درەو: د. نەرمین مەعروف رایدەگەیەنێت"وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ رایانگەیاند هەرێمی كوردستان پابەند بووە بە رادەستكردنی نەوت كە لە ئێستادا (80) هەزار بەرمیل رادەست دەكات بەپێی خواستی ئێمە، بۆیە لەمەودوا بڕی (400) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەناوخۆدا بەكار دەهێندرێت، (150) هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی كار، (40)هەزار بەرمیل بۆ قەیوان، (90) هەزار بەرمیل بۆ لاناز، دووكان، ڤینۆس، (120) هەزار بەرمیل بۆ نوسەیەب، دۆرە، كەربەلا" د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆی (درەو) رایگەیاند: ئێمە لە رۆژی14/9/2023 لە لیژنەی دارایی بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسانی كۆمپانیای سۆمۆمان كرد، ئەوان رایانگەیاند: كە هەرێمی كوردستان پابەندن بوون بە رادەستكردنی نەوتەوە، هەر بڕە نەوتێكی لێداوا بكرێت لە ئێستادا بە پێی خواستی حكومەتی عێراقی حكومەتی هەرێم ئامادەیە رادەستی بكات، بەڵام ئەوان رایانگەیاند ئێمە لە ئێستادا تەنیا (80) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێممان بەكار هێناوەو ئەمانەوێت و بەكاری دەهێنین بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكۆ 20/10 ئەو بڕە بەرزبكرێتەوە بۆ (120) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەڵام بڕیاریانداوە (400) هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێمی كوردستان سەرجەمی بەم شێوەیە بەكاربهێنن: * (150) هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پاڵاوگەی (كار) و بەكارهێنانی بۆناوخۆ * (120) هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پاڵاوگەكانی (نوسەیب و كەربەلاو دۆرە) * (40) هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی قەیوان لە (بازیان) بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ * (90) هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەكانی (لاناز، دووكان، ڤینۆ) واتا ئەگەر لەم قۆناغەدا نەوت هەناردەنەكرێت ئەوا بەم شێوەیە لەناوخۆدا (400) هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم بەكار دەهێندرێتەوە. كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد" لە 25ی حوزەیران وەزارەتی نەوتی عێراق داوایكردووە ئێمە لە 50 هەزارەوە دەستپێبكەین تا 140 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكەین، ئێمە لە 25ی حوزەیراندا ئەو نەوتەمان رادەستی پاڵاوگەی (كار) كرد كە بۆ عێراق كار دەكات، ئێستا رۆژانە بە تێكڕا (85 هەزار) بەرمیل نەوت بە عێراق دەدەین، بەڵام لەوكاتەوە یەك دینارو یەك دۆلار بۆ بەرهەمهێنان خەرج نەكراوە، ئەمەش بەبەهانەی ئەوەی دەڵێن بۆ كرێی بەرهەمهێنانو گواستنەوە هەر بەرمیلێك 6 دۆلار حساب دەكەین ، ئێمە بۆ وەبەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت پێویستمان بە 24 دۆلارەو بۆ گواستنەوەش پێویستمان بە (7 دۆلار)ە، واتا تێكڕای خەرجی بەرهەمهێنانو گواستنەوەی نەوت لە هەرێم (31 دۆلار)ەو بەو (6 دۆلار)ەی دیاریكراوە كۆمپانیاكانی هەرێم ناتوانن نەوت بەرهەم بهێنن".
درەو: لەدوای راگرتنی هەناردەی نەوتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ( 4 ترلیۆن و 515 ملیار) دیناری لەدەستداوەو كۆمپانیاكانیش ( 6 ترلیۆن)دینار، لە بەغداشەوە ( 2 ترلیۆن و 498 ملیار) دینار بۆ موچەی موچەخۆران هاتووە و بۆ كۆمپانیاكان هیچ بڕە پارەیەك خەرج نەكراوە. بە پێی راگەیەندراوی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (apikur) لە ماوەی (200)رۆژی رابردوودا كە دەكاتە (شەش مانگ و 20 )رۆژ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-توركیا راگیراوە و زیانی (7) ملیار دۆلاری بە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی ئەندامی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان گەیاندووە كە زیانەكە رۆژانە (35) ملیۆن دۆلارە. لە ساڵی 2023دا تەنیا ماوەی نزیكەی سێ مانگ نەوت هەناردەكراوە لە 1/1/2023 تا 25/3/2023 كە دەكاتە (84) رۆژ نەوت فرۆشراوە، داهاتەكەی ( 2 ملیار و 199 ملیۆن) دۆلار بووە. بەپێی راپۆرتی دیلۆیت داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 1/1/2023 بۆ 25/3/2023 بەم شێوەیە بووە: • كۆی فرۆشی نەوت: 36 ملیۆن و 723 هەزارو 475 بەرمیل • كۆی داهاتی نەوت: 2 ملیار و 199 ملیۆن و 684 هەزار دۆلار • داهاتی نەوت بۆ حكومەت: 946 ملیۆن و 497 هەزار دۆلار (43%) • خەرجی نەوت: ملیارێك و 253 ملیۆن و 187 هەزار دۆلار (57%) واتا بە پێی راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت، داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان (43%)ی بۆ خەزێنەی حكومەت و (57%) بۆ خەرجی گشتی كۆمپانیاكانە، واتا لەو (7) ملیار دۆلارەی زیانی (200) رۆژی راگرتنی نەوتی هەرێم (3 ملیار و 10 ملیۆن) دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمایەوە كە دەیكردە ( 4 ترلیۆن و 515 ملیار) دینار بەرێژەی (43%)، لەو (7) ملیار دۆلارە، (3 ملیارو 990 ملیۆن) دۆلارە كە دەكاتە (5 ترلیۆن و 985 ملیار) دینارە، بەرێژەی (57%). لە كاتێكدا بەغداد لەو ماوەیەی كە نەوتی هەرێم راگیراوە لە 25ی ئازارەوە بڕی ( 2ترلیۆن و 498 ملیار) دینار پارەی بۆ هەرێم ناردووە، لە 25ی ئازارەوە كە نەوتی هەرێم وەستاوە لە بەغدادەوە بە سێ جار بڕٍی (400) ملیار دینار بۆ هەرێم نێردراوە كە دەكاتە (ترلیۆنێك و 200 ملیار) دینار، رۆژی 2ی ئابی 2023 لە بەغدادەوە بڕی (598) ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان، لە رۆژی 25ی ئەیلولی 2023 بڕٍی (700) ملیار دینار وەك قەرز بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوە، كۆی گشتی ئەو پارەیەی لە دوای راوەستانی نەوتەوە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان ( 2 ترلیۆن و 498 ملیار) دینار. واتا ئەگەر حكومەتی هەرێم تا ئێستا خۆی نەوتی بفرۆشتایە بەپێی راگەیەندراوی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ئەوا ( 4 ترلیۆن و 515 ملیار)دیناری دەستدەكەوت، بەڵام لە بەغدادەوە ( 2 ترلیۆن و 498 ملیار) دینار بۆ موچەی موچەخۆران هاتووە، لە چوارچێوەی قەرزدا واتا (2 ترلیۆن و 17 ملیار) دینار كەمتر بەرێژەی (45%) كەمتر. لە كاتێكدا لە ماوەی ئەو (200) رۆژەدا لە بەغداوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ نەوت خەرج نەكراوە، كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد" لە 25ی حوزەیران وەزارەتی نەوتی عێراق داوایكردووە ئێمە لە 50 هەزارەوە دەستپێبكەین تا 140 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكەین، ئێمە لە 25ی حوزەیراندا ئەو نەوتەمان رادەستی پاڵاوگەی (كار) كرد كە بۆ عێراق كار دەكات، ئێستا رۆژانە بە تێكڕا (85 هەزار) بەرمیل نەوت بە عێراق دەدەین، بەڵام لەوكاتەوە یەك دینارو یەك دۆلار بۆ بەرهەمهێنان خەرج نەكراوە، ئەمەش بەبەهانەی ئەوەی دەڵێن بۆ كرێی بەرهەمهێنانو گواستنەوە هەر بەرمیلێك 6 دۆلار حساب دەكەین ، ئێمە بۆ وەبەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت پێویستمان بە 24 دۆلارەو بۆ گواستنەوەش پێویستمان بە (7 دۆلار)ە، واتا تێكڕای خەرجی بەرهەمهێنانو گواستنەوەی نەوت لە هەرێم (31 دۆلار)ەو بەو (6 دۆلار)ەی دیاریكراوە كۆمپانیاكانی هەرێم ناتوانن نەوت بەرهەم بهێنن".
راپۆرت: درەو چارەنوسی سێ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە 2023 بە نادیاری دەمێنێتەوە، حكومەتی هەرێم لەمساڵدا توانای خەرجكردنی (9) موچەی دەبێت بە بڕی (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار لەكۆی (11 ترلیۆنو 328 ملیار) دیناری كۆی ساڵەكە، بەوپێیە لە 2023دا چارەنوسی (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دیناری موچەی سێ مانگی موچەخۆران بە نادیاری دەمێنێتەوە، كە دەكاتە (25%)ی تێكڕای خەرجی موچەی موچەخۆران. موچە لە 2023دا حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە (944 ملیار) دینارە بۆ خەرجی موچەی (ملیۆنێكو 255 هەزار) موچەخۆر، تائێستا كە لەمانگی (10)داین، موچەی (7) مانگ خەرجكراوە. كۆی گشتی موچەی ئەو حەوت مانگەی كە ئەمساڵ حكومەت خەرجیكردووە بڕەكەی (6 ترلیۆنو 608 ملیار) دینارە، لەكاتێكدا دەبوو تائێستا موچەی (9) مانگی خەرج بكردایە كە بەتێكڕا دەیكردە (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار. ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی هاتنی دوو (700 ملیار) دیناری ترە لە بەغدادەوە بۆ موچەی مانگەكانی (8-9)، ئەمە لەگەڵ بڕی (320 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆو (25 ملیار) دیناری یارمەتی هاوپەیمانان، لەم دۆخەدا موچەی مانگەكانی (10-11-12) بەنادیاری ماوەتەوە. واتا حكومەتی هەرێم بۆ ئەمساڵ 2023 تەنیا بۆ خەرجی موچەی موچەخۆران پێویستی بە (11 ترلیۆن و 328 ملیار) دینارە، خۆ ئەگەر دوو موچەی تر بدات لە مانگەكانی (8-9)دا، پێویستی بە بڕی (یەك ترلیۆنو 888 ملیار) دیناری تر دەبێت، واتا ئەمساڵ بەكۆی گشتی دەتوانێت موچەی (9) مانگی موچەخۆران بدات، كە بەتێكڕا خەرجی موچە بۆ ئەم (9) مانگە بڕەكەی دەكاتە (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار، بەڵام چارەنوسی سێ موچەی موچەخۆران بە نادیاری دەمێنێتەوە كە بەتێكڕا بڕەكەی دەگاتە (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دینار، واتا رێژەی (25%)ی تێكڕای خەرجی موچە لەساڵێكدا. موچە لە هەرێم بە ژمارە: • مانگانە: (944) ملیار دینار • ساڵانە: (11 ترلیۆن و 328 ملیار) دینار • كۆی موچەی حەوت مانگ: (6 ترلیۆنو 608 ملیار) دینار • كۆی موچەی (9) مانگی ئەمساڵ: (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار • كۆی خەرجی موچەی سێ مانگی خەرجنەكراو: (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دینار • سێ موچەی خەرجنەكراو لە ساڵێكدا رێژەی (25%)ی كۆی موچەی ئەمساڵێكدا پێكدەهێنێت ژماردنی موچە بەپێی رۆژ ئەگەر موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ خەرج نەكرێت، بەتایبەتیش كە حكومەتی هەرێم هیچ زەمانەتێكی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بۆ موچەی ئەم مانگانە وەرنەگرتووە، ئەوا موچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی یەك ساڵدا (365) رۆژ، موچەی سێ مانگیان بۆ خەرج ناكرێت (90) رۆژ، بەوپێیەش بە تێكڕا لە ساڵی 2023 موچەخۆرانی هەرێم بە (40) رۆژ جارێك موچەیەكیان پێدەدرێت، واتا بە شێوەیەكی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2023دا (2 ترلیۆنو 832 ملیار) دیناری موچەی موچەخۆران قەرزدار دەبێتو بۆیان خەرج ناكات، كە دەكاتە (25%)ی كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵێكدا، واتا لە كۆی (11 ترلیۆنو 328 ملیار) دینار، لەمساڵدا بڕی (8 ترلیۆنو 496 ملیار) دینار بۆ موچە خەرجدەكات كە دەكاتە رێژەی (75%)ی كۆی خەرجی موچە لە ساڵێكدا. ژمارەی موچەخۆر لە هەرێم ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (1 ملیۆنو 255 هەزار) كەسە، ئەگەر دانیشتوانی هەرێمی كوردستان (6 ملیۆن) كەس بێت، ئەوا (20%) دانیشتوان سەرچاوەی سەرەكی داهاتیان لەو موچەوە دێت كە لە كەرتی گشتی (حكومەت) وەریدەگرن. بەپێی داتاكانی دەستەی ئامار، ژمارەی خێزان لە هەرێمی كوردستان (1 ملیۆنو 201 هەزار) خێزانە، بەم پێیە بە نزیكەیی هەموو خێزانێك موچەخۆرێكی بەردەكەوێت. حكومەت چەند قەرزاری موچەخۆرانە ؟ سەبارەت بەو شایستە داراییانەی موچەخۆران كە كەتووەتە لای حكومەت، بریتین لە دوو جۆر: أ. پاشەكەوتی موچە؛ ئەم قۆناغە لە سەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) موچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە، (23) مانگیش چارەكە موچەو (11) مانگ بەشێك لە موچەكانیان پاشەكەوت كراوە. بەهای پاشەكەوتی موچە لەو ماوەیە بریتییە لە (8 ملیارو 966 ملیۆنو 156 هەزارو 514) دۆلار، كە بەرامبەرە بە (10 ترلیۆنو 597 ملیارو 997 ملیۆن) دینار. ب. لێبڕینی موچە؛ ئەم قۆناغە لە سەردەمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی داهێنرا، لەم قۆناغەدا لەماوەی ساڵی (2020 - 2021) موچەخۆران (7) موچەی تەواویان بڕاو و (10) موچەشیان بە لێبڕینی (18%)و (21%) بۆ خەرجكرا. رۆژی 28ی حوزەیرانی 2021 ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:" كۆی قەرزەكانی هەرێمی كوردستان لە مانگی 3ی 2020دا بریتی بووە لە (28 ملیارو 476 ملیۆنو 675 هەزار) دۆلار، بەڵام لە مانگی 3ی 2021دا گەیشتووە بە: (31 ملیارو 637 ملیۆن دۆلار". دواتریش لە ڕونكردنەوەیەكدا ئەوەیان ڕاگەیاند؛ زیادكردنی ئەو (3) ملیار دۆلارە پەیوەندیدارە بە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی (5، 6، 7، 8، 11،12ی ساڵی 2020)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. كەواتە كۆی ئەو شایستە داراییانەی موچەخۆران لە كابینەی نۆیەمدا لێیان بڕاوە بریتییە لە؛ • (7) مانگ موچەی بڕاو X (900 ملیار) دینار = (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار • (10) مانگ بە لێبڕینی (21%) X (189 ملیار) دینار = (1 ترلیۆن 890 ملیار) دینار • كۆی ئەو موچانەی لە كابینەی نۆیەمدا لە موچەخۆران بڕاوە دەكاتە؛ (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار + (1 ترلیۆن 890 ملیار) دینار = (8 ترلیۆن 190 ملیار) دینار. كەواتە كۆی ئەو شایستە داراییانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بەهۆی لێبڕینو پاشەكەوتی موچە لە لایەكو ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەلایەكی دیكە، بریتییە لە؛ (18 ترلیۆنو 787 ملیارو 997 ملیۆن) دینار پاشەكەوت (لە كابیەی هەشتەمو نۆیەم)و (5 ترلیۆنو 327 ملیارو 115 ملیۆن) دیناری راگرتنی بەرزەموچە (لە كابینەی هەشتەمو نۆیەم) = (24 ترلیۆنو 115 ملیارو 112 ملیۆن) دینار.
راپۆرت: درەو سبەینێ دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵاكەی یەكێتیی كۆدەبێتەوە، ئەگەر سكاڵاكە پەسەند بكات، بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان، كورسی "كۆتا"ی توركمانەكان هەڵدەوەشێتەوەو ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان لە (111) كورسییەوە كەمدەبێتەوە بۆ (105) كورسی، ئەمە توركمانەكان نیگەران كردووەو دواكەوتنی هەڵبژاردنیش هێشتا ئەگەرێكی كراوەیە. وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. داوای رەتكردنەوەی سكاڵاكەی یەكێتیی دەكەن ! ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە پشكی توركمانەكان بە نوێنەرایەتی سێ پارتی توركمانی (پارتی ئیرادەی میللی توركمانی- پارتی توركمان ئیلی- بەرەی توركمانی عێراقی) كۆنگرەی رۆژنامەوانی كرد، دژایەتی توركمانەكان بۆ ئەو سكاڵایە راگەیاند كە یەكێتیی نیشتمانی لە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماریكردووە. ئایدن مەعروف داوایكرد، دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی یەكێتیی رەتبكاتەوەو رەچاوی رەوشی پێكهاتەكان بكات، هۆكاری ساڵاكەی بۆ ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكان گەڕاندەوە (مەبەستی لە پارتیو یەكێتییە)، وتی:" ئێمە تەرەف نین لەنێوان ئەو لایەنە سیاسییانەو نامانەوێت ببین بە تەرەف". رۆژی 11ی ئەم مانگە تەوەرێكی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت كرابوو بە دۆخی پێكهاتەكان، تێیدا ئایدن مەعروف راپۆرتێكی لەبارەی رەوشی پێكهاتەكان خوێندەوە. پێشترین مونا قەهوەچی سكرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە پێكهاتەی توركمان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو دژایەتی بۆ هەوڵەكەی یەكێتیی راگەیاند. زیادبوونی جموجوڵی پێكهاتەكان ئاماژەیە بۆ نزیكبونەوەی وادەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سكاڵاكەی یەكێتیی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن. سبەینێ دادگا دانیشتنی دادبینی هەیە سبەینێ لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنی دادبینی لەسەر ئەو سكاڵایانە بەڕێوەدەچێت، كە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراون. پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەرە، سكاڵاكارەكان یەكێكیان (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان (ئێستا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە)و ئەوی تریان (ئامانج نەجیب شەمعون) سەرۆكی فراكسیۆنی (رافیدەین) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە. دادگای فیدراڵی هەردوو سكاڵاكەی یەكخستووە، سكاڵاكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێمو سەرۆك وەزیرانی هەرێم تۆماركراون. داوای چی دەكەن ؟ زیاد جەبارو ئامانج نەجیب شەمعون لە سكاڵاكەیاندا داوا لە دادگای فیدراڵی دەكەن حوكم بدات بەوەی ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، نادەستورییە، واتا تانەیان لە ماددە هەمواركراوەكانی یاسای هەڵبژاردن داوەو داوا دەكەن دادگا هەموارەكان هەڵبوەشێنێتەوەو یاساكە بباتەوە سەر كۆپییە ئەسڵەكەی خۆی. كرۆكی ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردن كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە ئەمانەن: ماددەی یەكەم: پەرلەمانی كوردستان-عێراق لە 111 ئەندام پێكدێت. ماددەی نۆیەم: هەرێمی كوردستان- عێراق بەیەك ناوچەی دەنگدان دادەنرێتو، دابەشدەكرێت بەسەر چەندە مەركەزێكی دەنگداندا. ماددەی پازدە: بۆ هەرێمی كوردستان، تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەركەزەكانی هەڵبژاردن ئامادە دەكرێنو بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەكان رێكدەخرێن كە پیشەو ناونیشانو بەروارو جێگەی لەدایكبوونیان تێدا تۆماركراوە. ئەگەر لەتوانادا نەبوو ئەوە بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەكی تری لەبارتر بۆ وەدیهێنانی مەبەستی پێویست دیاری بكات. ماددەی بیستو دوو: 1- هەر كیانێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان- عێراقدا بۆی هەیە لیستێكی تایبەت بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان- عێراق بكات كە رێژەیەك ئافرەتی تێدا بێت كە لە (30%) كەمتر نەبێتو، ناوی پاڵێوراوەكانیش بەشێوەیەك ریزبەندكرابن كە نواندی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەمان زامن بكات، بەمەرجێ ژمارەی باڵێوراوەكان لە هەر لیستێكی هەڵبژاردندا لە (3) پاڵێوراو كەمتر نەبن. 2- لیستی پاڵێوراوەكان لەماوەی (15) رۆژ لە بەرواری راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی باڵا دەكرێتو هەموو بەڵگەنامەیەكی پێوە دەلكێنرێ كە لە ماددەی 21دا داواكراون. ماددەی سیو شەش: 1- پێنج كورسی بۆ كلدان و سریانو ئاشوری تەرخان دەكرێ پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. 2- پێنج كورسی بۆ توركمان تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. 3- یەك كورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەكرێت، باڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. دادگا چۆن بڕیار دەدات ؟ بەر لەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، بەهۆی ناكۆكی پارتیو یەكێتیی لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا، پەرلەمان نەیتوانی یاسای هەڵبژاردن هەموار بكاتەوە، ئەمە لەكاتێكدا بوو هەردوو لایەنە سەرەكییەكە لەسەر ئەوە رێككەوتبوون لە هەمواری یاسای هەڵیبژاردندا، هەڵبژاردن بكەن بە "فرە بازنە"و هەرێمی كوردستان دابەشبكەن بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا (هەولێر- سلێمانی- دهۆك- هەڵەبجە)، بەڵام یەكێتیی داوای دەكرد لە كۆی 11 كورسی كۆتایی پێكهاتەكان (4) كورسی بدرێت بە سنوری پارێزگای سلێمانیو پارتی ئەمەی رەتدەكردەوە، بەوهۆیەوە هەمواری هەڵبژاردن لە پەرلەمانی كوردستان پەكیكەوت. ئەمە وایكرد لایەنەكان هیچ دەرفەتێكیان لەبەردەمدا نەمێنێت جگە لەوەی بگەڕێنەوە بۆسەر یاسا كۆنەكەو بەو یاسایە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەببەن، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت هەڵبژاردنی داهاتوو بەشێوەی (یەك بازنەیی) بەڕێوەدەچێتو كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش وەكو خۆی لە سنوری هەولێرو دهۆكدا دەمێنێتەوەو هیچ كورسییەكی بەر پارێزگای سلێمانی ناكەوێت. یەكێتیی كە رێگربوو لەوەی لە پەرلەمانی كوردستانەوە بەوشێوەیە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە كە پارتی دەیویست، دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، پەنای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد. ئێستا سكاڵاكەی یەكێتیی دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای فیدراڵی لەبەردەم چەند بژاردەیەكدایە: • بژاردەی یەكەم: دادگا سكاڵاكە پەسەند بكاتو هەمواری ئەو ماددانەی كە یەكێتیی سكاڵای لەدژ كردوون، هەڵبوەشێتەوە، لەم حاڵەتەدا یاسای هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆسەر كۆپییە ئەسڵەكەی خۆیو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەو یاسایە بەڕێوەدەچێت. • بژاردەی دووەم: دادگا حوكمی خۆی لەبارەی سكاڵاكەی یەكێتییەوە بەشێوەیە بدات، بۆ داهاتوو ئەو ماددانەی كە نادەستورین، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەموار بكرێنەوە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت یاساكە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو وەكو خۆی بەركارە، بەڵام پەرلەمانی داهاتوو پابەندە بەوەی ماددە نادەستورییەكان هەموار بكاتەوە. ئەگەر دادگای سكاڵاكەی پەسەندكرد ؟ ئەگەر دادگای سكاڵاكەی یەكێتیی پەسەند بكاتو هەموارەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەنا بۆ یاسای (ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق) ببرێت، كە یاسای یەكەم هەڵبژاردنە لە هەرێمی كوردستانو (سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی) لە رۆژی 4ی نیسانی 1992 پەسەندی كردووە. بەپێی یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان، بەتایبەتی لەو ماددانەی كە یەكێتیی لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر كردوون، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەمشێوەیە بەڕێوەدەچێت: ماددەی یەكەم: ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە (100) كورسی پێكدێت. لەگەڵ (5) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەی مەسیحی. ماددەی نۆیەم: كوردستانی عێراق دەكرێت بە چەند ناوچەیەكی هەڵبژاردن، بەمەرجێ لە (4) ناوچە كەمتر نەبێت. ماددەی پانزە: بۆ هەر ناوچەیەكی هەڵبژاردن خشە بەناوی هەڵبژێرەكان (دەنگدەر)و بەپێی ناوچەكانی هەڵبژاردنو بەپێی پیتەكانی ئەبجەدی ئامادە دەكرێت، كە پیشەو ناونیشانو مێژوو و شوێنی لەدایكبوونیان تێدا تۆمار دەكرێو بە گەلێك دانە دەنێردرێن بۆ لیژنەی ناوچە، ئەگەر ئەمە لەتوانادا نەبوو بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا رێگایەكی دیكەی لەبارتر دیاری دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی پێویستە. ماددەی بیست و دوو: 1- هەر حزبێك یان توێژێك یان كەمایەتییەكی نەتەوەیی وەك (توركمان، عەرەب، ئاشوری... هتد) بۆی هەیە لیستی تایبەتی بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی عێراق پێشكەش بكات. 2- لیستی پاڵیوراوەكان لەماوەی (10) رۆژ لە مێژووی راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی باڵا دەكرێتو هەموو بەڵگەنامەیەكی پێوە دەلكێنرێ كە لەماددەی بیستو یەكەمدا هاتوون. ماددەی سیو شەش: 1- سەرجەمی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەسەر ژمارەی كورسییەكانی ئەنجومەندا دابەش دەكرێ بۆ دەرهێنانی تێكڕای هەڵبژاردنەكە (المعدل الانتخابی). 2- ئەو دەنگانەی كە هەر لیستێك بەدەستی هێنا دابەش دەكرێ بەسەر تێكڕای دەنگی هەڵبژاردنەكە، بۆ دەستنیشانكردنی ژمارەی ئەو كورسییانەی كە لیستی پەیوەندیدار بەدەستی هێناوە، لەگەڵ رەچاوكردنی ئەوەی لەم بڕگەی خوارەوەدا هاتووە. 3- هەر لیستێك رێژەی 7%ی دەنگەكانی بەدەست نەهێنابێ نوێنەرایەتی لە ئەنجومەندا ناكاتو دەنگەكانی بەسەر لیستە سەركەوتووەكاندا دابەشدەكرێتەوە بەرێژەی سەركەوتنەكەی. 4- ئەو كورسییە چۆڵانەی كە لە ئەنجامی وەدەستهێنانی پاشماوەیەك كە ئەگاتە تێكڕایی دەنگی هەڵبژاردن دەخرێتە سەر ئەو لیستانە بەپێی زۆرترین ئەو دەنگانەی كە هێناویانە. هەڵبژاردن دوادەكەوێت ؟ ئەگەر دادگای فیدراڵی بۆ سازدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە (25)ی شوباتی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، پەنا بۆ یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی ببات، ئەوا وەكو ئەوەی یەكێتیی داوای دەكات هەڵبژاردنەكە بەشێوەی (فرە بازنە) بەڕێوەدەچێتو كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەشێوەی ئێستا نامێنێت، چونكە زیادكردنی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بۆ (11) كورسی لەچوارچێوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردندا بوو، بە گەڕانەوە بۆسەر كۆپی یەكەمی یاساكە دەردەكەوێت تەنیا (5) كورسی وەكو "كۆتا" بۆ پێكهاتەكان دانراوە كە ئەویش تەرخانكراوە بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكانو توركمانەكان هیچ كوردسییەكیان پێنەدراوە، ئەمە هۆكاری نیگەرانی پێكهاتەی توركمانە. ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیارەكەی لە بەرژەوەندی سكاڵاكەی یەكێتیی بدات، پێشبینی دەكرێت جارێكی تر كێشەی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 25ی شوبات دروست ببێتو هەڵبژاردنەكە بۆ جاری سێیەم بۆ كاتێكی تر دوابخرێت، بەتایبەتیش كە پارتی دژی ئەم رێوشوێنەیەو سەرباری ئەمەش كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەبێت ئامادەكاری نوێ بكات بەپێی یاسا كۆنەكە، كە ئەمەش كاتی دەوێت. سەرباری ئەمانە، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە پشتی پەردەوە هەوڵێك هەیە لەلایەن ئێرانییەكانەوە هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانو نوێنەرانی ئێران چەند رۆژی رابردوو لە چەند كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ هەندێك لایەنی سیاسی ئەم بابەتەیان بەڕوونی خستوەتەڕوو. هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەبوو لە رۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2022دا بەڕێوەبچێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم مەرسومی بۆ دەركردبوو، بەڵام لایەنەكان بەدیاریكراویش پارتیو یەكێتیی نەگەیشتنە رێككەوتن، ئەمە وایكرد پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022دا بۆ ماوەی ساڵێك تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە. رۆژی 26ی ئازاری ئەمساڵ، نێچیرڤان بارزانی مەرسومی دووەمی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دەركردو رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2023ی دیاریكرد، بەهۆی رێكنەكەوتنی پارتیو یەكێتیی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، ئەم مەرسومەش پەكی كەوت. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێم هیچ بژاردەیەكی لەبەردەمدا نەما، بەتایبەتیش كە پەرلەمان نەیتوانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنو راپرسی هەرێم كارا بكاتەوەو یاسای هەڵبژاردن هەموار بكاتەوە، ئیتر نێچیرڤان بارزانی مەرسومی سێیەمی دەركردو رۆژی 25ی شوباتی 2023ی وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریكرد، سەرپەرەشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنیشی دایە دەست كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق. ئەگەر هەڵبژاردن لە 25ی شوباتی 2023 دوابكەوێت، دەبێت بە سێیەم جار هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە تشرینی دووەمی 2022وە وادەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هاتووەو حكومەتی هەرێم بووە بە حكومەتێكی كاربەڕێكەرو شەرعیەتی هەڵبژاردنی لەدەستداوە. هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا روبەڕووی مەترسی لەدەستدانی شەرعیەتی دامەزراوەكانی بووەتەوە كە لەژێر فشاری توندی حكومەتی فیدراڵیدایەو هێشتا پشكی خۆی لە یاسای بودجەی گشتی پێنەدراوەو پێویستی بە چەندین گەڕ دانوستان هەیە، ئەمە لەپاڵ دانوستان لەبارەی یاسای نەوتو غازی فیدراڵ، یاسایەك كە چارەنوسی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم بەسەر كەرتی نەوتو غازدا یەكلادەكاتەوە.
(درەو): كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق میكانیزمێكی نوێی ژماردنی دەنگەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرد، بەپێی ئەم میكانیزمە، هاوكات لەگەڵ ژماردنی ئەلیكترۆنی، بەشێوەی (دەستیی) دەنگەكان لەناو وێستگەكاندا ئەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر ژماردنی ئەلیكترۆنی بەرێژەی 5% لە ژماردنی دەستیی جیاواز بێت، ئەوكاتە پشت بە ژماردنی دەستیی دەبەسترێت، ئەگەر جیاوازییەكە لەرێژەی 5% زیاتر بێت، دەنگی وێستگەكە دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەری وردبینی لەناو پارێزگاكەدا، واتا كۆمسیۆن تا رێژەی 5% دەرگای بەڕووی گومانەكانی هەڵبژاردن خستوەتە سەر پشت. گۆڕانكاری دوای ناڕەزایەتیی! دوای ئەو ناڕەزایەتییەی دژی نوسراوەكەی رۆژی 5ی مانگی رابردووی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دروستبوو، كۆمسیۆنی بڕیاریدا گۆڕانكاری لە میكانیزمی ژماردنی دەنگەكاندا بكات بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت. رۆژی 5ی ئەیلولی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەرێگەی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكانی خۆیەوە، بە نوسراوێك رێنمایی تایبەت بە (دەنگدانو جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان)ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەوانەی ئۆفێسەكانی كۆمسیۆن كرد لە هەرێمی كوردستان، تێیدا ئاگاداریكردن لەوەی (بۆ جیاكردنەوەو ئەژماركردنی دەنگەكان پشت بە ئامێری جیاكردنەوەو ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی دەنگەكان دەبەسترێت)، ئەمە ناڕەزایەتی لەناو هەندێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دروستكرد، بەتایبەتیش كە جیاكرنەوەو ژماردنی دەنگەكان یەكێك لەو قۆناغە هەستیارانەی پرۆسەی هەڵبژاردنە لە عێراقو هەرێمی كوردستان كە بەردەوام كێشەی بەدوای خۆیدا دەهێنێتو بەهۆی ئەو ناكۆكیانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 2021دا كەوتەوە، دادگای باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی عێراقی پابەند كرد بەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەشێوەیەك هەموار بكاتەوە كە ژماردنی دەنگەكان تێیدا بەشێوەی دەستیی بێت، نەك ئەلیكترۆنی، پەرلەمانی عێراق كە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانو ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەموار كردەوە لەبەر رۆشنایی ئەم بڕیارەدا، لەپاڵ بەكارهێنانی ئامێری خێراكردنی ئەنجامەكاندا، ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی جێگیركرد. ژماردنی دەنگەكان چۆن دەبێت ؟ بەپێی نوسراوێك كە رۆژی 12ی ئەم مانگە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەریكردووە، شێوازی جیاكردنەوەو ئەژماری دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەمشێوەیەی لێهاتووە: قۆناغی یەكەم: • بۆ جیاكردنەوەو ئەژماركردنی دەنگەكان پشت بە ئامێری جیاكردنەوەو ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی دەنگەكان دەبەسترێت. • سەرجەم تۆمارەكانی دەنگدان (بە ژمارەی نهێنی كارتەكانی دەنگدان/ QR) لە ئامێری پشتڕاستكردنەوەی ئەلیكترۆنییەوە بۆ ئامێری جیاكردنەوەو ئەژماركردنی دەنگەكان لەرێگەی كێبڵێكەوە كە هەردوو ئامێرەكە بەیەكترییەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش بۆ بەراوردكردنی كارتی دەنگدانی ناو سندوقەكان لەگەڵ تۆماری ناو ئامێری پشتڕاستكردنەوەی ئەلیكترۆنی. • لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، پرۆسەی جیاكردنەوەو ئەژماركردنی دەنگەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەناو وێستگەی دەنگدان ئەنجام دەدرێت لەرێگەی ئامێری جیاكردنەوەو ئەژماركردنی دەنگەكان كە بەستراوە لە سندوقی دەنگدان. • تۆماری ئەنجامی هەڵبژاردن لەناو میمۆری ئامێری جیاكردنەوەو ئەژماركردنی ئەلیكترۆنیدا هەڵدەگیرێت. • لەرێگەی (V.SAT)ەوە ئەنجامی ئەلیكترۆنی دەنگدان رەوانەی سەنتەری بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكرێت. • راپۆرتی كاغەزیی ورد لەبارەی ئەنجامی دەنگدان لە وێستگەكان دەردەكرێتو كۆپییەكی دەدرێت بە بریكاری هەموو حزبو لیستەكانو كاندیدەكان. قۆناغی دووەم: • دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم (قۆناغی جیاكردنەوەو ژماردنی ئەلیكترۆنی)، لەسەرجەم وێستگەكانی دەنگدانو لەناو وێستگەكاندا جیاكردنەوەو ژماردنی دەستیی بۆ دەنگەكان دەكرێت بەمەبەستی بەراوردكردنی ئەنجامی ژماردنی ئەلیكترۆنیو ژماردنی دەستیی. • ئەگەر هاتوو ئەنجامی ژماردنی ئەلیكترۆنیو ژماردنی دەستیی بەتەواوەتیی هاوتا بوو، ئەوكاتە پشت بە ئەنجامی جیاكردنەوەو ژماردنی ئەلیكترۆنی دەبەسترێت. • ئەگەر هاتوو ئەنجامی ژماردنی ئەلیكترۆنیو ژماردنی دەستیی لە هەمان وێستگەی دەنگدان بەرێژەی كەمتر لە 5%ی كارتە دروستەكانی ناو سندوقەكە هاوتا نەبوو، ئەوا لەو وێستگەیە پشت بە ژماردنی دەستیی دەنگەكان دەبەسترێت. • ئەگەر هاتوو ئەنجامی ژماردنی ئەلیكترۆنیو ژماردنی دەستیی بەرێژەی 5%و زیاتر هاوتا نەبوو، ئەوا دەنگی وێستگەكە دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەری وردبینی ناوەندیی لە پارێزگاكەدا بەمەبەستی وردبینیو دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانو كۆمسیۆن پشت دەبەستێت بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە ناوەندی وردبینی. • ئەگەر هاتوو دوای (6) كاتژمێر لە كۆتایهاتنی وادەی دەنگدان، ئەنجامەكان لەلایەن ئامێری جیاكردنەوەو ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی دەنگەكانەوە بە رێگەی (V.SAT) رەوانەی سەنتەری بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن نەكرا، ئەو سندوقانە رەوانەی سەنتەری وردبینی ناوەندیی دەكرێت لە پارێزگاكەدا بەمەبەستی وردبینیكردن لە وێستگەكەو دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان، ئیتر لێرەدا كۆمسیۆن پشت بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان دەبەستێت. • ریزبەندی ژمارەی كارتە پوچەڵەكانی دەنگدان لە ئامێری ژماردنی ئەلیكترۆنی بەراورد دەكرێت لەگەڵ كارتە پوچەڵەكانی ناو سندوقەكەدا، ئەگەر بەرێژەی 0,3%و زیاتر جیاوازی هەبوو لە ژمارەی كارتە بەتاڵەكانو راپۆرتی ئامێری ئەلیكترۆنی، وێستگەكە رەوانەی سەنتەری وردبینی ناوەندیی دەكرێت لە پارێزگاكەو لەوێ كارتە پوچەڵكراوەكانی ناو سندوقەكە بەراورد دەكرێت لەگەڵ كۆپی كارتی دەنگدان كە لە میمۆری ئامێری ژماردنی ئەلیكترۆنیدا وێنەی گیراوەو پارێزراوە، لەكۆتایدا پشت بە وێنە ئەلیكترۆنییەكە دەبەسترێت.
شیكاری: درەو 🔻 پاڵپشت بە ڕاپۆرتی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 🔹 ئاستی بەرهەمهێنانی (بەنزین) بەردەوام رووی لە هەڵکشان بووە، لە ساڵی (2018)دا توانراوە رۆژانە (13 هەزار و 341) مەتر سێجا بەرهەم بهێنرێت، بەڵام لە ساڵی (2022) ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین بە تێکڕا گەیشتووە بە (15 هەزار و 848) مەتر سێجا لە رۆژێکدا. ئەم جۆرە لە هەڵکشانە لە بەرهەمهێنانی لێوەرگیراوەکانی نەوت و گازی سروشتی وەک؛ (زەیتی گازی، زەیتی گازی قورس، زەیتی سوتەمەنی، قیر) رویداوە. 🔹 داهاتی گشتی سەرجەم بەرهەم و لێوەرگیراوەکانی نەوتی خاو و گازی سروشتی (بەنزین، نەوتی سپی، جۆرەکانی زەیت، سوتەمەنی فرۆکە، قیر، نەفتا و دیزڵ ...هتد) و فرۆشتنی لە بازاڕی ناوخۆدا لە ساڵی (2018)دا لە (11 ترلیۆن و 169 ملیارو 120 ملیۆن و 601 هەزار و 283) دینارەوە، بەرزبووەتەوە بۆ (13 ترلیۆن و 315 ملیارو 93 ملیۆن و 851 هەزار و 694) دینار لە ساڵی (2022)، بەم پێیەش (19%) و بڕی (2 ترلیۆن و 145 ملیارو 973 ملیۆن و 250 هەزار و 411) دینار داهاتی داهاتی گشتی سەرجەم بەرهەم و لێوەرگیراوەکانی نەوتی خاو و گازی سروشتی زیادی کردووە. یەکەم؛ قەبارەو بڕی بەرهەمە نەوتییەکانی بەرهەمهێنراو لە پاڵاوگەکە و وێستگە گازییەکانی عێراق وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (1) دا رونکراوەتەوە، کە تێکڕای بەرهەمی پاڵاوگە نەوتییەکان و سەرجەم بەرهەم و لێوەرگیراوەکان (موشتەقات)ی نەوتی خاو نیشان دەدات لە ساڵانی (2018 - 2022)، ئاستی بەرهەمهێنانیش لەسەر هێڵێکی ڕاست بەردەوام نەبووە، بەڵکو بڕێک بەرزی و نزمی بەخۆوە بینیوە، سەرەڕای ناجێگیری قەبارەی بەرهەمی هەندێک لە لێگراوەکانی نەوتی خاو، بەڵام هەندێکیان بەردەوام رویان لە بەرزبوونەوە بووە. بۆ نمونە ئاستی بەرهەمهێنانی (بەنزین) بەردەوام رووی لە هەڵکشان بووەو لە ساڵی (2018)دا توانراوە رۆژانە (13 هەزار و 341) مەتر سێجا بەرهەم بهێنرێت، بەڵام لە ساڵی (2022) ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین بە تێکڕا گەیشتووە بە (15 هەزار و 848) مەتر سێجا لە رۆژێکدا. ئەم جۆرە لە هەڵکشانە لە بەرهەمهێنانی لێوەرگیراوە نەوتییەکانی وەک؛ (زەیتی گازی، زەیتی گازی قورس، زەیتی سوتەمەنی، قیر) رویداوە. ئەو داتایانەشی لە خشتەی ژمارە (2)دا رونکراوەتەوە، کە تێکڕای بەرهەمی وێستگە گازییەکان لە هەمان ماوەی (2018 - 2022) روندەکاتەوە، بەهەمان شێوەی پاڵاوگە نەوتییەکان هەست بە ناجێگری تێکڕای قەبارەی بەرهەمهێنان دەکرێت لە ماوەی (2018 - 2022)، بەڵام نەتوانراوە ئاستی بەرهەمهێنان بە شێوەی بەرچاو بەرز بکرێتەوە لە بەرهەمەکانی (گازی شل و بەنزینی ئاسایی)، تەنانەت قەبارەی بەرهەمهێنانی (کبریت) روی لە پاشەکشە کردووە لە وێستگە گازییەکان، بە جۆرێک لە ساڵی (2018)دا تێکڕای قەبارەی بەرهەمهێنانی کبریت (213) مەتر سێجا بووە لە رۆژێکدا، بەڵام لە ساڵی (2022)دا دابەزیوە بۆ تێکڕای (180) مەتر سێجا لە رۆژێکدا. دووەم؛ ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە بەدەست هاتووە (2018-2022) بەرزبوونەوەی تێکڕای ئاستی بەرهەمهێنانی (بەنزین، زەیتی گازی، گازی شل، قیر) رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی هەبووە لەسەر قەبارەی داهاتی بەدەستهاتووەی بەرهەم و لێوەرگیراوەکانی نەوت و گاز، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (3) دا رونکراوەتەوە، کە بڕو قەبارەی داهاتی بەدەستهاتوو فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان نیشان دەدات لە بازاڕی ناوخۆدا (بە دیناری عێراقی). وەک دەبینرێت داهاتی بەدەستهاتووی بەنزین لە ساڵی (2019) لە (3 ترلیۆن و 831 ملیارو 189 ملیۆن و 901 هەزار و 182) دینارەوە، بەرزبووەتەوە بۆ (5 ترلیۆن و 104 ملیارو 147 ملیۆن و 516 هەزار و 378) دینار لە ساڵی (2022)، بەم پێیەش (33%) و بڕی (ترلیۆنێک و 272 ملیارو 957 ملیۆن و 615 هەزار و196) دینار داهاتی بەنزین زیادی کردووە. هاوکات لە ڕێگەی فرۆشتنی (گازی شل)ەوە لە ساڵی (2019) بڕی (711 ملیارو 645 ملیۆن و 33 هەزار و 148) دینار بەدەستهاتووە، لە کاتێکدا داهاتی گازی شل لە ساڵی (2022)دا گەیشتووە بە (801 ملیارو 613 ملیۆن و 266 هەزار و 146) دینار، بەم پێیەش (13%) و بڕی (89 ملیارو 968 ملیۆن و 232 هەزار و998) دینار داهاتی گازی شل زیادی کردووە. هەرچی پەیوەندی بە داهاتی بەرهەمهێنانی قیرەوە هەیە لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (92 ملیارو 697 ملیۆن و 255 هەزار و600) دینار، لە کاتێکدا داهاتەکەی گەیشتووە بە (177 ملیارو 681 ملیۆن و 255 هەزار و554) دینار لە ساڵی (2022)دا، بەم پێیەش (92%) و بڕی (84 ملیارو 983 ملیۆن و 999 هەزار و954) دینار داهاتی قیر زیادی کردووە. بەمانایەکی تر داهاتی گشتی سەرجەم بەرهەم و لێوەرگیراوەکانی نەوتی خاو و گازی سروشتی (بەنزین، نەوتی سپی، جۆرەکانی زەیت، سوتەمەنی فرۆکە، قیر، نەفتا و دیزڵ ...هتد) و فرۆشتنی لە بازاڕی ناوخۆدا لە ساڵی (2018)دا لە (11 ترلیۆن و 169 ملیارو 120 ملیۆن و 601 هەزار و 283) دینارەوە، بەرزبووەتەوە بۆ (13 ترلیۆن و 315 ملیارو 93 ملیۆن و 851 هەزار و 694) دینار لە ساڵی (2022)، بەم پێیەش (19%) و بڕی (2 ترلیۆن و 145 ملیارو 973 ملیۆن و 250 هەزار و 411) دینار داهاتی داهاتی گشتی سەرجەم بەرهەم و لێوەرگیراوەکانی نەوتی خاو و گازی سروشتی زیادی کردووە. سەرچاوە : د. عبد الله محسن جايد، كميات وايرادات الانتاج المحلي من المنتجات النفطية في المصافي ومجمعات الغاز للمدة (2018 - 2022)، دائرة البحوث والدراسات النيابية قسم بحوث الموازنة، أذار 2023، یوم النشر (22/9/2023) علی الموقع؛ https://bitly.ws/X9Vj
درەو: ئەمڕۆ (200) رۆژ بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هرەێمی كوردستان تێپەڕدەبێت زیانی راگرتنەكە زیاتر لە (7) ملیار دۆلارە بۆ هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق. كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (apikur) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەم (200) رۆژە كە دەكاتە شەش مانگ و 20 رۆژ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-توركیا راگیراوە و زیانی (7) ملیار دۆلاری بە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی ئەندامی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان گەیاندووە كە زیانەكە رۆژانە (35) ملیۆن دۆلارە. مایڵز كاگینز وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستانیش رایگەیاند، زیانە داراییەكان رۆژانە زیاتر دەبن، بۆیە داوای چارەسەرێكی خێرا دەكەین بۆ كێشەكان و لێكتێگەیشتنێكیش لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان هەبێت بۆ پێدانی پارەی كۆمپانیاكان لە داهاتوودا، وەك ئەندامانی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستانیش ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەكان هاوكاربن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك كەمافەكانیان بە بەپێی گرێبەستەكانیان بپارێزێت و پەرە بە وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بدەن. لە رۆژی 25ی ئازاری 2023 ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیرا، بەهۆی دەرچوونی بریاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس كە عێراق سكاڵاكەی بەرامبەر بە توركیا بردەوە بەوەی رێگەی داوە هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە بۆری عێراقدا رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا بكات
درەو: هێزێكی ئەمنی لە گەرەكی قولەرەیسی سلێمانی پارچە زەویەكی (23) دۆنمی خەت خەت دەكەن كە پێشتر لەلایەن فەرماندەیی پێشمەرگەوە بە فۆرم دابەشكراوە، شوێنەكەش شارەوانی و وەبەرهێانی سلێمانی داویانە بە وەربەرهێنەرێك بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون. ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە گەڕەكی قولەڕەیسی سلێمانی بە شۆفڵ گرێدەر دەستیانكرد بە تەختكردن و خەتخەتكردنی پارچە زەویەكی (23) دۆنمی كە دەكەوێتە نێوان هەردوو پرۆژەی ئارۆ سیتی و دەروو سیتی، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەو پارچە زەویە شوێنی پرۆژەی نیشتەجێبوونە. دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو پارچە زەویە بە شێوەی فۆرم لەلایەن فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەوە دابەشكراوەو دواتر (200) پارچە زەوی فرۆشراوە لە رێگەی دەڵاڵەكانەوە لە نوسینگەكان، لە دووای رووداوەكانی 8ی تەموزەوە ئەو پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەرێگەی فۆرمەوە راگیرا، لەلایەن شارەوانی سلێمانی و وەبەرهێنانی سلێمانیەوە ئەو پارچە زەویە (23) دۆنمە درا بە وەبەرهێنەرێك و مۆڵەتی پێدراوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، لەبەرامبەردا دوو ئاوەڕۆ و شەقامێكی نوێ لە قولەڕەیسی درووست بكات، ئێستا ئەو شوێنە شوێنی پرۆژەی نیشتەجێبوونە بەرەسمی، بەڵام ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی بەبێ بڕیاری شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی دەستیكرد بە تەختكردن و خەتخەتكردنی. دووساڵ لەمەوبەر مامەڵەكردن بەو زەویانەوە راگیرا كە بە فۆرم لەرێگەی دژەتیرۆرو كۆماندۆ و فەرماندەیی پێشمەرگەوە دابەشكراوە، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا قوباد تاڵەبانی بڕیاری بۆ ئەو پارچە زەویانە دەركرد، لە خاڵی حەوتەمی بڕیارەكەیدا هاتووە بەمەرجێك زەویە فۆرمەكان مامەڵەی پێوەدەكرێت، یان دەبێت پرۆژەی نیشتەجێبوون نەبێت و پرۆژەی خزمەتگوزاری شارەوانی نەبێت، بۆیە ئەو پارچە زەویە شوێنی پرۆژەی نیشتەجێبوونەو بڕیار و رێنماییەكەی قوباد تاڵەبانی نایگرێتەوە. ماوەی چەند رۆژێكە دەستكراوە بە دابەشكردن و خەتخەتكردنی زەوی لە سنوری شارەوانی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە. چەند خاوەن موڵكێك قسەیان بۆ (درەو) كرد جارێكی تر هەندێك كەسی سەربازی و ئەمنی كەوتوونەتە پارچەكردن و خەتكردنی موڵكەكانیان و بە فۆرم دابەشی دەكەن، لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی ئەو پرۆسەیە روو لە زیاد بوونە. زیاتر لە ساڵێكە شارەوانی پرۆسەی كڕین و فرۆشتنیان بەو زەویانەوە راگرتووە، كە بە زەویەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەو دژە تیرۆر ناسرابوو، لەسەر دابەشكردنی ئەو پارچە زەویانەو كڕین و فرۆشتن پێیانەوە، ژمارەیەك دەڵاڵ و نوسینگەی كڕین و فرۆشتنی زەوی و بەرپرسی حكومی دەستگیركران، بەڵام دواتر بە بارمتەی (پارەو ئۆتۆمبێل و خانوو)لێسەندن ئازاد كران. (درەو) لەگەڵ چەند خاوەن موڵكێك قسەی كرد، ئەوان رایانگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی زەوی لە تاسڵوجەو راپەڕین و بەكرەجۆ، زۆربەی دابەشكرا لە پرۆسەكانی پێشوودا لە ئێستادا خەتكردن و پارچەپارچەكردنی موڵكەكان لە رۆژهەڵاتی سلێمانی دەستی پێكردووە، بەتایبەت لە گەڕەكەكانی ( قڕگە، كۆڵەبی، شێخ وەیساوا، رازیانە، ژاڵە، وانە....). یەكێك لە خاوەن موڵكەكان بە (درەو)ی وت، لە ئێستادا موڵكەكەی پارچە پارچەكراوەو بە فۆرم دابەشدەكرێت، لەلایەن كەسێكی ئەمنیەوە، ئەو ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرو شوقەكانی دانیا سیتی لە رۆژهەڵاتی سلێمانی موڵكێكی گەورە ئامادەكراوە بۆ دابەشكردن لەوێدا پارچەیەك زەوی (70) هەزار دۆلار واتا (7) دەفتەر دۆلار دەكات، هەروەها لای شوقەكانی مامۆستایان چەند موڵكێك پارچە پارچەكراوە بۆ دابەشكردن بە فۆرم، لەوێدا پارچەیەك زەوی (30) هەزار بۆ (50) هەزار دۆلار دەكات. ئەو خاوەن موڵكانە ئاماژەیان بەوەكردووە، كە شارەوانی سلێمانی ئاگای لەو پرۆسەیە نیەو هەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیاندا ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئاگاداركراوەنەتەوە لەو پرۆسەی دابەشكردنی زەویانە كە بەشێكی زۆری ئەو زەویانە قەرەبووی خاوەن زەویەكانە، بەشێكی بەرێككەوتن دەكرێت لەگەڵ خاوەن زەویەكان و بەرپرسە ئەمنییەكان، ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانیرایگەیاندووە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو كەسانە دەگیرێتە بەر كە بچێتە سەر موڵكی خەڵكی كە لە ئێستادا بەشێكن لە موڵكی شارەوانی. ئەو خاوەن موڵكانە ئاماژەیان بەوەكرد، كە ئەو كارەكتەرە ئەمنیانە چۆن دەتوانن زەوی بە فۆرم دابەش بكەن، ئەگەر بەرپرسی باڵایان لە پشتەوە نەبێت. دڵنیاین وەك رابردوو بەرپرسی ئەمنی و سەربازی گەورەیان لە پشتەوەیە. ئێستا لە نوسینگەكانی سلێمانی ریكلامی فرۆشتن و كڕینی زەوی فۆرم كە ناسراون بە زەویەكانی (دژەتیرۆر، كۆماندۆ، پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆن....)
