Draw Media

ئەدای کارکردنی کۆمپانیای دانا غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر

ئەدای کارکردنی کۆمپانیای دانا غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر

2025-11-30 10:11:26



راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە دوا ڕاپۆرتی دارایی و چالاکییەکانی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر؛
🔹 کۆر مۆر و چەمچەماڵ کێڵگەی زەبەلاحی غازین کە چەندین ترلیۆن پێ سێجا یەدەگیان هەیە لەگەڵ (3.1 ملیار) بەرمیل نەوتی هاوڵ  کە (1.1 ملیار) بەرمیلیان پشکی دانا غازە.
🔹 لە ماوەی (15) ساڵی کارکردنی کۆمپانیاکە (500 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هاوەڵ بەرهەم هێنراوە، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی هاوەڵ لە ساڵی (2024)دا.
🔹 کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم کە بەرهەمهێنەری سەرەکی غازە و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە دابینکردنی پێویستی ‌غاز بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی (2 هەزار) مێگاوات کارەبا، لە (4 بۆ 5) وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبادا. 
🔹 پرۆژەی KM250 _کە پلانی فراوانکردنی کێڵگەکەیە_ لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە گوژمەی 806 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی (2021) بڕی (250 ملیۆن) دۆلاری وەک قەرز بۆ دابینکردووە.
🔹 کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆ یەکەم جار لە ئۆکتۆبەری ساڵی (2008) گەیشتە قۆناغی بەرهەمهێنان، لە دوو ساڵی سەرەتادا تەنها غازو کۆندێنسێت (نەفتا)ی بەرهەم دەهێنا بە قەبارەی نزیکەی (100 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە).
🔹 لە هەوڵێکی نوێدا و لە ساڵی (2023) بەرهەمی کێڵگەکە بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزکرایەوە بۆ قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ نزیکەی (500 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە)، بەرهەمی نەفتا (86 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) و (LPG) (68 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە).
🔹 کۆمپانیاکە لە پلانیدایە لە گەڵ تەواوبوونی پرۆژەی (KM 250) بۆ فراوانکردنی کێڵگەکە، لە ساڵی (2026) بەرهەمی کێڵگەکە بەرزبکاتەوە بۆ قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ نزیکەی (810 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە)، بەرهەمی نەفتا (127 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) و (LPG) (105 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە).

ئەدای کارکردنی کۆمپانیای داناغاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر
پاڵپشت بە دوا ڕاپۆرتی دارایی و چالاکییەکانی کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، سەروەت و سامانی کێڵگەکە بە  پلە جیهانی و کەمی تێچووی بەرهەمهێنان وەسف دەکات. کۆمپانیای دانا غاز بەشدارە لە دابینکردن و گەیاندنی ئاسایشی وزە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
جگە لە کێڵگەی غازی کۆر مۆر کۆمپانیاکە لە کێڵگەی غازی چەمچەماڵیش لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و گەشەسەندنی سەرەتاییدایە بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە، کۆر مۆر و چەمچەماڵ کێڵگەی زەبەلاحی غازین کە چەندین ترلیۆن پێ سێجا یەدەگیان هەیە لەگەڵ (3.1 ملیار) بەرمیل نەوتی هاوڵ  کە (1.1 ملیار) بەرمیلیان پشکی دانا غازە.
لە ماوەی (15) ساڵی کارکردنی کۆمپانیاکە (500 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هاوەڵ بەرهەم هێنراوە، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی هاوەڵ لە ساڵی (2024)دا.
کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم کە بەرهەمهێنەری سەرەکی غازە و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە دابینکردنی پێویستی ‌غاز بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی (2 هەزار) مێگاوات کارەبا، لە (4 بۆ 5) وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبادا. 
کۆی قەبارەی وەبەرهێنان تا ئێستا لە کێڵگەکەدا گەیشتووە بە (2 ملیار و 55 ملیۆن) دۆلار.
پرۆژەی KM250 _کە پلانی فراوانکردنی کێڵگەکەیە_ لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە گوژمەی 806 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی (2021) بڕی (250 ملیۆن) دۆلاری وەک قەرز بۆ دابینکردووە، کاتێک لە کانوونی یەکەمی 2020دا دەستکرا بە  پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ئیکستیرانی ئەمەریکییەوە. دواتر لە 2022دا ئەم کۆمپانیایە لەلایەن ئینەرفلێکسەوە کڕدرایەوە دووبارە دەستکرا بەتەواوکردنی پرۆژەکە. تا مانگی مانگی تشرینی دووەمی 2024دا (350 ملیۆن) دۆلاری بۆند کۆکردەوە بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێکدانی کێڵگەکە
کۆمپانیای دانا غاز پێشبینی زیادبوونی بەرچاوی بەرهەمهێنان دەکات لەگەڵ کۆتایی هاتینی پرۆژەی (KM250) بەرهەمهێنانی غازی دەردراو، کە بڕیارە لە ساڵی 2026 بەدواوە بۆ نزیکەی دوو هێندە زیاد بکات.

قەبارەی بەرهەمهێنانی (غاز، نەفتا و LPG) لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ساڵی 2008 – 2026
کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆ یەکەم جار لە ئۆکتۆبەری ساڵی (2008) گەیشتە قۆناغی بەرهەمهێنان، لە دوو ساڵی سەرەتادا تەنها غازو کۆندێنسێت (نەفتا)ی بەرهەم دەهێنا بە قەبارەی نزیکەی (100 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە).
لە ساڵی (2010) بەرهەمی کێڵگەکە بەراورد بە ساڵی (2008) بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادی کردوو قەبارەی بەرهەمێنان گەیشتە (191 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) سەرباری زیادکردنی بەرهەمی (LPG).
لە ساڵی (2011) بەرهەمی کێڵگەکە بەراورد بە ساڵی (2008) بۆ سەروو سێ هێندە زیادی کردوو قەبارەی بەرهەمێنان گەیشتە (335 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) بۆ یەکەم جار بەرهەمی پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی پڕکردەوەو دەستکرا بە فڕۆشتنی غازی زیادە بەرهەمهێنراو
لە ساڵی (2019) بەرهەمی کێڵگەکە بەڕادەیەکی بەرچاو زیاد دەکات دەگاتە قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز گەیشتە (383 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە)، بەرهەمی نەفتا (83 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) و (LPG) (64 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە)یان تێپەڕاند.
لە هەوڵێکی نوێدا و لە ساڵی (2023) جارێکی دیکە بەرهەمی کێڵگەکە بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزکرایەوە بۆ قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ نزیکەی (500 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە)، بەرهەمی نەفتا (86 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) و (LPG) (68 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە).
وەک کۆمپانیاکە لە پلانیدا یە لە گەڵ تەواوبوونی پرۆژەی (KM 250) بۆ فراوانکردنی کێڵگەکە، لە ساڵی (2026) بەرهەمی کێڵگەکە بەرزبکاتەوە بۆ قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ نزیکەی (810 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە)، بەرهەمی نەفتا (127 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە) و (LPG) (105 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە).
ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنەو لە چارتەکەشدا بە هێڵێکی پچڕ پچڕ نیمچە سپی ڕوونکراوەتەوە، بڕی بەرهەمی غاز بۆ پاڵپشتی حکومەتی هەرێم تا بڕی بەرهەمهێنانی (305 ملیۆن پێ سێجا/ ڕۆژانە)یە، کاتێکیش بڕی بەرهەمی غاز دەفرۆشرێت کاتێک بەرهەمهێنانی غاز لە سەروو (305 ملیۆن پێ سێجا/ ڕۆژانە) بێت.

بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ

 


سەرچاوە؛

-    Dana Gas, Corporation, November-2025;
https://www.danagas.com/wp-content/uploads/2025/11/20251111-Dana-Gas_Corporate-Presentation_November-2025.pdf
-    Dana Gas, Corporation, March-2025;
https://www.danagas.com/wp-content/uploads/2025/03/20250301-Dana-Gas-Corporate-Presentation-March-2025.pdf

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand