Draw Media

پرۆژەی بەرنامەی هێلی سێهەم

 پرۆژەی بەرنامەی هێلی سێهەم

2023-07-10 20:57:40



درەو:

پرۆژەی (هێڵی سێیەم) پرۆژەو بەرنامەی سیاسی ئەدهەم بارزانی و هاوڕێكانییەتی بۆ دۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرنامەكەیاندا هاتووە:
هێلی سێهەم  ، رەوتێکی  سیاسی دیموکراسی نیشتمانی یە تێدەکۆشێ بۆ پەیرەوکردنی پرینسیپەکانی دیموکراسی , بەرەچاوکردنی داب و نەریت و ئایین وکلتوری خەلکی کوردستان لە پێناوی مسۆگەرکردنی دادپەروەری کۆمەلایەتی ، ئازادیەکان، مافەکانی مرۆڤ و پێگەیاندن و گەشەپێدانی تاکێکی وشیار بە ئامانجی بەدیهێنان و گەیشتن بە کۆمەلگایەکی هاوچەرخ کە ئاستێکی شیاوی خۆشگوزەرانی و ئازادیەکان  بۆ تاک و خێزان فەراهام بکات .

 

 پرۆژەی بەرنامەی هێلی سێهەم

پێشەکی

ئەم رەشنووسە پرۆژەیەکی سیاسیە بۆ سەرهەڵدان و لەدایك بوونی ووتاریکی سیاسی نوێ و بەرنامەیە کی سیاسی وەك هێلی سێهەم ، بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی سیاسی ، کە بتوانێ نوێنەرایەتی خەلکی کوردستان بکات لە چوارچیوەی  دەستوری دەولەتی عێراقی فیدرال، کە تیایدا مافی هاولاتی بوونی راستەقینەو دادپەوەری کۆمەلایەتی و چەسپاندنی  بنەماکانی کۆمەلگایەکی دیموکرات و بەرجەستەکردنی ئازادیەکان و دیاریکردنی ماف و ئەرکەکانی هەموو هاولاتیانی عێراقی وبە گشت نەتەوەو تایفەو پێکهاتەکانی تیا دەستنیشان بکرێت و دابین بکرێت .

رەوتی هێلی سێیە م قەوارەیە کی سەربە خۆی هەیە لە دەوله ت و رێکخراوەکانی حکومی و نا حکومی ، هەروا کەسایەتیەکی  ئیعتباری  یاسایی سەربەخۆی  هەیە و ئە م رەوتە دەگونجێ لەگە ڵ یاسای حیزب و رێکخستنە سیاسیەکان ژمارە  ٣٦ ی سالی ٢٠١٥ ، هەروا  خۆی دەگونجێنێت  لە گە ڵ تەواوی ئە و یاسایانە ی لە عێراقدا بەرکارەو هیچ دژ بە یەکێک نیە  لە نێوان پەیرەو پرۆگرام و ئامانجەکانی ئەم رەوتە لەگەڵ  دەستوری عێراقی و یاسا بەرکارەکاندا ، پەیوەندی کردن بەم  رەوتە کراوەیە  بۆ هەردوو رەگەزی نێرو مێ بە بێ  جیاوازی  ڕەگەزیی و ئاینی و تائیفی.

لەم لاوەش ئەو رەوتە ببێتە مایەی بەخشینەوەی هیواو ئومێدێکی تر  بە کۆمەلانی خەلکی کوردستان بۆ دەربازبوون  لەو دۆخە چەقبەستووە  سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی و جفایەتیەی بەرۆکی خەلکی کوردستانی گرتووه، چونکە دوای تێپەربوونی زیاتر  لە ٣٠ سال لە دەسەلات و حوکمرانی هه ندیك حزب و شازادە سیاسیەکان  هەموو سنورێکی بەزاندووە لە پێشێلکردنی یاساو زەوتکردنی مافەکانی خەلکی کوردستان و ، به هه ده ردانی سامانی گشتی و برسیکردنی خەلک و بەکارهێنانی توندوتیژی و زۆربوونی بێکاری و بلاوبوونەوەی  دیاردەی هەژاری . ئەم جۆرە حوکمرانیە ناچێتە خانەی پێناسەی حکومەت ، حکومەت نوێنەری گەل و حوکمی گەلە ، بەلام ئەم حوکمرانیە  تەنها دەسەلاتی چە ند کەسیکە لە دەسەلاتدارارانی هە ریم کە خەلکی کوردستانیان برسی کردووەو ولاتیان وێران کردووەو سامانی ژێرزەوی و سەرزەمینیان هەراج کردووە  وە هەروا  لەسەر ئاستی ئقلیمی و نێودەوله تی دا  دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستان  نەیانتوانیە خۆیان لەگەل هەلومەرجە نوێیەکان بگونجێنن و شیوازێکی دیپلوماسی گونجاو پەیرەو بکەن  کە بەشێوەیەک  لەگەل بەرژەوەندی یه بالاکانی گەلی کوردستان بگونجێنێت، هەردەم دەسەلاتدارێکی پاشکۆو ملکەچ بووەو  بەرژەوەندی خودی خێزان و تاقم و دەستەکانی خۆیان لەسەروی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان بووە.

ئەم رەوتە سیاسی یە نوێیە وەك هێزێکی دیموکراتیخواز لە کوردستان و عێراق دا هەول ئەدات لە  ژیر رۆشنایی  دەستوری  عیراقی فیدرال دەستوریک بۆ هەریمی کوردستان دابریژیت کە  لە گشت دام ودەزگاو دامەزراوەکانی یاسادانان و راپەراندن وبه تایبه تی  دادوەریدا لە کوردستان  بەرنامەکەی جێبەجێ بکات.
تەوە ری یەکەم

  ئەم رەوتە چی یە؟
هێلی سێهەم  ، رەوتێکی  سیاسی دیموکراسی نیشتمانی یە تێدەکۆشێ بۆ پەیرەوکردنی پرینسیپەکانی دیموکراسی , بەرەچاوکردنی داب و نەریت و ئایین وکلتوری خەلکی کوردستان لە پێناوی مسۆگەرکردنی دادپەروەری کۆمەلایەتی ، ئازادیەکان، مافەکانی مرۆڤ و پێگەیاندن و گەشەپێدانی تاکێکی وشیار بە ئامانجی بەدیهێنان و گەیشتن بە کۆمەلگایەکی هاوچەرخ کە ئاستێکی شیاوی خۆشگوزەرانی و ئازادیەکان  بۆ تاک و خێزان فەراهام بکات .
کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئەلەکترۆنی سەردەم لە بەرێوەبردنی رەوتەکەمان بۆ بلاوکردنەوەی پرۆگرامی سیاسی و هەروا لە کاری رێکخستن و نەخشەدانان و پرۆپاگاندەی هەلبژاردن وشرۆڤەی سیاسی دا.

تەوەری دووەم

ئامانجە گشتیە کان :
لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەولەتی
١-تێدەکۆشین بۆ بەدیهێنان و مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی مافە دەستوریەکانی خەلکی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری فیدرالی دا کە شەرعیەتی بە هەرێمی کوردستان داوە  وەک هەرێمێکی دەولەتی عێراقی فیدرالی .

٢--عێراق ولاتێکی فرە نەتەوە فرە ئایین و مەزهەبە ، لە پێناوی ژیانی ئاشتیانەی گشت پئکهاتەکانی  عیراق تیدەکۆشین لە پێناوی جێبەجێکردنی ئازادی سیاسی و ئازادی ئاینەکان و مەزهەبەکان و وە رێزگرتن لە داب و نەریت و کلتورە جیاوازەکان.

٣-تێدەکۆشین لە پێناوی پتەوکردن و سەرخستنی  سیستەمێکی سیاسی  فیدرال لەسەر ئاستی هەریم وعێراق بە پشت بەستن بە دەستوری فیدرالی عێراق و دەستوری داهاتووی هەریمی کوردستان كه ببئتە نمونەیەک  لەسەر ئاستی رۆژهە لاتی ناوەراست .

٤-ئەم رە وتە  نوێ یە ئامادەیە لەگەل گشت حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و عێراق دا کاری هاوبەش ئەنجام بدات کە تێدەکۆشن لە پێناوی سیستەمێکی دیموکراسی پەرلەمانی کارا کە نوینەری راستەقینەی خەلك بێت.

٥- ئەم  رەوته  لە کارو چالاکیەکانی دا پابەندە بە  جارنامەی نێودەولەتی مافەکانی مرۆڤ .
٦--پشتگیری  هەر هەولدان و پرۆژەیەکی ئاشتیانە  ئەکەین کە ئامانجی چارەسەری  کێشه ی کوردە لە هەر شوێنێک وه پیویستە ریز لە سنووری باشوری کوردستانی عیراق و ولاتە دراوسیکان بگیریت و هەر کیشەیەک لەسەر بنەماکانی دەستوری عیراقی فیدرال چارەسەر بکریت.

٧- پتەوکردنی  پەیوەندی لەگەل ولاتانی دراوسێ و کۆمەلگای نێودەولەتی لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندیە هاوبەشیەکانی  هەردولا.

٨- ئیمە کارئەکەین لەپیناوی گەرانەوەی  رەوەندی کوردی بۆ هەریمی  کوردستان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە کانیان بۆ ئاوەدانکردنەوەو گەشەپیدانی کوردستان .

٩-کارئەکەین بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئەلەکترۆنی سەردەم  لە پەیوەندیەکان لەگەل رێکخراو دامەزراوە نێودەولەتیەکان  و باشکردنی کاری بەرێوەبردن و رێکخستن ل گشت بوارەکان وەك بواری تەندروستی و لەناوبردنی تاوانە کان و کاری دیپلۆماسی و پەیوەندیە نێودەولەتیە کان .

تەوەری سێهەم

ئامانجە سیاسیەکان
١-کارئەکەین بۆ دارشتنی دەستورێکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان و وه جێبەجێکردنی .
٢-هەول ئەدەین بۆ یەکریزی ناومالی کوردی و هەروا عێراقی لە رێگای دیالۆگ و گفت وگۆی ئاشتیانە دوور لە بەکارهێنانی توندوتیژی و هەرەشە و تێکدانی باری ئاسایش  و بلاوکردنەوەی پروپاگاندەی ترس و تۆقاندن  .چارەسەرکردنی  کێشەکانیش دەبێ لەسەر بنچینەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەلک بێت .

٣-ئێمە لەگەل گشت هێزە سیاسیەکانی هەریمی  کوردستان و عێراق کار ئەکەین کە دیدوبۆچونی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کارو ئامانجی هاوبەشی کورت خایەن و درێژخایەن کۆماندەکاتەوە لە پێناوی بەدیهێنانی داخوازیەکانی گەلەکەمان .

٤- کار ئەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق لە روانگەی پشت بەستن بە دەستوری فیدرالی عێراق بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوریەکانی خەلکی کوردستان .

٥- کارئەکەین  بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری و  جیاکردنەوەی ئەم دەسەلاتە لە هەردوو دەسەلاتی راپەراندن و جێبەجێکردن  هەروا ریزگرتن لە ئەرک و سنورەکانی هەر سێ دەسەلاتەکە.
٦-هیچ کەسێک لە هەر پۆستێکی سیاسی و حکومی بێت وەیان هەر پێگەیەکی کۆمەلایەتی هەبێ لەسەروی یاسا نیە ، هەر بۆیە تێدەکۆشین لە پێناوی سەروەری یاساو چەسپاندنی لە رێگەی وشیارکردنەوەی خەلک و هەروا پەیرەوکردنی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان .

٧-تیدەکۆشین بۆ جیبەجیکردنی تەواوی یاساکانی که پەیوەستن بە کۆمەلگای مەدەنی ، رۆژنامەوانی و رادەربرین .

٨-تیدەکۆشین  بۆ یەکخستنی هێزه چەکدارەکانی هەریمی    کوردستان  ،لە چوارچیوەی سوپایەکی نیشتمانیدا بەشیوەیەک هیچ هیزیکی تر لە دەرەوەی سوپای نیشتمانی نەمینیت.

٩-کاردەکەین بۆ  گەشەپێدانی سوپای نیشتمانی بۆ پاراستنی ئاسایشی خاکی نیشتمان .

١٠-هەوڵ ئەدەین  بۆ جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ ی دەستووری فیدرالی عێراق بە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان .

١١-کارئەکەین لە پێناوی بەهێزکردنی کلتوری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەسەرتاسەری عێراقدا .

١٢-بایەخدان بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان لە بواری فەرهەنگی و کلتوری و رۆشنبیری دا.

١٣-کارئەکەین بۆ دارشتنی دەستورێکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان و دەنگدان و پەسەندکردنی .

١٤-کاردەکەین بۆ بوونی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان حکومه ت و هاوولاتی  لە رێگای  بەکارهێنانی گشت ئامرازەکانی تەکنەلۆژیای نوێ لە دەربرینی دیدوبۆچونە سیاسیەکان و نارەزایەکان و بایەخ دان  بە راگەیاندنی سیاسی ئەلەکترۆنی و ئەنجامدانی راپرسی ئەلەکترۆنی بۆ زانینی دیدوبۆچونی خەلك سەبارەت بە بریارە سیاسیەکان لە گشت شارو شارۆچکە کان و لادێیە کان .

تەوەری چوارەم

ئامانجە ئابووریەکان
١-پێویستە بودجەی ساڵانەی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا بریاری لەسەر بدرێت و داهات و خەرجیەکان  دیاربکرێت و بەهیچ شێوەیه ك بۆ هیچ کەسێك نەبێت بتوانێت ئەم سامانە گشتی یە بەهەدەربدات و وە نابێ ناکۆکی یە سیاسیەکان ببنه هۆی دواخستن و راگرتنی  ، هەروا دەبێ بەپیی سەرژمێری دانشتوانی هەرێمی کوردستان بریار لەسەر بودجە بدرێت .

٢-چارەسەری کێشەی سامانی نەوت و کانزاکان  پێویستە بە رێکارە یاسایی و دەستوریەکانی هەرێم و عێراق بێت .

٣-بەفیرۆدانی سامانی نیشتمانی و گەندەلی بووە بە دیاردەیەک و بەرون و ئاشکرا بەرچاومان دەکەوێت پێویستە رێکارە یاسایەکان بۆ سنوردانان و لێپرسینەوە جێبەجێبکرێن .
٤-پەیرەوکردنی سیاسەتێکی دارایی و دابەشکردنی سامانی نیشتمانی بە پێی ناوچە جوغرافیەکانی هەرێم کە ژێرخانێکی بەهێزی ئابوری زامن بکات بۆ خزمەتکردنی هاوولاتیان و خۆشگوزەرانی خەلکی کوردستان .

٥-هەول ئەدەین کێشەی بێکاری بنبر بکەین بە جێبەجێکردنی  پرۆژەی گەورە و بچوك  لە گشت شارو شارۆچکەکانی کوردستان لە بواری پیشەسازی و کشتوکال و بازرگانی و پەروردەدا ، هەروا هانی کەرتی تایبەت ئەدەین  پێی  یاسایەك  کە خۆشگوزەرانی خەلک مسۆگەر بکات .

٦-هەول ئەدەین ژێرخانی ئابوری کوردستان گەشه پێبدەین ،سیستەمی باج بە شێوەیەک رێك بخرێت  لە گەل ئاستی داهاتی مانگانەی هاولاتیان بگونجێت .

٧-کارئەکەین بۆ گەشه پێدانی کەرتی کشتوکال  و هەروا کەمکردنەوەی هێنانە ناوەوەی بەروبومەکانی کشتوکال .

٨- کارئەکەین بۆ  ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانی دێهاتەکان بە یارمەتیدانی جوتیارەکان بۆ دروستکردنی خانوو چاندنی زەوی یەکان و دروستکردنی پرۆژەی کشتوکالی و دابینکردنی گشت خزمەتگوزاریەکان.

٩-کارئەکەین بۆ نەهێشتنی گەنده لی و  قۆرخکردنی بازگانی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بە پیی دارشتنی یاسایەک کە ناردن و هاوردەی کالاکان ئاسان بکات دوور لە دەستتێوەردانی نایاسایی هەرلایەنێک .

١٠--کارئەکەین بۆ نەهێشتنی گەندەلی  دارایی و ئابوری قۆرخکردنی جومگە ئابوری یەکان.  
١١-پێویستە یاسای وەبەرهێنانی کوردستان هەموار بکرێتەوە  بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی خەلکی کوردستان بێت بۆ نەهێشتنی هەژاری .

١٢- کار ئەکەین بۆ چارەسەرکردنی  کێشەی ئاو ،کارەبا، سووتەمەنی لە هەموو کوردستان  بە شێوەیەک  ئەم خزمەت گوزاریانە  بە بەردەوام و بەبێ دابران  بە نرخێکی گونجاو .

١٣- کار ئەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتە جێبوون بە  نرخێکی گونجاو بە  قیستی مانگانە ی درێژخایەن  کە لە گەل  ئاستی داهاتی  مانگانەی  کریارەکە بگونجێت ، هەروەها بە برێك پارە لە داهاتی سامانی گشتی هاوکاری کریار بکرێت .

١٤- کاردەکەین بۆ دابینکردن و راکێشانی غاز بە بۆری بۆ گشت شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ، تاوەکو ئەم پرۆسەیە جێبەجێنەکرێت ناکرێ  غازی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە بکرێت .

١٥-کارئەکەین بۆ گەشەپێدانی هەموو کەرتەکانی ئابوری  بە کەرتی گەشتووگوزارو بایەخدان بە پاراستنی شوێنە دێرینەکان، وە پاراستنی داب و نەریتە جوانەکان و  بلاوکردنەوەی فەرهەنگی رەسەنی کوردایەتی.

١٦-کارئەکەین بۆ جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردنی کاری بازرگانی لەبەرپرسان و فەرمانبەرانی حکومی و وە بۆ هیچ حزبێک نیە سوود لە سامانی گشتی  ببینێت .

١٧-کارکردن بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئەلەکترۆنی  بە شێوەیەك ببێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئابوری هاوولاتیان و هاندانی هاوولاتیان بۆ بەکارهێنانی ئامرازەکانی بازرگانی ئەلەکترۆنی و کرین و فرۆشتنی ئەلەکترۆنی وخزمەتگوزاریە بانکیەکان  بە ئەنجامی به رزکردنەوەی ئاستی زانستی هاوولاتیان و گەشەپێدانی ئابوری کوردستان.


تەوەری پێنجەم
ئامانجە کۆمەلایەتیەکان

١-کارئەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، کارەبا، سووتەمەنی لە هەموو کوردستان بە شێوەیەک ئەم خزمەت گوزاریانە بە بەردەوام و بەبێ دابران بە نرخێکی گونجاو.

٢-کارئەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون لە رێگای  هاندانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە نرخێکی گونجاو بە قیستی مانگانە ی درێژخایەن  کە لەگەل ئاستی داهاتی مانگانەی کریارەکە بگونجێت ، هەروەها بە  برێک پارە  لە  داهاتی سامانی گشتی  هاوکرری کریاربکرێت .

٣-کاردەکەین بۆ دابینکردن و راکێشانی غاز بۆری یەوە بۆ گشت شارو شارۆچکەکانی هەریمی کوردستان ، تاوەکو ئەو پرۆسەیە جێبەجێ نەکرێت ناکرێ غازی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە بکرێت.

