سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەمجارەیان  وەفدی هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئازاد  جۆڵا 
وا بڕیار دیسانەوە  وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان   سەردانی بەغداد بکاتەوە بە مەبەستی گفتۆگۆ لەسەر دوو  بابەتی  سەرەکی  ئەوانیش  ( نەوت و  بودجە) یە ، 
دیارە لە ماوەی ڕابردوو هەمان ئەو  وەفدە و  بۆ هەمان مەبەست چەندین جاری تر  سەردانی بەغدایان کردووەو لەگەڵ ئەوەی جۆرێک  لە  نزیکبوونەوەو تێگەیشتن  هەبووە  لە نێوان  هەردوو لادا  بەڵام  تا ئێستا  ئەنجامێکی  یەکجاری و بنەڕەتی نەبووە  تاوەکو  واژۆی لەسەر بکرێ ، بۆ ئەمەش  کۆمەڵێک  هۆکار هەن ، ڕەنگە هەندێکیان  ناوەخۆیی بێت  هەندێکیش  هەرێمی  ،  بەڵام  ئەوەی سەردانی ئەم جارە  جیادەکاتەوە  لە سەردانەکانی  ڕابردوو  چەند بابەتێکە و پێویسته هەڵوەستەی  لەسەر بکرێ ،
۱ -  ئاڕاستەکان لە ئێستادا لە عێڕاق و هەرێم  جیاوزە لەگەڵ  پێش سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتۆن و ڕێکەوت و تێکگەیشتن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی  گرینگ و کاریگەر .
۲ -  پلان و بەرنامە داڕێژراوەکان لە ئێستا جیاوزە  لەگەڵ  پێش هاتنی  ماکرۆن بۆ بغداد و کۆبونەوەی لەگەڵ سێ  سەرۆکایەتیەکەی عێڕاق و سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانی و لایەنە سیاسیەکانی هەرسێ پێکهاتەکە .
۳ -  پەیامی ماکرۆن هەر بەتەنها  پەیامی  پاریس نەبوو بۆ بەغداد و  هەولێر بەڵکو  پەیامی ڕوون و گرینگی  واشنتۆن و پاریس و نەتەوە یەکگرتوەکان و تەنانەت ئەوروپاش بوو بۆ داهاتووی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە .
٤ - لە ئێستادا ئاڕاستەکان لە بابەتی مەلەفی نەوت و سەروەری خاک و ئابووری و ئەمنی و سەربازی  لە عێراق بەگشتی گۆڕانی بەسەردا هاتووە ، بەجۆرێک دەرفەت نەماوە  بۆ عێراق لەم پلان و ڕێکەوتنانە  پاشەگەزبێتەوەو خاوە خاوی لێ بکات ، هەر وەک چۆن بۆ هەرێمیش هیچ دەرفەت و دەریچەیەکی تری لەبەردەمدا نەماوە کات بکوژێ و لەدەرەوەی نەخشە ڕێگای ئێستای عێراقدا ڕووەو  شەپۆل مەلە بکاو پابەندی تەواوی دەستوور و ڕێکەوتنەکان و پلانی تازە  نەبێ .
٥ - لە ئێستا هەست بە گۆڕانکاری تەواو و  بەرچاو دەکرێ لە لاوازبوونی هەژموونی  وڵاتانی دراوسێ بەسەر عێراقەوە بێ گومان ئەمە  دەبێ  هەرێمیش بگرێتەوە ، هەروەها کەم بونەوەی  ڕۆڵ و  پێگەی  میلیشیا چەکدارەکان و هەوڵە چڕ و پڕەکانی کازمی بە ئاڕاستەی چاکسازی و گەڕانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەت و کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات .
٦ -  ئێستا  وەزارەتی دارایی عێراق سەرگەرمی داڕشتنەوەو تەواوکردنی پڕۆژەی بودجەی ۲۰۲۱ ی وڵاتەو بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە  بۆ ئەوەی  لە ناوەڕاستی  مانگی تشرینی یەکەم  لە ئەنجومەنی  نوێنەران  خوێندنەوەی بۆ بکرێ و دواتر بڕیاری لەسەر بدرێ ، بۆ ئەمەش  دەبێ وەفدی  هەرێم بگاتە دوابڕیار و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد لەم  بوارەدا .
۷ - ئەم 320 ملیار  دینارەی بەغداد کاتیەو  تا دەرچونی بودجەی ساڵی تازەیە واتە تەنها دوو مانگی تر ، دوای ئەوە  حکومەت بەپێی  بودجەی بڕیارلێدراو  مامەڵەو  هەڵسوکەوتی  دارایی دەکات و  لەدەرەوەی  ئەوە  دەبێتە کارێکی نایاسایی و حکومەتیش  ناتوانی  لابدات ، بۆیە  هەرچۆنێک بێت پێویستە حکومەتی هەرێم  بەر لەم کاتە بگاتە  ڕێکەوتن لەگەڵ  بەغداد بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی  لایەنی کەم بۆ ساڵێک بۆ خەڵکی  هەرێمی کوردستان  مسۆگەر بکات .
۸ -  دوای  هاتنە پێشەوەی  ئەمریکا و فەڕەنساو ئەوروپاو نەتەوەیەگرتوەکان و ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەغداد   ئیتر هەرێم دەرفەتی خۆدزینەوەی لە بابەتەکانی مەلەفی بۆندە نەوتیەکان و  دەروازە سنورییەکان و داهاتە ناوخۆییەکان نەماوەو دەبێت و  ناچارە لە ماوەی  داهاتوودا  بیانخاتە سەر مێزوو  لە بەرامبەریشدا بەپێی دەستوور پێداگری لە ماف و شایستە داراییەکانی خۆی بکاتەوە .
۹ -  دوای  کۆبونەوە فراوانەکەی ماکرۆن لە بەغدا و سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم  بۆ تورکیا دەبێ هەرێم  لەگەڵ  بەغداد   بەڕاشکاوی بڕیار بدات و  یەکلایی بابەتەکانی نەوت و ئابووری و سیاسی و سەربازی و ئەمنی بکاتەوە ، ئاخۆ  کام لایان هەڵدەبژێرێ ؟ ئایا هەر وەک ڕابردوو پشت لە بەغداد و ڕوو لە تورکیا بەردەوام  دەبێ  یان پابەندی ستراتیژی تازەی کۆەمڵگای نێودەوڵەتی و  بەغداد دەبێت ؟  چونکە  ئیتر دەرفەتی  کات کوشتن و سیاسەتی (خورمش) نەماوە .
۱۰ - دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لەمە زیاتر دواکەتن و هێشتنەوەی بەم شێوەیەی ئێستا  هەڵناگرێ و ڕەنگە جامەکە نزیک بوبێ  لە پڕ بوون .

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!