هونه‌ر حاجی جاسم- خوێندكاری دكتۆرا – روسیا ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژێرخانی ته‌ندروستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO ) خسته ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌وە, 80% سیسته‌مه ته‌ندرستیه نایه‌به‌کانی دونیا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا شكستیان هێناوه. ڤایرۆسی کۆرۆنا سه‌لماندی ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتنی که‌رتی ته‌ندروستی بریتی نیه له هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێشکه‌وتوو و جۆراو و جۆری ده‌رمان، به‌ڵکو ستراتیژی ئیداری ته‌ندرستی سه‌رچاوه‌ی مر‌ۆیی له خاله گرینگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیه له‌سه‌رده‌می کۆرۆنادا. هه‌رێمی کوردستان له ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌ی مر‌ۆیی له سه‌رده‌می کۆرۆنا قۆناغی باشی بڕیه‌وه، به‌لام ژێرخانی ته‌ندروستیه‌که‌ی و خزمه‌تگ گوزاری بۆ هاونیشتمانیانی له دۆخێکی یه‌کجار خراپه ده‌ستپێك: گه‌وره‌ترین سه‌ره‌وه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌بوونی ته‌ندروستیێکی باشه هه‌م وه‌کو تاك، هه‌میش وه‌کو کۆمه‌لگا و دانیشتوانیش، ئه‌مه، چونکه کاتێك سه‌قامگیری ته‌ندوستی هه‌بێت سه‌قامگیری ئاسایشی مر‌ۆیی و فکریش به‌رجسته ده‌بێت. ئه‌م سه‌قامگیریه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به گه‌شه‌پێدانی مر‌ۆیی. بۆیه کاتێك باس له ولاتێکی پێشکه‌وتوه‌کانی دونیا ده‌که‌ین، ڕاسته‌وخۆ چاومان ده‌چێته سه‌ر به‌شێکی گرینگ. ئه‌م به‌شه گرینگه و پێشکه‌وتوهش بریتیه له ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی که تاکو چه‌ند ئه‌م ولاته توانییوه‌تی خزمه‌تگوازاریه ته‌ندروستیه‌کان و بیمه‌ی ته‌ندروستی باش بۆ هاونیشتمانیان دابین کردوه. پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، Health Sector Infrastructure ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی ولاته پێشکه‌وتوه‌کان و ریکخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی تاکو ئاستێکی باش به شانازیه‌وه باس له پێشکه‌وتنه‌و و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کان ده‌کرا. به‌لام خێرای بلاوبنه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئاستی ولاتانی جیهان به گشتی، وه به تایبه‌تیش ولاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا. ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی کۆمیسۆنی ئه‌وروپی خسته پرسیارێکی گه‌وره، به جۆرێك به‌شێك له شاره‌زایان و پسپۆرانی ته‌ندروستی بلاوبه‌نوه‌ه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا به فه‌شه‌لی ته‌ندروستی هه‌ژمار ده‌که‌ن له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات لێره‌دا پرسیارێك بێنێته پێشه‌وه که ئایه بۆچی باشترین سیسته‌می ته‌ندروستی فه‌شه‌لیان هێنا؟. هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی ولاتان چی بوون؟. ستراتیژی حکومه‌تی هه‌رێم چۆن چۆنیه، له لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی چین؟. ستراتژیه‌تی که‌رتی ته‌ندروستی! ستراتیژ وه‌کو چه‌مک له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و زانستانه تێکه‌لکێشه که په‌یوه‌ندی دانه‌بڕاویان له‌گه‌ل گه‌شه‌ی مر‌ۆیی و داهاتووی مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه. به تایبه‌تش کاتێک ته‌رکیزمان ده‌خه‌ینه سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی هه‌ر ولاتێک و هه‌رێـمێك بۆ لێکولینه‌وه‌کردن، ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕان و پرسیار ده‌که‌ین له یه‌کێك له که‌رته میهمه‌کان که ئه‌ویش ژێرخانی ته‌ندروستیه. چونکه کاتێك ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستیمان هه‌لسه‌نگاند، ئه‌وکات توانای پاراستنی ئاسایشی مر‌ۆیی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م شوێنمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یه‌کێك له تایبه‌تیمه‌ندیه دیاره‌کانی هه‌لسه‌نگاندن بۆ پێوه‌ری ده‌وله‌تی پێشکه‌وتوو بریتی بوو له هه‌بوون و گه‌شه و توانای ژێرخانی که‌رتی ته‌ندروستی. پێش ده‌ستبردن بۆ هه‌بوون و ئاماده‌کردنی ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی پێویستیمان به ده‌ستنیشانکردنی بنه‌ماکانی داڕشتنی ستراتیژ هه‌یه، ئه‌وجا له هه‌ر که‌رتێك بێت. به‌ر مه‌بنای ئه‌مه ئه‌م بۆچونه که‌رتی ته‌ندروستیش پێویستی به‌م بنه‌ما گرینگانه هه‌یه که میکانیزمی ستراتیژیێکی سه‌رکه‌وتووی ته‌ندروستی لێ دێته کایه‌وه. یه‌که‌م. ئاماری وردی ژماره‌ی دانیشتوان، چونکه کاتێك ژماره‌ی ڕاستی دانیشتوان ده‌زانین و له‌به‌رده‌ستمانه، ئه‌وه ئه‌وکات ده‌توانین هه‌لسانگاندن و پێداویستیه پزیشیکانیش ده‌ستنیشان بکرێت به گوێره‌ی دانیشتوان، وه رێژه‌ی گه‌نج و پیر و ده‌سنیشانکردنی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیش ده‌سنیشان بکرێت. دووه‌م. دابینکردنی خزمه‌تگوازاریه ته‌ندروستیه‌کان به‌پێێ دابه‌شبونی شار‌و شارۆچکه‌کان، وه دورستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی جوراوجۆر له ژماره‌ی قه‌ره‌وێله به گوێڕه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له شاره‌کاندا. سێیه‌م. ته‌کمیله‌کردنی ستافی ته‌ندروستی له پزیشکی پسپۆر و په‌رستیار، وه هه‌روه‌ها دابینکردنی تاقیگه‌ی پێشکه‌وتووی پزیشکی و ته‌واوی که‌لوپه‌له پێویستیه‌کانی پزیشکی. چواره‌م. دابینکردنی ده‌رمان به کواله‌تی و بڕی باش، وه په‌ره‌پێدان به پیشه‌سازی ده‌رمان له ئاستی ناوه‌خۆی ولات وه‌ک په‌ره‌پێدان به ژێرخانی ته‌ندروستی. پێنجه‌م. گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و دیزانیکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان. هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی روداوی له‌ناکاوی کاره‌ساتی مر‌ۆیی وه‌ک بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، رودانی جه‌نگ و ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ربازی، له‌ناکاوی ته‌قینه‌وه‌ی کارگه‌کان و چه‌ندان کاره‌ساتی مر‌ۆیی تر و کاره‌ساتی سروشتی. ده‌کرێت ئه‌م بنه‌مایانه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش به‌سوود بێت بۆ پراکتیزه‌کردنی پرۆژه‌یێکی ستراتیژی ته‌ندروستی نیشتمانی له دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. فه‌راهه‌مکردن و دانانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی ته‌ندروستی له دونیا به چه‌ند میکانیزمێکی ده‌کرێت، به‌لام ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌موو میکانیزم و ستراتیژیه‌کانی خسته ژێر پرسیارێکی گه‌وره. بۆیه ناکرێت پرۆژه ستراتیژیه‌کانی ژێرخانی ته‌ندروستی دوای کۆتایی کۆرۆنا ڤایرۆس، باردودۆخی سه‌رده‌می کۆرۆنا له‌به‌رچاو نه‌گرن، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ژماره (1) بکه‌ین ده‌بینین، هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی باشترین سیسیته‌می ته‌ندروستیان هه‌یه، توشی قه‌یران هاتوون به‌ده‌ست ڤایرۆسه‌که. هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی ستراتیژیه‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر سه‌یری خشته‌ی ژماره (2) بکه‌ین ئه‌بینین، هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی زۆرترین که‌سیان به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردون له سیسته‌مه باشه‌کانی دونیانhttps://www.worldometers.info/coronavirus پێش بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ولاته پێشکه‌وتوه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی و رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان تاکو ئاستێکی زۆرباش به‌سه‌ر زۆرێك له نه‌خۆشی و ڤایرۆسه‌کان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو. به‌لام دوای بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له باشوری رۆژهه‌لاتی چین قۆناغ به قۆناغ تاکو کۆتایی مانگی ئاداری سالی 2020ۆ سیسته‌م ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌وروپا فه‌شه‌لیان خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش خۆ به‌ده‌ستوه‌دانێکی زۆر کاره‌ساتبار بوو له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا. ئه‌گه‌ر بێنین هۆکاره‌کانی فه‌شه‌لی رێکخراوی ته‌ندرستی جیهان و کۆمیسۆنی ته‌ندرستی ئه‌وروپی بخه‌ینه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه، له‌وانیه زۆر هۆکار هه‌بن. به‌لام لێره چه‌ند هۆکارێك ده‌سنیشان ده‌که‌ین، که بونته هۆی فه‌شه‌لی ڕاسته‌وخۆی سیسته‌می ته‌ندروستیه‌کان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا: یه‌که‌م. نه‌بوونی ده‌رمان و ڤاکسینی تایبه‌ت، که یه‌که له فاکته‌ره دیاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی بوو له له ئاست دژی به کۆرۆنا ڤایرۆس. دووه‌م. نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی کۆنترۆلکردن. تاکو ئه‌م ده‌قه‌ش هه‌ر ولاتێک هه‌رێمێک ستراتیژیه‌تی کۆنترۆلکردن و که‌ره‌نتیه‌کردنی زۆن و شاره‌کان به جوانی جێبه‌جێکردوه، ئه‌وه توانیوه‌تی پارێزگاری دروست ده‌کات. سێیه‌م. که‌می ئامێری پزیشکی فاکته‌ره‌ێکی سه‌ره‌کیه له فه‌شه‌ل، چونکه ئه‌م ڤایرۆسه زۆر ده‌گوازرێته‌وه له که‌سێک بۆ که‌سێکی تر، وه رێژه‌ی نه‌خۆشیش زیاد ده‌کات دواتر پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانه ئه‌مه‌ش رێژه‌یێکی زۆر که‌مه له ئاستی دونیا، به نمونه ته‌ندروستی هه‌رێم ته‌نیا حه‌فتا ئامێری هه‌ناسه‌دانی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هاتوو حاله‌تی نه‌خۆش زیادی کرد له ژماره‌ی ئامێره‌کانی هه‌ناسه‌دان، ئه‌وه ئه‌وکات ئه‌سته‌مه بتوانرێت کۆنترۆل بکرێت. چواره‌م. که‌می ستافی پزیشکی یه‌کێکه له فاکته‌ره دیاره‌کانی فه‌شه‌لی ته‌ندروستی له‌سه‌ر زۆرێك ولاتانی دونیا، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به کۆرۆنا ڤایرۆس دوچاری قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مر‌ۆیی بوینته‌وه. ستراتیژی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان به‌پێێ ریزبه‌ندی ڕیکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ولاتی عێڕاق له‌ناو ریزبه‌ندی 100 ولاته‌کانی دونیادا نیه، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له‌سالی 2020، بڕوانه خشته‌ی ژماره (2) . کاتێک هه‌رێمی کوردستانیش له چوارچێوه‌ی عێراقدایه به هه‌مان پێوه‌ری عێراق هه‌ژمار ده‌کرێت!. به‌لام جگه له لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌یه‌تی، به تایبه‌ت له نه‌بوونی ئامێر‌و تاقیگه و ستافێکی پزیشکی باش و چه‌ندان فاکته‌ری تر. به‌لام یه‌کێك له لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی که‌ره‌نتینه‌کردنی شار و گه‌ره‌کانه، ئه‌مه‌ش باشترین فاکته‌ری خۆ پارێزیه له ڤایرۆسی کۆرۆنا. به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌م ستراتیژیه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و نه‌کات ئه‌وکات ده‌که‌ێته دۆخێک که له دۆخی خۆ پارێزی ده‌رده‌چێت. ده‌ره‌نجام: ستراتیژی ته‌ندروستی پشت ده‌به‌ستێت به ژماره‌ی دانیشتوان، وه له‌سه‌ر ئه‌م بنچینیه‌ش بنه‌ما ستراتیژیه‌کان ده‌سنیشان ده‌کرێت. کۆڕۆنا ڤایرۆس ژێرخانی ته‌ندروستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی خسته ژێر پرسیارێکی گه‌وره. 80% سیسته‌مه ته‌ندرستیه نایه‌به‌کانی دونیا له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی کۆڕۆنا شكستیان هێناوه. کۆرۆنا سه‌لماندی ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتنی که‌رتی ته‌ندروستی بریتی نیه له هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی پێشکه‌وتوو و جۆراو و جۆری ده‌رمان، به‌ڵکو ستراتیژی ئیداری ته‌ندرستی سه‌رچاوه‌ی مر‌ۆیی له خاله گرینگه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیه له‌سه‌رده‌می کۆرۆنادا. عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ناو هیچ جۆر ریزبه‌ندیێکی جیهانی سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانی نین نه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان نه به گوێره‌ی پێوه‌ری پێشکه‌وتنی سیسیته‌می ته‌ندروستی. کوردستانی عێراق له ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌ی مر‌ۆیی له سه‌رده‌می کۆرۆنا قۆناغی باشی بڕیه‌وه، به‌لام ژێرخانی ته‌ندروستیه‌که‌ی و خزمه‌تگ گوزاری بۆ هاونیشتمانیانی له دۆخێکی یه‌کجار خراپه. په‌راوێزه‌کان: 1. World Population Review, Best Healthcare in the World 2020, 2/17/2020, see on the website: https://worldpopulationreview.com/countries/best-healthcare-in-the-world/ 2. Sintia Radu, Countries with the Most Well-Developed Public Health Care Systems, Respondents to the Best Countries survey say a North American country has the best public health care system, January. 21, 2020, see on the website: https://www.usnews.com/news/best-countries/slideshows/countries-with-the-most-well-developed-public-health-care-system 3. Isaac Chotiner, The Coronavirus and Building a Better Strategy for Fighting Pandemics, March 20, 2020, see on the website: https://www.newyorker.com/news/q-and-a/the-coronavirus-and-building-a-better-strategy-for-fighting-pandemics 4. umair irfan , Why the new coronavirus is so hard to cure, Viruses like the one causing Covid-19 are a tricky target for medicine, Mar 11, 2020, see on the website: https://www.vox.com/2020/3/11/21163262/is-there-a-cure-for-coronavirus 5. Bruce Y. Lee, How To Tell If You Have A COVID-19 Coronavirus Infection, Mar 3, 2020, see on the website: https://www.forbes.com/sites/brucelee/2020/03/03/how-to-tell-if-you-have-covid-19-coronavirus/#3b6a11ce7bb0
راپۆرتی: درەو كۆرۆنا گورزی گەورەیدا لەخۆپیشاندەرانی عێراق‌و داواكارییەكان، جارێكی تر جڵەوی بڕیاری گێڕایەوە بۆ ناو كۆبونەوە سیاسییەكان‌و بەرژوەندی هێزو گروپە جیاوازە‌كان. تائێستا ئەوانیش ناكۆكییەكان یەكلانەكردووتەوە، ئەوانەی (زورفی) ڕەتدەكەنەوە تەنها شەخسی ڕاسپێردراو ڕەتناكەنەوە، بەڵكو دەیانەوێت ڕێگە لەسەرهەڵدانی مۆدێلێكی سیاسی نوێ بگرن لەعێراق بۆ ئێستا‌و داهاتووش، كە سەرۆك كۆمار نەتوانێت بێگەڕانەوە بۆ كوتلەكان كاندید ڕابسپێرێت. ئەوانەی لایەنگری (زورفی)یش دەكەن، هێشتا بێئومێدنەبوون‌و، دەڵێن: دەستیكردووە بە كۆبونەوەو هەنگاوی باشی ناوە. سێ یەكی ئەو مۆڵەتە دەستورییەی لەبەردەم (عەدنان زورفی)دایە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەی كە (30)ڕۆژە، كۆتایهات، تائێستا ئەو هێزانەی ڕاسپاردنەكەی ڕەتدەكەنەوە ئامادەنین لەگەڵی دانیشن. لەگەڵ ئەوەی باس لەگۆڕانی هەڵوێستی هەندێك لەو لایەنانە دەكرێت كە دژی ڕاسپاردنی (زورفی)ن، بەڵام ئاماژەكان لەسەر ئەرزی واقیع جەخت لەپێداگری ئەوان دەكەنەوە لەسەر گۆڕینی ناوبراو بەكاندیدێكی تر لەڕێی پاشەكشێكردنی، یان شكستپێهێنانی لە پەرلەمان، هاوشێوەی (محەمەد عەلاوی) كە بایكۆتی هەندێك لە كوتلەكان بووە هۆی ئەوەی سێ دانیشتنی پەرلەمان نیسابی یاسایی تەواونەبێت، سەرەنجام نەیتوانی حكومەتەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمان‌و، سەرەتای ئەم مانگە بەناچاری پاشەكشێی لەڕاسپاردنەكەی كرد. ڕێگاندەن ببێتە مۆدیل ڕەنگە شكستپێهێنانی (زورفی) بۆ هێزەكانی نەیاری بوببێتە جۆرێك لەشەڕی ئیرادە. هێزەكانی نزیك لەئێران بەدیاریكراوی (هاوپەیمانی فەتح) كە گروپەكانی حەشدی شەعبی لەخۆ دەگرێت لەگەڵ (ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا) كە دوو هێزی سەرەكی بەرەی ڕەتكەرەوەن، وێڕایی ئەوەی پێیانوایە سەرۆك كۆمار لەڕاسپاردنی (زروفی)دا حسابی بۆ نەكردوون‌و، عورفی سیاسی پێشێلكردووە. پێشیانوایە ئەگەر بێدەنگی بكەن لەم شێوازە لەڕاسپاردنی سەرۆك وەزیران لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، ڕەنگە ببێتە مۆدیلێكی سیاسی نوێ لە عێراق‌و، سەرۆك كۆمارەكانی داهاتووش بەبێ گەڕانەوە بۆ كوتلە سیاسییەكان كەسایەتییەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕابسپێرێن، كە ئەمە بەزیانی گەورە دەبینن بۆ خۆیان. پێداگرن لەسەر ڕەتكردنەوە سەعد ئەلسەعدی پەرلەمانتاری (هاوپەیمانی فەتح)بە ڕۆژنامەی "ئەلعەرەبی ئەلجەدید"ی ڕاگەیاندووە: هەڵویێستیان لەسەر ڕەتكردنەوەی (زورفی) گەڕانەوەی تێدانییە، هیچ كەسایەتییەكیش بەبێ ڕەزامەندی (هاوپەیمانی فەتح) تێناپەڕێت. جەختیشی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆ سیاسییەكان كردووەتەوە لەنێو لایەنە شیعییەكان بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەك بۆ (زورفی)و، پێشكەشكردنی بە سەرۆك كۆمار بۆ ڕاسپاردنی، دوای كشانەوەی زورفی، یان شكستپێهێنانی لە پەرلەمان. هەر لەو چوارچێوەیەدا، عەلی غانمی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی (دەوڵەتی یاسا) جەختی لەهەڵوێستی نەگۆڕی ئیئتیلافەكەی كردووە‌و ڕایگەیاندووە: هەڵوێستیان لەبارەی شێواز‌و میكانیزمی ڕاسپاردنی(زورفی) نەگۆڕەو ڕاسپاردنی ڕەتدەكەنەوە. غانمی دەشڵێت: پۆستی سەرۆك وەزیران بەپێی نەریتی سیاسی مافی پێكهاتەی شیعەیە‌و لەو مافە خۆشنابن، هەركەسێكیش كاندیدێك بكرێت پێویستە لەڕێی گەورەترین كوتلەوەبێت‌و، سازش لەسەر ئەوە ناكەن. پێداگری دەكەن لەتێپەڕاندنی بەڵام ئەمە كۆتایی یارییەكەو هەموو دیمەنە سیاسییەكە نییە، بەڵكو تەنها دیوێكێتی، دیوەكەی تری هەوڵە چڕەكانی (زورفی)یە لەچەندین كەناڵی جیاوازەوە بۆ نزیكبوونەوە لە نەیارەكانی‌و قەناعەت پێكردنیان بۆمتمانەدان بە حكومەتەكەی. وێڕای ئەوەی تائێستاش (هاوپەیمانی سائیرون)و (ئیئتیلافی نەسر) بە خەستی پشتیوانی دەكەن‌و، گەشبینیشن بە تێپەڕاندنی حكومەتەكەی لەپەرلەمان. بەگوێرەی سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان، (زورفی) زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ سەركردەو كەسایەتییە سیاسییەكان‌و پەرلەمانتاران ئەنجامداوە بۆ شیكردنەوەی بەرنامەی حكومەتەكە. دیداری نا فەرمیشی لەگەڵ پەرلەمانتارو كەسایەتییەكانی ناو (هاوپەیمانی فەتح‌و دەوڵەتی یاسا) ئەنجامداو بە ئامانجی شكاندنی بەستەڵەكەی نێوانیان. هاوپەیمانی نەسر كە (زورفی) بەشێكە لێی، لەبارەی هەوڵەكانییەوە دەڵێت: ناوبراو دەستیكردووە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ هیزە سیاسییەكان لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌و، گفتوگۆكانیش بە ئەرێنی وەسفدەكات. نەدا شاكر پەرلەمانتاری (هاوپەیمانی نەسر) لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: زورفی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكان بە (هاوپەیمانی فەتح‌و دەوڵەتی یاسا)شەوە، گفتوگۆیەكی ئەرێنی ئەنجامداوەو، بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانیش دەكەوێتە سەر ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجامیدەدات كە ئێستا لەسەرەتایدایە. خۆپیشاندەران لەپەراوێزیشدا نین عەلا ڕوبەیعی پەرلەمانتاری (هاوپەیمانی سائیرون) بە سایتی (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: سێ هۆكار هاوكاری (زورفی)دەكەن‌و فشاریش لەسەر كوتلە سیاسییەكان دروستدەكەن بۆ تێپەڕاندنی حكومەتەكەی. یەكەمیان: ئاستەنگ‌و بەربەستە سیاسی‌و ئەمنییەكان. دووەمیان: قەیرانی كۆرۆنا. سێەمیشیان:شكستهێنانی كوتلە شیعییەكانە لەیەكخستنی بڕیارەكانیان‌و گەیشتینان بە ڕێككەوتن سەبارەت بە دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران. هۆكارەی هەرە سەرەكی كە لێرەدا غائیبە‌و هیچكام لەهێزە سیاسییەكان لەئێستادا بایەخی بۆ دانانێن، خۆپیشاندەرانن. ئەوان لەگەڵ ئەوەی خولقێنەری هەموو ئەو پێشهاتە سیاسییانەن لەعێراقدا هاتووەتە گۆڕێ، بەڵام پەتای كۆرۆنا گورزێكی گەورەی لەخۆیان‌و داواكارییەكاندا دا‌و، كردنییە پەراوێزەوە. لەبەرامبەردا جڵەوی بڕیاری جارێكی خستەوە دەست هێزە سیاسییەكان، بەڵام پێناچێت ئەم جڵەودارییە تاسەربێت، هەركات شەقامەكان قەرەباڵغ بوونەوە، ڕیزبەندی هۆكارەكانیش جارێكی تر گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، ئەوكات ئەو پێداگرییەی ئێستا هێزەكان بە ئاشكرا دەیكەن، دەبێت وەك چەند مانگی پێشوتر بیبەنەوە ناو كۆبونەوە داخراوەكانیان.
راپۆرتی: درەو هەفتەیەك بەسەر ڕاسپاردنی (عەدنان زورفی) پارێزگاری پێشووی نەجەف‌و سەرۆكی كوتلەی ئیئتیلافی نەسر لەپەرلەمانی عێراق تێپەڕیووە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، دابەشبوون‌و ناكۆكی ناوماڵی شیعە وەك خۆیەتی‌و پێشكەوتنێكی ئەوتۆ لەسەر ئەرزی واقیع ڕووینەداوە. هادی عامری‌و نوری مالیكی لەلایەك‌و سەدرو عەبادیش لەلاكەی تر، گرەو لەسەر گۆڕینی هەڵوێستی یەكتر دەكەن سەبارەت بە ڕاسپاردنی (عەدنان زورفی). دوانەكەی یەكەم، میكانیزمی ڕاسپاردنەكە بە شەڕی شكاندنی ئیرادە لێكدەدەنەوەو پێداگری دەكەن لەسەر گۆڕینی. دوانەكەی دووەمیشیان گرەو لەسەر كات دەكەن، لەهەمان كاتیش‌دا كۆدەنگی ناوماڵی شیعیەیان بەلاوە گرنگەو، داوای كاندیدێكی پەسەندكراو دەكەن بۆ جێگەكەی (زورفی). كاتژمێر‌و ڕۆژانی داهاتوو بۆ (زورفی) یەكلاكەرەوەبێت، ئەو بەنیاز نییە بكشێتەوە‌و، سەرقاڵی هەوڵی خۆیەتی بۆ پێكهێنانی حكومەت، پەیامی دڵنیایش دەنێرێت بۆ ڕكابەرەكانی، بەڵام لەكۆتایدا بەرژوەندی هێزە سیاسییەكان بڕیاردەدات، ئەو بەردەوامدەبێت یان وەك (عەلاوی) وازدەهێنێت یان وازیپێدەهێنن. زورفی دڵنیایی دەدات بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، هاوشانی پێداگری نەیارەكانی لەسەر ڕەتكردنەوەی ڕاسپاردنی، (زورفی) هەوڵەكانی چڕكردووتەوەوە بۆ دڵنیاكردنەوەكەیان، لەیەكەم چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیشدا دوای ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت لەگەڵ ژمارەیەك لەمیدیا عێراقییەكان، (زورفی) تەئكیدی كرد: ئەو بژاردەیەكی عێراقی پەتییەو لەڕێی هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنییەوە نەهاتووە، وتیشی: ئەگەر لەسەردەمی رژێمی پێشوودا بەناچاری پەنایبردبێت بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مانای وانییە بووە بە ئەمریكی. پێناچێت پەیامە ئاشكرا‌و نهێنییەكانی (زورفی) گۆڕانكاری لەهەڵوێستی هێزە نەیارەكانیدا كردبێت. هەروەك چۆن بەرەی نەیاریشی كە پێكدێن لە "دەوڵەتی یاسا" بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی‌و"هاوپەیمانی فەتح" بەسەرۆكایەتی هادی عامری‌و نەیانتوانیووە قەناعەت بە "هاوپەیمانی سائیرون" بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدرو "ئیئتیلافی نەسر"بەسەرۆكاییەتی حەیدەر عەبادی بهێنن، بۆ ڕاسپاردنی كەسێكی تر لەشوێنی (عەدنان زورفی)بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق. دواین كۆبونەوە (ئەسەعد مورشیدی) پەرلەمانتاری ڕەوتی حیكمە ئاشكرایكردووە: ئێوارەی یەكشەممەی ڕابردوو هێزە شیعییەكان دواین كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، لەكۆبونەوەكەدا چەند ناوێك بۆ شوێنگرتنەوەی (زورفی) پێشنیازكراوە، بەڵام لەسەر هیچ ناوێكی دیاریكراو ڕێككەوتن نەكراوە. (مورشیدی) بەڕۆژنامەی "ئەلعەرەبی ئەلجەدید"ی وتووە: هاوپەیمانی سائیرون‌و ئیئیتیلافی نەسر، بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كردووە، بەڵام پەیامێكیان گەیاندووەتە هێزە شیعییەكان‌و پێیانڕاگەیاندوون، ئەگەر قەناعەت بهێنن بەو كەسەی لەشوێنی زورفی كاندیدی دەكەن، ئەوا ئەوان لەگەڵ كۆدەنگی ناوماڵی شیعیەدان. ئاماژەی بەوەشكردووە: لەچەند كاتژمێری داهاتوودا، هێزە شیعییەكان كۆبونەوەی نوێ ئەنجامدەدەن، كۆبونەوەكەش تایبەت دەبێت بە تاتوێكردنی دوو پرس، ڕێككەوتن لەسەر پێدانی دەرفەتێك بە (زورفی) لەگەڵ ئەوەی پرسێكی قورسە لەئێستادا، بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانی فەتح‌و دەوڵەتی یاسا بەتەواوی ڕەتیدەكەنەوە، یاخود ڕۆیشتن بەرەو دانانی جێگرەیەوەك‌و ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت. هەڵوێستیان نەگۆڕاوە سەرچاوەكە لەزاری وەزیرێكی حكومەتێكی عێراقەوە كە ناوەكەی ئاشكرانەكردووە، بڵاویكردووەتەوە: لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا زۆربەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق لەڕێی پەیوەندی تەلەفونیان گفتوگۆیان ئەنجامداوە، بەڵام نەگیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك. تائێستا (سەدرو عەبادی) پێداگرن لەسەر هەڵوێستی خۆیان‌و گۆڕینی (زورفی) بە كەسێكی تر ڕەتدەكەنەوە. بەوتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، هەڵوێستی (عەمار حەكیم)و ڕەوتی حیكمەش ناڕوون‌و خۆڵەمێشییە، پێشیوایە كە ئاماژەی گۆڕانكاری لەهەڵوێستی (نوری مالیكی) سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بەدیدەكرێت سەبارەت بە ڕەتكردنەوەی ڕاسپاردنی (زورفی)و، ڕەنگە لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا بە ڕوونی دەربكەوێت. لای خۆیەوە (كریم محەمەداوی) پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە: هێزە شیعییەكان لە كاتژمێرەكانی سەرەتای ڕاسپاردنی (زورفی) لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، ڕێككەوتوون لەسەر گۆڕینی‌و ڕەتكردنەوەی لەپەرلەمان. وتوشیەتی: هەندێك لەهێزە سیاسییەكان هەوڵی گۆڕینی هەڵوێستی ئەو هێزانەیان دا كە (زورفی)یان ڕەتدەكردەوە بەڵام سەركەوتوونەبوون‌و، لەدواین كۆبونەوەشدا تەئكید لەسەر ڕەتكردنەوەی كراوە‌و ئاراستەكە بەرەو گۆڕینێتی بەكاندیدێكی تر. گفتوگۆكانیش بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەكە بۆ ناوبراو، كۆمەڵێك ناو پێشنیازكراون، لەڕۆژانی داهاتووشدا ناوی تریش دەخرێنەڕوو.
درەو: " تاكە چارەسەری كۆرۆنا، كە تا ئێستا دەركەوتووە، ئەوەیە: كە گوێڕایەڵی ئامۆژگارییە تەندروستییەكان بین. هەوڵی خۆجیاكردنەوەی كۆمەڵایەتیمان بدەین و دوور بكەوینەوە لە قەرەباڵغی، بۆ ئەوەی ڕێگا لەو دوژمنە نەبینراوە بگرین" ئەمە وتەی پرۆفیسور ( د. محەمەد داخل ئەلڕەكابی) ڕاگری كۆلێژی دەرمانسازی زانكۆی كەفیلە لە نەجەف. د. محەمەد رەكابی لە رونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بەرهەمهێنانی دەرمان و دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا ئاماژەی بەوەكردووە "دەمەوێت خەڵك دڵنیا بكەمەوە، كە تا ئەم ساتە كاریگەری ئەم دوو دەرمانە (chloroquine) و (Hydroxychloroquine ) دڵخۆشكەر نییە، هەروەها دەبێت ئەوەتان بۆ ڕوون بكەینەوە، كە بەكارهێنانی دوو دەرمان بە یەكەوە لەوانەیە ببێتە هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و كۆنترۆڵ نەكردنی كارەكانی دڵ و لە كاركەوتنی" دەقی رونكردنەوەكەی پرۆفیسور ( د. محەمەد داخل ئەلڕەكابی) لە دوێنەوە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشی كۆرۆنا، ئەم هەواڵە لە تویتێكی سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە، كە گوایە: "دوو دەرمان دۆزراوەتەوە و یەكسەر یارییەكە دەگۆڕێت، لە چارەسەركردنی ئەم ڤایرۆسە كوشندەیەدا". دوای تویتەكەی ترامپ، لە عێراقیش هەواڵێك بڵاوكرایەوە، گوایە لە عێراق چارەسەرێكی سەركەوتوو بۆ كۆرۆنا دۆزراوەتەوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو دەرمانە بڵاو دەكەینەوە، كە یەكێك لە كۆمپانیا عێراقییەكان دروستی دەكات. هەواڵی دۆزینەوەی چارەسەر و دەستنیشان كردنی ناوی دەرمانەكە، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاژاوە لەناو خەڵك‌دا، چونكە ئەو خەڵكە بەپەلە دەچن بەرەو دەرمانخانەكان و لە هەوڵی كڕینی ئەو دوو دەرمانەدان، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكیان لە بارەیەوە هەبێت. من لێرەدا دەمەوێت چەند ڕاستییەكە لەسەر ئەو دەرمانەی باسی دەكەن، بخەمەڕوو: 1. ڕاستە تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی دیاریكراو نییە، كە لەلایەن ڕێكخراوە پزیشكییەكانەوە دۆزرابێتەوە بۆ ئەم نەخۆشییە. بەڵام زاناكان بە پەرۆشەوە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێكی سەركەوتوو دەدەن. لە ڕاستی‌دا هەندێك سوود لە بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی دژە ڤایرۆسن، وەكو ڤایرۆسی نەخۆشییەكانی ئایدز و سارس و هەندێكی تریش. هەروەها دەركەوتووە، كە دەتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت، ئەگەر چارەسەری پێویست نەبوو. 2. ئەو دەرمانەی بە (chloroquine)ناسراوە، دەرمانێكی زۆر كۆنە، لە چلەكانی سەدەی پێشووەوە بەرهەمهێنراوە، بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا. دەرمانێكی تریشی لەسەر ئەم دەرمانە دروست كراوە، ئەویش پێی دەوترێت (Hydroxychloroquine )، كە ماوەیەكە بەكار دەهێنرێت بۆ هەوكردنە درێژخایەنەكانی جومگە. 3. ئەو دوو دەرمانە لەسەر چەند نەخۆشێكی كۆرۆنا تاقی كراوەتە، دەركەوتووە هەندێك سوودی هەیە، لەوە دەچێت ڕێگا بگرێتە لە ڤایرۆسەكە، كە بە سنگی نەخۆشەكەدا بڵاو ببێتەوە. 4. لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەم دواییانەی فەڕەنسادا لەسەر ژمارەیەك نەخۆشی كۆرۆنا، كە ژمارەیان لە ٢٠ كەس نەخۆش تێپەڕ نابێت، دەركەوتووە بەكارهێنانی ئەو دوو دەرمانە و (Azithromycin) بە یەكەوە، كە دەرمانێكی دژە بەكتریایە، سوودێكی كەمی هەبووە. 5. لەبەر ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نەك تەنها كاریگەریی تەندروستی بەسەر جیهانەوە هەبووە، بەڵكو كاریگەرییەكی سیاسی و ئابووریشی هەبووە. 6. سەرۆكی ئەمریكا (ترامپ) مژدەی دا بە ئەمریكییەكان، كە بەو دوو دەرمانە (هایدرۆكسی كلۆرۆكین- ئایزرۆمایسین) دەتوانرێت چارەسەری ئەو نەخۆشییە بكات. لە دوای ئەم قسانەی ترامپەوە، پسپۆڕان و پزیشكانی ئەمریكی زۆر تووڕە بوون، بۆیە ١٣ هەزار لەو پزیشكانە تویتیان لەسەر قسەكانی نووسی و لۆمەیان كرد، كە چۆن ئەو كۆمێنت دەدات لەسەر شتێك، كە پسپۆڕی ئەو نییە و نازانێت ئەنجامەكانی چییە. هەروەها بەشێكی زۆریان وتبویان: لەوانەیە خەڵك بە هۆی قسەكانییەوە ئەو دوو دەرمانە بەبێ سەردان كردنی پزیشك بەكار بهێنێت، كە بێگومان ئەوە ئەنجامی ترسناك دەبێت. ئەم توویتەی ترەمپ تەنیا كاریگەریی لەسەر ئەمریكییەكان نەبوو، بەڵكو كاریگەریی لەسەر عێراقیش هەبوو، خەڵك بە پەلە ڕوویان كردە دەرمانخانەكان و بەبێ پرسی پزیشك دەستیان كرد بە كڕینی، لە ترسی ئەوەی دواتر دەستناكەوێت و دەرمانخانەكان نامێنێت. 7. من لێرەدا دەمەوێت خەڵك دڵنیا بكەمەوە، كە تا ئەم ساتە كاریگەری ئەم دوو دەرمانە دڵخۆشكەر نییە، هەروەها دەبێت ئەوەتان بۆ ڕوون بكەینەوە، كە بەكارهێنانی دوو دەرمان بە یەكەوە لەوانەیە ببێتە هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و كۆنترۆڵ نەكردنی كارەكانی دڵ و لە كاركەوتنی. بۆیە داوا لە هەموو لایەك دەكەم، بە هیچ جۆرێك دەرمان بەبێ پرسی پزیشك بەكارنەهێنن. گوێ لەو هەواڵە چەواشەكارییانەی ڕاگەیاندن نەگرن، كە هەندێكیان بە مەبەستی سیاسی یان میدیایی و شتی تر بڵاو دەكرێنەوە. دەبێت هەمیشە گوێ لە ڕاوێژی پسپۆڕانی ئەو بوارە بگرین. ڕاستە دەرمان (ژەهرێكی سوودبەخشە) بەڵام لە هەمانكاتیشدا ئەگەر بەبێ زانیاری بەكاری بهێنیت، ئەوا ژەهرێكی ترسناكیشە. هەر لێرەوە داوا لە هاوڕێ دەرمانسازەكانم دەكەم، ئەو دەرمانانە بەبێ ڕەتەچەی پزیشك نەدەن بە هیچ كەسێك. 8. تاكە چارەسەری كۆرۆنا، كە تا ئێستا دەركەوتووە، ئەوەیە: كە گوێڕایەڵی ئامۆژگارییە تەندروستییەكان بین. هەوڵی خۆجیاكردنەوەی كۆمەڵایەتیمان بدەین و دوور بكەوینەوە لە قەرەباڵغی، بۆ ئەوەی ڕێگا لەو دوژمنە نەبینراوە بگرین. ئێمەش بە ئاشتی بژین و جارێكی تر گرفتاری نەبینەوە. لە كۆتاییدا دەڵێم: خۆشەویستەكانم، با ئەم ڕۆژە تەنگانەیە بەكاربهێنین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ لای خوای گەورە و بە پەیوەندییەكانی نێوان خۆمان و خوای گەرەدا بچینەوە، داوای لێ بكەین خۆشەویستانمان و وڵاتی خۆمان هەموو دنیا لەم كێشەیە بپاڕێزێت. وە باوەڕیشتان بە بە خودا هەبێت، كە ئاسودەیی نزیكە و چارەسەر بەڕێوەیە. بۆیە بە هیوای چاكە بن و بێ هیوا مەبن. پ، د. محەمەد داخل ئەلڕەكابی ڕاگری كۆلێجی دەرمانسازی زانكۆی كەفیل- نەجەف
د. دلاوەر عەلادین لە ئێستادا، هیچ دەرمانێك نییە كە مۆڵەتی بەكارهێنانی لە دژی نەخۆشی كۆڤید 19 پێدرابێ. بەڵام زیاتر لە 300 دانە تاقیكردنەوە بۆ دەرمانی جیاواز لە وڵاتانی جیاوازدا لە ئارادانە. هەندێك لە دەرمانەكان پێشتر بۆ نەخۆشی دیكە بەكارهاتوون و زانیاری باشیان لەبارەوە هەیە، بۆ نموونە هایدرۆكسی كلۆرۆكوین سەلفەیت (Hydroxychloroquine Sulfate) (كورتەكەی لێرەدا - كلۆرۆكوین). هەندێكی دیكەش یەكەمجارە دێنە بەرهەم و هێشتا زانیاری پزیشكیان لەسەر پەیدا نەبووە. دوای سەلماندنی كاریگەرێتی لە تاقیگەكاندا، پێویستە هەموو دەرمانێك بەلانی كەمەوە بە سێ تا چوار قۆناخی تاقیكردنەوەی كلینیكی (لەسەر مرۆڤی ساخ و نەخۆش) دابڕوات. قۆناخی (I): لەسەر چەند مرۆڤێكی ساخ (20 تا 80 كەس) تاقی دەكرێتەوە، تاوەكو دۆوز (جورعە) و ئاستی دەرمان لە خوێن و سەلامەتی و كاردانەوەی مرۆڤەكانی بۆ دیاری بكرێت. قۆناخی (II): كە دەبێ لەسەر سەدان (100 تا 1000) كەسی توشبوو تاقی بكرێتەوە تا بزاندرێ ئایا دەرمانەكە لە مەودای نزیك و مامناوەندیدا (چەند مانگ وەیان چەند ساڵ) لە نەخۆشەكاندا سەركەوتووە و سەلامەتە. قۆناخی (III): كە دەرمانەكە لەسەر هەزاران كەسی نەخۆش و بۆ ماوەیەكی زۆر درێژتر تاقی دەكرێتەوە. لە قۆناخەكانی (II) و (III) دا، نەخۆشەكان دەكرێنە دوو گروپ یان زیاتر، وە یەك لەو گروپانە تەنیا بۆ بەراوردیكردنی دەرمانەكەیە (Control) لەگەڵ دانەیەكی دیكەی باو، وەیان لەگەڵ مادەیەكی بێ سوود و بێ زیان (پلاسیبۆ، بۆ نموونە شەكری گلوكۆز). گرنگە كە دابەشكردنی نەخۆشەكان بە تیروپشكێكی هەڕەمەكی (Randomised ) و جووت كوێر (Double Blind) بێ كە هیچ كام لە نەخۆش و پزیشكەكان نەزانن كام نەخۆش لە كام گروپدایە. بەوە، تاقیكردنەوەكە كاریگەری و دەستێوەردانی هیچ لایەنێكی پەیوەندیداری بەسەرەوە نابێ. كۆد و داتاكان لە كۆتایی قۆناخەكەدا ئاشكرا دەكرێن. ئەگەر دەرەنجامەكانی قۆناخی (III) لە ئاستێكی بەرزی متمانەدا سەركەوتوو بن و دەرمانەكە سەلامەت دەرچوو، ئەوكاتە مۆڵەت دەرێتە كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنان و بەكارهێنان. شایانی باسە، دوای خەرجكردنی دەیان و بگرە سەدان ملیۆن دۆلار لە ئەنجامدانی ئەو سێ قۆناخەی تاقیكردنەوە، جگە لە توێژینەوەكانی تاقیگە، كەچی تەنیا كەمینەیەك (چارەگ بۆ سێیەك)ی دەرمانەكان بە سەركەوتووی لێی دەردەچن و مۆڵەتی بەكارهێنانی فەرمی بە كۆمپانیاكان دەدرێ. قۆناخی (IV): كە دەرمانەكە مۆڵەتی بەكارهێنان بەدەست دێنێ بەڵام حكومەت داوای زانیاری و هەڵسەنگاندنی زیاتر دەكات لەدوای ئەوەی بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەوە. كلۆرۆكوین و كۆڤید كلۆرۆكوین دەرمانێكی كۆنە یەكەمجار لە داری سینكۆنا (Cinchona) لە وڵاتی پیرو دۆزرایەوە. ئەوە حەفتا ساڵە بۆ چارەسەركردنی مەلاریا و هەندێ نەخۆشی هەوكردن (Inflammation – التهاب)ی وەك رۆماتۆیدی جومگەكان و لوپەس، بەكار هاتووە. بەڵام لە بواری ڤایرۆسدا بە قۆناخەكانی تاقیكردنەوەدا تێنەپەڕیوە، بۆیەش پێویست دەكات بە قۆناخەكانی (II) و (III) دا تێبپەڕێ. دیارە لەبەر مەترسیدارێتی پەتای كۆڤید 19، دەكرێ سازش لەسەر هەندێ بەربەستی وەك ژمارە و كات بكرێ، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر رێكاری زانستی و دڵنیابوون لە سەلامەتی و كاریگەرێتی دەرمانەكە بكرێ. لە دوای سەرهەڵدانی پەتای سارس (كۆرۆنای یەكەم 2002-2003) تاقیكردنەوەی جیاواز لە تاقیگەدا لەسەر كاریگەری كلۆرۆكوین لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەرەنجامەكانی پۆزەتیڤ بوونە. بۆیەش، لە دوای سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید 19 و لەژێر فشاری گشتیدا، لە وڵاتی چین رێگە درا دەرمانەكە لەسەر كۆمەڵێك نەخۆش تاقی بكرێتەوە. ئەگەرچی ووردەكاری تاقیكردنەوەكانی چین ئاشكرا نەكراون، بەڵام كۆمەڵێك كورتە راپۆرتی پزیشكی بە شێوازێكی گشتی و بەبێ داتا باس لە كاریگەرێتی كلۆرۆكوین كردووە (1). هەر بۆیەش پزیشك و زانایانی ئەمەریكی و فەرەنسی و ئیتاڵی و هی وڵاتانی دیكەش بڕیاریانداوە لەسەر هەندێ نەخۆش تاقی بكەنەوە. لە تاقیكردنەوەیەكی بچو‌وكدا، لە وڵاتی فەرەنسا، كلۆرۆكوین، بە تەنیا وەیان لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین (Azithromycin ئەنتیبایۆتیكە)، بەكار هێنرا و دەرەنجامی هاندەری لێ بەدیكرا (2). لەو تاقیكردنەوەیە 36 نەخۆش دابەشكرانە سەر سێ گروپ: گروپی یەكەم: 14 نەخۆش كلۆرۆكوینان وەرگرت و لە مەودای شەش رۆژدا نیوەیان ڤایرۆسەكەیان لە قوڕگدا (دیوی پشتەوەی لوت و دەم و گەروو) نەمابوو. گروپی دووەم: 6 نەخۆش (كلۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین)یان وەرگرت و لە ماوەی دوو هەتا پێنج رۆژدا ڤایرۆسەكەیان لە قوڕگدا نەمابوو. گروپی سێیەم: 16 نەخۆش (پلاسیبۆ)یان وەرگرت كە كاریگەریەكی ئەو‌تۆی لەسەر مانەوەی ڤایرۆسەكە نەكرد. نەخۆشێكی گروپی یەكەم كە ڤایرۆسەكەی لە قورگدا مابوو، لە رۆژی هەشتەم یەك دانە دۆوزی ئەزیپرۆمایسینی درایە و لە رۆژی دواتر ڤایرۆسەكەی لە قوڕگدا وون بووەوە. بە پێچەوانەشەوە، یەكێك لەوانەی گروپی دووەم كە لەوەدەچوو ڤایرۆسەكەی لە قوڕگدا نەمابێ، لە رۆژی هەشتەمدا ڤایرۆسەكە سەری هەڵدایەوە. كەموكوڕی تاقیكردنەوەكەی فەرەنسا ئەو تاقیكردنەوە كلینیكیەی فەرەنسا زۆر گرنگ بوو چونكە بۆ یەكەمجار داتای نەخۆشانی كۆڤید 19 پێشكەش بە زانایان كرا. بەڵام تاقیكردنەوەكە كەموكوڕی زۆری تێدایە، بۆیە جارێ زووە پشتی پێ ببەسترێ. بۆ نموونە: - ژمارەی نەخۆشەكان كەمبوون، زۆر كەمتر لە هەر تاقیكردنەوەیەكی قۆناخی (II) وەیان (III). واتە لە شیكردنەوەدا، ئامارەكان و رێژەكان متمانەبەخش نابن. هاوكات نەخۆشەكان بە شێوازی (تیروپشكی هەڕەمەكی و جووتەكوێر) دابەش نەكرابوون. - تاقیكردنەوەكە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش نەبوو. پزیشكەكان تەنیا پشكنینیان بۆ ڤایرۆسەكە لە قوڕگی نەخۆشەكان كرد و بەداوداچوونیشیان تەنیا بۆ چەند رۆژێك بوو لەجیاتی ئەوەی هەتا كۆتایی نەخۆشیەكە و بگرە زۆر دواتریش بێ. واتە جارێ نازانین ئایا نەخۆشەكان بەو دەرمانانەن چاكبوونەوە یان نا. سەرباری ئەو كەموكوڕیانە، دەرەنجامە كلینیكیەكان هەروەك ئەوانی تاقیگە، هاندەر بوون، هەر بۆیەش لە ئێستادا كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی كلینیكی بۆ بەكارهێنانی كلۆرۆكوین (بە تەنیا وەیان لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین)، پێش تووشبوون (بۆ پاراستنی ستافی نەخۆشخانەكان) و دوای تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆرنا لە چەندین وڵات‌دا لە ئارادانە. لە بەریتانیا، نیەتێك هەیە كە كلۆرۆكوین سەلفەیت بدرێتە دە هەزار كارمەندی تەندروستی بەڵام بە دۆوزی زۆر كەمتر لەوانە (هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە). لە نەرویج نیەت هەیە كە هەموو نەخۆشێك دەرمانەكەی بدرێتێ. سەلامەتی كڵۆرۆكوین كلۆرۆكوین دەرمانێكی باش و سەلامەتە بە شێوەیەكی گشتی، بەڵام كاریگەری لاوەكیشی زۆرە و وەك جۆرە ژەهرێك رەفتار دەكات. لە هەندێ كەسدا كاریگەریەكانی ترسناك و كوشندەیە، بۆیە دەبێ زۆر بە ووریاییەوە بەكار بهێندرێت، بەتایبەتی لەوانەی كە پێشتر نەخۆشی دڵ، گورچیلە، جگەر، شەكرە وەیان دابەزینی بەرگری لەشیان هەیە. كڵۆرۆكوین كار لەسەر لێدانی دڵ دەكات و لە هەندێ نەخۆشدا وا دەكات لەدوای هەر لێدانێك دڵ هەڵوەستەیەكی درێژتر بكات لە ئاسایی پێش ئەوەی خۆی شەحن بكات و جارێكی دیكە لێبداتەوە. واتە لە كاتی هەڵوەستە درێژەكەیدا خوێن و ئۆكسجین بۆ مێشك و كۆئەندامەكانی دیكەی لەش نانێری. ئەو دیاردەیە (Prolonged QT) زۆر جیددیە و مەترسی گەورەی پێوەیە، بەتایبەتی ئەگەر كڵۆرۆكوین لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین بەكار بهێندرێت چونكە هەردووكیان ئەو خاسیەتە نەخوازراوەیان هەیە. هەندێ جاریش كلۆرۆكوین شەكری خوێن لەناكاو دادەبەزێنێ و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆش پەیدا دەكات . بێجگە لەوانەش كلۆرۆكوین لەگەڵ كۆمەڵێك دەرمانی دیكە بەریەك دەكەون و كار لەیەكتر تێك دەدەن. بۆیە، ناكرێ هەموو نەخۆشێك كڵۆرۆكوین (بەتەنیا وەیان لەگەڵ دەرمانی دیكە) وەربگرێ. هەڵبەتە، وەك هەموو ژەهرێك، دۆوزی رۆژانەی كڵۆرۆكوین راستەوخۆ پەیوەستە بە ئاستی سەلامەتی دەرمانەكە، كێش و ئاستی تەندروستی نەخۆشەكە. ئەو دۆوزە بۆ نەخۆشیە جیاوازە‌كان جیاوازە، وە بۆ كۆڤید 19 یش لە سەنتەری جیاواز و لە مرۆڤی جیاواز، جیاواز بووە. لە تاقیكردنەوە كلینیكیەكەی فەرەنسا هەر هەشت سەعاتەی 200 mg دراوە بە نەخۆش (رۆژی 600 mg) بۆ تەواوی مەودای چارەسەركردنەكە. دیارنیە كە چۆن پزیشكەكان گەیشتنە ئەو دۆوزە گەورەیە، كە رەنگە چانسی زیانبەخشێتی زیاد ببێ. لە تاقیكردنەوەكانی چین دۆزی گەورەتریشیان بەكارهێناوە - 500 mg رۆژی دووجار بۆ ماوەی 10 رۆژ. لە ئەمەریكا هەندێك 400 mg رۆژانە بۆ پێنج رۆژ، وەیان 400 mg رۆژی یەكەم و دواتر 200 mg رۆژانە بۆ چوار رۆژی دیكە، وەیان 600 mg دوو جار لە رۆژی یەكەم و دواتر 400 mg رۆژانە هەتا كۆی پێنج رۆژ. بێگومان، هەریەك لەوانە ئەزموونێكی جیاواز و ئاستێكی سەلامەتی جیاوازی دەبێ و دواتر بڵاوكراوەكان دەری دەخەن كامیان باشترین و سەلامەتترینیانە. كڵۆرۆكوین لە هەرێمی كوردستان لە هەرێمی كوردستان دەمێكە دەرمانی كڵۆرۆكوین بە نەخۆشان دەدرێ، و نیەتێك هەیە كە لەمەودوا هەردوو دەرمانی كڵۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین (بە جیا وەیان تێكەڵ) دروست بكرێ و لە تەواوی عێراقدا بێ بەرامبەر بدرێتە نەخۆشەكان. هەڵبەتە، ئەوە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ نەخۆشان، بەڵام گرنگە رەچاوی ئەوانەی خوارەوە بكرێت: - ئەو دیراسەتە فەرەنسیەی كە پشتی پێ دەبەسترێت هێشتا سەرەتاییە و مەرج نیە كاریگەری دەرمانەكان لەسەر نەخۆشدا بە هەمان ئاست بێ. - پێویستە جەخت بكرێتەوە لەسەر دڵنیابوون لە كواڵیتی دەرمانەكان و پشكنینی كواڵیتی كۆنتڕۆل بە پرۆسەیەكی بێلایەنانە و دەرەكی، نەك پشت تەنیا بە كواڵیتی كۆنتڕۆڵی كۆمپانیاكە بكرێت. - هەڵبژاردنی نەخۆش بۆ وەرگرتنی كڵۆرۆكوین بەتەنیا وەیان لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین زۆر گرنگە. مەرج نیە هەموو نەخۆشێك هەردوو دەرمان وەربگرێت. وە پێویسەتە پێدانی دەرمانەكەش لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ بێ، وە لە نەخۆشخانەیەك بێ كە توانای پشكنینی تاقیگە و چارەسەركردن نەخۆشیەكە و چارەسەری كاریگەریە لاوەكیەكانی دەرمانەكانی هەبێ. - پێویستە لە دەستپێكەوە، پلانێكی تۆكمە بۆ بەكارهێنانی دەرمانەكان بە شێوازێكی زانستیانە دابڕێژرێ، بەجۆرێك كە لەگەڵ تێپەڕبوونی كات ئامارەكان بە شێوازێكی ئەكادیمی بڕواپێكراو كۆبكرێنەوە و دواتر لە گۆڤاری زانستیدا بڵاو بكرێنەوە كە خۆمان و وڵاتانی جیهان بە متمانەوە بڕوانینە ئەو ئەزموونە. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە تیمێكی زانستی و خاوەن ئەزموون سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەكان بكات. دوا هۆشداریش بۆ هاوڵاتیانە، ئەوانەی كە هەوڵیان داوە دەرەمانەكە پەیدا بكەن و پلانیان داناوە كە پێش وەیان دوای تووشبوونی نەخۆشیەكە كڵۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین وەربگرن. ئەوە بابەتێكی زۆر مەترسیدارە. پێویستە هەموو كەسێك لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆر و بەپێی رێنماییە پزیشیكیەكان ئەو دەرمانە مەترسیدارانە وەربگرێ. دەرمانی دیكەی ئومێدبەخش ژمارەی دەرمانە پزیشكی و شەعبیەكانی كە بەو دواییە لە چین و وڵاتانی دیكە تاقیكراونەتەوە لەبن نایەن. بەڵام تەنیا چەند دانەیەكیان تا ئێستا زانراون كە كاریگەری ئومێدبەخشیان هەبووبێ. - رێمدێسیڤیر (Remdesivir)پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمەریكی (گیلید) دروستكرا. دواتر لە تاقیگەدا كاریگەری لەسەر كۆمەڵێك ڤایرۆسی جیاوازی وەك كۆرۆنا نیشانداوە، بەجۆرێك كە رێگە لە گەشەكردن و تەشەنەكردنیان دەگرێ. رێمدێسیڤیر لە وڵاتانی چین و ئەمەریكا و هۆنگ كۆنگ و سینگاپور و كۆریای باشوور لە تاقیكردنەوەی كلینیكیدایە و لە هەموویاندا هەواڵەكانی ئومێدبەخش بوونە. - فاڤیپیراڤیر (Favipiravir)لە ژاپۆن بۆ یەكەمجار بۆ چارەسەری ئینفلەوەنزا و ڤایرۆسی دیكە دروستكرا و لە شاری (شێنزێن - چین) لەسەر هەشتا نەخۆشی كۆڤید 19 تاقیكرایەوە. لەو تاقیكردنەوە كلینیكیەدا 35 نەخۆش ئەو دەرمانەیان وەرگرت و لەگەڵ 45 نەخۆشی دیكە بەراوردكران كە دەرمانی )لۆپیناڤیر Lopinavir ) و )ریتۆناڤیر Ritonavir ( یان وەرگرت. ئەو دوو دەرمانەی دواییش كاندید بوون بۆ چارەسەری كۆڤید 19، بەڵام لەوە ناچی ئەو دوانە كاریگەر بووبن، كەچی دەرەنجامەكانی فاڤیپیراڤیر هاندەر بوون. لە تاقیكردنەوەیەكی دیكەدا، لە شاری ووهانی چین، فاڤیپیراڤیر لەگەڵ پلاسیبۆیەك تاقیكرایەوە و دیسانەوە دەرەنجامەكان هیوابەخش بوون. - دەرمانی دیكەی وەك كێڤزارا Kevzara، بریلاسیدین Brilacidin ، ئاكتێمرا Actemra و هی دیكە زۆرن كە چاوەڕێی دەرەنجامی تاقیكردنەوە كلینیكیەكانیانین. rudaw
ئامادەكردنی: هونەر حاجی جاسم- خوێندكاری دكتۆرا –روسیا پرۆسەی خوێندن لەو 10 دەوڵەش وەستاوە كە خاوەنی باشترین سیستەمی خوێندن، دەرگای خوێندن بەڕویی زیاتر لە (850 ) ملیۆن قوتابیدا داخراوە، پرۆسەی وەستانی خوێندن هەر شەش كیشوەرەكەی دونیای گرتۆتەوە، زۆرترین ئەو وڵاتانەی خوێندنیانیان تێدا وەستاوە له كیشوەری ئەوروپان، سەرەرای قوتابخانەكان ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆتە هۆی وەستانی سەدان كۆنفرانس و داخستنی سەدان ناوەندی توێژینەوەی زانستی. سەرەتا: دەكرێت بلێین پرۆسەی خوێندن گەورەترین پڕۆسەی گەشەی مرۆییە، كە مێژووی مرۆڤایەتی شانازی پێوە دەكات. هەر ئەمەش وایكردوە گەشەكردنی هەر كات و زەمەنێكیش ببسترێتەوە بە ئاستی گەشەی پڕۆسەی خوێندن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ. چونكە لەوەتەی بەشەریەت لەسەر روخساری زەوی بونی هەیە پێویستی بە زانست و زانیاریە، چونكە هەر ئەم زانست و زنیاریە وایكردوە رەو ڕەوەی مێژووی ئادەمیزاد بگۆرێت بە ئاستێكی پێشكەوتوو. هەر ئەم تایبەتیمەندیشە وایكردوە مێژووی پرشنگداری یۆنانیەكان ببسترێتەوە بە پڕۆسەی فەلسفەی خوێندن نەك بە پرۆسەی سەربازی و كایە‌كانی تری شارشتانیەتی یۆنانیەكان. پسپۆڕانی بواری پەروەردە و فێركردن پێیان وایە كە كەوتنی پڕۆسەی خوێندن یەكسانە بە دامەزاروەكانی دەولەت و نیشتمان گەشەپێدانی مر‌ۆیی و داهێنانەكانی مرۆڤ، وە بە پێچەوانەش هەر پرۆسەی خوێندنە كە دامەزراوە نیشتمانیەكان پڕۆسەی ژیاری بەهێز دەكات. دوای بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر روخساری زەوی بەشێوەیێكی گشتی، پڕۆسەی خوێندن كەوتە قەیرانێكی گەورە. چونكە لەبەردەم وەستانێكی گەورەو پرسیارێكی گەورە دایە، بەهۆی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش وایكردوە چەند پرسیارێك بە دوای خۆی دابێنێت، یەكێك لەم پرسیارانەش بریتیە لە زیانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەر كەرتی پەروەردە و خوێندنی بالا ؟. وە هەروەها كاریگەرەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆسەر پرۆسەی خوێندن بە گشتی چین؟. پرۆسەی خوێندن و ڤایرۆسی كۆڕۆنا: پێوەری پێشكەوتنی پرۆسەی خوێندن بەستراوەتەوە بە ئاستی پێشكەوتنی ولات، چونكە پێوەری پێشكەتنی هەر كۆمەلگایێك بەستروەتەوە بە ئاستی خوێندنی خوێندنگەو ڕانكینگی زانكۆكانی لەسەر كۆمەلگای نێودەولەتی. هەر ئەمەش وایكردوە، ئەو ولاتانەی باشترین سیستەمی خوێندنیان هەیە لە دونیا، لە هەرە ولاتە پێشكەوتوەكانی دونیان، بڕوانە خشتەی ژ (1). لیستی ئەم دە ولاتیە كە لە سالی 2020 باشترین سیستەمی خوێندنیان هەبووە، لەسەر ئاستی جیهان. بەلام لە ناوەراستی مانگی ئاداری سالی 2020 لە 100% ئەم ولاتانەی باشترین سیستەمی خوێندنیان هەیە، پرۆسەی خوێندنیان تێدا وەستاوە لەبەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا. خشتەی باشترین ولات لە پرۆسەی خوێندن لەسەر ئاستی جیهان بۆ سالی 2020 مەبەست لە پرۆسەی خوێندن بریتیە له پرۆسەی پەروەردە و فێركردن, هەم لە كەرتی پەروەردە، وە هەمیش لە كەرتی خوێندنی بالا. هەروەها پسپۆڕانی بواری پەروردە پێیان وایه، ئەمە سەد سالیش دەبێت گورزێكی وا گەورە بەر ژێرخانی پڕۆسەی خوێندن نەكەوتەوە. بۆیە ئەمەش وا دەكات لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وا بە ئاسانی نەڕوات لەسەر پرۆسەی خوێندن، چونكە بلاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە كاتێك دابوو، كە نیوەی وەرزی دوەمی خوێندن بوو، ئەمەش گومانی تێدانیە كە زیانی زۆر ئەرێنی دەبێت لە زۆر لایەنەوە. هەروەها روداوی ئەم جاره‌ی بەسەر پڕۆسەی خوێندن هاتوە لەسەر دەستی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆتە هۆی ڕاگرتنی ژیانی كۆمەلگای مر‌ۆیی لە كۆی كایە ژیاریەكاندا بە تایبەت پڕۆسەی خوێندن. ئەمەش بە كارەساتی مر‌ۆیی لێك دەدرێتەوە، هەر چەندە لە زۆربەی ولاتە پێشكەوتوەكان پرۆسەی خوێندن كراوەتە ئۆنلاین، بەلام ئەم هەر چارەسەری بنەڕەتی ناهێنتە كایەوە. كاتێك تەماشای لیستی ژمارە دوو دەكەین بۆمان روون دەبێتەوە كە ئەو ولاتانەی بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانیش لە هەرە ولاتە پێشكەوتوەكانن دونیان لە سیستەمی پەروردە، پرۆسەی خوێندن لە سەدا 90% ئەم ولاتانە وەستاوە. بڕوانە خشتەی ژمارە (2). خشتەی باشترین سیستەمی پەروەردە لەسەر ئاستی جیهان بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان لە 2020 زیانەكانی ڤایرۆسەكە لەسەر پڕۆسەی خوێندن: رێكخراوی یۆنسكۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە گەورەترین روداوی كارەساتبار دادەنێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، وە پسپۆرانی پەروەرده و خوێندنی بالاش لە رێكخراوی یونسكۆ، پێیان وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی دابەشبونی دوو قۆناغی مێژووی. بە جۆرێك ئەگەر قسە لەسەر پڕۆسەی خوێندن بكرێت، دەبێت بلێین پرۆسەی خوێندن پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا یان دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا. تاكو ئێستا هیچ رێكخراوەیێكی یان دامەزاراوەیێكی پەروردەی ئاماری وردی زیانەكان نازانێت. ئەوەی هەیە لە رێگای ڕیكخراوی یونسكۆ رۆژانە بلاو دەكرێتەوە، لەسەر زیانەكانی پڕۆسەی خوێندن لەسەر ئاستی ولاتانی دونیادا. بەلام ئەوەی لە ئیستادا بلاو دەكرێتەوە تەنیا ناوی ئەم ولاتانەیە بە گوێرەی كیشورەكان كە خوێندنیان تێدا وەستاوە.بروانە خشتەكانی ( ژمارە 3 تاكو ژمارە 7 ). لێرە هەندێك لەم زیانانە ئاماژە پێ دەكەین، كە راستەوخۆی كاریگەریان لەسەر پرۆسەی خوێندن هەیە!. یەكەم. بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی یونسكۆ تاكو ئیستا لەسەر ئاستی جیهان تاكو 20 ئادار 850 ملیۆن فێرخواز گەنج لەسەر ئاستی جیهان لە خوێندن بێ بەش بوینە. دووەم. هەلوەشاندنەوەی سەدان كۆنفرانسی زانستی لەسەر ئاستی دونیا. سێیەم. هەلوەشاندنەوەی هەزاران كۆرسی زمان لەسەر ئاستی ولاتان، بە تیابەتیش ولاتانی ڕۆژئاوا. چوارەم. بێ كار بوونی ملیۆنان فەرمانبەران و ستافی وانەبێژو فەرمانبەر لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی بالا. پێنجەم. وەستانی سەدان ناوەندنی توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی ئەو ولاتانەی كە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆمار كراوە. شەشەم. هەلوەشانەوە وەستانی هەزاران زەمالەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان، لەسەر ئاستی جیهان. خشتەی ژمارە (3) ولاتانی كیشوەری ئاسیا خشته‌ی ژماره (4) ولاتانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا خشته‌ی ژماره (5) ولاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریقیا خشته‌ی ژماره (6) ولاتانی کیشوه‌ری ئه‌مریکای لاتینی خشته‌ی ژماره (7) ولاتانی کیشوه‌ری ئه‌مریکای باکوور دەرەنجام: وەستانی پرۆسەی پەروەردە یەكسانە بە وەستانی پرۆسەی گەشەی مر‌ۆیی. كۆرۆنا بۆتە هۆی راوەستانی زانكۆ و قوتابخانە و باخچەی ساوایان. لە هەر 10 دەولەتی باشترین سیستەمی خوێندنیان هەیە پرۆسەی خوێندن تێدا وەستاوە. هەروەها زیاد لە 850 ملیۆن قوتابی لەسەر ئاستی دونیا لە خوێندن بێ بەش بوینە. لە هەر شەش كیشوەری دونیا پرۆسەی وەستانی خوێندنی گرتۆتەوە. زۆرترین ئەو ولاتانەی خوێندنیانشیان تێدا وەستاوە له كیشوەری ئەوروپان، وە هەروەها زۆرترین ولاتی پێشكەوتوو پڕۆسەی خوێندنیان تێدا وەستاوە. ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆتە هۆی وەستانی سەدان كۆنفرانس و داخستنی سەدان ناوەندی توێژینەوەی زانستی.
نوسینی: د. ئومێد ڕه‌فیق مێژوی مرۆڤایه‌تی خاڵی نه‌بوه له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاو ده‌ردی كوشنده، بۆیه چیرۆكی په‌تاكان له مێژودا بوه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به وانه‌و سه‌دان داب و نه‌ریت و به‌های له‌گه‌ڵ خۆیاندا گۆریوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م روداوانه سه‌دان پرسیار‌و گومانی دروست كردوه كه تائێستا به‌بێ وڵام ماونه‌ته‌وه، ره‌هنده سایكۆلۆژییه‌كانی په‌تا زۆر گه‌وره‌ن و پانتاییه‌كی گه‌وره له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لانی كه‌مه‌وه به دوای وڵامی ره‌هه‌نده‌كانیدا بگه‌ڕێین، چونكه پێكهاته‌یه‌كی سایكۆلۆژی له سه‌ر یه‌ك نه‌وه‌ی ته‌واو به‌جێده‌هێڵن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ته‌واوی رزگار بوبن له په‌تاكه ، به‌ڵام هێشتا گیرۆده‌ی لێكه‌وته‌و شوێنه‌واره سایكۆلۆژییه‌كانی په‌تاكه‌ن، كه‌له شێوه‌ی فۆبیا‌و ناودژی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های جیاوازدا خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به به‌شێك له كۆویژدان و خه‌یاڵدانی كۆمه‌ڵگه‌و ، ره‌نگه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی زانستی و ئه‌ده‌بی دروست بكات، په‌تا وه‌كو ئه‌زمونی شه‌ڕو كاولكارییه‌كانی شه‌ڕه ، وه‌كو چۆن جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانی گۆڕانی ڕیشه‌یی له ستایلی ژیان و ئه‌زمون و مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن ، په‌تاش به‌های تایبه‌ت دروست ده‌كات ، كه یه‌كێك له هه‌ره لێكه‌وته دیاره‌كانی نه‌مانی متمانه‌و نامۆیی و دابرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆشتنی ئومێد‌و نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و ترسه له نادیاری و مه‌جهول. له‌م دۆخه‌دا مرۆڤ گومان له خۆیی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات ، ماسك وه‌كو سیمبوڵی خۆشاردنه‌وه له كۆمه‌ڵگه، خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، له‌م دۆخه‌دا یه‌كه‌م جاره دیوی ده‌ره‌وه‌ی ده‌شارێته‌وه‌و ، دیوی ناوه‌ی به‌ده‌رده‌خات. بۆیه هه‌ندێك له پسپۆڕانی سۆسۆلۆژیا ، بابه‌تی په‌تایان وه‌كو بابه‌تی زانستی لێكداوه‌ته‌وه‌و ناویان ناوه سایكۆلۆژیای په‌تا ، ئه‌م فێڵده گرنگی ده‌دات به ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ له‌كاتی په‌تاكان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان ، ئه‌م زه‌مه‌نه كۆمه‌ڵگاكان پڕه له شه‌پۆلی ترس و كۆ فۆبیایی ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پر ئه‌بێت له راڤه كردن و شیكاری بۆ ئازاره‌كان و سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ په‌تاكانی سه‌رده‌ه‌مانی پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م راست بوبێت كه‌تۆره‌كانی په‌یوندی و گه‌یاندن هه‌زاران جار كه‌متر بون له ئێستا ، ئه‌وا له ئێستادا گلۆبالیزه‌یشن وای كردوه زیاتر ڕۆڵی هه‌یه له‌ڕامانی سه‌رلێشێواوی مرۆڤ به دیار تۆڕی زانیارییه‌كانه‌وه، ئه‌م زانیارییانه ده‌بنه هۆكاری به‌های دژ به‌یه‌ك و ڕه‌فتارو هه‌وڵی هیلاك كه‌ر و بێ چاره‌سه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه. به‌تایبه‌ت كه سروشتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا به تایبه‌ت تر ڤایرۆسه‌كان وایه كه‌له‌سه‌ره‌تادا زانیاری له‌باره‌یانه‌وه نه‌ك ته‌نها لای خه‌ڵكی ئاسایی و ته‌نانه‌ت پسپۆڕه‌كانیش سه‌ره‌تای و كه‌من. ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له فریاكه‌وتن و راگرتنی باڵانس و نه‌ڕوخانی كۆمه‌ڵگه له روی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له كاتی قه‌یراندا ئه‌گه‌ر له بیرۆكه‌كه‌ی فۆكۆیامه‌وه سه‌یری ده‌وڵه‌ت بكه‌ین كه واسه‌یری ده‌وڵه‌تی ده‌كرد ، ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانه له هه‌ژارییه‌وه بۆ تیرۆر‌و په‌تاكان، ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی شه‌فاف ده‌كات و ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له ووتاره‌كانیدا له دیسه‌مبه‌ری 2019 باسی له‌وه كردوه دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی قوڵ پارێزگاری لێده‌كات، ئه‌ه‌م قه‌یرانانه و قه‌یرانه‌كانی ترئابوری و په‌تاكانی وه‌كو ئیبۆلا و ئایدز و ته‌نانه‌ت كاره‌ساته سروشتیه‌كان زیاتر پشتگیری له‌و تێزه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بێلایه‌ن بێت یاخود به‌لانی كه‌م ده‌وڵه‌تی كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردان ( وه‌كو ئه‌وه‌ی لیبراڵیه تاكره‌وهكلاسیكیه مۆدێرنه‌كان ( القدیمه الجدیده)) باسی ده‌كه‌ن ، له‌م دۆخانه‌دا كۆمه‌ڵكه توشی كاره‌سات ده‌كات ، ده‌وڵه‌ت له‌م دۆخانه‌دا ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت له فریاكه‌وتن و راگرتنی باڵانس و نه‌ڕوخانی كۆمه‌ڵگه له روی سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه، لێره ده‌وڵه‌تی به‌هێز ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی یاسادانان و دادوه‌ری و جێبه‌جێكردنه‌وه ، پشتگیری مانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابوری ده‌كات و بودجه‌و رێكاری ئابوری تایبه‌ت به پێی دۆخه‌كان به ڕێكاری پله‌به‌ندی پێشكه‌ش ده‌كات ، له دۆخی قه‌یراندا كرمه‌ڵگه زۆرتر چاوی چاوه‌ڕوانی ئومێدیان له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمییه‌كانه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌ی لای ده‌زگای جێبه‌جێكردنه ده‌توانێت همو ئامرازه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ روبه‌روبونه‌وه، بۆیه ئه‌م دۆخانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی یه‌ك سه‌رچاوه‌ن له‌روی داهاته‌وه ( ده‌وڵه‌تی به‌رخۆرد) ( الدوله الریعیه)، ئه‌مه هه‌ر ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به پێوه‌ری ده‌وڵه‌تی دروست ، ده‌وڵه‌تی شكسخواردوون، بۆیه ئه‌م ده‌وڵه‌تان له یه‌كه‌م وه‌رزی تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌ره‌س ده‌هێنن و ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی گه‌وره بۆ هاوڵاتیان، ئه‌م جۆره حوكمرانیانه ته‌نها له‌كاتی قه‌یراندا سه‌رچاوه‌ی داهات و بره‌كانیان بۆ هاوڵاتیان پیشان ده‌ده‌ن، به‌پٍێچه‌وانه‌وه له كاتی نه‌بونی قه‌یراندا هه‌زار فێڵ و رۆتینات دروست ده‌كه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی داهاته‌كان . بۆیه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌بن به‌سه‌رچاوه‌ی كۆی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كان بۆ هاوڵاتیان. له‌هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی لیبراڵی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه، كه تاوه‌كو ئێستا له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كاندا ، ده‌وڵه‌ت ناتوانێت قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت. فۆبیا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه سه‌نگه‌رێكی دیاریكراوی نییه ره‌فتاری عه‌قڵانی له‌كاتی قه‌یراندا له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ كائینێكی عه‌قڵانیه ، بۆیه زۆربه‌ی بریاره‌كانی به پێی پێوه‌ره لۆژیكیه‌كان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سایكۆلۆژیای په‌تاكان ئاماژه‌ی پێده‌كات، مرۆڤ له كاتی په‌تاكاندا ره‌فتاری مر‌ۆیی ئه‌گۆڕێت بۆ ره‌فتاری ناودژ ، بۆیه هه‌ندێك جار پێوه‌ره نالۆژیكییه‌كان زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر ره‌فتاریدا ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی كه مرۆڤ له دۆخێكی سروشتیدایه و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ره‌فتاری عه‌قڵانیه‌و دۆخی فۆبیا‌و دڵه‌ڕاوكێ ره‌فتاری دژبه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و ڕێگانه‌ی كه هه‌میشه له‌كاتی ئاسایدا دژیان بوه له ئه‌فسانه‌وه بۆ سورته سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیه هه‌ندێك جار له جیاتی چاره‌سه‌ری لۆژیكی خری ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ه‌ترسی . بۆ نمونه له كتێك كه باس له داخستنی سنوره‌كان ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بازار ده‌درێت به كۆڵدا ، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ قه‌یران روبدات ، هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تیا دروست توانایان زۆر له‌وه زیاتره كه ئه‌و قه‌یرانانه دروست نه‌بن.لێره ده‌رده‌كه‌وێت كه درویتكردنی ئه‌و قه‌یرانانه به ورد بینی به ئاوه‌ری لۆژیكی نه‌كراوه، به‌ڵكو هۆكاره ترس و دڵه راوكێیه، بریاره‌كان زیاتر به سۆزداری بیركردنه‌وه‌ی نالۆژیكی دراون. ترس له‌په‌تا گومان له نادیاری له‌و كاته‌ی په‌تایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌یه‌وه كه‌مه، پانتاییی گومان به شێبوه‌یه‌ك فراوان ده‌بێت، حه‌قیقه‌ت به‌های خۆی له‌ده‌ه‌ست ده‌دات، له كاتی په‌تای كۆرۆنا له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان فاكت نین، ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت هه‌ندێك جار پێچه‌وانه‌كه‌ی راست ده‌رئه‌چێت، له‌لایه‌ك هه‌ندێك جار په‌تاكه خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه جیاوازه‌كان ده‌گونجێنێت، هه‌ندێك جاریش خودی ڤایرۆسه‌كه بازدانی جینی ده‌كات، بۆیه شیكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان جێگیر نین، ئه‌مه له لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر فۆبیا‌و دڵه‌راكێ له په‌تاكه خۆی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی فۆبیا له‌وه دروست بێت له داهاتودا چی رووده‌دات، وه‌كو ئه‌وه‌ی ژیژه‌ك له سه‌ر ئه‌م بابه‌ت ده‌ڵێت ( ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌كان هه‌مویان به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن ، كه نه‌ترسین ، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان هه‌مو ئه‌ڵێن بترسن) ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش فۆبیا له په‌تا زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له داهاتودا چی ده‌بێت، وه‌كو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه سه‌نگه‌رێكی دیاریكراوی نییه. ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه توشی په‌تاكه بون ، به‌ڵكو هه‌موان ده‌گرێته‌وه ، له‌م كاتدا بۆشاییی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه به‌ته‌واوی كه‌م ده‌بێته‌وه ، چونكه چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی به‌ستراوه به‌چاره‌نوسی تاكه‌وه، به ئاسانی هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند ته‌ندروستی و ناخۆشیه‌كانمان له‌یه‌ك نزیكن، كۆهه‌ستیه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دروست ده‌بێت، چاوه‌ڕوانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س هه‌ڵه نه‌كات تا قه‌باره‌ی زیانه‌كان گه‌وره نه‌بێت، تا ئه‌و ئاسته كاریگه‌ره هه‌ندێك جار داوای به‌كار هێنانی هێز ده‌كرێت، هه‌ندێك جاریش به به‌بلاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك په‌تاكه زۆر به خێرای بڵاو ده‌بێته‌وه ، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای پێشبینیكردن و زاڵ بون به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا دیار نییه. به تایبه‌ت له دۆخی ئه‌م په‌تایه‌دا ره‌هه‌ندی سیاسی زۆر دراوه‌ت پاڵ په‌تاكه‌و ، هه‌ندێك راڤه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕی بایه‌لۆجی بێت، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سرۆشتی ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكی ئابوری گه‌وره ده‌جوڵێت، كه ره‌نگه سیسته‌می ئابوری جیهانی بگۆڕێت. هه‌رچه‌نده ماوه‌ی په‌تاكه درێژ ئه‌بێته‌وه دوو دیارده‌ی دژ به‌یه‌ك ئه‌جوڵێنن یه‌كیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له چاوه‌روانیدا ، هه‌ڵبژارده‌ی به كۆمه‌ڵاتیبون هه‌ڵه بژێرنه‌وه، ئه‌ویتریش ژماره‌ی قوربانیه‌كانه، كه هه‌ردووكیان یه‌ك ده‌رئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش زیاد بونی فشاری ده‌رونیه. ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لایه‌نی ته‌ندروستی لێره زۆر ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌تا رێژه‌ی مردن وكۆنترۆڵكردن زیاتر ده‌بێت، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه متمانه‌ی هاوڵاتیان زۆر تر ده‌بێت، بۆیه ده‌رئه‌نجام فشاره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه . ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌هه‌ر دوو ئه‌زمونی چین و ئیتالیا وه‌كو دوو نمونه‌ی جیاواز لێكبده‌ینه‌وه ، توانای ده‌وڵه‌ت متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌وڵت به رونی ده‌رده‌كه‌وێت، له‌یه‌كه‌مدا به توانا له دووه‌مدا خراپ ، كه نمونه‌ی ئیتالیا نه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌رونی له لای خه‌ڵك له ئیتالیا خراپ كردوه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وورپا ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌مو جیهان هه‌بوه. رنگه له‌م نێوه‌نده گوتاره‌كه‌ی جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی په‌تاكه‌وه زۆر جێگه‌ی ڕه‌خنه بوبێت، كه وتی ده‌بێت، خه‌ڵكی به‌ریتانیا خۆیان بۆ به‌جێهێشتنی ئازیزانیان ئاماده بكه‌ن، ئه‌م گوتاره ئاشكرایه ره‌نگه به پشت به‌ستن به رای پزیشكی دركێنرابێت، به‌ڵام ڕۆڵی سه‌ركرده ئه‌وه نییه ، ئه‌م ڕۆڵه ڕۆخێنه‌ره بگێڕێت. گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردو، له نێوان ئه‌فسانه‌و ئایندا ئه‌زمونی مرۆڤایه‌تی له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ، په‌نابردنه بۆ غه‌یبیات و سیسته‌مێكی به‌های جێگیر كه هه‌ندێك جار پاڵنه‌ره‌كانی ئایدیایه‌كه ره‌گ و ریشه‌كه‌ی پشت ئه‌ستوره به‌ئه‌فسانه‌و ئه‌و راڤانه‌ی له په‌نهاندا مرۆڤ په‌نایان بۆ ئه‌بات، وه‌كو سروته ئاینیه‌كان ، چاكه‌و خێرخوازی ، ئێستا له عێراق ئه‌بینین هه‌مو جیهان سه‌رقاڵه به‌وه‌ی ڕێكاری ته‌ندروستی بگیرێته‌به‌ر ، به‌تایبه‌تی شیعه‌كان تا ئێستا له مقۆمقۆی ئه‌وه‌ن كه ده‌رگای مه‌زاره‌كان داناخه‌ن ،چونكه تا ئێستا ئه‌مان بروایان وایه كه‌ئه‌م كه‌سایه‌تیانه ئه‌وه‌نده پیرۆزن، په‌تاكان زه‌فه‌رییان پێ نابات. به‌ڵام هه‌ندێك جار به پێی كات و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه هه‌ندێك كه‌س بیر‌و باوه‌ریان ده‌گۆڕن ،چونكه په‌تاكه به‌شێكی قه‌ناعه‌تیان تێر ناكات ،یان ڕوداوه‌كان به پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕیانه‌وه یه‌وه و، كاره‌سات ده‌خاته‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له كۆریای باشور ڕویدا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه هۆكارێك ده‌بن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی دینداری ، په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ت زۆر جار له‌م كاتانه‌دا مرۆڤ په‌نا ده‌باته‌و بۆ كلتور‌و ئه‌و حه‌كایه‌تانه‌ی له مێژوی میلله‌ته‌كاندا هه‌یه.به تایبه‌تی گه‌رانه‌وه بۆ گیا ده‌رمانیه‌كان، خه‌ریكه به نیانده‌رتاڵبونی مرۆڤ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا له پێشودا ئه‌م بیروباوه‌ڕه له لایه‌ن پزیشكانه‌وه زۆر دژایه‌تی ئه‌كرا . له دوای ئه‌وه‌ی چینیه‌كان هه‌ردوو جۆری چاره‌سه‌ری پزیشكی و چاره‌سه‌ری كلتورییان به‌كارهێناو كاریگه‌رییه‌كه‌یان باس كرد ، له‌به‌شێكی زۆر له وڵاتان په‌نایان بۆ برد، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له هندستان خواردنی میزی مانگا وه‌كو چاره‌سه‌ر سه‌یر ده‌كرێت، چونكه مانگا پیرۆزه‌و میزه‌كه‌شی ده‌كرێت وه‌كو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.ئه‌مه ئه‌و سروتانه‌ن ته‌نها له‌كاتی ئه‌م جۆره ڕوداوانه‌دا هه‌ستیان پێ ده‌كریت. كه ڕه‌نگه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه بێت زانست ده‌سته‌وستانه كه چاره‌سه‌رێكی سیحری ده‌م و ده‌ست پێشكه‌ش بكات. هه‌ندێك راڤه وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه په‌تاكه شه‌ڕی بایه‌لۆجی بێت، نه‌ك دیارده‌یه‌كی سرۆشتی ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕێكی ئابوری گه‌وره ده‌جوڵێت پڕوپاگه‌نده‌و ڕاسیزمی نوێ ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشی كولێرا له فه‌ره‌نسا بڵاو بوه‌وه ، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه ئه‌م تیۆره‌ی موئامه‌ره‌یه‌و ، په‌تاكه مرۆڤ دروستی كردوه . ده‌ست به‌جێ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك (لویس فلیپ) مادده‌ی زه‌رنیخی كردۆته بیره ئاوه‌كانه‌وه ، له ئێستادا رۆژانه پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه‌ه ئه‌م په‌تایه دروستكراوی ئه‌مریكایه، هه‌ندێك كه‌سی تر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی ئه‌م كاره‌ساته‌ی دروست كردوه، هه‌ندێك تر به تایبه‌تی ئه‌مریكا به نه‌خۆشی چینی ده‌یناسێنیت ، هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ له ناوبردنی به‌ته‌مه‌نه‌كانه، چونكه له ئه‌مریكاو له ئه‌وروپا به‌ته‌مه‌نه‌كا‌ن بارگرانییه‌كی زۆریان بۆ حكومه‌ت دروست كردوه. ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه لێكه‌وته‌ی ئابوری وحه‌قیقه‌تی ڤایرۆسه‌كه ناشارنه‌وه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ده‌كه‌ن بۆ پشت به‌ستن به ته‌فسیری تیۆره‌ی موئامه‌ره‌و تاوانباركردن و تۆمه‌تباركردنی حكومه‌ته‌كان به‌لایه‌نداری هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تێۆره فاكته‌رێكه بۆ سه‌رهڵدانه‌وه‌ی راسیستی نه‌ته‌وه‌یی ره‌گه‌زی، له‌سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه‌وه ترس له ڕه‌گه‌ز چینی گه‌یشتبوه مه‌ترسی له‌سه‌ر چینه‌كان له هه‌مو جیهان و بێڕێزكردن به‌رامبه‌رچینیه‌كان، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌مو چینیه‌ك، هه‌مو گێڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چینی به‌سه ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری په‌تاكه‌ی .
راپۆرتی: محەمەد رەئوف فازڵ حەمەرەفعەت "دەستی دایە كڵاشینكۆفەكەو راستەوخۆ فیشەكەكانی نا بەنێوچاوانی داودی برایەوە، روی چەكەكەی كردە ئەیوبی براگەورەی بەڵام لەبەر ئەوەی ئەیوب نەخۆش بوو دایكی خۆیدایە بەر لولەی تفەنگەوە، بەڵام بەفیشەكێك سەری دایكیشی پێكا، دواتر دانای برای لولەی تفەنگەكەی گرت و بەوهۆیەوە دەستی سوتا، دواتر فیشەك دەنێت بەناوچاوانی ئەیوبی براگەورەو دانای برابچوكیەوە، پاشان باوكیشی دەپێكێت، نەرمینی خوشكی كە تەنها دەربازبووی روداوەكەیە بەدوایدا رادەكات و دەڵێت هەمویانت كوشت تكایە منیش بكوژە، پێی دەڵێت ناتكوژم بۆ ئەوەی بەخەفتەوە بمریت". ئەمە "تارق"ە كە دوێنی شەو لە پشتی مزگەوتی قازی محەمەدی شاری سلێمانیەوە دایكی و سێ برایی كوشت و باوكیشی بەسەختی بریندار كرد. لە پشتی قازی محەمەدەوە چی رویدا؟ دوێنێ شەو لەناو روحی ماندوو و شەكەتی هاوڵاتیان لەلایەك بەهۆی ترس لە تارماییەكانی "كۆرۆنا" و خۆزیندانیكردن لە پێناو سەلامەتی هەموان و نزیك بوونەوە لە قەیرانی درایی و ترس لە دووبارەبوونەوەی پاشەكەوتی موچە، خەڵكی كوردستان بە روداوێكی بیستنی روداوێكی تراژیدی بە ئاگاهاتنەوە" كوڕێك سێ برایی و دایكی كوشتووەو باوكیشی بەسەختی بریندار كردووە" . ماڵی تارق (5) بران ( تەیب، ئەیوب، داود، تارق، دانا، تەها) تەنها (تەها) لەسەر ماڵ ماوە لە براكانی، (4) خوشكنتەنها ( نەرمینی خوشكی ) لەسەر ماڵ ماوە، تەیبی براگەورەی لە ئەڵمانیایەو هەرسێ برا كوژراوەكە ژن و منداڵیان هەیە‌و سێ خوشكیشی هاوسەرگیرییان كردووە، تەهای برابچوكی لەو كاتەدا لەماڵ نەبووە، لەگەڵ سەبیحەی دایكیان و شێخ محەمەدی باوكیان پێكەوە ژیاون. بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" كاتژمێر 9:10 خولەكی شەوی رابردوو كوڕێك كە دایكی و سێ برای كوشتووەو باوكیشی بەسەختی برینداركردووە، هەرزوو بە برینداری دەستگیرراوە، بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت: تەنها خوشكێكی ماوە لەكاتی روداوەكەدا تارق پێی وتووە. لەسەر چی بوو؟ تارق لەسەرەتای ساڵی 2000 لەنانەواخانە لە گەڕەكی مەجید بەگ جەستەی دەسوتێت، لەبەر ئەوەی لەو كاتەدا و بەهۆی خراپی باری ئابوریەوە تەنها چارەسەری برینەكەی كراوە‌و نەتوانرا جوانكاری بۆ بكرێت و سوتاویەكە بە جەستەیەوە دیار دەبێت، وەك كەسوكارەكەی دەڵێن ( تارق یەكێك بووە لە كوڕە جوانەكان و ئەو سوتانە كاریگەری لەسەر جەستەو دەرونی هەبووە)، بۆیە ماوەیەك كاری ( سەقفی تەپەدۆر)ی كردووە‌و دواتر لەساڵی 2010 (تارق) بەمەبەستی نەشتەرگەری بۆ جوانكاری جەستەی دەچێتە ئەڵمانیا، بەڵام دوای 6 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەك لای نزیكەكانی باسی كردووە"ئەوێ شوێنی ژیان نیە، مرۆڤ شێت دەبێت" سەرەڕای ئەوەی وەڵام وەرناگرێت، دەگەرێتەوە هەرێمی كوردستان و سەرقاڵی یاری ئاسن دەبێت لەم بوارەدا ( دوو جار مەدالیای بەدەستهێناوە)و بەپێی وتەی كەسە نزیكەكانی "هەر پارەیەكی دەستكەوتبێت بۆ كڕینی خواردن و پرۆتینی تایبەت بە یاری ئاسن خەرجكردووە". بەڵام سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیری نەكردووە، هەمیشە لای باوك و دایك و براكانی نارەزایی لە ژیانی خۆی دەربڕیوەو وتویەتی "ئەمە ژیان نیە ئێمەی تێیداین، بۆیە دەبێت خانوەكەم بۆ بفرۆشن و پێی دەچمەوە ئەوروپا چونكە من ناتوانم لێرە بژیم" ئەم قسەیە چەند جارێك لای دایكی و باوك و براكانی دەیكات، بەڵام براكانی قبوڵی ناكەن و دەڵێن ناكرێت دایك و باوكمان بخەینە سەر جادەو لەم تەمەنەدا بچنە كرێچیەوە. چی رویدا.؟ تارق بەنیازی یەكلاكردنەوەی فرۆشتنی خانوەكەیان سەر لە ئێوارەی رۆژی روداوەكە تەلەفۆن بۆ براكانی( ئەیوب، داود، دانا) دەكات، كە بێن بۆ ماڵی باوكی، براكانیشی رازی دەبن و پێیان وایە چاسەرێكی دۆزیوەتەوە، بۆیە شەو دێنە ماڵی باوكیان، لەوێ تارق پێیان دەڵێت" دەبێت ئەم خانووەم بۆ بفرۆشن و حەقی خۆم بدەنێ و دەچم بۆ ئەوروپا، چیتر ناتوانم لێرە بژیم" براكانی بەم پێشنیازە رازی نابن و زۆر هەوڵی لەگەڵدا دەدەن كە رازی بكەن بەڵام تارق رازی نابێت، دوای نا‌ئومێد بوونی دەچێتەوە دەرەوەو بەزوویی دەگەڕێتەوە، وەك هەندێك لە كەسوكارەكەی دەڵێن چەكەكەی لەپشت دەرگاكەوە داناوە دەیهێنێت ( هەندێكی تریان دەڵێن ئۆتۆمبێلێك هاتووتە بەردەرگاكەو چەكەكەی لە كەسێكی ناو ئۆتۆمبێلەكە وەرگرتووە) و گەڕاوەتەوە ژورەوە. بەپێی وتەی كەسە نزیكەكانی یەكەم فیشەك كە تەقاندویەتی ناویەتی بە داودی برایەوە، رودەكاتە ئەیوب، دایكی خۆی دەداتە بەرچەكەكە، ئەیوب نەخۆشی جگەری هەبووەو بەردەوام نەخۆش بووە، پاڕانەوەكەی دایكی كاریگەری نەبووە نەك هەر ئەیوب دایكشی پێكاوە، بە فیشەكێك ناوچاوانی دایكی دەپێكێت، دواتریش دانا یەكێك لە براكانی تارق كە لە نهۆمی كە كەمێك پێشتر چۆتە نهۆمی سەرەوە لەكاتی دەمەقاڵیەكە هاتۆتە خوارەوەو لولەی تفەنگەكەی تارقی گرتووە، بەڵام هەوڵەكەی سەری نەگرتووەو دەستی دەسوتێت، فیشەك دەنێت بەسەری داودی براگەورەیەوەو دواتریش دانای برابچوكی دەكوژێت، هەر لەم هەڵچونەدا تاریق باوكیشی دەپێكێت، ( باوكی ئێستا لە نەخۆشخانەیەو برینەكەی سەری سەختەو توشی نەزیف داخلی بووە). ئەم روداوە كاتژمێر 9:10 خولەكی دوێنێ شەو رویدا، دوای كوشتنی دایك و سێ براكەی تارق هەڵهاتووە، بەپێی گێڕاوەكان كە بەرێوەبەری پۆلیسیش پشتڕاستی كردۆتەوە، نەرمینی خوشكی لەكاتی هەڵهاتنی تاریقی برایدا بەدوای دەكەوێت و پێی دەڵێت "تكایە بەس من ماوم منیش بكوژە" تارق پێی دەڵێت " ناتكوژم بابەخەفتەوە بمرێت". چەند خولەكێك دوای روداوەكە هێزەكانی پۆلیس ئاگاداردەكرێتەوە، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایش ناوچەكە كۆنترۆڵ دەكەن و شوێنپێی تارق هەڵدەگرن، كە بەچەكێكەوە لە هێزە ئەمنییەكان یاخی بووە، دوای چەند كاتژمێرێك لە (جوت سایدی زەرگەتە)ی سلێمانی، هێزە ئەمنیەكان تارق دەدۆزنەوە، تارق ئامادە نیە خۆی رادەست بكات، تەقە دەكات و هێزە ئەمنیەكانیش وەڵامی دەدەنەوە، لەم پێكدادانەدا كە یەكێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكە بریندار دەبێت، تارقیش بە برینداری دەستگیر دەكرێت، كە لە روبەروبونەوەكەدا سێ فیشەك بەر تارق دەكەوێت ( فیشەكێك بەر قۆڵی، یەكێك بەر سكی و ئەویتر بەرشانی كەوتووە)، دوای دەستگیركردنی بە برینداری، هێزە ئەمنیەكان بە دەستگیركراوی تارق دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەو دوای نەشتەرگەری باری تەندروستی جێگیرە، پۆلیس و دادگا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تارق دەكەنەوە، پێش بینیەكان بۆ ئەوەدەچن، كەیسی ئەم كوشتنە لە كەمترین حاڵەتدا زیندانی هەتا هەتاییەو لە بەرزترین حاڵەتیشدا سزای لەسێدارەدانە، جێبەجێكردنیشی بە بڕیارێكی تایبەت دەبێت كە بەتەنها لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمە. (درەو) بۆ بۆ نوسینی ئەم راپۆرتە پەیوەندی بە زۆرێك لە كەسە نزیكەكانی ئەو خانەوادەیەوە كردووە‌و زانیاری لێوەرگرتوون، بەڵام ناوی ئەوانەی كە قسەیان كردوە بە پارێزراوی لای (درەو) دەمێنێتەوە.
درەو: بەشی دووەم: " تەشەنەی كولتووری بنەماڵەگەرایی لەدوای كرنگرەی هەشتەمیەوە ئەگەرێكی زیندووی بەردەم ئایندەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، ئەویش بەهۆی دەستگرتنی خزمە نزیكەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەسەر پێگە هەستیارەكانی ئەو حزبە .... تاڵەبانی باوك هیچ بیر و پلانێكی بۆ جێگرەوەی خۆی، نە لەنێوبنەماڵەكەیدا و نە لەنێو سەركردەكانی تردا نەبووە بەڵام دەرەنجامی هەڵبژاردنە بەراییە‌كانی پێش كۆنگرە(كۆمیتە، مەڵبەند ومەكتەبەكان) بەهێزیی باڵی تاڵەبانی لەنێو نەوەی نوێی كادیرانیدا دەرخست، هەربۆیە وەك پێشبینی دەكرا، دەرئەنجامی دەنگەكانی كۆنگرە لە بەرژەوەندی ئەم باڵە یەكلابۆوە." ئەمە بەشی دووەمی رانانێكی ئەكادیمیە كە لەلایەن كۆمەڵێك توێژەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە. لێكۆڵینەوەكەی ئەو سەنتەرە كە بەناوی (پرسە دژوارەكانی هەرێمی كوردستان و ئایندەی چاكسازییان) و (كۆنگرەكانی یەكێتی و یەكگرتوو بە نموونە) رانان بۆ كرنگرەی هەشتەمی یەكگرتوو دەكات و دەڵێت " سەرمایەی ئێستای یەكگرتوو، ڕێكخستن و بانگەواز و بەڕیوەبردنی داراییەكەیەتی، هەردووكیان لەدەست خزمە نزیكەكانی ئەمینداری گشتیدان، گریمانەی تەشەنەی كولتووری بنەماڵەگەرایی ئەگەرێكی زیندووی بەردەم ئایندەی یەكگرتووە" سەبارەت بە كرنگرەی سێیەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەنوسن"دوای دوور‌خستنەوەی بەشێكی زۆر لە سەركردە دێر‌ینەكان، ئێستا یەكێتی لەلایەن توێژێكی سیاسی گەنجترەوە بەڕێوە دەبرێت، سەرباری خاڵه ئەرێنییەكان بەڵام هێشتا ڕوون نیە ئەم نەوە گەنجە چ دیدێك یان بەرنامەیەكی جیاوازی هەیە كە پێویستە هەر نەوەیەكی گەنج لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت. نوێبونەوەی راپۆرتەكەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی لەلایەن ( د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.یوسف گۆران، د.هەردی مهدی میكە)یەوە ئامادەكراوە. دەقی راپۆرتەكە تەوەری دووەم: كێشەی دیموكراسیی نێوخۆیی پارتەكان لە هەرێمی كوردستان (كۆنگرەكانی یەكێتی و یەكگرتوو بە نموونە) یەكەم: كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هەرچەندە كۆنگرە وەك میكانیزم و میراتێكی سیاسی لەنێو پارتە‌كاندا، بۆ نوێبونەوه و شەرعییەتدان بە سەركردایەتی وسیاسەت وپێكهاتەو دامودەزگاكانی حزب بەشێوەیەكی دیموكراسیانه ئامرازێكی باو و پێویستییەكی سیاسی بووە، بەڵام لە كولتووری سیاسیی رۆژهەڵات و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پابەندییەكی ئەو‌تۆی بە كات و رێوشوێنە دیموكراسی و شەفافانەی بەستنی كۆنگرەكانەوە نەبوە. ئەم ڕاستییە بۆ كوردستان و پارتە سیاسییەكانی(لەناویشیاندا یەكێتی نیشتمانی كوردستان)، تا ئاستێكی زۆر دروست و سەلمێنراوە. هەر ئەمەشە وایكردووە یەكێتی لە مێژووی ٤٥ساڵەیدا، تەنها چوار كۆنگرەی بەستوە و هەموو كاتێك درەنگ كەوتووه و نیگەرانی و توڕەیی بەدوای خۆیدا هێناوه. - پێودانگە گشتییەكانی(محددات) كۆنگرە چوارەمی یەكێتی: ١- پێودانگە دەرەكییەكانی حزب ئاشكرایە شێوەی رێكخستنی ژیانی حزبی لە زۆربەی سیستمە دیموكراسییەكان بە دەستور یاسا و رێنمایی رێكدەخرێت. یاسای پارتە سیاسییەكانی عێراقی ساڵی ٢٠١٧، سەرجەم پارتە سیاسییەكانی ناچار كردوه تا دەربارەی كاتی بەستنی كۆنگره، پابەندی پەیڕەوی نێوخۆی پەسەندكراوی حزبەكەیان بن و هەروەها سزای بەسەر ئەو پارتانەشدا دیاریی كردووە كە پێشێلی پێڕەو دەكەن. لەیاساكەدا رێگە لە خۆكاندیدكردنی ئەفسەرە باڵاكانی بۆ پۆستە حزبییەكان گیراوە. هەر لەبەر ئەوەش بوو پاش دەرچونی ئەم یاسایە سەرجەم پارتە سیاسییەكان پابەند كران خۆیان لەگەڵ ئەم یاسایەدا بگونجێنن و هۆكارێكیش بوو بۆ گوشارخستنە سەر یەكێتی بۆ بەستنی كۆنگرە لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩. ٢- پێودانگە ناوخۆییەكان پەیڕەوی ناخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی سێی یەكێتی ٢٠١٠ یەكێتی، پابەند كردوە كە هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت و تەنها بۆ یەكجار (بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ) مافی دواخستنی كۆنگرەی هەیە، بەپێچەوانەوە سەركردایەتی شەرعییەتی خۆی لەدەست دەدات، واتە بەپێی پەیڕەو دەبوایە كۆنگرەی یەكێتی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا ببەسترێت. هەرچەندە ئەم پەیڕەوە نەیتوانی رێ لە دواخستنی كۆنگرە بگرێت، بەڵام كارتێكی بەهێز بوو بەدەست خوازیارانی كۆنگرە و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاقەوە. لەلایەكی¬ترەوە كێبڕكێی ناوخۆیی باڵەكانی نێو یەكێتی، هۆكارێكی¬تری شێوە و كاتی بەستنی كۆنگرە بوو، بە تایبەت پاش نەخۆشكەوتنی سكرتێری گشتی (جەلال تاڵەبانی) و دروستبوونی بۆشایی لە ترۆپكی سەركردایەتیی یەكێتیدا، ئەم راستییە لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٣ی هەرێمدا بە ئاشكرا رەنگی دایەوە، وەك بینرا لەو هەڵبژاردنەدا یەكێتی شكستی هێنا و بوو بە هێزی سێیەم و وەپاش بزوتنەوەی گۆڕان كەوت. شاراوە نیە كە هۆكارێكی بەهۆی ململانێ نێوخۆییەكانیەوە بەشێكی دیاری سەركردایەتیی یەكێتی ئامادەی بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنیش نەبوون، كە دواجار دەرئەنجامە خراپەكانی هەڵبژاردنەكە هۆكارێكی سەرەكی ترس لە بەستنی كۆنگرە بوو. دوور‌كەوتنەوەی مام جەلال و بۆشایی سەركردایەتی، ململانێی نێوخۆیی سەركردەكان، شكستەكانی هەڵبژاردن، پاشەكشێی سیاسی و دەسەڵاتداری لەسەر ئاستی كوردستان و لەدەستدانی شەرعییەت بەپێی پەیڕەو، سەرجەمیان هۆكاری دروستبوونی ناڕەزایی و نیگەرانی زۆر بوون و سەرەنجام بەهۆی زیاتر دواخستنی كۆنگره، هەژموونی نەوەیەكی گەنجی سیاسی ئارەزومەند بۆ گۆڕینی بەربژێری سیاسی لە نێو یەكێتیدا بەهێزبوو، دوا كۆنگرەش بەهێزترین ئامرازی جێبەجێكردنی ئەم ئارەزوو و ویستە بوو. - پڕۆژەكانی پێش كۆنگرە پێش بەستنی كۆنگرە چەندین پڕۆژە، كە گوزارشتی لە ڕاوبۆچونی كەسایەتی و باڵه جیاوازە‌كان دەكرد، گەڵاڵه و پێشكەشكران، هەروەها هەوڵی جدیش بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی گشتگیر كە جێی ڕەزامەندی زۆربەی لایەنەكان بێت، درا. بۆ سەركەوتنی هەر پرۆژەیەك سێ مەسەلەی سەرەكی دەبوو دەبوو لە هەر پرۆژەیەكدا لەبەرچاو بگیرانانیە و هەر پرۆژەیەك چارەسەری بۆ بدۆزینایەتەوە، ئەوانیش: مەسەلەی پەیكەری نوێی یەكێتی، پێگەی سەركردە دێر‌ینەكان لە ئایندەدا و ترۆپكی سەركردایەتی. سەبارەت بە مەسەلەی پەیكەری سەرەكی یەكێتی، بیرۆكەی دروستكردنی شێوەیە‌ك لە پەرلەمانی حزبی كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن دیاری دەكا، گەڵاڵە كرا، ئەم بیرۆكەیە بۆ پێش كۆنگرەی سێی٢٠١٠ دەگەرێتەوه، بەڵام ئەوكات نەتواندرا لە كۆنگرەدا بچەسپێنرێت و ناچار بۆ ئەنجومەنی ناوەند گۆڕدرا، دواتر هەمان بیرۆكە بەڵام بە دەسكارییەكی زۆرەوە لە كۆنگرەی چوار پەسەندكرا، كە تیایدا كۆنگرە تەنها سەركردایەتییەكی گشتی(پەرلەمان) هەڵبژێرێت، پاشان ئەنجومەنەكە و دەستەی جێبەجێكردن(مەكتەبی سیاسی) سەرۆكی حزب هەڵبژ‌ێردرێن، هەموو كاتێكیش سەركردایەتی توانای گۆڕینی سەرجەم ستافی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكایەتی دەبێت. ئەم پرۆژەیە بەزۆرینە لە كۆنگرە پەسەند كرا، بەڵام پێداچوونەوەی پەیڕەو بە بڕیاری كۆنگرە بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردراو بەجێهێڵدرا. مەسەلەی دووەم رۆڵی سەركردایەتییە دێرینەكانی یەكێتی، یەكێك بوو لە خاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی، پێش كۆنگرە بیرۆكەی دروستكردنی "ئەنجومەنی دانایان" یان "ئەزمونگەران" یا "باڵای سیاسی" بە ئاشكرا گفتوگۆ دەكرا، مێژووی ئەم بیرۆكەیەش كۆنه و بۆ ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەگەڕێتەوە و لەو كاتەوە بوو بەبەشێك لە دیبەیتی سیاسیی یەكێتییەكان. بەڵام كێشەی سەرەكی لە بوونی ئەنجومەنەكەدا نەبوو بەڵكو لە دەسەڵاتەكانیدا بوو. هەرچەندە لە كۆنگرەدا بڕیار نەبوو كە جگە لە سەرۆكەكەی ناوی كەس دیاری بكرێت، بەڵام سەرەنجام بە ناو دەستنیشان كرا و كێشە سەرەكییەكە كە دەسەڵاتەكانی بوو سەرەڕای دیبەیتێكی چڕ، بەڵام دیاری نەكرا و بە چارەسەر نەكراوی مایەوە و پاشتر بە پێی بڕیاری كۆنگرە بۆ لیژنەی هاوبەشی سەركردایەتیی نوێ و ئەنجومەنەكە جێهێڵرا. ئەم بابەتە، بەو مانایە دێت كە دەسەڵاتی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، هێشتا چارەسەر نەكراوه. سەبارەت بە مەسەلەی سێیەم كە هەستیار و گرنگترینیانە، سەرۆكایەتیكردنی یەكێتییە، ئاشكرایە ئەم كێشەیە هەرچەندە لەسەردەمی جەلال تاڵەبانی (جگە لەكاتی سەرهەڵدان و كاریگەرییەكانی دەركەوتنی بزوتنەوەی ریفۆرم)، بوونێكی ئەو‌تۆی نەبووە، بەڵام پاش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی و پاشتریش كۆچی یەكجاریی ناوبراو، بە توندی سەریهەڵدا. ڕەنگە یەكێك لە هۆكارەكانی زەقبوونەوەی كێشەكە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە تاڵەبانی باوك هیچ بیر و پلانێكی بۆ جێگرەوەی خۆی، نە لەنێوبنەماڵەكەیدا و نە لەنێو سەركردەكانی¬تردا نەبووە. بۆیە كاتێك تاڵەبانی كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و حزبی یەكێتی نەما، پلانێكی ئامادەكراو لە ئارادا نەبوو و ئەگەرەكانیش كراوە بوون. سەركردە دێرینەكانی یەكێتی، (ئەوانەی لەسەردەمی پێشمەرگایەتیدا باڵادەست بوون) ئارەزووی جێگرەوەی تاڵەبانییان هەبوو، بەڵام لەناو سەركردایەتیدا كۆدەنگی لەسەر یەك سەركردە لە ئارادا نەبوو. لەو ماوەیەدا مەسەلەی ململانێ ناوخۆییەكان تێكەڵ بەمەسەلەی جێگرەوەی تاڵەبانی بوو. لەو ڕوانگەیەشەوە بۆ جێگرەوەی تاڵەبانی هەر دەبوایه كۆنگرە ببەسترێت، هەموو لایەكیش دەیویست پێش بەستنی كۆنگره، مەسەلەكە بە قازانجی خۆی یەكلابكرێتەوە، بۆیە ئەم ململانێیە پڕۆژەی بەستنی كۆنگرەی ئالۆزتر كرد. هەرچەند پێش كۆنگرە بیرۆكەی جیاواز بۆ سەرۆكایەتی یەكێتی هەبوو، وەك "دەستەی سەرۆكایەتی" یان "هاوسەرۆكی"، بەڵام بوونی یەك سەرۆك بۆ یەكێتی بۆچونێكی زاڵ و باڵادەست بوو، تەنانەت لە كۆنگرەدا بە ناڕاستەوخۆ كاری بۆ كرا و هەوڵی زۆر درا كە بەرهەم ساڵح (سەركۆماری عێراق) بەربژێری ئامادەكراوی ئەم پۆستە بێت، بۆیە سەرجەم باڵەكان پشتگیری نەبوونی ڕكابەر و خۆپاڵاوتنیان بۆ سەركردایەتی كرد، ئەمەش زیاتر وەك هەنگاوێك بۆ پاراستنی ناوبانگی و دوور‌خستنەوەی بوو لە مەترسییەكانی ڕكابەریكردن و ژمارەی دەنگەكان لێكدرایەوە بۆئەوەی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە نەبێتە كۆسپێك. بەڵام بە پێچەوانەی پلان و پێشبینییەكان سیناریۆكانی دوای كۆنگرە سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی یەكێتی گۆڕانكاری خێرایان بەسەردا هات. دەرەنجامی هەڵبژاردنە بەراییە‌كانی پێش كۆنگرە(كۆمیتە، مەڵبەند ومەكتەبەكان) بەهێزیی باڵی تاڵەبانی لەنێو نەوەی نوێی كادیرانیدا دەرخست، هەربۆیە وەك پێشبینی دەكرا، دەرئەنجامی دەنگەكانی كۆنگرە لە بەرژەوەندی ئەم باڵە یەكلابۆوە. نوێنەرانی ئەم باڵە كە براوەی یەكەم و دووەمی دەنگەكانی كۆنگرە بوون بە مافی خۆیان دەزانی كە پێگه و ڕۆڵیان لە داڕشتی سیاسەتی یەكێتی هەبێت، هەربۆیە داوای پێگەی جێگری سەرۆكی یەكێتییان كرد و بە مافی خۆیانیان دەزانی. پاش چەندین گفتوگۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح كە كاندیدی سەرەكی سەرۆكی یەكێتی بوو نەتوانرا لەسەر بوونی دوو جێگر بۆ سەرۆكی یەكێتی رێكبكەون، دواجار مەسەلەی بوونی بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی یەكێتی وەلانرا، سەرقاڵی لە كارەكانی بەغدادیشی هۆكار و پاساوێكی¬تر بوو چونكە نەدەكرا سەرۆكی یەكێتی بێ جێگرێكی چالاك و گونجاو ئەركی سەرۆكاتییەكەیدا ڕاپەڕێنرێت. بەم شێوەیە كشانەوەی كتوپڕی بەرهەم ساڵح لە پرۆسەی سەرۆكایەتیكردنی یەكێتی و نەبوونی كەسایەتییەكی جێگرەوەش كە كۆدەنگی لەسەر بێت وای لە سەركردایەتی نوێ كرد بیر لە ئەگەرەكانی¬تر بكاتەوە كە بەهێزترینیان بیرۆكەی "هاوسەرۆكی" بوو. بۆیە هەڵبژاردنی یەكەم و دووەمی براوەكانی كۆنگرەی چوارەم (بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی) وەك چارەسەرێكی واقعی و دیمو‌كراتییانە هاتە بەرچاو و بێ ڕكابەر هەڵبژێردران. - ئایندەی پێكهاتەی یەكێتی: هەچەندە هێشتا زووە بڕیار لەسەر پێكهاتەی ئێستای یەكێتی و شێوەی سەركردایەتیكردنی و كاریگەرییەكانی بۆ ئایندە بدرێت، بەڵام دەكرێت چەند تێبینیەك تۆمار بكرێن: ١- پاش حەوت ساڵ لە قەیران و ململانێ و بۆشایی لە ترۆپكی سەركردایەتیكردنیدا، دۆزینەوەی رێوشوێنێكی دامەزراوەیی پەسەندكراوی كۆنگرە بۆ یەكێتی بەكارێكی ئەرێنییە، گەر ئەم پارتە كەمتر خەریكی كێشە ناوخۆییەكانی خۆی بێت هاوكات سەركەوتنیشی پەیوەستە بە نمونەی بەڕێوەبردنی هاوسەرۆكییەوە كە مۆدێلێكی نوێیە و پێویستی بە پارسەنگ و لێبوردەیی و شارەزایی سیاسیی و كارگێڕییەوە هەیە. ٢- دوای دوور‌خستنەوەی بەشێكی زۆر لە سەركردە دێر‌ینەكان، ئێستا یەكێتی لەلایەن توێژێكی سیاسی گەنجترەوە بەڕێوە دەبرێت، سەرباری خاڵه ئەرێنییەكان بەڵام هێشتا ڕوون نیە ئەم نەوە گەنجە چ دیدێك یان بەرنامەیەكی جیاوازی هەیە كە پێویستە هەر نەوەیەكی گەنج لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت. نوێبونەوەی سەركردایەتی گەر نوێبونەوەی دید و بەرنامە و سیاسەت لەگەڵ خۆیدا نەهێنێت تەنها خولانەوە دەبێت لە بازنەیەكی بەتاڵدا. ٣- مەسەلەی لەدەستدانی دەسپێشخەری و دیدی سیاسی، تێكەڵكردنی بازرگانیكردن بە سیاسەت، ناچالاكی دامەزراوە حزبییەكان و گرنگی نەدان و كەمبونەوەی كادیری نەوعی و هەروەها پەیوەندییەكان لەگەڵ پارتی، گۆڕان، پارتە ئیسلامییەكان، پەكەكە و بەغدا چەند كێشه و مەسەلەیەكی گرنگن و پێویستە سەركردایەتیی نوێ بە دیدێكی نوێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات. ٤- بوونی ژمارەیەكی زۆری سەركردایەتی(١٢٤كەس)، وا دەكات پرۆسەی بڕیاردان تێیدا سەخت و ئەستەم بێت، بەتایبەت بەشێكی زۆریان ئەزمونیان كەمە، بۆیە بە كردەیی دامەزراوەی دەستەی جێبەجێكردن(مەكتەبی سیاسی) كە كەمتر و شارەزاترن چالاكتر دەكات، رەنگە لە ئایندەدا پرۆسەی چاودێرییكردنی لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە قورس‌تر بكات. ٥- بۆ بەردەوامیدا‌ن بە مانەوەی پردێكی بەسوود لەنێوان نەوەی كۆنی بە ئەزمون و نەوەی نوێی بەتوانا، پێویستە میكانیزمێكی گونجاو چ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سیاسی و چ لەگەڵ سەرجەم كادیرە دێرینە بەئەزمو‌ونەكان بدۆزرێتەوە، چونكە زۆربەی جار دوو مەرجی سەرەكی سەركەوتن، بەردەوامی(بەهاكان) و نوێبونەوە، لەیەك نەوەی سیاسی‌دا، گەر نوێش بێت، كۆنابنەوە. تەوەری سێیەم: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پاش هەشت كۆنگرە، قۆناغی بەرزەخی یەكگرتوو، لەم ساڵانەدا، لە میانی چەندین پرسی ڕیشەییدا، بە هەڵواسراویی جوڵەی سیاسیی و ئاینی خۆی بەڕێدەكات. ئەم هێزە كە تەمەنی ڕاگەیاندنی چارەكە سەدەیەكی تێپەڕاندووە، بەراورد بە گوتاری هزریی-سیاسیی ڕابردووی، لەنێوان دوالیزمەكانی دین و بانگەوازدا، دنیا و دواڕۆژ، نەتەوەیی و ئومەمی(نێونەتەوەیی) و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا لە دۆخێكی ناجێگیری بەرزەخیدایە، دوا تیرێك كە بەر یەكگرتوو كەوت مۆدێلە دیموكراسییە ناوخۆییەكەی بوو كە ئێستا لەبەردەم پاشەكشەدایە و گومانی زاڵبوونەوەی پاسەوانە كۆنەكان و "بەرەوبنەماڵەییبوون" ئەگەرێكی بەردەمییەتی. یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، رۆژانی ٢٨ و ٢٩ كانوونی یەكەمی ٢٠١٩، كۆنگرەی هەشتەمی بە ئامادەبوونی ٩٠٠ ئەندام (٢٢،٥٪یان ژن‌بوون) لە ھەولێر گرێدا و تیایدا ھەشت خاڵی وەك ستراتیژ وبنەما پەسەندكرد، سێ دەزگای گرنگ بەڕێوەبردن و ئاراستەكردنی سیاسەتەكانی حزبەكەیان لە ئەستۆدایە: ئەمینداری گشتیی، دەستەی باڵای چاودێری وئەنجوومەنی سەركردایەتی. سەڵاحەدین بەهائەدین (لەدایكبووی١٩٥٠-هەورامان) وەك ئەمینداری گشتی بە زۆرینەی ڕەھا (بە بەدەستهێنانی ٥٤٦ دەنگ و بە ڕێژەی ٦٢٪) متمانەی كۆنگرەی بەدەستھێنایەوە، ڕكابەرەكەی (ئەبوبەكر عەلی)، ٣٤٢ دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی بەدەست هێنا، ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێریی ژمارەیان پێنج ئەندامی كارا و دوو ئەندامی یەدەگە هەر لە كۆنگرەدا متمانەیان وەرگرت، ٢٧ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیش هەڵبژێردران، پاشتر بەرپرسی مەڵبەندەكان (كە ١٦بەرپرسبوون و پێشتر لەلایەن مەڵبەندەكانیانەوە هەڵبژێردرابوون) لە كۆنگرەدا و لە یەك لیستدا متمانەیان وەرگرتەوە و بوونە ئەندامی سەركردایەتی، بەمشێوەیە ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی بووە ٤٣. یەكگرتوو لە پەرلەمانی هەرێم پێنج كورسی ولە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دوو كورسی هەیە، لە كاتێكدا لە ھەڵبژاردنەكانی ٢٠١٤ی عێراق چوار كورسی و لە ھەڵبژاردنەكانی ٢٠١٣ی كوردستان (١٠) كورسی هەبوو، بەمەش پاشەكشەی دەنگی بەڕوونی هەستپێدەكرێت. - جێهێشتنی میراتە نموونەییەكانی مۆدێلی دەركەوتنی یەكگرتوو، هەڵبژاردنی جۆرە ئۆپۆزسیۆنێكی "خزمەتگوزاری ڕەخنەگرانە" بوو، ئەمەش بەراورد بە دۆخی كوردستان وئۆپۆزسیۆنەكانی دیكەی پاش ٢٠٠٩، پێویستبوو، بەڵام كاریگەری ئەو هێزانە یەكگرتووی لەبەردەم گوتاری خۆیدا پاسیڤكرد وڕایكێشایە یاریگایەكەوە كە سەرەڕای دێرینەیی ئۆپۆزسیۆنبوونی، نەتوانی دەنگی دلێرتربێت ونە دەسپێوەگری گوتارە نەرم وبەخزمەتەكەشی بێت. ئێستا ئەگەر یەكگرتوو ئۆپۆزسیۆنێكی توندبێت ئەوپەڕی دەگاتەوە بە گۆڕانی جاران ونەوەی نوێی ئێستا، گەر بشبێتەوە بە حزبێكی دینگەرا ئەوا لەبەردەم موزایەدەكانی كۆمەڵدا ناتوانێ شانەخڕێ بكات. جیاكردنەوەی سیاسەت و بانگەواز ئەو پرسە بەردەوامەیە، هەموو كۆنگرەیەك یەخەی ئەندامانی دەگرێت و هیچ كۆنگرەیەكیش چارەسەری بنچینەیی ئەم پرسەی نەكردووە، هەرجارە سپاردوویەتی بە كۆنگرەی داهاتوو. گرفتەكە تەنها داپۆشینی پرسەكە نییە، بەڵكو لە ڕیشەناسیی كێشە و پاشەكشەی یەكگرتووشدا ئامادەگیی هەیە و بەشێك پێیانووایە ئەم ڕاڕاییە لەم پرسەدا دەستوپێی حزبەكەی لە سیاسەت و دینداریشدا بەستووە، بەجۆرێك نە دەتوانێت دیندارەكەی جاران و نە سیاسییە كارامەكەی جێخواستی لایەنگرانیشی بێت. پرسێكی¬تری یەكگرتوو، هەڵواسراوییەتی لەنێوان ئومەمیبوون (كە میراتی ئیخوان و ئیسلامگەراكانی هاوڕێیەتی) لەلایەك و دەستگرتنە بە پرسە نەتەوەییەكانەوە. لە پاش ٢٠٠٣ەوە، یەكگرتوو تاڕادەیەك پشت لە میراتی ئومەمی و ڕووی لەپرسی نەتەوەیی بەسەر گوتاریدا زاڵبوو، كە هیچ هێزێكی نەتەوەیی كوردستان كێبركێی نەدەكرد، هێندە بەسە كە پرسی ریفراندۆمی ٢٠٠٥ و ٢٠١٧، لە پرسەكانی بەغدا وهەڵوێستی پەرلەمانتارەكانی، لە ڕەخنەگرتنی لە وڵاتانی ئیسلامی وەك توركیا و ئێران و...تاد، وەك نموونە بهێنرێتەوە، كە زیاتر یەكگرتووی لە پابەندی ئومەمی وئیخوانی دوور كردبوویەوە، بەڵام بە مانای ڕیشەكێشكردنی "ئومەمیبوون"ەكەی نەهات، بە دیققەتدان لە هەڵوێست و لێدوانی بەرپرسانی، لە پاش ٢٠١٨ەوە و وەرینی دەنگی و كەمكردنی كورسیەكانی، جۆرێك گەڕانەوەی بۆ دوو میحوەر بەدیدەكرێت: ١.میحوەری ئیسلامگەرایی، كە لە هەڵوێستیدا لایەنگری و گەڕانەوە بۆ بنەما ئیخوانیی و ئایینیەكان هەستی پیدەكرێت، پێدەچێت هۆكاری ئەم گەڕانەوەیە بۆ ئەو دیدە بگەڕێتەوە كە پێیوایە یەكگرتوو بەهۆی دەستبەردان لە دیدی ئیسلامیی و دینی لاوازبووە و سەردەمی لوتكەی یەكگرتوو بۆ ئەو زەمەنە دەگەڕێتەوە كە وابەستەیی ئیخوانی و ئیسلامی بەهێزتربوو. تەناتەت لە دوا كۆنگرەیدا، پرسی سەربەخۆیی كوردستان كە لە دوو كۆنگری پێشوودا وەك شانازی و ئامانج بازاڕكردنی سیاسیی بۆكرا، ئەمجارە كەمڕەنگتر دەركەوت. ٢. میحوەری وڵاتانی ئیقلیمی، یەكگرتوو بەهۆی بەرگری لە ڕیفراندۆم و پرسە نەتەوەییەكان لە بەغدا، پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئێران وتوركیا، جۆرێك لە بنبەست و ساردی بەخۆیەوە دی. بەجۆرێك ئێران لە پەیوەندییەكانیدا جگەلە یەكێتی، سودی لە بەدیلەكانی كۆمەڵ وگۆڕان دەبینی، هەرچی بۆ توركیاشە (پێشتر یەكگرتوو دۆستی یەكەمیبوو) پارتی جێگەی گرتەوە. دیدێك پێیوایە، ئەوەی یەكگرتووی لاوازكردوە وڵاتانی ئیقلیمیین و بەهۆی هەڵویستەكانییەوە سزای دەدن، بۆیە پاش كۆنگرەی هەشتەم ئاراستەیەك لە یەكگرتوودا گەشاوەتەوە و مەیلی ئیقلیمی بەهێزدەكات. ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی خۆی لە پێشی هەموویانەوەیە و بۆ نموونە یەكەم سەركردەی كوردبوو كە ئیدانەی كوشتنی قاسمی سولەیمانی كرد و حزبەكەشی بە تۆخی بەشداری پرسەكەی كرد. هەرچی بەرامبەر توركیاشە، ئەوا ڕەخنەكانی لە پێكاكا توندترن و هەڵوێستە توندەكانی سەركردەكانی بەرامبەر توركیا و دەوڵەتەكەی ئەكەپە كەمڕنگ بوون. - دیموكراسییەتی ناوخۆیی و مەترسی بنەماڵە لە كۆنگرەی شەشەمی ٢٠١٢ سەڵاحەددین بەھائەددین بۆ ئەمیندارێتی خۆی كاندید نەكردەوە، محەمەد فەرەج تا كۆنگرەی حەوتەم ئەمیندارێتی كرد، بەڵام پاش ئەوە سەڵاحەدین بەھائەددین گەڕایەوە و دوو خولی تر بە ئەمیندار هەڵبژێردرایەوە. وازهێنانی لە ٢٠١٢دا، نەك لە ناوخۆی یەكگرتوو، لە مۆدێلی حزبایەتی كوردیدا، هەنگاوێكی ئەرێنیبوو، دەنگدانەوەی بە جۆرێك بوو ئومێدی لە دڵی دیموكراسیی حزبییدا چاند، بەڵام گەڕانەوەی دووبارەی سەڵاحەدین بەهائەدین، گورزی یەكەمبوو لەو مۆدێلە درا، گورزی دووەم خۆكاندیدكردنەوەی بوو پاش ٢٢ساڵ ئەمیندارێتی لە كۆنگرەی هەشتەمدا، كە بە دەنگێكی كەمتر لەجاران دەرچۆوە، یەكگرتووەكان پێش هەمووكەس نیگەرانتربوون لەم پرسە، بەڵام هاوپیمانێتی پاسەوانە كۆنەكانی حزب، هەلی دایەوە بە ناوبراو تا دەربچێتەوە. سەرمایەی ئێستای یەكگرتوو، ڕێكخستن و بانگەواز و بەڕیوەبردنی داراییەكەیەتی، هەردووكیان لەدەست خزمە نزیكەكانی ئەمینداری گشتیدان، گریمانەی تەشەنەی كولتووری بنەماڵەگەرایی ئەگەرێكی زیندووی بەردەم ئایندەی یەكگرتووە. - سیناریۆكانی ئایندە لەسەر بنەمای ئەو دیدگا جیاوازانەی لە یەكگرتوودا هەن، گریمانەی ئەم سیناریۆیانە دەكرێت: یەكەم: زاڵبوونەوەی گوتاری ئیسلامگەرایی-ئیخوانی وهەوڵدان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی ئیسلامی، كە ئەگەری سەركەوتنی بەهێز نییە و دووجار تاقیكردنەوەی شكستخواردووی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر پەیوەندییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ویەكگرتوو وەستاوە وڕەنگە هەوڵەكان بەو ئاراستەیە ببوژێنەوە. دووەم: گەڕانەوە بۆ مۆدێلی بەشداری حكومەت (وەك ٢٠٠٦-٢٠٠٩ و٢٠١٣-٢٠١٨). كە ئەمە لە دوورمەودادا نزیكترە وئەگەری بەهێزی هەیە، لەمەشدا دەتوانێ هەم كێشەی دارایی چارەبكات و ڕێگەی سفركردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ پارتی-یەكێتی و وڵاتانی ئیقلیمی بگرێتەبەر. ئارگیۆمێنتی ئەم سیناریۆیە ئەوەیە كە كشانەوەی یەكگرتوو لەبەر بەشداری حكومەت نییە، گەرنا بۆچی گۆڕان نیوەی دەنگی كەمیكرد؟ سێیەم: گەڕانەوە بۆ ئۆپۆزسیۆنێكی خزمەتگوزار، بەڵام بە وردبوونەوە لە دۆخی ئێستای، لاوازبوونی پێگەی ئیخوان لە وڵاتانی كەنداو بۆ باربووی پرۆژەكانی، دۆخی ناجێگیری هەرێم و بەغدا ڕێگەی ئۆپۆزسیۆنێكی لەمجۆرە سەختتر دەكەن
درەو: ئەو هێزە شیعییانەی ڕاسپاردنی (عەدنان زورفی) بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕەتدەكەنەوە، سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ ڕێكخستنی كۆبونەوەیەكی نوێ لەنێوانیاندا، بە ئامانجی ڕێككەوتن لەسەر دەستنیشانكردنی كاندیدێكی نوێی‌و ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت. بەڵام پێناچێت ئەركی ئەوانیش لە ئەركی (زورفی) ئاسانتربێت، چونكە پێشكەشەكردنی جێگرەوەیەك بۆ سەرۆك وەزیرانی ڕسپێردراو، ڕووبەڕووی بەربەستی یاسایی دەبێتەوە. بە بۆچوونی پسپۆڕانی بواری یاسا، بە ڕاسپاردنی (زورفی) سەرۆك كۆماری عێراق پەرلەمان‌و هێزە شیعییە نەیارەكانی خستووەتە ناو گێژاوەوە، بەوپێیەی هیچ بوارێك نییە بۆ پاشگەزبوونەوە لە ڕاسپاردنەكە، بەوەش دەبێت چاوەڕوانی یەكێك لەم سیناریۆیانە بكەن: سیناریۆكان سیناریۆی یەكەم: چاوەڕێكردنی تەواوبوونی ئەو ماوەی دەستور بۆ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی دیاریكردووە بۆ پێشكەشكردنی كابینەی حكومەتەكەی كە30 ڕۆژە، لەحاڵەتی متمانە نەدان بە حكومەتەكەشی بۆچوونی جیاواز هەیە، بەشێك لە شارەزایەتی یاسایی دەڵێن، لەحاڵەتی شكستهێنانی (زورفی) هیچ دەرچەیەكی یاسایی لەبەردەم سەرۆك كۆمار نامێنێت جگە لەپەنابردن بۆ مادەی 81 ی دەستورنەبێت، بەوەش دەسەڵاتی سەرۆك وەزیران دەگوێزێتەوە بۆ سەرۆك كۆمار‌و، مافی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختی دەبێت. كە ڕەنگە پێشهاتێكی لەوشێوەیە لەبەرژوەندی كوتلە سیاسییە نەیارەكان نەبێت. +سیناریۆی دووەم: هەرچەندە بەهۆی داخستنی دەرگای گفتوگۆی دانوستان بەڕوویدا لەلایەن هێزە شیعییە ڕەتكەرەوەكانەوە، (زورفی) نەیتوانیووە جموڵێكی سیاسی ئەوتۆ بۆ پێكهێنانی حكومەتەكەی ئەنجامبدات، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ ئەوەی بەنیازی پاشەكشێی كردنبێت لەڕاسپاردنەكەی. زورفی لەتازەترین پەیامیدا كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاراستەی خەڵكی عێراق بەگشتی‌و گەلی كوردستانی كردووە دەڵێت: "لەسبیەنێیەكی باشتر‌و حكومەتێك دەڕوانین توانای جێبەجێكردنی ئەركە دەستوریی‌و ئینسانییەكانی هەبێت". قوڵبادان‌و تۆڵەسەندنەوەیە ململانێی ناوماڵی شیعە زیاتر قۆڵبادان‌و تۆڵە سەندنەوە لەنێوان سەركردە سیاسییەكانی پاڵنەرێتی، وەك لەوەی جیاوازی‌و ململانێ بێت لەسەر پرۆژگرامی حكومەت‌و ئاراستەی سیاسی، بۆیە قورسە هیچ لایەك سازش بۆلاكەی تر بكات، یان لەخاڵێكدا بەیەك بگەن‌و ناكۆكییەكان كۆتایی بێت، وێڕایی دابەشبوونیان بەسەر ئەجێنداو سەربازەگەی جیاوازدا. شكاندنی عورفی باوی سیاسی‌و پەراوێخستنی هێزە دیارەكانی شیعەش لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە كە بێگەڕانەوە بۆیان (عەدنان زورفی) ڕاسپارد، پێشهاتێكە بەشێك لەهێزە شیعییەكان‌و تەنانەت ئێرانییەكانیش بەچاوێكی ترس‌و پڕ لەگومانەوە لێدەڕوانن، بۆیە هەرچی لەتوانیاندابێت دەیكەن لەپێناو شكستپێهێنانی ئەو هەنگاوەو گێڕانەوەی پرۆسەی سیاسی بۆ سەر سكەی پێشووی. بۆچوونە یاساییەكان (تاریق حەرب) پسپۆڕی یاسایی دەڵێت: ناكرێت سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ئاڵوگۆڕبكرێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە نەبێت. (حەرب) لەلێدوانێكدا بە پێگەی "موازین" ی ڕایگەیاندووە: "تەنها پەرلەمان دەتوانێت سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ڕەتبكاتەوە لەڕێی پێنەدانی متمانە بە حكومەتەكەی، سەرۆك كۆمار ناتوانێت سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بگۆڕێت بە كاندیدێكی تر". ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەگەر لەحاڵەتێكدا (عەدنان زورفی) پاشەكشێی بكات، سەرۆك كۆمار دەتوانێت كەسێكی تر ڕاسپێرێت. (مونعیم خەمیس) مامۆستای یاسای دەستوری‌و زانستی سیاسی لەزانكۆی بەغداد دەڵێت: بەپێی مادەی 81 سەرۆك كۆمار دەستكراوەو ئازادە لە دیاریكردنی ئەو كەسەی حكومەت پێكدەهێنێت، لەحاڵەتێكدا ئەگەر كوتلە سیاسییەكان لەپەرلەمان متمانە نەدەن بەسەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، سەرۆك كۆمار ناچار دەبێت پەنا بەرێتە بەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و ڕۆیشتن بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی مادەی 64. (مونعیم خەمیس) لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لەگەڵ ئەوەی كوتلە سیاسییەكان بەهەموو توانای خۆیانەوە هەولێ خۆلادان لەم سیناریۆیە دەدەن، بەڵام دووچاری دۆخێكی قورسیان دەكات، وڵاتیش لە چەقبوستوویی سیاسی بەدوور دەگرێت. بەبڕوای ئەو، ئەگەر كوتلە سیاسییەكان ئەو بژاردەیەش ڕەتبكەنەوە، سەرۆك كۆمار دەتوانێت پەنا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ببات، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەوكێشەیە بەپێی مادەی 93 لەدەستوری عێراق. لای خۆیەوە(عەلی تمیمی) پسپۆڕی یاسای لەلاپەڕی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیبسوك نوسیویەتی: دەقی هەر پێنچ بڕگەكەی مادەی 76 تەئكید لەوە دەكەن، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو 30 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ تەواوكردنی كابینەكەی‌و پێشكەش كردنی بە پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمان دەنگی پێدا واتای حكومەت متمانەی وەرگرتووە،بەپێچەوانەی ئەوەوە بە شكستخواردوو دادەنرێت‌و، سەرۆك كۆمار بەپێی بڕگەی 2 لەمادەی 81 دەستور كەسێكی تر بۆ ئەو ئەركە ڕادەسپێرێت. جەختیشی كردووە: لەهیچكام لەو بڕگانەدا ڕێگەنەدراوە بەسەرۆك كۆمار لە ڕاسپاردنەكەی پاشگەزبێتەوە،یاخود كەسێكی تر ڕابسپێرێت، بەڵام كەسی ڕاسپێردراو دەتوانێت پاشەكشێ بكات پێش تەواوبوونی ئەو وادە دەستورییەی بۆی دیاریكراوە، ئەوكات سەرۆك كۆمار دەتوانێت بەپێی مادەی 81 كەسێكی تر ڕابسپێرێت. (ئەحمەد زیادی) كە ئەویش شارەزای بواری یاسایە ڕایەكی جیاوازی هەیە، بە بۆچوونی ئەو: (بەرهەم ساڵح) پاڵپشت بە بڕگەی پێنجەم لەمادەی 76 (عەدنان زورفی) ڕاسپاردووە، ئەو بڕگەیەش مانای وایە ڕاسپاردن دەكرێت بەبێ پشتبەستن بە هیچ كوتلەیەك نە گەورەو نە بچوك. بڕگەی پێنج دوا بڕگەیە لەمادەی 76، ئەوەش مانای وایە ئەگەر (زورفی) شكستی هێنا، سەرۆك كۆمار هیچ ڕێگەچارەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت جگە لەپەنابردن بۆ مادەی 81 نەبێت، بەوەش خۆی دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیران وەردەگرێت. لەدەسەڵاتەكانی مادەی 81 سەرۆك كۆمار دوو پۆستی لەدەستیدا دەبێت(سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیران)، دەتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوەو لایەنەكان بانگهێشتی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات. پێشبینیە سیاسییەكان بەبڕوای بەشێك لەشارەزایانی سیاسی عێراق، ئەو هێزانەی (زورفی) ڕەتدەكەنەوە وێڕای ئاستەنگی دەستوری، لەحاڵەتی دۆزینەوەی جێگروەیەكیش بۆ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو پێویستیان بە ڕازیكردنی كۆمەڵێك هێز هەیە لەوناخۆی خۆیان بە تایبەت "سائیرون" بەسەرۆكایەتی (موقتەدا سەدر)و "ئیئتیلافی نەسر" بەسەرۆكایەتی (حەیدەر عەبادی)، ئەوە جگە هێزە سوننی‌و كوردییەكان، بۆیە ئەركەكەیان تەنیا لە بەلابردنی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی ئێستادا كۆتاینایەت. ڕەنگە ئامانجی سەرەكییان هێشتنەوەی دۆخی عێراق بێت وەكو خۆی‌و دەستگرتن بە (عادل عەبدولمەهدی) تا كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەمەش دیسان بەبێ سەرئێشە نابێت. ئەگەر تەواوی هێزە سیاسییەكانیش مانەوەی دۆخی عێراق بەوشێوەیەی ئێستا قبوڵبكەن، ئەوا دوای خابوونەوەی مەترسی پەتای كۆرۆنا جارێكی تر خۆپیشاندان‌و فشاری شەقام ڕیسەكەیان لێدەكاتەوە بە خوری.
درەو: بەشی یەكەم: "ئەوەی جێی نیگەرانییە سیستەمی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باش‌دا نییە و پێشبینی ئەوەی لێناكرێت بتوانێت بە ڕادەی پێویست پێداویستییەكانی هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات" ئەمە بەشێكە لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەكادیمی كە لەلایەن كۆمەڵێك توێژەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە. لێكۆڵینەوەكەی ئەو سەنتەرە كە بەناوی (پرسە دژوارەكانی هەرێمی كوردستان و ئایندەی چاكسازییان) ئامادەكراوەو بەشێكی تایبەتە بە (ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان) ئاخۆ هەرێمی كوردستان خاوەنی سیستەمێكی تەندروستی وایە كە بتوانێت ئاسایشی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات، لەو ڕوانگەیەوە كە "سیستەمی تەندروستی" كۆی ئەو سیاسەت و ئامراز و پێداویستییە مادی و مرۆییانەیە كە وڵاتێك بۆ هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی دەیخاتەگەڕ، وەك: داڕشتنی سیاسەتی تەندروستی گونجاو، دابینكردنی دارایی بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكان، دابینكردنی دەرمان و كەرەستە پزیشكییە پێویستەكان بۆ كاتە ئاسایی و ناكاوەكان، چۆنێتی چاودێریكردنی كواڵیتییان و گەیاندنیان وەك خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان، باش بەڕێوەبردنی دەزگا تەندروستییە حكومی و ئەهلییەكان و چاوێریكردنیان بە پێی پێوەرە جیهانییەكان، بوونی سیستەمێكی زانیاریی و هەواڵگری تەندروستی نوێ بۆ كۆی پرۆسە تەندروستی و پزیشكییەكان و ئاڵەنگاری و هەڕەشەكان هەر لە ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییە درمەكانەوە تا كارەساتە سروشتییە لەناكاو و پێشبینی نەكراوەكان و...تاد. راپۆرتەكەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی لەلایەن ( د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.یوسف گۆران، د.هەردی مهدی میكە)یەوە ئامادەكراوە. دەقی راپۆرتەكە تەوەری یەكەم: ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان؛ لەبەردەم هەڕەشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بیروڕاكان سەبارەت بە چەمكی 'ئاسایشی تەندروستی' هاوڕا نین، بە بڕوای هەندێك، "چەمكێكی سیاسییە" بەو پێیەی ڕەهەندێكی ئاسایشی نیشتمانییە، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە دێت كە (ئاسایشی نیشتمانی) توانای ڕووبەڕووبونەوەی دەوڵەتە بۆ هەموو هەڕەشە و مەترسییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، بەڵام هەندێكیتر پێیانوایە 'ئاسایشی تەندروستی' چەمكێكی مرۆییە، لەو ڕووەوە كە ڕەهەندێكی ئاسایشی مرۆییە، چونكە (ئاسایشی مر‌ۆیی) ئاستێكی گرنگی زامنكردنی مافەكانی مرۆڤە و دەبێت پاراستنی ژیانی مرۆڤ لە هەموو هەڕەشە ناوخۆیی، دەرەكییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی مانەوەی بەپلەی یەكەم، چەقی سەرجەم سیاسەت و چالاكییەكانی دەوڵەت بێت. ئەم مشتومڕە تیۆرییە هەرچییەك بێت، ئیستا چەمكی ئاسایشی تەندروستی، یەكێكە لە پێوەرەكانی دەستنیشانكردنی توانای وڵاتان بۆ دابینكردنی ژیان و ژینگەیەكی تەندروست بۆ هاوڵاتیان، لەگەڵ پێوانەكردنی توانای وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەموو ئەو مەترسییانەی دەكرێت هەڕەشە لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستبكەن، هەر لە نەخۆشییە درێژخایەن و درمەكانەوە تا پیسبوونی ژینگە و كارەساتە سروشتییەكان. پرسیار لێرەدا ئەمەیە: ئایا دۆخی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكدایە؟ هەرێم توانای دابینكردنی ئەم جۆرە ئاسایشەی هەیە؟ بەتایبەت لەم كاتەدا كە ئەگەری دووچاربوونی بە هەڕەشەیەكی وەك (ڤایرۆسی كۆرۆنا)وە بووەتە ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگر. دۆخی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان: بۆ دڵنیابوون لە دۆخی ئاسایشی تەندروستی هەرێم، پێویستە لەوە دڵنیابین كە: ئاخۆ هەرێمی كوردستان خاوەنی سیستەمێكی تەندروستی وایە كە بتوانێت ئاسایشی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی دابین بكات، لەو ڕوانگەیەوە كە "سیستەمی تەندروستی" كۆی ئەو سیاسەت و ئامراز و پێداویستییە مادی و مرۆییانەیە كە وڵاتێك بۆ هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی دەیخاتەگەڕ، وەك: داڕشتنی سیاسەتی تەندروستی گونجاو، دابینكردنی دارایی بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتەكان، دابینكردنی دەرمان و كەرەستە پزیشكییە پێویستەكان بۆ كاتە ئاسایی و ناكاوەكان، چۆنێتی چاودێریكردنی كواڵیتییان و گەیاندنیان وەك خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان، باش بەڕێوەبردنی دەزگا تەندروستییە حكومی و ئەهلییەكان و چاوێریكردنیان بە پێی پێوەرە جیهانییەكان، بوونی سیستەمێكی زانیاریی و هەواڵگری تەندروستی نوێ بۆ كۆی پرۆسە تەندروستی و پزیشكییەكان و ئاڵەنگاری و هەڕەشەكان هەر لە ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییە درمەكانەوە تا كارەساتە سروشتییە لەناكاو و پێشبینی نەكراوەكان و...تاد. ئەوەی جێی نیگەرانییە سیستەمی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە ڕەچاوكردنی ئەو ڕەگەزانەی سەرەوە، لە ئاستێكی باش‌دا نییە و پێشبینی ئەوەی لێناكرێت بتوانێت بە ڕادەی پێویست پێداویستییەكانی هێنانەدی ئاسایشی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات، ئەمەش بە بەراوردكردنی ئاستی "هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی تەندروستیی هەرێم" و "تواناكانی ڕووبەڕووبونەوە"ی ئەو هەڕەشانە دەردەكەوێت. - هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەسایەی ئەو پێوەرانەی كە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ گرتنەبەری سیستەمێكی تەندروستی ستاندارد لە وڵاتێكی پێشكەوتودا دیارییكردوون، دەتوانین ئاماژە بۆ گرنگترینی ئەو هەڕەشانە بكەین كە دەكرێت لە ڕووی تەندروستیی و ژینگەوە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان ببنەوە:- ١- توانا مرۆییەكان: بەپێی ئەو ژمارانەی بەردەستن، ئەگەر پارێزگای سلێمانی وەك نمونە وەربگرین، پێویستی بە (٢٥,٠٠٠) كارمەند و ستاف و پزیشكی پسپۆر هەیە، بە تایبەت لە پسپۆڕێتی وورد و دەگمەندا، بەڵام لە ئیستادا ژمارەكە نزیكە لە نیوە و تەنها (١٣,٠٠٠)ە، بەشێكی زۆر لەم ستافەش ئەو ستافە نین كە لە ڕووی توانای مر‌ۆیی پزیشكییەوە ڕاهێنرابن تا لە كاتی هەڕەشەكاندا سودییان لێ ببینرێت. ٢- ژێرخانی پزیشكی: بە ئەندازەیەك كەمووكورتە بە ئاستی زیانەكانی ڕوودانی كارەساتێك، یان بڵاوبوونەوەی پەتایەكی مەترسیداری تەشەنەكەر، بەراوردكردنی نائومێدكەرە. ٣- ناتوندوتۆڵیی چاودێریی تەندروستی: ئەمەش لە ئەدای ناجۆری دەزگا تەندروستییە حكومی و ئەهلییەكان و ساغكردنەوەی جۆرەها دەرمانی كواڵێتی خراپ و ئاشكرابوونی چەندین باند و مافیای دەرمان و بازرگانیكردنی نادروست بە تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیانەوە، وێڕای پیسی ئاوی خواردنەوە و زیادبوونی سەرچاوەكانی پیسبوونی ژینگەی سروشتی هەرێم، دەردەكەوێت. ٤- نەبوون یان لاوازی متمانە: هەڕەشەیەكی مەترسیدارە كە لە سێ هۆكارەكەی پێشەوە سەرچاوەی گرتووە و بووەتە هۆی لەناوچوونی ئەو پردی پەیوەندییەی كە دەبێت لە نێوان هاوڵاتیان و كەرتی تەندروستی گشتی و تایبەتدا هەبێت، لە هەرێمی كوردستان بەشێكی كێشەكە كەمی رێژەی متمانەی هاوڵاتیانە بە سیستەمی تەندروستی، كە ڕادەی پابەندبوونی بە ڕێنمایی و ئەركە تەندرووستییەكانی هەر هاوڵاتییەكی هێناوەتە خوارەوە. ٥- لە هەرێمی كوردستان ئەوەی فەرامۆش كراوە و برەوسەندوو نییە و پشتگیری ناكرێن، سەنتەرەكانی توێژینەوەی پزیشكی و كیمیاگەری و بایۆلۆجیین، وێڕای نەبوونی هیچ دامەزراوەیەكی نیشمانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییە بایەلۆجییە گواستراوەكان كە بەردەوام هەڕەشەیەكی جیهانین و پێویستە بەردەوام پلان و ئامادەباشی بۆ چاودێری و ڕوبەڕووبونەوەیان هەبێت، هەموو ئەمانە دامەزراوەی گرنگن و دەبێت لەلایەن حكومەتەوە دابمەزرێنرێن و پشتگیریی بكرێن، هەروەها دەبێت كەرتی تایبەت بۆ گرنگیدان بە سەنتەرەكانی تویژینەوەی پزیشكی و كیمیاگەری و بایۆلۆجیی هانبدرێت. بەڵام ئەوەندەی تا ساڵی 2013 یاسای بودجە لە كوردستان ئامادە دەكرا، هیچ بەشە بودجەیەك بۆ ئەم سەنتەر و دامەزراوانە تەرخان نەكرا بوو. ٦- وێڕای ئەو هەڕەشانەی باس كران، چەندین هەڕەشەی¬تر هەن وەك: نەبوونی هۆشیاریی تەندروستی لای حكومەت و هاووڵاتیان، تێكەڵاوی سیستمی كەرتی تایبەت و گشتی، نەبوونی پزیشكی خێزانی و...تاد. - تواناكانی هەرێم بۆ ڕووبەرڕووبونەوەی هەڕەشەكانی سەر ئاسایشی تەندروستی هەڕەشەكان لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە تواناكان گەورەترن، ئەوەی پشتی پێ دەبەسترێت، بوونی هەندێك توانای كەسی و پسپۆڕی دەگمەنە، هەروەها خاڵی گرنگ پەیوەستبوونی تۆڕی تەندرووستیی جیهانی بە تۆڕی تەندروستیی هەرێمی كوردستانەوەیە، خاڵی تری ئەرێنی ئەوەیە تا ئێستا ژینگەی كوردستان بە بەراورد بە ژینگەی وڵاتانی¬تر پاكژترە، كە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا كوردستان ژینگەی كاركردنی پیشەسازیی بەو ئاستە فراوان نیە. - ئایندەی ئاسایشی تەندروستی هەرێم لەبەردەم هەڕەشەی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا لە ڕوانگەی ئەوەی هەرێمی كوردستان بە پێوەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لەو وڵاتانەیە كە سیستەمی تەندروستی زۆر لاوازە، بۆیە لەبەردەم ئەم دوو سیناریۆیەداین: ١- لەبەرئەوەی لەسەرەتای نزیكبوونەوەی هەڕەشەی ڤایرۆسەكەدا وەزارەتی تەندروستی زوو ڕێكارەكانی خۆپارێزی گرتەبەر بەرمەبنای ئەوەی كە هەرێم لەخۆپارێزیدا دەتوانێت كاراتر بێت تا چارەسەر، هەروەها بەگریمانەی لاوازبوونی ڤایرۆسەكە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا، دەكرێت پێشبینی ئەوە بكرێت هەرێمی كوردستان بتوانێت تارادەیەكی باش ئاسایشی هاوڵاتیان بە هاوكاری گۆڕانی ژینگەیی بپارێزێت. ٢- لەبەرئەوەی ئامادەكارییەكان لە ژێرخانی تەندروستی و كۆنتڕۆڵكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی ڤایرۆسەكەن بەتایبەت (ئێران) وەكو پێویست نیە، ئەگەری هەڕەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا فراوان و مەترسیدارە، بۆیە دەكرێت پێشبینی ئەوە بكرێت كە ئەم سیستەمە تەندروستییەی هەرێمی كوردستان توانایی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو هەڕەشە گەورەیەی وەك پێویست نیە.
راپۆرتی: درەو دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژی بەسەر ڕاسپاردنی (عەدنان زورفی) بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، تائێستا هیچ ئاسۆیەك بەدیناكرێت ئاماژە بە كۆتایی یان چارەسەری ئەو قەیرانە بكات كە لەدوای ڕەتكردنەوەی ناوبراو سەریهەڵداوە لەلایەن هەندێك لەهێزە شیعییە دیارەكانەوە، كە بەهێزە نزیكەكان لە ئێران ناودەبرێن. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان (زورفی) لەڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوەوە گفتوگۆكانی بەشێوەیەكی نافەرمی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستپێكردووە. ڕۆژنامەی "شەرقلئەوسەت" لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسی عێراقییەوە بڵاویكردووتەوە، خەمی ژمارە یەكی (زورفی) لەئێستادا كردنەوەی هێلێكی پەیوەندییە لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەتوندی ڕاسپاردنی ڕەتدەكەنەوە. بەوتەی سەرچاوەكە، (زورفی) چاوەڕوانی نەكردووە بەوشێوەیە ڕەتبكرێتەوە لەكاتێكدا پەرلەمانتاری سەربە كوتلە شیعییەكان ئامادەی ڕێوڕەسمی ڕاسپادنی بوون‌و، بەشێكیشیان سەر بەو كوتلانەن كە ڕاسپاردنی ڕەتدەكەنەوە. كۆبونەوەیەكی بێئەنجام بەگوێرەی ئەو زانایارییانەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، لە كۆبونەوەكەی شەوی پێنج شەممەی ڕابردوودا كە " هادی عامری‌و نوری مالیكی‌و عەمار حەكیم‌و فالح فەیازو نوێنەری عەسائیب" سەركردە دیارەكانی بەرەی ڕەتكردنەوەی ڕاسپاردنی (زورفی) ئامادەیبوون، بڕیاریانداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك‌و ناردنی بۆ لای (بەرهەم ساڵح) بەرفەرمی ڕەتكردنەوەی زروفی پێڕابگەینن‌و لەبری ئەو داوای ڕاسپاردنی كاندێكی تری لێبكەن. تائێستا هیچ هەڵوێستێكی فەرمی لەلایەن ئامادەبوونی كۆبونەوەكەوە بڵاونەكراوتەوە كە ئاخۆ گەیشتوونەتە چی ئەنجامێك. بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبونەوەكە كە بۆ ڕۆژنامەی "ئەلعەرەبی ئەلجەدید"قسەیكردووە: ناكۆكی‌و شڵەژان باڵی كێشاوە بەسەر كۆبونەوەكەدا، لایەنەكان نەیانتوانیوە هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوەو كۆتایی گەڵاڵە بكەن، وێڕایی ئەوەی سەرجەمیان ڕاسپاردنەكە ڕەتدەكەنەوە. بەگوێرەی سەرچاوەكە، گفتوگۆی ئامادەبووان زیاتر تەركیزی لەسەر فراوانكردنی بنكەی ڕەتكردنەوەی (زورفی)بووە، لەڕێی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی كۆدەنگی ناوماڵی شیعە بۆ ڕەتكردنەوەی ناوبراو و، دروستكردنی فشار لەسەر كوتلەكانی تر تا پشپیتوانی خۆیان بكشێننەوە، بەتایبەت ڕەوتی سەدر. سەدرییەكان گەشبینن بە تێپەڕاندنی (حاكم زاملی) سەركرد لەڕەوتی سەدر لەلێدوانێكدا بۆ سایتی"بەغداد ئەلیەوم" ڕایگەیاندووە:" عەدنان زورفی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو لەدۆخێكی قورسدایە، ناكۆكی سیاسی‌و جیاوازی هەیە لەسەر ڕاسپاردنی، هەندێك لەو ڕەتكردنەوانە فشارە بۆ بەدەستهێنانی هەندێك لەوەزارەتەكان‌و پۆست لە حكومەتی نوێ‌دا". ناوبراو پێشیوایە:"ئەركی زورفی ئاسانتر دەبێت لەئەركی محەمەد تۆفیق عەلاوی، بەهۆی پشتیوانیكردنی لەلایەن گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندانەكان‌و پشتیوانی دەرەكی". (زاملی) دەشڵێت: هەندێك لە كوتلە شیعی‌و سوننی‌و كوردییەكان پشتیوانی دەكەن، لەبەر ئەوە (زورفی) پێویستی بە هەندێك لەسازانە لەگەڵ كوتلە نەیارەكان، ئەوەش وادەكات ئەگەری تێپەڕاندنی حكومەتەكەی لەپەرلەمان چاوەڕوان كراوبێت. ئاگایانی دۆخی عێراق بەقورسی دەزانن سوننەو كورد بچنە ناو حكومەتێكی كێشەو قەیراناوی، لایەنە شیعییەكان چۆن نەیانتوانی بەبێ كورد‌و سوننە (عەلاوی) تێپەڕنن لەپەرلەمان، بەهەمان شێوە كورد‌و سوننەش ناتوانن بەبێ كۆدەنگی یان لایەنی كەم ڕەزامەندی زۆرینەی هێزە شیعییەكان هەوڵی تێپەڕاندنی حكومەتی زورفی بدەن. ڕەنگە تاكە دەرفەتی بەردەم (زورفی) هەوڵدان بێت بۆ یەكلاكردنەوەی دۆخی خۆی لەناو ماڵی شیعە پێشئەوەی لەگەڵ كورد‌و سوننە هەوڵی لێكگەیشتن بدات. ڕۆژنامەی "شەرقلئەوسەت" لەدرێژەی زانیارییەكاندا بڵاویكردووەتەوە: هەوڵ هەیە بۆ گۆڕینی (عەدنان زورفی) بە كاندیدێكی "تەسویە" بۆ ڕازیكردنی لایەنەكان، كە ئەویش كاندیدی پێشوو (نەعیم سوهەیل)ەو، سەرۆك كۆماری عێراق هێندەی نەمابوو كاندیدی بكات ئەگەر لە دوا ساتەكاندا ناكۆكی نەكەوتایەتە نێوان سەركردەكانی شیعەوە. شەڕی مالیكی‌و عەبادی زیندوكردووتەوە لەكاتێكدا ئیئتلافی نەسر كە لەلایەن (حەیدەر عەبادی)یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت دەڵێت: (زورفی) كاندیدی سەرۆك كۆمارە دوای ئەوەی ڕەزامەندی بەشێك لەهێزە شیعییەكان‌و پەرلەمانتارانی كوتلە جیاوازەكانی بەدەستهێناوە. دەوڵەتی یاسا كە (نوری مالیكی) سەرۆكایەتی دەكات، ئاماژە بە لیستێك دەكات بەناوی 170 پەرلەمانتاری شیعەوە كە كاندیدكردنی (زورفی)ڕەتدەكەنەوە. (بەها نوری) وتەبێژی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: كوتلە سیاسییەكانی ناو هاوپەیمانی بونیاتنان، هاوكات كوتلەی حیكمەش لەكۆبونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردوویاندا بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان لە كاندیدكردنی (زورفی) ڕاگەیاندووەو ناوبراو ڕەتدەكەنەوە. ڕاشیگەیاندووە: سەرۆك كۆمار پێشیلی دەستوری كردووە‌و وڵاتی خستووەتە ناو قەیرانێكی نوێ لەبر ئەوەی پارێزەری یاسا‌و دەستور بێت. تەئكیدیشی كردووە، كوتلەی بونیاتنان كە ژمارەی پەرلەمانتارەكانی 170 كەس زیاترە لەكۆی 329 پەرلەمانتار، كاندیدكردنی (زورفی) ڕەتدەكەنەوەو، بەشداری حكومەتی داهاتووش ناكەن تەنانەت ئەگەر متمانەی پەرلەمانیش بەدەستبهێنێت.
ئامادەكردنی: پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەددین ستراتیژی هەرێم خۆشبەختانە هێشتا هەرێمی كوردستان لە پێگەی یەكەمی رێگرتنە لە پەتای كۆرۆنا و رێگەی نەداوە گوڕ بستێنێ و لەكۆنترۆڵ دەربچێ. ستراتیژی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە تاوەکو ئێستا ئەوە بووە كە رێگە لە هاتنەژوورەوەی بگرێ و دواتریش كە هاتە ناوەوە، رێگە لە تەشەنەكردنی بگرێت. پێویستە ئەو رێكارانە هەتا ماوەی چەند مانگێك بەردەوام بن، چونكە ڤایرۆسەكە هێشتا لە دەورەبەری هەرێم و وڵاتانی جیهان لە تەشەنەكردندایە. هەر كاتێكی هەرێم و خەڵكی هەرێم لەپابەندبوون بەو ستراتیژە خاو ببنەوە یان كۆڵ بدەن، ئەوا پەتاكە لەناكاو دەگاتە رادەی مەترسیدار. لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە پەتایەكە تێیاندا خەریكی تەشەنەكردنە، هەوڵدراوە خێرایی تەشەنەكردنەكە كەمبكەنەوە و لووتكەی لێشاوی پەتاكە دوا بخەن، واتە لوتكەی كێرڤەكە پان بكەنەوە (سەیری وێنەكە بكە)، تاوەكو دەرفەت بدەنە سیستەمی تەندروستییەكەیان بە چارەسەری نەخۆشەكان رابگات. لەو نێوەشدا گرنگی زیاتریان بە بەرزكردنەوەی توانای سیستەمی تەندروستییان داوە. هەڵبەتە ئەو جۆرە ستراتیژە لە ئایندەدا بۆ هەرێمی كوردستانیش پێویست دەبێ چونكە لە دەرەنجامدا ڤایرۆسەكە هەر دزە دەكات، بەڵام هەتا درەنگتر بێ ئەوا باشترە. بەداخەوە ئەو جۆرە ئەركە قورسە بۆ ئەو ماوە درێژە خەڵك و حكومەت تووشی ماندووبوونی دەروونی و كۆمەڵایەتی و ئابووری دەكات، بەڵام چارەش نییە، چونكە بۆ هەرێم تاكە رێگەی بەردەوامبوونە. شاراوە نییە كە سیستەمی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەو ئاستەدا نییە كە بەرگەی لێشاوێكی لەناكاوی نەخۆشی تووند یان كوشندە بگرێت، نە لە ئێستا و نە لە ئاییندە. بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵكی هەرێمی کوردستان لە رێكارەكانی ئێستایاندا بەردەوام بن و بە پێی توانا و بۆ ماوەیەكی زۆر درێژ (چەند مانگێك) رێگە لە هاتنە ناوەوە و تەشەنەكردن بگرن. رێژەی چاكبوونەوە ئامارە بڵاوكراوەكان لە زۆربەی راپۆرتە پزیشكییەكان باس لەو نەخۆشانە دەكەن كە لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون، نەك ئەوانەی لە ماڵەوەن و نەخۆشییەكەیان سووكە یان لەبنەڕەتەوە لە مرۆڤەكەدا بەدەر نەكەوتووە. دیارە جیاوازی نێوان خەڵك گەلێك زۆرە، جا هەر لە رۆژی توشبوونەوە هەتا دوا دەرەنجامی نەخۆشیەكە جیاوازی لەنێوانیاندا هەیە. بۆ نموونە: لەو كاتەی كە ڤایرۆسەكە دەگاتە لەشی كەسێكی ساخ، دوای چوار یان پێنج رۆژ نیشانە سەرەتاییەكان سەر هەڵدەدەن، بەڵام لە هەندێ كەسدا دوای دوو رۆژ و لە هەندێكی دیكە دوای دوو هەفتە بەدەردەكەون. ئەوەشە نهێنی ئەو دوو هەفتە كەرەنتینەی كە لە ئێستادا جێبەجێ دەكرێ. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، نەخۆشەكان هەست بە بێتاقەتی و تا و كۆكە دەكەن. هەندێكیان تەنگەنەفەسی، گەروو كەوتن، بەڵغەم و هێڵنج و سكچوویی تووش دەبن پێش ئەوەی تووشی هەوی سیپەلاك و بۆڕیەكانی هەناسە ببن. هیچ كام لەو نیشانانە لە سەدا سەدی خەڵك رووی نەداوە. درێژەی نەخۆشییەكە و قورسییەكەی و قۆناخی چاكبوونەوەش دیسانەوە جیاوازن. هەیانە چەند رۆژێك دوای نەخۆشكەوتن چاك دەبنەوە و لە هەندێكیشیان دوو تاوەکو سێ هەفتە دەخایەنێ. بە واتایەكی دیكە، جیاوازییەكان بێ سنوورن لەنێوان خەڵك. ئەو جیاوازییانەش دەگەڕێنەوە بۆ جیاوازی تەمەن و ئاستی تەندروستی و ئاستی بەرگری لەشی نەخۆش، ژمارەی (جورعەی) ئەو ڤایرۆسانەی دەچنە لەشەوە، بارودۆخی نەخۆش، یان چۆنیێتی مامەڵەكردنی نەخۆشەكە لەگەڵ نەخۆشییەكەی و ئاستی خزمەتە پزیشكییەكەی دەستی دەكەوێ. بە شێوەیەكی گشتی، لەو رۆژەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، لە سەرەتادا بە خێرایی گەشە دەكات و تەشەنە دەكات و نیشانەكانی نەخۆش لە مرۆڤەكە سەرهەڵدەدات. دواتر كە بەرگری لەش دێت بەسەر نەخۆشیەكەدا زاڵ ببێت، ئەوا ژمارەی ڤایرۆسەكان روو لە كەمبوون دەكەن. لە دوای هەڵسانەوە و چاكبوونەوە هەتا چەند رۆژێك لیكاوی دەم و بەرغەم و پیسایی هەناوی نەخۆشەكە ڤایرۆس هەڵدەڕێژێتە دەوروبەر، بەڵام دوای ئەوە، نەخۆشەكە بە تەواوی چاك دەبێتەوە و بەرگری لە دژی ڤایرۆسەكە پەیدا دەكات و دەگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی. ئیتر ئەو كەسە چیتر هەڕەشە نییە بۆ كۆمەڵگە و نابێتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆس. بە پێچەوانەوە، ئەوانە ئازادن و باشترین كەسن كە رێگەیان پێبدرێت تێكەڵاوی خەڵك بن، كار بكەن یان خزمەتی نەخۆشی نوێ بكەن. ئەوانەی كە بە تووندی دەیگرن كێن؟ دوای شیكردنەوەی زیاتر لە 44 هەزار نەخۆشی چینی، ئامارەكانی كە لە مانگی شوبات بڵاوكرانەوە (لە لایەن CDC ئەمەریكی پوختەكراون) وای دەگەیەنن كە: – زیاتر لە سێچارەگی نەخۆشەكان تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵیەوە بوو، وە تەنیا سەدا دوویان لە ژێرەوەی 20 ساڵیدا بوون – لەوانە، نزیكەی یەك لە پێنج كەس بە تووندی نەخۆشیەكەی گرت و پێویستی بە نەخۆشخانە بوو – لەنێو ئەوانیشدا، دەوروبەری چارەگێكیكان (%30-20) پێویستی بە چارەسەری چڕ (ئینعاش) هەبوو – لەنێو ئەوانیشدا نیوەیان چاكبوونەوە بە شێوەیەكی گشتی، رێژەی چاكبوونەوە و مردن لەو كەسانەی كە بە تووندی نەخۆشییەكەیان گرت بەپێی تەمەنی نەخۆش و ئاستی تەندروستی (نەخۆشی پێشوەختە) جیاواز بوو. ئەو دوو خشتەیە پوختەی كۆمەڵێك بڵاوكراوەی وڵاتی چینن (مانگی شوبات): ئەو دوو خشتەیە هەر بۆ تێگەیشتنە، ئەگینا رێژەكان لە بەپێی شوێن و كات و وڵات و جۆری توێژینەوەكان دەگۆڕین. ئامار و ئەزموونی وڵاتی چین و ئێران، ئیتاڵیا و بەریتانیا و ئەمەریكیا زۆر لێك جیاوزن. خۆ پاراستن لەناو ماڵ مایەی خۆشحاڵییە كە هاووڵاتیان و كۆمەڵگەی هەرێم ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رادەی پابەندبوونیان بە رێنماییەكان تەندروستییەكان زۆر بەرزبووەتەوە، ئەوەش هاوكاری حكومەتی كردووە لە پاراستنی هەرێمی کوردستان. هاوكات خەڵك زیاتر لە جاران بیر لە پاكوخاوێنی و خۆپاراستن دەكەنەوە، كە لە هەڵسوكەوتی رۆژانەیان رەنگی داوەتەوە، بەڵام گرنگە كە رێكارەكانیان لەسەر بنەمای زانستی بن و بە پێی پێویست بن، بەبێ ئەوەی بگەنە رادەی وەسواسێتی یان رەفتاری هەڵە تێكەڵ بە هی راست بكرێ. – خێزان لە ماڵەوە: پێویستە ماڵ و كەلوپەل و خواردن بە گشتی بە پاكوخاوێنی رابگیردرێ، هەروەك رۆژانی ئاسایی، لەوە زیاتر پێویست نییە. – دوای گەڕانەوە بۆ ماڵ، دەستشوشتن بەبێ دواكەوتن زۆر گرنگە. ئەو شتومەكانەی لە دەرەوە هاتوون، بە پێی توانا خاوێن بكرێنەوە و ئەوەی شوشتنی بووێ بشۆردرێت. – پێویستە جلوبەرگی دەرەوە لەگەڵ هی ناوماڵ جیاواز بن، بەڵام پێویست ناكات جلوبەرگی دەرەوە زوو زوو بشۆردرێن، چونكە هەڵواسینیان شەو تا بەیانی (بۆ 12 سەعات) بە ووشكی لە كەنتۆردا بەسە بۆ ئەوەی هەر ڤایرۆسێكی لەسەر نیشتبێ بمرێ. – هەڵبەتە، ئەندامانی خێزان كە لەگەڵ یەكتر دەژین و هەمیشە تێكەڵ بەیەك دەبن، لە رۆژێكدا بە دەیان جۆر ئاڵوگۆڕی تەماس و هەناسە و كەلوپەلی ناوماڵ دەكەن، بۆیە زۆر زەحمەتە (بگرە مەحاڵە) بتوانن خۆیان لە یەكتر بپارێزن. خۆ ئەگەر یەكێكیان ڤایرۆسی تووشبوو ئەوا زەحمەتە ئەوانی دیكە لێی بپارێزرێن. بۆیە دەبێ زیاتر تەركیزی خێزان لەسەر ئەوە بێ كە ڤایرۆس لە دەرەوە نەیەتە ناو ماڵ. واتە، ئەگەر كەسی دیكە نەهاتە ناو ماڵ و خاوەنماڵیش نەچووە دەرەوە ئەوا پێویست ناكات بە زیادەوە ماڵ پاك بكرێتەوە وەیان هەر جارێك ئەندامانی خێزان دەستیان بەیەكتر كەوت دەست بشۆن. – كە سەردانی ماڵێك دەكەیت، باشترە بێ تەوقەكردن و بە دووە پەرێزیەوە لەگەڵ یەكتر دانیشن، وە بە زیادەوە خۆت لە ئەندامە پیر و نەخۆشەكانی خێزانەكە بپارێزی بۆ ئەوەی بیانپارێزی. هاوكات، پێویستە كەمترین كات لەو ماڵە بمێنیەوە و بە پێی توانا لە هەوای كراوە دانیشن یان لەكاتی دانیشتن لەناو ماڵدا دەرگە و پەنجەرەكان بۆ هەواگۆڕكێ بكەنەوە. – كە میوان رۆیشت، باشترە هەر كەلوپەلێكی دەستی پێكەوەتووە وەیان بەكاری هێناوە (كورسی و مێز و دەسكی دەرگا و قاپ و كەوچك هتد)، بسڕدرێتەوە یان بشۆردرێت. دوای ئەوە، بابەتەكە لەبیر بكرێت. – شوشتنی جلوبەرگ (بە جلشۆر- غەسالە) و قاپ و قاچاخ (بە شلە و سابوونی ئاسایی) بەسن بۆ ئەوەی لە ڤایرۆس پاك ببنەوە، بۆیە پێویست بە بەكارهێنانی هیچ ماددەیەكی دیكە ناكات. هاوكات دەستشوشتن بە سابوون بەسە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی سەر دەست بكوژێ وەیان هەڵیخلیسكێنێ. – مەرج نییە خەڵك هەموو كاتەكەی لە دیوی ژوورەوەی ماڵ بەسەر ببات، بەڵكو دەكرێ پیاسە و وەرزش بەدەوروبەر و باخچە گشتییەكان و دەشت و دەر بكات، بەڵام بەبێ ئەوەی لە نزیكەوە لەگەڵ خەڵكی دیكە تێكەڵاو ببێ. هەڵبەتە مانەوەی ئەندامانی خێزان لەناو ماڵدا بۆ ماوەی درێژ و نادیار كارێكی ئاسان نییە، بەڵام باجێكی بچووكە لەچاو ئەو باجە مەزنەی كە لە دەرەنجامی بێباكی لەو پەتایە دەدرێ، كە لەوانەیە بە درێژایی تەمەن لەبیر نەكرێ.
راپۆرتی: درەو لەناو قەیرانی دارایی و بارودۆخی ئاڵۆزی كۆرۆنادا شەڕو ململانێی نێوان هاوسەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگاتە ئاستی یەكتر تۆمەتباركردن و تەقینەوە، چەندین فایلی نهێنی سیخوری و گەندەڵی لەسەر یەكدی هەڵدەدەنەوە. لە كاتێكدا شەقام و كوچەو كۆڵانەكان بۆ هاوڵاتیان قەدەغەكراوەو دەرگا بەروی زیاتر لە 5 ملیۆن هاوڵاتی كوردستاندا داخراوە، بەڵام دوو دەزگای هەواڵگری كە لەچوارچێوەی یەك دەزگای فەرمی هەرێمدا بەناوی (ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان)ەوە كاردەكەن، دەرگای ململانێی توند بەروی یەكدیدا دەكەنەوە. دەزگای زانیاری كە راستەوخۆ لەلایەن (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆكی یەكێتیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئاساییشی گشتی و دەزگای پاراستن راستەوخۆ لەلایەن (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت،یەكتری بە سیخور و گەندەڵ و فاشیل تۆمەتبار دەكەن . ئەم ملانێیانە لەسەر كەیسی دەستگیركردنی كەسێكە بەناوی ((رۆژگار رزگار) كە پاسەوانی وەزیری پێشوی دارایی هەرێمی كوردستان (رێباز حەملان) بووە‌و لە 11ی حوزەیرانی 2019 لە هەولێر دەستگیركراوە، بەپێی زانیاریەكانی (درەو) كەسوكاری ( رۆژگار رزگار كە پلەی مولازمی هەیە‌و پێشتر شۆفێری د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق بووە‌و لە 2010 ەوە گواستراوەتەوە بۆ لیوای (3)ی كۆسرەت رەسوڵ)، لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەكێتی هەوڵی چڕیان هەبووە بۆ ئەوەی كەیسەكە یەكلابكرێتەوە بەڵام دوای ئەوەی بۆیان یەكلانەكرایەوە، بەرهەمی ئەو هەوڵانە تەنها یەك ئەنجامی هەبوو ئەویش دوای زیاتر لە 6 مانگ رێگە بە بینینی كوڕەكەیان دراوەو چەند جارێك لە زیندان بینویانە، دواتر كەسوكارەكەی كەیسەكەیان بۆ رایگشتی ئاشكراكرد. ئەمڕۆ ئاساییشی گشتی هەولێر بەفەرمی كەیسەكەی بۆ رای گشتی ئاشكراكرد‌و لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت: (رۆژگار رزگار لە كاتی ئەركی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری كاری سیخوریی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێكی بیانی لە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان. بە دیاریكراوی تۆمەتباركردنی دەستگیركراوەكە بەوەی لەژێر سەرپەرشتی دەزگای زانیاری یەكێتیدا كاری سیخوری بۆ وڵاتێكی بیانی كردووە، دەزگای زانیاری یەكێتی توڕەكرد كە سەرۆكی ئەو دەزگایە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو) مەبەست لەسیخوڕیكردنی بۆ وڵاتێكی بیانی لە رونكردنەوەكەی ئاساییشی هەولێردا ( ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران)ە، رەنگە ئەمە هۆكاری سەرەكی توڕەبونەكەی دەزگای زانیاریی بێت بەتایبەتیش لە كاتێكدا لە ساڵی 2014 و شەڕی دژ بە داعشدا ئەم دەزگایە پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا بۆ درووست بووە‌و تۆمەتباركردنی بەوەی كە لەگەڵ ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كار دەكات، زیان بە ناوبانگی دەزگاكە لای كۆماری ئیسلامی ئێران دەگەیەنێت. وەڵامێكی توند لەلایەن دەزگای زانیاریەوە تەنها بە ناوهێنانی دەزگای زانیاری یەكێتی بەسەرپەرشتیكردنی كاری سیخوری، دەزگای زانیاری رونكردنەوەیەكی دوورودرێژی بڵاوكردۆتەوە كە دەستی بۆ چەندین كەیس بردووە كە پێشتر بڵاونەكراتەوە. بەپێی زانیاریەكانی (درەو) ئەم وەڵامدانەوە توندەی دەزگای زانیاری یەكێتی بە رەزامەندی زۆرینەی رەهای سەركردایەتیە نوێیەكەی یەكێتی بووە، لاهور شێخ جەنگی لەدوای هەڵبژاردنیەوە وەكو هاوسەرۆكی یەكێتی نەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و نەلەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتەوە بەفەرمی پیرۆزبایی لێنەكراوە، تەقینەوەی ناكۆكی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ سەركردەكانی پارتی سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژانی دوای ریفراندۆم و روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، لەوكاتەوە تا ئێستا ئەو پەیوەدیانە بە گرژی و ئاڵۆزیدا تێدەپەڕن . دەزگای زانیاری یەكێتی لە رونكردنەوەكەیدا تۆمەتەكانی ئاساییشی پارتی رەتدەكاتەوەو چەندین دۆسیەی هەستیاری تری ئاشكراكردووە لەوانە : • (250 ملیۆن) دۆلار لەلایەن كۆمپانیایەكی روسیەوە بە بەرتیل دراوە بە یەكێك لە كوڕەكانی بنەماڵەی سەرۆكی حكومەت. • ئەو شەوەی داعش لە هەولێر نزیك بوەوە سەرۆكی دەزگای زانیاری هاتە هەولێر و دڵنەوایی كاك مەسروری دایەوەو وتی " مەترسن ئێمە پارێزگاریتان لێ دەكەین" • وەكچۆن خودی سەرۆكی حكومەت حكومتێكی فاشیل بەڕێوە دەبات دام‌و دەزگاكانیشی لە رابردوودا كە سەربە ئەوبون خەڵكانێكی فاشیل بەڕێوەی دەبەن كە هیچ هەشتێكی بەرپرسیارێتیان نیەو تاكە ئینتیمایەك هەیان بێت ئینتیمایە بۆ بنەماڵە. چاوەڕێ دەكرێت كە دەزگای پاراستن و ئاساییشی گشتی پارتی لە وەڵامی راگەیانراوە توندەكەی دەزگای زانیاری‌دا دانپێدانانی دەستگیركراوەكە بڵاوبكاتەوە، ئەمەش دۆخێكی ئەمنی نوێیە كە رەنگە لەسەروەختی ترسی خەڵكە لە ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانی دارایی، ترسێكی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان درووست بكات. ئەم دۆخە نوێیە رەنگە سەرەتای بەریەككەوتنی نوێی نێوان پارتی و یەكێتی بێت بە پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕەوان دەكرا كە لەدوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتیەوە پەیوەندییەكان زیاتر بەرەو ئاسایی بونەوە بڕۆن، لەهەموو حاڵەتەكانیشدا رەنگە دەرگای گفتوگۆ‌و ئاشتی نێوان هەردوولا كراوە بێت و هاوشێوەی روداوەكانی پێشتر كە پەیوەندییەكانیان بە چەندین هەورازو نشێویدا تێپەڕیوە هێور بێتەوەو، بەتایبەت لەم بارودۆخەدا هەردولایان پێویستیان بەیەكدی هەیە. دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئاساییشی هەولێر: روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی (رۆژگار رزگار محمد )پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوریی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخورییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەدایە. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ١٩\٣\٢٠٢٠ دەقی رونکردنەوەکەی دەزگای زانیاری: له‌پێناو چه‌واشه‌كردنی رایگشتی و بۆ داپۆشینی شكسته‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مڕۆ ١٩ی ٣ی ٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، بڵاویكردۆته‌وه گوایه كه‌سێك به‌ناوی (رۆژگار رزگار محه‌مه‌د) له‌ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌زگای زانیاری، كاری كردووه بۆ لایه‌نێكی بیانی! ئێمه له‌م بوارانه‌دا، باش ده‌زانین كه یه‌كێتی و (ده‌زگای زانیاری)، بوختانی وا هه‌ڵناگرێت. ئه‌م كارانه ئه‌گه‌ر بكرێن، ئه‌وا له خودی نوسه‌رانی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش ده‌وه‌شێته‌وه. بۆیه نه ئاسایش و نه پاراستنی پارتی، به شایانی وه‌ڵامدانه‌وه نازانین، چونكه تازه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش شاره‌زای گوفتار و كرداری نابه‌جێیانن. به‌ڵام كه‌سی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارده‌كه‌ین له‌م په‌لاماره‌ی بۆ سه‌ر ناوبانگی ده‌زگاكه‌مان، ده‌ستی دراوه‌تێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو تا ئێستا و به‌نایاسایی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری هه‌رێمشه، به‌مافی ده‌زگاكه‌مانی ده‌زانین كه راسته‌وخۆ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م و، هه‌ر كه‌سێكی تر تۆمار بكه‌ین كه بێ به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو، هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی پیرۆزییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بدات. بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستانیش چه‌ند خاڵێك راده‌گه‌یه‌نین: ١. ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر له‌سه‌ر (ده‌زگای زانیاری) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، درۆ و ده‌له‌سه و پیلان و شه‌ڕی سیاسییه و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه. ده‌زگای زانیاری نه ئه‌و كه‌سه ده‌ناسن و، نه به‌هیچ لایه‌نێكی تری ناوخۆیی یان بیانییان ناساندوه و، نه‌كاری له‌وجۆره‌شیان لێده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌وه ئاسایشه‌كه‌ی هه‌ولێره كه له‌و كارانه شاره‌زایه. ئه‌وانن هه‌مو جارێك، له‌كاتی قه‌یرانێكدا، بابه‌تێك دروست ده‌كه‌ن، له ژێر ئه‌شكه‌نجه، سیناریۆ و دانپێدانانی جیاجیایان پێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و، خه‌ڵكی بێ تاوان وه‌كو تاوانبار ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن. له‌مه‌شدا به دووری نازانین، بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك و بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانی حوكمڕانیی و هه‌وڵه نهێنییه‌كان بۆ پاشه‌كه‌وتكردنه‌وه‌ی مووچه، سیناریۆكانی سه‌رده‌شت عوسمان و قوربانییه‌كانی تر، دووباره بكه‌نه‌وه. روونكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (رۆژگار رزگار)یش، كه پاش رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش بڵاویان كردۆته‌وه، هه‌مان بۆچوون پشتڕاست ده‌كاته‌وه. ٢. ئاژاسی زانیاری، له‌چوارچێوه‌ی (ئاژانسی پاراستن و زانیاری \ زانیاری) هه‌رێمی كوردستان دا، ده‌زگایه‌كی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، كه خودی مه‌سرور بارزانی ماوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ سه‌رپه‌ره‌شتیاری بووه. بۆیه هه‌ر جوڵه‌یه‌ك كرابێت، دیاره (مه‌سرور بارزانی) ئاگاداری بووه. ئه‌گه‌ریش ئاگادار نه‌بووبێت، هه‌ڵبه‌ت ناوبراو، شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نه‌بوه و نه‌یتوانیووه ئاگاداری كاروباری رۆژانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی بێت. ٣. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئاسایشه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا، له‌جیاتی چه‌واشه‌كردن، به‌دواداچوونی كردبا بۆ ئه‌و (٢٥٠) ملیۆن دۆلاره‌ی كه قووتی میلله‌ته‌كه‌مانه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی روسیاوه، به به‌رتیل دراوه به یه‌كێك له كوڕه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت. له‌م دۆخه ناخۆشه‌دا، كه به‌ناوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، خه‌ریكه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانمان ده‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌پۆلێكی تری بڕین و برسێتی، پێویستبوو ئاسایشی هه‌ولێر، ناوی ئه‌و كوڕه ئاشكرا بكات كه (٢٥٠) ملیۆن دۆلار به‌رتیلی وه‌رگرتوه تا غاز و نه‌وتی كوردستان و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی سلێمانی، بۆ كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌ڕاج بكات. ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رتیله‌كه‌ی وه‌رگرتوه، لای ئێمه پارێزراوه و، ئه‌گه‌ر بێده‌نگییمان لێ كردوه، بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان له‌مه‌زیاتر به هه‌واڵی ناخۆش نیگه‌ران نه‌كرێن، و ده‌رفه‌تێكیش بدرێت به ئاسایشی هه‌ولێر ناوه‌كه ئاشكرا بكات. له‌م كاتی قاتوقڕییه‌دا، له‌جیاتی تۆمه‌ت دروستكردن بۆ (ده‌زگای زانیاری)، ئه‌ركی ئاسایشی سه‌رۆكی حكومه‌ته به خه‌ڵكی كوردستان بڵێت ئه‌و (٢٥٠) ملیۆن دۆلاره لای كێیه. ٤. ئێمه له (ده‌زگای زانیاری)، له‌پێناو پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان، گوێمان به هه‌ڵوێست و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر نه‌داوه و، هه‌ركات هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیمان له‌سه‌ر پایته‌ختی كوردستان د‌رك پێ كردبێت، ئاگادارمان كردوون. به‌ڵگه‌مان هه‌یه كه چه‌ندین جار زانیاری گرنگمان پێداون له‌سه‌ر بوونی كردوه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه له هه‌ولێر، و هه‌موو جارێك به‌هۆی ئه‌و زانیارییانه، كه به‌شه‌ونخوونیی تێكۆشه‌رانی (ده‌زگای زانیاری) به‌ده‌ستهاتوون، هه‌ولێر و ئاسایشه‌كه‌ی پارێزراوه. به‌داخه‌وه، جارێكیش كه هۆشدارییه‌كه‌ی ئێمه‌یان له‌سه‌ر بوونی كرده‌وه‌یه‌ك به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، كاره‌سات روویدا. وێڕای ئه‌م راستیانه، هیچ كات ئاسایشه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ماندونه‌بوونێكیشی لێ نه‌كردین. ٥. ده‌زگای زانیاری له مێژووی دره‌وشاوه‌ی خۆی دا، سه‌دان شه‌هید و قوربانیی داوه له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان. له‌بیری سه‌رۆكی حكومه‌تدا ماوه ئه‌و شه‌وه‌ی داعش له هه‌ولێر نزیك بۆوه، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری هاته هه‌ولێر و دڵنه‌وایی كاك مه‌سروری دایه‌وه و وتی "مه‌ترسن ئێمه پارێزگاریتان لێ ده‌كه‌ین". وه‌ڵامی ئه‌و پارێزگارییه ئه‌وه نه‌بوو، ئێستا تۆمه‌تمان بۆ دروست بكه‌ن! ٦. بۆ ئاگاداریی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان، هه‌موو كادر و كارمه‌ندانی (ده‌زگای زانیاری) و (ده‌زگای دژه تیرۆر)، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌ڕه‌چاوكردنی پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری ته‌ندروستی، له مانگی رابردۆوه، نیوه‌ی موچه‌ی خۆیان به‌خشیوه به كاری خێرخوازی بۆ بیناكردنی نه‌خۆشخانه و پێداویستییه‌كانی و، (رێكخراوی مام)، بێ جیاوازی له ناو هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداویستییه‌كانن بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ٧. دوای ئه‌م په‌لاماره ناوه‌خته، ئیتر ئێستا به روونی ده‌ركه‌وت، كه وه‌كچۆن خۆدی سه‌رۆكی حكومه‌ت، حكومه‌تێكی فاشیل به‌ڕێوه ده‌بات، داموده‌زگاكانیشی كه له‌رابردو سه‌ربه‌ئه‌و بوون، خه‌ڵكانێكی فاشیل به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه هیچ هه‌ستێكی به‌رپرسیارێتییان نییه و تاكه ئینتمایه‌ك كه هه‌یانبێت ته‌نها ئینتمایه بۆ بنه‌ماڵه، ئه‌وانه‌ش كه نه‌چوونه‌ته ژێر باری بنه‌ماڵه، له بواره‌كه‌ی خۆیاندا چه‌ند به‌زر و دڵسۆز و شاره‌زاش بووبن، دووریان خستونه‌ته‌وه، كه ئێمه به توندی ئه‌م رفتار و شێوازی كاركردنه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و قبوڵی ناكه‌ین. وته‌بێژێك به‌ناوی ده‌زگای زانیاری ١٩ ی ٣ی ٢٠٢٠.
درەو: غیابی قاسم سولەیمانی بە تەواوی بەناوماڵی شیعەوە دیارە، دوای نزیكەی چوار مانگ لەدەست لەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی نەیانتوانیوە كۆدەنگی لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دروستبكەن، پێدەچێت ڕاسپاردنی زروفی_یش لەبری حكومەتێكی نوێ، كۆمەڵێك كێشەی نوێ بخاتە سەر خەرمانی كێشەكانی عێراق. هێزە شیعییەكانی نزیك لەئێران لەكۆبونەوەی ئێوارەی دوێنێ سێشەممەدا، ڕێككەوتن لەسەر ڕەتكردنەوەی هەنگاوەكەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق. دابەشبوونی ناوماڵی شیعە لەدیارترین كوتلە سیاسییەكانی ئەو سەربازگەیەی زورفی ڕەتدەكەنەوە:" دەوڵەتی یاسا" بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی، "هاوپەیمانی فەتح" بەسەرۆكایەتی هادی عامری‌و، "سادقون" بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی، هاوكات "ڕەوتی حیكمە"ش بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوەو، تێیدا شێوازی ڕاسپاردنەكەی ڕەتكردووەتەوە. بەوتەی شارەزایانی كاروباری عێراق، هەڵوێستی ئەو هێزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە (بەرهەم ساڵح) پەراوێزی خستوون‌و پرس‌و ڕای پێنەكردوون، لەكاتێكدا ئەوان تێبینیان هەیە لەسەر (زروفی)و بەنزیك لە جەمسەری ئەمریكی دەزانن‌و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكیشە. هەڵوێستی نەرێنیشی هەیە لەسەر گروپە چەكدارەكان‌و داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەكات. وێڕای ئەوەی كە بژاردەیەكی ئێرانی نییە ئەوەش هۆكارێكی كافییە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو هێزانە ڕەتیبكەنەوە. لەبەرامبەردا، (عەدنان زورفی) لەلایەن هەندێك هێزی گرنگی وەك "هاوپەیمانی سائیرون" بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر، "هاوپەیمانی نەسر" بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، وێڕایی هەندێك لەهێزە سوننی‌و كوردی‌و كەمینەكان. نەریتی سیاسی شكاند دەرەنگانێكی شەوی ڕابردوو، چوار كوتلەی دیاری پەرلەمانی عێراق كە ئەوانیش:"هاوپەیمانی فەتح، دەوڵەتی یاسا، كوتلەی نەهجی نیشتمانی، كوتلەی گرێبەستی نیشتمانی" بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو تێدا راسپاردنی(زورفی)یان لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە ڕەتكردەوەو، ڕایانگەیاند: ئەم ڕاسپاردنە پێشێلی تەواوی سیاقە دەستوری‌و نەریتە سیاسییەكانی كردووە، ئەوەش لەڕێی ڕەتكردنەوەی ڕاسپاردنی كاندیدی گەورەترین كوتلەو، دواتر ڕاسپاردنی كاندیدێكی تر بێئەوەی زۆرینەی هێزە پەیوەندیدارەكان ڕەزامەندییان لەسەربێت. بەپێی نەریتی باوی سیاسی لەیەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە كە لەساڵی 2005دا ئەنجامدرا، هێزە شیعییە سەرەكییەكان كاندیدەكەیان پێشكەش بەسەرۆك كۆمار دەكەن‌و ئەویش لای خۆیەوە ڕایدەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام بەرهەم ساڵح لەم نەریتە لایداو، پاڵپشت بەدەستور كە مافی كاندیدكردنی سەرۆك وەزیرانی دەداتێ، ئەگەر گەورەترین كوتلەی پەرلەمان شكستیهێنا لەدیاریكردنی، لەوەشدا دادگای فیدراڵی باڵای عێراق پشتیوانی هەنگاوەكەی سەرۆك كۆماری كرد. نیساب تەواو نەبووە پەرلەمانتارەكانی "هاوپەیمانی فەتح" تانەیان لەبڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی داوەو بە ناشەرعی دەزانن. نەعیم عەبودی پەرلەمانتاری كوتلەی سادقون لەتویتێكدا دەڵێت: "بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەپێدانی دەسەڵات بەسەرۆكی كۆمار بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیران بەتاڵە‌و بڕیارێكی نایاساییە، چونكە بە بەشداری (محەمەد ڕەجەب كوبەیسی) وەك ئەندام بڕیارەكە دەكراوە، لەكاتێكدا دادگا ئەندامبوونی ناوبراوی هەڵوەشاندووەتەوە، بەوەش نیسابی دادگا بووە بە 8 ئەندام‌و نیساب تەواونەبوە، هەر بڕیارێكیش لێوەی دەربچێت بەهەند وەرناگیرێت ". لای خۆیەوە، ڕیاز مەسعودی پەرلەمانتاری "هاوپەیمانی سائیرون" لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاندووە: سەرۆك كۆمار پشتیبەستووە بە مادەی 76 لەدەستوری عێراق كاتێك زورفی ڕاسپاردووە. وتیشی: پشتیوانی هاوپەیمانێتییەكەی بۆ زورفی لەپێناو بەدیهێنانی داواكارییەكانی هاوڵاتیانە كە كەسێكی بەتوانای پێویستە بۆ دەستەبەركردنی لەڕێی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە. زورفی لەیەكەم لێدوانی‌دا بە بۆنەی ڕاسپاردنییەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی دا لەماوەی ساڵێكدا لەكاتی پێكهێنانی حكومەتەكەیەوە. دانوستان دەستپێدەكات سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە (زورفی)بە ڕۆژنامەی ئەلعەربی جەدید_ی ڕاگەیاندووە: ڕۆژی پێنج شەممە زورفی بەچڕی دەست بە گفتوگۆكانی دەكات‌و، لەو هێزانەوە دەستپێدەكات كە ڕاسپاردنی ڕەتدەكەنەوە. ڕەنیشكردووەتەوە، كاردەكات بۆ زامنكردنی زۆرینەیەكی مسۆگەر لەپەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی حكومەتەكەی، بۆ ئەوەی ئەو شكستە دووبارە نەكاتەوە كە بووە هۆی شكستهێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراوی پێشوو بۆ پێكهێنانی حكومەت. بەوتەی سەرچاوەكە: ئەركەكەی زورفی ئاسان نابێت، بەهۆی بوونی هێزی كاریگەر كەخاوەن پێگەی گەورەن لەپەرلەمان‌و ڕاسپاردنی ڕەتدەكەنەوە. هەروەك سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سوننی‌و كوردییەكانیش ئەنجامدەدات بە ئامانجی قەناعەت پێكردنیان بە پرۆگرامی حكومەتەكەی. بە بڕوانی بەشێك لەچاودێران، لێكەوتەكانی غیابی قاسم سولەیمانی لەم دۆخە هەستیارەدا بە تەواوی لەناوماڵی شیعەدا ڕەنگیداوەتەوە، دوای نزیكەی چوار مانگ لەدەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی نەیانتوانیوە كۆدەنگی لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دروستبكەن، لەكاتێكدا خۆپیشاندانەكانی خەڵكی عێراق لەمانگی شەشەمی نزیكدەبێتەوە‌و، چەندین كێشەی نوێش عێراقی لەلێواری داڕمانی یەكجاری نزیكردووەتەوە.