سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سوڵتان و سلێمانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هونەر تۆفیق
لەوەتەی ئەو هۆزە شوانکارانەی ئاسیای ناوەڕاست لە ئەنادۆڵا جێگیربوون ، لەسەردەمی بەسەڵتەنەت بوونی عوسمانیەوە تا ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکی ( سەڵتەنەتی ئیخوانی ئەردۆغانی ) دوژمنی سەرسەختی هاوسێ کوردەکانیانن ، بەتایبەتیش دژ بە سلێمانین ..
سلێمانی لەبەر ئەوەی بەئاسانی دەستەمۆی نە سەفەوی و نە عوسمانی نەبووە ، لەزۆربەی ڕێکەوتنەکانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا خاڵی جیاوازییان بووە . لە پەیمانی ئەرزڕۆمی دووەمدا ، عوسمانیەکان لەپێناو بەدەستهێنانی سلێمانیدا ، بەشێک لە ولایەتی بەسرە بەشەت عەرەب و میناکانی و محەمەرە دەبەخشن بە قاجاریەکان ، ئینجا هێشتا سلێمانی ملکەچی عوسمانیەکان نابێت .
سەدام حسەین لەوکاتانەدا کە مجلیسی تعاونی عەرەبی ( عێراق ، میسر ، یەمەن ، ئوردنی) دامەزراندبوو ، لەهەڕەتی هێزی خۆیدا دەیگووت : هەموو پارێزگاکان ئاسمانی ساماڵە ، تەنیا سلێمانی نەبێت ئاسمانەکەی هەور و غوبارە . چونکە تەسلیم بە ئیرادەی سەدام نەبوون .
تورکیای ئیخوانی سوڵتانی لەزاری چاویش ئۆغڵۆوە بە تۆنەکەی سەدام حسەین دەڵێت : سلێمانی لەلایەن پەکەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە . لەگەڵ ئەوەدا کە پەکەکە هێزێکی سیاسی کوردیە و وەک تورک سوپاکەی بەشێک لە کوردستان و سوریا و عێراق و لیبیا و قوبرسی داگیرنەکردووە ، شانازیە بۆ سلێمانی ئەگەر داڵدەدەر و پشتیوانی هێزێکی کوردی - کوردستانی بێت ، نەک سوپایەکی داگیرکاری وەک تورکیا .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!