Draw Media

وادەی زیندانیەكەی شاسوار عەبدولواحید تەواو دەبێت

وادەی زیندانیەكەی شاسوار عەبدولواحید تەواو دەبێت

2025-12-23 08:47:06


 
درەو:
بە ئەژماركردنی ماوەی (تەوقیف)ەكانی رۆژی 29ی ئەم مانگە وادەی زیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەواو دەبێت و ئەگەری ئازادكردنی هەیە.
شاسوار عەبدولواحید لە رۆژی 2/9/2025 لە دادگای سلێمانی لەسەر سكاڵای (شادی نەوزاد) بۆ ماوەی (5) مانگ زیندانی كردنی بەسەردا سەپێندراو لەوكاتەوە لە زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانیە.
بە پێی بڕیارەكەی دادوەر پێویستە هەموو راگرتنەکانی شاسوار عەبدولواحید ئەژمار بکريت لە کاتی لێکۆڵینەوە و لەکاتی دادگاییدا، بۆیە پێش بڕیارەكەی دادگا بە زیندانی كردنی (35) رۆژی تر دەستبەسەربووەو (تەوقیف) بووە. 
-    لە رۆژ 15/5 بۆ 29/5/2019 بۆ ماوەی (14) رۆژ تەوقیف بووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاساییشی سلێمانی.
-    لە رۆژی 12/8/2025 تا بڕیاری دادگا واتا 2/9/2025 بۆ ماوەی (21) رۆژ تەوقیف بووە.
-     بەهەردوو وادەكە كە تەوقیف بووە دەكاتە (35) رۆژ، واتا لە (2/9/2025)ەوە بۆ ماوەی پێنج مانگ و (35) رۆژی لێدەربكرێت دەكاتە رۆژی 29/12/2025.
-    خۆ ئەگەر تەنیا (تەوقیف)ەكەی ئەمساڵی بۆ ئەژمار بكرێت كە (21) رۆژە ئەوا رۆژ 13/1/2026 وادەی ئازادكردنیەتی. 
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەگەری ئەوە هەیە كە شاسوار عەبدولواحید سكاڵای دیكەی لەسەر نەجوڵێندرێت و دادگا بڕیاری تر نەدات، چونكە رۆژی 16ی ئەم مانگە وادەی دادگاییكردنی شاسوار عەبدولواحید بوو بەڵام دادگاییەكە دواخرا، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت شاسوار عەبدولواحید ئازادبكرێت بەڵام بە شێوازێك كە جموجوڵەكانی كۆت بەند یاخود لەژێر چاودێری و هێشتنەوەی زۆرەملێدا بێت.  
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئێستادا (15) ئەندانی پەرلەمانی هەیە لە پەرلەمانی كوردستان و (3) كاندیدی سەركەوت بۆ پەرلەمانی عێراق. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand