Draw Media

لە نێوان دوو راپرسیدا (بەشداری زیادی كردووەو بایكۆت كەمیكردووە)

لە نێوان دوو راپرسیدا (بەشداری زیادی كردووەو بایكۆت كەمیكردووە)

2025-10-18 20:15:15



درەو:
بەگوێرەی دوو راپرسی كە بەشی راپرسی لە (دامەزراوەی میدیایی درەو)لەناو خەڵك و (فەیس تو فەیس) ئەنجامدراوە، سەبارەت بە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، رێژەی بەشداری زیادیكردووەو رێژەی بایكۆت و هێشتا بڕیارم نەداوە كەمیكردووە، لە نوێترین راپرسیدا رێژەی ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردن دەكەن (43%) بەشداری دەكەم، (27) بایكۆت دەكەم، (30) هێشتا بڕیارم نەداوە، گرنگی ئەم دوو راپرسیە لەوەدایە كە یەكەمیان پێش زیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحید و روداوەكانی لالەزار كراوەو راپرسی دووەم دوای رووداوەكان و لەناو هەڵمەتی هەڵبژاردن كراوە، لەلایەن تیمێكی شارەزاو بەئەزمون و پرۆفیسۆرێكی زانكۆوە سەرپەرشتیكراوە. 
راپرسی یەكەم: لە 1-10 ئابی 2025 ئەنجامدراوەو راپرسی دووەم لە 3-10ئۆكتۆبەری 2025.


بەشی راپرسی لە (دامەزراوەی میدیایی درەو) لە هەڵبژاردنەكاندا چەند راپرسیەك ئەنجام دەدات بۆ بەرچاوروونی و وەرگرتنی رای خەڵكی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان بەشێك لە راپرسیەكان لەسەر داوای كۆمپانیاو لیست و رێكخراوو كەسایەتییەكان دەكرێن، راپرسیەكان لەلایەن تیمێكی شارەزاوە ئەنجام دەدرێت و لەلایەن پرۆفیسۆرێكی پسپۆڕی زانكۆوە سەرپەرشتی دەكرێن، راپرسیەكان (فەیس تو فەیس) راستەوخۆ لەناو خەڵكدا بە شێوەی چاوپێكەوتن دەكرێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2024 بەشی راپرسی دامەزراوەی میدیایی درەو (8) راپرسی ئەنجامدا، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیش تا ئێستا (2) راپرسی ئەنجامداوەو (2) راپرسی تریش ئەنجام دەدات.
گرنگی ئەم دوو راپرسیە لەوەدایە، راپرسی یەكەم لە سەرەتای مانگی ئاب و پێش دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید و رووداوەكانی لالەزار ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی كاریگەری رووداوەكان لەسەر دەنگدەران بزاندرێت،(رووداوەكان كاریگەریان هەبووە) راپرسی دووەم لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرو سەرەتای هەڵمەتی هەڵبژاردن و دوای رووداوەكان كراوە. 
راپرسیەكان زیاتر لە (20) پرسیار لەخۆ دەكرێت، لێرەدا تەنیا ئەنجامی یەك پرسیاری دوو راپرسیەكەی (درەو) دەخەینە ڕوو:
+ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبیت یان بایكۆتی دەكەیت؟
•    راپرسی یەكەم ئابی 2025: 
بەشدار دەبم: 43%
بایكۆت دەكەم: 27%
هێشتا بڕیارم نەدا: 30%
•    راپرسی دووەم ئۆكتۆبەری 2025: 
بەشدار دەبم: 48%
بایكۆت دەكەم: 24%
هێشتا بڕیارم نەدا: 28%

بەشداری:
جیاوازی نێوان ئەو دوو راپرسیە ئەوەیە لە راپرسی یەكەمدا رێژەی بەشداری (43%) ەو لە راپرسی دووەمدا رێژەی بەشداری (48%)ە واتا لە نێوان دوو راپرسیدا كە جیاوازیەكە رێژەی بەشدار (5%) بەرزبووەتەوە، واتا لەگەڵ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا رێژەی بەشداری زیادی كردووە و هێشتا بڕیارم نەداوەو بایكۆت دەكەم كەمی كردووە. 

بایكۆت:
جیاوازی نێوان ئەو دوو راپرسیە ئەوەیە لە راپرسی یەكەمدا رێژەی بایكۆت (27%) ەو لە راپرسی دووەمدا رێژەی بایكۆت (24%)ە واتا لە نێوان دوو راپرسیدا كە جیاوازیەكە رێژەی بایكۆت (3%) كەمبووەتەوە، واتا لەگەڵ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا رێژەی بایكۆت كەمیكردووەو بەشداری دەكەم زیادیكردووە. 

هێشتا بڕیارم نەداوە:
جیاوازی نێوان ئەو دوو راپرسیە ئەوەیە لە راپرسی یەكەمدا رێژەی ئەوەی هێشتا بڕیارم نەداوە (30%) ەو لە راپرسی دووەمدا رێژەی هێشتا بڕیارم نەداوە (28%)ە واتا لە نێوان دوو راپرسیدا كە جیاوازیەكە رێژەی هێشتا بڕیارم نەداوە (2%) كەمبووەتەوە، واتا لەگەڵ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا رێژەی هێشتا بڕیارم نەداوە كەمیكردووەو بەشداری دەكەم زیادیكردووە. 

لەسەر ئاستی چەند شاروشارۆچكەیەك رێژەی بایكۆت و بەشداری:
بەپێی شارەكانی:
بەرزترین رێژەی بەشداری لەناو شارەكان لە شاری هەڵەبجەیە بەڕێژەی (70%) و بەرزترین ئاستی بایكۆت لە گەرمیانە بەڕێژەی (35%)ە، بەرزترین رێژەی هێشتا بڕیارم نەداوە لە سلێمانیە بەڕێژەی (37%).
لەسەر ئاستی رەگەز، بەرزترین ئاستی بەشداری دەكەم لەناو رەگەزی مێیە (50%) و هێشتا بڕیارم نەداوە لەناو رەگەزی نێرە بەڕێژەی (28%). 
راپرسیەكە لەسەر ئاستی ناوچەو (شار، رەگەز، پیشە، بڕوانامە، بژێوی) پرسیارەكان لەسەر ئاستی وەرگرتنی رای خەڵكی لەسەر سەركردەی حزبەكان و  دەنگ بە چی حزبێك دەدەت، وەڵام وەرگیراوەتەوە، ئەنجام و شیكاریی راپرسیەكان لە نزیكەی (350) لاپەڕەدا كۆكراونەتەوە. 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand