درەو میدیا: دەستەی دەستپاكی 256 فەرمانی دەستگیركردنو لێپێچینەوە بۆ بەرپرسانی عێراق دەردەكات. دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە ئاشكرایدەكات، كۆی ئەو فەرمانانەی لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بۆ دەستگیركردنو لێپێچینەوە دەریكردوون 9 وەزیرو 12 پەرلەمانتارو 11 پارێزگار و چەندین بەرپرسی تری گرتۆتەوە. فەرمانەكان بەمشێوەیە: • 2 وەزیر لە حكومەتی ئێستا. • 5 وەزیر لە حكومەتی پێشوو. • 2 وەزیر لە حكومەتی پێشووتر. • 10 پەرلەمانتاری ئەم خولە. • بریكاری وەزیرێكی حكومەتی ئێستا. • 3 بریكاری حكومەتی پێشوو. • 2 بریكاری حكومەتی پێشووتر. • پارێزگارێكی ئێستا. • 11 پارێزگاری پێشوو . • 118 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا. • 26 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای پێشوو. • 11 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای پێشووتر. • 32 بەڕێوبەری گشتی بانك كە 19 یان ئێستا بەڕێوەبەری گشتین لە وەزارەتەكانی نەوتو كارەباو پەروەردەو تەندروستیو پیشەسازیو دیوانی وەقفی سوننی. • 11 بەڕێوبەری گشتی پێشوو لە ئەنجومەنی وەزیرانو ئەمیندارێتی بەغدادو وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو تەندروستیو شارەوانییەكانو گواستنەوەو پیشەسازی. • دوو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر لەوەزارەتەكانی تەندروستیو گواستنەوە. دەستەی دەستپاكی عێراق لەبەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی ئەو فەرمانانەی بۆ بەرپرسە تۆمەتبارەكانی دەركردووە 256 فەرمانەو 221 فەرمانیان بانگهێشتكردنە بۆ لێپێچینەوە و 35 فەرمانیشیان دەستگیركردنە، كە 51 فەرمانیان جێبەجێكراوەو 68 تۆمەتباری تریش ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەو لایەنەكانی تری لێكۆڵینەوە كراون.
(درەو میدیا): ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق ئەو پیاوەی وەكو كاندیدی یەكێتی پۆستەكەی وەرگرتو ئێستا لە پارتییەوە نزیكە، دواجار خانەنشین كراو دیارنییە كێ شوێنەكەی پڕدەكاتەوە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق ئیمزای لەسەر نوسراوێك كرد بۆ خانەنشینكردنی ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانیو 58 ئەفسەری تر. بەپێی نوسراوەكە، ئەنوەر حەمەئەمینو ئەفسەرەكانی تر بەهۆكاری تەمەنەوە خانەنشین كراون. ئەنوەر حەمەئەمین كێیە ؟ لە ساڵی 2008وە فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراقە، وەكو كاندیدی یەكێتی ئەو پۆستەی پێدراوە. فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2017 تۆمەتباركرا بە گەندەڵیكردن لە گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی چیكی بۆ هێزی ئاسمانی عێراق، بەوهۆیەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرا، لەوكاتەوە رووی لە هەولێر كردووەو لەوێ دەمێنێتەوە، دەوترێت لەوكاتەوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووە، بەڵام پێدەچێت مێژووی پەیوەندییەكەی لەگەڵ پارتی كۆنتر بێت، چونكە ساڵی 2015 كاتێك بابەكر زێباری سوپاسالاری عێراق خانەنشین كرا، دەنگۆی دانانی فەریق روكن ئەنور حەمەئەمین لە شوێنەكەی بڵاوبوەوە، بەڵام كاتێك دۆسیەی ئەنفالی بۆ هەڵدرایەوە، پارتی لە كاندیدكردنی ئەنوەر حەمەئەمین بۆ پۆستی سوپاسالار كشایەوە. فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین ساڵی 1978 كۆلیژی سەربازی بە پلەی مولازم تەواوكردووە، ساڵی 1980 بووە بە فڕۆكەوان لە پۆلی چوارەمی هێزی ئاسمانی عێراقو لەماوەی جەنگی عێراق- ئێرانو جەنگی رژێمی بەعس دژ بە كورد، بەشداری زۆربەی شەڕەكانی كردووەو فڕۆكەوان بووەو فڕۆكەی هێلیكۆپتەری پێبووە. ئەم پیاوە تۆمەتبارە بەوەی بەهێلیكۆپتەرەكەیەوە بەشداری شاڵاوەكانی ئەنفالی كردووە لەدژی گەلی كورد كردووەو ناوی لە ریزبەندی ژمارەی (21)ی ئەو لیستەدایە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڵاویكردوەتەوەو داوای دەستگیركردنو سزادانیان دەكات. فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە ئاڕاستەی دەكرێن، ساڵی 2015 لە لێدوانێكدا وتی"من ئەگەر تاوانبار بم چۆن لەدوای روخانی رژێمەوە دوو پۆستی گرنگم لە وەزارەتی بەرگری پێدراوە، یەكێكیان پشكنەری گشتیو ئەوی تر فەرماندەی هێزی ئاسمانی..". ساڵی 1992 كە كوردستان دوای رزگاربوون لە دەستی رژێمی بەعس سەرقاڵی بنیادنانی پەرلەمانو حكومەت بووە، فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین لە بەغداد بووەو كۆلیژی فەرمانبەرانی عێراقی تەواوكردووە، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە، هەمان ساڵ وەكو فەرمانبەری تایبەت بە كاروباری پلاندانان لە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق دامەزرێندراوە. ساڵی 1996 پلەكەی بۆ (عەمید) بەرزكراوەتەوە، ساڵی 1999 كۆلیژی جەنگیی عێراقی تەواوكردووە، ساڵی 2000 كراوە بە بەڕێوەبەری سەلامەتی فڕۆكەوانی لە هێزی ئاسمانی عێراق. پاشان پلەكەی بۆ (لیوا) بەرزكراوەتەوە، ساڵی 2003 كە رژێمی سەددام حسێن روخا، فەریق روكن ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی بووە لە بێجی، واتە تا دواین سات كە رژێمی عێراق لەدەسەڵاتدا بووە، لە سوپای عێراق كاریكردووە. دوای روخانی رژێمی پێشووی لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە وەكو فەرماندەیەكی سوپای عێراق داوای هاوكاری لێكراوە، بەتایبەتیش لە پرسی چۆنیەتی دروستكردنی یەكەی ئاسایشی سەربازییەوە لە كەركوكو سلێمانیو تكریت، یارمەتی هاوپەیمانانی داوە لە دروستكردنی ئەنجومەنە سەربازییەكانی دوای روخانی رژێمی پێشوودا، لەچەندین كاری تردا هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان كردووە، كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكرد. فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین لەدایكبووی پارێزگای كەركوكەو بەمدواییە كە پارتیو یەكێتی كێشەیان لەسەر كاندیدی پارێزگاری نوێی كەركوك هەبوو، ناوی خرایە ناو ناوانەوە، بەڵام دواجار كاندیدنەكرا.
درەو میدیا: "ئێستا حكومەت چالاكتر و شەفافترە، فەرمانبەران باشتر لە جاران دەوام دەكەن، ئێستا گشت هاوڵاتیانی هەرێم ئەتوانن بزانن كە داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان چەندەو لە چی بوارێكدا خەرجدەكرێت" ئەمە وتەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە بەبۆنەی( 100 )رۆژی كاركردنی كابینەی نۆیەم، بڵاویكردەوە. گرنگترین ئەو خاڵانەی كە مەسرور بارزانی ئاماژەی پێكردن: 🔹ئێستا حكومەت چالاكتر ئەكتیفتربووە 🔹ئێستا حكومەتی هەرێم بەهێزتر و سەقامگیرترە 🔹بە دڵنیایی ئێستا حكومەت شەفافترە 🔹كەمكردنەوەی رێژەیەكی بەرچاوی رۆتین 🔹فەرمانبەران باشتر لە جاران دەوام دەكەن 🔹چاوپۆشی لە گەندەڵی هیچ كەس و لایەنێك ناكەین 🔹چەندین فەرمانبەر لەسەر گەندەڵی دراونەتە دادگا 🔹تا كۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ 50% زیاد دەكەین 🔹 ئێستا پرۆسەیەكی سەفافمان گرتۆتەبەر بەتایبەت لە بواری داهاتی سامانە سروشتییەكان 🔹بە شێوەیەكی بەردەوام داتاو زانیارییەكانمان خستۆتە روو 🔹ئێستا گشت هاوڵاتیانی هەرێم ئەتوانن بزانن كە داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان چەندەولە چی بوارێكدا خەرجدەكرێت كابینەی نۆیەمی حكومەتی هرەێمی كوردستان لە 7ی تەموزی 2019 سوێندی یاسایی خوارد كە دەكاتە ( 147 ) رۆژ. پێشتر و لە (100) رۆژەی تەمەنی كابینەی نۆیەمی ( درەو میدیا) راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە. لینكی راپۆرتەكەی درەو میدیا دەقی وتاری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100رۆژ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵم ئەمڕۆ دوای تێپەربوونی سەد ڕۆژی کارکردن بە سەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم گوتارەتان پێشکەش بکەم. لە ڕۆژی سوێندخواردنی کابینەکەمان لە پەرلەمان، ئاماژەم بەوەکرد، کە ئەرکێکی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام وتمان پشت بەخوا و متمانەی هاوڵاتیانمان، دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببین و ئەم قۆناغە تێپەڕێنین. خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرەدا ڕایدهگهینم، بە بڕوای ئێمە قۆناغی باشمان بڕیوە و ڕەوتی کارەکانمان کەوتووەتە سەر ڕاستەڕێ و دەسکەوتی بەرچاو بەدی هاتوون. من پێشتریش باسمکردووە، ئێمە حکومەتێکمان دەوێت، خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات، ئێمە پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و حکومەتێک کە خزمەتی خەڵک بکات، نەک بە پێچەوانەوە، ئەمەش بنەمای کارکردنمان بووە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونمانەوە. ئێمە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەشزانم هاووڵاتیان چاوەڕوانی زیاتریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. بەڵام بێگومان ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی، پێویستی بە کاتی زیاتر و زەمینەی لە بارتر هەیە. پشتیوان بە خوا و هاووڵاتیان، ئومێدمان زۆرە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاست چاوەڕوانی ئێوەدا بێت. بێگومان تێپەربوونی سەد ڕۆژ، تەنیا دەسپێکێکە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە لە سەد ڕۆژی دەستپێکدا، کاری بەرچاومان کردووە و لە چەندین بواری گرنگدا پێشکەوتنی باش بەدی هاتوون. بۆ نموونە باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەروەها گەڕاندنەوەی شەفافییەت و دڵنیایی زیاتر لە بواری داهاتی گشتی و ناوخۆ و نەهێشتنی ڕێژەیەکی بەرچاوی ڕووتین، دەتوانین بڵێین بە گشتی حکومەت چالاکتر و ئەکتیڤتر بووە. دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم، ئێستا کوردستان بەهێزتر و سەقامگیرترە و حکومەتیش شەفافترە. ئێمە هیوادارین بە بەردەوامبوون لەم پلان و ڕێکارانەی کە گرتوومانەتەبەر، لە چەند ساڵی داهاتوودا دەسکەوتی زۆر گەورەتر بەدەست بهێنین. هاووڵاتیانی بەڕێز: بەر لەهەموو شتێک، هەر حکومەتێک بیەوێت خزمەتی خەڵک بکات، پێویستە حکومەتێکی ڕوون و شەفاف بێت. لە بارەی داهاتی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە سەرەتای کاری ئەم کابینەیەوە، بڕیاردرا بە کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە جۆرێک کە بزاندرێت داهاتی حکومەتی هەرێم چەندە، هەروەها بۆ خەرجییە پێویستییەکانیش بەرچاومان روون بێت. لە سەر ئەم بنەمایە، پلانمان داناوە بۆ زیاترکردنی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی بە پێی پێویستی. ئەم رێکارانەش هاوتەریب بوون لە گەڵ ڕەچاوکردنی پێداویستی دارایی وەزارەت و فەرمانگەکان. تا ئێستا توانیومانە داهاتی ناوخۆمان زیاد بکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەی 50٪ زیاد بکەین، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە و دانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج، کە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی بێت و بتوانێت، داهات بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان دابین بکات. ئێستا سەرقاڵێ ڕێکخستنەوەی باجین لە هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، هەموو ئەو ڕێکارانەی ڕاگرتووە، کە ببوونە هۆی ئەوەی هەندێک کەس و کۆمپانیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باجدان ببەخشرێن. ئێستا خەرجییەکانی حکومەتیش، زیاتر بەداواداچوونیان بۆ دەکرێت و لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆنترۆڵێکی ناوەندییەوە، چاودێرییەکی وردی خەرجییە گشتییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین داهاتی گشتی بە فیڕۆ نادرێت و خەرجیە گشتییەکانیش بە پێی پێداویستییە لە پێشینەکان بێت. ئێستا خەرجییەکانی حکومەتیش، زیاتر بەداواداچوونیان بۆ دەکرێت، دەمانەوێت دڵنیابین ئەو خەرجیانە، بە شێوەیەکی دروست و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا خەرج دەکرێن. هەر پەیوەست بە داهاتە گشتییەکانی حکومەتەوە، پرۆسەیەکی شەفافمان گرتووەتەبەر، بەتایبەت لە بواری داهاتی سامانە سرووشتییەکان. بە شێوەیەکی بەردەوام داتا و زانیارییەکانمان خستووەتەڕوو. ئێستا گشت هاووڵاتیان دەتوانن بزانن، داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانمان چەندە و لە چ بوارێکدا خەرج دەکرێت. • •لە بابەتی پەیوەندیدار بە پرسی گەندەڵییەوە کەشێکی لەبارمان هێناوەتە ئاراوە، کە چیتر گەندەڵیی تیایدا گەشە ناکات، خۆم زۆرلە سەر ئەم بابەتە رژدم و چاوپۆشی لە گەندەڵیی هیچ کەس و لایەنێک ناکەم. ئێستا ڕێکاری یاسایی زۆر تووندمان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەوانەی بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان، لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەرتیل وەردەگرن، یان بەرتیل دەدەن. چەندین کارمەند و بەرپرسی حکومی لەسەر بەرتیل وەرگرتن و چەندەها خاوەنکاریش، بە هۆی بەرتیلدان، لەم ماوەیەدا کەیسەکانیان دراوەتە دادگاکان. تا ئێستا بە سەدان فەرمانبەری وەهمیمان لە لیستەکان پاک کردووەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. دەمانەوێت دڵنیابین کەسانی شایستە مافەکانیان نافەوتێت و تەنیا ئەوانەی زێدەڕۆییان کردووە، ڕێکاری پێوستیان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر. لە ئاستی گشت وەزارەت و دامەزراوەکان، چەندین لیژنە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی پێکهاتوون، ڕێکاری تووند بەرامبەر هەر سەرپێچی و گەندەڵییەک دەگیرێتەبەر. دوای سەد رۆژ کارکردن، ئێستا دەتوانم بڵێم گەندەڵیمان تاڕاددەیەکی بەرچاو سنووردار کردووە. بە یاساش ڕووبەڕووی هەموو گەندەڵکاران دەبینەوە. لەم ماوەیەدا، زۆر هەوڵیش دراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ساردمان بکەنەوە، بەڵام هاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە، بە هەموو توانایەکمان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین. • •لە بارەی چاکسازییەوە یەکەم بڕگەی بەرنامەی کارمان کە لە پەرلەماندا پێشکەشم کرد، پەیوەست بوو بە چاکسازی. لە سەرەتای کاری ئەم کابینەیە، لێژنەیەکی باڵامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەت پێک هێنا و دوای چەند مانگ پێداچوونەوەیەکی باش و واقعیانە بە پڕۆژە یاسای چاکسازی، ئێستا ئەم پڕۆژە یاسایە، ئامادەیە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت. بۆ باشتر و خێراتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، داوام لە هەموو وەزارەتەکان کردووە، بیرۆکراسی کەم بکرێتەوە و پلانی چوار ساڵەی خۆیان بۆ چاکسازیکردن ئامادە بکەن. دەستمان بە ئەلکترۆنیکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی گشتی کردووە و پەرەشی پێدەدەین. خەریکین داتاسەنتەرێک، واتا ناوەندێکی زانیاری بۆ حکومەت دادەمەزرێنین، کە زیاد لە پەنجا لە سەدی کارەکانی تەواو بووە و لە چەند مانگی داهاتوودا دەستبەکار دەبێت. ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی، خزمەتگوزاری گشتی پێشکەشی هاووڵاتیان و خاوەنکاران دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییە حکومییەکان بگات. بۆ نموونە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، چەندین دەروازەی سنوورییمان بە یەکەوە بە ستوونەتەوە و ئێستاش بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی دیکە و فڕۆکەخانەکان بەو سیستەمەوە. ئەمەش ئاسانکارییەکی باشی کردووە لە بواری کۆکردنەوەی گومرگ و سەرەئەنجام بزاڤی بازرگانی گەشەی کردووە، هەروەها بووەتە هۆی باشتربوونی کوالیتی کۆنترۆل. جیا لە بەئەلیکترۆنیکردن، هەوڵمان داوە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە ناوەندی پارێزگاکان کۆ نەکرێنەوە، بۆ نموونە لە جیاتی ئەوەی خەڵک بێت لە سەنتەری شارەکانی وەکو هەولێر و سلێمانی پاسپۆرت دەربهێنێت، یان نوێی بکاتەوە. ئێستا چەند بنکەیەکی پاسپۆرت لە چەند شارۆچکەیەک کراونەتەوە و هی تریش دەکرێنەوە. بەم شێوەیەش کات و سامانی هاووڵاتیان بە فیڕۆ ناچێت و قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کەم دەکرێتەوە. هەروەها لە بابەتی دەوامکردنی فەرمانبەرانیش، گۆڕانکاری ڕوویداوە و ئێستا فەرمانبەرانی حکومەت باشتر لە جاران پابەندن بە کاتژمێرەکانی کارکردنیان و بەوجۆرەش ڕایی کردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتیان خێراتر و کاریگەرتر بووە. ئێستا کاردانەوەی باشی هاووڵاتیانمان پێدەگاتەوە، کە نەمانی ڕووتین و خێرایی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە زۆر دامودەزگادا، جێگەی خۆشحاڵییان بووە، ئەمەش زیاتر هانمان دەدات ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ڕووی کات و کوالێتییەوە بەرزتر بکەیەنەوە، چونکە ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی هاووڵاتیان ئامانجمان بووە. ئێستا لە پرۆسەی زۆر خزمەتگوزاری وەک، پاسپۆرت، ساڵنامە و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و دادنووسی و کاروباری شارەوانییەکان، خێرایی زیاتر بەدی دەکرێت، بە خستنەگەڕی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان، ئەم خزمەتگوزارییانە، خێراتر و ئاسانتریش دەبن. • • دەربارەی پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهێزکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانمانە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا. لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەغدامان کرد، بۆ ئەوەی نیازپاکیمان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، لە چوارچێوەی دەستوردا بۆ بەغدا دووبارە بکەینەوە. باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ بەغدا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقیشە. ئێمە ئامانجمان ئەوەیە، ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی گشتگیر لە گەڵ حکومەتی عیراق بکەین، کە لە بەرژەوەندی هەمووماندا بێت. لێرەدا خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم پێشکەوتنێکی باش لە گفتوگۆکانمان بەدیهاتووە و لە سەر چوار تەوەر دانوستانەکان بەردەوامن: یەکەم : دۆزینەوەی فۆرمۆڵەیەک کە دادپەروەرانە بێت بۆ بابەتی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق. دووەم: بە پێی دەستووری عێراق، دەسەڵات و مافەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی نەوت و گاز پارێزراو بن. سێەم: کێشەی ناوچە دابڕێنراوەکان لە هەرێمی کوردستان، بە پێی دەستوور چارەسەر بکرێن. چوارەم: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک بێت لە سیستەمی بەرگری عێراق و مافە دەستوورییەکانی پارێزراو بێت. حکومەتی فیدراڵی نیگەرانییەکانی ئێمەی وەرگرتووە و ئێستا بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرییەکان دەکەین. بۆ نموونە بۆ یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجەی ساڵانەی عێراق دەکات و هەنگاوی باشمان لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیوە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە بودجەی 2020 دا. ئێمە ئێستا بەشێکمان لە بودجە پێدەگات. نەوتی کەرکووکیش بە هاوبەشی هەناردە دەکەین. سیاسەتە گومرگییەکانیشمان هاوتا کردووە. بێگومان چارەسەرکردنی پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، زۆر یارمەتیمان دەدات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و تەواوی هاووڵاتییانی عێراق بێت. لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویستمان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ تاکو بگەین بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و مووچە و شایستە داراییەکانیان بە شێوەی مانگانە، بە تەواوەتی بگات و جارێکی دیکە مووچەی هاووڵاتیان پاشەکەوت نەکرێت. لە بواری جۆراوجۆردا، پێشڤەجوونی باش لە پەیوەندییەکانمان لە گەل بەغدا بەدیهاتوون، بۆ نمونە، ئێستا وەزارەتی ناوخۆی عێراق کارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاتنی بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش وادەکات وەبەرهێنەرانی بیانی بە ئاسانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. ئێمەش ئاسانکاریمان کردووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لە بەشەکانی دیکەی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و کارتی نشینگە و ئەو پارەیەی بەرامبەری وەردەگیرا لابردران، ئێستا تەنیا لە ڕووی ئەمنییەوە پێداچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی ئەو هاووڵاتیانە دەکرێت تاکو لە هەرێمدا هەست بە ئاسوودەیی بکەن و لە دۆخی سەقامگیر و هێمندا کات بەسەر ببەن. • • دەربارەی راهێنان و چاکسازی لە پێشمەرگە ئامانجێکی هەرە لەپێشی حکومەتی هەرێم پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی هەرێمە. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی پۆلیس و دامودەزگاکانی ئاسایش بکەم بۆ ئەو دۆخە ئارام و سەقامگیرەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە جێی سەرنج و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. من خۆم شاهیدی قارەمانێتی و ئازایەتی پێشمەرگەم، کە چۆن لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە ڕێز لە قارەمانێیتی و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە دەگرێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدە نەمرەکانمان بکرێت. ولاتانی هاوپەیمان بەردەوامن لە ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆیان. لە ماوەی سەد ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، دەستمان بە پرۆسەی چاکسازی کردووە لە نێو یەکەکانی هێزی پێشمەرگە. لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشمەرگە، لە سەر ئەم بابەتە کار دەکەین. • •لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان خەریکین یاسایەکی نوێی وەبەرهێنان دادەڕێژین، کە پرۆسەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە، بەمەش زەمینە بۆ وەبەرهێنەران خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. ستراتیج و پلانێکی تایبەتمان بۆ وەبەرهێنان داڕشتووە، کە لەمەودا پرۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بێت. بۆ نموونە لە کاتێکدا کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کەرتە هەرە گرنگەکان، بەڵام پێشتر تەنیا 2% وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەو کەرتەدا ئەنجام دراوە. پێویستە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی یاسا و بە پێی ستاندارد و مەرجی دیاریکراو بن، هەر لایەنێک ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکات، مۆڵەتی کارکردنی لێ دەسەنرێتەوە. خەڵکێکی زۆر ئارەزوویان هەیە بێنە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، بۆیە ئێمەش ئاسانکاری پێویست بۆ هاتنی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکەین، لە هەمانکاتیشدا، هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆش دەدەین بۆ وەبەرهێنانی زیاتر. تا ئێستا چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنەری نوێ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، کە کۆی وەبەرهێنانیان نزیک لە نیو ملیار دۆلار دەبێت لە گشت کەرتەکاندا. دڵنیاشین چەندین وەبەرهێنەری دیکەش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. لەبارەی پرۆسە کارگێڕیی و یاساییەکانی وەبەرهێنان، بە نیازین خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان پەرە پێ بدەین و سیستەمی یەک پەنجەرەیی ڕەچاو بکەین، تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت. لە بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابووریدا، دوای ماوەیەک لە بەدواداچوون و پێداچوونەوە، لە مانگی 10ی ئەمساڵدا ڕەزامەندیمان لە سەر خەرجکردنی شەشسەد و حەڤدە ملیار دینار داوە بۆ ئەنجامدانی سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، لەوانەش بۆ پرد و ڕێگەوبانەکان و بەنداو و دابینکردنی ئاوی خاوێن و یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ هاوولاتیانی کەمدەرامەت و دروستکردنی فەرمانگەی حکومی. مەبلەغی ئاماژە پێکراو بە شێوەیەکی مانگانە و بە قستی جیا و بە پێی توانای دارایی هەرێم بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکرێت. لە میانەی ئەو پڕۆژانەش، پڕۆژەی یازدە بەنداو، هەروەها سێ سایلۆ لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی شایەنی ئاماژە پێدانن، چونکە گرنگییەکی زۆریان بۆ ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراک لە هەرێمدا هەیە. هەروەها خەرجی پێویستمان بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەندین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دابین کردووە. بە نرخێکی هەرزانیش، سەدان یەکەی نیشتەجێبوونمان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دەستەبەر کردووە. هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەش، سی و سێ ملیار دینارمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکان تەرخان کردووە. هاووڵاتییانی بەڕێز: هاوتەریب لەگەل ئەنجامدانی چاکسازی، پێویستە کار لە سەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانیش بکەین. ئابووری و داهاتی ئێمە تا ئێستا بەشی زۆری بەندە بە داهاتی نەوتەوە. بە شێوەیەکی زۆر پشت بە هەناردەکردنی نەوت بەستراوە و کەرتەکانی دیکە فەرامۆش کراون. بۆیە یەکێک لە کار و ئەرکی لە پێشینەمان هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهاتە. نابێت چیتر تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهات ببەستین. دەمانەوێت لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە، ببین بە هەرێمێکی بەرهەمهێنەر. بۆ نموونە دەرفەتێکی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سووود وەرگرتن لەو کەرتە، وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکاتی داهاتمان. هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە سەبەتەی خۆراکی عێراق و تەنانەت ناوچەکەش. لەم ڕووەوە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی گەشەپێدان لە کەرتی کشتوکاڵ ئەنجام بدەین. هەروەها دەمانەوێ پشتگیریی کەرتی پیشەسازیش بکەین و پێشیبخەین. بۆ ئەم مەبەستەش کارمان لە سەر پێشخستن و بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەروەک ئاماژەمان پێدا لە دروستکردن و چاککردنی پرد و ڕێگاوبانەکان و بەنداو و سایلۆ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانمان. وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی هەرێم بابەتی گەڕاندنەوەی قەرزە کشتوکالییەکانی کردووەتە پرۆسەیەکی درێژخایەنتر و ئاسانتر، تاکو فشاری دارایی بۆ سەر جووتیاران دروست نەکرێت. هەروەها پلانمان بۆ زیادکردنی بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان هەیە. ڕێوشوێن و ڕێکاری پێویستمان گرتووەتەبەر، بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. ئێمە کار دەکەین بۆ هێنانە ئارای زەمینەیەکی لە باری ئەوتۆ کە بەرهەمە ناوخۆییەکانمان بتوانن کێبرکێ لە گەل بەرهەمی بیانیدا بکەن. لە کەرتی کشتوکاڵدا، تا ئێستا ڕەزامەندیمان لەسەر سی پڕۆژەی کشتوکاڵی داوە، وەبەرهێنەرانی بیانیش ئارەزووی خۆیان نیشان داوە وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵیدا بکەن. لە دانیشتنەکانمدا لەگەل شاندە ئابوورییە بیانییەکان، هەمیشە جەختم لەسەر هاندانیان بۆ وەبەرهێنان لە بواری کشتوکال لە هەرێمدا کردووە. هاووڵاتیانی خۆشەویست: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە بنیاتنانی دواڕۆژە بۆ خۆمان و نەوەکانمان. ئێستا ئێمە کار لەسەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە دەکەین بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز، ئەو ژێرخانانەی ڕۆژانە بەکاری دەهێنین. من دەزانم بۆ خەڵکی ئێمە تا ئێستاش کارەبا جێی نیگەرانی و ناڕەزایی بووە، کە پێداویستییەکی زۆر گرنگە بۆ هاووڵاتییان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانیش. بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ باشترکردنی کەرتی کارەبا. ئێستا زیاتر گازی کوردستان بەکار دەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەمەش ئێستا کەمتر پشت بە گازوایلی دەرەکی دەبەسترێت، بەوجۆرەش ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان لە تێچووی بەرهەمهێنانەکەی کەم دەبێتەوە. بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی کارەبای هەرێم، پێداچوونەوەی پێویستە، ئێستا ئێمە سەرقاڵی ئەو پرۆسەیەین و هەوڵ دەدەین کەمترین ڕێژەی کارەبا بە فیڕۆ بچێت. بێگومان هاوکاریی هاووڵاتیان لەم بوارەدا زۆر کاریگەر دەبێت و بۆیە کۆمپانیاکان و ناوەندە بازرگانییەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستمان دەبێت ئەرکی خۆیان لە بەفیڕۆنەدانی کارەبا و گەڕاندنەوەی خەرجیی بەکارهێنانی کارەبا لە ئەستۆ بگرن. پەیوەست بە دۆخی پەروەردەوە، من ئاگادارم قوتابخانەکانیشمان لە ڕەوشێکی باشدا نین. سەردانی چەند قوتابخانەیەکم کردووە و دەزانم کێشە وگرفتی زۆریان هەیە و ژمارەیەکی زۆری قوتابیان لە یەک پۆلدا دەخوێنن و ڕۆژانە سێ شەفت، دەوامیان تێدا دەکرێت. هەر بۆیەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییە و باشترکردنی دۆخی قوتابخانەکانمان، بودجەیەکی تایبەتمان تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی پێویستن. لە بواری چاکسازی لە کەرتی پەروەردەشدا، لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە، قوتابخانە و قوتابی و مامۆستاکان بە یەکەوە دەبەستینەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوونتر، پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێت. داهاتووی منداڵەکانمان بە خوێندن و پەروەردەوە بهنده، بۆیە گرنگییەکی تایبەتی پێ دەدەین. چاوەڕوانیمان لە خاوەنکار و کۆمپانیا خۆماڵییەکان هەیە، کە هاوکاریی زیاتری کەرتی پەروەردە بکەن و لە هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە سەرانسەری هەرێم بەشدار بن. هاووڵاتییانی بەڕێز بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدەکانمان، ڕەزامەندیمان لە سەر خەرجکردنی هاوکارییەک داوە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش. هەروەها بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایش و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بریندارەکانمان. بە پێی تواناش هاوکاری پێویست پێشکەشی ئەو کەسانە دەکەین کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، یان ئەوانەی شایستەی چاودێری کۆمەڵایەتین. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پشتیوانیی دارایی پێشکەشی دەیان هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات و لە دوا هەنگاویشدا، دوای پێداچوونەوە، یارمەتیی دارایی بۆ زیاتر لە دوازدە هەزار کەسی دیکەی خاوەن پێداویستی تایبەت گەڕاندەوە، کاریش دەکەین بۆ ئەوەی ئەو یارمەتییە تەنیا خەڵکی شایستە لێی سوودمەند ببن. هاووڵاتیانی بەڕێز هەرچەندە لە سەد ڕۆژی کارکردنماندا دەسکەوتی باش بەدەست هاتوون. بەڵام هێشتا کاری زۆرمان لە پێشە. تا ئێستا دامودەزگاکانی حکومەت لە ئاستی ویستی ئێمەدا چالاک و بەرهەمدار نین، دەکرێ زۆر کاراتر و بەرهەمدارتر، توانا مرۆڤی و ماددیەکانمان بەکار بهێنین. ئامانجمان کوردستانێکی بەهێزتر و سەقامگیرتر و گەشەسەندووترە. کوردستانێک کە پەیوەندییەکی هاوسەنگی ئاشتیانەی لە گەڵ دراوسێکان هەبێ و جێی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێت. خوازیارم بە پشتیوانی خوای گەورە و ئێوەی بەڕێز، بتوانین ئەم ئامانجە بەدیبهێنین . لە چەند ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی ئێمە دووچاری بارودۆخێکی زۆر سەخت بوونەوە و زۆر ئازایانەش بەرگەی ئەو ڕۆژە سەختانەیان گرت. بۆیە ئێمە لە کاتێکدا ڕێز و پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو قوربانیدان و ئارامگرتنەتان، پێمانوایە ئێوە شایانی ژیان و گوزەرانێکی باشترن. ئێوە شایستەی حکومەتێکی کارامە و چالاکن، کە بتوانێت خزمەتێکی شایستەتان پێشکەش بکات. ئێمە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتکردنی ئێوە. هاووڵاتیانی بەڕێز، لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان... خۆشبەختانە کەشێکی لە بارمان ڕەخساندووە کە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی و دەستە سەربەخۆکان هەیە. ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەبووە لە سەر بەرەوپێشچوونی پرۆسە یاسایی و کارگێڕییەکان، لە ناو هەرێمی کوردستاندا. حکومەتی هەرێم هی هەموو هاووڵاتیانە، بە تەنیا هی تاکە کەسێک و یان چەند حیزبێک نییە، بۆیە چاوەڕوانین هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە بەهێزکردنی ئەم حکومەتە پاڵپشتمان بن. لە کارە باشەکان هاندەرمان بن و هەڵەکانمان بۆ دەستنیشان بکەن. دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت، کە هەموومان تەبا و یەکگرتووتر بین. چەند جیاوازی و بۆچوونی جیامان هەبێت، پێویستە لە ئاست بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان یەکریز بین. لە جیاتی لەمپەر خستنە بەردەم یەکتری و دڵەڕاوکی و نیگەرانی دروست کردن بۆ هاووڵاتیان، با وزە و تواناکانمان و کاتمان بۆ پێشخستنی نیشتمان و خزمەتی هاووڵاتیان تەرخان بکەین. لە کۆتایی ئەم وتەیەمدا، ڕایدەگەیەنم کە ڕاپۆرتێکی وردی کار و دەسکەوتەکانی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت ئامادەکراوە، کە لە ڕێگەی میدیاکانەوە، دەخرێتە بەر دیدەی هاووڵاتیانی خۆشەویستمان. سوپاس بۆ خۆڕاگریتان.. سوپاس بۆ هاوکاریتان. هەر شاد و سەرفراز بن کوردستانیش ئاوەدانتر و بەهێزتر بێت
(درەو میدیا): ئەمڕۆ 14 ساڵ تێپەڕی بەسەر پەلاماردانی بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دەڤەری بادینان، كە بەهۆیەوە ئەندامێكی سەركردایەتی و ژمارەیەكی كادری ئەو حزبە كوژران. بەبۆنەی ئەو رۆژەوە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیایدا نوسیویەتی" ئەمرۆ 6/12 ڕۆژی وەفای شەهیدانی بادینانە، وێڕای ناردنی درودو سڵاو ورەحمەت بۆ گیانی پاكیان و ڕێزو حورمەت بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان، باشترین وەفا بەردەوامی ودرێژە دانە بە خەبات و ڕێبازەكەیان، بۆیە گرێدانی كۆنفرانسی ڕێكخستنەكانی بادینان بۆ كۆنگرە لەم ڕۆژەدا بەڵگەی وەفایە". ساڵی 2005 دووەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە دوای روخانی رژێمی بەعس بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی و زۆربەی لایەنەكانی دیكە بەیەكەوە بە لیستێكی هاوبەش بەشداریانكرد، بەڵام یەكگرتوو بڕیاریدا بەتەنیا و لەدەرەوەی پۆلەكەی یەكێتی و پارتی بفڕێت، ئەمە ئەو حزبەی خستە بەردەم زنجیرەیەك هێرش و هەڕەشە لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد، هەڕەشەكان لە بادینان گەیشتنە ئاستی پەلاماردانی بارەگاكانی یەكگرتوو بەو روداوانەدا ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو كوژران و چەندین بارەگایان لەو دەڤەرە سوتێنرا. لەسەر ئەم روداوە ماوەیەك پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەگكرتووی ئیسلامی كوردستان ساردی تێكەوت، بەڵام دواتر لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی كۆمەڵایەتیدا كێشەكە چارەسەكراو پەیوەندییەكان ئاساییكرانەوە، پارتی زیانەكانی تەواوی بارەگاكانی یەكگرتوی بژاردو قەرەبووی كەسوكاری كوژراوەكانیشی كردەوە، لەوكاتەوە تا ئێستا یەكگرتوو و پارتی پەیوەندییەكانیان ئاساییەو هیچ ئاڵۆزیەكی ئەوو تۆی تێنەكەوتووە. یادكردنەوەی كوژراوانی بادینان لە ئێستادا لەلایەن ئەمینداری گشتی یەكگرتووەوە لە كاتێكدایە یەكگرتوو لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا بڕیاریداوە وەكو هێزێكی ئۆپزۆسیۆن كاربكات، سەرباری ئۆپۆزسیۆن بوونی بەڵام لە چوارچێوەی رێككەوتنی پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای دهۆكدا لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا ژمارەیەكی پۆستی ئیداری سنورەكەی بەدەستەوەیە. یەكگرتوو تاكە حزبی هەرێمی كوردستانە كە تاڕادەیەك خۆی لە دابەشبوونە سیاسیەكەی نێوان زۆنی سەوز و زەرد پاراستووەو پارێزگاری لە پێگەی جەماوەری خۆی لە سنوری بادینان كردووە كە بە سنوری قەدەغەكراوی كاری سیاسی ناودەبرێت، بەڵام دابەشبوونی زۆنەكان لە هەرێمی كوردستان بێكاریگەری نەبووەو زۆرجار بڕیارە سیاسیەكانی یەكگرتووی لەبارەی روداوە هەنوكەییەكانەوە لاواز كردووە. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێستا سەرقاڵی كۆنفرانسە ناوخۆییەكانیەتی و ئامادەكاری دەكات بۆ سازدانی كۆنگرە، تا ئێستا یەكگرتوو (7) كۆنگرەی كردووە، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ گۆنگرەی هەشتەم، كۆنگرەیەك كە پێشبینی دەكرێت پڕكێشمەكێش بێت، بەتایبەتیش دوای ئەو شكستە گەورەیەی لە دوایین هەڵبژاردندا بەسەر ئەو حزبەدا هات. خاڵی سەركەوتنو گەشانەوەی یەكگرتوو لە كۆنگرە حزبیەكانیدایە، ئەم حزبە لەدوای راگەیاندنییەوە لە 6/2/1994وە تاوەكو ئێستا بەردەوام بەبێ دواكەوتنێكی زۆرو بەپێچەوانەی حزبەكانی ترەوە هەموو كۆنگرەكانی لەوادەی خۆیدا كردووە. لە كۆنگرەی شەشەمدا كە لە ساڵی 2012 بەڕێوەچوو، یەكگرتوو داهێنانێكی نوێی كرد، تەواوی كۆنگرەكەی بە پرۆسەی دەنگدانیشەوە بەشێوەی راستەوخۆ بۆ خەڵكی كوردستان پەخشكرد، ئەوە یەكەمجاربوو لە هەرێمی كوردستان حزبێك بەوشێوەیە ناكۆكیو بۆچونە جیاوازەكانی ناو كۆنگرەكەی بۆ خەڵك پەخشبكات.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت- محەمەد رەئوف رەنگە دواجار بازەكە لەسەر شانی (شێخ باز) بنیشێتەوەو ببێت بە دووەم وەزیری سامانە سروشتییەكان (یاخود وەزیری نەوت) لە مێژووی هەرێمی كوردستاندا، ئەگەر ئەو وەزیر بێت ئیتر گۆڕان كێشەی لەگەڵ دۆسیەی نەوتدا نامێنێت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە دەڵێ:" خۆزگە ئێمە چەند كەسێكی وەك شێخ بازمان لەو ئاستو توانایەدا هەبوایە" ئەمە لە وەسفەكەی ساڵی 2016ی فازل میرانی دەچێت بۆ ئاشتی هەورامی كە وتی:" وەزیری نەوتی ئێمە یەكێك لە هەرە وەزیرە زیرەكەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"، شێخ باز كێیە ؟ لەم راپۆرتەدا وردەكاری زیاتر بخوێنەرەوە. دەركەوتنی شێخ باز لە كۆبونەوەی حكومەتدا رۆژی 24ی مانگی رابردوو، مەسرور بارزانی بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو وەفدەدا كۆبووەوە كە بەنوێنەرایەتی هەرێم لەبارەی نەوتو بودجەوە لەگەڵ بەغداد گفتوگۆیان دەكرد. لەم كۆبونەوەیەدا كەسێكی غەریب بینرا، ئەو كەسە (شێخ باز) سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كۆمپانیای (كار گروپ) بوو. بەشداربوونی شێخ باز لە كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەتو وەفدی هەرێم، هەرزوو بوو بە هەواڵی میدیاكانی ناوخۆ، زیاتر لە پێنج مانگە كابینەی نوێی حكومەت پێكهاتووە، بەڵام هێشتا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان پڕنەكراوەتەوە، لەناو وەفدی دانوستانكاری هەرێمدا شوێنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەتاڵ بوو، بۆیە دەركەوتنی شێخ باز لە كۆبونەوەكەدا وا لێكدرایەوە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لە شوێنی ئاشتی هەورامی وەردەگرێت. چارەنوسی وەزارەتەكەی ئاشتی هەورامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ساڵی 2005 دروستكرا، لەدوای دروستبونییەوە تاوەكو ئێستا تەنیا یەك پیاو ئەم وەزارەتەی بەڕێوەبردووە، ئەویش (ئاشتی هەورامی) بووە. چارەنوسی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە كابینەی نویەمدا كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات نادیارە، بینای تایبەتی وەزارەتەكە لەناو شاری هەولێر ئێستا بووە بە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانو نێچیرڤان بارزانیو جێگرەكانی دەوامی تێدا دەكەن، ئاشتی هەورامی كە لە 13 ساڵی رابردوودا ئیدارەی ئەم وەزارەتەی دەدا، بۆ یەكەمجار لە كابینەی نوێدا لەسەر دەستی مەسرور بارزانی دورخرایەوەو ئێستا یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتە بۆ كاروباری وزە. لە سەرەتای دروستكردنی كابینەی نۆیەمەوە دۆسیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ مەسرور بارزانی بابەتێكی گەرم بووە، سەرەتا هەندێك لە بەرپرسانی خۆرئاوایی پێشنیازیان بۆ بەرپرسانی هەرێم دەكرد ئەو وەزارەتە هەڵوەشێندرێتەوە، بۆ ئەوەی هەرێم بتوانێت لەسەر دۆسیەی نەوت لەگەڵ بەغداد رێككەوێتو بەغداد زۆر چاوی لەسەر نەوتی هەرێم نەمێنێت، دواتر پێشنیازێك هەبوو بۆ ئەوەی ناوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوشێوەی عێراق بگۆڕدرێت بۆ وەزارەتی نەوت، پێدەچێت ئەمەی دواتر دواجار ببێت بە بڕیار، واتە ناوەكەی بگۆڕدرێت بۆ وەزارەتی نەوت. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو میدیا)، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، چەند مانگێك بەر لە دروستكردنی كابینەكەی دەستیكردووە بە گەڕان بەدوای كەسێكدا بۆ دانانی لە پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەو گەڕانەدا سەرەنجی چووەتە سەر ژمارەیەك ناو، یەكێك لەوانە مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكی بووە لە دهۆك، بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنەوە كاندیدكردنی بۆ پۆستەكە رەتكردوەتەوە، چەند ناوێكی تر پێشنیازكراون، بەڵام هێشتا مەسرور بارزانی بڕیاری كۆتایی نەداوە، ئەو بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت كە تواناكانی لە ئاستی ئاشتی هەورامیدا بێتو لە دۆسیەكە تێبگات. رەنگە دواجار بازەكە لەسەر شانی (شێخ باز) بنیشێتەوەو ببێت بە دووەم وەزیری سامانە سروشتییەكان (یاخود وەزیری نەوت) لە مێژووی هەرێمدا. شێخ باز كێیە ؟ حەزی لە دەركەوتنی زۆر نییە لە میدیاكاندا، كەمترین گفتوگۆی هەیە لەگەڵ رۆژنامەنوساندا، بۆیە سەرباری ئەوەی سەرمایەدارێكی گەورەیە، خەڵك زۆر شت لەبارەی ئەوەوە نازانن. ئەو ناوی (باز كەریم بەرزنجی)یە، پەنجا ساڵی تەمەنی تێپەڕاندووەو خەڵكی شاری هەولێرە، ساڵی 1999 بۆ یەكەمجار كۆمپانیایەكی دروستكردووەو لە بواری بیناسازیو نۆژەنكردنەوەی بینای خوێندنگەكاندا كاریكردووە، ماوەیەكیش كاری بۆ ئاژانسی فریاگوزاری سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، هەندێك سەرچاوەی تر مێژووی دروستبوونی كۆمپانیاكەی بۆ ساڵی 1992 دەگێڕنەوە. روخانی رژێمی سەددام حسێن لە ساڵی 2003دا دەرفەتی ئەوە بۆ شێخ باز دەڕەخسێنێت سەرمایەكەی گەورە بكات، ئەوەش لەڕێگەی كاركردنی لەگەڵ ئەمریكییەكان لە بواری ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا، لە یەكێك لەو بەڵگەنامە نهێنیانەیانەی ئەمریكا كە سایتی (ویكلیلیكس) بڵاویكردنەوە، ناوی شێخ باز هاتبوو، ئەو لەگەڵ ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)و كاری كردووە، پشتی بە شەراكەت لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی توركی بەستووە لە بواری بیناسازیدا، دواتر رووی لە كەرتی نەوت كردووە. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ یەكێك لە میدیا خۆرئاواییەكان، شێخ باز لەبارەی چیرۆكی كۆمپانیای كارەوە لە دەڵێ:" تاوەكو ساڵی 2003 بەتەواوەتی حكومەت خۆی كەرتی نەوتی بەڕێوەدەبرد، بەڵام دوای 2003 ستراتیژیەتێكی نوێ هاتوەتە ئاراوە، ئەوەش بەشداریپێكردنی كەرتی تایبەتە، لە كۆمپانیای كار گروپ دەستمانكرد بە كۆكردنەوەی تیم، بڕیارماندا بەشداری لە كەرتی نەوتدا بكەین، بەشداریمان لە كەمكردنەوەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراقدا كرد، كەمكردنەوەكەمان بردەوە، بوین بە یەكەمین كۆمپانیای عێراقی كە گرێبەستی كێڵگەیەكی نەوت وەربگرێت، كە ئەوەش گرێبەستی كێڵگەی خورمەڵە بوو لە ساڵی 2004دا". واتە وەكو خۆی دانی پێدادەنێت شێخ باز لە ساڵی 2004وە لە كەرتی نەوتدا دەستی بەكاركردن كردووە، بەڵام هەندێك زانیاری تر هەن باسلەوە دەكەن، كاركردنی شێخ باز لە كەرتی نەوت بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە، ئەوكات ئەو لەگەڵ خێزانەكەیدا لە بەغداد ژیاون، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا) لەدوای رووداوەكانی (31ی ئابی 1996) شێخ باز بووە بە نێوەندگیر لەنێوان حكومەتی عێراقو پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر لەو زەمەنەدا كە فرۆشتنی نەوت لە عێراق قەدەغەكرابوو، شێخ باز نەوتی هەندێك كێڵگەی عێراقی بەتانكەر گواستەوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستانو لە ئیبراهیم خەلیلەوە رەوانەی توركیای كردووە. كۆمپانیای (كار گروپ) كە شێخ باز سەرۆكایەتی دەكات ئێستا جڵەوی ئەو بۆرییانەی بەدەستەوەیە كە نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی دەرەوە دەكەن، رێژەی 40%ی خاوەندارێتی بۆرییەكان بۆ كار گروپ دەگەڕێتەوەو (60%)ی بۆرییەكانیش كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی خاوەندارێتی دەكات، راكێشانی ئەو بۆرییە دەستی شێخ بازی لە كەرتی نەوتی هەرێمدا بە تەواوەتی درێژكرد. سەرباری ئەمە، كۆمپانیاكەی شێخ باز كێڵگەی خورمەڵەی بەدەستەوەیە كە رۆژانە (170 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، ئەم گرێبەستە كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا كراوە، بەردەوام لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە گومانی گەندەڵی لەسەر دادەنرێتو داوای راگرتنی دەكرێت. ساڵی 2014 چەكدارانی داعش لە سنوری كەركوك بڵاوبونەوە، هێزەكانی سوپای عێراق لەبەردەم "داعش"دا توشی داڕمان هاتنو لە سنورەكە كشانەوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان شەڕی كردو كۆنترۆڵی سنورەكەی گرتەدەست، ئەمە دەرفەتێكی زێڕێنی بە كۆمپانیاكەی شێخ باز بەخشی، كۆمپانیای كارگروپ لەچوارچێوەی رێككەوتنێك لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانو بە پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان چووە كەركوكو دەستیگرت بەسەر هەردوو كێڵگەی نەوتی (هاڤانا)و (بای حەسەن)، هەر لەو سەردەمەدا بۆری نەوتی كەركوكی بەستەوە بەو بۆرییەوە كە نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا هەناردە دەكرد، ئەوكات لەڕێگەی بۆرییەكەوە رۆژانە نزیكەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتی كەركوك لە هەرێمەوە رەوانەی توركیا دەكراو دەفرۆشرا. لەدوای رووداوەكانی (16ی ئۆكتۆبەری 2017) كە هێزی پێشمەرگە لە كەركوك كشایەوەو هێزە عێراقییەكان گەڕانەوە، كۆمپانیای كار كۆنترۆڵی كیڵگەكانی (هاڤا)و (بای حەسەن) لەدەست دەرچوو، بەڵام ئەمە بەتەواوەتی دەستی كۆمپانیاكەی لە نەوتی كەركوك نەبڕی، بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراقو كۆمپانیای كاردا ئێستا: • رۆژانە (100 هەزار) بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە رەوانەی پاڵاوگەی نەوتی (كەڵەك)ی سەربە كۆمپانیای (كار) دەكرێت، كار نەوتەكە لەو پاڵاوگەیە دەپاڵێورێت، بەرهەمەكەشی دەنێردرێت بۆ موسڵو ناوچەكانی دەوروبەری، بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێك، كۆمپانیاكە نزیكەی (10 دۆلار) وەردەگرێت، واتا داهاتی پاڵاوتنی ئەو نەوتە مانگانە (30 ملیۆن) دۆلارە. • رۆژانە (90 هەزار) بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە لەڕێگەی بۆرییەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكرێت، كە داهاتەكەی بۆ كۆمپانیا بەبازاڕكردنی نیشتمانی نەوتی عێراقە "سۆمۆ"یە، بەڵام كرێی گواستنەوە ئەم نەوتە (واتا كرێی بۆرییەكە) بەهەمان شێوە بۆ كۆمپانیای (كار)ە، كە بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی (10 دۆلار)ە، واتا داهاتەكەی مانگانە دەگاتە (27 ملیۆن) دۆلار. شێخ باز پێشتر لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە بە گەندەڵی تۆمەتبار دەكرا، بەڵام ئێستا چانسی گەورەی پێدراوە كە قسەی لە كەرتی نەوتی هەرێمدا هەبێت، هەندێك لە كەسە نزیكەكانی دەڵێن" شێخ باز پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق هەیە". ئاوات شێخ جەناب وەزیری داراییو ئابوری هەرێمی كوردستان كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە لە وەسفی شێخ بازدا دەڵێ:" بوونی شێخ باز لە دانوستانەكاندا زۆر بەسود بوو، وەكو كەسێكی هونەری بۆ وەفدەكە زۆر زۆر هاوكاربوو ، خۆزگە ئێمە چەند كەسێكی وەك شێخ بازمان لەو ئاستو توانایەدا هەبوایە". ئەمە لەكاتێكدایە لە كابینەی پێشوودا بزوتنەوەی گۆڕان تێبینی زۆری لەسەر كارەكانی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان هەبوو. شێخ باز دەرچووی كۆلیژی تەكنیكییەو هیچ بڕوانامەیەكی تایبەتی لەبواری نەوتدا نییە، بەڵام ئاشتی هەورامی هەم بڕوانامەی باڵاو هەمیش ئەزمونی كاری زۆری لە بوارەكەدا هەبوو. ئەوكات كە گۆڕان رەخنەی لە ئاشتی هەورامی دەگرت، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێكدا وتی:" وەزیری نەوتی ئێمە یەكێك لە هەرە وەزیرە زیرەكەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". ئەگەر شێخ باز پۆستی وەزیری نەوتی هەرێم وەرگرێت، پێناچێت چیتر لەبارەی نەوتەوە هیچ كێشەیەك لەنێوان گۆڕانو پارتیدا بمێنێت، گۆڕان لەڕێگەی وەزیری داراییەوە بەر لە دەستبەكاربوونی پشتیوانی خۆی بۆ شێخ باز راگەیاند. ئەوانەی لە نزیكەوە دەیناسن، دەڵێن شێخ باز كەسێكی بەخشندەیەو لەو سامانەی كە كۆیكردوەتەوە خێری زۆر دەكاتو هاوكاری هەژاران دەكات، پێشتر وەكو دۆستێكی نزیكی نێچیرڤان بارزانی ناوی دەهێنرا، بەڵام نزیكبونەوەی لە مەسرور بارزانی گومانی زیاتری دروستكردووە، بەتایبەتیش لەكاتێكدا مەسرور بارزانی ئاشتی هەورامی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دورخستەوە بۆ ئەوەی دەستی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای لە كەرتی نەوت دەربهێنێت.
راپۆرتی: محەمەد رەئوف – فازڵ حەمەرەفعەت بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كرد، رێككەوتنێكی نوێ كراوە، پۆستی سەرۆكی یەكێتی (چوار) جێگری دەبێت كە بریتین لە (بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، رەفعەت عەبدوڵا)، دەستەیەكی شەش كەسیی سەركردایەتی یەكێتی دەكەن لە شارەكان، (درەو میدیا) لەم راپۆرتەدا زانیاری نوێ بڵاودەكاتەوە. 30 هەزار كەس بەشداری دەكەن ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سازدانی كۆنگرەی بۆ (14) رۆژ دواخست، بڕیارە رۆژی 21ی ئەم مانگە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت. پێشتر ئەنجومەنی سەركردایەتی رۆژی 7ی ئەم مانگەی بۆ سازدانی كۆنگرە دیاریكردبوو، بەڵام بەبیانوی تەواونەبوونی ئامادەكارییەكان، گۆڕانكاری لە وادەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكەدا كرد. كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە لە كەشوهەوایەكی پڕ لە دڵەڕاوكێ بەڕێوەچوو، كاتێك سەركردەكانی خزب لە ژورەوە تاوتوێی دواخستنی كۆنگرەیان دەكرد، سەدان كەس لە كادرو لایەنگرانی حزبەكەیان لە دەرەوە دژی دواخستنی كۆنگرە هوتافیان دەكێشا. (درەو میدیا) زانیویەتی، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەگەڵ ئەوەبوون تاوەكو ئامادەكارییەكان بەستنی كۆنگرە تەواو نەبێت، كات بۆ سازدانی كۆنگرەكە دیاری نەكرێت، هەندێكی تر لەگەڵ ئەوەبوون 26ی ئەم مانگە دیاری بكرێت بۆ سازدانی كۆنگرە، بەڵام ئەم پێشنیازە بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە لەلایەن ئەندامانی سەركردایەتییەوە رەتكراوەتەوە، لە كۆتاییدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەزۆرینەی دەنگ رێككەوتوون لەسەر ئەوەی رۆژی 9ی ئەم مانگە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەڕێوەبچێت كە دواین هەڵبژاردنی ناوخۆییە بەر لە كۆنگرە، رۆژی 21ی مانگیش كۆنگرە بەڕێوەبچێت. بەم بڕیارە سەركردایەتی كۆتایی بە مشتومڕەكان لەبارەی دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هێنا، كۆنگرەیەك كە دیارنییە ماڵی یەكێتی یەكدەخات یاخود زیاتر پەرتی دەكاتو ئاڕاستەكان بەتەواوەتی لە یەكتر جیادەكاتەوە. چەتۆ ساڵح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ (درەو میدیا) وتی:" یەكێتی لەدوای نائومێدی ئومێدی بەخشیەوە، یەكێتی حزبی دوای نائومێدیە، ئەوەمان تێپەڕاند یەكێتی ناتوانێت كۆنگرە ببەستێت، یەكێتی بڕیارە قورسەكەی داو وەڵامی خواستی جەماوەرەكەی دایەوە". پرۆسەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بەسەر سێ قۆناغدا دابەشبووە: قۆناغی یەكەم: كۆنفرانسی كۆمیتەكان كە (19 هەزار) كەسو (220) كۆمیتە بەشدارییان تێداكردووە. قۆناغی دووەم: كۆنفرانسی مەڵبەندەكانە كە رۆژی 9/12/2019 بەڕێوەدەچێت. قۆناغی سێیەم: بەڕێوەچوونی كۆنگرەیە لە رۆژی 21/12/2019. بە هەرسێ قۆناغەكە (30 هەزار) كەس لەو سێ پرۆسەیەدا بەشدار دەبنو (هەزار) ئەندام دەچنە ناو كۆنگرەوە. رێككەوتنێكی نوێ دوای یەكلابونەوەی سازدانی كۆنگرە بەر لە كۆتایی ساڵی 2019، ئێستا سەركردەكانی یەكێتی لە پشتی پەردەوە زنجیرەیەك گفتوگۆی تریان لەبارەی رێككەوتن لەسەر ئامادەكردنی پەیكەرێكی نوێ بۆ حزبەكەیان، دەستپێكردووە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، دوێنێ شەو بافڵ تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی كردووەو هەردوولا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون. كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی یەكێتی بووە لە پەیكەری نوێی حزبدا، لەبری ئەوە قایل بووە پۆستی سەرۆكی قەوارەی یەكێتی وەرگرێت، كە پۆستێكە بۆ كۆنگرەی چوار داتاشراوەو تاڕادەیەك هاوشێوەی (ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی رژێمە) لە ئێران كە دامەزراوەیەكی دەوڵەتییە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، بافڵ تاڵەبانی كە چاوی لە وەرگرتنی پۆستی (سەرۆك)ی یەكێتییە، بە كۆسرەت رەسوڵی راگەیاندووە" بەرهەم ساڵح لەسەر ئەوان ئەژمار ناكرێت"، ئەمە پەرەسەندنێكی نوێیە لە كێشمەكێشەكانی ناوخۆی یەكێتی، پێشتر بافڵ تاڵەبانیو لاهور شێخ جەنگی لەوانە بوو بەشێوەیەكی سەرسەختانە لەبەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان شەڕیان كرد لەپێناو جێگیركردنی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقدا، لەو هەنگاوەشدا سەركەوتوو بوون، بەڵام پێدەچێت لە پرسی كۆنگرەی حزبدا ئیتر كارێكی ئەوتۆیان بە بەرهەم ساڵح نەمابێت، بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە كۆنفرانسی كۆمیتەكاندا بۆیان دەركەوتووە پێگەی جەماوەرییان لەناو یەكێتیدا بەهێزەو خۆشیان دەتوانن لەم قۆناغەدا سەركردایەتی یەكێتییەكان بكەن، ئەوان كە پێشتر پەنایان بۆ بەرهەم ساڵح دەبرد، ترسیان هەبوو لەوەی لەم قۆناغەدا رەنگە وەكو پێویست لەلایەن جەماوەری یەكێتییەوە پێشوازییان لێنەكرێتو لەبەرامبەر كۆسرەت رەسوڵ توشی گلان ببن. سەرباری ئەمەش، هێشتا بەرهەم ساڵح چانسێكی تری ماوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكی یەكێتی وەرگرێت، كە ئەمەش هاوشێوەی سەرۆكی قەوارە، پۆستێكی نوێیە كە تایبەت بە دۆخی ئێستا یەكێتی داتاشراوە. پۆستی (سەرۆك) لەبری دەستەواژەی (سكرتێر) دانراوە، كە ئەمەی دووەمیان ماوەی (44) ساڵە هاوڕێی تەمەنی یەكێتیو فەرهەنگە سیاسییەكەیەتی. خواستی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی یەكێتی گەیشتووتە ئاستێك، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا) لە كۆبونەوەیەكدا وتویەتی:" بەرهەم ساڵ دەنێرینە بەغداد، خۆم دەبمە سەرۆكو كاروباری یەكێتی بەڕێوەدەبەم". لە هەموو حاڵەكاندا بافڵ تاڵەبانی سەرۆك بێت یاخود بەرهەم ساڵح، پۆستی سەرۆكی یەكێتی هاوشێوەی سكرتێرەكەی سەردەمی كۆچكردووە جەلال تاڵەبانی نابێتو دەسەڵاتی رەهای بەدەستەوە نابێت، بەتایبەتیش لەكاتێكدا سەرۆكی قەوارە كە كۆسرەت رەسوڵە، مافی "ڤیتۆكردن"ی بڕیارەكانی سەرۆكی هەبێت. پەیكەری نوێی یەكێتی هەموان كۆكن لەسەر ئەوەی یەكێتی بە پەیكەری ئێستایەوە بەڕێوەناچێتو دەبێت پەیكەرێكی نوێی بۆ دروستبكرێت كە گونجاو بێت لەگەڵ حزبێكی سەردەمیانەو چارەسەرێكیش بێت بۆ ناكۆكییە ناوخۆییەكانو خواستی زۆری جەمسەرەكان بۆ پۆست. (درەو میدیا) زانیویەتی لەناو یەكێتیدا چەند پرۆژەیەك ئامادەكراوە بۆ داڕشتنەوەی پەیكەری یەكێتی، بەڵام نوێترینیان ئەوەیە، یەكێتی دابەشبكرێت بەسەر سێ دامەزراوەی سەرەكیدا: دامەزراوەی یەكەم: سەرۆكی قەوارەی یەكێتی بەپێی ئەوەی سەرچاوەكان باسی لێوەدەكەن، سەرۆكی قەوارەی یەكێتی (ئەنجومەنی دانایان یاخود ئەنجومەنی بەرژەوەندی) كە هێشتا ناوەكەی بەتەواوی یەكلانەكراوەتەوە، بەو كەسە دەوترێت كە دەبێت بە پارێزەری قەوارەی یەكێتیو لەدابەشبوون دەیپارێزێت. بڕیارە كۆسرەت رەسوڵ پۆستی سەرۆكی قەوارەی یەكێتی وەربگرێت، هێشتا بەتەواوەتی دەسەڵاتەكانی ئەم پۆستە بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە، بەڵام باسلەوە دەكرێت سەرۆكی قەوارە راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی كۆنگرە هەڵدەبژێردرێت، بۆیە چەند دەسەڵاتێكی گرنگی دەبێت كە ئەمانەن: • توانای ڤیتۆكردنی بڕیاری دوو دامەزراوەكەی تر (سەركردایەتیو ئەنجومەنی بەڕێوەبردن)ی دەبێت. • توانای لابردنی سەرۆكی یەكێتی هەیە. • ژمارەیەك كەس لەگەڵ سەرۆكی قەوارەدا دەبن لە چوارچێوەی ئەنجومەنەكەدا، لەسەر ژمارەی ئەو كەسانەی لەو ئەنجومەنەدا دەبن هێشتا رێككەوتنی كۆتایی نەكراوە، دیارنییە سەرۆكی قەوارە (كۆسرەت رەسوڵ) خۆی دیارییان دەكات، یاخود كۆنگرە هەڵیاندەبژێرێت، هەندێك زانیاری هەن باسلەوە دەكەن، كە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە پێكدێن لە مەكتەب سیاسیەكانی پێشوو پێشمەرگە دیرین و كەسایەتیەكان پێكدێت. دامەزراوەی دووەم: ئەنجومەنی جێبەجێكردن (مەكتەبی سیاسی) ئەم دامەرزاوەیە دەبێت بە شوێنگرەوەی مەكتەبی سیاسی ئێستای یەكێتی، واتە دەستەواژەی مەكتەبی سیاسی چیتر لە فەرهەنگی یەكێتیدا نامێنێت. ئەنجومەنی جێبەجێكردن لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردراوی یەكێتییەوە ئەندامەكانی هەڵدەبژێردرێت، ئەركی جێبەجێكردن بڕیارو راسپاردەكانی سەركردایەتییە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە لە (11) كەس پێكدێن : • شەش ئەندامیان سەركردایەتی شارەكان دەبن (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، هەڵەبجە، گەرمیان). • چوار كەسیان دەبن بە جێگری سەرۆكی یەكێتی، كە هەریەكەیان بۆ بوارێكە لەوانە: - جێگری سەرۆك بۆ كاروباری ئەمنی - جێگری سەرۆك بۆ كاروباری ئابوری - جێگری سەرۆك بۆ كاروباری رێكخستن - جێگری سەرۆك بۆ كاروباری پەیوەندییەكان بۆ جێگرانی پۆستی جێگری سەرۆكی یەكێتی ئەم ناوانە باسدەكرێن كە پۆستەكان وەرگرن (بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ). پێشتر یەكێك لە مەرجەكانی بافڵ تاڵەبانی ئەوەبوو پۆستی سەرۆكی یەكێتی تەنیا یەك جێگری هەبێتو ئەو، پۆستەكە وەرگرێت، بافڵ تاڵەبانی لەم هەنگاوەدا چاوەی لەوە بوو بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆكی یەكێتی وەرگرێت، لەم حاڵەدا بەهۆی ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقە، بۆ چەند ساڵی داهاتوو نایپەرژێتەسەر یەكێتیو ئەو (بافڵ) وەكو جێگر دەبێت بە سەرۆكی فیعلی یەكێتی، بەڵام ئەم خەونە لەناوخۆی یەكێتیو تەنانەت كەسە نزیكەكانیشیەوە بەدیاریكراوی لاهور شێخ جەنگی ئامۆزایەوە هەرزوو بەتاڵكرایەوە، تەنانەت بۆ روبەڕووبونەوەی ئەم سیناریۆیە، لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیدا لاهور شێخ جەنگی بە كۆسرەت رەسوڵی وتبوو:" منیش خۆم بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی كاندید دەكەم". • بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تائێستا تەنها ناوی (بەرهەم ساڵح) دەهێنرێتو تا ئاستێك زۆربەی جەمسەرەكان لەسەری كۆكن، (درەو میدیا) زانیویەتی، بەرهەم ساڵح دیاریكراوە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی جێبەجێكردن بكات، ئەم پۆستە وەكو شوێنگرەوەی پۆستی سكرتێری گشتی دیاریكراوە، واتە بەپێی پەیكەرەكە، هاوشێوەی دەستەواژەی (مەكتەبی سیاسی)، بەڵام ئەمەش هێشتا مشتومڕی لەسەر ماوەو یەكلانەبوەتەوە. دامەزراوەی سێیەم: سەركردایەتی یەكێتی بەپێی ئەو پەیكەرە نوێیەی كە ئامادەكراوەو تا ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی لە كۆنگرەدا دەنگی لەسەر بدرێت، ئەنجومەنی ناوەند كە ئێستا رۆڵی پەرلەمانی حزب دەگێڕێت لەناو یەكێتیدا، لادەبرێتو لەبری ئەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی رۆڵی پەرلەمان دەگێڕێت، بۆچوونی جیاواز لەبارەی ئەم دامەزراوەیەوە هەیە، هەندێك داوا دەكەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ژمارەیان (101) كەس بێت، هەندێكی تر داوا دەكەن ژمارەیان (120) كەس بێت. ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دابەشدەبن بەسەر ئەنجومەنی بەرژەوەندییەكانو ئەنجومەنی جێبەجێكردن. كۆنگرە چۆن بەڕێوەدەچێت ؟ بەپێی پەیڕەوی كارپێكراوی ئێستای یەكێتی، ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێك دەبێت لە (هەزار) كەس زیاتر نەبن، ئەندامانی كۆنگرەی چوار پێكدێن لە ئەندامانی: • ئەنجومەنی ناوەند • سەركردایەتی • ئەندام مەكتەبەكان (بۆ هەر مەكتەبێك 5 ئەندام دیاریكراوە، ئەندامانی مەكتەبو دەزگاو ئۆرگانەكانی یەكێتی 268 كەسە، رێژەی 35%ی ئەمانە دەچنە ناو كۆنگرەوە) • سەرباری ئەمانە، (100) كەسایەتی دیاری یەكێتی لەوانە پێشمەرگە سەرەتاییو دێرینەكان دەبن بە ئەندامی كۆنگرە، پڕكردنەوەی ئەم (100) كورسییەی ئەندامانی كۆنگرە، بەرێككەوتن دەبێت لەنێوان جەمسەرەكانی یەكێتی، ئەوەی دەمێنێتەوە لە كۆمیتەو مەڵبەندەكانەوە سەردەكەون، بڕیارە 9ی ئەم مانگە كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستپێبكات. بەپێی ئامادەكارییەكان، یەكەمین ئەركی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم لە رۆژی 21ی داهاتوو، ئەوەدەبێت سەرەتا بە دەنگدانی زۆرینە، ئەم پەیكەرە نوێیەی حزب پەسەند بكەن، دواتر بە هەر بەدەنگدان سەرۆكی قەوارە هەڵبژێرن، پاشان ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن. سەركردایەتی نوێ دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆنگرەوە، ئەنجومەنی جێبەجێكردنو سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن هەڵدەبژێرێت. ئەو زانیارییانەی لەم راپۆرتەدا باسكراون، پشتئەستورن بە چەندین سەرچاوەی باڵا لەناو یەكێتیو گوزارشت لە دۆخی ئێستا رێككەوتنی نێوان جەمسەرەكان دەكەن لەبارەی پەیكەری حزبەوە بۆ قۆناغی داهاتوو، رەنگە تا ساتی بەستنی كۆنگرەكە چەندین پێشنیازی تر بێنە ئاراوە، (درەو میدیا) هەوڵدەدات خوێنەرانی لە كۆنگرەی چوارەمی دووەم گەورە حزب لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئاگاداربكاتەوە. یەكێتیو كۆنگرە رۆژی (21) ئەم مانگە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگرە دەكات، ئەمە كۆنگرەی چوارەمی حزبە، یەكێتی ساڵی 1975 دامەزراوە، لە 44 ساڵ تەمەندا تەنیا (3) كۆنگرەو دوو پلینیۆمی كردووە. كۆنگرە بەردەوام لەناو یەكێتی نیشتمانیدا سەرچاوەی ترسو دابەشبوونو لێكترازانی نێوان هاوڕێو هاوخەباتەكان بووە، كۆنگرەی ئەمجارەش بەدوور نییە لەو مەترسییانە. یەكێتی لە سازدانی كۆنگرەدا تەمەڵترین حزبی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان، رەنگە هۆكارەكەی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە ئەم حزبە هەر لەسەرەتاوە لە یەكگرتنی سێ ئاڕاستەو گروپی سیاسی جیاواز (كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان، بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان، هێڵی گشتی) دروستبووەو هەمیشە مەترسی هەبووە لە كۆنگرەدا پارسەنگ تێكبچێتو حزبەكە لەبەریەك هەڵوەشێتەوە، ئێستا ئەو ئاڕاستە سیاسییانە لەناو یەكێتیدا نەماون، ئاڕاستەی نوێ پەیدابوون كە زیاتر بزنس رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، كۆنگرە "بەرزترین دەسەڵاتە" لەناو حزبدا، كۆنگرە دەبێت (سێ ساڵ جارێك) سازبدرێت، بەڵام یەكێتی لە ساڵی 2010وە تاوەكو ئێستا كۆنگرەی نەبەستووە، واتە ماوەی (سێ) خولی لەسەریەك كۆنگرەی یەكێتی دواكەوتووە. نەخۆشكەوتنو دواتریش مردنی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی حزبەكەو كارەكتەری بەهێزو كۆكەرەوەی یەكێتی، پاڵنەری سەرەكی دواكەوتنی كۆنگرەكانی یەكێتی بوو، هەندێك لە یەكێتییەكان باس لە هۆكاری تریش دەكەن لە نمونەی قەیرانی داراییو شەڕی "داعش"و دواتریش ریفراندۆمو تێكچونی بارودۆخی ناوچە جێناكۆكەكان.
درەو میدیا: وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە رەسمی رێككەوتنی لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە پرسی نەوت و بودجە راگەیاند، لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، توانیمان رێككەوتن لەسەر نەوت بكەین و رۆژانە (250 هەزار )بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكەین. هەروەها تونیمان لەبارەی قەرزەكان، بگەینە رێككەوتن لەگەڵ بەغداد. وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەر بەغداد پابەند بێت بە رێككەوتنەكەوە ئەوا كێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت، سەبارەت بە قەرزی موچەخۆرانی هەرێمیش وەزیری دارایی رایگەیاند" حكومەتی هەرێمی كوردستان 8 مووچەی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزارە" سەبارەت بە بوونی شێخ باز سەرۆكی كار گروپ كە هیچ سیفەتێكی رەسمی نەبوو لە وەفدەكەی هەرێم، ئاواتی چێخ جەناب رایگەیاند" بوونی شێخ باز لە دانوستانەكاندا زۆر بەسود بوو، وەكو كەسێكی هونەری بۆ وەفدەكە زۆر زۆر هاوكارربوو، خۆزگە ئێمە چەند كەسێكی وەك شێخ بازمان لەو ئاست و توانایەدا هەبووایە"
درەو میدیا: ئەنجومەنی ناوەنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت " دەبێ كۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت" بڕیارە 7/12/2019 كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بەرێوەبچێت و دەنگی دواخستنی كۆنگرە هەیە بۆ ساڵی داهاتوو لەوبارەیەوەو لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیەنێت" ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسكی شەخسی یان هەرهۆكارێكی دیكەی نامەشروع كۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەك ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەكێتیەكان دەگرین " دەقی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كــــــەس و كــــــــاری ســـــــەربەرزی شـــــەهـــیدان پێشــــمەرگــــەو فەرماندە قارەمانەكان هەڤاڵان و جەماوەری (ی.ن.ك) دوای بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم و ئامادەكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەنجامدانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكانی یەكێتی بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ كەرنەڤاڵی ئەنجامدانی كۆنگرە ، بۆیە هیچ پاساوێك نی یە بۆ دواخستنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و سەرجەم كارە تەكنیكی و هونەری و لۆجستیەكان تەواوبووە و ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر كۆی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەش بەم شێوەی خوارەوە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەكاتەوە:- 1. دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بكرێت كە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆكراوە. 2. دەبێ كۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت . 3. ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسكی شەخسی یان هەرهۆكارێكی دیكەی نامەشروع كۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەك ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەكێتیەكان دەگرین . 4. دەستخۆشی لە مەكتەبی هەڵبژاردنو لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەین كە بە شێوەیەكی دڵسۆزانەو سەركەوتوانە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ كردووە ، داوایان لێدەكەین بەردەوام بن لەسەر كارەكانی خۆیان. 5. ئەنجومەنی ناوەندی بەهەموو شێوەیەك گشت جۆرە لیستێكی داخراو رەت دەكاتەوەو لەگەڵ پرۆسەیەكی شەفافو دێموكراسی داین . 6. ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی دڵسۆزیو پشودرێژی سەرجەم هەڤاڵانو ئۆرگانەكانی یەكێتی دەكات كە ڕوو لە ئەنجومەنی ناوەندی دەكەنو داوای هەڵوێست و پشتگیریمان لێدەكەن . 7. بە ووردی چاودێری بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی سەركردایەتی (ی.ن.ك) دەكەینو هیوادارین بڕێارێكی بەرپرسیارانە بدەن لەم ساتە هەستیارو مێژووییەدا و روحیانەتی سەرۆك (مام جەلال ) و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان شاد بكەن لەگەڵ رێزدا ...... ئــــــەنـــــجومـــەنی نــــــاوەنــــدی (ی.ن.ك)
(درەو میدیا): كەناڵێكی لوبنانی دەڵێت" لەدوای سەردانی ئەمدواییەی نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانی بۆ ئیماراتی عەرەبی، ئیمارات سێ فڕۆكە باری چەكی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە". كەناڵی مەیادین كەناڵێكی عەرەبییەو بارەگا سەرەكییەكەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە، لە زاری چەند سەرچاوەیەكی عێراقییەوە بڵاویكردەوە، (سێ) فڕۆكە كە باری چەكیان هەڵگرتووە، گەیشتونەتە هەرێمی كوردستان (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر). كەناڵەكە باسلەوەدەكات، ئەو سێ بارە چەكە، دوای سەردانی ئەمدواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ ئیماراتی عەرەبی، بەبێ ئاگاداری حكومەتی بەغداد لە ئیماراتەوە رەوانەی هەرێم كراون. تەلەفزیۆنەكە دەڵێ:" بە ناردنی ئەو چەكانە ئیماراتی عەرەبی چووەتە ناو دۆزی كوردەوە لە عێراق، بەڵام دیارنییە ئەو چەكانە هەرێمی كوردستان بەكاریاندەهێنێت یاخود هێزەكانی سوریای دیموكرات (شەڕڤانانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان)". هەر لە هەواڵەكەیدا، كەناڵە عەرەبییەكە ئاماژەی بە سەردانێكی دوێنێی ئەحمەد زەهراوی كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر كردووە بۆلای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە تێیدا هەردوولا باسیان لە دواین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراقو ناوچەكە كردووەو ئیمارات ئامادەیی خۆی نیشانداوە یارمەتی هەرێمی كوردستان بدات لە دۆسیەی ئاوارەكاندا. بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە عەرەبییە، (درەو میدیا) چەندجارێك پەیوەندی بە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردسانەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
(درەو میدیا): ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقەوە ئاشکرایکرد، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ئێستا لە شاری بەغدادە. بەپێی قسەی سەرچاوەکە، کە خۆی داوایکردووە ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە، قاسمی سلێمانی یاخود وەکو بەرپرسانی کوردو عێراقی دەڵێن "حاجی قاسم" بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی دانانی شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق گەیشتوەتە بەغداد. سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، محەمەد کەوسەرانی یەکێک لە رۆحانی و پیاوە ئاینییەکانی شیعە کە نوێنەری حزبۆڵای لوبنانە لە بەغداد، لەوانەیە کە لەم گەشتەیدا پشتیوانی لە قاسم سلێمانی دەکات و هەوڵدەدات لایەنە سیاسییەکانی عێراق والێبکات هەموویان پشتیوانی کاندیدی دڵخوازی ئێران بکەن بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی. چەند بابەتێک هەن کە ئاڵنگاری گەورن لەبەردەم ئەو کەسەی کە لەدوای عادل عەبدولمەهدی پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، لەوانە: 🔴 چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە. 🔴 بودجەی ساڵی 2020 و چارەسەری دۆسیەی بودجەو نەوتی هەرێمی کوردستان. 🔴 پرسی هەمواری دەستور. 🔴 چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا کوژراون. لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی، چەندین ناو وەکو کاندیدی جێگرەوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باسلەوە دەکەن تائێستا لایەنەکان لەسەر هیچ ناوێک یەکلانەبونەتەوە.
راپۆرت: محەمەد رەئوف- فازل حەمەڕەفعەت سیان لەو كەسانەی كە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتەكان كاندیدی كردوون، چەند مانگێكی تر تەمەنیان دەگاتە (64 ساڵ)و بەپێی یاسا دەبێت خانەنشین بكرێن، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كەسانە هێشتا لەو پۆستانەدا دەستبەكارنەبوون كە بۆی كاندیدكراون، پرسی خانەنشینی پلەباڵاكان یەكێكە لە بابەتە بنەڕەتییەكانی ناو پرۆژەی چاكسازی حكومەت، كۆی موچەی ساڵێكی خانەنشینی پلە تایبەتەكان (60 ملیارو 900 ملیۆن) دینارە، ئەمە بارگرانی لەسەر بودجە دروستكردووە، (درەو میدیا) لەم راپۆرتەدا زانیاری نوێ بڵاودەكاتەوە. پلە باڵاكانو تەمەنی خانەنشینی بەپێی یاسای ژمارە (36)ی ساڵی 2004ی خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی پلەی وەزیفی باڵایان هەیە لە تەمەنی (65) ساڵیدا خانەنشین دەبن، ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لەو پرۆژەیاسا "چاكسازی"یەی كە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ پەسەندكردن، تەمەنی خانەنشینی هاوشێوەی عێراقی لێبكرێتو لە (65) ساڵەوە كەمبكرێتەوە بۆ (60) ساڵ. بەگوێرەی یاساكە، جگە لە وەزیرو پەرلەمانتاران، هەندێك پۆستی تر هەن كە بە پلەی باڵا ئەژماردەكرێن، كە ئەمانەن: • بریكاری وەزارەت • پارێزگار • راوێژكار • بەڕێوەبەری گشتی • شارەزا • سەرۆكی زانكۆكانو سەرۆكی هەیئەتی پەیمانگا هونەرییەكانو ئەندامانی هەیئەتی تەدریسی زانكۆو پەیمانگاكان، ئەوانەیان كە پلەی ئوستازیان هەیە • خاوەن پلە تایبەتەكان • سەرۆكو ئەندامانی كۆڕی زانیاری كورد پۆستە پڕنەكراوەكان كابینەی (نویەم)ی حكومەتی هەرێم كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، ماوەی نزیكەی (پێنج مانگ)ە دەستبەكاربووە، پۆستە وزارییەكان هەموویان پڕكراونەتەوە، بەڵام سەرۆكی دەستەكانی سەربە حكومەت كە هەندێكیان پلەی وەزیریان هەیە هێشتا هەموویان بە كەسانی نوێ پڕنەكراونەتەوە، سەرۆكایەتی (سێ) دەستەكە، كە بەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوتووە، هێشتا پڕنەكراونەتەوەو پارتی تێبینی لەسەر هەندێك لە كاندیدەكانی یەكێتی هەیە بۆ ئەو پۆستانە، سەرۆكایەتی هەندێك لە دەستەكانی تر وادەی یاساییان بەسەرچووەو هێشتا نوێ نەكراونەتەوە. لەكاتێكدا هێشتا دەستەكانی حكومەت بەتەواوەتی پڕنەكراونەتەوە، حزبەكان ناوی كاندیدی خۆیان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی (بریكاری وەزارەتەكان) پێشكەشی سەرۆكی حكومەت كردووە، قۆناغی داهاتووش پڕكردنەوەی پۆستەكانی (بەڕێوەبەری گشتی)و (راوێژكارەكان)ە دەستپێدەكات. 20 پۆستی تر بەدیاریكراوی نازانرێت لە هەرێمی كوردستان چەند پۆستی بریكاری وەزارەتو راوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی هەیە، (درەو میدیا) بۆ زانینی ژمارەی ئەو پۆستانەی كە تائێستا لە كابینەكەی مەسرور بارزانیدا پڕنەكراوەتەوە، پەیوەندی بە ژمارەیەك وەزیرو پەرلەمانتارەوە كرد، هیچیان بە دیاریكراوی ژمارەكانیان نەزانی. كابینەی نۆیەمی حكومەت لە (21) وەزارەت پێكدێت، لەكۆی ئەم وەزارەتانەدا نزیكەی (20) بریكاری وەزیری فیعلی هەیە، بەڵام لەپاڵ ئەمەدا دەیان پۆستی تر هەن كە پلەی (بریكار وەزیر)یان پێدراوە لەحاڵێكدا بە ئەركی بریكار وەزیر هەڵناسنو پێدانی ئەو نازناوە تەنیا بۆ بەرزكردنەوەی پلە وەزیفییەكەیانە، رەنگە ئەمە هۆكارەكە بێت كە زۆرێك لە پەرلەمانتارو وەزیرو تەنانەت ئەوانەشی ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری حزبەكان بوون بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، نازانن لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی چەند پۆستی (بریكار وەزیر) هەیە. سەبارەت بە ژمارەی پۆستەكانی (راوێژكار)و (بەڕێوەبەری گشتی)، هەندێك زانیاری نافەرمی باسلەوە دەكەن زیاتر لە (400) پۆستی بەڕێوەبەری گشتیو راوێژكار هەیە. بەشی دووەمی رێككەوتنەكە سەرەتاكانی مانگی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان ناوی (چوار) كاندیدی خۆی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكانی (بریكاری وەزارەت) لە كابینەی نویەم ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كرد، هەمان رۆژ پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی (8) كاندیدی خۆی بۆ پڕكردنەوەی پۆستی بریكاری وەزارەتەكان راگەیاند، ئەمە جێبەجێكردنی بەشی دووەمی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەنێوان حزبەكان سەبارەت بە دابەشكردنی كێكی دەسەڵات، بەڵام یەكێتی نیشتمانی هێشتا كاندیدەكانی خۆی بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتەكان یەكلا نەكردوەتەوە. پارتیو گۆڕان پێكەوە (12) پۆستی بریكاری وەزیریان بردووەو كاندیدەكانیان بریتین لەمانە: كاندیدەكانی گۆڕان بۆ پۆستەكانی بریكاری وەزارەت * كامیل قەزاز- بریكاری وەزیری كارەبا * د. سەیوان عەلی- بۆ بریكاری وەزیری پەروەردە * مستەفا سەلیم- بۆ بریكاری وەزیری ناوخۆ * چالاك موهەندیس- بۆ بریكاری وەزیری شارەوانی كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستەكانی بریكاری وەزارەت * سەربەست لەزگین- بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە * رابەر سدیق- بریكاری وەزارەتی دارایی * سالار عوسمان- بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری * زاگرۆس فەتاح- بریكاری وەزارەتی پلاندانان * بەرەڤان حەمدی- بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدانو ئەنفالكراوان * د. محەممەد حەسەن- بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا * زەكیە سەید ساڵح- بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی * ئاگرین عەبدوڵا- بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن پۆستو خانەنشینی حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری خانەنشینی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ قسەی كرد بۆ (كوردستان تیڤی) سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانو وتی:" لە عێراق ئەوەی تەمەنی بگاتە 60 ساڵ خانەنشین دەكرێت، بەڵام تائێستا ئەو یاسایە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكرێت". بەڕێوەبەری خانەنشینی هەرێمی كوردستان دەڵێ:" حكومەت داوایكردووە رای خۆمان دیاری بكەین لەبارەی پڕۆژەی چاكسازی، ئێمەش پێمان راگەیاندوون ئەگەر یاسای ژمارە (9)ی عێراق جێبەجێ بكرێت، زۆر باشە شەفافی و دادگەری دێنێتە دی". پرسی خانەنشینیو موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان لە كابینەی (پێنجەم)ی حكومەتی هەرێمەوە باسی گەرمی میدیاكانە، ساڵ لەدوای ساڵ رەخنەكان لە موچەی خانەنشینی پلەباڵاكانو چۆنیەتی خانەنشینبوونیان زیادی كردووە. ساڵی 2018 لەژێر فشاری قەیرانی داراییو پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەراندا، كابینەی هەشتەمی حكومەت كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد، ناچاربوو چاوێك بە موچەی خانەنشینی پلەباڵاكاندا بخشێنێتەوە، ئەوەش لەوچوارچێوەی پرۆژەیاسای " چاكسازی لە خانەنشینیو موچەو دەرماڵەو بەخشینو ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق"، ئەم پرۆژەیاسایە لە پەرلەمان پەسەندكرا، دواتر بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە هەڵوەشێندرایەوەو رادەستی كابینەی نۆیەم كرا، ئێستا حكومەتی هەرێم دەیەوێت بە هەندێك دەستكاری كەمەوە پرۆژەكە رەوانەی پەرلەمان بكاتەوە بەمەبەستی پەسەندكردن. دیارنییە پرسی موچەی خانەنشینی پلەباڵاكان چۆن چارەسەر دەكرێت، بەڵام ئەوەی كە دیارە، كابینەكەی مەسرور بارزانیش دوای سێ ساڵی تر كە وادە یاساییەكەی كۆتایی دێت، ژمایەكی تر بۆ لیستی خانەنشینی پلە باڵاكان زیاتر دەكات. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو میدیا)، لەكۆی ئەو (چوار) كاندیدەی كە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پڕكردنەوەی پۆستی بریكار وەزیرەكان پێشكەشی كردووە، (سێ) كەسیان دوای چەند مانگێك لە دەستبەكاربوون، تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون تەواو دەكەن، چونكە دوانیان لەدایكبووی ساڵی (1957)و یەكێكیان لەدایكبووی (1956)ەو دەبێت بە موچەی پلە باڵاكان خانەنشین بكرێنو بزوتنەوەی گۆڕان (سێ) كەسی تر كاندید بكات بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكانیان، كە ئەوانیش دواجار بە هەمان موچە خانەنشین دەبن. خۆ ئەگەر یاساكەش لە پەرلەمانی كوردستان هەموار بكرێتو تەمەنی خانەنشینی بۆ (60) ساڵ كەمبكرێتەوە، ئەوا بەر لە دەستبەكاربوونیان ئەو كەسانەی كە لەناو كابینەكەدا لەدایكبووی ساڵی (1959)ن، دەبێت خانەنشین بكرێن، بەڵام یاسای خانەنشینی هەرێم دەرفەتێكی هێشتوەتەوەو رێگە دەدات لە حاڵەتی "ئەوپەڕی زەرورەتدا" لەسەر داوای وەزیری پەیوەندیدار، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ماوەی (3) ساڵ ئەو كەسانە لەسەر كارەكانیان بهێڵێتەوەو خانەنشینیان نەكات. كورتەیەكی مێژوویی لەكابینەی یەكەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تاوەكو پێش كابینەی هەشتەم، بەپێی زانیارییەكان: • 461 كەس بە پلەی وەزیرو بریكاری وەزیرو راوێژكار خانەنشین كراون • هەزارو 98 كەس بەپلەی تایبەت خانەنشینكراون كە (وەزیر- پەرلەمانتار- بریكاری وەزیر- بەڕێوەبەری گشتی- راوێژكار) دەگرێتەوە) • كۆی موچەی ساڵێكی خانەنشینی پلە تایبەتەكان (60 ملیارو 900 ملیۆن) دینارە • 163 كەس بە پلەی وەزیر خانەنشینكراون، 96 كەسیش بە پلەی بریكاری وەزیر • 506 كەس بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینكراون • 44 وەزیرو 60 بریكاری وەزیرو 260 بەڕێوەبەری گشتیو 75 راوێژكار بەپلەی تایبەت خانەنشینكراونو كە رۆژێك لە رۆژان لەو پلە وەزیفیەدا كاریان نەكردووە
درەو میدیا: ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٨٥ رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار و چالاكوانی مەدەنی و سەندیكا و رێكخراو، ژمارەیەك رۆژنامەنوس و پارێزەر و چالاكی مەدەنی سەردانی ئەنجومەنی دادوەرییان كردوو بە ئامانجی جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەنووسی و یاسای دەستخستنی زانیاری، نامەیەكیان رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان كرد. نیاز عەبدوڵا یەكێك لەو رۆژنامەنوسانەی سەردانی ئەنجومەنی دادوەریكردووە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە" ئەمڕۆ، رێكخراوی ئازادبوون، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریكردن لە مافی رۆژنامەنووسان و بە ئامادەبوونی هەر یەك لە رۆژنامەنووس فەرمان رەشاد و پارێزەر گۆران دیبەگەیی، یاداشتێكی نووسراومان بە نوێنەرایەتی 186 ررۆژنامەنووس و یاساناس و رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و پەرلەمانتاری عێراق و كوردستان، پێشكەش بە ئەنجوومەنی دادوەریكرد بە ئامانجی جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری، لەلایەن دادوەر عەلی عەوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری پێشوازیمان لێكراو لە كۆبوونەوەیەكدا بەیاننامەكەمان بە ناوبراو دا. دادوەر عەلی عەوڵا پێی راگەیاندین "بەیاننامەكە دەگەیەنمە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری بەو مەبەستەی بیخەینە بەرنامەی كۆبوونەوەكانمان و كاری لەسەر بكەین و وەڵامتان بدەینەوە". لە نامەكەدا ئەو رۆژنامەنوس و چالاك و پارێزەرانە رایدەگەیەنن" لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا زیاتر لە 10 رۆژنامەنووس لەسەر ئەنجامدان و پیادەكردنی پیشەكەیان دەستگیركراون یان فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە، لە كاتێكدا ماددەی 9ی یاسای رۆژنامەگەری بە راشكاوی دەقی داوە لەسەر ئەوەی نابێت رۆژنامەنووس لەسەر پیشەكەی دەستگیربكرێت. ناكرێت بەرپرسانی هەرێم لە راپۆرت و بۆنه نێودەوڵەتییەكاندا شانازی بە دەستەبەركردنی ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان بكەن لە رێی یاسای رۆژنامەگەرییەوە، بەڵام لە واقعدا بە یاساكانی دیكە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بكەن" لە رێی یاداشتێكەوە كۆمەڵێك داواكارییان خستە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری: 1- گشتاندن بكرێت بۆ سەرجەم دادگاكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەگەری هەرێمی كوردستان بەسەر رۆژنامەنووسان و دۆسییەكانیان لە دادگاكاندا. 2- پەنانەبردنی دادگاكان بۆ راگرتنی رۆژنامەنووسان لە كاتی لێكۆڵینەوە. 3- كار بە كۆنووسی واژووكراوی 17/2/2011 بكرێت. وێنەیەكی یاداشتەكەشیان ئاراستە كردووە بۆ هەریەك لە: - سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان - سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان - سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان - رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان - دەزگاكانی راگەیاندن - رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەقی یاداشتەكە بهڕێزان سهرۆك و ئهندامانی ئهنجوومهنی دادهوهری ههرێمی كوردستان فریای ئازادی رۆژنامهوانی و رادهربڕین بكهون، یاسای رۆژنامهگهری جێبهجێبكهن، لهم رووهوه ئهركێكی مێژوویی گهورهو گرنگ لهئهستۆی ئێوه و ئێمهشه. ئاشكرایه دهسهڵاتی دادوهری و دادگاكان زامنی پاراستنی جێبهجێكردنی یاساكان و وهرگرتنهوهی مافهكانن بۆ ههمووان؛ بهڵام ئهوهی جێی سهرنج و تێبینیی جدییه، بهشێك له دادوهران و دادگاكانی ههرێمی كوردستان بهو ئاراستهیه كارناكهن و یاساكان وهك خۆی جێبهجێ ناكهن. دیارترین بهڵگهش كارنهكردنه به یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەوانی (ژماره 35ی ساڵی 2007) و یاسای (ژماره 11ی ساڵی 2013)ی مافی دهستكهوتنی زانیاری له ههرێمی كوردستان، کە تایبهتن بهو دۆسیانهی پهیوهندییان به كاری رۆژنامهوانییەوە ههیه. لهبری كارپێكردن به یاسا تایبهتهكانی بواری كاری رۆژنامهوانی و، پابهندبوون به كۆنووسی واژووكراوی 17/2/2011 لهنێوان سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی دادوهری و دادگاكانی تێههڵچوونهوهی (ههولێر، دهۆك،سلێمانی، گهرمیان) و سهندیكای رۆژنامهنووسان و رۆژنامهنووسان، بەشێک لە دادهوهران یاسای ژماره 6ی ساڵی 2008ی قهدهغهكردنی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردنی ههرێمی كوردستان و یاسای ژماره 111ی ساڵی 1969ی سزادانی عێراقی بهسهر رۆژنامهنووسان جێبهجێدهكهن، ئهمهش جگه لهوهی سهرپێچی یاساییه، هاوكات دهبێته مایهی بهرتهسككردنهوهی ئازادی رادهربڕین و مهترسی گهورهی بۆسهر كاری رۆژنامهوانی دروست كردووه. لهماوهی كهمتر له مانگێكدا زیاتر له 10 رۆژنامهنووس لهسهر ئهنجامدان و پیادهكردنی پیشهكهیان دهستگیركراون یان فهرمانی گرتنیان بۆ دهرچووه، له كاتێكدا ماددهی 9ی یاسای رۆژنامهگهری به راشكاوی دهقی داوه لهسهر ئهوهی نابێت رۆژنامهنووس لهسهر پیشهكهی دهستگیربكرێت. ناكرێت بهرپرسانی ههرێم له راپۆرت و بۆنه نێودهوڵهتییهكاندا شانازی به دهستهبهركردنی ئازادی بۆ رۆژنامهنووسان بكهن له رێی یاسای رۆژنامهگهرییەوە، بهڵام له واقعدا به یاساكانی دیكه مامهڵه لهگهڵ رۆژنامهنووسان بكهن. سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان له ساڵی 2018 رایگهیاند "لهماوهی تهنیا 10ساڵدا له ههرێمی كوردستان1440 رۆژنامهنووس پێشێلكارییان لهبهرامبهر ئهنجامدراوه و پێنج رۆژنامهنووسیش تیرۆركراون." ئێمه چاوهڕوانمان دهكرد لهبری ههراسانكردنی رۆژنامهنووسان له رێگای دادگاوه، دادگا رۆڵی ببینیایه لهسزادانی یاسایی ئهوانهی تێوهگلاون و تاوانبارن به ئهنجامدانی پێشێلكاری لهبهرامبهر رۆژنامهنووسان. بۆیه ئێمه وهك كۆمهڵێك له رۆژنامهنووس، نووسهر، پارێزهر، پهرلهمانتار، رێكخراوی كۆمهڵی مهدهنی و سهندیكا و مامۆستای زانكۆ، پێمان وایە پهنابردنی دادگاكان بۆ یاسای قهدهغهكردنی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردنی ههرێمی كوردستان و یاسای سزادانی عێراقی، جگە لەوەی کارێکی نایاساییە، بەوپێیەی راستەوخۆ پێچەوانەی بڕگەو ماددەکانی یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەگهرییه کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە، لەهەمان کاتدا ههنگاوێكی مهترسیداریشه به ئاراستهی بهرتهسككردنهوهی ئازادی رادهربڕین و كاری رۆژنامهوانی. له رێی ئهم یاداشتهوه، داواكارین له بهڕێزتان: 1- گشتاندن بكرێت بۆ سهرجهم دادگاكان، به مهبهستی جێبهجێكردنی یاسای كاری رۆژنامهگهری ههرێمی كوردستان بهسهر رۆژنامهنووسان و دۆسییهكانیان له دادگاكان. 2- پهنا نهبردنی دادگاكان بۆ راگرتنی رۆژنامهنووسان له كاتی لێكۆڵینهوه. 3- كار به كۆنووسی واژووكراوی 17/2/2011 بكرێت. له كۆتاییدا رایدهگهیهنین: چاوهڕوانی وهڵامی ئهرێنی سهرۆك و ئهندامانی ئهنجوومهنی دادهوهری ههرێمی كوردستان-ین و، لهم رووهوه ئێوه به بهكهرێكی سهرهكی و گرنگ دهزانین بۆ بهرجهستكردنی ئازادی كاری رۆژنامهگهری له ههرێمی كوردستان، بۆیه تا گهیشتن به مافه یاسایی و دهستوورییهكانمان بهردهوام دهبین لهسهر كار و چالاكییهكانمان. وێنهیهك بۆ: - سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان - سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان - سهرۆكایهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان - وهزارهتی دادی حكومهتی ههرێمی كوردستان - یهكێتی دادوهرانی ههرێمی كوردستان - رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان - كونسوڵخانهی وڵاتان له عێراق و ههرێمی كوردستان - دهزگاكانی راگهیاندن - رێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی ناو پیشه یان شوێنی كار 1. نیاز عهبدوڵڵا رۆژنامهنووس- رێكخراوی ئازادبوون 2. كهمال رهئوف سهرنووسهری ماڵپهڕی شارپرێس 3. كامیل عومهر مامۆستای زانكۆ لهبهشی راگهیاندن 4. محهمهد رهئوف سهرنووسهری ماڵپهڕی درهو میدیا 5. ئاسۆس ههردی رۆژنامهنووس 6. تهحسین قادر رێكخراوی ئازادبوون 7. ئهنوهر حسێن بازگر جێگری نهقیبی سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان 8. رهحمان غهریب سهنتهری میترۆ بۆ بهرگریكردن لهمافی رۆژنامهنووسان 9. كارزان فازڵ پارێزهر- بهڕێوبهری رێكخراوی DHRD 10. د.چۆمان ههردی نووسهر و مامۆستای زانكۆ 11. د.مهریوان وریا قانع نووسهر و مامۆستای زانكۆ 12. د.شێركۆ كرمانج نووسهر و مامۆستای زانكۆ 13. ئاراس فهتاح نووسهر 14. هیوا قادر نووسهر 15. هۆشهنگ وهزیری نووسهر 16. سهردار ههركی پارێزهر 17. د.سهروهر عهبدولڕهحمان سهرۆكی ئینستتیوتی پهی بۆ پهروهرده و گهشهپێدان 18. بهڵێن ساڵح رادیۆی دهنگی ئهمریكا 19. سمكۆ عهبدولكهریم سكرتێری لقی ههولێری سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان 20. پهیمان عیزهدین پارێزهر 21. رێڤینگ یاسین پارێزهر 22. نهجیبه مهحمود راگهیهندكار 23. مهسعود عهبدولخالق دهزگای ستاندهر 24. شوان محهمهد سهرنووسهری ماڵپهڕی سپی میدیا 25. تارق فاتح خاوهن ئمتیاز و سهرنووسهری رۆژنامهی هاوڵاتی 26. سیروان رهشید سهرنووسهری رۆژنامهی زهمهن 27. سیروان غهریب سهرنووسهری ماڵپهڕی وێستگه نیوز 28. هاوكار قادر قهرهداخی رادیۆ نهوا 29. ئهحمهد میره سهرنووسهری گۆڤاری لڤین 30. سهلام عومهر سهرنووسهری ماڵپهڕی كهركوك ناو 31. هێمن باقر سهرنووسهری ماڵپهڕی دیپلۆماتیك مهگهزین 32. یاسین تهها محهمهد رۆژنامهنووس 33. شۆخان ئهحمهد پارێزهر و چالاكوانی مهدهنی 34. لاڤه كورده رۆژنامهنووس-رایهڵهی نێودهوڵهتی ژنانی رادیۆو تهلهفزیۆن 35. كامهران عوسمان رێكخراوی نێودهوڵهتی CPT 36. رێبوار ئهوڕهحمان كهناڵی NRT TV 37. هاوكار قهرهداخی رادیۆ نهوا 38. ئازاد عوسمان بهڕێوبهری رادیۆی دهنگ 39. فهرمان رهشاد بهڕێوبهری رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گهندهڵی 40. ئهحمهد حاجی رهشید ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 41. سهركهوت شهمسهدین ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 42. هوشیار عهبدوڵڵا ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق 43. رێبوار تهها مستهفا ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 44. كاوه محهمهد ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 45. د.