بایك: نامەی ئۆجەلانمان بەدەستەیشتووە
![بایك: نامەی ئۆجەلانمان بەدەستەیشتووە بایك: نامەی ئۆجەلانمان بەدەستەیشتووە](/images/images/2025/000000000000000000(5).jpg)
2025-02-14 08:13:57
درەو:
جەمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە دەڵێت عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە نامەیەكی بۆ ناردووین.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێكەكەوتێنێكدا لەگەڵ ستێرك تیڤی باس لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و نامەی ئۆجەلان دەكات بۆ پەكەكە.
جەمیل بایك باسی لەەوە كرد كە نامەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بەدەست گەیشتووەو دەڵێت ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێکردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێکی گەورەتر، کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەکی سیاسیی و یاسایی. بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت پێویستە هەلومەرجی زیندانیکردنی ئۆجەلان لە گۆشەگیرییەوە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بڵاوبکاتەوە. هەروەها داوای ئازادکردنی ئۆجەلانیش دەکات
بایك ئاماژە بەوەش دەكات: ئەم جارە ئۆجەلان بە رێگەچارەی دیموکراسییانەی کێشەی کورد، دەیەوێت ئامانجی زۆر گەورە بپێکێت. مەبەستیەتی هەڵمەتەکەی تۆکمەتر بکات بۆ ئەوەی لە زەمینەی ئەمنی و سەربازییەوە بۆ زەمینەی دیموکراسی بگۆڕێت. داواش دەکات هەموویان خاوەندارێتی هەڵمەتەکەی ئۆجەلان بکەن.
شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. دوای یەکەم کۆبوونەوە، شاندەکەی دەم پارتی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گەیاندە لایەنە سیاسییەکان و بۆچوونی ئەوانیشی وەرگرت. لە دیداری دووەمیشدا، بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان گەیاندە ئۆجەلان.
بابهتی پهیوهندیدار
![](img/22.jpg)