سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەرهەم و داهاتی کێڵگە نەوتییەکان لە ساڵی 2024 دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 شوبات 2025

بەرهەم و داهاتی کێڵگە نەوتییەکان لە ساڵی 2024 دا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوە ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوتی هەرێم، لە ساڵی 2024؛
# لە (8) کێڵگەی نەوتییەوە، نەوت بەرهەم هێنراوە.
# تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بووە لە (311 هەزار و 491) بەرمیل.
# کۆی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان (114 ملیۆن و 5 هەزار و 815) بەرمیل بووە.
# داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (3 ملیار و 841 ملیۆن و 484 هەزار و 635) دۆلار.
# تێکڕای بەرمیلێک نەوت بە نزیککراوەیی بریتی بووە لە (33 دۆلار و 69 سەنت)، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق لە ڕێی سۆمۆوە تێکڕا بە (81 دۆلار و 70 سەنت) بەرمیلێک نەوتی فرۆشتووە
# ئەگەر بەغدا نەوتی هەرێمی بفرۆشتبا کۆی داهاتەکەی لە بری (3 ملیار و 841 ملیۆن) دۆلار، (9 ملیار و 324 ملیۆن) دۆلار دەبوو


تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم لە ماوەی ساڵی 2024دا
تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم لە ماوەی ساڵی 2024دا لە 8 کێڵگەی بەرهەمهێنی نەوتەوە بریتی بووە لە (311 هەزار و 491) بەرمیل، کۆی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان لەو ساڵەدا (114 ملیۆن و 5 هەزار و 815) بەرمیل بووە. لەم بڕە (33 ملیۆن و 74 هەزار و 566) بەرمیلی بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان بووە، کە دەکاتە ڕێژەی (29٪)ی هەموو بەرهەم، ئەوەشی بۆ حکومەت ماوەتەوە (80 ملیۆن و 931 هەزار و 249) بەرمیل بووە بە ڕێژەی (71٪).
هەر وەک لە خشتەکەی خوارەوەدا هاتووە، ئاستی بەرهەمی ڕۆژانەو کۆی بەرهەم و پشکی کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمیش کێڵگە بە کێڵگە جیاکراوەتەوە.

کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە ماوەی ساڵی 2024دا
لەماوەی ئەمساڵدا داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (3 ملیار و 841 ملیۆن و 484 هەزار و 635) دۆلار، لەم بڕەش هەموو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت (ملیارێک و 121 ملیۆن و 893 هەزار و 406) دۆلار داهاتی نەوتیان بووە. هەرێمی کوردستانیش بڕی (2 ملیار و 719 ملیۆن و 591 هەزار و 229) دۆلاری بۆ ماوەتەوە لە داهاتی نەوت.
تێکڕای بەرمیلێک نەوت بە نزیککراوەیی بریتی بووە لە (33 دۆلار و 69 سەنت)، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق لە ڕێی سۆمۆوە تێکڕا بە (81 دۆلار و 70 سەنت) بەرمیلێک نەوتی فرۆشتووە.
واتە بە جیاوازی (48) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، کۆی جیاوازییەکە لە ساڵی (2024)دا بۆ ئەو بڕەی هەرێم بەرهەمی هێناوە دەکاتە (5 ملیار و 472 ملیۆن و 279 هەزار) دۆلار.
بە مانایەکی دیکە ئەگەر بەغدا نەوتی هەرێمی بفرۆشتایە لە ساڵی (2024)دا ئەوا کۆی داهاتەکەی لە بری (3 ملیار و 841 ملیۆن) دۆلار، (9 ملیار و 324 ملیۆن) دۆلار دەبوو.
ئەم خشتەیەی خوارەوە داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2024)دا ڕوون دەکاتەوە.

 

دەقی راپۆرتەكەی روونبیین

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