سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حكومەتی عێراق حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی بەتیرۆریست ناساند

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی یەکەم 2025

حكومەتی عێراق حزبوڵای لوبنان و حوسییەکانی بەتیرۆریست ناساند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان



درەو:
حکومەتی عێراق حزبوڵای (لوبنان) و ئەنساروڵای حوسییەکانی لە یەمەن وەک قەوارەی تیرۆریستی لەناوخۆی وڵاتدا پۆلێن کرد، هەروەها فەرمانی بلۆككردنی سەرجەم سامان و سەروەت و سامانەکانیانیشی دەرکرد.
رۆژنامەی وەقائعی عێراق لە ژمارە 4848ی خۆی لە 17ی تشرینی دووەمی 2025، بڕیارێکی دەركردووە لە ( لیژنەی بلۆككردنی سامانی گروپە تیرۆریستییەکان) ژمارە 61ی لە بەرواری 28ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکردووەتەوە و بڕیاریبلۆككردنی  سەروەت و سامانی 24 قەوارەی دەرکردووە، کە وەک رێکخراوی تیرۆریستی پۆلێنیکردووە. لەوانە:
- لە زنجیرەی ١٨: حزبوڵا، لوبنانـ تۆمەت: بەشداریکردن لە کردەوەی تیرۆریستی.
- لە زنجیرەی ١٩: حوسییەکان (ئەنساروڵا) یەمەن، تۆمەت: بەشداریکردن لە کردەوەی تیرۆریستی.
لیژنەی بەستنی پارەی تیرۆریستی، لیژنەیەکە لە لایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی و جێگرەکەی، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر پێکهێنراوە، هاوکات ئەو نوێنەرانە لەخۆدەگرێت کە ناونیشانی کارەکەیان کەمتر نییە لە بەڕێوەبەری گشتی یان راگر لە وەزارەتەکانی: دارایی، ناوخۆ، کاروباری دەرەوە، داد، بازرگانی،  پەیوەندییەکان، زانست و تەکنەلۆژیا، کۆمیسیۆنی دەستپاکی، دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، و دەزگای هەواڵگری.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا