Draw Media

دروستکردنی کەلتوری ڕق

دروستکردنی کەلتوری ڕق

2020-09-08 07:52:25


 
زانا توفیق بەگ

ئەم بابەتە دەرگای کردنەوەی گەلێك پرسیارە لەسەر ترسێکی کوشندەو گەورە سەبارەت بە دروستکردنی کەلتوری کینەو بوغزو هەڵگەڕانەوە لە بەها جوانەکانی پێکەوە ژیان و مرۆڤدوستی و هەنگاونان بەرەو شارستانێتی دنیای پێشکەوتن لەم سەردەمەدا.

پێویستە بە دوای ئەو هۆکارانەدا بگەڕێن کە بۆچی بەشێكی گەورەی کۆمەڵگای ئێمە بە تایبەتی نەوەی ئێستا لەو کەلتورە فراوان و هەمە چەشنەی دنیای جیهانگیری کەوتوونەتە ناو بازنەی ڕق و کێنەو هە میشە جورێك لە ئەنتی دەسەڵات و سیاسەتکردن و هەندێ کجار دوور کەوتنەوە لە هەموو خزمەتێك کە ئەرکی سەرشانی هە موو تاکێکە بەرامبەر بە مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی ووڵاتەکەی خزمەت نەکردن بە جڤات لە چوارچێوەی ژیانێکی مەدەنی و بەشدار لە کۆی گشتی هەموو بزاوتێکی شارستانی لە  چوارچێوەی نیشتمان و کۆمەڵگادا   دروستکردنی دۆخێکی نا ئارام  . لە لایەکی ترەوە بیرکردنەوە لە دەربازبوون لەو کەلتورە ڕقە کە ئێستا کۆی گشتی کۆمەڵگاو هە موومانی گرتۆتەوە وە بەها جوانەکانی کۆمەڵگای ئێمەی لە بنچینەدا هەڵتەکاندوە.

بۆ زیاتر ڕووچونەوە ناوەوەی بەشێکی ئەو پرسیارەی کە بۆچی ئێمە بەردەوام خەرێکی دروستکردنی کەلتورێکی داخراوین کە بەرهەمەکەی بۆتە بەشێک لە پەروەردەی ڕق و کینە لەناو زهنێتی تاکی ئێمەدا بەتایبەتی نەوەی نوێ؟ بۆ وەلامێکی دروستی ئەم پرسیارە کە زیاد لە ڕەهەندێکی هەیە چ لەڕووی سیاسی بێت یان کۆمەڵایەتی و ڕوشنبیری بێت.

سەرەتا ئەگەر سیاسەت وەکوخوڵقێنەری پشت دروستکردنی ئەم کەلتورەی ڕق  لە ناو کۆمەڵگای ئێمە  بناسێنین ئەوا دەتوانین بڵێن چەمکی سیاسەت لە هەرێمی کوردستان دا نەیتوانیەوە لەسەر بنەمایەکی زانستی و هەڵگری موڕاڵیتی سیاسی  وە سروشتی خۆی دروستبکات هەر بویە نەیتوانیەوە  پایەکانی خۆی  بونیاد بنێت ، خۆئەگەر پێچەوانەکەی ڕاست بوایە ئەوا  ئێمە دە بووینە خاوەن ڕیتمێکی تایبەت بە خۆمان لە دروستکردنی کەلتورێکی هەمەلایەنەی هەمەڕەنگ ئەوەی پێ دەوترێت (مەڵتی کەڵچەر) کە ئێستا بۆتە نمونەیەکی زۆرباش لە گشت ووڵاتانی ئەوروپا دا بەتایبەتی ئەوکۆمەڵگایانەی کە کەلتوری یەکیتر قبوڵکردنیان کردوەتە بەهای  سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ، بەتایبەتی  لەناو پروسەی سیاسی و بەڕێوەبردن دا .

بەڵام بە داخەوە لە کوردستان دا کەلتوری سڕینەوەی یەکیتری وە ڕیزنەگرتن لە هەر جووڵەو کردارێکی ئەرێنی باش بۆ باری گشتی  لێکەوتەیەکی یەکجار خراپی لەناو تاکی ئێمەدا دروستکردوە بۆتە نەخۆشیەکی قٶڵی کۆمەڵگای ئێمە . ڕق هەر جارەی بە جورێك لای انسانی کورد خۆی نیشان ئەدا جارێك لە بەرگە سیاسی و حیزبێکەیدا جارێكی تر لە بەرگی کۆمەڵایەتی دا بەڵام پرۆسەی سیاسی و کارکردن لەناو سیاسەت دا  ئەمەیان قووڵترین لێکەوتەی خراپی لای مرۆڤی سیاسی و ئاسایی ئێمە دروستکردوە  ئەم جۆرەیان  کوشندەترین جۆری ماکی سیاسەتە کە ئەنجامەکەی دە بێتە دروستکردنی ڕق لەسەر هە موو بابەتەکان و ئەنجامەکانی بەرامبەربە یەكتری لە نێوان مرۆڤی ئێمەدا بەبێ هۆکار.

ئەمەیان دەبێتە هۆی دروستکردنی نەخوشیەکی سایکۆلۆجی  دەروونی شاراوە لەناو مرۆڤی ئێمە دا، بەپێ بنەماکانی زانستی سیاسی کە بە پەڕەگرافێکی تایبەت باسی ئەم بابەتە دەکات دەڵێت کاتێك سیاسەت بارگاوی دە کرێت بە نایەکسانی لە دابەشکردنی بەرژەوەندی لەناو پانتایی گشتی دا وە بچووك دەکرێتەوە بۆ باری  تایبەتی  و کەسی ئەوا ڕق لە ناو جەستەی کۆمەڵگادا بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ دەست پێ دەکات  وە  گەشەدەکات  تا دەبێتە   کەلتورێك کە تاکەکان پەلاماری  هە موو بەهاکانی یەکتری دەدەن وە هە میشە لە کەمیندان بۆ لێکدان لە یەکتری و بچووك کردنەوەی دەورو کاریگەری یەکیتری دە بێتە ئەرك وحەز ئەخلاق لەناو کۆمەڵگا دا وە هاوکات لە هەموو گوڕانکاریەکی پێشکەوتن دایان دەبڕیت، جگە لەوەی هەندێ جار ئەم جورە کەلتورە کۆمەڵگاو سیستەمی سیاسی بەرەوو قۆناغێکی مەترسیدار تر هەنگاو ‌هەڵدەهێنی تادەگات بە دروستکردنی شەڕو ماڵوێرانی وە جارێکی تر دروستکردنی نەوەیەك  کە هیچ گرنگیەکیان بۆ بنیاتنانە وەی ووڵات کۆمەڵگاکە نامێنێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand