درەو: ناوی بەشێك لە كانیدەكانی رەوتی هەڵوێست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق - عەلی حەمەساڵح لە پارێزگای هەولێر - بەدەل بەرواری لە پارێزگای دهۆك - رێبوار كەریم مەحمود لە پارێزگای سلێمانی - غالب محەمەد لە پارێزگای سلێمانی - یاسین رەسوڵ لە پارێزگای سلێمانی • رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (4) كورسی مسۆگەركرد و (56 هەزارو 8) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك: - هەولێر: 16 هەزار و 671 دەنگ - سلێمانی: 29 هەزارو 416 دەنگ - دهۆك: 8 هەزارو 438 دەنگ - هەڵەبجە: هەزارو 283 دەنگ
بڵند دلێر شاوەیس لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی ناتۆ لە لاهای، ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٢٥ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ترامپ) ڕایگەیاند "ئیسرائیل و ئێران وەک دوو منداڵی قۆناغی ناوەندی جەنگیان لەگەڵ یەکتریدا کرد"، پێشتریش لە چەندین لێدواندا باسی لەوەکرد کە ئەم جەنگە بۆ ناچارکردنی ئێرانە تا بێتە سەر مێزی دانوستان، هەروەها بە ئاشکرا باسیشی لەوە کرد کە مەبەست لەم جەنگە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران نییە، جگە لەوەی سوپاسی ئێرانی کرد کە پێشتر لە کات و شوێنی بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا ئاگادارکراونەتەوە... ئەم لێدوانانە ئەوە دەسەلمێنێت کە پەیوەندییەکانی نێوان (ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران) پەیوەندی قوڵ و فرە ڕەهەندن، کێشەکانی نێوانیان سروشتێکی ئاڵۆز و تایبەتی هەیە، چەند ناکۆک بن هێندە هەماهەنگی و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە... هەرچەندە زۆر پرسی نهێنی و خاڵی شاراوە هەیە لەم جەنگە دوانزە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، بەڵام ئەنجامەکان کۆمەڵە ڕاستیەکیان دەرخست شایەنی ئەوەن باسیان لێوە بکرێت: یەکەم- جەنگەکە دەرخەری ڕاستی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و توانای هەواڵگری و دەزگای "مۆساد" و هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بوو. بەتایبەتی دزەکردنی مۆساد بۆ ناو خاک و دامەزراوە هەستیارەکانی ئێران و وردی لە پێکانی ئامانجەکاندا. دووەم- لەناو جیهانی ئیسلامیدا تەنها "صدام حسين" بەوە ناسرابوو کە توانیویەتی (٣٩) موشەکی (Scud) بدات لە ئیسرائیل ئەوەش لە ساڵی ١٩٩١، بەڵام لە ئێستادا ئێران ئەو سەروەرییەی تۆمار کرد کە توانی سەدان موشەک و درۆن بنێت بە ئیسرائیل و چەندین ئامانجی گرنگ بپێکێت، لە نێویاندا نزیکەی بیست ئامانجی هەستیار هەیە کە ئیسرائیل ڕێگری کردووە لە باسکردنیان. سێیەم- ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو لە پەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام ئەوەی شایانی باسە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەوەندە بەهێز و پێشکەوتوو بوو بە بێ هەماهەنگی ڕوسیا و بەشداری کردنی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا لە بۆردومانکردنی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و بردنەدەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ ڕوسیا، هەروەها پاراستنی شارەزایانی ڕوس و زامنکردنی داواکارییەکانی ئێران یەکلا نەدەبووەوە. چوارەم- ئەگەرچی لەسەرەتای جەنگەکەدا باڵادەستی ئیسرائیل بەدی دەکرا، لەگەڵ یەکەم گورز وەشاندنی ئیسرائیل دژ بە ئێران چەندین سەرکردە و فەرماندەی سەربازی و هەواڵگری ئێران کوژران، بەڵام بە خێرایی جێگرەوەکانیان دانران و لە دوای هەفتەی یەکەمی جەنگەکەوە تواناکانی ئێران لە کۆنترۆڵکردن و ئیدارەدانی جەنگەکە بە ڕوونی ڕەنگی دایەوە، ئەمەش دەرخەری ئەزموونی ئێرانە لە جەنگ و پشوو درێژی لە بەرگری و خۆڕاگری، شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق شاهیدی پشوو درێژی ئێرانە لە جەنگدا... هەروەها ئێران سەرکەوتوو بوو لە ڕاکێشانی هاوسۆزی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا، ئەمەش دەرخەری ئاستی بەرزی دبلۆماسیەتی ئێران بوو. لە هەموشی گرنگتر ئەم جەنگە هۆکارێک بوو بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵگای ئێران و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و ڕەدکردنەوەی ئەجێندای دەرەکی. ئەم جەنگە سەلماندی پرسی نیشتمان سازی لە ئێراندا بەهێزە و ڕەگ و ڕیشەی بە قوڵی داکوتیوە. پێنجەم- زیانەکانی ئێران و ئیسرائیل لەم جەنگەدا بە گوێرەی زانیاری میدیاکان و ڕاپۆرتی دامەزراوە فەرمییەکان بریتییە لە: * زیانەکانی ئێران ١- گیان لەدەستدانی زیاتر لە (٦٢٧) کەس و (٤٨٧٠) بریندار، لە نێویاندا دەیان سەرکردەی سەربازی و هەواڵگری و زانای ئەتۆمی کە زیاتر لە (٣٠) فەرماندەی باڵا و (١٧) زانا لەناویاندا (١٤) زانای ئەتۆمی. ٢- ئیسرائیل(٥) هێرشی ئاسمانی گەورەی ئەنجامداوە بۆ سەر ئێران، زیاتر لە (٥٠٠) موشەک و بۆمبی وەشاندووە، (٣٠٠) ئامانجی دیاریکراوی لە ناو خاکی ئێران پێکاوە، جگە لە هێرشی درۆنی. ٣- بۆردومانکردن و وێرانکردنی وێستگە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران (ئاراک، نەتەنز، فۆردۆ، ئەسفەهان). ٤- لەناوبردنی(٧) ڕاداری ستراتیجی. هەروەها لەناوبردنی(٤٠%) سەکۆی هاویشتنی موشەکی. ٥- لەناوبردنی سیستەمی موشەکی (S 300) کە ئێران لە روسیا کریبووی، (١) لە ئیلام، (١) لە هەمەدان، (١) لە تاران، (٢) لە ئەسفەهان. ٦- تەنها لە تاران نزیکەی (١٢٠) باڵەخانە بەتەواوی وێرانکراوە، لەگەڵ زیان گەیاندن بە نزیکەی(٥٠٠) باڵەخانەی دیکە. ٧- بە گوێرەی (The Wall Street Journal) زیانە مادییەکانی ئێران بە هۆی لەناوبردنی بنکە و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە (٥٠٠) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە ماوەی چل وپێنج ساڵە هەوڵی دروستکردنی دەدات. * زیانەکانی ئیسرائیل ١- ئێران لەماوەی دوانزە ڕۆژی شەڕەکەدا نزیکەی(٥٥٠) موشەکی بالیستی و زیاتر لە (١٠٠٠) درۆنی ناوە بە ئیسرائیلەوە، لە نێوان(٥٠ - ٧٠) ئامانجی پێکاوە. ٢- نزیکەی(٣٠) کوژراو و (٣٢٣٨) بریندار لە هاووڵاتیانی ئیسرائیل هەیە. ٣- بۆردومانکردنی هەریەک لە چواردەوری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل و بارەگای مۆساد، پەیمانگای وایزمان کە یەکێکە لە کۆڵەکە زانستی و تەکنەلۆژیاکانی ئاسایشی ئیسرائیل، بەندەری حەیفا، پاڵاوگەی نەوتی بازان .... ٤- بە گوێرەی پێگەی (The Financial Express) تێچووی ڕۆژانەی جەنگەکە لەسەر ئیسرائیل(٧٢٥) ملیۆن دۆلار بووە. ٥- زیان بەر سیستەمی بەرگری کڵاوەی ئاسنینی ئیسرائیل کەوتووە لە ئەنجامی چڕی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، هەروەها تێچووی ڕۆژانەی موشەکە ڕێگرەکانی کڵاوەی ئاسنینی ئیسرائیل بە (٢٠٠ ملیۆن دۆلار) مەزەندە دەکرێت. ٦- نزیکەی(٦٥٨) باڵەخانە و دامەزراوە زیانی بەرکەوتووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتە ئیسرائیلیەکان تێچووی دوبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری و ئەوەی وێرانکراوە بریتییە لە (١،٣ - ١،٦ ملیار دۆلار ) . ٧- کۆی تێچووی خەرجییەکان لەسەر خەزێنەی ئیسرائیل بە نزیکەی(٦،٨ ملیار دۆلار) مەزەندە دەکرێت. * تێبینی: زیانە مادییەکانی هەردوو وڵات لە گۆڕاندایە.
درەو: د. رێكەوت حەمە رەشید - د. بڕیار رەشید - د. سامان فەوزی - ئاوات محەمەد - غەریب ئەحمەد - هەڵۆ پێنجوێنی - بێستون سابوراوایی - سروە محەمەد - نەرمین مەعروف - سەرتیپ عەلی - ئاسۆس عەلی - سااڵحی جەوازات - پۆڵا سیروان دێڕەشەیی - جوتیار مەحمود - مامۆستا عوسمان - شەیدا هادی - سەردار فەقێ - ئەكرەمی شارەوانی
درەو: كۆمەڵی دادگەری كوردستان سەرۆكی لیستەكانی دیاری كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە 11/11/2025 بەڕێوە بچێت - شوان رابەر سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە هەولێر - محەمەد حەكیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە سلێمانی - وەلید قادر سەرۆكی لیستی كۆمەڵ لە دهۆك • كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (64 هەزارو 156) دەنگی بەدەستهێناو (1) كورسی مسۆگەركرد • كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (3) كورسی مسۆگەركرد و (64 هەزارو 864) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك: - هەولێر: 20 هەزار و 265 دەنگ - سلێمانی: 36 هەزارو 707 دەنگ - دهۆك: 4 هەزارو 215 دەنگ - هەڵەبجە: 4 هەزارو 940 دەنگ
درەو: پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكی لیستەكانی دیاری كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە 11/11/2025 بەڕێوە بچێت - سەلام خۆشناو سەرۆكی لیستی پارتی لە هەولێر - شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی لیستی پارتی لە كەركوك - ئەشواق جاف سەرۆكی لیستی پارتی لە سلێمانی - فەرهاد ئەتروشی سەرۆكی لیستی پارتی لە دهۆك • پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (579 هەزارو 234) دەنگی بەدەستهێناو (32) كورسی مسۆگەركرد • پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (39) كورسی مسۆگەركرد و (812 هەزارو 794) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك: - هەولێر: 347 هەزار و 786 دەنگ - سلێمانی: 57 هەزارو 916 دەنگ - دهۆك: 402 هەزارو 152 دەنگ - هەڵەبجە: 4 هەزارو 940 دەنگ
راپۆرتی: درەو 🔻 ئیسرائیل لە جەنگی (12) ڕۆژەی لەگەڵ ئێران: 🔹 ئیسرائیل تەنها لە هەفتەی یەکەمی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران نزیکەی (5 ملیار) دۆلاری خەرجکردووە، لەکاتێکدا خەرجییەکانی ڕۆژانەی شەڕەکە (725 ملیۆن) دۆلار بووە، لەو ژمارەیەش (593 ملیۆن) دۆلار بۆ هێرش و (132 ملیۆن) دۆلار بۆ ڕێوشوێنی بەرگری و کۆکردنەوەی سەربازی تەرخانکراوە. 🔹 بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی باجی ئیسرائیل، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لە هەفتەی یەکەمدا ماڵەکانیان چۆڵکردووە، (10 هەزار) کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی (36 هەزار و 465) کەس داوای قەرەبووکردنەوەیان تۆمارکردووە. 🔹 بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی باج، لە سەرەتای شەڕەوە نزیکەی (53 هەزار) بیمەی نوێ کڕدراون. ئەمە لە کاتێکدایە قەرەبووی فەرمی ئیسرائیل سنووردارە بە زیانەکانی موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل. 🔹 هێرشێک کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئیسرائیلی داخست، کە پاڵاوگەی بازانە و بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، بە مەزەندەکردنی (3 ملیۆن) دۆلار زیانی ڕۆژانەی لێکەوتەوە. 🔹 فڕۆکەخانەی بن گوریون کە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە نزیکەی (300 گەشت) و (35 هەزار) سەرنشینی تێدایە، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران، کارەکانی ڕاگرت. 🔹 بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی ئارۆن بۆ سیاسەتی ئابووری کە بنکەکەی لە ئیسرائیلە، ئەگەر هێرشەکان بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوایە، دەکرا کۆی تێچووەکەی (12 ملیار) دۆلارى تێپەڕاندبا. 🔹 بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی (12)ی ئیسرائیل، (29) ئیسرائیلی کوژران و(872)کەسیش بریندار بوون. خەرجییە ڕاستەخۆکانی جەنگ لەگەڵ ئەوەی کۆی گشتی خەرجییە ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆکانی جەنگ ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام ئیسرائیل خەرجی گەورەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئێراندا هەبووە. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فاینانشیاڵ ئێکسپرێس، ئیسرائیل تەنها لە هەفتەی یەکەمی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران نزیکەی (5 ملیار) دۆلاری خەرجکردووە، لەکاتێکدا خەرجییەکانی ڕۆژانەی شەڕەکە (725 ملیۆن) دۆلار بووە، لەو ژمارەیەش (593 ملیۆن) دۆلار بۆ هێرش و (132 ملیۆن) دۆلار بۆ ڕێوشوێنی بەرگری و کۆکردنەوەی سەربازی تەرخانکراوە. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، تێچووی ڕۆژانەی سیستەمی بەرگری دژە مووشەکی بۆ ئیسرائیل لە نێوان (10 بۆ 200 ملیۆن دۆلاردا) بووە. بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی ئارۆن بۆ سیاسەتی ئابووری کە بنکەکەی لە ئیسرائیلە، ئەگەر هێرشەکان بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوایە، دەکرا کۆی تێچووەکەی (12 ملیار) دۆلارى تێپەڕاندبا. هەروەها ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت" لە دووەمین ڕۆژی جەنگەکەدا ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە ڕاوێژکاری پێشووی دارایی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، فەریق جەنەراڵ ڕیم ئەمیناخ، ڕاپۆرتی دا، ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران نزیکەی (2.75 ملیار) شیگڵ (733.12 ملیۆن) دۆلار لە ڕۆژێکدا تەنها لە خەرجییە سەربازییە ڕاستەوخۆکاندا تێدەچێت. ئەم خەمڵاندنە زیانەکانی موڵک و ماڵی مەدەنی و کاردانەوەی ئابووری فراوانتر لەخۆناگرێت. بەشێک لە شارەزایانى کاروباری ئیسرائیل پێشبینی دەکەن ئیسرائیل لە بودجەی ساڵانی داهاتوودا تەرخانکردنی سەربازی زیاد بکات، لە ژێر ڕۆشنایی شکستی سیستمی بەرگری (قوبەى ئاسنین) لە ڕێگریکردن سیستەمەکانی تری ڕێگریکەر. چونکە پێویستی بە پێداچوونەوەی گشتگیری ئەم سیستمانە و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانیان هەیە. ئیسرائیل ناتوانێت پێویستی زیادکردنی تەرخانکردنی سەربازی پشتگوێ بخات، چونکە پێشبینی ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوو دەکات کە تێیدا بە ناچاری پێویستی بە سیستەمی مووشەکی ڕێگریکەر و تەقەمەنی و فڕۆکەی زیاتر دەبێت. هاوکات تێچووی سەربازی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لەوە زیاتر بووە کە چاوەڕوان دەکرا، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی ڕێگریکەر لە ماوەی دوانزە ڕۆژی جەنگدا. پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە کورتهێنانی بودجەی ئیسرائیل بەڕێژەی 6% زیاد بکات، هەروەها قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیانی زیانلێکەوتوو، خراپتربوونی دارایی گشتی وڵاتەکە زیاتر دەکات. بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی باجی ئیسرائیل، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لە هەفتەی یەکەمدا ماڵەکانیان چۆڵکردووە، (10 هەزار) کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی (36 هەزار و 465) کەس داوای قەرەبووکردنەوەیان تۆمارکردووە. بۆیە حکومەتی ئیسرائیل بیر لە یەکێک لەم ڕێوشوێنانە دەکاتەوە بۆ دابینکردنی کورتهێنانی بودجە کە لە هەڵکشاندایە: - کەمکردنەوەی خەرجییە گشتیەکان بۆ تەندروستی و پەروەردە. - زیادکردنی باج. - پەنابردن بۆ قەرزکردن، کە دەتوانێت ڕێژەی قەرزی گشتی بەرامبەر بە داهاتی نیشتمانی زیاتر لە ٧٥% بەرز بکاتەوە. ئەمانەش پاڵپشت بەوەی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە سەرچاوە داراییەکانی ئێستای وڵاتەکە بە خێرایی کەمدەبێتەوە و داوای گواستنەوەی (857 ملیۆن) دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری کردووە، هاوکات داوای بڕینی (200 ملیۆن) دۆلاری لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان کردووە. ڕۆژنامەی دارایی ئیسرائیلی گڵۆبس بڵاویکردەوە، زۆربەی ئەو پارانە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی کارمەندانی سەربازی بەکاردەهێنرێن. نزیکەی (450 هەزار) سەربازی یەدەگ بانگهێشت کران بۆ خزمەتکردن وەک بەشێک لە هەوڵە بەرفراوانەکانی کۆکردنەوە لە کاتی جەنگدا. خشتە قەرەبووکردنەوە بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی باج، لە سەرەتای شەڕەوە نزیکەی (53 هەزار) بیمەی نوێ کڕدراون. ئەمە لە کاتێکدایە قەرەبووی فەرمی ئیسرائیل سنووردارە بە زیانەکانی موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل. ئەمەش وا لە خەڵک دەکات کە شتە بەنرخەکان وەک کارە هونەریەکان و مۆبیلیات و زێڕ لەگەڵ خودی دەسەڵاتی باج بیمە بکەن، بە پارەیەکی زیادە کە (0.3%)ی بەهای موڵکی بیمەکراو، تا زۆرترین یەک ملیۆن شیگڵ. یانیش دەتوانن ئەم شتانە لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکانی بیمە بیمە بکەن بۆ دابینکردنی ئەو قەرەبووەی کە دەوڵەت بۆ زیانەکانی جەنگ دابینی نەکردووە. بە گوێرەی ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت"، بەهۆی ئەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران زیاتر لە چاوەڕوانی بەردەوام بووە، وەزارەتی دارایی پلانێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەرتی بازرگانی و کۆمپانیاکانی داڕشتووە بۆ سەدان هەزار کرێکار کە بەهۆی شەڕ لەگەڵ ئێران لە کاردا ڕاوەستاون. ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، پلانەکە بریتی دەبێت لە قەرەبووکردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە کە بەهۆی دابەزینی قەبارەی بازرگانییەوە کاریگەرییان لەسەرە بەلایەنی کەمەوە ٢٥%، قەرەبووکردنەوەی ٧٥%ی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها گەڕاندنەوەی خەرجییەکان بەپێی پلەی دابەزینی قەبارەی بازرگانی. تا دابەزینەکە زیاتر بێت، قەرەبووکردنەوەکە زیاتر دەبێت. ئەمەش بە ملیارەها دۆلار لە گەنجینەی دەوڵەت دەخەمڵێندرێت. ترس و دڵەڕاوکێی وەبەرهێنەران شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەگەری هەیە ڕێژەی گەشەی ئیسرائیل خاو بێتەوە ڕووبەڕووبوونەوەکە بووەتە هۆی پێداچوونەوە بە پێشبینییە ئابوورییەکانی وڵات بەرەو دابەزین. وەزارەتی دارایی پێشبینی گەشەی ساڵی 2025ی لە 4.3% بۆ 3.6% دابەزاندووە، ئەمەش وا دەکات ڕێژەی بێکاری بەرزبێتەوە و ڕێژەی هەژاریش زیاد دەکات ئەگەر ململانێکان بەردەوام بێت. ئێران ژێرخانی گرنگی لە تەلئەبیب و حەیفا کردۆتە ئامانج، لەوانە هێرشێک کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئیسرائیلی داخست، کە پاڵاوگەی بازانە و بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، بە مەزەندەکردنی (3 ملیۆن) دۆلار زیانی ڕۆژانەی لێکەوتەوە. فڕۆکەخانەی بن گوریون کە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە نزیکەی (300 گەشت) و (35 هەزار) سەرنشینی تێدایە، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران، کارەکانی ڕاگرت. یەکشەممەی ڕابردوو تەنیا بەشێکی کرایەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دانیشتووان بۆ ئیسرائیل و پێشبینی دەکرێت ئەم پەککەوتنە زیانێکی ئابووری زیاتری لێبکەوێتەوە. ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە گەورەترین فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگرتن و گۆڕینی ڕێڕەوی گەشتەکان لەلایەن کۆمپانیای هەڵگری نیشتمانی ئیسرائیل، ئێل ئال، بە پێشبینی هێرشێکی ئەگەری. هەروەها بازاڕە داراییەکان بەهۆی مەترسی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی ئەڵماسی ئیسرائیلی ڕاگرت، کەرتێک کە نزیکەی (8%)ی کۆی هەناردەکردنی ئیسرائیل پێکدەهێنێت. بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی ئەڵماسی ئیسرائیل، ئەو هێرشانە نیگەرانی بۆرسەی تەلئەبیبی لێکەوتەوە. لێدانەکانی بازاڕی بۆرسە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی وەبەرهێنەران و فرۆشتنی زۆری لێکەوتەوە و دابەزینی بازاڕی خێراتر کرد، ئەمەش سەقامگیری ئابووری کورتخایەنی خستە مەترسییەوە. زیانە گیانی مادییەکانی ئیسرائیل لە شەڕی (12) رۆژەی لەگەڵ ئێراندا بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی (12)ی ئیسرائیل، لە شەڕی (12) رۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، (29) ئیسرائیلی کوژران و(872)کەسیش بریندار بوون. هاوکات (31 هەزار) باڵەخانەو خانوو زیانیان بەرکەوتووە و چوار هەزار ئۆتۆمبێلیش تێكشكاون. ئێران (591) موشەکی بالیستی بۆ ئیسرائیل هاویشتووە، کە (67) موشەکیان توانا بەرگرییەكانی ئیسرائیلی تێپەڕاندووەو لەناو شارەكان كەوتووەتە خوارەوە. ئەوە لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران كە دوێنێ بڵاوکراوەیەوە، ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە (13)ی حوزەیران دژی ئێران دەستیپێکرد، لانیکەم (610) کەس كوژراون و زیاتر لە (4) هەزار و (700) کەسیش برینداربوون. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە - الجزیرة، الفاتورة القاسية.. إسرائيل تنزف المليارات في مواجهة إيران، 24/6/2025: https://shorturl.at/UPtuY - الجزیرة، يديعوت أحرونوت: 1.5 مليار دولار تكاليف إسرائيل في مواجهتها مع إيران، 15/6/2025: https://short-link.me/15E6v - الجزیرة، كلفة حرب إسرائيل وإيران وخسائرها.. مبان قيد الهدم وتعويضات بالمليارات، 24/6/2025: https://short-link.me/11u1y - العربي الجدید، نفقات إسرائيل اليومية في الحرب مع إيران تتعدى 700 مليون دولار، 18/6/2025: https://short-link.me/11u1- - الأناضول، تكاليف باهظة للعدوان على إيران تضع اقتصاد إسرائيل أمام تحديات صعبة (تقرير إخباري(، 23/6/2024: https://short-link.me/15E89 - العربي الجدید، إسرائيل تنفق 5.7 مليارات دولار في حربها ضد إيران.. والعجز يتصاعد، 23/6/2025: https://short-link.me/15E8S
درەو: جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشێك لە سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت. - سروە عەبدولواحید سەرۆكی لیستی سلێمانی - كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر - ئیسماعیل خەسرەو بۆ سەرۆكی لیستی نەینەوا - ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی كەركوك - سلێمان موسا سەرۆكی لیستی دهۆك - شوان جەلال سەرۆكی لیستی دیالە • نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (204 هەزارو 855) دەنگی بەدەستهێناو (9) كورسی مسۆگەركرد، (5) كورسی لە سلێمانی و (3) كورسی لە هەولێر، (1) كورسی لە كەركوك. • نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (15) كورسی مسۆگەركرد و (292 هەزارو 32) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك: - هەولێر: 104 هەزار و 222 دەنگ و (5) كورسی - سلێمانی: 136 هەزارو 447 دەنگ و (8) كورسی - دهۆك: 46 هەزارو 631 دەنگ و (2) كورسی - هەڵەبجە: 4 هەزارو 732 دەنگ
درەو: سبەینێ دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی هاوپەیمانێتی و لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە 11/11/2025 بەڕێوە بچێت بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرۆكی لیستەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەكلا كردووەتەوە: - د. رێكەوت حەمەڕەشید سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی - هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی هەولێر - ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی دهۆك - خالید شوانی سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی كەركوك - سۆزان مەنسور سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دیالە - مەلار كەریم سەرۆكی لیستی یەكێتی لە سەڵاحەدین فەرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، سەرپەرشتیاری ناوچەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكران، فەرمانەكە لە رۆژی 19/4/2025 دەرچووە بە واژۆی بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرپەرشتیاری ناوچەكانی هەڵبژاردن دەرچووە بەم شێوەیە: • قوباد تاڵەبانی بۆ سەرپەرشتیاری هەولێر • رەفعەت عەبدوڵا بۆ سەرپەرشتیاری سلێمانی • ئاسۆ مامەند بۆ سەرپەرشتیاری كەركوك • شێخ ئەحمەد نۆكان بۆ سەرپەرشتیاری گەرمیان • حەمەسور دووشیوانی بۆ سەرپەرشتیاری دهۆك • د. میران محەمەد بۆ سەرپەرشتیاری راپەڕین • وەهاب هەڵەبجەیی بۆ سەرپەرشتیاری هەڵەبجە
درەو: • سەبارەت بە نەوت - ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە. - رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت - (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە. - لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە - ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشین. - داهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە - ئەم (85) ملیۆن دۆلارە چۆن خەرج دەكرێت - لە(40%)ی دەیدەین بە كۆمپانیایكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە - لە (30%) بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار. - (20%)ی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتی رابردوو كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوەو پارەكەیان وەرگیراوە كە (17) ملیۆن دۆلار - ئێمە (14) كێڵگەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە (9) كێڵگە كار دەكات (5) كێڵگەی كارناكات. رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێدوان بۆ كوردستان 24:
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: - لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی باڵای دەسەڵاتدار دێنە هەرێمی كوردستان و كێشەی موچە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم باس دەكەن. - ئەگەر یاسا و دەستور سەروەربێت ئەوا حكومەتی عێراق قەرزاری ئێمەیە ئێمە قەرزاری ئەوان نین. - بۆچی باسی بەقاچاغبردن و دزینی نەوتی بەسرە بكرێت - موچەی مانگێكی هەرێمی كوردستان (958) ملیار دینار پێویستە - • داهاتی ناوخۆ - داهاتی ناوخۆ مانگانە (320 – 340) ملیار دینارە - لە داهاتی ناوخۆ كە (320) ملیار دینارە (67) ملیار دیناری بە چەكە و مەقاسەی نێوان فەرمانگەكانە - مانگانە (49) ملیار دینار دەخەینە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق - لەوەی دەمێنێتەوە (230) ملیار دینارە - لەو (230) ملیار دینارە مانگانە حكومەتی هەرێم (158) ملیار دیناری خەرج دەكات بۆ خەرجی تەشغیلی - پێشینەی فەرمانگەكانی حكومەت كە نزیكەی (120) ملیار دینارە ئێستا (60) ملیاری مانگانە خەرج دەكرێت. - مانگانە (24) ملیار دینار دەدرێت بە كرێی وانەبێژی مامۆستایان - مانگانە (2 ملیار و 500 ملیۆن) كرێی گرێبەستەكانە - پاككردنەوەی شاروشارۆچكەكانی هەرێم مانگانە پێویستی بە (10) ملیار دینارە - واتا لە (230) ملیار دینار، (158) ملیار دیناری لێدەدرێت دەكاتە (72) ملیار دینار. • سەبارەت بە نەوت - ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە. - رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت - (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە. - لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە - ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشین. - داهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە - ئەم (85) ملیۆن دۆلارە چۆن خەرج دەكرێت - لە(40%)ی دەیدەین بە كۆمپانیایكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە - لە (30%) بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار. - (20%)ی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتی رابردوو كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوەو پارەكەیان وەرگیراوە كە (17) ملیۆن دۆلار - ئێمە (14) كێڵگەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە (9) كێڵگە كار دەكات (5) كێڵگەی كارناكات. -
درەو: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر موچە، قاسەكەی وەزارەتی دارایی بەشی (16%)ی موچەی موچەخۆرانی تێدایەو مەسرور بارزانی گەشبین بووە بە هاتنی وەفدێكی عێراق بۆ چارەسەری موچە. ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، گفتوگۆكرا لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دارایی خوێندووەتەوەو رایگەیاندووە بۆ دابەشكردنی موچە پێویستمان بە (820) ملیار دینار هەیە چونكە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا (160) ملیار دیناری تێدایە، واتا موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە پێویستی بە (980) ملیار دینارە، بەو پێیشە ئەو پارەیەی لەبەر دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە (16%)ی كۆی موچەی موچەخۆران دەكات و (86%) كورتهێنان هەیە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە هیچ بڕیارێكی نەداو هەموو كۆكبوون بۆ پرسی موچە لەگەڵ بەغداد رێكەوتن بكرێت. هەربۆیە لە كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە و بڕیارە لە یەك دوو رۆژی داهاتوو وەفدێكی باڵا بنێرن و لەسەر پرسی موچە بگەینە رێككەوتن. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی راگەیاند: ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ بەغداد لەسەر موچە، هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ بە كەمكردنی خەرجییەكان بەهەر جۆرێك بێت نایەڵین پەكی خەڵك بكەوێت ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخە هەموو مافەكانی موچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و موچە دەدەین. نیەتێك هەبوو بۆ دابەشكردنی موچە بە لێبڕینەوە، بەپێی ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم كە لەبەردەستدایە خۆ ئەگەر نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ بەغداد، هەر پەنا دەبرێت بۆ لێبڕین و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەر دەستدایە موچە دابەشدەكرێت. سەرچاوەی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی كوردستان مانگانە : - داهاتی چوار مانگی یەكەمی 2025ی نانەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 166 ملیار) دینار بووەو مانگانە دەكاتە (300) ملیار دینار. - داهاتی چوار مانگی یەكەمی 2025ی نەوتی هەرێم (ترلیۆنێك و 568 ملیار) دینار بووەو مانگانە دەكاتە (390) ملیار دینار. - پارەی بەغداد: نەهاتووە - پارەی هاوپەیمانان: 20 ملیار دینار
درەو: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا: 🔹لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە سەبارەت بە كێشەی موچە، بە هیوان لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا كێشەكە چارەسەر ببێت. 🔹ئەگەر نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ بەغداد لەسەر موچە، هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ بە كەمكردنی خەرجییەكان بەهەر جۆرێك بێت نایەڵین پەكی خەڵك بكەوێت ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخە هەموو مافەكانی موچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و موچە دەدەین. 🔹بەغداد موڵكی تاكە لایەنێك نیە، ئێمە بچین و سواڵكەر بین و ئەوان خاوەن ماڵ بن 🔹بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین مافە دەستورییەكانمان كە لە دەستوری عێراقدا هاتووە كەمبكرێتەوە. 🔹سکاڵای هەندێک لایەنی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستێوەردانی دادگای فیدراڵی لە بابەتی مووچە 🔹نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كارێكی نادەستورییە. 🔹 نەدەبوو مووچەخۆرانی هەرێمی تێكەڵی هیچ كێشەو گرژییەك بكرێن. 🔹 بە پشتیوانی خوداو خەڵكی كوردستان، ئەم قەیرانە بەرەو كۆتایی دەڕوات. 🔹 لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد بەردەوام لە پەیوەنديدابووین بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە. 🔹 شەوی رابردوو، لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەم كردووە، بۆ چارەسەكردنی ئەو قەیرانە. 🔹بە خۆشخاڵییەوە رایانگەیاند، كە ئامادەن و لەم یەك دوو رۆژەدا شاندێك بنێرن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەقینە لەسەر ئەم بابەتەو، چارەسەكردنی كێشەی مووچە. 🔹 هیوادارم لەماوەیەكی زۆر نزیكداو لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بگەین بە ئەنجامێكی ئەرێنی. 🔹واژۆکردنی ڕێککەوتنەکانمان لە ئەمەریکا مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستانن، هیچ خاڵێکی نایاسایی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان نەبووە تا حکوومەتی عێراق مووچەی ببڕێت 🔹ئەو شاندەی عێراق دێتە هەولێر لە ئاستێکی باڵا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیار بدات