٤-کارئەکەین بۆ پشتگیری کردنی مافەکانی ئافرەتان ولە  گەیشتن بۆ هەر پۆستێك و بەرێوەبردنی کارەکانیان لە گشت دام و دەزگا کان و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی .

٥-کارئەکەین بۆ پشتگیریکردن لە هەموو هەول و تەقەلای داهێنەران ، بەهرەمەندان ، کە گەلەکەمان کە بتوانن لە پانتایەکی زانستی چالاکیەکانی خۆیان ئەنجام بدەن . هەروا بۆ پەرەپێدانی سەنتەری لێکۆلینەوەو تۆژینەوەی زانستی.

٦-چارەسەرکرن و کەمکردنەوەی هەژاری و داکۆکی کردن لە خاوەن پێداویستیه تایبەتیەکان وهەموارکردنی یاسای کار و گەشەپێدانی بەشێوەیەک لەگەل بەرژەوەدیەکانی کرێکاران و زەحمەتکیشان بگونجێت لە کەرتی تایبەت و گشتی دا.

٧-دامەزراندنی سندوقێکی نیشتمانی دارایی لە رێگای تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی سالانەی سامانی نیشتمانی بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەموو ئەو تاکانەی بێکارن و یارمەتیان بدرێت بۆ کار دۆزینەوەو هەروا دابینکردنی ژیانێکی شایسته بۆ خاوەن کەم داهاتەکا ن و چاوخشاندنەوە بە سیستەمی خانەنشین بە شێوەیەک ئاستی گوزەرانیان لەگەل گرانی بازار بگونجێت.

٨-کار ئەکەین  بۆ دارشتنی سیستەمێکی تەندروستی حکومی ، بەدەرهێنانی ئەم سیستەمە لەژێرکۆنترۆلی  کەرتی تایبەتی بۆ زامنکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی گونجاو بۆ گشت هاوولاتیان  لە ژێر چاودێری حکومی .

٩-کار ئەکەین کە  سیستەمی پەروەردە و خوێندنی بالا بە تەواوی لەژێر کۆنترۆلی  دەولەت بێت  .

١٠-کار ئەکەین بۆ ئەوەی موچەی  هاوولاتیانی سڤیل  ئەوانەی بوونەتە قوربانی دەستی رژێمی بەعس لە فەیلیەکان ، بارزانیەکان ،نفالکراوەکان و شەهیدانی کیمیابارانی  کوردستان  بخرێتە سەر بوجەی حکومەتی فیدرالی عێراق .

١١-کار ئەکەین و گرنگی تەواو ئەدەین بە سەندیکا سەربەخۆکان کە دەربری داخوازیەکانی توێژوو چینەکانی کوردستانن .

١٢-کاردەکەین بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی مۆدێرنی گواستنەوە بۆ گشت شارو شارۆچکەکانی کوردستان بە مەبەستی ناچارنەبوونی هاونشتمانیان بە مەبەستی بەکارهێنانی ئوتوموبێلی تایبەتی، ئەم سیستەمە لە ژێر کۆنترۆلی حکومه ت دەبێ.
باوەری تەواومان بە راگەیاندنێکی ئازادو سەربەخۆ هەیە، بەمەرجێک پابەندی بنەما نیشتمانی و داب و نەریتە رەسەنە کان بوو.

١٣-هەول ئەدەین لە ریگای دامەزراندنی سندوقی دارایی نیشتمانی یارمەتیەکی مانگانە بۆ هەموو منالان تەرخان بکرێت تاوەکوو دەبن بە ١٨ سال .

١٤-کاردەکەین بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئەلەکترۆنی لە هوشیارکردنەوەو لەناوبردنی هەژاری وخزمەتگوزاریەکان لە بواری تەندروستی کە ببێتە هۆی گەشەی کۆمەلگاو  باشترکردنی ژیانی کۆمەلایه تی تاکە کەس  بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەلایەتی  لە نێوان  چین و توێژەکانی کۆمەلگا .

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand