Draw Media

سۆمۆ: دەبێت هەموو كۆمپانیاكانی كوردستان نەوت رادەستی ئێمە بكەن

سۆمۆ: دەبێت هەموو كۆمپانیاكانی كوردستان نەوت رادەستی ئێمە بكەن

2025-12-21 13:31:19


(درەو):
كۆمپانیای  (DNO)ی نەرویژی وتویەتی لە دەرەوەی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق نەوتی هەرێم دەفرۆشێت، كۆمپانیای (سۆمۆ) وەڵامی داوەتەوەو دەڵێ: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە زیاتر لە بۆنەیەكدا پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنەكەوە نیشانداوەو بەپێی ئەو رێككەوتنە دەبێت هەموو كۆمپانیا جیهانییەكانی هەرێمی كوردستان نەوت رادەستی ئێمە بكەن. 
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە رونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە هەواڵێكی ئاژانسی (رۆیتەرز) لەبارەی كۆمپانیای (DNO) رایگەیاند، بەتەواوەتی پابەندە بە جێبەجێكردنی هەموو پابەندییەكانی سەرشانی لە چوارچێوەی تایبەتمەندییەكانیدا، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە ئیمزا كراون. 
لە رونكردنەوەكەدا، كۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەكردووە" بەردەوام دەبێت لە خستەگەڕی هەوڵەكانی بۆ زامنكردنی بەردەوانی پرۆسەی باركردن و پاراستنی رۆیشتنی نەوتی خاوی رادەستكراوی هەرێم بەبێ راوەستان، بەوجۆرەی كە گەرەنتی پرۆسەكانی هەناردەكردن بكات، سەرباری  ئاڵنگارییە لۆجستییەكان و سنورداری توانای ئەمباركردنی ئێستا لە بەندەری جەیهانی توركیا". 
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) باسی لەوەكرد، یەكێك لە كۆمپانیا كاركەرەكان لە كڵێگەكانی هەرێمی كوردستان (كۆمپانیای DNO)ی نەرویژی وتویەتی هێشتا بەشێوەیەكی راستەوخۆ نەچووەتە ناو پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت و، بەشێوەی سەربەخۆو لە دەرەوەی رێككەوتنی نێوان بەغدادو هەرێمی كوردستان و، لەرێگەی هێڵی بۆری عێراق- توركیاوە نەوت دەفرۆشیت.
لەوەڵامی ئەم قسەیەدا، كۆمپانیای (سۆمۆ) دەڵێ: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە زیاتر لە بۆنەیەكدا پابەندبوونی خۆی بە بڕگەكانی رێككەوتنەكەوە راگەیاندووە، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەش هەموو ئەو كۆمپانیا جیهانییانەی كە لەبواری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێم كاردەكەن، پابەندن بەوەی ئەو بڕە نەوتە رادەستی (سۆمۆ) بكەن كە بەرهەمی دەهێنن، جگە لەو بڕەی كە بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخانكراوە، ئەوەش بەگوێرەی حوكمەكانی ئەو رێككەوتنەی كە لەوبارەیەوە كراوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand