وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی رێباز حەملان دەداتەوە
2025-01-29 07:22:51
درەو:
وەزارەتی دارایی عێراق لە رونكردنەوەیەكدا وەڵامی رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، چونکە ئێمە دەمانەوێت ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکەین کە زیاتر لە ساڵێکە دەریکردووە و هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە.
رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق:
وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوە دەدات کە لێدوانەکەی بەڕێز ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی لە وەڵامی ئەوەی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
- وەزارەتی دارایی روونیدەكاتەوە، ئێمە پیشەییانە مامهڵهی لهگهڵ موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستاندا كردوه و ههمان مامهڵهیه لهگهڵ وهزارهتهكانی دهوڵهتی فیدڕاڵی و ئهو رێكارانهی كاری پێدهكرێت لهگهڵ ههرێمی كوردستانیش جێبهجێ دهكرێت.
- دوبارەی دەکەینەوە و کە وەزارەتی دارایی هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتە نییە چونکە دەمانەوێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی كه زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر دهرچوه، جێبەجێ بکەین، بهڵام تا ئێستا هەرێم هیچ داتایەکی نەداوەتە وەزارەت سەبارەت بە خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکان
- هۆکاری دواکەوتنی موچهی هەرێم بۆ جیاکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەیە کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون بۆیە وەک چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە و بەبێ دواکەوتن، زیاتر لە 10 ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی تیمێکی فەرمانبەرانی وەزارەت لە ژمێریاری، بودجە، ڕەوانە کردوه، بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێم بەمەبەستی وردبینی لە لیستەکان و جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە 26ی ساڵی 2019 وەک هەموارکراو، حیسابکردنی بڕە پارەکە لە دوایین زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان و حیسابکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت، هەروەها لێدەرکردنی خانەنشینە کۆنەکان لەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە؛ کە ژمارەیان زیاتر لە 29 هەزار فەرمانبەرە
- داوا له ههرێم دهكهین كه ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن و یاساکانی هەرێم دەیانگرێتەوە، کۆپییەکی ئەو یاسایانەشمان ڕادهست بكات بۆ ئەوەی مانگانە لە لیستەکان دورنەخرێنەوە
- پرسی (تهوتین) زۆر پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و پشت نەبەستن بە لیستە کاغەزییەکان بۆ ئەوەی دەستبەجێ موچەکە بگاتە دهستی ئەو کەسانەی کە مافی خۆیانە، ئەوەش مافێکە کە بهپێی دەستور بۆ هەمو فەرمانبەرێک مسۆگەر کراوە، ههربۆیه وەزارەتی دارایی فیدراڵی زیاتر لە جارێک ڕونیکردوهتەوە کە هۆکاری ئەم دواکەوتنە نییە، بەڵکو هەرێمە