سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نوسراوێكی كۆمسیۆن كۆنفرانسی گۆڕان دوادەخات" پەلەمەكەن"

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 کانوونی دووەم 2025

نوسراوێكی كۆمسیۆن كۆنفرانسی گۆڕان دوادەخات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە واژۆی د. هەیمان تەحسین بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسیەكان نوسراوێكی ئاراستەی "گۆڕانی كوردسات" كردووەو دەڵێت پەلەمەكەن لە ئەنجامدانی بەستنی كۆنفرانسی حزبتان، لەوبەروارەی دیاریتانكردووە كە رۆژی یەكشەممە 2/2/2025 ئەویش لەبەر ئەوەی داوایەك لەلایەن دەستەی گشتی گۆڕانەوە پێشكەشی كۆمسیۆن كراوە.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی "گۆڕانی كوردسات" كە بۆ (درەو) قسەیان كرد دەڵێن: ئەو نوسراوەی كۆمسیۆن داوا دەكرێت پەلە نەكرێت لە ئەنجامدانی كۆنفرانس بەڵام بە مانای هەڵوەشانەوە نایات و لەداهاتوودا جارێكی تر بە واژۆی رێكخەری گشتی نوسراو ئاراستەی كۆمسیۆن دەكرێتەوە بۆ بەستنی كۆنفرانس.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەك لە  "گۆڕانی گردی زەرگەتە" بە (درەو)ی راگەیاند: نوسراوەكە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنفرانسەیە كە "گۆڕانی كوردسات" بە نیازبوو لە رۆژی یەكشەممە بیبەستێت، ئەویش لە ئەنجامی تانەی دەستەی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ل فەرمانگەی حزب و رێكخراوە سیاسیەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.
ئەو سەرچاوەیەكی "گۆڕانی گردی زەرگەتە" دەڵێت ئێمە رۆژی 22ی شوبات لە گردی زەرگەتە كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو لەگەڵ ئێمەیە.

لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر گۆڕانی "گەڕەكی كوردسات"  بەسەرۆكایەتی دانا ئەحمەد مەجید و گۆڕانی "گردی زەرگەتە" بەسەرۆكایەتی چیا نەوشیروان مستەفادا دابەش بووە" لە نێو ئەو دابەشبوونەدا بەشێك لە ئەندامانی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی لەگەڵ گۆڕانی "گەڕەكی كوردسات"ن كوێستان محەمەد و كەمال موسلیم و بەشێك لە بەرپرسانی گۆڕان لە حكومەت لەگەڵ ئەم بەشەی گۆڕانن، ئەگەرچی ئەم بەشەی گۆڕان بڕیاری كشانەوەی داوە لە حكومەت بەڵام ئەندامانی بەردەوامن لە حكومەت، بەشێكیش لە ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتمانی لەگەڵ "گۆڕانی گردی زەرگەتە"ن لەگەڵ سەرۆكی تیمی حكومەتی بزووتنەوەی گۆڕان دانا ئەحمەد مەجید و بەشێك لە بەرپرسانی گۆڕان لەناو حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێیەكان، ئەم بەشەی گۆڕان بڕیاری كشانەوەیان نەداوە لە حكومەت، بەشێك لە جڤات و ئەندامانی تیمی حكومەت لە لای گۆڕانی "گردی زەرگەتەن" لە وەزیرەكان (دانا عەبدولكەریم). بەشێكی تر لە ئەندامانی جڤات و تیمی گۆڕان لە حكومەت لە لەگەڵ گۆڕانی "گەڕەكی كوردساتن" وەك (كوێستان محەمەد و كەمال موسلیم)، ئاوات شێخ جەناب وەزیری داراییش لەگەڵ هیچ لایەكیاندا نیە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٨ تەممووز ٢٠٢٦

ئایا ناکۆکیی لایەنە کوردییەکان پێشمەرگە هەڵدەوەشێنێتەوە؟

null
١٧ تەممووز ٢٠٢٦

تۆم باراك: عەلی زەیدی توانای گۆڕینی ئاڕاستەی رابردووی هەیە

null
١٧ تەممووز ٢٠٢٦

نۆ پێشمەرگەی كۆمەڵە شەهیدبوون