Draw Media

نەوتی هەرێم لە چارەكی یەکەمی 2023 دا

نەوتی هەرێم لە چارەكی یەکەمی 2023 دا

2023-07-14 08:57:32


ئامادەكردنی: رێكخراوی روونبیین

كۆمپانیای دیلۆیت،ئاماری بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەگی یەكەمی ئەمساڵ (2023) بڵاو کردەوە

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ  چوارشەممە  ٢٠٢٣/٠٧/١٣ دواهەمین راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە ئاماری وردبینیکراوی بەرهەم، هەناردە،خەرجی وفرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستانە بڵاوکرایەوە، واتە تا وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕیی  بۆری هەناردەی عێراق -تورکی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیاوە. 

كۆمپانیای دیلۆیت، ئاماری بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، خەرجی و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەگی یەكەمی ئەمساڵ (2023) بڵاو کردەوە.

  • بە پێی ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت، کۆی بەرهەمی نەوت 36 ملیۆن و 723 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بووە، بڕی هەناردەكردن 32 ملیۆن و 307 هەزار و 382 بەرمیل و بڕی تەرخانکراویش بۆ پاڵاوگە 4 ملیۆن و 39 هەزار و 232 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی فرۆشی ناوخۆ  376 هەزار و 861 بەرمیلە.
  • لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە داهاتی گشتیی نەوت لە هەرێمی كوردستان 2 ملیار و 199 ملیۆن و 684 هەزار و 396 دۆلار بووە، لە كاتێكدا تێکڕای نرخی بەرمیلێك نەوت 67.639 دۆلار بووە، لەم ڕێژەیەش داهاتی نەوتی ناوخۆ  22 ملیۆن و 98 هەزار و 456 دۆلار و تێکڕای نرخی بەرمیلێكیش 58.638 دۆلار بووە.
  • بەپێی بەدواداچوونەکانی ڕوونبین تێكڕای نرخی برێنت لەو ماوەیەدا بریتی بووە لە ٨١.٢ دۆلار واتە تێكڕای داشکاندن بەراورد بەنرخی برێنت ١٣.٥٣ دۆلاربووە بۆ نەوتی هەناردە کراو بەڵام بۆ فرۆشی ناوخۆ ٢٢.٥٣ دۆلار بووە.
  • ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت ئەوەشی خستووەتە ڕوو، خەرجیی پڕۆسەی نەوت لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا، ملیارێك و 253 ملیۆن و 187 هەزار و 254 دۆلار بووە و لەم ڕێژەیەش داهاتی ماوە بۆ حکومەت كە بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخان كراوە، بریتی بووە لە 946 ملیۆن و 497 هەزار و 142 دۆلار.
  • لەماوەی ئەم چارەکەدا کەدا تا ٢٠٢٣/٣/٢٥ دەکاتە ٨٣ رۆژ هەرێم رۆژانە بەتێکڕ ٤٤٢ هەزار و ٤٥١ بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە. وە تێکڕای هەناردەی رۆژانە بریتی بووە لە ٣٨٩ هەزارو و ٢٤٥ بەرمیل نەت. هەروەها رۆژانە ٤٨ هەزار و ٦٦٥ بەرمیلیش دراوە بە پاڵاوگە بۆ پاڵاوتن و بڕی ٤ هەزار و ٥٤٠ بەرمیلیش لە ناوخۆدا فرۆشراوە.
  • لە کۆی داهاتی گشتی نەوت بڕی ٥٧٪ ی بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت رۆشتووە و تەنها ٤٣٪ ی بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە هەروەک لە خشتەکەی خوارەوەدا دیارە.

  • ڕاپۆرتەكانی کۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت، لە چوارچێوەی پڕۆسەی وردبینیی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر چوار مانگ جارێك ڕاپۆرتی پشتڕاستکراوەی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت) بڵاو دەكاتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand