داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (60%) كەمیكردووە
.png)
2025-09-05 09:01:34
درەو:
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 30/8 – 5/9/2025: ( 7 ملیار و 227 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 88%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 12%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 23/8 – 29/8/2025:: ( 18 ملیار و 374 ملیۆن )دینار بووە.
سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی (60%) كەمیكردووەبە زیاتر لە (11) ملیار دینار.
داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه 85%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 15%ی بهشێوهی چهك بوه.
داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی بریتی بووە لە لە (65 ملیار و 358 ملیۆن) دینار بووە بەراورد بە مانگی تەمووز بەرێژەی (50%) كەمیكردووە.
داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه 28%ی بهشێوهی نهختینه بوه و 67%ی مەقاسە بووەو 5% بهشێوهی چهك بوه.
داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە.
