درەو: •بەگوێرەی خوێندنەوە بنكۆڵكاریەكان, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ لەكۆی (18) راپرسی لە (15)یاندا, سەركەوتنی بەدەستهێناوە, رەجەب تەیب ئەردۆغانیش لەراپرسی (3) كۆمپانیادا سەركەوتنی بەدەستهێناوە, راپرسیەكان لەنێوان مانگی (نیسانی و ئایاردا) ئەنجامدراون. •(7) كۆمپانیایان ئاماژەی بەوەكردووە, هەڵبژاردن لەخولی یەكەمدا بەكلادەكرێتەوە,(6)كۆمپانیایان لەبەرژەوەندی قڵیچدار ئۆغلۆ و (1) كۆمپانیاش, لەبەرژەوەندی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامەكانی یەكلاكردووەتەوە. بەگوێرەی تێكڕای ئەنجامی تازەترین راپرسییەكان كە (18)كۆمپانیای توركی لەمانگی نیسان و ئایاردا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامیانداوەو بڕیاڕە ڕۆژی (14)ئەم مانگە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت: •كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ (48.9%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •رەجەب تەیب ئەردۆغان(45.8%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. زۆرینەی ئەو راپرسیانە كاتێك ئەنجامدراون, هێشتا موحەڕەم ئینجە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار, پاشەكشێی لەكێبڕكێی هەڵبژاردن نەكردبوو, كە پێویستە لەهەڵسەنگاندنی ئەنجامی روپێوەكاندا ئەوە بەهەند وەربگیرێت. بەپێی مامناوەندی (18) ڕاپرسیەكەو دوای دابەشكردنی دەنگی ئەو كەسانەی دوودڵن لەوەی دەنگ بەكێ بدەن, ئەنجامەكان بەمشێوەیە بووە: •كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی میللەت (48.9%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار (45.8%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •سەنان ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی ئەتا (3%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •موحەڕەم ئینجە سەرۆكی پارتی نیشتمان (2.3%)دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. بەپێی خوێندنەوە بنكۆڵكاریەكان, كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ لەكۆی (18) راپرسی لە (15) سەركەوتنی بەدەستهێناوە, لەكاتێكدا ئەردۆغان لەراپرسی سێ كۆمپانیادا سەركەوتنی بەدەستهێناوە, كە ئەوانیش كۆمپانیاكانی(Optimar و SONAR و HBS). بەگوێرەی (7) راپرسیان, هەڵبژاردن لەخولی یەكەمدا یەكلادەبێتەوە, (11) راپرسیەكەی تریش ئاماژەیان بەوەكردووە, هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەتوركیا دەچێتە خولی دووەم. تەنها لەئەنجامی یەك راپرسیاندا, كە كۆمپانیای Optimar ئەنجامیداوە, ئەردۆغان لەخولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا سەردەكەوێت. لە راپرسی (6) كۆمپانیاكەی تردا ( PIAR و ALF و Artibir و MAK و Avrasya و ORC) پێشبینی بردنەوەی كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كراوە لە خولی یەكەمی هەڵبژاردندا. ئەو (18) كۆمپانیایەی مامناوەندی ئەنجامەكەیان وەرگیراوە ئەمانەن: (KONDA و Optimar و Metropoll و Turkey Report و PiAR و ALF و Artıbir و AREA و Mak و AR-G و HBS و SONAR و SAROS و Operations و Gezici و Avrasya و ORC و PanaromaTR) .
(درەو): سالم جومەیلی، بەرپرسی هۆبەی ئەمریکا لە دەزگای هەوالگری عێراقی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا بۆ رۆژنامەی (الشرق الاوسط): 🔹کاتێک سەدام حسێن لە زیندانی ئەمریکییەکان بوو، فرسەتیان بە دوو سەرکردەی دیاری عێراق دا سەدام ببینن، ئەوانیش مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی بوون، هەردوکیان دیدارەکەیان رەتکردەوە، مەسعود بارزانی وتی، دڵخۆشبوون بە کارەساتی خەڵک لە کاتی شکستدا لە سیفەتی پیاوان نییە، بە ئاشکرا بارزانی رایگەیاند، ئەمریکا نیزامی سەدامی روخاندووە نەک ئۆپسزیۆن. 🔹ئێران لە داگیرکردنی عێراقدا کارئاسانی بۆ ئەمریکا کرد،ئێران لە رێگەی ئەحمەد چەلەبییەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان لێکتێگەیشتنی کردبوو، رێگەی بە فڕۆکە ئەمریکییەکاندا ئاسمانی ئێران بەکاربهێنن. 🔹هەواڵگری ئەمریکا نەیدەتوانی لەسلێمانی چەک و تەقەمەنی بگەیەنێتە جەلال تاڵەبانی، چونکە دەبوو لە رێگەی ئاسمانی (تورکیا، سوریا، ئێران) ئەم پرۆسەیە ئەنجامبدات، قاسم سلێمانی خۆی هەستا بەو کارەو چەکەکانی گەیاندە جەلال تاڵەبانی. 🔹ئێرانییەکان لە لایەکەوە کارئاسانییان بۆ داگیرکاری عێراق دەکرد و هاوکاتیش کارئاسانیان بۆ ئەبو موسعەب زەرقاوی کرد لە رێگەی خاکی وڵاتەکەیەوە بگاتە عێراق. 🔹لە نێوان سەدام حسێن و جەلال تاڵەبانی کەناڵێکی پەیوەندی هەبوو کە ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری پەیوەندییەکەی رێکدەخست. 🔹کاتێک ئەندامانی گروپی قاعیدە لە ساڵی (2001) لە رێگەی ئێرانەوە هاتنە عێراق، جەلال تاڵەبانی نیگەران بوو کە قاعیدە پشتیوانی گروپی ئەنسارولئیسلامی کوردستان دەکات، گروپە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی و (40) کەسیان لە یەکێتی کوشت، جەلال تاڵەبانی، داوای هاوکاری سەربازی و دارایی لە بەغداد کرد، هاوکارییەکانی بۆ دابینکرا، تاڵەبانی لە نامەیەکدا سوپاسی سەدام حسێن دەکات و لە نامەکەدا دەڵێت، "پەیمانی شەرەفی پیاوانەتان پێدەدەم ئەو چەکانە لە دژی رۆڵەکانی گەلی عێراق بەکارنەهێنین و دڕکێک بێت لە دژی دوژمنانی عێراق". 🔹پێش لەشکرکێشی ئەمریکا، ئێران پشتیوانی سەربازی تاڵەبانی دەکرد، سەدام پەیامێکی توندی بۆ تاڵەبانی نارد و بە "بەکرێگیراو" و "سیخوڕ" ناوی برد و لێی پرسی: کەی کۆتایی بە بەکرێگیراویی دەهێنیت؟ تاڵەبانی لە وەڵامدا وتی: ئەگەر بتوانم تۆ لاببەم، دەمکرد، بەڵام دەترسم بەدیلەکە لە تۆ خراپتر بێت، دەشزانم کێ لە حزبەکەی من لەگەڵ هەواڵگری عێراق کار دەکات، ناوەکانیشی دەستنیشان کرد و گوتی "بە ئاگاداری من لەگەڵ ئێوە کار دەکەن، تاڵەبانی بە ئەفسەرەکەی هەواڵگری وت بە سەدام بڵێ ئەو بەکرێگیراوە دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق. 🔹سەدام حسێن روبەڕوبوونەوەیەکی توند و دورودرێژی لەگەڵ بارزانی هەبوو، بەڵام سەدام مەسعود بارزانی بە پاشکۆی دەوڵەتانی بیانی تۆمەتبار نەدەکرد، سەدام پێی وابوو مەسعود بارزانی پیاوێکە رێز لە قسەی خۆی دەگرێت، هەر لەبەر ئەوەش بوو کاتێک تاڵەبانی بە پشتیوانی ئێران هێرشی کردە سەر هەولێر سەدام هێزی بۆ پشتیوانی بارزانی نارد.
شكاری: درەو پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگان؛ # (375) نەخۆشخانەی گشتی و (130) نەخۆشخانەی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، پێکەوە هەر (505) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (64 هەزار و 170) نەخۆشیان هەیە. # ژمارەی دانیشتوانی عێراق و هەرێم بە زیاتر لە (42 ملیۆن و 535 هەزار) کەس خەمڵیندراوە، لە هەر (663) کەسێک تەنها (1) تەخت (بێد)یان بەردەکەوێت. # لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (77) نەخۆشخانەی گشتی و (37) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (114) نەخۆشخانەکە توانای وەڵامدانەوەو بەڕێکردنی (10 هەزار و 528) نەخۆشیان هەیە. # بەپێی ئامارەکە ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە نزیکەی (5 ملیۆن و 710 هەزار) کەس خەمڵێندراوە، کە هەر (542) کەسێک تەنها (1) تەخت (بێد)یان بەردەکەوێت. سەرەتا پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگانی عێراق بە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، (375) نەخۆشخانەی گشتی و (130) نەخۆشخانەی تایبەت لە عێراق هەیە، پێکەوە هەر (505) نەخۆشخانەن، بەشی هەرە زۆریان نەخۆشخانەی بوارە گشتییەکان و بەشێکیشیان نەخۆشخانەکانی منداڵان، لەدایک بوون، ئافرەتان و نەخۆشییە درێژخایەنەکانن. نەخۆشخانە گشتییەکان (کەرتی گشتی) توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (58 هەزار و 450) نەخۆشیان هەیە. هەرچی نەخۆشخانە تایبەتەکانە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (5 هەزار و 720) نەخۆشیان هەیەو پێکەوە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (64 هەزار و 170) نەخۆشیان هەیە. پارێزگانی بەغداد و بەسرەو هەولێر و زۆرترین نەخوشخانەی (گشتی و تایبەت)یان تێدایە. بە پێچەوانەوە پارێزگاکانی موسەنا، قادسییە و واست کەمترین نەخوشخانەی (گشتی و تایبەت)یان تێدایە. بەڵام پارێزگانی هەولێر، موسڵ و بەغداد توانای وەڵامدانەوەی زۆرترین نەخۆشیان هەیە پێوەر بە ژمارەی دانیشوانیان، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر (386) بێدێک، لە پارێزگای موسڵ (451) بێدێک و لە بەغداد (460) کەس بێدێک ... یان بەردەکەوێت. بە پێچەوانەوە، پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە و بابل توانای کەمترین لەخۆگرتنی نەخۆشیان هەیە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بە پێوەرگرتنی ژمارەی دانیشتوان، بە جۆرێک لە پارێزگایەکی وەک ئەنبار (هەزار و 476) کەس یەک بێد، لە دیالە (هەزار و 335) کەس بێدێک و بابل (هەزار و 238) کەس بێدێک ... یان بەردەکەوێت. یەکەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (77) نەخۆشخانەی گشتی و (37) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (114) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (10 هەزار و 528) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (542) کەسێک لە هەرێمی کوردستان تەخت (بێد)ێکیان بەر دەکەوێت. بەجۆرێک؛ 1. پارێزگای هەولێر؛ (38) نەخۆشخانەی گشتی و (18) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (56) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (4 هەزار و 792) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (386) کەسێک لەو پارێزگایە تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. 2. پارێزگای سلێمانی؛ (27) نەخۆشخانەی گشتی و (13) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (40) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (4 هەزار و 372) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (598) کەسێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. 3. پارێزگای دهۆک؛ (12) نەخۆشخانەی گشتی و (6) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (18) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 364) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (913) کەسێک لە سنوری پارێزگای دهۆک تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. دووەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق (298) نەخۆشخانەی گشتی و (93) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (391) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (53 هەزار و 642) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (687) کەسێک لە پارێزگاکانی عێراق بە تێکڕا تەخت (بێد)ێکیان بەر دەکەوێت. بەجۆرێک؛ 1. پارێزگای بەغداد؛ (71) نەخۆشخانەی گشتی و (34) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (105) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (21 هەزار و 496) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (460) کەسێک لە سنوری پارێزگای بەغداد تەخت (بێد) ێکیان بەر دەکەوێت. 2. پارێزگای بەسرە؛ (40) نەخۆشخانەی گشتی و (15) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (55) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (6 هەزار و 660) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (724) کەسێک لە سنوری پارێزگای بەسرە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 3. پارێزگای دیالە؛ (12) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەت هەیە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 288) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 335) کەسێک لە سنوری پارێزگای دیالە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 4. پارێزگای کەربەلا؛ (7) نەخۆشخانەی گشتی و (7) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 208) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 102) کەسێک لە سنوری پارێزگای کەربەلا تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 5. پارێزگای کەرکوک؛ (14) نەخۆشخانەی گشتی و (5) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (19) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 520) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (968) کەسێک لە سنوری پارێزگای کەرکوک تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 6. پارێزگای میسان؛ (10) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (13) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 118) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (781) کەسێک لە سنوری پارێزگای میسان تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 7. پارێزگای موسەننا؛ (6) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (8) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (638) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 215) کەسێک لە سنوری پارێزگای موسەننا تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 8. پارێزگای نەجەف؛ (10) نەخۆشخانەی گشتی و (4) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (14) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 576) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 22) کەسێک لە سنوری پارێزگای نەجەف تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 9. پارێزگای موسڵ؛ (35) نەخۆشخانەی گشتی و (9) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (44) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (6 هەزار و 896) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (451) کەسێک لە سنوری پارێزگای موسڵ تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 10. پارێزگای قادسییە؛ (8) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (10) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 88) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 185) کەسێک لە سنوری پارێزگای قادسییە تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 11. پارێزگای سەڵاحەدین؛ (17) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (20) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (2 هەزار و 632) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (558) کەسێک لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 12. پارێزگای واست؛ (11) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (13) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 288) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 154) کەسێک لە سنوری پارێزگای واست تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 13. پارێزگای ئەنبار؛ (22) نەخۆشخانەی گشتی و هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەتی تێدایە نیەو، هەر (22) نەخۆشخانە گشتییەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 600) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 476) کەسێک لە سنوری پارێزگای ئەنبار تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 14. پارێزگای زیقار؛ (18) نەخۆشخانەی گشتی و (3) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (21) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (2 هەزار و 432) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (846) کەسێک لە سنوری پارێزگای زیقار تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. 15. پارێزگای بابل؛ (17) نەخۆشخانەی گشتی و (2) نەخۆشخانەی تایبەتی تێدایە، پێکەوە هەر (19) نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتن و بەڕێکردنی (هەزار و 888) نەخۆشیان هەیە. بەم پێیەش هەر (هەزار و 238) کەسێک لە سنوری پارێزگای بابل تەخت ێکیان بەر دەکەوێت. سێیەم؛ ژمارەی نەخۆشخانە (گشتی و تایبەت)کان و توانای لە خۆگرتنی نەخۆش لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان (بە خشتەو گرافیک)
شیكاریی: هێمن خۆشناو رۆژی چوارشهممه (11 ئایاری 2023) ئاشكراكردنی ئهنجامی راپرسی كۆمپانیای (كۆندا) كه لهناوهنده ههره متمانهپێكراوهكانی توركیایه رۆژهڤی ههڵبژاردنی گشتی لهم وڵاته سهراوبن كرد، كه تیایدا جیاوازی دهنگ لهنێوان ههردوو كاندیدی سهركۆماری توركیا گهیشته (5.6) خاڵ له بهرژهوهندی كهمال كلیچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپهیمانی میللهت. دوای ئهنجامی راپرسی كۆندا كه رۆژانی (6-7 ئایار) واته ههفتهیهك بهر له رۆژی ههڵبژاردن ئهنجامدراوه، (محهرهم ئینجه) كاندیدی سهركۆماری توركیا دهستی لهكاركێشایهوه. ئهم ههردوو ههواڵهش بۆ بهرهی پشتیوانی له سهركۆماری ئێستای توركیا (رهجهب تهیب ئهردۆغان) به كهمهرشكێن له قهڵهم دهدرێن! هۆكاری دهستلهكاركێشانهوهی (ئینجه) چیه؟ بهمدوایه له چهند راپرسییهكی بهدوای یهكتردا، كه لهلایهن ناوهندی جیاوازو متمانهپێكراو بڵاوكرایهوه رێژهی دهنگهكانی ئینجه بهرهو له كورتیدان دهچوو، گهیشته ئاستێكی ئهوهنده خراپ كه نهیتوانی له پێشبڕكێی سهرۆكایهتی كۆمار بهردهوام بێت. بۆ نموونه بهگوێرهی راپرسی ناوهندی (AR-G) له مانگی ئادار رێژهی دهنگهكانی ئینجه 7.6٪ بووه، بهڵام ههمان كۆمپانیا رێژهی دهنگهكانی ناوبراو له 24 نیساندا به 3.4٪ نیشان دهدات. ههروهها بهگوێرهی ناوهندی (ASLA) بۆ راپرسی كه له بهرواری 27 نیسان تا 2 ئایار ئهنجامدراوه رێژهی دهنگهكانی سهرۆكی پارتی (مهملهكهت) بۆ 2.7٪ دابهزیووه. ههر دوێنێش چوارشهممه كۆمپانیای (كۆندا) له دوای راپرسیدا رێژهی دهنگهكانی محهڕهم ئینجه به 2.2٪ له قهڵهم دهدات. دیاره محهڕهم ئینجه، ئهم ئامارو راستیانهی سهرهوهی بینیووه، ئهگهر وهكو مانگی شوبات و ئادار دهنگهكانی له دهوروبهری 5-6٪ بووایه، یان ئهگهر باوهڕی ههبووایه كه پێشبڕكێی سهركۆماری له گهڕی یهكهم یهكلایی نابێتهوهو دهچێته گهڕی دووهم، زهحمهت بوو بكشێتهوه. ئینجه وهكو سیاسهتمهدارێكی به ئهزموون، شكستی هێنا له ئیدارهدانی پڕۆسهی ههڵبژاردن، كاری گهیشته ئهوهی زیان به دهنگی پارتهكهشی بگهینێت. نهیزانی له كوێ دهگیرسێتهوه، ئهگهر لهناو پڕۆسهكهدا به جدی له بهرامبهر ئهردۆغان گیرسابایهوه بهلانی كهم 6٪ دهنگهكانی دهبرد، بهتایبهتی ئهو گهنجانهی بۆ یهكهمین جار بهشداری له ههڵبژاردنی داهاتوو دهكهن روویان له ئینجه بوو. بهڵام كاتێك وازی له ئهردۆغان هێناو رووی قسهكانی كرده ئۆپۆزسیۆن متمانهی دهنگدهری لهدهستدا. دوێنی له كۆنگره رۆژنامهنوسییهكهی كه تیایدا كشانهوهی له پێشبڕكێی ههڵبژاردنی سهركۆماریدا راگهیاند، محهڕهم ئینجه دیسان رووی قسهكانی له ئۆپۆزسیۆن كرد كاتێك گووتی:" له ههڵبژاردن شكست دههێنن و ههموو تاوانهكه دهخهنه ئهستۆی من". بهگوێرهی ئهم رستهیهی سهرهوه بێت، ئینجه بانگهشه ناكات و ناڵێت: بۆ ئهوهی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن سهركهوێت من دهكشێمهوه. بهڵكو دهڵێت: ئهردۆغان سهردهكهوێت، كلیچدارئۆغڵو شكست دێنێت و دهخوازێت شكستهكهی بخاته ئهستۆی من. دوای كشانهوهی چ گۆڕانێك بهسهر پێشبڕكێی نێوان كلیچدارئۆغڵو و ئهردۆغان دێت ؟ سهرهڕای له كورتیدانی دهنگهكانیشی دیسان كشانهوهی ئینجه كاریگهری گهوره بۆ بهرژهوهندی كلیچدارئۆغڵو لهسهر ئهنجامهكان بهجێدێڵێت. چونكه لهدوای هێرشكردنه سهر (ئهكرهم ئیمامئۆغڵو) كاندیدی جێگری سهركۆماری توركیاو سهرۆكی شارهوانی گهورهی ئیستانبۆڵ له (ئهرهزڕوم) له رۆژی (5 نیساندا)، چهند ناوهندێكی راپرسی جهخت دهكهنهوه كه دهنگهكانی كلیدچارئۆغڵو بهرێژهی 2-2.5٪ زیادیكردووهو گهیشتۆته رێژهی 49.3٪، واته رێژهی دهنگهكانی كلیچدارئۆغڵو به بهراورد لهگهڵ بهر له هێرشهكهی (ئهرزهڕوم) ههڵكشاوه، بێ ئهوهی بگاته (50+1). بهگوێرهی كۆمپانیای (Metropul) لهدوای كشانهوهی 49٪ دهنگهكانی ئینجه بۆ كلیچدارئۆغڵو دهچێت، 22٪ بۆ ئهردۆغان، 5.3٪ هێشتا خۆی یهكلایی نهكردۆتهوهو 21٪ ناچێته سهر سندوقهكانی دهنگدان. ئهگهر ئهنجامی دوا راپرسی كۆندا نزیك له راستی له قهڵهم بدهین، ئهوهی 49٪ دهنگهكانی ئینجه كه پێشبینیكراوه بۆ كلیچدارئۆغڵو بچێت بهسه بۆ یهكلاییكردنهوهی ههڵبژاردن له گهڕی یهكهمیندا. كهواته كشانهوهی محهڕهم ئینجه به چ هۆكارێك بێ یان به چ مهرامێك بڕیاری لێدرابێت، كارئاسانیه بۆ سهركهوتنی كهمال كلیچدارئۆغڵو. ئیتر گرنگه نیه كاندیدی چوارهمین (سینان ئۆغان) دهكشێتهوه یان نا، چونكه ئهگهری یهكلایی بوونهوهی ههڵبژاردن له گهڕی یهكهمیندا زۆر زیاتر بووه به بهراورد لهگهڵ بهر له كشانهوهی محهڕهم ئینجه! رهجهب تهیب ئهردۆغان له رۆژی 11 ئایار له كۆبوونهوهی جهماوهری له شارۆچكهی (سنجان) له ئهنقهره بوو كاتێك گوێبیستی كشانهوهی محهڕهم ئینجه بوو. لهمبارهیهوه سهرهتا گووتی:" زۆر خهمبارم" دواتریش گووتی:" بۆ دهكشێتهوه". باشه بۆچی كشانهوهی ئینجه ئهو خهمبار دهكات؟ خهمباری ئهردۆغان پێمان دهڵێت كه ئهردۆغان ستراتیژی ههڵبژاردنهوهی لهسهر درێژكردنهوهی پێشبڕكێكه بۆ گهڕی دووهم بونیادناوه، لهوێ حسابی كردووه چی بكات و چ ههڵمهتێك ئهنجام بدات. له ئێستادا ئهو پلانهی ئهردۆغان شكستی هێناو ههڵبژاردنی توركیا ناچێته گهڕی دووهمین. ئیتر خۆری ئهردۆغان له ئاوابوون دایه مهگهر... هیوادارم رۆیشتنی ئهردۆغان بۆ ههمووان بهخێر بشكێتهوه! رۆژێك له رۆژان پهشیمان نهبینهوه لهوهی كه نزامان كردووه، خودا خودامان بووه تا ئهردۆغان له كۆڵمان بێتهوه!
(درەو): كۆمپانیای (بۆتاش)ی توركیا كە كاری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات، هێشتا وەڵامی داواكاری حكومەتی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێ" بڕواناكەم سبەینێ هەناردە دەستپێبكاتەوە". حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە پەراوێزی سەردانێكیدا بۆ كێڵگەی نەوتی بەسرە قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كردو رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ هەناردەی نەوتی باكور (مەبەستی هەرێمی كوردستانو نەوتەكەی كەركوكە) دەستپێبكاتەوە. بەپێی قسەی وەزیری نەوتی عێراق، ئەمجارە كە هەناردە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێدەكاتەوە، تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانو كەركوك رۆژانە دەگاتە (500 هەزار) بەرمیل. وەزیری نەوت وتی: تائێستا هیچ وەڵامێكمان لە كۆمپانیای (بۆتاش)ی توركیاوە سەبارەت بە داواكارییەكەمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەدەست نەگەیشتووە. هاوكات كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت دەڵێ:" لەو بڕوایەدا نیم سبەینێ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە". دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق دژی توركیا سەبارەت بە بەكارهێنانی بۆری عێراق بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵ توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت. بەمدواییە حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵی عێراق رێككەوتنیان كرد لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، لەم رێككەوتنەدا هەرێم قایل بوو بەوەی كۆمپانیای بە بازاڕخستنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" نەوتی هەرێم بفرۆشێت، لەسەر ئەم بنەمایە كۆمپانیای سۆمۆ گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بیانی كردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەڵام هێشتا هەناردەی نەوت دەستیپێ نەكردوەتەوە. دوێنێ هاوكات لەگەڵ سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، وەزیری نەوتی عێراق كە هاوكات جێگری سەرۆك وەزیرانیشە بۆ كاروباری وزە رایگەیاند، كۆمپانیای سۆمۆ، كۆمپانیای بۆتاشی توركیای ئاگاداركردوەتەوە لە رۆژی شەممەوە 13ی ئایار، هەناردەی نەوت لە دەروازەی باكورەوە، دەستپێبكاتەوە. بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی توركیا دەیانەوێت بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، گرەنتی ئەوە وەربگرن عێراق لەو (ملیارو 500 ملیۆن) دۆلارە خۆش دەبێت كە دادگای نێودەوڵەتی پاریس لە حوكمەكەیدا وەكو قەرەبوو بەسەر توركیایدا سەپاندووە، سەرباری ئەمە لایەنی توركی وەكو بەهانە بۆ بەردەوامبوونی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم باسلەوە دەكەن پشكنین بۆ بۆرییەكانی نەوت دەكەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا بەهۆی بومەلەرزە گەورەكەی ئەمدواییەوە زیانی بەركەوتووە یاخود نا. هەناردەی نەوت رێژی 77%ی تێكڕای داهاتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت، بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوتەوە حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە تا ئەوكاتەی یاسای بودجەی 2023 پەسەند دەكرێت، مانگانە بڕی (400 ملیار) دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بەم دۆخەشەوە هێشتا حكومەتی هەرێم بەتەواوەتی ناتوانێت خەرجی موچەی موچەخۆران دابین بكات. حكومەتی محەمەد شیاع سودانی بە بەڵێنی ئەوە هاتوەتە سەر كار، بۆ جاری یەكەم لەدوای كەوتنی رژێمی سەددامەوە، بەشێوەیەكی ریشەیی كێشەی نەوتو بودجە لەنێوان هەولێرو بەغداد چارەسەر بكات. سودانی لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا لە بەرنامەی كاری خۆیدا بەڵێنی ئەوەیدا لەماوەی شەش مانگ دوای دەستبەكاربوونی حكومەتەكەی، یاسای نەوتو غازی فیدراڵ رەوانەی پەرلەمان بكات بۆ پەسەندكردن، بەڵام وادەی شەش مانگەكە تێپەڕیوەو هێشتا هیچ دەنگوباسێك لەبارەی ئەو یاسایەوە نییە. یاسای نەوتو غازی فیدراڵ یەكێك لەو یاسا گرنگانەیە كە دەبوو ساڵی 2005 دوای پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق دەربچێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان هەرێمو حكومەتی فیدراڵ ئەم یاسایە تائێستا دەرنەچووە، سودانی دەیەوێت لەرێگەی دەركردنی ئەم یاسایەوە، بەشێوەیەكی بنڕ دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵو حكومەتی هەرێم بەسەر سامانی نەوتو غازدا یەكلابكاتەوەو كۆتایی بەم ناكۆكییە درێژخایەنە بهێنێت.
درەو: بەپێی تازەترین ڕاپرسی, كە هەفتەیەك بەر لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیی لەتوركیا ئەنجامدراوە, ئەردۆغان جەماوەری دابەزیوەو كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ بەجیاوازیەكی زۆر لێیدەباتەوە, ئەگەریش هەیە لەخولی یەكەمدا هەڵبژاردن بەكلابێتەوە. لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش, هەرچەندە هاوپەیمانێتیەكەی ئەردۆغان (كۆمار) لە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن (میللەت)ی دەباتەوە, بەڵام بەهۆی كورسیەكانی كوردەوە, زۆرینەی پەرلەمانیش لەدەستدات. بەپێی تازەترین ڕوپێوی كۆمپانیای (KONDA)ی توركی. لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەتوركیا: •كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ كاندیدی هاوپەیمانی میللەت (49.3%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیی هاوپەیمانی كۆمار (43.7%)دەنگەكان بەدەست دەهێنێت. ئەگەریش هەیە هەڵبژاردن لەخولی یەكەم یەكلابێتەوە. پڕۆسەی گەڕان و ڕاپرسی كۆمپانیاكە, لەماوەی نێوان (6_7) ئەم مانگە ئەنجامدراوە, لەڕێی چاوپێكەوتنی روبەڕو لەگەڵ (3480)كەس لە (194)گەڕەك و لادێ و (120) شارەدێ, بەناوەندی (35) پارێزگاشەوە. بەگوێرەی ئەنجامی دواین ڕوپێو و ڕاپرسی كە كۆمپانیای (KONDA) بڵاویكردووەتەوە, سەبارەت بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هاوڵاتیان, لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا, كە بڕیاڕە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو (14)ئایار بەڕێوەبچێت: •كەمال قڵیچدار ئۆغلۆ (49.3%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •ڕەجەب تەیب ئەردۆغان (43.7%) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت. •سەنان ئۆغان (4.8٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت. •موحرەم ئینجە (2.2٪) دەنگەكان بەدەست دەهێنێت.(كشایەوە ) ئەم ئەنجامانە دوای دابەشكردنی ڕێژەیی (7.8٪) دەنگی ئەو كەسانە دێت كە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بەكێ دەدەن و (2.2٪) ئەو كەسانەی وتویانە بەشداری دەنگدان ناكەن. كۆمپانیاكە ڕونیكردووەتەوە, ئەنجامی گەڕانەكەی لە (6_7)ی ئایاردا دەریخستووە, رەنگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بچێتە خولی دووەم. دۆخی هاوپەیمانێتەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان سەبارەت بە ئەنجامی هاوپەیمانێتیەكانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی توركیا, (11.5٪) دەنگەدران تائێستا خۆیان یەكلاینەكردووەتەوەو (2.2٪) دەنگدەرانیش وتویانە بەشداری پرۆسەی دەنگدان ناكەن. ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا بەمشێوەیەیە: •هاوپەیمانی كۆمار, بەسەرۆكایەتی پارتی دادو گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی, نزیكەی (44%) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •لەو ڕێژەیە (35%)پارتی دادو گەشەپێدان بەدەستیدەهێنێت و (8%)یشی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی بەدەستی دەهێنێت. •ڕێژەی دەنگی هاوپەیمانی میللەت, كە لەپارتی گەلی كۆماری و پێنچ پارتی تری ئۆپۆزسیۆن پێكدێت (39.9%)دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. •پارتی گەلی كۆماری (27.3%)دەنگەكان و پارتەكانی تری هاوپەیمانێتەیەكە, (12.4%) بەدەستدەهێنێن. •هاوپەیمانی كارو ئازادی, كە پێكهاتوون لە پارتی چەپی سەوزو پارتی (TIP) رێژەی(12.3٪) دەنگەكان بەدەستدەهێنێت. بەگوێرەی ڕونكردنەوەكانی كۆمپانیای (KONDA), ئەو روداوانەی لە ماوەی نێوان (6_7)ئایارەوە تا رۆژی هەڵبژاردن رودەدەن, لەگەڵ گۆڕانكاریە ستراتیجیەكان لەهەڵژاردنی سەرۆكایەتی و ناوچە بومەلەرزە لێدراوەكان و رێژەی بەشداری دەنگەدرانی ناوخۆ و دەرەوەو, دابەشبونی دەنگدەران, رەنگە كارگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی (14)ی ئایار دروستبكات.
(درهو): ئهمڕۆ بزوتنهوهی ئیسلامی بوو به خاوهنی دوو رابهر، یهكێكیان دهڵێ شهرعیهتی "كۆنگره"ی ههیه، ئهوی تر شهرعیهتی "بهیعهت"ی بهدهستهێنا، كێشهی تهرهفه ناكۆكهكانی بزوتنهوه هێشتا له فهرمانگهی حزبه سیاسییهكان له كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق یهكلایی نهكراوهتهوه، بهڵام ههردوو حاجییهكه خۆیان به خاوهنی ناوی "بزوتنهوه" دهزانن. لە ھۆڵی (ھونەر)ی سلێمانی لایەنگرەکانی وەکو رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، (بەیعەت)یان بە (کامیل حاجی عەلی)دا، ئەمە ناوی لێنراوە کۆنگرەی ١٤ی بزوتنەوەی ئیسلامی، کۆنگرەیەک کە سندوقی دەنگدانی تێدا دانەنراو بە (بەیعەت) کۆتایی ھات. رۆژی ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ کۆنگرەی ١٤ی بزوتنەوەی ئیسلامی لە ھەولێر بەڕێوەچوو، لەم کۆنگرەیەدا تەنیا یەک کاندید ھەبوو بۆ پۆستی رابەری گشتی کە ئەویش کامیل حاجی عەلی بوو، بەڵام بەھۆی ئەو سەقفەی بۆ دەنگی رابەر دانرابوو، وەکو رابەر دانەنراو (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) وەکو رابەری بزوتنەوەکە مایەوە. ئەم دۆخە ناکۆکییەکی نوێی لەناو بزوتنەوەدا دروستکرد، کامیل حاجی عەلی و لایەنگرەکانی ئەنجامی کۆنگرەکەیان رەتکردەوە، ھەردوو تەرەفی ناکۆک کێشەکانیان بردە فەرمانگەو حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمسیۆن ھێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە لەبارەی ئەوەی کام یەکێک لەو دوو تەرەفە دەبێت بە خاوەنی ناوی (بزوتنەوەی ئیسلامی)، بەڵام ئێستا ئەم دوو تەرەفە دوو بزوتنەوەی ئیسلامییان دروستکردووە. کامیل حاجی عەلی دەڵێ" بەپێی نووسراوی فەرمانگەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە ش.ح/خ/ ٤۷٦ لەبەرواری ۲/ ۳ / ۲٠۲۲ ئەنجامی کۆنگرەی ١٤ هەڵوەشاوەتەوە و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی کۆنگرەیەکی گشتی نوێ لەبزووتنەوە کراوە". بەپێی قسەی حاجی کامیل، بۆ ئەو "کۆنگرە"ی ئەمڕۆ کردویانە، ڕەزامەندی کۆمیسیۆنیان وەرگرتووە". لە بەرامبەردا لایەنگرانی حاجی عیرفان بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەوەی ئەمڕۆ لایەنگرانی کامیل حاجی عەلی کردیان، ئاماژە بە نوسراوێکی فەرمانگەی حزبە سیاسییەکان دەکەن لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کە دوێنێ دەرچووەو تێیدا داوا کراوە کۆنگرەکەی ئەمڕۆ رابگیرێت تا ئەوکاتەی وردبینی لەو داوایانەدا دەکرێت کە سەبارەت بە دواخستنی کۆنگرەکەو وەرگرتنی رێوشوێنی گونجاو، تۆمارکراون. رەنگە ئەمە ھۆکارەکە بێت لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا لایەنگرانی حاجی کامیل سندوقی دەنگدانیان دانەناو بە "بەیعەت" کۆتاییان پێھێنا، واتا ھێشتا چارەنوسی حزبەکە لەنێوان ھەردوو حاجییەکەدا لەڕووی یاساییەوە یەکلانەبووەتەوە.
راپۆرت: درەو نیوەڕۆخوانەكەی مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانی هێندە كتوپڕ بوو، سەركردەكانی پارتیو یەكێتیش تائێستا باوەڕیان نەكردووە، بەگوێرەی گفتوگۆ بەراییەكان ئەوەی تائێستا رێككەوتنی لەسەر كراوە ئەوەیە وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی دەخرێتە بەردەم تیمی وزاری پارتیو هەردوولا پێكەوە رێككەوتنی لەسەر دەكەن، كەیسی عەقید (هاوكار جاف) لیژنەی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی پێكەوە یەكلایی دەكەنەوە، گۆڕانكارییە وزارییەكانیش دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندكردن، لێكنزیكبونەوەكە هێندە خێرایە قسەوباس هەیە لەبارەی ئەوەی هەردوو حزب بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، بەڵام ئەم بابەتە هێشتا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە. وردەكاری دانوستانی پارتیو یەكێتیی لەم راپۆرتەدا. ئامادەكردنی رەشنوسی رێككەوتن دوای زیاتر لە (6) مانگ دابڕان، رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبونەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لەو كۆبونەوەیەدا كە ماوەی چەند كاتژمێرێكی خایاندووە، سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی لەسەر هەموو بابەتە كێشەلەسەرەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی گفتوگۆیان كردووە. ئێستا لە یەكەم هەنگاودا، پارتیو یەكێتیی هەڵمەتی میدیاییان لەدژی یەكتر راگرتووە، لەدوای دیدارەكەی مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانییەوە، چەند كۆبونەوەیەك تایبەت بە پرسی ئاشتەوایی نێوان پارتیو یەكێتیی كراوە، لەوانە: • كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی. • كۆبونەوەی تیمی وزاری پارتیو یەكێتیی لەرێگەی نوێنەرەكانیانەوە. هەموو ئەم كۆبونەوانە بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی كۆتایی رێككەوتننامەی ئەمجارەی نێوان پارتیو یەكێتییە، رێككەوتننامەیەك كە تێیدا كێشەكانی نێوان هەردوو حزب دابەشكراون بەسەر چەند تەوەرێكدا، واتە هەردوو حزب بەنیازی ئەوەن رێككەوتنێكی گشتگیر بكەن. وەرەقەی دارایی ! بۆ دانوستان لەگەڵ پارتیو گەڕانەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، تیمی یەكێتیی لە حكومەت، وەرەقەیەكی دارایی ئامادە كردووە. لەم وەرەقەیەدا كە (درەو) پێشتر دەقەكەی بڵاوكردەوە، یەكێتیی داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوكێشەی 43% بە 57% دەكات لەنێوان سلێمانیو هەولێردا لەبابەتی پڕكردنەوەی كورتهێنانی خەرجی موچەدا. لەپاڵ ئەمەدا، یەكێتیی داوا دەكات (كۆكردنەوەی داهات مەركەزی بێت- هەرێم یەك سیولەی دارایی هەبێت- لیژنەی وزاری داهاتو سیولە بەڕێوەببات). بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە دیدارەكەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی باسی لە ناوەڕۆكی ئەم وەرەقە داراییە كردووەو مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی تیمی وزاری هەردوو حزب گفتوگۆی لەبارەوە بكەنو ئامادەی بكەن بەمەبەستی پەسەندكردنی لە ئەنجومەنی وەزیران. دۆسیەی ئەمنیی ئۆكتۆبەری 2022 ئۆتۆمبێلی عەقید (هاوكار جاف) ئەفسەری دەزگای زانیاریی یەكێتیی لە هەولێر تەقییەوە، هاوكار جاف كوژرا، لەدوای ئەم رووداوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی تۆمەتبارانی رووداوەكەی بڵاوكردەوە، فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری یەكێتیی تۆمەتباركرد بە نەخشەداڕێژەری تەقینەوەكە، ئیتر لێرەوە پەیوەندییەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی ئاڵۆزی تێكەوت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی بایكۆت كرد. یەكێتیی ناڕازی بوو لەوەی پارتی لەرێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە دانپێدانانەكانی بڵاوكردەوەتەوە بەبێ گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتییو دروستكردنی لیژنەی هاوبەش تایبەت بە رووداوەكە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەفەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەكەی خستە ئەستۆی یەكێتیی، لە لێدوانێكدا وتی: یەكێتیی دەیەوێت كەیسی هاوكار جاف دابخات، بەڵام ئەو كەیسەكە داناخات. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لەچوارچێوەی ئەو دانوستانەی كە چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان هەردوو حزبدا هەبووە بۆ رێككەوتن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی جارێكی تر لیژنەیەكی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی تیرۆركردنی عەقید (هاوكار جاف) بكەن، ئەنجامەكەی هەر شتێك بێت، سەرۆكی حكومەت پێوەی پابەند دەبێت. بابەتێكی تری ئەمنیی كێشە لەسەر لەنێوان پارتیو یەكێتیی، كە بەهەمان شێوە پەیوەندی بە دۆخی دوای تیرۆركردنی (هاوكار جاف)ەوە هەیە، پرسی راگرتنی نەسریەی هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتییە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە كە مانگانە بڕەكەی (549 )ملیۆن دینارە. (درەو) زانیویەتی، یەكێك لەو بابەتانەی كە هەردوولا لە دانوستانەكانیاندا دەیانەوێت چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، بابەتی ئەم پارەیە. گۆڕانكاری وزاریو پۆستەكان گۆڕانكاری وزاریی یەكێك لەو بابەتانەیە كە بەهۆی كێشەی نێوان پارتیو یەكێتییەوە پەكیكەوت، یەكێتیی ئێستا لەناو حكومەت دوو پۆستی بەتاڵی هەیە كە یەكەمیان پۆستی وەزیری (پێشمەرگە)یەو وەزیرەكەی كە (شۆڕش ئیسماعیل)یە بەفەرمی دەستی لەكاركێشاوەتەوەو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەستلەكاركێشانەوە پەسەندكردووە، یەكێتیی بۆ شوێنی (شۆڕش ئیسماعیل) بەفەرمی (رێباز بێركۆتی) كاندید كردووە، مەسرور بارزانی كاندیدەكەی یەكێتیی پەسەندكردووەو رەوانەی پەرلەمانی كردووە بۆ پەسەندكردن. پۆستە بەتاڵەكەی تری یەكێتیی لە ئەنجومەنی وەزیران پۆستەكەی خالید شوانییە (وەزیری هەرێمە بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمو بەغداد)، شوانی دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوەو پۆستی وەزیری دادی عێراقی وەرگرت، یەكێتی بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی لە ئەنجومەنی وەزیران (ئەحمەد عەسكەری) كاندیدە كردووە، بەهەمان شێوە مەسرور بارزانی ئەم گۆڕانكارییەی یەكێتیشی پەسەندكردووەو ناوی ئەحمەد عەسكەری ناردووە بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پێدانی متمانە. سەرباری پۆستە وزارییەكان، یەكێتیی دەیەوێت (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆ بگۆڕێت، بەڵام ئەم گۆڕانكارییە پێویستی بەوەیە چەتۆ ساڵح دەستلەكاربكێشێتەوە، بەڵام ئەو ئامادە نییە دەستلەكاربكێشێتەوە، ئەمەش بابەتێكە كە هەردوولا لە دانوستانەكانیاندا دەیانەوێت یەكلای بكەنەوە. لەبەرامبەردا پارتیش دەیەوێت چەند گۆڕانكارییەك لە تیمی خۆی بكات لە حكومەتو پەرلەمان، چونكە لە كۆنگرەی 14ی پارتیدا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە ئەوانەی پۆستی ئەندامی مەكتەبی پارتی وەردەگرن نابێت پۆستی حكومییان هەبێت، لەناو تیمی پارتیدا لە حكومەت (پشتیوان سادق) وەزیری ئەوقافو كاروباری ئاینیی پۆستی ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەرگرتووەو پارتی (ئەحمەد كانیی) بۆ شوێنگرەوەی كاندیدكردووە، سەرباری ئەمە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەهەمان شێوە پۆستی مەكتەبی سیاسی وەرگرتووەو پارتی بڕیاریداوە بیگۆڕێتو (زانا مەلا خالید)ی بۆ شوێنەكەی كاندید كردووە. بەهۆی ناكۆكییەكانی پارتیو یەكێتییەوە هەموو ئەم گۆڕانكارییانە راوەستانو پەرلەمان نەیخستە بەرنامەی كارەوە. (درەو) زانیویەتی، مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی گۆڕانكارییە وزارییەكانی هەردوولا لە پەرلەمان پەسەند بكرێت. هەروەها یەكێتیی دەیەوێت هەندێك گۆڕانكاری لە پۆستی پارێزگارو ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیدا بكات، ئەم گۆڕانكارییانە بەهۆی ناكۆكی هەردوو حزبەكەوە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە راگیرا، لەم دانوستانانەدا ئەم پرسەش یەكلایی دەكرێتەوە. لیستی هاوبەشی پارتیو یەكێتیی ! دیدارەكەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەسرور بارزانی هێندە كتوپڕ بوو، زۆرێك لە سەركردایەتی پارتیو یەكێتیی ئاگادار نەبوون. دیدارە كتوپڕەكەی نێوان سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی، دوای سەردانە كتوپڕەكەی باربارا لیف یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا هات بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانێكدا كە تێیدا واشنتۆن هۆشداری بە هەردوو حزبە دەسەڵاتدارەكە دا، لەزوترین كاتدا پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنەوەو هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بكەن. هەندێك لە سەرچاوەكان لەناو پارتیو یەكێتییەوە باسلەوە دەكەن، لێكنزیكبوونەوەكەی نێوان مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانی ئەوەندە چوەتە پێشەوە كە قسەوباس لەبارەی ئەوە دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، هەردوو حزب هاوشێوەی ساڵانی 2005و 2009 یە یەك لیست بچنە ناو هەڵبژاردنەوە. پارتیو یەكێتیی لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناكۆكن، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە كورسی كۆتاكانو چۆنیەتی دابەشكردنی كورسی پارێزگاكانەوە هەیە لە شێوازی فرەبازنەیی هەڵبژاردندا، ئەگەر لەسەر یەك لیستی رێككەوتن بكەن، ئەوا هەموو كێشەكانی نێوانیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە سفر دەبێتەوە، بەڵام یەكلاكردنەوەی ئەم بابەتە دەكەوێتە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو حزب لە هەفتەی داهاتوودا.
ئیسماعیل حەمەعلی خورماڵی تا ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی نیە سەبارەت بە ژمارەی كورد لە توركیا، بەڵام هەندێك لە دامەزراوەكان بە (17 – 20) ملیۆن كەس دهیخهمڵێنن، كە زیاتر لە 20%ی دانیشتوانی توركیایە. كورد بەدرێژایی مێژوو بەشدارییەكی كاریگەری بووە لە پرۆسەی سیاسیدا لەسەردەمە جیاوازەكاندا، بەتایبەت لە دەوڵەتی عوسمانیدا، لەسەرجەم بوارەكاندا نوێنەرایەتی و بەشداری هەبووە. مێژووی كاری پەرلەمانی توركیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1877 لەسەردەمی سوڵتان عبدالحمیدی دووهەم، لە یەكەم هەڵبژاردندا (71) موسڵمان و (44) مەسیحی و (4) جوولەكە هەڵبژێردران. پاش (11) مانگ كارەكانی ڕاگیرا. لە ساڵی 1908 جارێكی تر سوڵتان عبدالحمید كاركردنی بەدەستور دەستپێكردەوە و دووهەمین هەڵبژاردن كرا كە بۆ هەر (50) هەزار كەس نوێنەرێك هەبوو كۆی گشتی (276) ئەندام بوو. كارەكانیان بەردەوام بوو تا دەستپێكردنی جەنگی جیهانی و داگیركردنی ئەستەمبوڵی پایتەخت. لە ساڵی 1920 هەڵوەشێنرایەوە. پەرلەمانی توركیای درێژكراوەی یەكەمین پەرلەمانی ساڵی 1920 ی ئەنقەرەیە. ئهوكات ژمارەی ئەندامانی (422) ئەندام بوو كە (72) نوێنەری كورد بوو. لە پاش ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی و هاتنی كەمالییەكان بۆ دەسەڵات، ڕێگایان نەدا هیچ حیزبێك لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئایینی دروست بێت. پاشان هەوڵی سڕینەوەی هەموو ئایین و نەتەوەكانیاندا. تا كار گەیشتە ئەوەی قسەكردن بەزمانی كوردی بە یەكجاری یاساغ كرا. بۆ ئهوهی دهوڵهتی عوسمانی ههرگیز دروست نهبێتهوه وڵاته زلهێزهكان دهیان گرفتی ههمهجۆریان دروست كرد بۆ ئهو وڵاته و پێمهاتهكانیان دا بهگژ یهكدا. توانیان كورد و ئهرمهن بهتایبهت بهكاربهێنن بۆ ململانێیه و دژایهتی ئایینیشیان كرده خاڵی سهرهكی، چونكه ئایین كۆكهرهوهی ئهو ههموو جیاوازییانه بوو و خاڵی بههێزی دهوڵهتی عوسمانی بوو. لەو كاتەوە كوردەكان بەشێوازی جیاجیا خەباتیان كردوە و زۆرجار وەك سەربەخۆ یان لەڕێی پارتی ترەوە بەشداری هەلبژاردنەكانیان كردووە. جاروبار پارتی جیاوازیان دروستكردووە كە زۆرینەیان تێڕوانینی چەپ و ماركسی لینینیان هەبووە، پاش ماوهیەك دادگا یاساغی كردوون. دیارترینی ئەوانەی چوونە پەرلەمان و بوونه مایهی سهرنجی میدیاكان (لیلی زانا) بوو كە لە ساڵی (1991) لەبەر ئەوەی لە پەرلەمان بەكوردی سوێندی خوارد دەركراو چەندین ساڵ زیندانی كرا. توگوت ئوزال كە بەڕەچەڵەك كورد بوو لە ساڵانی (1983-1993) وەك سەرۆك وەزیران پاشتریش وەك سەرۆك كۆمار، بۆ یەكەمینجار دەستی ئاوەدانی بۆ ناوچە كوردییەكان درێژ كردوو خزمەتگوزاری جیاوازی پێشكەشكردن. لەسەرەتای نەوەدەكان بەشێك لەو یاساغییەی لابرد كە لەسەر زمانی كوردی ههبوو و ڕێگا درا لە شوێنە گشتییەكان بە كوردی ئاخاوتن بكرێت. ساڵی 1994 نەجمەدین ئەربەكان لە شاری بینگول كەزۆرینەی كوردە، وتارێكیدا و ڕەخنەی لە توركە عەلمانیە ڕەگەزپەرستەكان گرت و وتی: وشەی بسم الله تان لابرد لەسەر زمانی قوتابیان كە بەوە قوتابخانەیان دەستپێدەكرد، لەبری ئەوە فێرتان كردن بڵێن: (من توركیم، من ڕاستم، من بە جدی كار دەكەم). ئەوەش ماف بە مناڵێكی كوردی دەدات بڵێ: (من كوردم، من باشترم، من زیاتر كار دەكەم)، دەسەڵات دەكەوێتە دەستی ئیمانداران و ئەو مافانەشیان بۆ دەگەڕێتەوە بە بێ خوێن ڕشتن. لەسەر ئەو وتارە پاشتر ئەربەكان دادگایی كرا و زیندانی كرا. موراد بوزلاق ساڵی 1994 پارتی دیموكراتی گەل (HADEP)ی دانا، لە ساڵی 1995 و 1999 بەشداری هەڵبژاردنی كرد و نەیتوانی بەربەستی 10% ببڕێت و تەنها 4.76% ی بەدەستهێنا. دواتر لە ساڵی 2003 دادگا بڕیاری داخستنی پارتەكەیدا بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستان. پاش ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاك پارتی) دەسەڵاتی گرتەدەست، گۆڕانكاری گەورە بەسەر دۆزی كورد دا هات. بۆیەكەمینجار پاش هەشتا ساڵ ڕیگایاندا خولی زمانەكانی تر جگە لە توركی بكرێتەوە. بەشی زمانی كوردی لە زانكۆكان كرانەوە. مافی نوسین و چاپكردن بە كوردی درا. ساڵی 2009 بۆ یەكەمینجار یەكەمین كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردی لە كەناڵەكانی (تی ئار تی) تایبەت بە حكومەت پەخشی دەستپێكرد. ساڵی 2013 ڕێگا درا بە هاوڵاتیانی كورد لە بەردەم دادگا بە زمانی خۆیان بەرگری لە خۆیان بكەن. هەر لەو ساڵەدا ئۆردۆغان پاكێجێكی چاكسازی پێشكەشكرد ڕێگا درا قوتابخانە و پەیمانگای تایبەت بە زمانەكانی تر بكرێتەوە. ناوە كوردییەكانی گەڕاندەوە بۆ شارە كوردییەكان. زۆربابەتی تری ڕەگەزپەرستی لە پەرلەمان گۆڕی. ڕێگا درا بە زمانەكانی تر هەڵمەتی سیاسی و ڕیكلام بكرێت. لەرووی ئابورییشەوە سەدان پرۆژەی هەمەچەشن پێشكەشی ناوچە كوردستانییەكان كرا. بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆسیەی كورد ئاك پارتی كاری گەورەی كرد و سەرەتا هەنگاوی باشی بڕی، بەڵام دواتر توشی گرفت و پاشەكشە بوو. هۆكاری سهرهكیش كورد بوو به ههردوو باڵه سیاسی و سهربازییهكهیهوه كه زیاتر وهك دوژمن له ئهردۆغان و ئاك پارتییان دهڕوانی نهك وهك هاوبهش، جگه له دهستی وڵاتانی دراوسێ كه دژی ئاشتی و ئاشتهوایین. بە سود وەرگرتن لەو چاكسازییانە و ئەو كەشە نوێیەی ئاك پارتی هێنایه بوون، هەدەپە لە ههناوی (كۆنگرەی دیموكراتی گەلان) هاتە دەرەوە. كۆنگره كۆمەڵە پارتێكی چەپ و بزوتنەوەی ژنان و گروپی هاوڕەگەزبازان و كرێكاران و گروپی عەلەوییەكان و ئەرمەن و ..هتد لە خۆگرتبوو. بەشداری هەڵبژاردنی 2011 كرد و تەنها (35) نوێنەری چووە پەرلەمان. ساڵی 2012 بە فەرمی داواكارییان پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆ كرد وەك پارتێكی سیاسی (هەدەپە) و نوێنەرایەتی سیاسی (كۆنگرەی دیموكراتی گەلان) خۆیان ناساند. ئەم پارتە وەك پارتێكی چەپ خۆی ناساندووە كە بەرگری لە ستەملێكراوان و پێكهاتەكان دەكات. كۆتای ژنان 50% و لاوان 10% و هاوڕەگەزبازانیش 10%، لە ساڵی 2015 بۆ یەكەمینجار (باریش سولو) پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان وەك هاوڕەگەزباز خۆی ناساند. هەدەپە بەشداری هەڵبژاردنی ناوخۆیی ساڵی 2014ی كرد بەهاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخواز تەنها 6.2% ی دەنگەكانیان هێنا و هیچ شارەوانیەكیان نەبردەوە. ساڵی 2015 بەشداری هەڵبژاردنی گشتی كرد بە لیستێكی (550) كەسی لە خەڵكانی چەپ و عەلمانی و موسڵمانی سونی و عەلەوی و كەسانی ئەرمەنی و مەسیحی و سریانی و ئازەربایجانی و شەركەسی و ...هتد. توانیان بۆ یەكەمینجار بەربەستی 10% ببڕن و بچنە پەرلەمان و (80) نوێنەریان سەركەوت. هەڵبژاردن لە هەمان ساڵ دوبارە كرایەوە ئەم جارە تەنها (59) نوێنەریان دەرچوو. واته له چهند مانگێكدا (21) كورسی كهمیكرد. لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 توانی (67) نوێنەری تر سەر بخات. كوردەكان چۆن بەشداری هەلبژاردنیان كردووە؟ وەك پێشتر ئاماژەمان پێكرد كورد وەك سەربەخۆ یان لە ناو پارتی تردا بەشداری هەڵبژاردنهكانیان كردووە. لە پاش دروست بوونی هەدەپە لە ژێر ناوی ئەو پارتەدا بەشدار بوون. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم پارتە چەپ بووە و دژایەتی ئیسلامی كردووە و بەرگری لە هاوڕەگەزبازان كردووە، دەنگی كوردە بڕوادار و موحافیزكارەكانی لەدەستداوە. هەدەپە وەك ڕوكارە سیاسیەكە و پەكەكە وەك ڕوكارە سەربازییەكەی دژایەتی هەر بزوتنەوە و پارتێكی تریان كردووە كە نوێنەرایەتی كورد بكات. ساڵی 1987 بزوتنەوەی حزب الله سهریههڵدا، كه نوێنەرایەتی خهڵكه ئاییندار و موحافیزكارهكهی كوردی دهكرد. زۆر بەخێرایی پەكەكە دژایهتی كردن و بە توندرین شێوە ڕووبەڕوویان بوویەوە و دەیانی لی كوشتن و ناچاری كردن چەك دژی پەكەكە هەڵگرن. دواتر ئەم بزوتنەوەیە یاساغ كرا. هودا پار لە ساڵی 2002 خۆی ڕاگەیاند كەوتنە دژایەتی ئەو پارتەش و بە درێژكراوەی حزب الله ناوزەدیان كرد. ئەم حاڵەتە وایكردووە كە كوردە بڕوادار و موحافیزكارەكە لە هەدەپە دوور بكەوێتەوە و لە پارتەكانی تردا خۆی ببینێتەوە وەك پاڵێورا و وەك دەنگدەر. بەنمونە ساڵی 2011 نوێنەرانی كورد لە پەرلەمان (113) كەس بوون، تەنها (35) یان لە كۆنگرەی گەلانی دیموكرات بوون. لە هەلبژاردنەكانی 2014 و 2018 پارتی داد و گەشەپێدان زیاتر لە 40% دەنگی ئەو ناوچانەیان بردووە بە تێكڕا كە زۆرینەی كوردە. تەنانەت لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ساڵی 2019 لە ولایەتی موش كە دوای دیاربەكر دووەم ولایەتی زۆرینە كوردە، نوێنەری ئاك پارتی (فیاض ئاسیا) توانی بە 34.76% لە نوێنەری هەدەپە (سری ساكیك) بباتەوە كە 33.59% هێنابوو. ئاك پارتی كەسایەتییە دیارەكانی كوردی لە پۆستە باڵاكانی حیزبەكەی داناوە تا سەرنجی كوردەكانی پێ ڕابكێشێت و وەك حیزبی خۆیان بیبینن لەوانە: عبدالرحمن فرات نەوەی شێخ سەعیدی پیران. ئۆرهان مير أوغلو، وعبد الرحمن كوروت، وبرهان كايا تورك، ومحمد قاسم جولبينار، وعبد الله كورت. ئاك پارتی بەردەوام زیاتر لە (50) ئەندام پەرلەمانی كوردی هەبووە. لە كاتێكدا ڕێژەی كورد بە زیاتر لە 20% دانیشتوانی توركیا دەخەمڵێنرێت، لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا لە ساڵی 2018 سەلاحەدین دەمیرتاش كە هەشت پارتی چەپیش پشتگیرییان لێدەكرد تەنها 8.32% دەنگەكانی بەدەستهێنا، كه كهمتره له نیوهی دهنگی كورد. هەموو ئەو داتایەنە دەیسلەمێنن كە هەدەپە نەیتوانیوە نوێنەرایەتی كوردانی توركیا بەگشتی بكات. بەڵكو زیاتر جەختی لەسەر ئایدیۆلۆجیەتی چەپگەرایی كردۆتەوە و نەبووەتە جێگای سەرنجی كوردە ئاینپەروەر و موحافیزكارەكە. سهرهڕای ئهو تێبینیهی لهسهر ههدهپه و پهكهكه و پارتهكانی تری پێشتریش ههیه كه دهستی وڵاتانی تریان له پشت بووه و هاوكاری كراون و دهكرێن. لە ڕابردوودا: ئاك پارتی زۆر هەوڵیدا هەدەپە بچێتە دەسەڵات و پێكەوە كار بكەن، بەڵام هەدەپە بەدەم داواكەیەوە نەڕۆشت و بە پێچەوانەوە بە سەختی دژایەتیان كردن. بەشێوەك لە كۆتا هەڵبژاردنی شارەوانیەكان هۆكار بوون بۆ ئەوەی ئاك پارتی شاروانیەكانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە دەست بدات، بهبێ ئهوهی هیچ دهستكهوتێكیان لهو كارهدا ههبێت، ئەمەش بە زیانی كورد كۆتایی هات. لە ئێستادا: بۆ هەلبژاردنی 2023 هەدەپە بەبێ هیچ دەستكەوت و ڕێككەوتنێك پشتگیری كەمال كلیچدار ئۆغلۆ دەكات، لە كاتێكدا مێزی شەش كەسی ئامادە نەبوون پێشوازی لێ بكەن و تەنانەت هەندێكیان كە نەتەوەپەرست و توندڕەون مەرجی ئەوەیان هەبوو نابێت هەدەپە بەشداری بكات و بهتیرۆرست ناوزهدیان كرد. كەچی ئەوان بە هەموو هێزیان دژایەتی ئۆردۆغان دەكەن و پشتگیری لە پاڵێوراوی ئەو حیزبە دەكەن كە نزیكەی هەشتا ساڵ كوردی چەوساندەوە و نەیهێشت تەنانەت بە زمانی كوردیش قسە بكەن و خودی كلیچداریش یەكێكە لەو كاراكتەرانەی لەو تاوانانەدا ڕۆڵی هەبووە. لەولاوە هودا پار كە پارتێكی كوردی ئیسلامییە پشتگیری ئۆردۆغان دەكات. هودا پار ئەگەری هەیە 2-4% دەنگەكان بهێنێت. ئەو ڕێژەیە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی دەنگدەران زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ دەكات و كاریگەری ههیه. لەكۆتاییدا: كورد نەیتوانیوە لە سەد ساڵی ڕابردوودا لە توركیا چەترێك یان بەرەیەك دروست بكات هەموو دەنگ و ڕەنگەكان لەخۆ بگرێت. هەدەپە و ئەوانی تریش زیاتر جەنگی ئایدیۆلۆجییان كردوە نەك جەنگی نەتەوەیی و وڵاتان ئاراستهیان كردوون. ئەگەر كلیچدار سەركەوێت هیچ گەرەنتییەك نیە بۆ ئەوەی كارێك بۆ كوردەكان بكات و بە پێچەوانەوە ئەگەری زۆرە دۆزی كورد زۆر پاشەكشە بكات لە توركیا و بگهرێتهوه بۆ سهردهمی جهنگ و نههامهتی و قڕكردن. ئەگەر ئۆردۆغانیش بیباتەوە (كە زۆرینەی ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن) ئەوا سود لە ئەزموونی هاوپەیمانی لەگەڵ هودا پار دەبینێت و بیر لەوە دەكاتەوە زیاتر پشتگیرییان بكات و نوێنەرایەتی كورد لە دەست هەدەپە و پەكەكە دەربهێنێـت و ڕۆڵی زیاتریان پێبدات لە ڕووە سیاسی و كارگێڕیی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكەوە و ببنە مایەی سەرنجی زیاتری كوردان. لەبەرانبەر ئەو دژایەتیە توندەی كە هەدەپە و سەركردەكانی دەیكەن بۆ ئۆردوغان و ئاك پارتی، ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا ئەوانیش دژایەتی هەدەپە توندتر بكەن و لەڕێگای دادگا و دەسەڵاتەوە توشی پاشەكشەی زیاتریان بكەن، بەمەش زیان بەهەمووان دەگات و دۆزی كوردیش زیاتر توشی شكست و پاشەكشە و دابەشبوون دەبێت. باشترین كارێك كە دڵسۆزانی كورد لە توركیا بیكەن، دوركەوتنەوەیە لە جەنگی ئایدیۆلۆجی و دروستكردنی بەرەو هاوپەیمانییەتییەكە كە هەموو كوردان لە خۆ بگرێت بە ئاراستە و دەنگ و ڕەنگ و تێڕوانینی جیاوازەوە، دۆزی كورد بكهنه خاڵی سهرهكییان نهك ئایدیۆلۆجیا و پرۆژهی وڵاتانی تر. بەمەش دەتوانن ببنە كوتلەیەكی بەهێز و كاریگەر و دۆزی رەوای كوردیش ببەنە قۆناغێكی باشتر.
(درەو): ئەگەر لەناو لیستی کۆمەڵدا كەس نەبوو شوێنیان بگرێتەوە، ئەوا کورسییەکانی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان دابەشدەكرێت بەسەر لیستە براوەكاندا، بەجۆرێك (٣) كورسی بۆ پارتی، (٢) كورسی بۆ یەکێتیی، کورسییەک بۆ گۆڕان و کورسییەک بۆ بزووتنەوە، ئەگەرێکیش ھەیە ھەر شوێنەکانیان پڕنەکرێتەوە. ئەمڕۆ (7) پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی دادگەریی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەڵام تائێستا شوێنگرەوەكانیان دیاری نەكراوەو نازانرێت كێ شوێنیان دەگرێتەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، بۆ شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی دادگەریی، ئەگەر لەناو لیستی كۆمەڵ خۆیدا كەسانێك هەبن بیانەوێت شوێنیان بگرنەوە ئەوا دەتوانن، واتا بەپێی ریزبەندی (7) كاندیدی ناو لیستی كۆمەڵ بۆ هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی كوردستان شوێنیان دەگرنەوە، بەڵام ئەگەر هیچ كاندیدێكی کۆمەڵ ئامادەنەبوو بچێتە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكان، ئەوا چەند بۆچونێك هەیە بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكانیان، ئەمە لەبەرئەوەی هیچ مادەیەكی یاسایی روون و راشکاو نییە ئاماژە بەم بابەتە بکات، بۆیە تەنیا بۆچوون هەیە بۆ ئەو مەبەستەو بۆچوونەکانیش بەمشێوەیەن: * بۆچوونی یەکەم: دابەشكردنی کورسییەکان بەسەر ئەو لیستانەی كە دەنگی پێویستیان نەهێناوە بۆ چونە پەرلەمان. * بۆچوونی دووەم: دابەشكردنی کورسییەکان بەسەر لیستە براوەكانی پەرلەمانی بەپێی رێژەی کورسییەکانیان بەم شێوەیە: - لیستی پارتی (45) كورسی، واتا (45 كورسی دابەشی 100 كورسی لێكدانی 7 كورسی كۆمەڵ) = بە 3 كورسی، واتا سێ كورسی كۆمەڵی دادگەریی بۆ پارتی دەچێت. - لیستی یەكێتی (22) كورسی، واتا (22 كورسی دابەشی 100 كورسی لێكدانی 7 كورسی كۆمەڵ) = بە 2 كورسی، واتا دوو كورسی كۆمەڵی دادگەریی بۆ یەكێتی دەچێت. - لیستی گۆڕان ئێستا (9) كورسی، واتا (9 كورسی دابەشی 100 كورسی لێكدانی 7 كورسی كۆمەڵ) = بە 1 كورسی، واتا یهك كورسی كۆمەڵی دادگەریی بۆ گۆڕان دەچێت. رەنگە کورسییەکیش بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی بچێت. سەرباری ئەم بۆچوونانە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت ئەگەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلومانی کوردستان لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت کە دیاریکراوە، شوێنگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی کۆمەڵی دادگەریی پڕنەکرێتەوەو ھەر بە بەتاڵی بھێڵدرێتەوە.
راپۆرتی: ئەنوەر کەریم ئابوری تورکیا گەورەترین ئابورییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە کۆی بەرهەمی ناوخۆی (GDP) ساڵانە ئەگاتە نزیکەی (900) ملیار دۆلار، هەرچەندە لەم ساڵانەی دوایدا ئەردۆغان ڕێژەی خەرجییەکانی حکومەتی تەواو بەرزکردۆتەوە، بۆیە گەیشتۆتە ئەو ژمارە گەورەیە، لەئێستادا ڕیژەی بەتاڵە لەناو تورکیا بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەزگای ئاماری تورکیا لە (10%)یە، هەرچەندە دەزگا سەربەخۆکان ئەڵێن ئەو ئامارانەی تورکیا بڵاوی دەکاتەوە ڕاست نییە، وە ڕیژەی بەتاڵە لەناو لاواندا (15-24) ساڵ بەپێی راپۆرتی وەرزی پێشووی دەزگای ئاماری تورکیا (19.2%) بووەو ڕێژەی هەڵئاوسان لەناو تورکیا دابەزیوە بۆ نزیکەی (51%) لەوەرزی ڕابردووی ئەمساڵدا، وە هەڵئاوسان له ساڵی 2022دا گەیشتە (80%)، ئابوریەکەی چاوەڕێدەکرێت بەڕیژەی (3.2%) گەشە بکات بۆ ئەمساڵ. ئابوریناسان بەباشی دەزانن یاسای (4-4-2) پیادە بکرێت واتە ڕێژەی هەڵئاوسان (2%) بێت و ڕێژەی بەتاڵە (4%) بێت و گەشەی ئابوری وڵات بەرێژەی (4%) بێت، ئەگەر سەرنجی ژمارەکانی تورکیا بدرێت تەنها ڕێژەی گەشەی ئابوری تاڕادەیەک لەگەڵ یاسا ئابورییەکان ئەگونجێت بەڵام جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لەڕێژەی هەڵئاوسان و ڕێژەی بەتاڵەدا. بەگشتی ڕیسکی تر زۆرە لەسەر ئابوری تورکیا: 1- بانکەکانی تورکیا تێوەگلاون لە پارەسپیکردنەوەو شكاندنی سزاکانی سەر دەوڵەتان کە لەلایەن ئەمریکاوە دانراوە، ئەم بانکانەی تورکیا (هاڵک بانک)و (ئەکتیف بانک)و (زیرات بانک) تێوەگلاون و سیستەمی دارایی تورکیا شکستیهێناوە کە بتوانێت بانکەکان ڕێکبخات و لە گەندەڵیان بپرسێتەوە، بۆیە بیزنسکردن لەگەڵ سیستەمی دارایی تورکیا بەردەوام مەترسی لەسەرە بۆ کۆمپانیاکانی دەرەوە یان بانکەکانی دەرە وە. 2- بەگشتی بیزنسکردن لەگەڵ (ئاک پارتی AKP) یان کۆمپانیاکانی سەر بە ئاک پارتی ڕێسکی گەورەی تیایە، هەروەک نەوتی هەرێمی کوردستان چارەنوسەکەی باش نابێت، چونکە ئەردۆگان و حیزبەکەی دیکتاتۆرو گەندەڵن، ئەردۆگان بەهیواشی لە دیموکراسیەت دورکەوتەوە، ئیستا سسیستەمیكی داڕشتوە کە بەتەواوی سەرکوتکارە، هیچ سێکتەرێکی ئابوری نیە بەتەواوی سەربەخۆ بێت لە تورکیادا، هەر لە کەرتی (خانوبەرە، کەرتی وزە، کەرتی گەیاندن و پەیوەندییەکان" کەرتی دارایی و میدیا)دا، ئەم سیستەمە چەتەگەرییەی ئەردۆگان وایکردوە کە باشترین دەرفەتەکانی بیزنس بڕوات بۆ باشترین هەواداری (ئاک پارتی) یان ئەو کەسەی کە لە خانەوادەی ئەردۆگانەوە نزیکە. هەموو چالاکییە نایاساییەکان و نەدانی باج بەبێ لێپرسینەوە ئەڕوات و ئەو کەسانە پارێزراون، بۆیە بیزنسکردن لەگەڵ تورکیای ئەردۆگاندا هەمووی گەرەنتی نیە لەڕووی یاساییەوە. 3- ناسەربەخۆبوونی بانکی ناوەندیی تورکیا وایکردوە کە زیان بە ئابوری تورکیا بگەیەنێت لە ئەنجامی دەستتێخستنی ئەردۆگان، دابەزاندنی رێژەی سودی بانکیی وایکردوە کە هەڵئاوسانێکی گەورە دروستبکات و گۆڕینی بەرپرسەکانی بانکی ناوەندیی وایکردوە تەنانەت ڕاپۆڕتەکانی هەڵئاوسان بەتەواوی بڵاونەکرێنەوە. 4- ناسەقامگیری کەشوهەوای وەبەرهێنان. ئەم بەردەوام گۆڕینەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی و گەورەبوونی کورتهێنانی بودجەی تورکیا، کەمبونەوەی یەدەگی دراوی تورکیا، وە گەورەبوونی قەرزەکانی بانکەکانی تورکیا وای لە کۆمپانیای پلەبەندی (Moody) کرد کە پلەبەندی دارایی وڵاتان ئەکات کە پلەبەندی تورکیا دابەزێنیت بۆ(B2) هەروەها پیشبینی نێگتیڤە بۆ داهاتووی تورکیا. 5- ڕێسکی شکاندنی سزاکان . ئەردۆگان پیاوێكی نائاساییەو ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت، هەر کەسێک بیزنس بکات لەو وڵاتە ئەبێت ئەوە بزانێت کە بەردەوام ترس لەسەر بیزنسەکەی هەیە، چونکە ئەردۆگان پێشبینی ناکرێت چۆن کردار ئەکات، هەر چۆن بڕیاری کڕینی سیستەمی بەرگری ڕوسی (S-400)داو، پەیوەندییە گەرموگوڕەکانی لەگەڵ ئێران و ڕوسیادا وا دەکات بەردەوام کەرتی پێشەسازی تورکیا ئامادەبێت بۆ سزادانان لەلایەن ڕۆژئاوەوە. هەر لە مانگی ڕابردوودا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای چەند کۆمپانیایایەکی تورکیای دا، بەهۆی شکاندنی سزاکان لەسەر ڕوسیا، بۆیە بەردەوام کارکردن لەگەڵ تورکیادا جێگای گومانە.
راپۆرت: درەو (كۆكردنەوەی داهات مەركەزی بێت- هەرێم یەك سیولەی دارایی هەبێت- لیژنەی وزاری داهاتو سیولە بەڕێوەببات- لە خەرجییەكانو پڕكردنەوەی كورتهێنانی موچەدا هاوكێشەی 43% بە 47% لەنێوان هەولێرو سلێمانیدا هەڵبوەشێتەوە) ئەمە كرۆكی وەرەقەیەكی داراییە كە تیمی یەكێتیی بۆ دانوستان لەگەڵ تیمی پارتیو گەڕانەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی حكومەت ئامادەی كردووە، وردەكاری وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی لەم راپۆرتەدا. یەكەم دیدار دوای 6 مانگ دوای زیاتر لە (6) مانگ بایكۆتكردنی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانو سەرۆكی تیمی یەكێتیی لە حكومەت، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانو جێگری سەرۆكی پارتی بینی. ئەم دیدارە دوای چەند رۆژێك دێت لە سەردانی خاتوو (باربارا لیف) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانێك كە تێیدا كێشەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی تێدا تاوتوێ كراو پەیامی واشنتۆن لەوبارەیەوە بە هەردوو لایەنەكە گەیەندرا. وەرەقەی دارایی یەكێتیی بۆ دانوستان دیدارەكەی قوباد تاڵەبانی پێشەكییەك بوو بۆ دەستپێكردنی دانوستان بۆ گەڕانەوەی تیمی یەكێتیی بۆ ناو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە كە وادەی كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانە، دارا رەشید وەزیری پلاندانان بە نوێنەرایەتی تیمی یەكێتیی دەچێتە ناو كۆبونەوەكەو وەرەقەی دارایی یەكێتیی بۆ گەڕانەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی حكومەت دەخاتەڕوو. بۆ ئەم دانوستانە، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، یەكێتیی وەرەقەیەكی دارایی ئامادە كردووە بەناوی "بنەماكانی رێكخستنەوەی دارایی هەرێمی كوردستان". (درەو) لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە، كرۆكی وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی بۆ دانوستان لەگەڵ پارتیو گەڕانەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەستكەوتووە. وەرەقەیەكو چەند تەوەرێك (درەو) زانیویەتی، ئەو وەرەقە داراییەی یەكێتی بۆ دانوستان لەگەڵ پارتی ئامادەی كردووە لە چەند تەوەرێك پێكدێت كە ئەمانەن: • داهاتەكان • خەرجییەكانو دەسەڵاتی خەرجكردن • پڕكردنەوەی كورتهێنان • لیژنەی باڵای وزاری بۆ بڕیاردانو بەدواداچوونو وەرگرتنی داهاتە جۆراوجۆرەكانو گرتنەبەری رێكاری پێویست لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی بنەماكاندا پرۆژەی یەكێتیی بۆ كۆكردنەوەی (داهاتەكان) چییە ؟ بەگوێرەی ئەو وەرەقە داراییەی یەكێتی بۆ دانوستان لەگەڵ پارتی ئامادەی كردووە، داوا كراوە بەڕێوەبردنی داهاتەكانو سیولە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن لیژنەیەكی وزارییەوە بەڕێوەببرێت، ئەمە نیشاندەری ئەوەیە یەكێتی نیگەرانە لە كۆكردنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی داهاتەكان لە دەستی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیراندا. لەمبارەیەوە یەكێتیی لە وەرەقەكەیدا داوا دەكات: • كۆكردنەوەی داهاتەكان لەسەر بنەمای چەسپاندنی "شەراكەتی راستەقینە" بێتو لەسەرتاسەری هەرێم "مەركەزی" بێت. • تۆماركردنی سەرجەم داهاتەكان لە وەزارەتی دارایی بەشێوەی "مەركەزی". راگرتنی بڕیاری تەرخانكردنی رێژەیەك لە داهاتی ناوخۆی وەزارەتەكان بۆ خۆیان. كۆكردنەوەی گشت داهاتەكان لە یەك گەنجینەی گشتیدا. داخستنی سەرجەم ئەژمێرە بانكییەكانی وەزارەتەكان لە بانكە ئەهلییەكانو گواستنەوەی رەسیدی وەزارەتەكان لە بانكە ئەهلییەكانەوە بۆ حسابی بانكی حكومی. • رێكخستنو دابەشكردنی یەكسانی سویلە "نەختینە"ی دارایی بەشێوەی "مەركەزی" بێت لە وەزارەتی داراییو ئابوری. هەرێمی كوردستان یەك سیولەی دارایی هەبێت. • ئاڕاستەكردنو بەڕێوەبردنی (داهات)و (سیولە) بەشێوەی مەركەزی بێت لەژێر سەرپەرەشتی لیژنەیەكی باڵای وزاری بەپێی ئاستی ئەو دەسەڵاتانەی كە دەستنیشان دەكرێت بۆ هەریەكە لە: - سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران - جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران - وەزیری داراییو ئابوری - وەزیری پلاندانان - سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كێ دەسەڵاتی خەرجكردنی هەبێت ؟ هاوشێوەی داهاتەكان، یەكێتیی دەیەوێت لەم دانوستانەدا لەگەڵ پارتی، دەسەڵاتی خەرجكردن لەناو حكومەت بەوشێوەیە رێكبخاتەوە كە دەیەوێت، بۆ ئەمەش داوا دەكات: • دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خەرجییەكان لەنێوان (سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری داراییو ئابوری، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) رێكبخرێتەوە، ئەمەش بۆ سەرجەم جۆرەكانی خەرجی لەنمونەی خەرجی (موچە، بەكاربردن، پرۆژەكانی وەبەرهێنان). • هەڵوەشاندنەوەی هاوكێشەی (43%) بۆ سلێمانیو (57%) بۆ هەولێرو دهۆك لە بابەتی خەرجییەكان. دابەشكردنی داهاتی گشتیی لەسەر بنەمای "شایستەبوون". كورتهێنانی خەرجی موچە چۆن پڕبكرێتەوە ؟ بەگوێرەی وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی، داوای ئەوە دەكرێت پڕكردنەوەی كورتهێنان بۆ موچە بەشێوەی "مەركەزی" بێت، ئەمەی دوای ئەوەی كە دابینكردنی "سیولە" بە مەركەزی دەكرێت، واتە لەم بابەتەشدا بە هەمان شێوە یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوكێشەی 43% بەرامبەر بە 57% دەكات لەگەڵ پارتی. لەپاڵ ئەمەدا، یەكێتیی داوا دەكات "پرۆژە ستراتیژییەكان" سەرلەنوێ پێناسە بكرێنەوە. ئەگەر رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا ! وەرەقە داراییەكەی یەكێتیی، ئەگەری جێبەجێ نەكردنی رێككەوتنی لەسەر وەرەقە داراییەكە خستوەتەڕوو، بۆ ئەم حاڵەتە داوای پێكهێنانی "لیژنەی باڵای وزاری" كردووە بۆ بەدواداچوون. ئەو لیژنە باڵا وزارییەی كە یەكێتیی پێشنیازی دروستكردنی كردووە، پێكدێت لە هەریەكە لە: - سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران - جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران - وەزیری داراییو ئابوری - وەزیری پلاندانان - سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران - سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران
(درەو): لەژێر سەرپەرەشتی (مەلا مستەفا)دا، مۆنۆمێتی گەورەی (مەلا مستەفا) لە بارزان دەكرێتەوە، مەسعود بارزانی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بۆ ئەم مەراسیمە لە بارزان كۆدەكاتەوە، رەنگە یەكێك لە بەشداربووەكان بافڵ تاڵەبانی بێت. رۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو لایەنە سیاسیو كەسایەتی هەرێمی كوردستانو عێراقو هەندێك كەسایەتی جیهانیی، لە ناوچەی بارزان كۆدەكاتەوە. ئەم كۆبونەوە گەورەیە بۆ مەراسیمێكە كە تایبەت بە كردنەوەی مۆنۆمێنتی مەلا مستەفا بارزانی، كە تایبەتە بە وێستگەكانی ژیانی مستەفا بارزانی لە كۆماری كوردستانو شۆڕشی ئەیلولدا، ئەم مۆنۆمێنتە ماوەی چەند ساڵێك كاری تێدا كراوە. مۆنۆمێنتەكە لەلایەن (مستەفا بارزانی) كوڕی مەسعود بارزانییەوە سەرپەرەشتی دەكرێت كە بە "بابۆ" ناسراوە، ساڵی رابردوو هەر لەژێر سەرپەرەشتی "بابۆ"دا مۆنۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەكان كرایەوە. دوێنێ مەسعود بارزانی سەرباری ناكۆكییە توندەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی، بەتەلەفۆن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی قسەی كرد، پێدەچێت پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بۆ بانگهێشتكردنی بافڵ تاڵەبانی بووبێت بۆ مەراسیمەكەی رۆژی پێنج شەممەی ناوچەی بارزان. پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی دوێنێی بارزانیو بافڵ تاڵەبانی، هاوكات بوو لەگەڵ هەوڵێكی نوێ بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتیو یەكێتیی لەدوای سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان.
درەو: ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنەكەی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرد. هەفتەی رابردوو (1ی ئایاری 2023) عەلی باپیر ئەمیری سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری داوای لە ئەندامانی حزبەكەی كرد لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارەی سلێمانی دەستلەكار بكشێنەوە لەبەر ئەوەی ئەو دەزگایانە ماوەی یاساییان بەسەرچووە. كۆمەڵی دادگەریی كوردستان (7) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، (3) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، قایمقامێك و چوار بەڕێوەبەری ناحیەو بەڕێوەبەرێكی گشتی و جێگری بەرێوەبەرێكی گشتی لە ئیدارەی سلێمانی هەیە: * حەوت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان: -عەبدولستار مەجید - هەورامان گەچێنەیی - عوسمان كانی كوردەیی - عومەر گوڵپی - بەدریە ئیسماعیل - روپاك ئەحمەد - موسلیم عەبدوڵا • سێ ئەندامی ئەجومەنی پارێزگا - چنار جەلال ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر - میدیا ئەحمەد ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی - رەمەزان نامیق ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی • پۆستەكانی ئیدارەی سلێمانی - ئیسماعیل حەمەرەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانی - عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی - كامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت - عەدنان عەلی بەرێوەبەری ناحیەی باوەنوور - هێمن بەهجەت بەرێوەبەری ناوحیەی ئاغجەلەر - ئەبوبەكر حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوی - هێمن حەمەحسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان
فهرهاد حهمزه، سهرۆكی ئهندازیاران له كۆمپانیای نهوتی باكوور ( مهبهست له وشهی رابردوو ماوهی نێوان ساڵی 1927 تا ڕاپهرینی 1991 ) ه لای ههمووان ئاشكرایه كه له ساڵی (1927) هوه نهوت له شاری كهركوك دۆزراوهتهوهو به سهرهتای سهرههڵدانی پیشهسازی نهوت له عێراقدا دهژمێردرێت ، لهو كاتهوه تا ڕاپهرینی ساڵی 1991 چهندین دهسهڵات له عێراق هاتوونهته سهر حوكم به سهردهمه جیاوازهكانی پاشایهتی و كۆمارییهوه ، ههموو ئهم دهسهڵاتانه له سیاسهتی مامهڵهكردن لهگهڵ نهوتدا یهك رێچكهیان گرتبووه بهر ههموویان له ڕووی ئیدارهدانی كهرتی نهوتهوه عێراقیان وهك یهك یهكهی ئیداری بهبێ جیاوازی سهیر كردووه . لهسهردهمی حوكمی پاشایهتی دا كۆمپانیای نهوتی عێراق IPC)) كه ئینگلیزهكان باڵا دهست بوون تیایدا زۆربهی خاكی عێراقی ڕوو پێو (مسح) كرد پاشان لهسهردهمی حكومهتهكانی دوایاندا جارێكی تر پهڕهی پێ دراوه و توانراوه سهدان ستراكچهری جیۆلۆجی بدۆزرێتهوه كه ئێستا ژمارهیان 570 دانهیه . دواتر له ههر ناوچهیهكدا له یهكێك لهو ستراكچهرانه بیری نهوتیان تێدا ههڵكهندووه سهبارهت به ههرێمی كوردستان (ئهمه له كاتێك دایه شاری كهركوكمان خستۆته دهرهوهی نهخشهی كوردستانهوه) له كۆڕمۆڕ 8 بیر ، له چهمچهماڵ 2 بیر ، تهقتهق 3 بیر ههڵكهنراون . ههموو ئهم بیرانه له چوارچێوهی كێڵگه دۆزراوهكان ( الحقول المكتشفه) به جێهێلدراون بۆ كاتی خۆی به پێی ئهو پلانه زانستییهی دارێژرابوون. كێڵگه نهوتیهكان تا ناوهراستی حهفتاكانی سهدهی رابردوو تهركیزی ههموو بهرههمهێنانی عێراق لهسهر كێڵگهی كهركوك و بای حهسهن و ڕومێله و زوبێر چڕ ببوهوه ، ئهم چوار كێڵگهیه زۆر مهزن بوون كه یهدهكیان خۆی له پهنجا ملیار بهرمیل دهدا وبهشی ههموو عێراقیان دهكرد ههر له بهكاربردنی ناوخۆوه تا ههناردهكردنی نزیكهی 4 ملیۆن بهرمیل له رۆژێكدا ، تهنها له كهركوك له ساڵی 1979 رۆژانه ملیۆنێك و شهش سهد ههزار بهرمیل نهوت بهرههم دههێنرا ئیتر چ پێویست دهكات دهست بۆ كێڵگهی تر ببرێت . كێڵگه نهوتییهكانی ههرێم ههموویان بچوكن و یهدهكیان كهمه له چاو ئهو كێڵگه زهبهلاحانهوه كۆمپانیاكان ئامادهنین مهسرهفێكی زۆری تێدا بكهن چونكه پرۆسهی بهرههمهێنانی نهوت تهنها بیر ههڵكهندن نییه بهڵكو پێویسته به بۆڕی بگهیهنرێنه (وێستگهی جیاكردنهوهی غاز /Degasing station ) پاشان وێستگهی كهپسی غاز دواتر وێستگهی چارهسهرگردنی نهوتهكه له دواییدا گهیاندنی بۆ پاڵاوگهكان ئهوهی دهشمێنێتهوه به بۆری له رێگهی نزیكترین خاڵهوه ههناردهی دهرهوه بكرێت . ههموو كاتێك سهر پهرشتیارانی پرۆسهی نهوت له ههموو سهردهمهكاندا زانستیانه سهیری پرۆسهكهیان كردووه و (جدوی الاقتصادی ) یان خستۆته بهر چاو تا چ ڕادهیهك سوودمهند دهبێت . كهواته پرۆسهی به دهست هێنانی بهروبومه نهوتییهكانی وهك بهنزین و نهوتی سپی .......هتد پرۆسهیهكی زۆر فراوانه و به چهند قۆناغێكدا تێپهڕ دهبێت پێویستی به رووبهرێكی فراوانی زهوی ههیه كهواته لێرهوه دهتوانین بڵێین دهرنههێنانی نهوت له كۆردستان لهبهر بچووكی كێڵگهكانه و كاتی دهست بۆ بردنی زۆری ماوبوو . بۆ سهلماندنی وتهكانمان دهبینین قوببهی خورماڵه كه دهكهویًته سنووری پارێزگای ههولێرهوه پهڕهی پێدراوه و له بهرنامهی حكومهتی عێراقدا بوو چهند كۆمپانیایهكی بیانی بهێنێ و بهرههمهكهی زیاد بكرێت لهبهرئهوهی ئهم قوببهیه قهبارهكهی گهوره بوو شایهنی ئهوه ههبوو كه مهسرهفی لێ بكرێت ، لهساڵی 2008 بهدواوه حوكمهتی ههرێم دهستی بهسهردا گرتووه . كێڵگه غازییهكان سهبارهت به غازیش ئاشكرایه ههردوو كێڵگهی غازی كۆرمۆر و چهمچهماڵ له راپۆرتی كۆتایی (Final report) كۆمپانیای IPC دا باس له بوونی برێكی باش غاز دهكات و یهدهكی ههردووكیان به 3,9 ترلیۆن پێ سێ جا (SCF)له قهڵهم دهدا ، بهڵام دهبینین له هیچ سهردهمێكدا كاری پێنهكراوه و به دهست لێنهدراوی ماونهتهوه وهك كێڵگهیهكی دۆزراوه (حقل مكتشف) چونكه بهرههمی غاز له كێڵگه نهوتیهكانی تری عێراق به كهركوكیشهوه ئهوهنده زۆر بوو بهشی ههموو عێراقی دهكرد به زیادهوه . بۆ زانیاریتان له 27 ی ئازاری 1967 تورگوت ئۆزال كه ئهو كاته ڕاوێژكاری توركیا بوو ( پاشان بوو به سهرۆك وهزیران و سهرۆك كۆمار ) داوای گفتوگۆی له عێراق كرد سهبارهت به ههنارده كردنی غازی سروشتی بۆ توركیا به بڕی 600 ملیۆن پێ سێ جا له رۆژێكدا له 6 ی نیسانی ههمان ساڵ پرۆتۆكۆلێك ئیمزا كرا تا غازی كێڵگهی كۆرمۆر و چهمچهماڵ و غازی تواوهی ناو نهوت ههناردهی توركیا بكرێت ، دواتر كۆمپانیای (بكتڵ) ی ئهمریكا ڕاسپێردا بۆ تهواو كردنی توێژینهوه ئابووری و هونهرییهكان بهڵام له كۆتاییدا شكستی هێنا لهبهر هۆكاری هونهری و ئهمنی . پاڵاوگه : تا ساڵی 1927 هیچ پاڵاوگهیهك له خاكی عێراقدا بوونی نهبووه بهروبومه نهوتییهكانیش له پاڵاوگهی عهبادانی ئێرانهوه هاورده دهكرا . یهكهم پاڵاوگه له عێراق له شاری خانهقین به ناوی (ئهڵوهند) له ساڵی 1927 دامهزرا دواتر له شارهكانی بهسره و بهغدا و كهركوك پاڵاوگهی تر دامهزرێنرا بۆ پڕكردنهوهی پێویستییهكانی وڵات له بهروبومه نهوتییهكان . تا كاتی راپهرینی ساڵی 1991 هیچ پاڵاوگهیهك له ههرێمی كوردستان بنیات نهنرابوو چونكه هیچ كێڵگهیهكی نهوتی پهره پێدراوی نهبوو ئیتر پاڵاوگه له كویوه نهوتی بو بهێنرێت ، له ههردوو شاری موسڵ و ئهنباریش پاڵاوگه بنیات نهنرابوو ، له موسڵ پاڵاوگهیهك دامهزرابوو كه به نهوتی قورسی كێڵگهی (گهیاره ) كاری دهكرد كه تهنها ئهسفهلت ی بهرههم دههێنا . تا ساڵی 1983 و 1984 كه پاڵاوگهی بێجی دامهزرا ههموو پارێزگاكانی باكووری عێراق له پاڵاًوگهی دۆرهی شاری بهغداوه سووتهمهنیان بۆ دههات له شاری كهركوكیش پاڵاوگهیهكی بچووكیش ههبوو كهله توانای دابوو نهوتی سپی و گازوایل بهرههم بهێنێت . شارهزایانی وهزارهتی نهوتی عێراقی پاش دركردن به وهی پارێزگاكانی باكووری عێراق پێویستیان به پاڵاوگه ههیه ئهو كات شارۆچكهی بێجیان بۆ ئهم مهبهسته ههڵبژارد چونكه جێكهوتهكهی ستراتیجی بوو بۆ دابین كردنی ئاو نزیك بوو له رووباری دیجلهوه له ههمان كاتدا دهیتوانی به نهوتی كهركوك و نهوتی بهسره كار بكات ههر كامێكیان پهكی بكهوتایه نهوتی لهوی تر وهردهگرت ، ئهم پاڵاوگهیه زۆر گهوره بوو له رۆژههڵاتی ناوهراست وێنهی نهبوو له توانای دابوو رۆژانه 300 ههزار بهرمیل نهوت پاڵاوته بكات كه بهشی پارێزگاكانی سهڵاحهدین و موسڵ و كهركوك و سلێمانی و دهۆك و ههولێری دهكرد . ئهنجام كهواته یهكهمین فاكتهر له نهبوونی پیشهسازی نهوت له كوردستان بچووكی و كهم بهرههمی كێڵگه نهوتییهكانه كه (جدوی اقتصادی ) نییه ، نهبوونی بهرههمی غازیش هۆیهكهی ئهوهیه ئهو كاته بایهخی غاز له ههموو جیهاندا نهك تهنها عێراق ئهوهنده نهبوو . فاكتهرێكی تریش كه تا رادهیهكی باش گیراوهته بهرچاو ئهویش فاكتهری ئهمنییه بێگومان له ساڵی 1961 هوه له كوردستان شۆرشێكی چهكداری بهرپا كراوه و سهقالمگیری له كوردستاندا نههێشتبوو ئهو كاته هیچ كۆمپانیایهكی بیانی ئاماده نییه له شوێنێكی نا ئارامدا كار بكات و پارهی خۆی بخاته مهترسییهوه ، ئهگهر تا ساڵی 1961 تهنها هۆكاری تهكنیكی ڕێگر بووبێت له پێش بنیاتنانی پیشهسازی نهوت له كوردستان ئهوا له ساڵی 1961 بهدواوه كه شۆرشی كوردی تێدا ههڵگیرسا هۆكاری نهبوونی ئارامی و سهقامگیریشی هاته سهر .