موسهننا ئهمین ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 46. ئارهزوو مهحمود ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 47. سروه عهبدولواحید پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 48. زانا رۆستایی پارێزهر-پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 49. نهوزارد رهسوڵ پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 50. مهحمود رهزا ئهمین نووسهر-پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 51. ئهمین بهكر پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 52. تانیا گلی خیلانی پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 53. شوان داوودی راوێژكاری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق وپهرلهمانتاری خولی پێشوو 54. رێزان شێخ دلێر پهرلهمانتاری خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق 55. ئازاد چالاك نووسهر-پهرلهمانتاری خولی پێشووی پهرلهمانی عێراق 56. شیرین ئهمین ئهندامی پهرلهمانی كوردستان 57. ئهبوبهكر ههڵهدنی ئهندامی پهرلهمانی كوردستان 58. كاوه عهبدولقادر ئهندامی پهرلهمانی كوردستان 59. عهلی حهمه ساڵح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان 60. عهباس فهتاح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان 61. راهی رههبهر ئهندامی پهرلهمانی كوردستان 62. كهریم بهحری پهرلهمانتاری خولی دووهمی پهرلهمانی كوردستان 63. گهشه دارا حهفید پهرلهمانتاری خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان 64. سهرههنگ فهرهج پهرلهمانتاری خولی سێیهمی پهرلهمانی كوردستان 65. د.شێركۆ حهمهئهمین پهرلهمانتاری خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان 66. پهروا عهلی پهرلهمانتاری خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان 67. دڵشاد حوسێن پهرلهمانتاری خولی سێیهمی پهرلهمانی كوردستان 68. رازاو مهحمود فهرهج مافناس-پهرلهمانتاری خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان 69. كاردۆ محهمهد پهرلهمانتاری خولی سێیهمی پهرلهمانی كوردستان 70. زانا عهبدولڕهحمان پهرلهمانتاری خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان 71. مهحمود حاجی عومهر پهرلهمانتاری خولی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان 72. ئارام جهمال سهرۆكی پهیمانگای كوردی بۆ ههڵبژاردن 73. د.رهعد رهفعهت دهزگای ستاندهر-مامۆستای زانكۆ 74. ئاسۆ جهبار رادیۆی دهنگی ئهمریكا 75. رێبین رهسوڵ ئیسماعیل نووسهر و لیكۆڵهر 76. فهرهاد چۆمانی نووسهر 77. بهشدار عوسمان رۆژنامهنووس 78. بههزاد موحسن نووسهر 79. فهرمان محهمهد رۆژنامهنووس 80. سهرتیپ وهیسی رۆژنامهنووس 81. كهمال چۆمانی نووسهر و لێكۆڵهر 82. هیوا مهلا قادر ئامادهكار و پێشكهشكار له كهناڵی ئاسمانی سپێده 83. سهرگوڵ قهرهداخی پارێزهری راوێژكار 84. عهبدولحهمید زێباری رۆژنامهنووس- كهناڵی ئاسمانی الحرە 85. د.موحسن ئهدیب نووسهر و مامۆستا له زانكۆی ههڵهبجه 86. ئاوات محهمهد پیروهیس نووسهر 87. هونهر تۆفیق نووسهر 88. شنۆ عوسمان رۆژنامهنووس- كهناڵی BMC 89. ئارا ئیبراهیم جێگری سهرنووسهری رۆژنامهی هاووڵاتی 90. فازڵ حهمهڕهفعهت ئهندامی دهستهی نووسهرانی ماڵپهڕی درهو میدیا 91. د. هێرش رهسوڵ نووسهر و مامۆستای زانكۆ لهبهشی راگهیاندن 92. پهریان ئهحمهد زهردهشت سهنتهری میترۆ بۆ بهرگریكردن له رۆژنامهنووسان 93. رووناك حهسهنی رێكخراوی نێودهوڵهتی CPT 94. كامهران محهمهد رۆژنامهنووس 95. رێبین فهتاح رۆژنامهنووس 96. بیلال سهعید رۆژنامهنووس 97. عهبدۆ رۆستایی رۆژنامهنووس 98. پێشهوا چۆمانی بهڕێوبهری ناوهندی كهلتوری چۆمان 99. جوتیار قادر سهرپهرشتیاری گرووپی جۆرناڵ 100. بابان جهعفهر ئینستتیوتی پهی بۆ پهروهرده و گهشهپێدان 101. ئومێد قهرهداخی نووسهر و مامۆستای زانكۆ 102. فهرهیدوون حهسهن رێكخراوی ئازادبوون 103. حهكیم محهمهد رۆژنامهنووس- كهناڵی ئاسمانی پهیام 104. سهرتیپ عهلی سكرتێری كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان 105. كاوێز مهلا پهروێز رۆژنامهنووس 106. هانا چۆمانی پهیامنێر 107. شاناز حهسهن رۆژنامهنووس- رۆژنامهی هاووڵاتی 108. ئاواره حهمید رۆژنامهنووس 109. تهها عهبدوڵڵا رۆژنامهی كوردستانی نوێ 110. ئارام قهرهداخی رۆژنامهنووس 111. گۆران دیبهگهیی پارێزهر 112. هاوڕێ كرێكار پارێزهر 113. رێبین سهباح عهبدولڵا پارێزهر 114. خهتاب عومهر پارێزهر 115. شنا فایق رۆژنامهنووس- رۆژنیوز 116. رووناك رهفیق میدیاكار 117. بینایی شۆڕش رادیۆ نهوا 118. سهڵاح خدر رۆژنامهنووس 119. شاڵاو محهمهد رۆژنامهنووس 120. سهعید عهبدوڵڵا ههواڵنێر-رادیۆ نهوا 121. مهعروف مهجید كهناڵی ئاسمانی پهیام 122. سازان تۆفیق رۆژنامهنووس-سپی میدیا 123. محهمهد حهسهن رۆژنامهنووس- رادیۆ نهوا 124. خالید سلێمان رۆژنامهنووس 125. ئهمیر گۆران رۆژنامهنووس 126. ئومێد محهمهد بهڕێوبهری نووسینگهی كهناڵی NRT له بهغداد 127. د.حهیدهر لهشكری مامۆستای زانكۆ 128. د.محهمهد عهلی مامۆستای زانكۆ 129. د.سهعید كاكهیی چالاكوانی سیاسی 130. د.ههوراس شوانی مامۆستای زانكۆ 131. كاوه تهیب جهلال مامۆستای زانكۆ 132. مههدی ئهبوبهكر مامۆستای زانكۆ 133. پهرێز حهمه ساڵح رۆژنامهنووس 134. ئالان بهرزنجی رێكخراوی ئازادبوون 135. هێرش رهشید ئهمین رۆژنامهنووس- ماڵپهڕی شار پرێس 136. دیار ساڵح رادیۆ نهوا 137. ئامانج وهرتی رۆژنامهنووس 138. جیهاد محهمهد رێكخراوی ئازادبوون 139. پشتیوان جهمال رۆژنامهنووس 140. بڕوا ستار رۆژنامهنووس 141. بێستوون ژاڵهیی رۆژنامهنووس 142. ئارام هادی رۆژنامهنووس 143. ههڵشۆ عهبدولفهتاح كاكه چالاكوانی مهدهنی 144. دلێر عهبدولخالق رۆژنامهنووس 145. زیاد كهریم رۆژنامهنووس و راگهیهندكار 146. فهرمان عهبدولڕهحمان رۆژنامهنووس 147. عهزیز رهئوف رێكخراوی ئازادبوون 148. عهبدولڕهحمان ئهبوبهكر رۆژنامهنووس 149. دڵسۆز زهنگهنه رێكخراوی دابین بۆ گهشهپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ 150. فهرمان سادق رۆژنامهنووس 151. دلۆڤان بهرواری پارێزهر و رۆژنامهنووس 152. ستران عهبدوڵڵا رۆژنامهنووس 153. سهید ئهكرهم خالید نووسهر 154. ترێ مهحمود رۆژنامهنووس 155. ئهیهان سهعید رۆژنامهنووس 156. كیسرا ئهحمهد رۆژنامهنووس 157. سهنگهر رهسوڵ نووسهر و لێكۆڵهر 158. فاتح سهنگاوی نووسهر و توێژهر 159. سهڵاح رهشید نووسهر چالاكی سیاسی 160. ئیدریس سیوهیلی لێكۆڵهر 161. عهدنان كۆچهر لێكۆڵهر 162. شیروان شهمیرانی نووسهر و لێكۆڵهر 163. ئهحمهد حهمید رادیۆی دهنگ 164. سۆران حسێن رۆژنامهنووس-رۆژنیوز 165. محهمهد رهحیم رادیۆی دهنگ 166. زریان محهمه رۆژنامهی نهوژین 167. عهبدولكهریم ئهحمهد رۆژنامهنووس 168. رێناس ساڵح رۆژنامهی نهوژین 169. محهمهد مهحمود رادیۆی دهنگ 170. سازان محهمهد رۆژنامهی نهوژین 171. زۆسك حهمهد پهیامنێر 172. كارزان عهزیز چالاكوانی مهدهنی 173. مستهفا شێخ محهمهد رۆژنامهنووس 174. پهیام محهمهد تاهیر مافناس 175. دانا عومهر رۆژنامهنووس-رۆژنیوز 176. كارزان عهلی مهجید رۆژنامهنووس 177. بهختیار عومهر رادیۆی دهنگ 178. هێمن عهزیز مامۆستای زانكۆ و سهرۆكی رێكخراوی دیدگا 179. كاروان سالار رۆژنامهنووس 180. بهرههم لهتیف رۆژنامهنووس– رۆژنیوز 181. هیوا بهرزنجی رۆژنامهنووس 182. چیا نوری رۆژبهیانی رۆژنامهنووس-كهناڵی ئاسمانی پهیام 183. فههمی نهبی رۆژنامهنووس 184. هیوا عومهر رۆژنامهنووس 185. پهری تاهیر رۆژنامهنووس 186. محهمهد گۆران نووسهر
راپۆرت: محەمەد رەئوف "توركیا دەیەوێت كۆبانێ وەكو كەرتی غەززە لێبكاتو دایبڕیت لە هەموو شارەكانی تری رۆژئاوای كوردستان، سوپای سوریا خائینە، هەر كە سوپای توركیا هات، رادەكات، چەتەكانی سەربە توركیا قەتڵوعامی خەڵك دەكەن، سوپای روسیا خەڵك ناپارێزێت، رێگەش نادات شەڕڤانان بەرگری لە خەڵكەكە بكەن" ئەمە چیرۆكی ئەم رۆژانەی شەڕە لە رۆژئاوای كوردستان لە زاری گەنجێكی خۆبەخشەوە كە خەڵكی شاری سلێمانییە، كە لەندەنەوە گەڕاوەتەوەو نزیكەی مانگێكە چوەتە رۆژئاوای كوردستان. لە سلێمانییەوە بۆ كۆبانێ مانگێك لەمەوبەر بەدیاریكراوی دوای دەستپێكردنی هەڵمەتی سەربازی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسانی هاوپەیشەم هەروەها هونەرمەندانو چالاكانی سیاسی، لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكمان بەناوی خۆپیشاندانی "گروپی دەنگی نیشتمان" سازكرد، بەدەم وتنەوەی دروشمی پشتیوانی بۆ رۆژئاوا دەرۆیشتین، ئەوكاتەی من مایكەكەم بەدەستەوە گرتبوو، گەنجێكی رەشتاڵە چەند جارێك لێم نزیكبووەوە، داوای لێدەكردم هانی گەنجان بدەم بۆ ئەوەی لە باشورەوە بچن بۆ رۆژئاوای كوردستانو لەدژی توركیا شەڕ بكەن، بەڵام من پابەندبووم بەو دروشمانەی كە پێشتر لە "گروپی دەنگی نیشتمان" ئامادەكرابوونو نەمتوانی دروشمی تر بۆ خۆپیشاندانەكە زیادبكەم كە پێشتر لەناو بەرنامەی كاردا دانەنرابێت. گەنجە رەشتاڵەكە چەندجارێك هاتەوەو بەگوێماندا چرپاندی، كاتێك زانی هیچ دروشمێكی نوێ زیادناكرێت، ئیتر بە یەكجاری ون بوو و جارێكی تر نەمبینییەوە. دوای زیاتر لە مانگێك، لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە نامەیەكم پێگەیشت، تەنیا بەبینینی وێنەی سەر پرۆفایلەكەی، بیرم كەوتەوە ئەوەی نامەكەی ناردووە، هەمان ئەو گەنجە رەشتاڵەیەیە كە لە رۆژی خۆپیشاندانەكەدا لێم نزیكبووەوە، بەڵام ئەو چیتر لە شاری سلێمانی نەمابوو، لە رۆژئاوای كوردستانەوە وەكو شەڕڤانێك قسەی لەگەڵ كردم. ئەو گەنجە (مەهدی محێدین)ە، كە خۆی بە "مەهدی كوردستانی" بە (درەو میدیا) ناساند، تەمەنی (39) ساڵەو ماوەی (18) ساڵ لە بەریتانیا ژیاوە. وەكو خۆی باسی دەكات، مەهدی سەرەتای مانگی رابردوو (تشرینی دووەمی 2019) وەك خۆبەخش چوەتە رۆژئاوای كوردستان، لەبارەی گەشتەكەیەوە بۆی گێڕامەوە، سەرەتا بە تاكسییەك لە سلێمانییەوە چووەتە كەركوك، لەوێشەوە بە تاكسییەكی تر بۆ موسڵ، لە موسڵیشەوە بۆ شەنگال، لە شەنگالەوە بۆ شارۆچكەی (خانەسۆر) لە سنوری نێوان باشورو رۆژئاوای كوردستان. مەهدی لە خانەسۆرەوە راستەوخۆ چووە بۆ قامیشلۆ، لەوێوە شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان بەرێگای تەلتەمرو حەسەكە بۆ رەققەوە رەوانەی (عەین عیسا)یان كردووە، لەوێشەوە چووەتە كۆبانێ، ئێستا ئەو لە گوندێكی نزیك شاری جەرابلوسە لە رۆژئاوای كۆبانێ بەناوی گوندی (قۆشڵی موختار). ئامانجەكە كۆبانێیە "توركیا دەیەوێت لەڕێگەی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەی (عەین عیسا)ەوە ناوقەدبڕی بكاتو تەوقی كۆبانی بدات" مەهدی كوردستانی وای وت. بەپێی گێڕانەوەی مەهدی " ئێستا مەترسی گەورە لەسەر كۆبانێیە، هێزەكانی توركیاو چەتەكانی (هێزە چەكدارە هاوپەیمانەكانی) تا نزیكی عەین عیسا هاتوون، بە نزیكەی (3 كم). مەهدی كە ئێستا لە بەرەكانی شەڕدایە دژ بە توركیا، دەڵێ:" من نزیكەی شەش شەوە لێرەم، بە شارۆچكەی عەین عیسادا تێپەڕیم، بەردەوام دەنگی تۆپو هاوەن دەهات، من بە رەقەدا تێپەڕیم، نزیكەی 4 كیلۆمەترمان مابوو بگەینە عەین عیسا، لە بازگەكە پێیان وتین بەناو عەین عیسادا مەڕۆن تەقەی تێدایە، خەڵكەكەی چۆڵی كردووە، دووژمن بەتەمایە داگیری بكاتو تەنها (3كم) لە شارەكەوە دوورە، ئێمە بە گوێمان نەكردن، بەناو عەین عیسادا تێپەڕین، بۆمان دەركەوت بارودۆخەكە زۆر مەترسیدارە، خەڵكەكەی هەمووی چۆڵیكردووە، ئێستا عەین عیسا لەژێر دەستی هێزە كوردییەكاندایە، بەڵام بەتەواوی چۆڵە". توركیا بە پلانی ورد دەیەوێت كۆبانی چۆڵبكات لە خەڵكەكەیو پاشان داگیری بكات، مەهدی كوردستانی پێیوایە توركیا دەیەوێت "تۆڵەی ئەو سەروەرییە لە كۆبانی بكاتەوە كە ساڵی 2015دا توانی لوتی داعش بشكێنێت". رێگای نێودەوڵەتی (M4) بەناو شارۆچكەی عەین عیسادا تێپەر دەبێت، بەپێی قسەی مەهدی " ئەگەر شارۆچكەی عەین عیسا داگیر بكرێت، ئیتر بەتەواوی ئەو رێگایە دەگیرێت"، هەرچەندە لەئێستادا كۆبانی لە قامیشلۆ دابڕاوە، رێگەیەكی تر هەیە لە كۆبانێوە بۆ رەقە، لەوێوە بۆ حەسەكەو بۆ قامیشلۆ، بەڵام ئەو رێگەیەی كە لە قامیشلۆوە دەڕەوات بۆ كۆبانی، هەمووی كەوتوەتەدەست "چەتەكانو سوپای توركیا". "ناوچەی (تەلتەمر) كە نزیكە لە حەسەكەوە، تا بەرەو قامیشلۆ زۆربەی ئەو ناوچانە داگیراوە، توركیاو هێزە هاوپەیمانەكانی زۆربەی شەقامە سەرەكییەكانیان گرتووە، ئامانجی توركیا سەرەتا گرتنی شەقامە سەرەكییەكانە بۆ دابڕانی نێوان شارەكان". كەرتی غەززە لە كۆبانێ شاری كۆبانی كەمتر لەیەك كیلۆمەتر لە سنوری توركیا دوورە، مەهدی كوردستانی هەمیشە دووبارەی دەكردەوە كە " بارودۆخی كۆبانی زۆر زۆر مەترسیدارە" مەترسیەكەی سەر كۆبانی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە " توركیا دەیەوێت وەك كەرتی غەزەی فەلەستینی لێبكاتو بەتەواوی دایبڕێت لە شارەكانی دیكەی كوردستان، توركیا دەیەوێت لە عەین عیساوە بەتەواوی پشتی كۆبانی بگرێتو تەوقی بكات، ئێستا توركیا هاتوەتە قوڵایەكی زۆرەوە دەیەوێت بەتەواوی كۆبانی دایبڕێت لە شارەكانی تر". توركیا لە رۆژئاوای كوردستان 9ی ئۆكتۆبەری 2019، توركیا ئۆپەرسیۆنێكی سەربازی بەناوی "كانیاوی ئاشتی" بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكەوە، دووجار ئاگربەستی نێودەوڵەتی راگەیەندرا جاری یەكەم رێككەوتنی (توركیا– ئەمریكا)، جاری دووەم (توركیا– روسیا)، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، سوپای توركیاو چەكدارە سورییە هاوپەیمانەكانی، شەڕیان رانەگرتووەو بەردەوامن لە هێرشو داگیركارییەكانیان بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان. بەگوێرەی گێڕانەوەی مەهدی "تا ئێستا توركیاو چەتەكانی (گرێسپیو سەرێكانی)و بەشێك لە گوندەكانی ئەو ناوچانەیان بەتەواوی داگیركردووە، واتا (ناوچەی نێوان قامیشلۆ- كۆبانی لە سنوری توركیا بە قوڵی (32 كم)و پانی نزیكەی (100 كم)". پێشتر (درەو میدیا) لە راپۆرتێكی شیكاریدا ئاماژەی بە پلانی یەكەمی توركیا كرد لە داگیركردنی بەشێكی خاكی رۆژئاوای كوردستان كە بریتییە لە: • پلانی یەكەمی توركیا داگیركردنی ناوچەی نێوان گرێ سپیو سەرێ كانی-یە، توركیا دەیەوێت لەم ناوچەیە ئەو عەرەبە ئاوارانەی سوریا جێگیر بكات كە ئێستا لەناو كەمپەكانی توركیادان، ئەمە مەترسی گەورەی كوردو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە كە دەڵێن ئەردۆغان دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەكە بگۆڕێت. • بڕینی رێگای سەرەكی نێوان كانتۆنی كۆبانیو كانتۆنی جەزیرەو دابڕینی ئەو دوو كانتۆنە لە یەكتر، بەتایبەتیش بڕینی رێگای سەرەكی نێوان شارەكانی (قامیشلۆ– كۆبانی)، ئێستا سوپای توركیا لە چەند ناوچەیەك ئەو رێگەیەی كۆنترۆڵكردووە. • گرێ سپی: دەكەوێتە سنوری توركیاو سەربە پارێزگای رەقەیە، 100 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای رەقەوە دوورە، زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبن، توركمانو كوردو ئەرمەنی تێدا دەژین، زۆرینەی دانیشتوانەكەی بە كشتوكاڵو بازرگانییەوە سەرقاڵن. سوپای توركیا سەرەنجی گەورەی لەسەر ئەم شارەیە، دەیەوێت بەشێكی زۆری عەرەبە ئاوارەكان لەو ناوچەیە نیشتەجێ بكات، لەئێستادا ئەو شارە لەژێر كۆنترۆڵی توركیا هێزە هاوپەیمانەكانیەتی. • سەرێكانی: دەكەوێتە سنوری نێوان سوریاو توركیا، سەربە پارێزگای حەسەكەیە، 85 كیلۆمەتر لە حەسەكەوە دوورە، دەكەویێتە رۆژئاوای قامیشلۆوەو لە شاری قامیشلۆوە 90 كیلۆمەتر دورە، دەكەوێتە سەر رووباری خاپور، ناوچەیەكی شارستانی كۆنە، عەرەبو كوردو ئێزدیو مەسیحیو ئەرمەنیو توركمانی تێدا دەژی. بەشەو دەیگرن، بەرۆژ چۆڵی دەكەن ! ئێستا شەڕو روبەروبنەوەی بەردەوام لەنێوان هێزەكانی یەكەینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)و توركیادا بەردەوامە، مەهدی كوردستانی دەڵێ:" هەركات هێزەكانی یەپەگە هێرش بۆسەر چەتەكانی توركیا دەكەن، ئەوان خۆیان ناگرن و رادەكەن، شەوی رابردوو سێ گوندیان داگیركردبوو، هێزەكانی یەپەگە بەزوویی لەدەستیان دەرهێنانو رایانكرد، بەڵام كە رۆژ دەبێتەوە ناچارن ئەو گوندانە چۆڵبكەن، چونكە فڕۆكەی توركیا بۆردومان دەكەن.. هێزە كوردیەكان شەكەتن بەدەست فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كەئەوان پێی دەڵێن (كەشف)، بۆیە لەشەودا ئەو گوندانە ئازاددەكەن، بەڵام كە رۆژ بووەوە چۆڵی دەكەن". ئێستا لە دوو ناوچە شەڕ هەیە لە (تەلتەمر ، عەین عیسا) كە عەین عیسا كە 20 كم لە كۆبانیەوە دوورە، تەلتەمریش لە حەسەكەوە نزیكە، مەهدی باسلەوەدەكات" هێزە كوردییەكان خاوەنی ورەیەكی بەرزن، بەڵام بەراستی بێچەكن، پێشتر پشتیان بە رۆكێتی میلان بەستبوو، بەڵام ئێستا ئەمریكا ئەوەی راگرتووە، ئێستا تەنها فەرەنسا هاوكارییان دەكات، بەڵام بە چەكی بچوك، وەك ئاڕ بی جیو كڵاشینكۆف" "سوپای سوریا خائینە" 14ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، دوای نزیكەی هەفتەیەك لە هێرشو پەلاماری توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، (هەسەدە) رێككەوتنی لەگەڵ رژێمی سوریا راگەیاند بۆ پاراستنی سنوری رۆژئاوای كوردستان، بەپێی رێككەوتنەكە "سوپای سوریا دەگەڕێتەوە ناوچە سنوورییەكان، ئەمەش بۆ رێگریكردن لە پێشڕەوییەكانی سوپای توركیا" بەڵام گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچە سنورییەكانو ناوچەی شەڕ هیچ كاریگەرییەكی لەسەر لەشكركێشییەكانی توركیا نەبوو. سەبارەت بە بوونو جوڵەی هێزەكانی سوپای سوریا لە رۆژئاوای كوردستان، مەهدی كوردستانی پێیوتم" هێزەكانی سوریا هەموویان خائینن، یەك تەقە ناكەن، لە هەر ناوچەیەك تەقە بكرێت هێزەكانی سوریا رادەكەن، هێزەكانی یەپەگە شوێنیان دەگرنەوە"، واتە دواجار رژێمەكەی ئەسەد شەڕەكەی هەر بۆ كورد خۆی جێهێشتووە. سەبارەت بە هێزەكانی روسیاش كە بەپێی رێككەوتنی نێوان (توركیا– روسیا) دەورییەی هاوبەشی هێزەكانی توركیا – روسیا لە ناوچە سنورییەكان چالاكییان دەبێت، بەپێی گیڕانەوەی مەهدی" سێ شەو پێش ئێستا هێزە كوردییەكان وتیان دەچینە سەر ئەو گوندە كە چەتەكان كاری خراپ تێدا دەكەنو كەوتونەتە قەتڵو عامی خەڵكەكە، روسیا ئینزاری كردن كە نابێت هێرش بكەن، فەرماندەی هێزەكەی روسیا بە فەرماندەی هێزە كوردییەكانی ووت بچنە ئەو گوندە لێتان دەدەین، روسیا نەك هەر خەڵكەكە ناپارێزێت، رێگەنادات هێزە كوردییەكان خەڵكەكەش بپارێزن". لەبارەی ناوچەی ئارامەوە بەپێی قسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا، ئامانجی توركیا لە ئۆپەراسیۆنەكە، دورخستنەوەی مەترسییەكانی "تیرۆر"و دروستكردنی "ناوچەی ئارام"ە بە قوڵایی (32) كیلۆمەترو درێژی نزیكەی (500) كیلۆمەتر لەناوچەكەدا، ئەو قوڵایەی كە دانراوە، تەواوی شارە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە، ئەمە بەپێی ئەو نەخشەیەی كە ئەردۆغان لە نەتەوە یەكگرتووەكان خستیەڕوو. ناوچەی ئارام لە سنوری رۆژئاوای كوردستانو توركیا، كە یەكێكە لە پلانەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆی دەبینێتەوە لە: • ئەو ناوچە سنورییەی كە ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە بە سەرۆكایەتی شەڕڤانانی كورد (یەكینەكانی پاراستنی گەل- یەپەگە) درێژییەكەی 480 كیلۆمەترەو لە روباری فوراتەوە لە خۆرئاواوە دەستپێدەكات تاوەكو سنوری عێراق لە رۆژهەڵات. • پلانی توركیا بۆ ئێستا داگیركردنی سنوری نێوان شاری سەرێكانیو گرێ سپی- یە، كە درێژییەكەی 120 - 100 كیلۆمەترە، ئەویش دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەم ناوچەیە، لە هەنگاو و پلانی یەكەمدا توركیا ئەم دوو ناوچەیەی داگیركرد، بەمە توركیا لەلایەك رێگای نێوان كۆبانێو جەزیرە دەبڕێت، لەلایەكی تر بەپێی پلانەكە توركیا خەڵكی عەرەبی سوننە لەو ناوچەیە نیشتەجێ دەكات، كە ژمارەیان نزیكەی (2 ملیۆن) كەسەو لە كەمپەكانی توركیا نیشتەجێن. پشتێنەی ئەمنیو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەكە نوێ نیە، پێشتر لەسەردەمی حافز ئەسەدی سەرۆك كۆماری پێشووی سوریادا (1971- 2000)، حەفتاكانی سەدەی رابردوو تەعریبێكی بەرنامەبۆدارێژراوی لە ناوچە كوردییەكان دەستپێكردووە، زیاتر لە (500) گوندی ناوچەكەی تەعریب كرد، تەنانەت ناوچی ناوچەكانیشی وەرگێڕا بۆسەر زمانی عەرەبی، بۆ نمونە: • ناوی (كۆبانی)ی گۆڕی بۆ "عین العرب" • ناوی (سەرێ كانی) گۆڕی بۆ "رەئس العین" • ناوی (دێرك)ی گۆڕی بۆ "مالكیە" • ناوی (گرێ سپی) گۆڕی بۆ "تەلئەبیەز" شەڕی نەوت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، چەندجارێك لەڕێگەی تویتو لێدوانەكانیەوە وتی:" نەوتەكە لەژێر دەستی خۆماندایە"، لەدوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكان ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان، دواتر بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا بۆ پارێزگاری لە بیرە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان گەڕانەوە بۆ سنورەكە، ئێستا هێزەكانی ئەمریكا تەنها لەو ناوچانەدا ماون كە بیری نەوتی تێدایەو پارێزگاریی لە نەوتەكە دەكەن. • یەدەكی نەوت لە رۆژئاوای كوردستان بە (3 ملیارو 150 ملیۆن) بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت. • بیرە نەوتەكانی بریتین لە (رمێلانو سوەیداو مالیكییە) • كێڵگە نەوتەكانی ئەو ناوچەیە توانای بەرهەمهێنانی (200 هەزار) بەرمیل نەوتیان هەیە لە رۆژێكدا. • ناوچەكە (هەزارو 322) بیرە نەوتی تێدایە. • 25 بیری گاز لە ناوچەكەدا هەیە.
درەو میدیا: لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت" ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی حەتمیەو هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ، بەڵام بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند رۆژێك لەوادەی دیاریكراوی خۆی كۆنگرە دوا بكەوێت. ئەو لێدوانەی رز رزگار عەلی، ئەمڕۆ لە میانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی هات كەسەردانی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیان كردووە، رزگار عەلی راشیگەیاندووە كە" سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتوەوە دەچنە ساڵی نوێوە." سەبارەت بە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان كە بڕیاربوو شەممەی رابردوو بەڕێوە بچێت و دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد" بەپێی ئەو بەرنامەی كە دامانڕشتوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە كاتی بڕیارلێدراودا ئەنجام دەدرێت كە پرۆسەیەكی گرنگ و زیاتر لە چوار هەزار كەس دەنگدەر و 1438 كەسیش كاندیدە و هەموو رێكارەكانمان گرتوەتە بەر كە پرۆسەكە بەو پەری شەفافییەتەوە بەرێوەبچێت"
درەو میدیا: "هەموو ئەوانەی خەمو داڵغەیان لای باری لاری خەڵكەو، بە ئومێدی ژیانێكی باشترەوە دەژین، دەبێت سەرمەشقی پرۆژەی هەستانەوەبن" ئەمە بۆچونی قادری حاجی عەلیە كە لە نوسینێكدا بەناوی (چۆن لەم دۆخە تێبگەین؟) بۆچونی خۆی لەسەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان خستۆتە روو، ئاماژە بەوە دەكات" هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا جگە لەنوزەیەكی لاواز، (نا)و دەنگی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نابیسترێت، ئۆپۆزسیۆنە دەنگ بەرزەكەی جاران بەدەستی خۆی ئینتحاری سیاسی كردو، كۆتایی بە قۆناغێكی گرنگ لەچاوەڕانیی دونیایەكی باشتر هێنا" بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخەی ئێستاى هەرێمی كوردستان قادری حاجی عەلی ئاماژە بەوە دەكات" بۆ ئەوەی بە هەموومان بتوانین سنورێك بۆ ئەم بەدبەختیو بێكەسییە دابنێین كە بە ئاشكرا بەبەرەی خەڵكەوە دیارە، پێویستە بەدوای ڕێگەچارەیەكدا بگەڕێین كە ئەركی مێژوویی هەموومان لەم قۆناغەدا دیاریبكات" قادری حاجی عەلی پێشنیازی ئۆپۆزسیۆنێكی راستەقینە دەكات " یەكێك لەڕێگا گونجاوەكان لەم قۆناغەدا ئەوەیە، لە دەرەوەی ئەم پەرلەمانو حكومەتو حیزبانە، خەڵكی كوردستان خۆی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینە دروستبكات، بەهەر ئامرازێك لەو ئامرازانەی شیاوە خەباتی خۆی بكاتو، لەچوارچێوەیەكدا ئەگەر حزبو ڕێكخراوی سیاسیش نەبێت بەهەماهەنگی و كاری جەماعی خۆی ڕێكبخات" پوختەی وتارەكەی قادری حاجی عەلی ( چۆن لەم قۆناغە تێبگەین): - لای ئێمە حزب (بەتایبەتیش حزبەكانی دەسەڵات) بۆتە یەكێك لە ناشرینترین ناونیشانە سیاسییەكان، خەڵك وەك سەرچاوەی هەموو نەهامەتییەكانو بەدبەختییەكانی ژیانی خۆی تەماشای دەكات، چونكە لەبری ئامرازێك بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خەڵك، حزب خۆی بۆتە ئامانج - ئێستا هەر بنەماڵەو گروپێك خاوەنی حزبی خۆیانن، كە لەڕووكەشدا هەڵگری كۆمەڵێك دروشمو چەمكو ناونیشانی گشتین، بەڵام لە جەوهەردا بوونەتە كۆمپانیای پشكداریو كارتێلی بازرگانی كە هەزاران فرسەخ لەخەمە گشتییەكان دووركەوتونەتەوە - لەم سنورەدا حزب ئەمانەشی تێپەڕاندووەو، ڕۆچووەتە ناو تێكشاندنو، بێئەرزشكردنی زۆرێك لە بەها كۆمەڵاتییەكانیشەوە. - لەواقیعدا ڕووبەری جیاوازیی نێوان زۆربەی حزبەكانی كوردستان ئەوەندە بچوكبووەتەوە، ناو و ناونیشان نەبێت جیاوازییەكی ئەوتۆ بەدیناكرێت. - ئەمڕۆ لەهەموو كات زیاتر حزبەكانی كوردستان، زۆرنەیان بەشدارو بەرپرسیارن لە دروستكردنی ئەم دۆخە خراپەو سڵ ناكەنەوە لە وێرانكردنی هەموو شتێ بە بەها ڕەمزیو مەعنەوییەكانیشەوە، لەسەرو هەموشییانەوە كوشتنی متمانەی خەڵك، هەر ئەوەشە وایكردووە ڕەوڕەوەی ڕۆیشتن بەرەو بنەماڵەبوونی سیستەمو، بەسوڵتانیكردنی دەسەڵات، بەخێراییەكی ترسناك هەنگاو بنێت. - زۆربەی حزبەكان موڵكی خێزانو بنەماڵەی سەركردەكانن، بوونەتە كۆمپانیای زەبەلاحو دەستكەوتی گەورە بۆ خاوەنەكانیان وەدەست دەخەن، لەشكرێك دەستسپیو بێبەهرەش، لەگەڵ رێزم بۆ خەڵكە پاك و تێكۆشەرەكانیان، لەسەرەوە بۆ خوارەوە بوونەتە بەردەستو بەشدار لەو ناهەقییانەی لەخەڵك دەكرێو زەمیینەكەیان بۆ خۆشدەكەن. - ژیانی سیاسی لەكوردستان بەجۆرێك بەر نەفرەت كەتووە، كاتێك بە كەسێك بلێی حزبییە، وەك ئەوە وایە توانجو پلاری لێبدەیت، كە ئەمەش بەرهەمی خراپەكاری حزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستانە - ئایا دەكرێ ئەمە خاڵی كۆتاییو تەسلیمبوون بێت بەو واقیعە تاریكو سەپاوە؟ ئەكرێت لەم دۆخی كەوتنەدا كە لە پرسەیەكی نیشتمانیی گەورە دەچێت، زۆرینەی خەڵكی ناڕازی لەناو خەمو، ئازارەكانی خۆیدا بێ ئاسۆو نەبوونی دەروویەك بتلێتەوە؟. - قۆناغی زۆر لەمە تاریكترو كەوتنی زۆر لە ئێستا سەخترمان بینیوە، هەستانەوە لە گلان ئیرادەیەكی بەهێزو لەخۆ بردووی ئەوێت، كاری دەستەجەمعیو متمانە بەخۆبوونی گەرەكە، هەركات توانیمان ئەم ڕۆحە بچێنینو ئەو متمانەیە دروستبكەین، لەبری خۆخواردنەوەو تلدانو نائومێدی، چاومان لە ئایندەیەكی باشتر دەبێت. - هەموو ئەوانەی خەمو داڵغەیان لای باری لاری خەڵكەو، بە ئومێدی ژیانێكی باشترەوە دەژین، دەبێت سەرمەشقی پرۆژەی هەستانەوەبن، ڕۆشنبیران ئەركێكی مێژووییو گەورەیان لەسەرشانە لە ئاڕاستەكردنی دۆخەكە بەرەو ئاقارێكی دروست - هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا جگە لەنوزەیەكی لاواز، (نا)و دەنگی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نابیسترێت، ئۆپۆزسیۆنە دەنگ بەرزەكەی جاران بەدەستی خۆی ئینتحاری سیاسی كردو، كۆتایی بە قۆناغێكی گرنگ لەچاوەڕانیی دونیایەكی باشتر هێنا. - یەكێك لەڕێگا گونجاوەكان لەم قۆناغەدا ئەوەیە، لە دەرەوەی ئەم پەرلەمانو حكومەتو حیزبانە، خەڵكی كوردستان خۆی ئۆپۆزسیۆنێكی ڕاستەقینە دروستبكات، بەهەر ئامرازێك لەو ئامرازانەی شیاوە خەباتی خۆی بكاتو، لەچوارچێوەیەكدا ئەگەر حزبو ڕێكخراوی سیاسیش نەبێت بەهەماهەنگی و كاری جەماعی خۆی ڕێكبخات - بۆ ئەوەی نرخ بۆ ئۆپۆزسیۆن بگەڕێنینەوە، دەبێت بەدوور بگیرێت لەهەموو بەشداریكردنێكی ئەم حزبانە یان ڕازیبوون بە بە بون بە پەراوێزێك لە بەشداریدا، بەرامبەر بە تەسلیمكردنی ئیرادەو توانەوە لەناو دەسەڵاتدا. دەبێت چاوەكان بەتەنها لەسەر بەدەستهێنانی دەسەڵات یان باڵادەستی بێت بەسەر دەسەڵاتدا، ، ئەوەش لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی سیاسی گونجاوو تۆكمەو تەریب بەداواكانی خەڵك، كە عەدالەتو چاكسازی ڕیشەیی بكاتە دروشمی سەرەكی خۆی. - خۆ بەدوورگرتنە لەكۆكردنەوە یان رێگادان بە خۆتێخزاندنی خەڵكانی هەلپەرستو، هەڵپەكەر بۆ پۆستو پارەو دەسەڵات، چونكە دەبنە هۆی كاریگەری بۆ سازش و تەسلیم بون، ئەمەش دەكاتە ئاوابوونی خۆری ئەو مۆدیلە لە سیاسی زۆر بڵێش كە ساڵانێكە دونیای ئێمەی پڕكردووە لە قسەی بێكردار - گرنگە ڕێگەنەدرێت جارێكی تر دەمووچاوی ناشرین سیمای جوانی ئۆپۆزسیۆن تێكبدات، ئەمە هەنگاوێكی گرنگیشە بۆ ئاشتكردنەوەی خەڵكی ناڕازیی لەگەڵ سیاسەت، لەسەرو ئەمانەشەوە، گرنگە ڕێگری جدی بكرێت لە دروستبونی بنەماڵەی سیاسی بازرگانی ترو، حەقیقەتی ئەم بنەماڵە خاوەن حزبو دەسەڵاتانەی كوردستانیش ڕوونبكرێتەوە، كە مایەی ڕووتانەوەو، هەژاركەوتنو، دەردەكانی تری هاوڵاتیانی كوردستانن. - بایكۆتكردنی زیاتر لە 60%ی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكاندا، هێمایەكی ئومێد بەخشەو ئەو راستییەش دەسەلمێنێ، كە بێزاری خەڵكی كوردستان لەم دەسەڵات و حزبانە گەیشتۆتە ئاستێكی وا كە پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی هەموو توێژەكانە بۆ گۆڕانكاری. دەقی وتارەكەی قادری حاجی عەلی