مانگرتوان مانگرتنەكەیان هەڵپەسارد
![مانگرتوان مانگرتنەكەیان هەڵپەسارد مانگرتوان مانگرتنەكەیان هەڵپەسارد](/images/images/2025/000000000000000000(2).jpg)
2025-02-11 20:05:09
درەو:
دوای (15) رۆژ لە مانگرتوون، (13) مامۆستاو فەرمانبەرانی مانگرتوو، مانگرتنیان هەڵپەسارد لەبەردەم ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان
هادی حەمەڕەشید مامۆستای مانگرتوو، بەناوی سەرجەم مانگرتوانی هاووڕێیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەن و چالاکوان و راگەیاندنکار و تیمی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان دەکەین، کەلەماوەی 15 رۆژی رابردوودا لەگەڵمان بون و جێیان نەهێشتین، لێرەوە لەژێر فشاری خەڵک و دایکی شەهیدان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هاوپیشەمان و کەسوکارمان، بڕیارماندا مانگرتنەکەمان هەڵپەسێرین، بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنی ساختە نەیانتوانی پەیامەکانمان بگەیەنن و بە پێچەوانەوە هەر رۆژە و تۆمەتێکیان بۆ دروست دەکردین، بۆیە گلەیی زۆرمان لە ئۆپۆزسیۆن هەیە، هەروەها لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا چەندین رێگە و خەباتی مەدەنیمان بۆ داواکردنی مافە داراییەکانمان گرتوەتە بەر، بەڵام حکومەت گوێی بە داواکانمان نەدواوە، هیوادارین ئەم چالاکییە مەدەنییەمان بوبێتە هۆکارێک کە حکومەت راچڵەکێنێت و بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێت"، مامۆستا مانگرتوەکە وای وت.
لەگەڵ ئەوەی مانگرتنەکەمان چەندین دەستکەوتی بەدیهێناوە، هاوکات نەتەوە یەگرتووەکان و باڵیۆزی وڵاتان لەسەر هێڵن بۆکۆتایی هێنان بەو کێشانەی کە روبەرووی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێتەوە، بەڵام بە راشکاوی دەڵێین لەژێر فشاری ئەو دایکانەدا مانگرتن هەڵدەپەسێرین، کەبە قورئانی پیرۆزەوە هاتن و داوایان لێکردین مانگرتن بشکێنین، هەروەها سوپاسی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەین، کەدەنگی ئێمەیان گەیاندە ئەنجومەنی نوێنەران و دواجار بە فشاری ئێمە مووچەی ساڵێکی مووچەخۆرانی هەرێم جێگیرکرا و هەردوو حکومەت گەیشتنە رێککەوتن
لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێم بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەهاتووە، هاوکات هەوڵی دروستکردنی تۆمەت دەدرێت بۆمان، رێگریکردن لێمان کە نەچینە ناو هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو راستیەی دوپاتکردەوە کە حکومەت رێگری لە دیموکراسیەت و داواکارییەکانمان دەکات
![](img/22.jpg)