دەنگ و پێگەی پارتی لە هەڵبژاردنە گشتییەکان 1992 - 2025

2025-10-18 11:49:50
پارتی و هەڵبژاردن
بەشی یەکەم
🔹 لە دوای ساڵی (1992)ەوە لە هەرێمی کوردستان (13) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچووەو پارتی بەشداری سەرجەمیانی کردووە.
🔹 پارتی (3) جار بە شێوەی هاوپەیمانی و (10) جار بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کردووە.
🔹 لە ساڵی (1992) (ملیۆنێک و 112 هەزار) کەس مافی دەنگدانی هەبووەو پارتی (443 هەزار و 879) دەنگی بە ڕێژەی (40%) بەدەستهێناوە.
🔹 لە دوا هەڵبژاردندا بۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (2024)، (3 ملیۆن و 450 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە لەو ژمارەیە (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، پارتی (812 هەزارو 794) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (28%) کۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگانیان هەبوو (24%) و ، (28%) ئەوانەی بایۆمەتریان هەبووەو دەنگیانداوەو (43%)ی ئەوانەی بەدروستی دەنگیان دابوو لە چوار پارێزگاکەی هەرێم.
🔹 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (161%) زیادیان کردووە، بەڵام زیادکردنی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها (83%) بووە.
پوختە
لە ساڵی (1992)ەوە (13) هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوە چووە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشداری کردووە، کە لە (10) هەڵبژاردنیان بە لیستی سەربەخۆ و (3) هەڵبژاردنیان بەشێوەی هاوپەیمانی چووتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان نەیتوانیوە بە هەمان ئاست ژمارەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە، بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو (ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، پارتی دیموکراتی کوردستان (443 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (40%) کۆی گشتی دەنگدەران.
بەڵام لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە (20/10/2024) بە ڕێوەچوو، لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان توانیویەتی (812 هەزارو 794) دەنگ بەدەستبهێنێت بەرێژەی (28%) کۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە کە ژمارەیان (2 ملیۆن و 889 هەزار و 578) کەس بوو، (43%)ی ئەوانەی کە بە دروستی دەنگیان دابوو کە ژمارەیان (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس بوو.
بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان لە یەکەم هەڵبژاردنەوە تا دوا هەڵبژاردنی گشتی بە ڕێژەی (161%) زیادی کردووە، بەڵام زیادکردنی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها (83%) بووە، (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەکە)، لە خوارەوە پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنە گشتییەکان ڕوونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (1)
تەوەری یەکەم؛ دەنگ و پێگەی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 19/5/1992 بەرێوەچوو.
2. ( ملیۆنێك و 112 هەزار) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (971 هەزارو 593) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (87%).
4. پارتی دیموکراتی کوردستان (443 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێنا.
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (92 هەزارو 449) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (%26.6).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (152 هەزارو 143) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی ( 46%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (168 هەزارو 983) دەنگ بوو بەرێژەی (85.5%).
- دەنگی پارتی لە سنوری كەركوك (24 هەزارو 604) دەنگ بوو بەرێژەی (28%).
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان
1. خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 753 هەزارو 919) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (76.6%).
4. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (نیشتمانی دیموكراتی كوردستان) بەشدار بوون كە (ملیۆنێك و 570 هەزارو 663) دەنگیان بەدەستهێناو (104) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە 25/7/2009 بەرێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 876 هەزارو 196) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.5%).
4. پارتی و یەكێتی لە چوارچێوەی لێستێكدا بەناوی (لیستی كوردستانی) بەشدارییان كردوو (ملیۆنێك و 76 هەزارو 370) دەنگیان بەدەستهێناو (59) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 653 هەزارو 743) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 978 هەزارو 382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.6%).
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. پارتی دیموكراتی كوردستان (743 هەزارو 984) دەنگی بەدەستهێناو (38) كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
1. هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 85 هەزارو 461) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (1 ملیۆن و 845 هەزارو 979 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (60%).
4. هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەیەك بازنە بەرێوە چوو.
5. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (688 هەزارو 70) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (37%).
شەشەم؛ پارتی و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
1. هەڵبژاردنی (خولی شەشەم)ی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو.
2. بۆ یەکەم جار بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرێمی کوردستان دابەشی (4) بازنەی هەڵبژاردن بکرێت.
3. لەم هەڵبژاردنەدا (2 ملیۆن و 899 هەزارو 578) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بە ڕێژەی (65%) و (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم بە دروستی دەنگیان دابوو.
4. پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکە (812 هەزارو 794) دەنگی بەدەستهێنا بە ڕێژەی (43%)ى کۆی دەنگە دروستەکان و (28%)ى کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە (39) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (347 هەزارو 786) دەنگ بوو بەرێژەی (52%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (669 هەزار و 273) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش پارتی (17) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (32) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەولێر.
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (57 هەزارو 916) دەنگ بوو بەرێژەی (9%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (626 هەزار و 224) دەنگ بوو لە کۆی (ملیۆنێک و 87 هەزار و 73) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش پارتی (3) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (36) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای سلێمانی.
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆک (402 هەزارو 157) دەنگ بوو بەرێژەی (73.4%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (548 هەزار و 15) دەنگ بوو لە کۆی (729 هەزار و 347) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش پارتی (18) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (24) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای دهۆک.
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە (4 هەزارو 940) دەنگ بوو بەرێژەی (12.7%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە کە ژمارەیان (38 هەزار و 936) دەنگ بوو لە کۆی (60 هەزار و 252) کەس کە مافی بەشدارییان هەبوو. بەم پێیەش پارتی (1) کورسی پارێزگاکەی بردەوە لە کۆی ئەو (3) کورسییە گشتییەی تەرخانکرابوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
تەوەری دووم؛ دەنگ و پێگەی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/1/2005 بەرێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. سەرجەم حزبەكان جگە لە (كۆمەڵی ئیسلامی) لەچوارچێوەی لیستی (هاوپەیمانی كوردستان) بەشدار بوون كە (2 ملیۆن و 175 هەزارو 551) دەنگیان بەدەستهێنا و (75) كورسی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد.
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 590 هەزارو 274) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 938 هەزارو 754) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (74.8%).
4. پارتی دیموکراتی کوردستان (670 هەزارو 965) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (82 هەزارو 121) دەنگ بوو بەرێژەی (10%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (306 هەزارو 775) دەنگ بوو بەرێژەی (45%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (283 هەزارو 69) دەنگ بوو بەرێژەی (66.6%).
سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2. ( 2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 128 هەزارو 167) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (78%).
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (753 هەزارو 14) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (93 هەزارو 410) دەنگ بوو بەرێژەی (10%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (354 هەزارو 735) دەنگ بوو بەرێژەی (48%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (340 هەزارو 977) دەنگ بوو بەرێژەی (62%).
چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
1. هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 758 هەزارو 896) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 799 هەزارو 686 ) كەس دەنگیاندا.
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (724 هەزارو 727) دەنگی بەدەستهێنا. بەجۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (48 هەزارو 706) دەنگ بوو بەرێژەی (7.3%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (321 هەزارو 920) دەنگ بوو بەرێژەی (50%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (354 هەزارو 102) دەنگ بوو بەرێژەی (72.4%)
پێنجەم؛ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
1. هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم) لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو.
2. (3 ملیۆن و 450 هەزارو 773) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (1 ملیۆن و 233 هەزارو 451 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (35.7%).
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (579 هەزارو 243) دەنگی بەدەستهێنا، بەجۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (54 هەزارو 891) دەنگ بوو بەرێژەی (14%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (262 هەزارو 800) دەنگ بوو بەرێژەی (59.2%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (261 هەزارو 543) دەنگ بوو بەرێژەی (66%).
تەوەری سێیەم؛ دەنگ و پێگەی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم
1. هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/1/2005 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 290 هەزارو 736) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (ملیۆنێك و 767 هەزارو 993) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (77.2%).
4. پارتی دیموکراتی کوردستان (741 هەزارو 879) دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (91 هەزارو 578) دەنگ بوو بەرێژەی (12.4%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (347 هەزارو 772) دەنگ بوو بەرێژەی (53.7%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (302 هەزارو 133) دەنگ بوو بەرێژەی (78.8%).
دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان
1. هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو.
2. (2 ملیۆن و 717 هەزارو 82) كەس مافی دەنگدانی هەبووە.
3. (2 ملیۆن و 161 هەزارو 38 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی (80%).
4. پارتی دیموكراتی كوردستان (816 هەزارو 654)دەنگی بەدەستهێنا، بە جۆرێک؛
- دەنگی پارتی لە پارێزگای سلێمانی (86 هەزارو 655) دەنگ بوو بەرێژەی (10%)
- دەنگی پارتی لە پارێزگای هەولێر (372 هەزارو 607) دەنگ بوو بەرێژەی (49%).
- دەنگی پارتی لە پارێزگای دهۆك (357 هەزارو 392) دەنگ بوو بەرێژەی (71%)
دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا - بە گرافیک-
سەرچاوە
- دامەزراوەی میدیایی درەو، هەڵبژاردنەکانی کوردستان؛ پارتی دیموکراتی کوردستان، چاپی دووەم، 2025.
