Draw Media

هیوا شێخ جەنگی: دوو هەفتە بەسەر رووداوەكەی لالەزاردا تێپەڕ دەبێت

هیوا شێخ جەنگی: دوو هەفتە بەسەر رووداوەكەی لالەزاردا تێپەڕ دەبێت

2025-09-05 12:20:29


درەو:
تا ئێستا دوو جار هاوسەرەكەی، لاهور شێخ جەنگی بینیوەو یەك جار هاوسەرەكەی، پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندان بینیوە، بەڵام رێگە بە خوشك و براكانی نادەن بیانبینن.
هیوا شێخ جەنگی براگەورەی لاهور شێخ جەنگی كە لە ئێستادا لە شاری سلێمانیە بە (درەو)ی راگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە (15) رۆژ بەسەر رووداوەكەی لالەزاردا تێپەڕ دەبێت، لەو رۆژەوە خوشك و براكانی كە لە سلێمانین (هیوا شێخ جەنگی، ئاوات شێخ جەنگی، ئاواز شێخ جەنگی) هەوڵ ئەدەن و چەندین جار پەیوەندیمان كردووەو چوینەتە ئاسایش بەڵام رێگەیان پێنەداوین بیانبینین.
هیوا شێخ جەنگی دەڵێت: دووجار هاوسەرەكەی، سەردانی لاهور شێخ جەنگی كردووەو یەك جاریش هاوسەرەكەی، سەردانی پۆڵاد شێخ جەنگی كردووە لە زیندان، بەڵام یەك جار رێگە دراوە پارێزەرانی سەردانی لاهور شێخ جەنگی بكەن و تا ئێستا پارێزەر سەردانی پۆڵاد شێخ جەنگی نەكردووە لە زیندان.
هیوا شێخ جەنگی دەڵێت تا ئێستا نە پارێزەر و نە كەسوكاری (د. ئەحمەد فاتیح، موحسین خۆشناو، رێبوار حامید حاجی خالی) سەردانیان نەكردوون. 
بۆیە داوا دەكەین ئەوانەی تا ئێستا سەردانیان نەكراوەو پارێزەر نەیانی بینیوە، رێگەیان پێبدرێت سەردانیان بكەن و ئێمەش و وەك خوشك و براكان سەردانی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی بكەین. 

 

لە كاتی گرتنی لالەزاردا لە 22ی ئابدا:

- 3 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژران

- 19 كەس لە هێزە ئەمنییەكان برینداربوون

- 12 كەس هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی كوژران

- 22 كەس لە هێزەكەی لاهور شێخ جەنگی برینداربوون

- 162 كەس لە لالەزار دەستگیركران 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand