تورکیا بۆچی پاشەکشەی لە حەفتانین کرد.!
2020-09-07 17:31:57
سوارە سەدوبیستی
ئەردۆغان تا دێت پەیوەندیەکانی ئاڵۆزتر دەکات و ئەمریکاش بێزاربوە لەوەی وەک جاران مامەلەی لەگەل بکات. لە سەرەتای پرۆسەی ڕوخانی سەدامەوە ، ئەمریکا بەردەوام ڕێگەی داوە تورکیا سەرکێشی بکات لە عێراق و ناوچەکە ، بەس گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم پلان و ستراتیژی ئەمریکا لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ، تورکیایە.
تورکیا لە کاتی لێدانی سەدام ڕیگربوو بۆ لیدانی عیراق لە بنکەکانی ئەنجەرلیکەوە، گرتنی قەشەکە و فشارکردن لە ئەمریکا، هاندانی خەڵکی فەلەستین و کێشە دروستکردن بۆ ئیسرائیل ڕیگریکردن لە ڕێکەوتی نیوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، سنور بەزاندنی خاکی ئەو وڵاتانەی کە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکان وەک میسرو یونان و سعودییە، ئەمانەش بۆ ئەوروپاو ئەمریکاش ھێڵی سورن.
دەست خستنە ناو شوڕشی سوریاو کلک گرێدانی لەگەڵ ئیران ڕوسیادا بەزاندنی سەروەری عیراق و سوریا، لەشکر کیشی بۆ ناو ڕۆژئاواو هەریمی کوردستان کە بە پێگەیەکی بەهیزی ئەمریکا لەناوچەکەدا ئەژمار ئەکریت، کردنی مۆزەخانەی سوڤیا بەمزگەوت و توڕەکردنی رۆژئاوایەکان بەو کردوە. ئەردۆغان ئەیەوێت چی بە ئەمریکا بڵین؟! دەیەویت وەک حەریفی دووەمی ئەمەریکا خۆی ئەژمار بکات تۆ لە غرب حاکمی موتلەقی منیش لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیایی ئیسلامی خەلیفە و خەلافەتی یەکەمم، ئەمریکا لەڕیگای هاوپەیمانەکانی وەک ئەورپا و ووڵاتە عەرەبیەکان ، هۆشداریدایە ئەردۆغاندا وەک ئینقلابەکەی ساڵی 2016 جوڵاندنی حەرەکە سیاسیەکانی ناوخوی تورکیا و گولەن بە ترساندنی ئەردۆغان لەدەستدانی دەسەڵاتی خەڵافەتەکەی، بە دەست تێوەردانی ناو کاروباری ناوخۆی تورکیا.
ڕۆخاندنی دارایی و ئیفلاس بوونی بانکە گەورەکانی ناوخۆی تورکیا، داڕوخانی لیرەی تورکی لە ئاست دۆلاردا، ڕیگری کردن لە بازرگانی نەوت لە نێوان ئێران و تورکیا. بە بۆ چۆنی من پاشە کشێ کردنی تورکیا لە حەفتانینن
یەکەم گەیاندنی زیانیکی زۆر لەلایەن گەریلاوە بە هیزی سەربازی توریکا و بێ توانابوونی تورکیا لە ڕووی ئابوری و لۆجیستەووە، هاتنی ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ عیراق ڕێک پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە لەشکرکیشی و ئابوری تورکیا و هەریمی کوردستانەوە هەبوو بەتایبەتی نەوت و غاز، چوونی سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا بەدوو ڕۆژ دوای هاتنی ماکرۆن ترسی لە دەستدانی ئەو ڕیکەوتنە پەنجا ساڵەیەی نیوان توریکا و هەریمی کوردستان بوو کە نچیرڤان بارزانی ئەندازیاری ئەو ڕیکەوتنەیە، پاشان تەسلیم کردنەوەی بە حکومەتی ناوەندەووە.