Draw Media

خەرجییەكانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراق

خەرجییەكانی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراق

2025-02-10 11:51:26


راپۆرتی: درەو

🔻 پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی دووەمی 2024، خەرجی هەرێم  (13 ترلیۆن و 113 ملیار) دینار بووە  بەجۆرێک؛
🔹 بە بڕی زیاتر لە (9 ترلیۆن و 82 ملیار) دینار بە ڕێژەی (69%)ی خەرجییەکان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (283 ملیار و 742 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (2%)ی خەرجییەکان بۆ بواری خزمەتگوزاری (المستلزمات الخدمیة) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (443 ملیار و 689 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (3%)ی خەرجییەکان بۆ بواری شمەک (المستلزمات السلعیة) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (152 ملیار و 47 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری چاکسازی (صیانة الموجودات) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (601 ملیار و 988 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (5%)ی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (2 ترلیۆن و 437 ملیار و 483 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (19%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
🔹 زیاتر لە (111 ملیار و 306 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بوار و خەرجی سەمایەگوزاری (النفقات الرأسمالیة) نێردراوە.

 بەپێی وزارەتی دارایی عێراق ، خەرجی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (11 مانگی یەکەمی 2024)
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە دواترینیانی بۆ کۆتایی تشرینی دووەمی 2024 لە (9/2/2025) بڵاو کردووەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرخییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (13 ترلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
1.    بە بڕی (9 ترلیۆن و 82 ملیار و 677 ملیۆن و 230 هەزار و 972) دینار و بە ڕێژەی (69%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستاب بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
2.    بڕی (283 ملیار و 742 ملیۆن 308 هەزار و 818) دینار بە ڕێژەی (2%)ی خەرجییەکان بۆ بواری خزمەتگوزاری (المستلزمات الخدمیة) نێردراوە.
3.    بڕی (443 ملیار و 689 ملیۆن و 621 هەزار و 243) دینار بە ڕێژەی (3%)ی خەرجییەکان بۆ بواری شمەک (المستلزمات السلعیة) نێردراوە.
4.    بڕی (152 ملیار و 47 ملیۆن و 639 هەزار و 560) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری چاکسازی (صیانة الموجودات) نێردراوە.
5.    زیاتر لە (601 ملیار و 988 ملیۆن و 430 هەزار) دینار بە ڕێژەی (5%)ی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
6.    زیاتر لە (2 ترلیۆن و 437 ملیار و 483 ملیۆن و 21 هەزار) دینار بە ڕێژەی (19%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
7.    زیاتر لە (111 ملیار و 306 ملیۆن و 163 هەزار) دینار بە ڕێژەی (1%)ی خەرجییەکان بۆ بوار و خەرجی سەمایەگوزاری (النفقات الرأسمالیة) نێردراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (11ی 2024) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە خشتە چارتەکەی خوارەوە؛
خشتە

 

 

چارت

ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand