Draw Media

بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێی بۆ هەموو موچەخۆران راگیرا

بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێی بۆ هەموو موچەخۆران راگیرا

2025-02-11 12:04:37


(درەو):
دامەزراندن و بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ لە هەرێمی كوردستان راگیرا، ئەمە بەپێی بڕیارێكی حكومەت و لەچوارچێوەی یەكخستنی رێكارە داراییەكان لەگەڵ عێراق، رێكارێك كە بەستراوەتەوە بە پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە لە عێراق و دیارنییە كەی پەسەن دەكرێت.
بەبەهانەی ئەوەی تائێستا خشتەكانی بودجەی ساڵی 2025 لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە پەسەند نەكراوەو رەوانەی پەرلەمان نەكراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشت بە بڕیاری كۆبوونەوەی رۆژی 5ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی دەركرد، كە دیارترینیان ئەمانەن: 
•    راگرتنی دامەزراندن بەهەموو شێوازەكانی (هەمیشەیی- گریبەست- كاتی- دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ- بەلەجیاتی دانان- وانەبێژ- خۆبەخش). 
•    راگرتنی بەخشین و بەستی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم موچەخۆران و پابەندبوون بەو رێژەو بڕانەی دەرماڵە كە لە لیست موچەی كانونی دووەمی 2025دا هاتووە. 
•    قەدەغەكردتی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت..
•    راگرتنی ئەژماركردنی خزمەت بۆ مەبەستەكانی وەزیفەی گشتیی.

دەقی بڕیارەكە:

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand