بەغداد زیاتر لە (90 ترلیۆن) دینار پارەی بۆ هەرێم ناردووە
2020-04-26 12:09:22
(درەو):
حكومەتی عێراق بڕی ئەو پارانە ئاشكرادەكات كە لە ساڵی 2003وە تا 2013 ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی كردووەو بەپێی توێژینەوەیەك لەماوەی ئەو (10) ساڵەدا بەغداد زیاتر لە (90 ترلیۆن) دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
توێژینەوەیەكی بنكۆڵكاری لەژێر ناونیشانی (پارەكانی عێراق لەكوێن ؟) كە وێنەیەكی دەست (درەو) كەوتووەو، باس لە چۆنیەتی دابەشكردنو خەرجكردنی بودجەی (15) ساڵی رابردووی عێراق دەكات واتە لە ساڵی (2003-2018).
ئامارەكانی ناو ئەم توێژینەوەیە پاڵپشتە بەزانیارییە فەرمییەكانی وەزارەتی داراییو پلاندانانو دیوانی چاودێری دارایی عێراق، تێیدا وردەكاری تەرخانكردنی پارەكان لەو ساڵانەدا بۆ سێتكتەرە جیاوازەكان ڕوونكراوەتەوە.
بەشێكی توێژینەوەكە تایبەتكراوە بە بڕی ئەو پارانە كە بەشێوەی ساڵانە لەچوارچێوەی پشكی هەرێم لەساڵی 2003وە تا ساڵی 2018 ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە.
لە خشتەی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستاندا هاتوو:
• ساڵی 2014 ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بۆ هەرێم بڕدراوە، بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بەگێڕانەوەی داهاتەكانی بۆ حكومەتی فیدراڵی.
• لەساڵی 2015 هەندێك پارەی تر ڕەوانەی هەرێم كراوە، لەسەربنەمای ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەرێمی كوردستان، دوای ئەوە جارێكی تر بڕە پارەكەی هەرێم بڕدراوەو، تا كاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە لەساڵی 2018، هیچ زانیارییەك لەبارەی بڕی ئەو بڕە پارەیە نەزانراوە كە ساڵی 2014و 2015 ڕەوانەی هەرێم كراوە.
بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە، لە ساڵی 2003و دوای روخانی رژێمی سەددام حسێنەوە تاوەكو ساڵی 2013 واتە بەر لە هاتنی رێكخراوی "دااعش"و دابەزینی نرخی نەوت، بەغداد ساڵانە بەمشێوەیە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە:
• ساڵی 2003 بەغداد بڕی (550 ملیۆن) دیناری رەوانەی هەرێم كردووە
• ساڵی 2004 بەغداد بڕی (6 ترلیۆنو 749 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2005 بەغداد بڕی (3 ترلیۆنو 944 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2006 بەغداد بڕی (4 ترلیۆنو 746 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2007 بەغداد بڕی (5 ترلیۆنو 982 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2008 بەغداد بڕی (9 ترلیۆنو 541 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2009 بەغداد بڕی (8 ترلیۆنو 283 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2010 بەغداد بڕی (10 ترلیۆنو 550 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2011 بەغداد بڕی (12 ترلیۆنو 197 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2012 بەغداد بڕی (13 ترلیۆنو 186 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
• ساڵی 2013 بەغداد بڕی (15 ترلیۆنو 338 ملیار) دیناری بۆ هەرێم ناردووە
file:///C:/Users/SHKAR%20PC/Desktop/444/أين%20أموال%20العراق.pdf