درەو: "تا ئێستاش هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێن، ئەوە چی بوو روویدا؟ ئایا سوپا و هەواڵگری ئیسرائیل خەرق كرابوون یان شەڕەكە خۆی سیناریۆیە، بەرپرسانیش دەڵێن وەڵامەكەی هەڵگرن بۆ دوای شەڕەكە، ئەم جەنگە درێژخایەن دەبێت و تەنیا لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ناوەستێت و دەچێتە وڵاتانی تر، ئەمە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكایە لەگەڵ ئێران، بۆ ئەوەی بە پروشكی شەڕەكە نەسوتێت پێویستە كورد خۆی بێلایەن بگرێت و نەچێتە ناو ئەجێندای دراوسێكانی، جەنگەكە زۆر لەوە گەورەترەو كۆتاییەكەشی گۆڕانكارییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا ئێستاش موچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی غەزە لە ئیسرائیلەوە دەدرێت، ئاوو كارەبای غەزە تا سێ رۆژ پێش ئیستا لە ئیسرائیلەوە دابین دەكرا" ئەمانە بۆچوونی (ئیلان ئیسرائیل)ی رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی كوردێكی نیشتەجێی ئیسرائیلە، لە تەلئەبیبەوە تایبەت بۆ (درەو) دوا: دەقی چاوپێكەوتنەی (درەو) لەگەڵ (ئیلان ئیسرائیل) كە یەكێكە لە جووەكانی باشوری كوردستان و دانیشتووی ئیسرائیلە، وەك رۆژنامەنووس و چاودێری بارودۆخەكە بۆ (درەو) دوا: درەو: هەمیشە دەوترێت هێزی سەربازی و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی (مۆساد) درك بەهەموو جوڵەو چالاكیەك دەكەن لە جیهاندا بۆچی دركیان بەو جوڵە و پلانە گەورەیەی حەماس نەكرد؟ ئایا دەزگای هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیل خەرق كراون یاخود سیناریۆیە؟ وەڵام / ئەوە ڕاستیە كە سوپای ئیسڕائیل و هەواڵگری بەهێزە ئاگاداری بچووكترین جموجۆڵە لە سنورەكانی ئیسڕائیل ، بەڵام ئەوەی ئەمجارە روویدا لە 7/10 بووەتە پرسیار بۆ هەموو تاكێكی وڵاتەكە واتا ئیسڕائیل، تەنانەت لە ڕاگەیاندنەكان ئەو پرسیارە دەیان جار لە بەرپرسی سەربازی و سیاسی ئیسڕائیل دەكرێت، بەڵام هیچ كامێكیان وەڵامیان پێ نیە، هەموویان دەڵێن، ئەو پرسیارە هەڵگرن بۆدوای جەنگەكە، ئەگەر سەرنج بدەینە ڕاگەیاندنەكانی ئەمریكا 7/10 بە 11ی سێپتێمبەر ئیسڕائیل ناوی دەبەن. درەو: ئەی تۆ خۆت بۆچونتچیە لەو بارەیەوە بە لێكدانەوەی ئێوە چیە مەسەلەكە؟ وەڵام/ من ناتوانم هیچ لێكدانەوەیەكم هەبێ بۆ ئەو ڕووداوە ، بەڵام لای منیش بووەتە جێگای پرسیار ، حەزم ئەكرد وەڵامەكە وەرگرم درەو: ئەی نوسەران و شرۆڤەكارانی ئیسرائیلی چی دەڵێن لەو بارەیەوە؟ وەڵام/ وەكو ئاماژەم پێكرد ئەوە بووەتە پرسیار بۆ هەموو تاكێكی وڵاتەكە، بەڵام هیچ كەسێ لە هیچ بوارێك تاكو ئێستا بۆچوونی خۆی دەرنەبڕیوە، پرسیارێكی بێ وەڵامە تاكو كۆتای جەنگەكە... درەو: ئێستا رەوشی خەڵكی و ژیانی خەڵكی چۆنە لە ئیسرائیل.. پێتان وایە جەنگەكە درێژە دەكێشێت یاخود زوو كۆتایی دێت ؟؟ وەڵام/ جەنگ هەمیشە كاریگەری زۆری هەیە بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان، ژیان لێرە وەستاوە لەیەكەم ڕۆژی شەڕەكەوە لەسەرتاسەری وڵات خوێندن و كار هەمووی وەستاوە، هاوڵاتیان بەگشتی بوونەتە خۆبەخش بۆ خزمەت بە وڵاتەكە هەركەسەو بەپێی توانای خۆی ، بەبۆچوونی من جەنگەكە درێژخایەن دەبێت ، كاتی زۆر ئەوێت لەبەر ئەوەی ئەوجەنگە تەنها بەرامبەر حەماس نیە ، بەڵكو ئەوە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل، ئەمریكایە دژ بە ئێران، ئەگەر سەیربكەن لەهیچ كامێك لە جەنگەكانی ئیسڕائیل ئەمریكا سوپای نەناردوە بۆ پشتیوانی ئیسڕائیل ، بەڵام ئەمجارە هەر لەسەرەتاوە ئەمریكا 3 كەشتی سەربازی ئەمریكای بەڕێكرد بۆ دەریای سپی ناوەڕاست، بۆ پشتگیری و هاوكاریكردنی سوپای ئیسڕائیل، كەئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كەشتیەكان گەیشتنە كەنار دەریاكانی ئیسڕائیل ، كە هەڵگری ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكە و سوپای ئەمریكایە، واتا جەنگەكە تەنها حەماس نیە .... درەو: ئەم جەنگە كەی و لە كوێدا كۆتایی دێت و لەبەرژەوەندی كام لایەن تەواو دەبێت؟ وەڵام/ جەنگ لە سودی هیچ لایەك نیەو سەركەوتن نیە لە جەنگدا، راستە رەنگە لایەنێك بەهێزتر بێت یان لاوازتر بێت لەوەی تر، بەڵام پێم وایە ئەم جەنگە لە بەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل تەواو دەبێت، وەك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش وتی ئەمە قۆناغێكە بۆ درووست بوونی گۆڕانكاری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، واتا درووست بوونی خۆرهەڵاتێكی ناوەڕاستی نوێ، درەو: رای كوردەكانی ئیسرائیل چۆنەو بەزۆری لە كوێ دەژین ئایا هیچ كوردێك بەركەوتووە لەو هێرشانەدا؟ وەڵام/ كوردەكانی ئیسرائیل هاوڵاتی ئیسرائیلن و لە خزمەتی وڵاتەكەدان و لە هەموو ئیسرائیلدا دەژین، هەریەكەو لە بوارێكدا كار دەكات، لە رۆژی شەڕەكەوە من بەدواداچوون دەكەم نەم بیستووە كوردێكی ئیسرائیلی لە شەڕەكەدا كوژرابێت، بێ جیاوازی هەموو لە خزمەتی ئیسرائیلدایە. درەو: پێتان وایە ئەم جەنگە تەنیا لە چوارچێوەی ئیسرائیل - حەماسدا دەمێنێتەوە یاخود سەردەكێشێت بۆ وڵاتانی دیكەش؟ وەڵام/ بە دڵنیاییەوە ئەم جەنگە تەنیا جەنگی ئیسرائیل و حەماس نیەو زۆر لەوە گەورەترە ئێمە بیرمان لێكردووەتەوە لەوە گەورەترە كە جەنگی ئیسرائیل و حەماس بێت، بە بۆچوونی من شەڕەكە دەچێتە وڵاتانی تریش. درەو: بەبۆچوونی ئێوە كورد و هەرێمی كوردستان دەكەونە بەر پریشكی ئەو جەنگەوە كە ئەگەر درێژە بكێشێت و وڵاتانی تریش بگرێتەوە؟ كورد چۆن مامەڵە بكات؟ وەڵام/ لەم جەنگە درێژخایەنەدا كورد خۆی بێلایەن بگرێت، نەچێتە ناو ئەجێندای هیچ لایەنێكەوەو خۆی نەخاتە ناو ئاگری دراوسێكان، ئەم جەنگە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلە لەگەڵ ئێران، هیچ شتێكی تر نیەو مەسەلە نە حەماسەو نە حزبوڵا، بۆیە جەنگەكە زۆر لەوە گەورەترەو كۆتاییەكەشی گۆڕانكارییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەندەی من زانیاریم هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان بەشێك لە كەسایەتییە سیاسیەكان پشتیان داوەتە ئێران ساڵانێكی زۆرە سەربە ئێرانن، هەموومان باش دەزانین، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت پریشكی ئاگرەكەیان بەردەكەوێت و لەو جەنگەدا زەرەر مەند دەبن، باشترین شت بۆ كورد ئەوەیە بێلایەن بێت، نە پشتی ئەم و ئەو بگرێت و نەببێتە سوتەمەنی لە بەینی شەڕی وڵاتاندا لە جەنگێك كە هیچ پەیوەندی بەوەوە نیە، پێویست ناكات ماڵەكەی خۆت وێران بكەیت بۆ دراوسێكان، كورد بێلایەن بێت زۆر باشترە. درەو: تا چەند پێتان وایە ئەم جەنگە پەیوەندی بە دوو بەرەی دژ بەیەكی جیهانی (ئەمریكا - روسیا) و شەڕی ئۆكرانیاوە هەیە، بۆ دوورخستنەوەی چاوی دونیایە لەسەر شەڕی ئۆكرانیا؟ وەڵام/ ئەو شەڕەی ئێستا هیچ پەیوەندی بە شەڕی ئۆكرانیاوە نیەو پەیوەندی نیە بە ئەو دوو هێزە گەورەیەی لە دنیادا هەیە (روسیا - ئەمریكا) ئەوە تەنیا كێشەیەكە كە ئیسرائیل دەیان ساڵە دونیا ئاگادار دەكاتەوە كە ئێران مەترسیە بۆسەر هەموو دونیا، لە هەرشوێنێكی دونیا گروپێكی تیرۆریستی هەبێت، ئێران سەرپەرشتیان دەكات، لە عێراقەوە تا فەلەستین و لیبیا و وڵاتانی تر ئێران دەستی هەیە لە پاڵپشتی گروپە تیرۆریستیەكان، ئەو شەڕە دەمێك بوو دەبوایە رویدایە، زۆر جار دەڵێن روسیا پشتیوانی فەلەستین دەكات، نا شتی وانیە ئێمە ئەگەر سەیر بكەین هەفتەی رابردوو، فڕۆكەی ئیسرائیل لە سوریا لە بنكە سەربازییەكانی ئێرانی داوە، ئێ روسیا هێزی یەكەمە لە سوریا بۆ پشتگیری ئێرانی نەكرد، بۆ رێگری ناكات، بۆیە جەنگی ئۆكراینا و ئەوەی ئیسرائیل - حەماس زۆر لەیەكەوە دوورن، ئەوەی ئێسرائیل تەنیا بەرەی ئیسرائیلە كە دژ بە ئێرانە، لە رۆژی شەممەوە ئەگەر سەیر بكەین (82) وڵات لەسەرتا سەری جیهان پشتگیری ئیسرائیل دەكەن، ئەگەر شەڕێكی بچوك بێت بۆنمونە چەندین جار ئەو شەڕانە روویداوە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هیچ وڵاتێك پشتگیری ئیسرائیلی نەكردووەو داوایان دەكر لە ئیسرائیل كردووە شەڕەكە رابگرێت، بۆیە ئەم شەڕە پەیوەندی بە ململانێی جەمسەرە سەرەكییەكانی جیهانەوە نیە. درەو: پێتان وایە دەستی وڵاتان لە پشتی حەماسەوە بێت یان هەر ئەجێندای خۆیەتی ؟؟ وەڵام/ بەڵێ حەماس دەستی ئێرانی لەپشتە، ئەگەر سەیر بكەین مانگی رابردوو ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ حەسەن نەسروڵاو ئەوەی جیهادی ئیسلامی لە لوبنان هەرسێ لایەن كۆبوونەوە بەسەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆیە ئەو شەڕە پلانداڕێژراوی ئێرانە، ئێران پلانەكەی داڕشتووەو بە هاوكاری ئێران ئەوە روویداوە، گەر سەیر بكەین ئاڵۆزیەكان هەردووكی بەیەكەوەیە لە سنوری لوبنان لە غەزەش. درەو: دەوترێت توڕەیی چەكدارانی حەماس لەكاتی سەرەتای شەڕٍەكەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان بەردەوام لەلایەن ئیسرائیلەوە چەوسێندراونەتەوەو دەستدرێژیان كراوەتەسەر، بۆیە ئەوانیش دڵڕەقانە بەرامبەر بە ئیسرائیلیەكان شەڕ دەكەن؟ وەڵام/ ئەوەی ئیسرائیل بۆ فەلەستینیەكانی دەكات لە خزمەتگوزارییەوە تا دەگاتە، هاتنیان بۆ كاركردن بۆناو ئیسرائیل، حەماس ئەوەی بۆ نەكردوون، بۆ نمونە تاكو سێیەم رۆژی شەڕەكە ئیسرائیل ئاوو كارەبای غەزەی دابینكردووە، واتا ئیسرائیل ئاوو كارەبای غەزە دابین دەكات، ئەیانداتێ بێ هیچ بەرامبەرێكیش، بەڵام لە دوێنێ ئێوارەوە كارەبا و ئاوی لێبڕیون، موچەی وەزارەتەكانی پەروەدەو تەندروستی لە غەزە، ئیسرائیل دەیدات، ئەوەی ئیسرائیل بۆ ئەوانی كردووەو حەماس بۆ خزمەتی هاوڵاتییەكانی خۆی نەكردووە، رۆژانە زیاتر لە (120) هەزار كرێكار لە دێنە ئیسرائیل بۆ كاركردن بەڵام لە شەڕەكاندا سنورەكانیان بەروودا دادەخرێت، ئیسرائیل رێگەی بەو كرێكارانە داوە دێن ئیش دەكەن و دەڕۆنەوە، ئەگەر حەماس 10%ی بۆ هاوڵاتیەكانی و بۆ خەڵكی غەزەو فەلەستین بكردایە، وابزانم ئەو كێشەیە دەمێك بوو كۆتایی هاتبوو، بۆیە پێم وانیە ئیسرائیل فەلەستینیەكانی چەوساندبێتەوە، پێشتر لەدوای شەڕەكانی بەتایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل و گروپەكانی حەماس، ئیسرائیل قەرەبووی هاولاتیانی غەزەی كردووەتەوە لەو شوێنانەی وێران بووە لە ئەشیای بینا سازی لە هەموو شتێك بۆیانی ناردووە، بەڵام ئەوان لە گروپەكەی خۆیاندا خەرجیان كردووە. ئیسرائیل دژی تیرۆرە شەڕی لەگەڵ هاوڵاتیانی فەلەستین نیە بەڵكو شەڕی لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكانە، بە نمونەی ئەوەی لە ئێستادا ئەو شەڕە هەیە بەڵام بەشەكەی تری فەلەستین و باڵی مەحمود عەباس هیچ كێشەیەكیان نیەو ژیانی خۆیان دەكەن، بۆیە كێشەكە حەماسە نەك ئەوەی ئیسرائیل بیان چەوسێنێتەوە درەو: ناڕەزایی بەرامبەر بە حكومەت و دەسەڵاتداران لە ناوخۆی ئیسرائیل درووست نەبووە بەهۆی شەڕەكەوەو ئەو زیانەی كردوویەتی؟ وەڵام/ لێرە هیچ ناڕەزاییەك درووست نەبووە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە دژی حكومەت بەهۆی شەڕەكەوە، تەنانەت ئۆپۆزسیۆن و حكومەت بونەتە یەك حكومەت لە رۆژی شەممەوە ئۆپۆزسیۆن نەماوە، خەڵكی لە ئێستادا رەخنەو گلەییان لە حكومەت هەیەو هەموویان پشتیوانی لە حكومەت و سوپا دەكەن، تەنانەت ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەی لە رابردوو هەبوو لەگەڵ سەرهەڵدانی شەرەكە هەر باسی ناكرێت و نەما، ئەوكات زۆر پلە داری سەربازی هەبوون، بڕیاریان دبوو بكشێنەوە بەڵام لەدوای جەنگەكەوە هەموویان گەڕاونەتەوە بەرەی شەڕ.
(درەو): بەر لە 50 ساڵو لە جەنگی ئۆكتۆبەری 1973وە، ئەمە جاری یەكەمە ئیسرائیل بەشێوەیەكی فەرمی رایدەگەیەنێت "لە دۆخی جەنگ"دایە. بەڵێ، پێشتر ئیسرائیل چەندین هەڵمەتی سەربازی بۆسەر غەزە یان لوبنان ئەنجامداوە، بەشێوەیەكی كردەییش ئەو هەڵمەتانە بە جەنگ ناودەبرێن، بەڵام بەبێ ئەوەی بەشێوەی فەرمی رابگەیەندرێت ئەوە "دۆخی جەنگە" وەكو ئەوەی ئەمجارە كراوە. راگەیاندنی دۆخی جەنگ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵدەكات بۆ ئەوەی ئەوەی بە گونجاوی دەزانێت بیكات لە هەنگاوی سەربازی دژی حەماسو ئەو گروپە چەكدارانەی تری فەلەستین كە بەشدارییان لە هێرشەكەی رۆژی شەممەدا كردووە، هێرشێك كە ئیسرائیلییەكانی لە "دۆخی ترسو تۆقین"دا بەجێهێشتووە، بەپێی وەسفێك كە گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست"ی بەریتانی كردویەتی. راگەیاندنی "دۆخی جەنگ" رایگشتی ئیسرائیلیش ئامادە دەكات بۆ ئەگەری كوژرانی ژمارەیەكی زۆر خەڵك، هەروەك راگەیاندنەكە دەسەڵاتێكی زۆریش بە حكومەتی ئیسرائیل دەدات، لەنێویاندا: بانگهێشتكردنی هێزی یەدەگو كەڵك وەرگرتن لە سەرچاوە لۆجستییەكانو دانانیان لەژێر دەستی سوپادا. یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئیمزای لەسەر بڕیارێك كرد بۆ بانگهێشتكردنی سەربازانی یەدەگ بۆ خزمەتی سەربازی، هەروەك سوپای ئیسرائیلیش لە رۆژی شەممەوە 300 هەزار سەربازی یەدەگی ئامادەكردووە. بە راگەیاندنی فەرمی دۆخی جەنگ، حكومەتی ئیسرائیل دەتوانێت پاڵپشتی سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ خۆی فەراهەم بكات، ئەمەش لەسەر بنەمای پابەندی ئەمریكا لەبەرامبەر دەوڵەتی عیبری. بەشێوەیەكی خێرا، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا فەرمانیدا گروپی كەشتی فڕۆكەهەڵگری جەنگیی (جیراڵد ئاڕ فۆرد) بەرەو خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەرێبكەوێت بەمەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل. پێشتریش، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، یارمەتی سەربازی زیاتری ئەمریكا بۆ ئیسرائیل بەڕێوەیە. ئامانجی ئیسرائیل چییە؟ ئیسرائیل دەیەوێت ژێرخانی سەربازی حەماسو گروپەكانی فەلەستینییەكانی تری بەشدار لە هێرشەكەی رۆژی شەممە، لەناوببات. لە لیدوانێكدا بۆ (BBC) سەید غونێم پسپۆڕی سەربازی دەڵێ:" ئەگەری هەیە وەكو هەموو جارەكانی تر، ئەگەرچی ئەمجارە توندترە، ئیسرائیل لەشكركێشییەكی بەرفراوان بكاتە سەر كەرتی غەزە". سەید غونێم ئاماژە بەوە دەكات:" لە پێنج روبەڕووبونەوەی ئیسرائیلدا لەگەڵ حەماس، بنەماكانی گەمەكە روون بووەوە: ئیسرائیلییەكان سوپا كۆدەكەنەوەو لە ئاسمانەوە هێرش دەكەنو زیان بە كەرتی غەزە دەگەیەنن". باسلەوە دەكات:" بەڵێ. هەموو جارێك هەوڵدەدەن سەری سەركردایەتی حەماس ببڕن، بەڵام شكست دەهێنن، دواتر پەنا بۆ هەموو رێگایەك دەبەن بۆ ئەوەی حەماس قایل بكەن بەوەی موشەك رابگرێتو بچێتە ناو دانوستانەوە بۆ ئازادكردنی دیلو بەرمتەكان". سەید غونێم پێشبینی دەكات" تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل سەركەوتووش بێت لە جەنگێكی بەرفراواندا، هێشتا پێی دەچێتە ناو زەلكاوی غەزە بەبێ ئەوەی بتوانێت كاتو چۆنیەتی دەرچوون لێی دیاری بكات، هەروەك ناتوانێت روبەڕووی دەرەنجامەكانی ببێتەوە". ئامانجی حەماس چییە؟ سەید غونێم وای دەبینێت بزوتنەوەی حەماس لەمپەری بۆ پرۆسەی "ئاسایكردنەوەی پەیوەندی سعودیە- ئیسرائیل" دروستكردووە، كە لە چوارچێوەی ئەوەدا دێت ناوی لێنراوە "رێككەوتنەكانی ئەبرەهام"و لێكنزیكبوونەوەی عەرەبو ئیسرائیل، كە دەبێتە بە هەڕەشەیەكی قوڵ لەسەر حەماس. ئاماژە بەوەدەكات" حەماس دەیەوێت بەر لەوە، جیهان جارێكی تر ئەو بیرۆكەیە لە ئامێز بگرێتەوە كە ناسەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستو هەرێمەكانی دەوروبەری بەهۆی نادادیو بایەخ نەداتە بە دۆزی فەلەستین". ئاڵوگۆڕی دیلەكان ململانێی عەرەبو ئیسرائیل چەندین رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی بەخۆوە بینیوە. لە ساڵی 2011دا ئیسرائیل ناچار بوو (هەزارو 27) دیلی فەلەستین ئازاد بكات لەبەرامبەر ئازادكردنی گەڵعاد شاڵیت- ئەو سەربازە ئیسرائیلیەی كە ساڵی 2006 حەماس بە دیل گرتی. موسعەب برێم وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە (BBC)ی راگەیاند" تەنیا بزوتنەوەكەی دەیان دیلی ئیسرائیلی لەبەردەستدایە". برێم وتویەتی ژمارەی كوژراو بریندارو رفێندراوانی ئیسرائیلی چەند هێندە زیاترەو ئەو دیلانە ئازاد ناكرێن تا هەموو زیندانیانی فەلەستینی لە ئیسرائیل ئازاد نەكرێن. ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی لە گرتوخانەكانی ئیسرائیلدا بە نزیكەی (5200) كەس دەخەمڵێندرێت، ئەمە بەپێی قسەی رێكخراوی ناحكومی (الچمیر)ی بۆ مافەكانی فەلەستین. هێشتا ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی كە بە دیل كەوتونەتە دەست گروپە فەلەستینییەكان پشتڕاست نەكراوەتەوە، سەرباری ئەوەی حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە زیاتر لە 100 كەس بەدیل گیراون. لێكەوتەكانی چی دەبێت ؟ هێشتا زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، لە رۆژی شەممەوە كار بۆ ئەوە دەكەن خەڵكی خۆیان لەسەر خاكی ئیسرائیلو فەلەستین ببەنە دەرەوە. پێشبینی دەكرێت پرۆسەی بردنە دەرەوەی خەڵكی مەدەنی ئیسرائیل لە گوندەكانی نزیك سنوری كەرتی غەززە دوێنێ تەواو بووبێت. ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لە جەنگێكی "درێژو سەخت" كردبوو، زۆرێك پێشبینی هێرشێكی بەرفراوانی زەمینی ئیسرائیل دەكەن، ئیسرائیل بە هێزێكی پیادەو زرێپۆشی گەورەوە لە بنكەكانی باشوری ئیسرائیل خۆی ئامادە دەكات. یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانیداوە بە سەپاندنی "گەمارۆیەكی هەمەلایەن" بۆسەر كەرتی غەزە لەچوارچێوەی روبەڕووبونەوەی ئیسرائیل لەگەڵ گروپە فەلەستینیەكانی كەرتی غەزەدا، وتی:" كارەباو خۆراكو سوتەمەنی ناڕوات". نزیكەی 74 هەزار كەس لە كەرتی غەزە پەنایان بردوەتە ناو دەیان خوێندنگە كە لەلایەن ئاژانسی فریاگوزاریو پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەڕێوەدەبرێنو بە "ئۆنروا" ناسراوە، ئەمەش بۆ خۆپاراستن لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل. لە رۆژی شەممەوە، ژمارەی ئاوارەبووانی فەلەستینی بۆ نزیكەی (50) هەزار كەس زیادی كردووە، پێشبینی زیادبوونی ئەم ژمارەیەش دەكرێت هاوكات لەگەڵ بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزەی قەرەباڵغ بە دانیشتوان (نزیكەی 2 ملیۆن دانیشتوان) بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان. ئیسرائیل بواری ئاسمانی غەزەو كەناراوەكانی كۆنترۆڵكردووەو ئەو قەبارەیو جۆری ئەو كاڵایانە دیاری دەكات كە دەگاتە كەرتی غەزە یان لەو كەرتەوە دەچێتە دەرەوە لەرێگەی دەروازەكانەوە. لەلایەكی ترەوە، دەسەڵاتدارانی میسر جوڵەی ئەو دەروازانەیان كۆنترۆڵكردووە كە میسر بە كەرتی غەزەی ئابڵۆقەدراو دەبەستێتەوە. سەرچاوە: BBC
(درەو): بەر لە 50 ساڵو لە جەنگی ئۆكتۆبەری 1973وە، ئەمە جاری یەكەمە ئیسرائیل بەشێوەیەكی فەرمی رایدەگەیەنێت "لە دۆخی جەنگ"دایە. بەڵێ، پێشتر ئیسرائیل چەندین هەڵمەتی سەربازی بۆسەر غەزە یان لوبنان ئەنجامداوە، بەشێوەیەكی كردەییش ئەو هەڵمەتانە بە جەنگ ناودەبرێن، بەڵام بەبێ ئەوەی بەشێوەی فەرمی رابگەیەندرێت ئەوە "دۆخی جەنگە" وەكو ئەوەی ئەمجارە كراوە. راگەیاندنی دۆخی جەنگ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵدەكات بۆ ئەوەی ئەوەی بە گونجاوی دەزانێت بیكات لە هەنگاوی سەربازی دژی حەماسو ئەو گروپە چەكدارانەی تری فەلەستین كە بەشدارییان لە هێرشەكەی رۆژی شەممەدا كردووە، هێرشێك كە ئیسرائیلییەكانی لە "دۆخی ترسو تۆقین"دا بەجێهێشتووە، بەپێی وەسفێك كە گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست"ی بەریتانی كردویەتی. راگەیاندنی "دۆخی جەنگ" رایگشتی ئیسرائیلیش ئامادە دەكات بۆ ئەگەری كوژرانی ژمارەیەكی زۆر خەڵك، هەروەك راگەیاندنەكە دەسەڵاتێكی زۆریش بە حكومەتی ئیسرائیل دەدات، لەنێویاندا: بانگهێشتكردنی هێزی یەدەگو كەڵك وەرگرتن لە سەرچاوە لۆجستییەكانو دانانیان لەژێر دەستی سوپادا. یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئیمزای لەسەر بڕیارێك كرد بۆ بانگهێشتكردنی سەربازانی یەدەگ بۆ خزمەتی سەربازی، هەروەك سوپای ئیسرائیلیش لە رۆژی شەممەوە 300 هەزار سەربازی یەدەگی ئامادەكردووە. بە راگەیاندنی فەرمی دۆخی جەنگ، حكومەتی ئیسرائیل دەتوانێت پاڵپشتی سەربازی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ خۆی فەراهەم بكات، ئەمەش لەسەر بنەمای پابەندی ئەمریكا لەبەرامبەر دەوڵەتی عیبری. بەشێوەیەكی خێرا، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا فەرمانیدا گروپی كەشتی فڕۆكەهەڵگری جەنگیی (جیراڵد ئاڕ فۆرد) بەرەو خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەرێبكەوێت بەمەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل. پێشتریش، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، یارمەتی سەربازی زیاتری ئەمریكا بۆ ئیسرائیل بەڕێوەیە. ئامانجی ئیسرائیل چییە؟ ئیسرائیل دەیەوێت ژێرخانی سەربازی حەماسو گروپەكانی فەلەستینییەكانی تری بەشدار لە هێرشەكەی رۆژی شەممە، لەناوببات. لە لیدوانێكدا بۆ (BBC) سەید غونێم پسپۆڕی سەربازی دەڵێ:" ئەگەری هەیە وەكو هەموو جارەكانی تر، ئەگەرچی ئەمجارە توندترە، ئیسرائیل لەشكركێشییەكی بەرفراوان بكاتە سەر كەرتی غەزە". سەید غونێم ئاماژە بەوە دەكات:" لە پێنج روبەڕووبونەوەی ئیسرائیلدا لەگەڵ حەماس، بنەماكانی گەمەكە روون بووەوە: ئیسرائیلییەكان سوپا كۆدەكەنەوەو لە ئاسمانەوە هێرش دەكەنو زیان بە كەرتی غەزە دەگەیەنن". باسلەوە دەكات:" بەڵێ. هەموو جارێك هەوڵدەدەن سەری سەركردایەتی حەماس ببڕن، بەڵام شكست دەهێنن، دواتر پەنا بۆ هەموو رێگایەك دەبەن بۆ ئەوەی حەماس قایل بكەن بەوەی موشەك رابگرێتو بچێتە ناو دانوستانەوە بۆ ئازادكردنی دیلو بەرمتەكان". سەید غونێم پێشبینی دەكات" تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل سەركەوتووش بێت لە جەنگێكی بەرفراواندا، هێشتا پێی دەچێتە ناو زەلكاوی غەزە بەبێ ئەوەی بتوانێت كاتو چۆنیەتی دەرچوون لێی دیاری بكات، هەروەك ناتوانێت روبەڕووی دەرەنجامەكانی ببێتەوە". ئامانجی حەماس چییە؟ سەید غونێم وای دەبینێت بزوتنەوەی حەماس لەمپەری بۆ پرۆسەی "ئاسایكردنەوەی پەیوەندی سعودیە- ئیسرائیل" دروستكردووە، كە لە چوارچێوەی ئەوەدا دێت ناوی لێنراوە "رێككەوتنەكانی ئەبرەهام"و لێكنزیكبوونەوەی عەرەبو ئیسرائیل، كە دەبێتە بە هەڕەشەیەكی قوڵ لەسەر حەماس. ئاماژە بەوەدەكات" حەماس دەیەوێت بەر لەوە، جیهان جارێكی تر ئەو بیرۆكەیە لە ئامێز بگرێتەوە كە ناسەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستو هەرێمەكانی دەوروبەری بەهۆی نادادیو بایەخ نەداتە بە دۆزی فەلەستین". ئاڵوگۆڕی دیلەكان ململانێی عەرەبو ئیسرائیل چەندین رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی بەخۆوە بینیوە. لە ساڵی 2011دا ئیسرائیل ناچار بوو (هەزارو 27) دیلی فەلەستین ئازاد بكات لەبەرامبەر ئازادكردنی گەڵعاد شاڵیت- ئەو سەربازە ئیسرائیلیەی كە ساڵی 2006 حەماس بە دیل گرتی. موسعەب برێم وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە (BBC)ی راگەیاند" تەنیا بزوتنەوەكەی دەیان دیلی ئیسرائیلی لەبەردەستدایە". برێم وتویەتی ژمارەی كوژراو بریندارو رفێندراوانی ئیسرائیلی چەند هێندە زیاترەو ئەو دیلانە ئازاد ناكرێن تا هەموو زیندانیانی فەلەستینی لە ئیسرائیل ئازاد نەكرێن. ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی لە گرتوخانەكانی ئیسرائیلدا بە نزیكەی (5200) كەس دەخەمڵێندرێت، ئەمە بەپێی قسەی رێكخراوی ناحكومی (الچمیر)ی بۆ مافەكانی فەلەستین. هێشتا ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی كە بە دیل كەوتونەتە دەست گروپە فەلەستینییەكان پشتڕاست نەكراوەتەوە، سەرباری ئەوەی حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە زیاتر لە 100 كەس بەدیل گیراون. لێكەوتەكانی چی دەبێت ؟ هێشتا زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، لە رۆژی شەممەوە كار بۆ ئەوە دەكەن خەڵكی خۆیان لەسەر خاكی ئیسرائیلو فەلەستین ببەنە دەرەوە. پێشبینی دەكرێت پرۆسەی بردنە دەرەوەی خەڵكی مەدەنی ئیسرائیل لە گوندەكانی نزیك سنوری كەرتی غەززە دوێنێ تەواو بووبێت. ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لە جەنگێكی "درێژو سەخت" كردبوو، زۆرێك پێشبینی هێرشێكی بەرفراوانی زەمینی ئیسرائیل دەكەن، ئیسرائیل بە هێزێكی پیادەو زرێپۆشی گەورەوە لە بنكەكانی باشوری ئیسرائیل خۆی ئامادە دەكات. یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانیداوە بە سەپاندنی "گەمارۆیەكی هەمەلایەن" بۆسەر كەرتی غەزە لەچوارچێوەی روبەڕووبونەوەی ئیسرائیل لەگەڵ گروپە فەلەستینیەكانی كەرتی غەزەدا، وتی:" كارەباو خۆراكو سوتەمەنی ناڕوات". نزیكەی 74 هەزار كەس لە كەرتی غەزە پەنایان بردوەتە ناو دەیان خوێندنگە كە لەلایەن ئاژانسی فریاگوزاریو پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەڕێوەدەبرێنو بە "ئۆنروا" ناسراوە، ئەمەش بۆ خۆپاراستن لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل. لە رۆژی شەممەوە، ژمارەی ئاوارەبووانی فەلەستینی بۆ نزیكەی (50) هەزار كەس زیادی كردووە، پێشبینی زیادبوونی ئەم ژمارەیەش دەكرێت هاوكات لەگەڵ بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزەی قەرەباڵغ بە دانیشتوان (نزیكەی 2 ملیۆن دانیشتوان) بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان. ئیسرائیل بواری ئاسمانی غەزەو كەناراوەكانی كۆنترۆڵكردووەو ئەو قەبارەیو جۆری ئەو كاڵایانە دیاری دەكات كە دەگاتە كەرتی غەزە یان لەو كەرتەوە دەچێتە دەرەوە لەرێگەی دەروازەكانەوە. لەلایەكی ترەوە، دەسەڵاتدارانی میسر جوڵەی ئەو دەروازانەیان كۆنترۆڵكردووە كە میسر بە كەرتی غەزەی ئابڵۆقەدراو دەبەستێتەوە. سەرچاوە: BBC
سهردار عهزیز یەکەم، لە ئاستی مرۆیدا غەزە بەندیخانەیەکی گەورەیە. بە دیوارو دەریا دەورە دراوە. ئەمەی ڕویدا لە هەوڵی هەڵاتنی بەندی دەچوو. دووەم، لە ساڵانی رابوردودا پرسی فەلەستین زۆر خرایە پەراوێزەوە. بە جۆرێک کە جاران دەیانگوت بەبێ چارهسەری پرسی فەلەستین ئاشتی نابێت، بەڵام ئاساییکردنەوە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیلدا وەها دەبینرا کە ناوچەکە ئەو قۆناغەی تێپەڕاند. دەرکەوت وەها نیە. سێیەم، ئەوەی ڕویدا پەشۆکان و سوپرایز بوو بۆ سیستەمێکی سەربازی کە لە دونیادا وەها دەبینرێت کە لە ڕووی تەکنەلۆجی و زانیارییەوە یەکەمی بێ ڕکەبەرە. چوارهەم، حەماس ڕوداوێکی قارەمانی تۆمار دەکات بەڵام هەوڵێکی خۆکوژیی بوو. ئیسرائیل پێنجەم، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە باشترین کاتی جیوپۆلەتیکیدایە، بەوەی هەموو نەیارەکانی لاوازن و سەرقاڵی دۆخی ناوخۆیی خۆیانن، بەڵام ئەم هێرشە تۆقاندی. شەشەم، ئیسرائیل لەم ساڵانەی دوایدا بە ئاڕاستەیەکی دینی دژە دیموکراسی و توندڕەوی و پەرتبوون دەچێت. هەموو ئەمانە کاریگەرن لەوەی کە چۆن هۆکاری ئەم دۆخە بوو، هەروەها چۆن مامەڵەی دەکات. حەوتەم، ئیسرائیل پەنجا ساڵ لەمەوپێش توشی پەشۆکانێکی هاوشێوە بوو، ئێستا ئیسرائیل لەڕووی توانای تەکنەلۆجی و سەربازییەوە بەهێزترە، بەڵام لە ڕوی مرۆییەوە، خەڵکەکەی شەڕ کەر نین. ڕەهەندی هەرێمی هەشتەم، ڕێکەوتنی سعودی- ئیسرائیلی- ئەمریکی لەدوا قۆناغدا بوو. بەو جۆرێک سعودییەکان گەرەنتی پاراستن لە ئەمریکا وەربگرن و ڕێگەیان پێبدرێت ببنە خاوەن ئەتۆمی ئاشتی. نۆیەم، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا حیزب اللە دێتە ناو شەڕەکەوە یان تەنها لە ئاستێکی سنورداردا پشتیوانییەکی سیمبولی پێشان دەدات. ئەمە پەیوەستە بە هەڵوێستی ئێرانەوە. ئەمریکا بۆ ڕێگریی لەوە کەشتیە فڕۆکەهەڵگرەکەی بەرەو ناوچەکە خستوەتە ڕێ. ئێران هەتا ئێستا براوەیە. چونکە قوربانی یەکەمی هێرشەکەی حەماس پرۆسەی ئاساییکردنەوەی سعودیە- ئیسرائیلە. دەیەم، ئەمریکا دەیویست ناوچەکە بەو هێمنییە بهێڵێتەوە هەتا پاش هەڵبژاردن. تەنانەت شانازیشیان پێوەدەکرد، وەک سولیڤان لە فیستڤاڵی ئەتلانیتیکدا ئاماژەی پێدا ڕۆژانی پێشوو. بەڵام بە هێمن هێشتنەوەی ناوچەکە ڕەنگە بەو شێوەیە مەحاڵ بێت. ڕەهەندی نێودەوڵەتی یانزە، گەرچی پرسی فەلەستین پاش پرسی کورد کۆنترین کێشەی ناوچەکەیە، بەڵام لە نەخشەی نوێی جیهاندا خۆی دەبینێتەوە. خێرا زیلینیسکی پشتیوانی ئیسرائیلی کرد. گەرچی لە دڵەوە پێی ناخۆشە، چونکە سەرنج و هاوکاری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دەچێت. بەم پێیە ڕوسیا پێی خۆشە. دوانزە، ئەمریکا سیستەمێکی سیاسی شلۆقاوی هەیە. کۆنگریس بێ سەرۆکە، وڵات پەرتە، شەڕی کەلتوری ئەمریکای داخانکردوە. سیانزە، چین ناڕاستەوخۆ هۆکارە، بەڵام چین لە هەڵوێستێکی ئاساندا نیە، بۆیە ڕەنگە هیچ نەڵێت یان داوای ئاشتی یان تەشەنەنەکردن بکات. چونکە چین سود لە ئەی ئای ئیسرائیلی دەبینێت و هەروەها وەک سیمبول پشتیوانی فەلەستینیەکانە بۆ دەرخستنی دژە ئەمریکایی و ئیمپریالیزمی خۆی. کورد چواردە، مامەڵەی تورک لە گەڵ ڕۆژئاڤادا لە زۆر ڕوەوە لە مامەڵەی ئیسرائیل دەچێت لە گەڵ غەزەدا. دژایەتی هێرشی غەزە و پشتیوانی ئەردۆگان جگە لە نیفاق هیچی تر نیە. پانزە، ڕەنگە ئێران بکەوێتە ژێر فشارەوە، ئەمە ئەگەر وەها بێت بۆ کورد باشە. چونکە هەوڵی ئارامی لە قازانجی کورد نەبوو، بە تایبەتی لە عێراق. چواردە، کورد لە ڕوی مرۆییەوە لە فەلەستینیەکان دەچێت، لە روی جیوپۆلەتیکیەوە ڕەنگە زیاتر سودمەندبێت کە ئەمریکا بایەخ بە ناوچەکە بدات، نەک فەرامۆشی بکات وەک یەک دوو ساڵی رابوردوو بینیمان. بەڵام پێویست ناکات کورد پشتیوانی هیچ لایەک بێت، بە فەرمی.
درەو: بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی سازكرد، دیاریكردنی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەسەر پێشنیازی سەرۆكی یەكێتی دەبێت، بەڵام لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دیاری ناكرێن و لە كۆبوونەوەی داهاتوودا دیاری دەكرێن. بەپێی مادەی (32)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ژمارەی ئەندامانی (12- 14) ئەندامی سەركردایەتی دەبێت و لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەوە دیاری دەكرێت و لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پەسەند دەكرێت. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دیاری ناكرێن بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لەم ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی كە چانسیان هەیە بكرێنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی (12-14) كەسیان دەكرێنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە كۆبوونەوەی داهاتوو: • قوباد تاڵەبانی • نزار ئامێدی • ستران عەبدوڵا • رێواز فایەق • هاوڕێ دارۆ شێخ نوری • یوسف گۆران • عیماد ئەحمەد • شاناز ئیبراهیم ئەحمەد • ئاسۆ مامەند • رەفعەت عەبدوڵا • دەرباز كۆسرەت رەسوڵ • شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ • د. جوان ئیحسان • شاڵاو عەلی عەسكەری • خەسرەو گوڵ محەمەد • بورهان سەعید سۆفی رەفعەت عەبدوڵا
مەریوان وریا قانع (هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) کێشەی فەلەستینییەکان و ئیسرائیل تەمەنی لە سەد ساڵێک نزیکدەبێتەوە. لەدوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، لە ساڵی ١٩٤٨دا، پەیوەندییەکی خوێناوی و دوژمنکارانە ئەم دەوڵەتە بە فەلهستینییەکان و فەلەستینییەکانیش بە ئیسرائیلەوە، گرێئەدات. جەوهەری کێشەکەش لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە میلەتێک نەک تەنها خاکەکەی داگیرکراوە، بەڵکو خۆیشی دەرکراوەو ملیۆنانیان وەک پەناهەندە بە جیهاندا بڵاوکراونەتەوە. ترسناکترین شتێکیش لە مێژووی ئەم کێشەیەدا دروستبووبێت گۆڕانی کێشەکەیە لە کێشەیەکی ئینسانییەوە بۆ کێشەیەکی دینیی، لە مەسەلەی راونانی میلەتێک و داگیرکردنی خاکەکەیەوە، بۆ پێکدادانی دوو دین و دوو خودا. ئەوەی لەم گۆڕانکارییەدا دروستدەبێت پەیوەندییەکی نەفیکەرە کە هەر لایەنێکیان بەناوی دینێک و خودایەکەوە، بەشەکەی تریان رەتدەکاتەوەو ئەمیان ئەویتریان بە دەستدرێژیکردن بۆسەر خوداو موقەدەساتی دینەکەی خۆی، تاوانباردەکات. وەک فەیلەسوفی روسی ئیسحاق دویتشر دەڵێت کێشەکە لە جەوهەردا کێشەی بەریەکەوتنی دوو قوربانییە لە قوربانییەکانی سەدەی بیستەم، لەگەڵ یەکدا. جولەکە وەک قوربانیی ژمارە یەکی دوای جەنگی جیهانی دووهەم، کە نازییەکان بەشێوەیەکی سیستماتیک پلانی لەناوبردنی یەکجارەکیان داڕشت و زیاد لە ٦ ملیۆنیان لێکوشتن. بەسەرهاتی ئەو ژورانەی نازییەکان بە غاز جولەکەکانیان تیادا دەخنکاند، لە بەسەرهاتە هەرە ناشیرینەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە. قوربانی دووهەمیان ئەو فەلەستینیانەن کە لەسەر خاکەکەی خۆیان کوژران و دەکران و ماڵەکانیان داگیرکران، کران بە میلەتێکی بێخاک و بێنیشتیمان. گۆڕینی ئەم کێشەیە، بۆ کێشەی جەنگی نێوان دوو دین و دوو خوداو دوو موقەدەس لەگەل یەکتریدا، ئەو کارەساتە گەورەیەیە کە بەسەر ئەم مەسەلەیەدا هاتووە. ئێستا با بێینە سەر ئێستا. بێگومان ئەوەی فەلەستینییەکان لەم دوو رۆژی رابردوودا ئەنجامیاندا، لەڕووی تەکتیک و لێزانیی و زیرەکیی سەربازییەوە، لەڕووی پلان بۆدانانی وردەوە، کەم وێنەیە. گرنگترین رووداوی ناو پەیوەندیی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانە بە درێژایی مێژووی دروستبوونی کێشەکە. بەڵام لەپشتی ئەم شارەزایی و لێزانیی و زیرەکییە سەربازییەوە، عەقڵیەتێکی دینیی دواکەتوو کاردەکات کە یاریکردن بە ژیان و مردنی مرۆڤەکان ئاڕاستەی دەکات. عەقڵیەتێک توانای بیرکردنەوەی عەقڵانیی و توانای رێزگرتنی ژیانی مرۆڤەکانی نییە، لەڕاستیدا یاری بە ژیانی هەزاران هەزار مرۆڤەوە دەکات و لەبەردەم هاوکێشەیەکی ترسناکدا دایاندەنێت: یان سەرکەوتنێکی وەهمی یان مردنێکی راستەقینەی تێکەڵ بە وێرانکارییەکی گەورەو کەموێنە. ئیسرائیل دەوڵەتێکە توانای وێرانکردنی چەندانجاری هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە، توانای ئەوەی هەیە هەموو ناوچەکە، لە دەریاوە بۆ دەریا، بکات بە گۆڕستانێکی گەورە. ئیسرائیل نەک تەنها دەوڵەتێکی خاوەن چەکی نەوەوەیە، بەڵکو لەئێستادا عەقڵیەتێکی دینیی ترسناک، بە هەمان رادەی عەقڵیەتی دینیی هێزە دینییەکانی فەلەستین، بەڕێوەیدەبات. لە ئێستادا تێکەڵبوونی لۆژیکی دین و لۆژیکی هێز بەیەکتری، لۆژیکی باڵادەستی کارکردنی ئیسرائیلە وەک دەوڵەت. ئەوەی دەیبینین دروستبوونی دۆخێکی دینیی مارەکراوە لە هێز، تیایدا هەم فەلەستینییەکان و هەم ئیسرائیلییەکان ئامادەن تا لەناوبردنی یەکتری لەگەڵیەکدا بجەنگن. ئەمیان ئامادەیە ئەویتریان لەناوببات. ئەو ئوسوڵیەتە دینییەی لەناو حکومەتەکەی ناتانیاهۆدا ئامادەیەو ئەو ئوسوڵیەتە دینییەش کە حەماس و هێزە ئیسلامییەکانی تر ئاڕاستە دەکات، لەیەک سەرچاوەوە هێز وەردەگرن: عەقڵیەتێکی دینیی کە بە زمانێکی خوێناویی و نەفیکەر قسەدەکات. بە بۆچونی من لە رۆژانی داهاتوودا کارەساتی گەورە، هێجگار گەورە، دەبینین ئەوەیشی بەر لە هەمووان زیانی قورس و گەورەی بەردەکەوێت فەلەستینییەکان دەبن، بە تایبەتی خەڵکی بێپەناو بێکەس و گەمارۆدراوی غەزە. لەرۆژانی داهاتوودا تاوانی گەورەتر و ئیهانەی زیاتر بە مرۆڤ و خوێنی رژاوی زیاتر، دەبینین. ئەگەری دروستبوونی کێشەی ناوچەیی گەورەش لە ئەگەرە بەهێزەکان دەبێت. غەزە کامپێکی گەورەیە، مرۆڤەکانی ناوی بەدبەخترین و چارەڕەشترین مرۆڤەکانی سەر ئەم ئەستێرەیەن، کامپێکی قەرەباڵغی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە، خراپترین شوێنێکی سەر ئەم ئەستێرەیەیە، بۆ ژیان. لەسەرێکەوە گیریان بەدەستی دڵڕەقیی و نائینسانیەتی حکومەتە دینییەکەی ناتانیاهۆوە خواردوە، لەسەرێکی دیکەوە بەدەستی حوکمڕانییە دینییەکەی حەماس و هێزە ئیسلامیی ناعەقلانیی و ستەمگەرەکانی، ترەوە. ئەوەی لە غەزەدا لەدایکدەبێت دەکەوێتە بەر غەزەبی دوو هێزی دینیی جیاواز، بەڵام هاوشێوەو لەیەکچوو. فەلەستینییەکان هاوکات، وەک ئێمە، لەناو خۆیاندا دابەش و پارچەپارچەو لێکترازاون، غەزە حەماس داگیریکردوەو زیفەی غەربیش گروپەکەی سەر بە یاسر عەرەفاتی جاران. دوو حکومەتی خراپ، دوو شێوازی حوکمڕانیی ستەمگەر. دواهەمین هەڵبژاردنێک ئەنجامیاندابێت نزیکەی ٢٠ ساڵێک لەمەوبەربوو، بێگومان هەڵبژاردنێکی پر تەزویرو فشارو گەندەڵکاریی. وەک وتم مەسەلەی فەلەستین یەکێکە لە مەسەلە گرنگ و رەواکانی جیهانی ئەمڕۆ، میلەتێک نیشتیمانەکەی دزراوەو ملیۆنانیشیان ناچارکراون لەناو کەمپی پەناهەدەییدا لە چەندان وڵاتی جیاوازی جیهاندا بژین، کە تیایاندا وەک مرۆڤی پلە سێ و پلە چواری بێماف و بێڕێز، ماماڵەبکرێن. ئەوانەی لە غەزەو زیفەی غەربیدا دەژین، لە دۆخێکی تەواو نائینسانیی قورسدا دەژین، ژیانیان کەوتۆتە ژێر ڕەحمەتی چەند هێزێکی ستەمگەرو چاوەرێی دەستی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانن بۆ بەردەوامیدان بەو ژیانە سەختەی تێیکەوتون. هەرچی ئەو فەلەستینییانەی ترە کە لە دوای ساڵی ١٩٤٨و لەدوای جەنگی ١٩٦٧ەوە، رایاننەکردو شوێنەکانی خۆیان بەجێنەهێشت، لەناو گوندو شارەکانی خۆیاندا مانەوەو ئیسرائیل وەک دەوڵەت حوکمیان دەکات، نەک پلەی هاوڵاتییان لەناو ئیسرائیلدا نییە، بەڵکو وەک هەڕەشەیەکی ناوەکیی بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل، کە بووە بە دەوڵەتی دینیی جولەکە، سەیریان دەکرێت و مامەڵەدەکرێن. ئەم دۆخە وای لەزۆر کەس کردوە باوەڕیان وابێت ئیسرائیل دەوڵەتێکی «ئاپارتهاید»بێت، واتە دەوڵەتێک بە لۆژیکی عونسریەتی دینیی کاربکات و بەو لۆژیکە مامەڵەی دانیشتوانە ناجولەکەی خۆی بکات. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی مەسەلەی فەلەستین ئەوەیە کە بووە بە ململانێیەکی سەختگیر، ئەوەی بە ئینگلیزیی پێیدەڵێن Intractable conflic. واتە کێشەکە نەک تەنها بووە بە ململانێیەکی چارەسەرنەکراو، بەڵکو بووە بە کێشەیەک کە بەرەنگاریی هەموو چارەسەرکردنێکیش دەبێتەوەو ناهێڵێت چارەسەربکرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دۆخەش ئەوەیە زیاد لە هێزو لایەنێک دەستیانتێدایەو هەریەکێکیشیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان، بەکاریدەهێنن. ناسیۆنالیستە دیکتاتۆرەکانی دونیای عەرەبی، لە جەمال عەبدولناسرەوە بۆ سەدام حوسەین، ئیسلامییەکانی ناوچەکە لە خومەینییەوە کە دەیگوت رێگای گەیشتن بە قودس بە بەغدادا تێدەپەرێت، بۆ ئەردۆگان و عەلی باپیرو سەلاحەدین بەهادینی خۆمان، هەموویان خۆیان بە خاوەنی ئەم مەسەلەیە دەزانن و هەریەکەیان بە جۆرێک نان و پیازی سیاسیی و دینیی پێوەدەخۆن. بە دیوی ئەودیویشدا هێزە کۆنزەرڤاتیڤ و راستڕەوەکانی ئەوروپا، تا بە سەرۆکە جیاوازەکانی ئەمریکا دەگات، خۆیان بە براو کەسوکاری ژمارەیەکی دەوڵەتەکەی ئیسرائیل دەزانن. ئەم دۆخە وایکردوە چارەسەرکردنی کێشەکە زەحمەت و زەحمەتتر ببێت. لە بنەڕەتیشەوە هەر چارەسەرێک بۆ کێشەکە بەبێ داننان بە بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەلەستینییەکان، یاخود گۆڕانی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ دەوڵەتێکی نادینیی کە هەموو دانیشتوانەکەی وەک هاوڵاتی یەکسان، مامەڵەبکات، نرخی نابێت و تەمەنی کێشەکەش درێژو درێژتر دەکاتەوە. حەماس و ئیسلامییەکان دەیانەوێت دەوڵەتێکی دینیی دروستبکەن کە تیایدا خوداو دین رازیبکەن، نەک خەڵکی وڵاتەکە، ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە هێزە دینییەکانی ئیسرائیل دەیانەوێت و سەپاندوشیانە. وەکچۆن حوکمڕانییەکەی حەماس حوکمڕانییەکی ئوسوڵیی ستەمگەرە، حوکمڕانییەکەی دەوڵەتی ئیسرائیلیش حوکمڕانییەکەی دینیی ستەمگەرە. ئەوان لەباتی دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلام دەوڵەتی جولەکەو لەباتی خودای ئیسلام خودای جولەکە رازیدەکەن. ئەوەی لەم ساتەدا پێویستە ئەو لانیکەمی عەقڵانیەتێکی سیاسییە کە رێ لە بەرپابوونی جەنگ و خوێنڕشتنێکی گەورەی تر بگرێت. ئەوەی پێویستە جۆرێکە لە بیرکردنەوەی نادینییە بتوانێت کوتانی ئەو تەپڵی تۆڵەکردنەوەو شەهادەت و ژوانگرتنە لەگەڵ مردندا، راوەستێنێت کە پرۆپاگەندەی بۆ دەکرێت. ئەوەی پێویستە ئەو شتەیە کە ئەمڕۆ نە لای حکومەتەکەی ناتانیاهۆ لە ئیسرائیل و نە لای حەماس و دۆستە ئیسلامییەکانی بوونی هەیە: عەقلانیەتێکی سیاسیی ژیانی مرۆڤەکانی لەهەموو شتێکی دیکە بەلاوە پیرۆزتربێت. ئەوەی لەم ساتەدا قسەدەکات ریتۆریک و زمانێکی ئینشاییە کە لە هەموو وشەیەکییەوە خوێندەرژێت، خوێنێکی زۆر. حەماس بە زمانی یان رزگاردەبین و خواستی خوا بەجێدەهێنین یان شەهیددەبین و دەچین بۆ بەهەشت، قسەدەکات. ناتانیاهۆ دەیەوێت دەرسی حەماس دابدات و هەموو غەزە وێرانبکات، ئیسلامییەکانی لای ئێمەش دەیانەوێت پزیشک بنێرن بۆ غەزەو ئێمە وەک میلەتێکی موسڵمان بکەن بەگژ ئیسرائیلدا، وەک دەوڵەتێکی جولەکە، هتد... لەناو رێزمانی ئەم قسانەدا خوێنێکی زۆر، هێجگار زۆر، بۆ ڕشتن بەڕێوەیە. جەنگێک لە دەرگای مێژووی ئەو ناوچەیە دەدات کە تیایدا هەزاران هەزار مرۆڤ، منداڵ و پیرو ژن و پیاوی بێتاوانی تێدا دەکوژرێت. نابەرپرسترین زمانێک لەم ساتەدا بدوێت، ئەو زمانە دینییە کە مەسەلەی فەلەستین و ئیسرائیلی گۆڕیوە بۆ مەسەلەیەکی دینیی، بۆ جەنگی نێوان دوو دین و دوو خوداو دوو موقەدەس.
بە ژمارە: 🔻لە (ملیۆنێك و 255 هەزار) موچەخۆری هەرێم 🔻بەغداد دانی بە (682 هەزار) فەرمانبەری هەرێمدا ناوە 🔻بەغداد دانی بە (54%)ی موچەخۆرانی هەرێمدا ناوە درەو: - ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم: (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر - ئەوەی لای بەغداد دانپێدانراوە: ( 658 هەزارو 189) فەرمانبەرە + (23 هەزارو 840) پێشمەرگە - واتا (682 هەزار) فەرمانبەر بەرێژەی (54%) لای بەغداد دانپێدانراوە بەم شێوەیە: • ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم: (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر • ژمارەی فەرمانبەر: (752 هەزارو 959) كەس بەرێژەی (60%) • فەرمانبەری مەدەنی: 430 هەزارو 231 • سەربازی: 217 هەزارو 979 • پۆلیس و ئاساییش: 104 هەزارو 699 • ژمارەی موچەخۆر: 502 هەزارو 364) كەس بەرێژەی (40%) • خانەنشینی: 246 هەزرو 269 • چاودێری كۆمەلایەتی: 159 هەزارو 158 كەس • شەهیدان: 96 هەزارو 937 واتا لە كۆی (ملیۆنێك و 255 هەزارو 273) موچەخۆر واتا (682 هەزار) فەرمانبەر لە بەغداد دانپێدانراوە، واتا (573) هەزار موچەخۆری هەرێم ناویان لە بەغداد نیە واتا (46%)یموچەخۆرانی هەرێم ناویان لای بەغداد نیە، كە بەشێكی خانەنشینان ژمارەیان ( 246 هەزرو 269) كەسە و چاودێری كۆمەلایەتی (159 هەزارو 158 ) كەس و شەهیدان و ئەنفالكراون ( 96 هەزارو 937) كەس و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان. 🔸ژمارەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم 🔹پێشمەرگەو ناوخۆ: 217 هەزارو 979 كەس 🔹 پۆلیس و ئاساییش:: 104 هەزارو 699 كەس 🔹 خانەنشینی سەربازی: 110 هەزارو 729 كەس كۆی گشتی هێزی سەربازی: 433 هەزارو 407 كەس 🔸موچەی مانگانەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان: 🔹وەزارەتی ناوخۆ : 178 ملیار و 489 ملیۆن دینار 🔹وەزارەتی پێشمەرگە: 133 ملیار و 61 ملیۆن دینار 🔹ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگا: 62 ملیارو 997 ملیۆن دینار 🔹خانەنشینی سەربازی: 75ملیار و 630 ملیۆن دینار 🔹كۆی گشتی: (450 ملیارو 177 ملیۆن) دینارە، دەكاتە 48%ی كۆی موچەی موچەخۆران كە بۆ مانگێك (944 ملیار) دینارە