سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە ساڵی 2024

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 شوبات 2025

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە ساڵی 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


راپۆرت: درەو

? ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، دواترینیانی بۆ مانگی کانونی یەکەمی (2024) لە (21/1/2025) بڵاوکردەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی کە بۆ (12) مانگی ساڵی (2024) بڵاوی کردوونەتەوە،؛
? لە ساڵی (2024)دا ئامارەکان دەگاتە (320 هەزار و 459) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (287 هەزار و 949) گرێبەستیان بە ڕێژەی (90%) لە دادگاکان و (32 هەزار و 510) حاڵەتیان بە ڕێژەی (10%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
? (72 هەزار و 842) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (75%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (54 هەزار و 846)ی کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (25%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (17 هەزار و 996) کەیس بووە.
? دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
? دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.   


یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق لە ساڵی 2024
رۆژی (21/1/2025) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛
# کانونی یەکەمی (2024) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (28 هەزار و 980) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، هاوکات ژمارەی جیابوونەوە کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە (5 هەزار و 99) حاڵەتی جیابوونەوە.
بە گەڕانەوە بۆ ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2024 حاڵەتەکان لە تەواوی ساڵەکەدا دەگاتە (320 هەزار و 459) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (72 هەزار و 842) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛
# لە کانونی دووەمی 2024 دا، (30 هەزار و 895) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (27 هەزارو 295) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 600) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە هەمان ماوەدا (7 هەزار و 453) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 843) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار 610) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە کانونی شوباتی 2024 دا، (29 هەزار و 119) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 793) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 326) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 324) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 764) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 560) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئازاری 2024 دا، (24 هەزار و 88) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 873) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 222) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 805) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 417) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی نیسانی 2024 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی ساڵی 2024، بەجۆرێک؛ (21 هەزار و 851) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (19 هەزارو 386) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 465) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لە کاتێکدا (4 هەزار و 537) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 360) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 177) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئایاری 2024 دا، (28 هەزار و 505) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 534) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 971) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 666) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 643) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 23) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە ئاماری حوزەیرانی 2024 دا، هاتووە؛ (23 هەزار و 324) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 168) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 156) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ڕێژەی جیابوونەوە بریتی بووە لە (4 هەزار و 779) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 251) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 528) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە ئاماری تەموزی 2024 دا، هاتووە؛ (26 هەزار و 62) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (23 هەزارو 302) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 760) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ڕێژەی جیابوونەوە بریتی بووە لە (6 هەزار و 344) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 782) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 562) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئابی 2024 دا، (16 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 608) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 79) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (5 هەزار و 402) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 661) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 741) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە ئاماری مانگی ئەیلولی 2024 دا، هاتووە؛ (29 هەزار و 909) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (26 هەزارو 91) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 818) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە مانگی ناوبراودا ڕێژەی جیابوونەوە بریتی بووە لە (6 هەزار و 586) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 680) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 906) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە تشرینی یەکەمی 2024 دا، هاتووە؛ (34 هەزار و 951) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (31 هەزارو 456) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 495) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ڕێژەی جیابوونەوە بریتی بووە لە (6 هەزار و 696) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 667) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 29) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە ئاماری مانگی تشرینی دووەمی 2024 دا، هاتووە؛ (26 هەزار و 88) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (23 هەزارو 121) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 967) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ڕێژەی جیابوونەوە بریتی بووە لە (5 هەزار و 734) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 540) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 194) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە ساڵی (2024)دا دەگاتە (320 هەزار و 459) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (287 هەزار و 949) گرێبەستیان بە ڕێژەی (90%) لە دادگاکان و (32 هەزار و 510) حاڵەتیان بە ڕێژەی (10%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (72 هەزار و 842) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە (75%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (54 هەزارو 846)ی کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (25%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (17 هەزار و 996) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))

خشتە و چارتی ژمارە (1)
 
دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی 2024
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە چارت و خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە؛
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.
هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.   

خشتەو چارتی ژمارە (2)

سەرچاوەکان؛
•    ڕاگەیەیندراوەکانی (ئەنجومەنەی باڵای دادوەری عێراق) مانگانە لە ساڵی 2024؛
https://sjc.iq/statistics/

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

داهاتی نەوت لە مانگی سێدا زیادی كردووە؛ لەدانوستانداین بۆ بەكارهێنانی بۆری وڵاتانی كەنداو

null
٣١ ئازار ٢٠٢٦

عێراق لە ڕێگەی سووریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کرد

null
٣١ ئازار ٢٠٢٦

سێ قۆناغەکەی چەنگی ئێران