Draw Media

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە 11 مانگی یەکەمی (2024)

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە 11 مانگی یەکەمی (2024)

2025-02-11 17:11:55



راپۆرتی: درەو

🔻 رۆژی (9ی شوباتی 2025) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ 11 مانگی یەکەمی ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە  زۆرتر لە (135 ترلیۆن و 322 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (119 ترلیۆن و 33 ملیار) دیناری بە رێژەی (88%) داهاتی نەوت و پتر لە (16 ترلیۆن و 289 ملیار) دیناری بە رێژەی (12%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، زۆرتر لە (136 ترلیۆن و 431 ملیار) دینار بووە، کە (87%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (1.6%) داهات لە خەرجی کەمتر بووە و زۆرتر لە (ترلیۆنێک و 108 ملیار) دینار کورتهێنان ڕویداوە.
🔹 نزیکەی (10 ترلیۆن) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زۆرتر لە (544 ملیار و 513 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار زیاتر لە (55 ملیار و 548 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران نزیکەی (9 ترلیۆن و 346 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.


داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە یانزە مانگی یەکەمی (2024)دا

رۆژی (9ی شوباتی 2025) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ 11 مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 11 مانگی یەکەمی 2024

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ مانگەکانی تشرینی دووەمی ساڵی (2024) لە (9ی شوباتی 2025) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 322 ملیار و 716 ملیۆن و 694 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (119 ترلیۆن و 33 ملیار و 253 ملیۆن و 845 هەزار) دیناری بەڕێژەی (88%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (16 ترلیۆن و 289 ملیار و 462 ملیۆن و 848 هەزار) دیناری بەڕێژەی (12%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر 11 مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە 11 مانگی یەکەمی 2024
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، تا کۆتایی مانگی یانزەی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (136 ترلیۆن و 431 ملیار و 100 ملیۆن و 288 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (113 ترلیۆن و 564 ملیار و 500 ملیۆن و 888 هەزار) دیناری بەڕێژەی (87%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (22 ترلیۆن و 886 ملیار و 559 ملیۆن و 399 هەزار) دیناری بەڕێژەی (13%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یانزە مانگی یەکەمی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە 11 مانگی یەکەمی 2024
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە تاکۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (22 ترلیۆن و 866 ملیار و 599 ملیۆن و 399 هەزار) دیناری بەڕێژەی (13%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (178 ملیار و 448 ملیۆن و 516 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆخەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (12 ترلیۆن و 820 ملیار و 656 ملیۆن و 704 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (56%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (2 ترلیۆن و 668 ملیار و 634 ملیۆن و 311 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (12%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (6 ترلیۆن و 96 ملیار و 689 ملیۆن و 396 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (27%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (ترلیۆنێک و 102 ملیار و 170 ملیۆن و 471 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (5%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە 11 مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە 11 مانگی یەکەمی 2024
لە 11 مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (136 ترلیۆن و 431 ملیار و 100 ملیۆن و 288 هەزار) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 322 ملیار و 716 ملیۆن و 694 هەزار) دینار.
واتە بڕی (ترلیۆنێک و 108 ملیار و 383 ملیۆن و 593 هەزار) دیناری بەڕێژەی (1%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە.
سەبارەت بە وردەکاری 11 مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).
خشتەو چارتی ژمارە (4)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە دە مانگی یەکەمی 2024
لە یانزە مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 946 ملیار و 48 ملیۆن و 274 هەزار) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (544 ملیار و 513 ملیۆن و 723 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (126 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (55 ملیار و 548 ملیۆن و 735 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (9 ترلیۆن و 345 ملیار و 985 ملیۆن و 815 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (7 ترلیۆن و 509 ملیار و 798 ملیۆن و 453 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (80%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 836 ملیار و 187 ملیۆن و 361 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (20%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە یانزە مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)


سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة أب لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة أیلول لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تشرین الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
http://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand