Draw Media

نامە (41) لاپەڕەییەكەی عەبدولڕەقیب یوسف بۆ یونسكۆ

نامە (41) لاپەڕەییەكەی عەبدولڕەقیب یوسف بۆ یونسكۆ

2025-02-11 19:23:43


عەبدولرەقیب ی عەبقەریی
عەبدوڵلا کەریم مەحمود.
 
لە ٢٦ / ١٢/٢٠٢٤ مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف ،نامەیەکی (٤١) لاپەرەیی ،(گفتوگۆ ئامیزیی) ، بە زمانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) ، بۆرێکخراوی( یونسکۆ )* ناردوە ، لە بارەی ئەو وێنانەی. هەزاران ساڵ لەمەو بەر، لەسەر بەردی شاخەکان ،لە کیشوەری (ئاسیا و ئەفەریقاو ئەوروپا )هەیە.
یونسکۆ و هەموو ئەو زانایانەی هەر سێ کیشوەرەکە، تا ئێستا لە مانای قوڵی هەقیقەتی زانستی ئەو وێنانە نەگەیشتوون.
لە نامەکەی دا نوسیویەتی :
- ملوێنان لەو وێنانە هەیە ،لە زەریای ئەتڵەسییەوە ،تا صین ویابان ،یونسکۆ , هەندێکیانی لە( جەزائیرولیبیاو سعودیەو تورکیا و ئەمارات) ،لە لیستی (کلتووری جیهان )ی دا تۆمار کردوە.
باسی ئەو هەموو زاناو خاوەن بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرو پرۆفیسۆرانەی کردوە ، کە لە سەردەی نۆزدەهەمەوە تویژینەوەیان لەسە ر ئەو وێنە هەڵکۆڵراوانە کردوە ،بەڵام نەیانزانیوە مانای هەقیقەتیان چییە وبە هەڵە مانایان کردون و یونسکۆ خۆشی نەیزانیوە.
لە توێژینەوەکانیان دا،چەند راوبۆچونێکی جیا جیایان لە بارەی وێنەکانەوە هەیە
،وەک :
هەندێک دەڵێن:
-لەبەر ئەوەی ئەو وێنانە لەو شوێنە بەرزولاپاڵی سەخت و هەڵدێر هەڵکۆڵراون ، مرۆڤی ئەم شارستانیەتیەی ئێستا دروستیان نەکردووە، بەڵکو ئەم وێنانە هی شارستانیەکی زۆر کۆنە ونەماوە و لە نێو چووە.
+هەندێک دەڵێن :
پێش (٢٥)هەزار ساڵ ،ئەم وێنانە دروست کراوە، یا (١٢)هەزار ساڵ لەمەوبەر،واتە پێش پەیدابوونی شارستانیەت.
هەندێ کەسیش وتویانە :
-هەندێ مەخلوقات لە ئاسمانەوە هاتوون ودروستیان کردوە.
یونسکۆ خۆی لە بارەی وێنەکان وتویەتی:
- وێنەی ئاژەڵەکان بۆ ئەوە لە سەر ئەو بەردانە هەڵکەنراون ، بۆ ئەوەی مرۆڤ، لە پاشەرۆژدا بزانێت ، ئەو جۆرە ئاژەڵانە، لە وڵاتانەدا هەبوون و راویان کردوون ویا لە بواری ئاینی دا بڕوایان بە هەندێ لەو گیان لەبەرانە هەبووە.
عەبدولرەقیب لە نامەکەی دا ، وەک عەبقەریەکی کورد ،رەدی یونسکۆ ،هەموو ئەو زانا پەیوە ندارانەی سێ کیشوەرەکەی داوەتەوە ،بە ١٩ خاڵ و نوسیویەتی ئەگەر وایە:
١-بۆچی لە (٢٠) هەزار ملیار گیانلەبەر ، ئەوان تەنیا، وێنەی (٣٠)گیان لە بەریان دروست کردووە؟
٢-بۆچی وێنەی (قمقمۆکە) یان ، دروست کردوە ، بەڵام وێنەی ( فیل ) یان دروست نەکردووە، کە گەورەترین گیان لەبەری وشکانی بووە ، یەکێک بووە لە خواکانی میسر و هیندییەکان؟
٣- بۆ وێنەی (کیسەڵ )یان ، بەو ناشیرینیەی دروست کردووە ، بەڵام وێنەی (ئاسک ) و (پڵنگ)یان دروست نەکردووە؟
٤- بۆچی هەموو وێنەکان، لە هەرسێ کیشوەری (ئاسیاو ئەفەریقا و ئەوروپا ) ،بە تەنیشت یەکەوە ، بەشێوەیەکی سەرنج راکێشەر،وەک دیزاینێک دانراون؟
زانای کورد عەبدولرەقیب ، ئەم پرسیارەی خوارەوەی رووبە روی یونسکۆ کردوەتەوە:
-ئایا ئێوە کاتێ (ستونهنج )ی نزیک لەندەن تان ، لە یونسکۆ تۆمار کردووە،زانوتانە هەر ئەستون بەردێک مانای چی یە؟ نیشانەی چییە؟
ئایا زانیوتانە لە سەرهەر یەکێکیان کۆمەڵێک ،یا ن (٦١)وێنەی ورد هەیە؟. ،ئایا زانیوتانە ئەو وێنانە چی یە؟،ئایا زانیوتانە مانای حەقیقی هەر یەکێک لە وێنە گچکانەشی چییە ؟
هەمان ئەو پرسیاری، ئاڕاستەی مۆزەخانەی بەریتانیاش کردەوە.
عبدولرەقیب لە نامە دووروودرێژەکەی بۆ یونسکۆ نوسیویەتی :
- ئەم جۆرە وێنانە وەک کورستان . لە ئێرانیش زۆرە ،بەڵام ئێرانش وەک کورد پێ ی نەزانیوە ،عەبدولرەقیب چەند وێنەیەکی خستوەتە روو:
١- وێنەی ئەم (کچە ) لە ( ئاکرێ )،لە کوردستان .
-بە پێ ی لێکۆڵینەوە ی نزیکەی (٢٥٠)وێنە بە تێهەڵکێشراوی لەسەر وێنەی ئەم کچە هەیە.
٢- وێنەی دەرگای کەلهای ئاکرێ کە داپۆشراوە بە وینە وردەکان لە چەشنی وێنەکانی سەربەرد.
٣-ئەم وێنەیە ی خوارەوە شوێنێکی کوردستانە ، کە تەخمین ی دەکات بە(١٠)هەزاربەردی وینەدار.
عەبدولرەقیب دوای لە یونسکۆ کردووە:
-شاری ئاکرێ و ئامێدی تۆمار بکات،چونکە (دوما دور) یان وێنەن ،داوای کردووە پردێکی کوردستانی پێش زاین تۆمار بکات ، کە هیچ بەردێکی نییە،وێنەی لەسەر نەبێت و هیچ کەسێکیش هەستی پێ نەکردوە ، تەنانەت ئەو فەرمانبەرانەی یونسکۆش ،کەسەردانی کردون.لە گەڵ زۆر لە رۆژهەڵات ناسان وزانا رۆژئاواییەکان و شوێنەوار ناسانی عێراق.
٤-وێنەی هەموو ئەم بەردانەی لە( یابان)ە.
٥-وێنەی( طاسیلی )لە (جەزائیر).
٦-ئەم وێنەیە لە( یەمەن)ە
٧-لەم وێنەیەدا پیاوێک و ژنێک دەبینین، لەسەر سەری ئەم بەردە بەرزو سخەختە لە سعودیە.
٨-وێنەی ئەم ئەشکەوتە لە سعودیە ، کە عەبدولرەقیب وتویەتی:
- وێنەی (کەرکەدەن )ە ولەسەر کەرکەدەن زۆر وێنەی تر هەیە.
عەبدولرەقیب لە نامەکەی دا، باسی ملیۆنان وێنەی ئەهرامەکانی میسرو شوێنەکانی دەوروبەری کردووە، وتویەتی:
-(هەرەمی خۆفو ). (٤٦٠٠) ساڵ تەمەنیەتی ، هەربەردێک لە بەردێکانی تەخمین کراوە ، بە (٢ملیون و نیو )بەرد ، هەر بەردێکی پەیکەری شتێکە ،یان چەند شتیک ، یانی چەند ملیۆن وێنە ،تەنیا لە(هەرەمی خوفو) هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس هەستی پێ نەکردوە و باسیان نەکردووە، کە سەدان زانا لە وڵاتی ترولە میسرسەردانی ئەهرامەکانیان کردووە، هیجیان هەستیان بەو هەموو وێنەو پەیکەرانە نەکردووە، گەرهەستیان پێ بکردایە ، لە لێکۆڵینەوە ولە وتاررونوسینەکانیان دا باسیان دەکرد.
ئەوان نەیان زانیوە بۆ بەردەکانی هەرەمەکە خواروخێچن، بۆچی تەنیا یەک بەردی ساخلەم ی تێدا نییە،
بۆ کەم وکوڕی هەیە . لەدرێژیی و پانی بەردەکان دا.
بۆچی روکاری بەردەکان گرژە و زبرو ساف نیە،وەک بەردە سافەکانی خانویەکی ئیعتیادی .
عەبدولرەقیب لە نامەکەی نوسیویەتی :
-ئەو خوارو خێجی وگرژیی بەردەکان، لە بەر ئەوەیە ، جونکە پەیکەرن ، پەیکەر وەک تاشە بەردێک،راست و ساف نییە،خوارو خێچیەکەی بە پێ ی جەستەی ئەو مرۆڤە ، یا ئەوگیان لە بەرەیە ، کە پەیکەرەکەی بۆ دروست کراوە، ئەمەش دیمەنێکی بەردەکانە.
عەبدولرەقیب ئەوەی لە نامەکەدانوسیویەتی:
-پەیکەری (ئەبو الهول)، لە لەتە وێنە و لەتە پەیکەری گیان لەبەرو شتی ترپێک هاتووە.
لەسەر پەیکەری فیرعەون (خەفرع) دەیان وێنەی بچوک وتێهەڵکێش هەیە، رەنگە ئەو وێنانە ، بگاتە (١٢٠) وێنە ، کەچی هیچ کەسێک هەستی پێ نەکردووە، تەنیا وێنەی (هەڵۆ )ی پشت سەرەکەی نەبێت.
ئەوەی مایەی تێرامانە ، عەبدولرەقیب لە دەرەوە ئەم هەمو وزانیاریانەی لە ئەهرامەکان زانیووە،بە پێ ی وێنەکانی نیو یوتوب،دەنا خۆی میسری بەچاو نەبینوە.
لە کۆتایی نامەکەی دا ، عەبدولرەقیب داوای لە یونسکۆ کردووە:
کۆنگرەیەکی زانستی نیو دەوڵەتی ساز بکات . تا عەبدولرەقیب ئەو هەڵانەی یونسکۆ زانایانی هەرسێ کیشوەر یئاسیاو ئەفەریقا و ئەوروپا ، وێنەی سەربەردەکان کە ٢٠٠ساڵە لە جیهان دا ، لە بارەی وێنەی سەر بەردی شاخەکان ،بڵاو بوەتەوە، بە هەقایقی زانستی نوێ بخاتە بەردەم دنیا.
عەبدولرەقیب لە نامەکەدا زۆر زانیاری نەبیسراو ونوێ ی لایە ، لەسەر وینەکانی ،هەرسێ کیشوەی ئاسیاو ئەفەریقاو ئەوروپا، بەڵام لە بەر کەسانی دز، هەموو هەقیقەتە زانستیەکان نەخستوەتە روو، لەو کۆنگرە دا ،بێ هیچ سڵ کردنەوەیەک ، هەمووی دەخاتە بەردەم زانایانی دنیاو یونسکۆ.
عەبدولرەقیب پێش ئەم نامەیەی کە ناردیوتی بۆ یونسکۆ ،دوو نامەی تری ناردووە بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتیەکانی شوێنەوار،لە هەموو ئەو وڵاتانە ، تەنیا نامەی بۆ یابان نەناردووە ، دووجار نامەی بۆ( یونسکۆ و مۆزەخانەی بەریتانیا و لۆڤەر) نوسیووە ،تا ئەو بەڵگەنامانەی دەست بکەوێت ، کە مانای هەقایقی زانستی ئەو وێنانەیان نەزانیووە،بەلام هیچ کامیان وەڵامیان نەبووە ، تەنیا نامەی چەند دکتۆرێکی لە(یەمەن)ەوە پێ گەیستووە.
گەر عەبدولرەقیب لە سەدا سەد ،دڵنیا نەبێت ، لە ناوەڕۆکی نامەکەی بۆ یونسکۆ ،چۆن دەتوانێت تەحەدای ئەو هەمووزانایانەی دنیا و یونسکۆ، لە سێ کیشوەردا بکات و پێ یان راگەیەنێت:
-بڵێ ئێوە هەمووتان بە هەڵەدا چوون و نەتان زانییوە ، مانای هەقایقی زانستی وێنەکان .
ئەم تویژینە وردو قوڵەی زاناو بلیمەتی کورد عەبدولرەقیب لە بارەی دۆزینەوەی شوێنەوارەکان ، کارێکی نایاب و بێ هاتاو دەگمەن و زۆر گەورە و بڵندە لە سەر ئاستی جیهان .
ئەم کارە ناوازیە، داهێنانێکی مەزنە ، گەر زانایەکی ئەوروپی ئەم کارەی بکردایە ، هەموو میدیانی دنیای دەهەژاند و کۆنگرەیەکی نیو دەوڵەتیان بۆ ساز دەکرد.
لە ٢٩/ ١/ ٢٠٢٥، عەبدولرەقیب یوسف،تەلەفونی لە گەڵ( دکتۆر مەحمود زاید میسر)ی کرد ، ( ١٥) ساڵ لەمەو بەر، زانکۆی سلێمانی دە عوەتی ( د . مەحمود)یان کردوەوە بۆ سلێمانی. چەند کتێبیکی داناوە ، هەندێکیسی لەبارەی کوردەوە یە .
عەبدولرەقیب باسی هەقایقی زانستی وێنەی سەربەردە هەڵكۆڵینەکانی ئەهرامەکانی میسرو وڵاتانی تری بۆ کردووە ، دکتۆرمەحمود زاید ، کە گوێ ی لەو بابەتە نوێ یە بووە، توشی تێرامان بووە و وتویەتی :
-دووساڵ لەمەوبەر یونسکۆ کۆنگرەیەکی لەسەر ئەهرامەکانی میسرلە قاهیرە سازکردووە ، لە گەڵ کولیەی آوێنەوارانی میسر ، هیچکەسیک بەمەی نەزانیووە ، ئەم باسەی تۆ ،مێژوویەکی نوێ ی نەبیستراو داهێنانە، نەک تەنیا بۆ ئەهرامەکانی میسر، بەڵکو بۆ هەمووشوێنەورەکانی جیهان، ملوینان لەوێنەی هەزاران سالەی سە شاخە بەردینەکانە.
بەمەم شاکارە جیهانی یە نیو دەوڵەتییەی زاناو بلیمەت ،
عەبدولرەقیب یوسف بوو بە زانایەکی عەبقەری نەک تەنیا لە کوردستان ،بەڵکو لە جیهان.
ئەم قسانەی د.مەحمود لەسایتی عەبدولرەقیب دا هەیە ولێکۆڵەری میسریش (ئەحمەد عەدلی) چەند ڤیدیۆی لە بارەی ئەهرامەکانی میسرلە یتۆپ دا هەیە.
ئەحمەد عەلی لە ٢ /١/ ٢٠٢٥لەنامەیەکەی دا نوسیویەتی:
-هیج وێنەیەک لە هەرەمی (خۆفۆ)دا نییە وکەس ئەمەی نەوتووە ،ئەمەش لە سایتی عەبدولرەقیب دا هەیە.
گەر کۆنگرە ببەسترێت یانەبەسترێت (نامەکەی عەبدولرەقیب)،جیگەی خۆی گرت و وبلیمەتییەکەی بلیمەتیەکەی چەسپاند،نامەکەی گەیاندە دەیان ناوەندی گرنگ لە جیهان،وەک:
پەیمانگای ئەمەریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ) بێجگە لەو کتێبەی لەم بارەیەوە دەینوسێت وهەموو شتێکی بە دوورو درێژی بە بەڵگەوە تیایە.
پیرەمێردی نەمر لە رۆژنامەی (ژین)دا ،باسی (بدیع الزمانی نورسی ) دۆستی کردووە لە ئەستەمبول ،ئەم زانا کوردە کاتێ منداڵێکی (١١-١٢)ساڵ بووە ، هەموو زانیانی باکووری کوردستانی بەزاندووە و لە تەمەنی منداڵی دا . ناوی بوەتە (بدیع الزمان).
بەڵام عەبدولرەقیب لەکاتی پیرێتی دا ، یونسکۆ وزانایانی سێ کیشوەری جیهان ،لە بارەی ئەهرامەکانی میسر و ملوو ملوینان وێنەی هەزاران ساڵەیی-دەبەزێنیت ،ئایا عبدولرەقیب یش بدیع الزمانی کوردی دووەم نی یە؟ ئایا ئەم عەبقەرییە وەک نورسی نابێتە شانازی کورد؟
عەبدوڵلا کەریم مەحمود.
عەبدوڵلا کەریم مەحمود :دیدارێک لە گەڵ زانای کورد مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand