵسۆزی نیشتمان بێ، نەک دەسکەلای حیزب و بنەماڵەی حیزبی. ئەگەر ئەمە ئەستەم بو، گرنگە بایکۆتی دانیشتنی متمانەپێدان بکەن، یان بە دژ دەنگ بدەن. بۆ ئەوەی هەم ویژدانی خۆیان ئاسودە کەن هەم خیانەت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بزوتنەوەکەیان نە کەن. بەم بۆنەیەوە، کاک نەوشیروان ١٢ ساڵ لەمەوبەر، لە بابەتی "حیزب و دەسەڵاتی تەشریعی"دا نوسیوێتی: "ئایا ئیتر کاتی ئەوە نە هاتوە حیزب واز لە پارلەمانتار بهێنێ ئەندامەکانی بە پێی ویژدانی نیشتمانییان، بە ئازادی کار بکەن، نەک بە پێی فەرمان و رێنمایی حیزب"(٥) گرنگە پارلەمانتارانی گۆڕان بزانن، ئەگەر بە گوێرەی ویژدانی خۆیان و ویستی دەنگدەرەکانیان دەنگ بدەن، نەک بە ویستی چەن فیگەرێکی دیاریکراوی بزوتنەوەکە، ئەوا هەم خوا و خەڵک و دەنگدەرەکانیان رازی و هەم دامەزرێنەری کۆچکردوی بزوتنەوەکەشیان لە گۆڕەکەیا ئاسودە ئەکەن. هەلێکی مێژویی بۆ هەمو پارلەمانتارانی نا رازی لە دۆسێی نەوت و غاز و وەزارەتی سامانەسروشتییەکان هەڵکەوتوە. ئەگەر بە ویژدان دەنگ بدەن نەک بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆ و حیزب، مێژویەک بۆ خۆیان ئەنوسنەوە. بە پێچەوانەوە، بەر ئاهونزولە و دوعای شەڕی ملیۆنان خەڵکی بەلەنگازی کوردستان ئە کەون. ----------------------- سەرچاوە: ١. نەوشیروان مستەفا ئەمین، گۆڕان لێرەوە دەس پێ ئەکا: جیاکردنەوەی حیزب لە حکومەت، ئێمە و ئەوان ناکۆکییەکانمان لە سەر چین؟ چاپی چوارەم، چاپخانەی زەرگەتە، سلێمانی، ٢٠٠٩، ل١٠، ١٢- ١٣ ٢. هـ. س. پ، وتاری حیزب و حوکم: ئەزمونی کوردستان، ل٤٤- ٥٤ ٣. هـ. س. پ، وتاری دوای ئەم هەمو رەخنەیە ئینجا چی؟، ل٨١- ٨٢ ٤. هـ. س. پ، وتاری کێشەی نەوت: لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمدا، ل٤٣ ٥. هـ. س. پ، وتاری حیزب و حوکم: ئەزمونی کوردستان، ل٥٠
کەمال رەئوف موستەفا کازمی لەیەکەم جوڵەیەوە تا ئێستا توانیویەتی تارادەیەکی باش سەرنجی چاودێران و شەقامی عێراقی بەلای خۆیدا رابکێشێت، جیاوازی کازمی و ئەوانی تر، تەنها ئەوەنییە، کە کازمی خاوەن حزب و هێزی ملیشیا و کورسی پەرلەمان نییە، بەڵکو بەشێک لەوەی سەرنجی خەڵکی راکێشاوە، ئەوەیە، کە بوێرانە هەنگاو هەڵدەگرێت و بەرەورووی تەحەدیەکان دەبێتەوە. گەرانەوەی سەرۆک وەزیرانی تازە بۆ شەقام و دروستکردنی گروپی گەورە لە دەستەی راوێژکارانی لە خەڵکی نارازی و خوێنی تازە و کەسایەتیە دیارەکانی کۆرەپانی تەحریرو بریارە خێراکانی لەسەر گرتنە دەستی دەروازە سنورییەکان و جێگۆرکێی بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکان، هەمووئەوانە بەیەکەوە ئەوە نیشاندەدەن، کازمی دەیەوێت جیاوازتر لەوانی پێشوو، جوڵە بکات و لەو ماوە کورتەی لەبەردەستیایەتی خۆی وەک فریادرەس نمیاش بکات. لەراستیدا بەشێک لەگرفتی عێراقی نوێ ئەوەیە، کە تەوافقی نێو سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی عێراق( کورد، شیعە سوننە) لەسەر پشک و پۆستەکان هۆکاری ئەم دۆخەن، بەڵام گرفتی سەرەکی عێراق لە ١٧ ساڵی رابردوو ئەوە بووە، کە هێزەسەرەکییەکان کارئاسانیان کردوە بۆ دەستێوەردانی هێزی دەرەکی و عێراقیان کردۆتە مەیدانی ململانێیەتی ئەقلیمی و جیهانی، بەتایبەتی کەئەو تەوافقە لەبری ئەوەی ببێتە هۆی کۆکردنەوە و سازانی پێکهاتەکان و دروستکردنی چەتری نیشتمانی، بەپێچەوانەوە هەر یەک لەلایەک کار لەسەر بەهێزکردنی خۆی و لاوازکردنی ئەوی دی دەکات، بە دەستبەسەراگرتنی سەرچاوەی داهاتی گشتی و خۆهەڵواسینی بە وڵاتانی رکبەری ناوچەکە، لەوانە جەمسەری شیعە و سوننە، ئەمەش جگەلەوەی دابرانی گەورە بۆگەلی عێراق دروست کردوە، لەهەمان کاتیشدا ناداد پەروەریەکی زۆری برەو پێداوە و دەست و پێی حکومەتی شەتەک داوە و قوربانیەکەشی بەگشتی خەڵک بووە، بۆیە ئەرکی کازمی لەوە قورسترە، لەدیداری خۆپیشاندەران و تەوازوعی هەڵسوکەوت کورت بکرێتەوە، لەوەش دژوارترە، کە پێشبینی دەکرێت بەبریاری حکومەتێکی کاتی بتوانرێت چارەسەری پرسگەلێک بکرێت، کە تا ئێستا پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراقی والێکردوە هەریەک لەدۆڵێک بێت. دیارە چارەسەر موستەحیل نییە، بەڵام ئەوەی کە ئەمرۆ دەبینرێت لەپرۆسەیەکی شێنەیی و بەرنامە بۆدارێژراو دروست بووە، مەترسەکەش ئەوەیە ئەم دۆخە بەرژەوەندی گەورەو هێزی گەورەی چووەتە پشت، بۆیە چارەسەریش دەبێت بەپرۆسەیەک بێت و هێزی گەورەی نێودەوڵەتی و وزەی شەقام بەراشکاوانە بچنە پشتی، کازمی یان هەر کەسێکی تر گەربیەوێت عێراق لەم پشێویی و ئاڵۆزیە دەربهێنێت و بیخاتە سەر سکەی دەوڵەتسازی، بەدور لەتێروانینی کودەتا، راستەوخۆ پێویستی بەبەدەستهێنانی پشتیوانی ناوخۆو دەرەکی هەیە، پێویستی بە پرۆژەو بەرنامەی رۆشن هەیە، تابتوانێت عێراق لەمەداری سعودی، تورکی، ئیرانی و دەسەڵاتی شیعەگەرایی، دەبهێنێت، عێراق سەرەتا پێویستی بەوەیە، وەک خۆیان دەڵێن، چەک بگرەرێتەوە دەست دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئیرادەی چاکسازی و داد پەروەری وەک پرۆژەیەکی سەرەکی میللی تەبەنی بکرێت و گوشار دروست بکرێت تا بکرێتە خواستی نارەزایەتی هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکە. کازمی خۆی چیدەکات.. خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە، ئەوەی تێپەراند، کە شیعە مەزهەبەکان هەر دەنگ بەدروشمە کۆنەکان و بەلایەنە شیعییە کلاسیکییەکان بدەنەوە، ئێستا دەنگدەران بەگشتی شیعەگەرێتی و کوردایەتی موزەیەف و سوننە گەرایی بەرچاویان لێڵ ناکات، نارەزایەتیەکانی ناو سوننەو کورد لەهەرێم، خۆپیشاندانەکانی شارە شیعە نیشینەکان چاوەروانی ئەوەی لێدەکرێت، خولیای گەران بەدوای پرۆژەی نیشتمانی هەم و مەراقی مەساحەیەکی فراوانی دەنگدەران بێت. راستە لایەنەکان هەریەکەو بەشی خۆیان دەنگدەریان هەیە، بەڵام ئاراستە فراوانەکەی ناوخەڵک گۆرانکاری گەورەی بەسەردا هاتوە، خۆ گەر کازمی بتوانێت، لەژێر چەتری نیشتمانی و بەرەی دژە گەندەڵی هێزو توانای خۆی لەسەر ئاستی عێراق کۆبکاتەوە، بەدڵنیاییەوە، کازمی دوای هەڵبژاردنەکان دەبێتە ژمارەیەکی گەورەو ئەم کازمییەی ئێستا نابێت، ئەوکاتە بریارو جوڵەکانیشی فراوانتر دەبن لەوەی ئێستا دەبینرێت، دیارە ئەمە کارێکی ئاسان و رێگایەکی بێ گرێوگوڵ نییە، خۆ گەر کازمی لەماوەی ئەم چەند مانگەی لەبەردەمیدا ماوە، بتوانێت هەندێک چالاکی باشتر و کاریگەر تر دژی گەندەڵکاران ئەنجام بدات، بتوانێت هەندێک لەخواریەکانی حوکمرانی راست بکاتەوە، ئەوا کارئاسانی زیاتر بۆ ئەوسەری خۆیی دەکات، خۆ گەربەهەر بەهانەیەک پاشەکشەشیی کرد، هەموو ئەوانەی کراون یەکسانی سفردەکرێتەوەو هەموو جوڵەکانی وەک کارێکی هەڵخەڵەتێنەرانەی پۆپۆلیستانەوە لێکدانەوەی بۆدەکرێت و لەباتی هێوابەخشی نائومێدی لەناو خەڵک زیاتر دەکات، ئەوکاتە لەبری فریادرەس وەک مونافیقێکی سیاسی سەیر دەکرێت.
زانا توفیق بەگ سەرەکیترین بزوێنەری هەر سیستەمێکی سیاسی بریتیە لە کۆکردنەوەی هە مووان وپێکەوەژیانێکی هاوبەش لەسەر بنەماکانی سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی فرەچەشنی کەلتوری سیاسی و بڕوا بوون بە بنەماکانی دروستکردنی دەوڵەتەێکی هاووڵاتی بەبێ دروستکردنی سانسۆری سیاسی لەناوکۆمەڵگادا ، هەوڵدان بۆ دروستکردنی بیئەیەکی سیاسی هەمە ڕەنگ و جیاواز لەناو سیستەمەکەدا وە بڕوا بوون بە پڕۆلالیزمی سیاسی کۆکردنەوەی هە موو معتەقەداتەکان لەناو بازنەی دەسەڵاتی سیاسی دا بێ گوێدانە زۆرینەو کەمینەی سیاسی هاوکات دروستکردنی جورێك لە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی بۆ پیادەکردنی ئارامی گشتی . کارکردن بۆ دروستکردنی ئەو بنەما و پرنسیپانەی کە دەوڵەتی هاووڵاتی و سیستەمێکی سیاسی تەندروستی لی دروستدەکرێت ، پێویستمان بە گوڕانکاری بەردەوام هەیە لەناو کایەی سیاسی و دام دەزگا سیاسێکان کە خۆی لە شێوازی نوێی کارکردنی حیزبی سیاسی وئالوگۆڕکردنی بیروباوەڕەکان لەناو دەسەڵاتی سیاسی حیزبی و سیستەمی سیاسی دا دەبینێتەوە بەجورێك ئەگەر هاتوو هەر ئاڕاستەیەك بە خەیاڵی دروستکردنی سیستەمێکی تاكڕەویی یان تاک حیزبی هەنگاوی نا ئەوا دە بێت کۆی گشتی کۆمەڵگاو دەزگاو رێکخراوەکانی سڤیل بەرامبەر ئەم میولە ترسناکە هەنگاوی جدی و پراکتیکی بهاوێن بۆ لەمپەڕخستنە بەردەمی جیبەجێ نەکردنی سیستەمی تاك حیزبی ، بەتایبەتی ئەم جۆرە سیستەمە لە دوای کەوتنی بلۆکی سۆشیالستی یەکێتی سوڤیەتی کۆنەوە کۆتای پێ هاتووە ، وە مۆدێلەکانی لە ئێستادا کەمترین نمونەیان ماوە کەهیچ کۆمەڵگایەك نایەنوێت دووبارە بکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ دۆخی سانسۆری سیاسی و کەمکردنەوەی ئازادێکان لەژێر تایتڵی دروشمە شوڕشگێڕکان و دروشە قەومێکان دا . دۆخی سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان لە نێوان پانتایەکانی ئازاد و بنەماکانی سیستەمی دیموکراسی و سانسوری سیاسیدا لەچ دۆخێکدایە ، ئایا بیرکردنەوەی کارێکتەرەسیاسێکانی هەرێم بە کۆی گشتی هەموو پارتە سیاسێکانی هەرێم تاچ ئەندازەیەك بڕوایان بە یەکیتر قبوڵکردن و کەلتوری دیالۆگ هەیە بۆ چارەسەری ململانیە سیاسێکان دا ئەمە ئەوپرسیارە جەوهەریە کە دەتوانین لێرەو دەست بۆ برینەکانی هەرێمی کوردستان بنێن؟ ئایا پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دا بە قۆناخی سروشتی خۆیدا تێپەڕیەوە وەکو هە موو دەوڵەتەکانی ئێستاو حیزبە سیاسێکانی دنیا؟ ئایا گۆتاری سیاسی ئێمە دەمامکدارە یان خۆی خاوەنی خۆیەتی و روئیایی ڕوونەو دەزانێت بۆ چ ئاڕاستەیەك هەنگاوی ئەرێنی و سودبەخش دەنێت ؟ ئایا تاچ ئەندازەیەك سیستەمی سیاسی و توانای دارایی هەرێم تێکەڵ بە یەکتری کراون بۆ بەهێزکردنی ئەنزیمەی سیاسی و بەرگریکردن لە چوارچێوەی سنوری سیاسی ووڵات.. ئەمانە پرسیارگەلێکن بۆ چارەسەرکردنی ئەنزیمەی سیاسی و بڕوابوون بە سیستەمێکی سیاسی پرۆلالیزم واتە فرە لایەنی و فرەچەشنی وە هاوکات بڕوابوون بە کەلتوری جیاوازی سیاسی و کەلتوری یەکترقبوڵکردن وە دوورکەوتنەوە لە مینتالیتی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و سیاسی چۆنکە هەر میکانیزمێکی توندوتیژ لەلایەن دەسەلاتی سیاسی وە پەیوەندییەکی دینامیکی تەواوی هەیە بەکۆی گشتی سیستەمەکەوە ، هەندێ جار زادەی ڕەنگدانەوەی ئاستی هوشیارو تێگەیشتنی کۆمەڵگایە چۆنکە هەر فۆرمێکی سیاسی هەڵقووڵاوی بەشێکە لە چین وتوێژاڵەکانی کۆمەڵگایە بۆیە دەبێت پێش ئەوەی ئێمە دەست بۆچارەسەری سیستەمی سیاسی بەرێن دەبێت گۆنکاری لە شێوازی بیرکردنەوەی هاووڵاتیان وە پێداجوونەوە بۆ هەڵسەکەوت و ئاکارەکانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیتی کۆمەڵگاکەمان بکرێت پاشان بە ئاسانی دەتوانی هەمووگوڕانکاریەکی سیاسی بەبێ توندوتیژی جێبەجێ بکەین.
جەلال جەوهەر بەشی یەکەم: بەهۆی شوێنی گرنگ و پڕ بایەخی کوردستان لە ڕووی ئابوری، وسیاسی، وبەهۆی داگیرکردنی کوردستان و چەوساندنەوەی نەتەوەیی، و بە حوکمی جوگرافیای سیاسی کوردستان، کە دەکەوێتە نێوان دەوڵەتە زلهێزەکانی ناوچەکە، کوردستان بەسەدان ساڵە بووە بە ناوەندی ململانێی و شەڕی نێوان کورد و دەوڵەتانی ناوچەکە لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە بووە بە ناوەندی ململانێی و شەڕی زلهێزەکانی دونیاو دەوڵەتانی ناوچەکە. لەدوای خەباتێکی دوورو درێژی سیاسی و جەماوەری و چەکداری لە کوردستانی عێراق، و قوربانییەکی زۆری گیانی، ئابوری، کۆمەڵایەتی،... هەرێمێکی سیاسی و دەستوری هاتۆتە بەرهەم، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵدا، بە ناوی هەرێمی کوردستان- عێراق. ئەم هەرێمە لە ماوەی (29) ساڵی حوکمڕانی خۆیدا، ئارامی وسەقامگیری تەواوی بەخۆیەوە نەبینیوە، چ بەهۆی ململانێی و شەڕ هێزو لایەنە چەکدارەکان (پارتی و یەکێتی) لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، چ بەهۆی سیاسەتی پاوانخوازی دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیاو ناوچەکە. ئەمرۆش هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کەوتۆتە بەردەم ئەگەری گۆڕانکاری، و هەڕەشە و مەترسی، بەهۆی ئەگەری شەڕو ململانێی توندی نێوان زلهێزەکانی دونیاو ناوچەکە لە لایەک، ولە لایەکی تریشەوە بەهۆی شەڕی جوڵانەوەی چەکداری لە کوردستان لە دژی دەوڵەتانی ناوچەکە، و مەترسی دروستبونی شەڕی كورد و كورد، وهەڵگیرساندنەوەی شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان. لێرەدا هەوڵ ئەدەین بە کورتی باسی بەشێک لە هەڕەشەکانی ناوخۆیی و دەرەکی سەر هەرێمی کوردستان و کوردستانی عێراق بکەین : یەكەم : هەڕەشەو مەترسیەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ١- هەڕەشەی گەندەڵی لە سەر هەرێمی کوردستان گەندەڵی سیاسی، یاسایی، ئابوری، دارایی، کۆمەلایەتی،فەرهەنگی، کارگێری، ئەمنی وسەربازی،... زۆر بە فراوانی تەشەنەی کردووە و شۆڕ بۆتەوە بۆ ناو هەموو جومگە ودەسەڵات و دامەزراوەکانی هەرێم، تەنانەت وەک درم بەشێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگاشی گرتووەتەوە. لەبەرئەوە، ئەمڕۆ گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بووە بە ھەڕەشەیەكی گەورە وترسناك لەسەر ژیانی سیاسی، ئابوری ودارایی، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری وئاسایشی ووڵات و میللەتەكەمان. بۆ بەرچاوروونی زیاتر لەسەر ھەڵكشان وپەرەسەندنی گەندەڵی ومەترسیەكانی لەھەرێم، لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە بەشێک لە بوارەکانی گەندەڵی ئەدەین، و لەم چەند خاڵەدا کورتیان دەکەینە: گەندەڵی سیاسی - هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوری و یاساییە بەپێی مادەکانی (117، 118 119،) لە دەستوری عێراق، بەڵام ئەوەی لە ئارادایە هەرێمەکە، هەرێمێکی یەکگرتوو نیە، هەرێمەکە تا ڕادەیەکی زۆر، شوێنەواری دوو ئیدارەیی زۆر بە زەقی پێوە دیارە، و بەتەواوی لە ژێر دەسەڵاتی حیزبدایە، ولەلایەن حیزبەوە ئیدارە ئەدرێن. - ساختە وتەزویر ودەسكاریكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ھەڵبژاردنەكانی ساڵانی رابردوو، بووە بە كەلتوری لایەنە چەكدارەكانی ھەرێم و عێراق، لەبەر ئەوە گەندەڵی لە ھەڵبژاردنەكاندا، بووە بە دایکی هەموو گەندەڵییەکان لە هەرێمی كوردستان و عێراق. - شەڕی ناوخۆ و لێکەوتە سیاسیەكانی، و ئەو شێوازە لە هەڵبژاردنەکان، بوون بە ڕێگر لەبەردەم دروست بوونی دام و دەزگای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان. لەبەرئەوە لە ئێستادا، لە هەرێمی کوردستان حکومەتی نیشتمانی، هێزی چەکداری نیشتمانی، ئابووری نیشتمانی، پەروەردەو خوێندنی نیشتمانی و پەیوەندی نیشتمانی تەواو و ڕاسەقینەمان نیە، هەموو ئەو دەسەڵات و دامەزراوانەی ھەیە، لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە هەڵدەسوڕێن، وبۆ بەرژەوەندی هێزو لایەنە چەکدارەکان ئاڕاستە دەکرێن. ئەنجام : هەرێمی کوردستان بەم جۆرەی ئەمڕۆ هەیە، نە هەرێمێکی دەستوری تەواوە، و نە هەرێمێکی سیاسی و یەکگرتووی تەواوە، لە سایەی شەڕو ململانێی هێزو لایەنە چەکدارەکان لە کوردستانی عێراق، ونە ھەرێمێكی شەرعی ویاسایی تەواوە بە ھۆی ئەو ھەموو ساختە وتەزویرەی دەكرێ لە ھەڵبژاردنەكاندا. گەندەڵی یاسایی لە سەردەمی دوو- ئیدارەییدا، هەردوو ئیدارە (هەولێر، سلێمانی) کۆمەڵێک یاسا و بڕیاریان دەرکرد، زیاتر مۆرک و بەرژەوەندی حیزبی پێوەیە.دواتریش هەر یاساو بڕیارێکیش دەرکرا بێت، جێبەجێ نەکراوە گەر لە بەرژەوەندی هەردوو لا نەبوو بێت، بۆ نموونە : 1/ لە ساڵی (2007)ەوە یاسای ژمارە (22) ی، ساڵی (2007) ی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەرچووە، (13) ساڵە ئەو یاسایە هەیە، بەڵام تا ئەمڕۆ دام و دەزگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دروست نەکراوە بە تەواوی، بگرە بەشی هەرە زۆری ئەو وەزارەتە بوونی نیە، و کارو بەرنامەکانیشیان دیار وشەفاف نیە بۆ پەرلەمان و حکومەت و جەماوەر. 2/ لە ساڵی (2014)ەوە، یاسای ژمارە (5)ی، ساڵی (2014)ی پێدانی بودجەی حیزبەکان دەرچووە، بەڵام کاری پێنەکراوە، هەر بۆ ئەوەیە، حیزبەکانی تری كوردستان چاویان لە دەستی پارتی و یەکێتی بێت. 3/ لە ساڵی (2015)ەوە، یاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2015)ی، سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکان دەرچووە، بەڵام نە دامەزراوەکانی دروست کراوە، نە دەستەکەش پێکهاتووە. 4/ لە ساڵی (2013)ەوە، یاسای ژمارە (3)ی، ساڵی (2013)ی، کێبڕکێ و قەدەغە کردنی قۆرخ کاری لە هەرێمی کوردستان دەرچووە و هەیە، بەڵام کاری پێناکرێت، بۆ ئەوەی هەردوولا درێژە بە قۆرخکاری بدەن. 5/ ژمارەیەک یاسا هەیە، بە نیوە ناچڵی کاری پێدەکرێت، وەک یاسای ژمارە (34)ی ساڵی (1986)ی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت، یاسای کارگێڕی دارایی فیدرالی ژمارە (6)ی ساڵی (2019).بێگومان نمونەی یاسای وبڕیاری لەم جۆرە زۆرن. گەندەڵی ئابوری و دارایی گەندەڵی ئابوری و دارایی و لێکەوتەکانی، ڕووبەرێکی زۆر و پان و بەرین و فراوان و بەرچاو دەگرێتەوە، لە گەندەڵی گشتی. لەبەرئەوە بە کورتی ئاماژە ئەدەین، بە هێڵە گشتییەکانی ئەم بوارە : 1/ پاوانکردن و دەست بەسەردا گرتنی دامەزراو و پرۆژە پیشەسازیەکان، وسەرچاوە سەرەکیەکانی داهات، لە نەوت و غاز و گومرگ لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە. 2/ داگیرکردن و دەست بەسەردا گرتنی زەوی و کارگە و پرۆژەکانی حکومەت، بە نرخی زۆر رەمزی، لە لایەن کۆمپانیاکانی نۆکان، قەیوان، کارو ستێر،... 3/ قۆرخ کردنی پرۆژە جۆراو جۆرەکانی پیشەسازی، بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، بیناو نیشتەجێکردن ڕێگاوبان، نەخۆشخانە و دەرمان، پەروەردە وزانکۆ، سوتەمەنی، وەبەرهێنان، سیکیوریتی،... لەلایەن کۆمپانیاکانی کارگروپ و ستێرگروپ، نۆکان گروپ و قەیوان گروپ، ودەسەڵاتدارانی ھەردوولا. 4/ پشتگوێ خستنی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی کوردستان، و بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری لە هەرێم، و بە تاڵانبردنی زەوی کشتوکاڵی لە هەرێم، بەناوی جۆراوجۆر و ئامانجی تایبەت. 5/ لە بواری داراییشدا: دامەزراندن لە هەرێم لەسەر بنەمای میلاک، و پێویستی هەرێم و دامەزراوەکانی نەبووە : - لە هەرێم نزیکی(1،500،000) یەک ملیۆن و پێنچ سەد هەزار موچە خۆر هەیە، بە تەقدیر نزیكی یەك ملیون چوارسەد ھەزاری لە میلاكاتی ھەرێم زیادە، وبۆ ئامانجی كەسیەتی وحیزبی دامەزراون. - لەم یەک ملیۆن و پێنچ سەد هەزارە، بە ئیعترافی حکومەتی هەرێم زیاتر لە (650،000) شەش سەدو پەنجا هەزار موچە خۆری بندیوارە، و موچەی مانگانەیان نزیکی چوارسەدو پەنجا ملیۆن دۆلارە. - خەرجی دارایی بۆ دامەزراوەکانی هەرێم : بە تەقدیر زیاتر لە یەک لەسەر سێی خەرجی دارایی ئەو دامەزراوانە زیادەیە وبەھەدەر دەچێ، چونكە بۆ رازیکردن و ئامانجی حیزبی و کەسی دروست کراوە، بێگومان ئەویش مانگانە خەرجیەکی زۆری دارایی لێدەکرێت. 6/ لێکەوتەکانی گەندەڵی و ئابووری : - بەپێی زانیاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان (27) ملیار دۆلار قەرزارە، گەر ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، (5،000،000) پێنج ملیۆن کەس بێت، بەو پێیە، هەر تاکێکی کۆمەڵ زیاتر لە (5000) پێنج هەزار دۆلار قەرزی دەکەوێتە سەر. - بەرزبونەوەی ڕێژەی هەژاری لە کوردستان، بەشێوەیەکی بەرچاو،... بەرزبونەوەی ڕێژەی بێ کاری لە کوردستان،.. بەرزبونەوەی ڕێژەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، و ڕێژەی تاوانی کوشتن و دزین،... بەرزبوونەوەی ئاستی بێ بڕوایی جەماوەر بە ھەرێم ودەسەڵاتەكان وپرسی كورد، ودابەزینی ئاستی ئینتماووەلائیان بۆ خاك و نەتەوە، لە بەرامبەر ئەو ھەموو زوڵم وبێدادیەی ھەیە لە كوردستان بەھۆی ئەو گەندەڵیە بەربڵاوەی زیانی ھەمەلایەنەی بە ھەموو تاكێكی كۆمەڵگا گەیاندوە. دابەزینی ئاستی پەروەردەو خوێندن، بەشێوەیەكی بەرچاو ،لە قوتابخانە وپەیمانگا وزانکۆکان،... - پشتگوێ خستنی بواری تەندروستی بە گشتی، ودابەزینی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە دۆخی ئێستادا، كە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە فراوانی بڵاوبۆتەو لە عێراق وھەرێم وناوچەكە وجیھان. - کێشەی هەمیشەیی کارەبا، ئاو، لە زیاد بوندایە لە زۆربەی هەرە زۆری شارو شارۆچکەو گوندەکان. گەندەڵی کارگێری - دروست کردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، و دامەزراندنی فەرمانبەر و کارمەندەکانی لەسەر بنچینەی پێویستی و میلاکاتی ھەرێمی كوردستان نەبووە. - زیاتر لە (1/3) دامودەزگاکانی هەرێم، ئەوانەی ئەکەوێتە خوارەوەی هەر سێ دەسەڵاتەکە (یاسا دانان،جێبەجێکردن، دادوەریی)، دامودەزگای زیادن، دەسەڵاتدارانی هەرێم دروستیان کردووە، بۆ رازی کردن و کڕینی دەنگ، وبەدەست هێنانی پشتگیری دانیشتوان، و بۆ ئامانج ودەستکەوتی حیزبی. لە هەرێمی کوردستان بە دەیان دەستە و بەرێوەبەرایەتی گشتی و فەرمانگە، و قەزاو ناحیە و یەکەی ئیداری بەبێ پلان دروست کراوە، کە تێچووی دروست کردن، و خەرجی ساڵانەی بە سەدان ملیار دینارە. - لە هەرێمی کوردستان، نزیکی یەک ملیۆن و نیو موچە خۆر هەیە، بەڵام ئەم هەرێمە سەرلەبەری بە سەد هەزار فەرمانبەرو کارمەندی کارا بەڕێوە دەچێت، کە خەرجی وموچەی مانگانەی ئەم ژمارە زۆرە لە موچە خۆر، نزیکی یەک هەزار ملیار دینارە. - بە حیزبی کردنی دامودەزگاکانی هەرێم، هەر لە بەڕێوەبەری قوتابخانە، و فەرمانگە، ڕاگری کۆلێجەکان، سەرۆکی زانکۆکان،...، لە لایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە دادەنرێت، و دەست تێوەردانی تێدا دەکرێت. - سەرەڕای هەموو ئەمانەش، دیاردەکانی بەرتیل (بەرتیل دان و وەرگرتن)، مەحسوبیەت و مەنسوبیەت، خزمایەتی و حیزبایەتی، بە شێوازێکی زۆر فراوان بڵاو بۆتەوە لەناو سەرجەم دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان. سیاسەتی کارگێری لە هەرێمی کوردستان، فەوزاو پاشاگەردانی بەرهەمهێنا، لە جێگای سەروەری یاسا و کاری دامەزراوەیی، لە هەرێمی کوردستان فەوزا بە جۆرێک باڵا دەستە لە داگیرکردن و دەست بەسەردا گرتنی داهاتەکانی نەوت و غازو گومرگ، هیچ دەزگایەکی چاودێری ھەرێم (پەرلەمان، داواکاری گشتی، نەزاهە، دیوانی چاودێری دارایی) ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات، لە لایەکی تریشەوە، سیاسەتی کارگێری سوپایەکی زۆر گەورەو پڕ خەرجی دروست کردوە لە موچە خۆری مەدەنی وسەربازی، و بە شێوەیەک باری ئابوری و دارایی هەرێمی ئەوەندەی تر گرانکردووە. ئەم هەڵاوسانە لە كارگێڕی ولە هەردوو بواری کاری شارستانی و سەربازی، دەزگاکانی هەرێمی ئیفلیج کرد،بەم جۆرە سیاسەتی گارگێڕی شکستی تەواوی هێنا لە بەڕێوەبردنی هەرێم و دامەزراوەکان. سەرەنجام کورتهێنان لە بودجەی گشتی ساڵانە دروست دەکات، وتەنانەت یەکێک لە هۆکارەکانی خۆدزینەوەی حکومەتی هەرێم لە ئامادەکردنی بودجەی گشتی ساڵانە(لە چەند ساڵی رابردوو)، ئەو فەوزاو هەڵاوسان و کورتهێنانەیە لە موازەنە، کە ئەوەش بۆ خۆی یەکێکە لە گەندەڵیە قەبە و گەورەکانی هەرێمی کوردستان. دیارە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و بەهێزی هەیە بە گەندەڵی عێراقەوە، دەوڵەتی عێراقیش زیاتر لە (15) ساڵە یەکێکە لە دەوڵەتە هەرە گەندەڵ و فاشیلەکانی جیھان. لە عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە گەندەڵی بە شێوازێکی ڕێکخراو بەڕێوەدەچێت، و ڕەگ و ڕیشەی قوڵ و تەواوی داکوتاوە لە ناو هەموو جومگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەمەش زیاتر، گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کورستان ڕایەڵە و پەیوەندی زۆر بەهێزی هەیە لەگەڵ گەندەڵی و گەندەڵکارانی دەوڵەتان، بە مانایەکی تر گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە تۆرێکی زۆر بەهێزی گەندەڵی نێودەوڵەتییەوە گرێدراوە. بۆیە گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە جۆرێک دەوڵەت و هەرێمی کۆنتڕۆڵ کردووە، بە هیچ دەزگایەک چاودێری ناکرێت، چونکە بەشێکی دەزگاکانی چاودێریش بوون بە بەشێک لە سیستمی گەندەڵی. گومانی تێدا نیە کە بنچینەو دایکی هەموو گەندەڵیەکانیش لە عێراق و هەرێم، ساختەو تەزویر و دەستکاری کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە، کە لەلایەن حیزب و لایەنە چەکدارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت. چارەسەری تەندروستیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەم قۆناغە هەستیارەدا، تەنیا ئەوەیە سەرچاوەی گەندەڵی وشک بکەین، ئەویش بەم هەنگاوانە:- 1- لە عێراق ئامارو سەرژمێرییەکی بێگەرد ئەنجامبدرێ، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی كۆتایی بێت بەلیستی ناوی مردو و پەناھەندەكانی دەرەوە وئاوارەكانی ناوخۆ، وئاوارەكانی رۆژئاوا لە ھەرێم، كەلایەنە چەكدار ودەسەڵاتدارەكانی عێراق ھەرێم بۆ تەزویر سودی لێوەردەگرن. 2- پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆ راستەقینە لە عێراق وھەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتی. 3- هەموارکردنەوەی هەردوو یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق وھەرێمی كوردستان. بەم جۆرە دەکرێت پەرلەمانێکی نیشتیمانی ھەڵبژێرین لە ئاستی عێراق وھەرێم، وبكرێن بە بنچینە بۆ دروستكردنی وپێكھێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی رەشید لە ھەردوو ئاستدا، كە پرنسیپەكانی دادپەروەری، یەكسانی، شەفافیەت، نەزاھەت، ھاوبەشی، لێپرسینەوە وروبەروبونەوەی گەندەڵی، توانا وپسپۆری وشارەزایی جێبەجێ بكات.
تارا شوان لهرێوشوێنێكی پڕۆتۆكۆڵیدا مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق له واشنتن لهگهڵ ههریهكه له دۆناڵد ترهمپ و مایك پهمپیۆ و چهند بهرپرسێكی دیكهی ئەمریكادا كۆبوهوه و چهند پرسێكی گرنگی ئابووری و سیاسیان تاوتوێ كرد، وابڕیاره له ئایندهیهكی نزیكیشدا واشنتن چهندین پڕۆژهی ئابووری له عێراق و ههرێمی كوردستاندا ئهنجام بدات. گرنتگترین پرس له سهردانی شاندی عێراق بۆ ئەمریكا بهشداریی شاندێكی كارای ههرێمی كوردستان بوو كه بهپێی زانیارییەكان شاندەكەی ههرێمی كورستان لهگهڵ عێراق و ئهمریكییەكاندا چهندین كۆبوونهوهی دیكهی گهورهیان له سهر ئاستی باڵا له واشنتن ئهنجامداوه كه پێدهچێت ئەم جاره رێككهوتنێكی كۆنكرێتی له نێوان ههرێمی كوردستان و عێراقدا بكرێت به چاودێری وردیی ئەمریكا. واشنتن دهڵێت، ئەوان به گرنگییهوه دهڕواننه رێككهوتنی نێوان ههرێمی كوردستان و عێراق، ئەمە بۆ سهقامگیریی نێوانیان و بهرقهراربوونی ئاسایش له ناوچهكهدا و بە تایبەتیش ناوچه جێناكۆكهكان (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان) زۆر گرنگه، چونكه ئهگهر ئەو دوو لایهنه رێكنهكهون، ناتوانن به ئاسانی ڕووبەڕووی چهكدارهكانی داعش ببنهوه لە ناوچە جێناكۆكەكان و ترسی سەرهەڵدانەوە و ئەنجامدانی كردەوەی گەورەی لە لایەن داعشەوە لێدەكرێت. ئهمریكا، ههرێمی كوردستان و عێراقی ڕازیكردووه له پرسی ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان و فرۆشتنی نهوتهكه لهگهڵ عێراقدا رێكبكهون، به جۆرێك مانگانه عێراق بتوانێت زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینار بۆ ههرێمی كورستان بنێرێت و ههروهها هاوكاریی ههرێمیش بكات له دانهوهی قهرزهكانی. لهلایهكی دیكهوه، ههرێمی كوردستان و عێراق لهسهر بهڕێوهبردنی هاوبهشیی ناوچه جێناكۆكهكانی، هاندەدرێت تاوەكوو ڕێكبكەون بە جۆرێك ناوچهكه به هاوبهشی له نێوان هەردوولا بەڕێوە ببرێت، بۆ ئهوهی ئهو بۆشاییه ئهمنییهی لەم ناوچانەدا دروستبووە، چهكدارانی داعش نەتوانن وهك دهروازهیهك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریكا، عێراق و ههرێمی كوردستان بهكاری بهێنن. واشنتن ڕای گەیاندووە كە پێویسته عێراق و ههرێمی كوردستان ئەو پرسه یهكلایی بكەنەوە و هەوڵبدەن كێشه ئابووریی و سیاسییهكانیان لهو گۆشهیهوه چارهسهر بكەن، بۆ ئهوهی به ههماههنگی ئەو ناوچانه بهڕێوهببەن كه بووهته گرفتێكی گهوره بۆیان. ههرێمی كوردستان تهواوی مافه دەستوورییەكانی له عێراقدا وهربگرێت و گرفته داراییهكانی بۆ چارهسهر بكرێت، ئەمەش بهپێی ئەو بهنده دهستوورییانهی كه وەك گەرەنتییەك بۆ ههرێمی كوردستان دانراوه له رووی یاساییهوه، ههروهها دۆخی پهیوهندییهكانیان ئاسایی بكرێتهوه. ئەمانە لە كاتێكدان كە ئەمریكا و عێراق لهسهر چهند پڕۆژهیهكی گرنگ رێككەوتوون، وهك ناردنی چهك و هاوكاریی ههواڵگری و سهربازیی و چوونهدهرهوهی هێزەكانی ئەمریكا له عێراق، ههروهها پاراستنی سهروهریی عێراق و بونیادنانهوهی ئابووریی عێراق به بههایی هەشت ملیار دۆلار و رێككردنهوهی ئەو گرفتانهی كه له عێراقدا ههیه و بۆتە هۆی ئەوەی كه عێراق لاواز بكات. له بهرامبهریشدا ئەمریكا داوای له عێراق كردووه، خاكەكەی خۆی بپارێزێت و ڕێگە بە ئێران نەدات بەكاری بهێنێت و نەكرێت بە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا. جگە لەوەی واشنتن زهمینه دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی كازمی بتوانێت پۆستی سهرۆكایهتیی وهزیرانی عێراق وهربگرێتهوه و له سەرۆكی حكوومەتێكی كاتییەوە ببێت به سهرۆك وهزیرانێكی ههمیشهیی كه چوار ساڵ بە مسۆگەری و لە ئەگەری سەركەوتنیشیدا هەشت ساڵ لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە. ئێستا تاكه كارێك لهم هاوكێشه سیاسییهدا گرنگه، برتییه لهوهی كە ئایا كازمی دهتوانێت لهگهڵ ههرێمی كوردستان راستگۆ ببێت و ئێرانیش بخاتە نێو ئەو قەبارەیەوە كە ئەمریكا لێی دەخوازێت؟ ئەگەر بتوانێت ئەمانە بكات، ئەوە واشنتن دهستبهرداری نابێت و هاوكاری دهكات، عێراقیش لە میلیشیاكان پاك دەبێتەوە.