Draw Media

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024 و 2025

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024 و 2025

2025-09-07 09:54:46


راپۆرتی: درەو 

🔻 بڕو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەی وڵاتان و تەرازووی بازرگانی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024 و 2025؛
🔹 گەورەترین بازرگاکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی (چین، هندستان، ئیمارات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کۆریای باشور، تورکیا، ئەمریکا، سعودییە، ئەردەن، یابان، بەرازیل و مصر) بووە.
🔹 لە نیوەی یەکەمی 2024 قەبارەی ئاڵوگۆی بازرگانی (94.7 ملیار) دۆلار بووە، لە نیوەی یەکەمی 2025 بەڕێژەی (12%) دابەزیوە بۆ (83.1 ملیار) دۆلار، زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەگەڵ وڵاتی چین بووە.
🔹 قەبارەی هەناردەی وڵاتان لە نیوەی یەکەمی 2024 بۆ عێراق (38.86 ملیار) دۆلار بووە، لە هەمان ماوەی ساڵی 2025 هەناردەی وڵاتان بە ڕێژەی (12%) بڕی (4.77 ملیار) دۆلار کەمی کردووەو گەورەترین هەناردەکاریش بۆ عێراق وڵاتی ئیمارات بووە.
🔹 تەرازووی بازرگانی لە هەردوو نیوەی یەکەمی ساڵانی (2024 و 2025) بە قازانجی عێراق بووە بەر بڕی (17 ملیار) دۆلار لە ساڵی 2024 و (15 ملیار) دۆلار لە ساڵی 2025.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024 و 2025
گەورەترین بازرگاکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی (چین، هندستان، ئیمارات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کۆریای باشور، تورکیا، ئەمریکا، سعودییە، ئەردەن، یابان، بەرازیل و مصر) بووە، پێکەوە لەنیوەی یەکەمی 2024 گەیشتووە بە (94.7 ملیار) دۆلارو لە نیوەی یەکەمی 2024 گەیشتووە بە (83.1 ملیار) دۆلار، بە جۆرێک؛
-    ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی "چین" گەورەترین قەباری بەرکەوتووە لە نیوەی یەکەمی 2024 (27.6 ملیار) دۆلار و لە نیوەی یەکەمی 2025 (26.6 ملیار) دۆلار بووە.  
-    ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی "هندستان" لە نیوەی یەکەمی 2024 (18.5 ملیار) دۆلار و لە نیوەی یەکەمی 2025 (16 ملیار) دۆلار بووە.  
-    ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی "شانشینی عەرەبی یەکگرتوو" لە نیوەی یەکەمی 2024 (18.8 ملیار) دۆلار و لە نیوەی یەکەمی 2025 (12.6 ملیار) دۆلار بووە.  
-    ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی "یەکێتی ئەوروپا" لە نیوەی یەکەمی 2024 (11.5 ملیار) دۆلار و لە نیوەی یەکەمی 2025 (9.9 ملیار) دۆلار بووە.  
بۆ وەردەکاری زیاتر لەبارەی قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکەو بڕو ڕێژەر گەشەی بازرگانی، بڕوانە خشتەو گرافیکی ژمارە (1).
خشتەو گرافیکی ژمارە (1)

هەناردەی وڵاتانی دەرەکی بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024 و 2025
گەورەترین هەناردەکارانی دەرەکی بۆ عێراق بریتین لە وڵاتانی (چین، هندستان، ئیمارات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کۆریای باشور، تورکیا، ئەمریکا، سعودییە، ئەردەن، یابان، بەرازیل و مصر) پێکەوە لەنیوەی یەکەمی 2024 گەیشتووە بە قەبارەی هەناردەیان گەیشتووە (38.86 ملیار) دۆلارو لە نیوەی یەکەمی 2024 گەیشتووە بە (34.09 ملیار) دۆلار، بە جۆرێک؛
-    گەورەترین هەناردەکار بۆ عێراق وڵاتی "شانشینی عەرەبی یەکگرتوو" بووەو لە نیوەی یەکەمی 2024 (16.31 ملیار) دۆلار و لە نیوەی یەکەمی 2025 (10.55 ملیار) دۆلار قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە بووە بۆ عێراق.  
-    گەورەترین هەناردەکار بۆ عێراق وڵاتی لەدوای وڵاتی " شانشینی عەرەبی یەکگرتوو" وڵاتی "چین" بووەو لە نیوەی یەکەمی 2024 (8.13 ملیار) دۆلار و لە نیوەی یەکەمی 2025 (8.89 ملیار) دۆلار قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە بووە بۆ عێراق. 
بۆ وەردەکاری زیاتر لەبارەی قەبارەی هەناردەی وڵاتانی دیکەو بڕو ڕێژەر گەشەی هەناردەکردنیان بۆ عێراق، بڕوانە خشتەو گرافیکی ژمارە (2).
 خشتەو گرافیکی ژمارە (2)

تەرازووی بازرگانی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2024 و 2025
بە تێکڕا تەرازووی بازرگانی لە هەردوو نیوەی یەکەمی ساڵانی (2024 و 2025) لەگەڵ وڵاتانی (چین، هندستان، ئیمارات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کۆریای باشور، تورکیا، ئەمریکا، سعودییە، ئەردەن، یابان، بەرازیل و مصر) بە قازانجی عێراق بووە بە بڕی (17 ملیار) دۆلار لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 و (15 ملیار) دۆلار لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025. بە جۆرێک؛
-    تەرازووی بازرگانی عێراق لە هەردوو نیوەی یەکەمی (2024 و 2024) لەگەڵ وڵاتانی (ئیمارات، تورکیا، سعودییە، ئەردەن، یابان، بەرازیل و مصر) لاسەنگ بووە.
-    تەرازووی بازرگانی عێراق لە هەردوو نیوەی یەکەمی (2024 و 2024) لەگەڵ وڵاتانی (چین، هندستان، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا،  کۆریای باشور و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا) بە قازانجی هەناردەی عێراقی بووە.
بۆ وەردەکاری زیاتر لەبارەی تەرازووی بازرگانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە، بڕوانە خشتەو گرافیکی ژمارە (3).
خشتەو گرافیکی ژمارە (3)

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand